Telegram Web Link
بڕیار بوو باسەواد بین!!!

تەمەنێک بەیانی زوو لە خەو هەستاین و
جل و بەرگی فڕممان لە بەرکرد، جاری وابوو بێ نان و چا و جاری واش بوو نان و چای بەیانیمان دەخوارد،لە شیرین خەو هەستان،غەمگین یان خۆشحاڵ،بەتاسەوە یا بە زۆر وەڕێ کەوتین بەرەو قوتابخانە
ئاخر بڕیار بوو باسەواد بین...
لە سەر کورسی دانیشتین،خشەخشی گەچمان لە سەر تەختەی سەوز ڕەنگی کە دەیانکوت ڕەشە بیست،بە لێدانی زەنگی پشوودان،هەناسەی ڕاحەتمان هەڵکێشا
کە زەنگی ئاخریان لێدەدرا وەکوو مەلێ کە دەرگای قەفەسی لێ دەکرێتەوە لە خۆشیان باڵمان دەگرت و هەڵدەفڕین...
بڕیار بوو باسەواد بین...
گەی دووهەمی قامکی ئاماژەمان لە ژێر تەوژمی قەڵەم پان کردەوە هێندەمان مەشق نووسی،نژوەیان پێ کوتین تاکوو ڕاست بنووسین...
کوتیان، لە ڕووی هەڵەکانتەوە،بنووسە تا فێر بی،نووسیمانەوە و فێر بووین...
ئاخر بڕیار بوو باسەواد بین...
لە شێعر، لە ڕابردووی کۆن،
از شعر، از گذشته های دور،لە مەڵبەندێکی
بە پیت و بەرکەت، از فیساغورس، لە یاسای کێش، از جدول مندلیف گفتند ، تا ئێمە هەموو شتێک فێر بین...
دڵەڕاوکێ و پەرۆشی،شەوهەستان،تارک دنیا بوون. کۆنکۆڕ گاڵتە نەبوو، باید دانشجو می‌شدیم.
بڕیار بوو با سەواد بین...
زانکۆ،جوزوە،کتێب،نمرە و تاقی کاری
تەواو بوو،پیرۆز بێ
ئێسا ئیتر ئێمە باسەواد بووین..
تەنیا دەمهەوێ چەند پرسیار بکەم...

ئێمە چەندەمان سەوادی ئاکاری کۆمەڵایەتی هەیە؟؟؟!!!
ئێمەچەندمان سەوادی فەرهەنگی هەیە؟؟
یا ئێمە چەنەمان سەوادی پێوەندی هەیە؟؟!!!
ئێمە چەندەمان سەوادی خۆشەویستن هەیە؟؟؟!!!
ئێمە چەندەمان سەوادی ئینسانێت هەیە؟
ئێمە چەندەمان سەوادی ژیان هەیە؟؟؟!!!
بڕیار بوو باسەواد بین...!!!

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆ دووشەممە
28/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/28هەتاوی

کاتێ چووی بۆ میوانی گورگ سەگ
لە گەڵ خۆت بەرە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#ورمێ

💢نەورۆزی ئاڵ و واڵی کوردان لە دزەی مەرگەوەڕ


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەموو کەس دەزانێ ئاوری بەرزەوبوو لە پڕیشکەی ئاگر،هەتا ئەو وەختەی کە سووتەمەنی هەبێ بۆ سووتان،بڵێسەدار و پەرەسەندوو دەمێنێتەوە.بەو حاڵەش تەنانت گەر بە ئاویش نەکووژێتەوە،کاتێ ئاوردوو کۆتایی هات خۆی دەکووژێتەوە و لە سووتان دەکەوێ.
بەو چەشنە،هەر چەندی زۆرداران پتر تاڵان بکەن،ددان تیژ بکەن،کاول و خاپوور بکەن، هەژماری ئەوانەی خۆبەدەستەوە دەدەن و گوێڕایەڵ دەبن زیاتر دەکات.ئاوایە کە زاڵمانی فەرمانڕەوا، بەهێزتر و مەترسیدارتر دەبن و زۆرتر ئامادەی تەفروتوونا کردن و ڕووخێنەری دەبن. بەڵام گەر کەس ملکەچی ئەوان نەبێ،بێ هیچ توندوتیژی، تەنیا بە فەرمانیان نەکەن، بێکەس،بێ پارێزەر، ڕووت و دەست بە تاڵ دەمێننەوە و دەبن بە هیچ، ڕێک بەو شێوەیە کە ئاو و کوود(خۆراک) بە بنج و ڕێشەی گیا نەگات،چڵ و گەڵا و لاسکەکانی دەژاکێن و وشک دەبن.

کۆیلەیی دڵخۆازانە
تین دولابوئتی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فاتمە

شەوانی دووری

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خەسرەوی شەکیبایی چەند جوانی کوت:
جێژنی ڕاستەقینە هی ئەو کەسەیە کە
کۆتایی ساڵی جێژن بگرێ و شاد بێ، نەک سەرتای ساڵێکی کە لێی بێ‌هەواڵی.

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بوو بە پاڵەوانی وەرز بەهار
زستان
خۆی لە بەر ڕاناگرێ


✍️
#ستاره_سهیل

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەس تۆش قبووڵتە ئەو کاک مرادە
خیزێکی لە کەوشەکەی دایە
مراد ــ خەڵکی کورد کەوش لە
پێ‌ناکەن تاکوو خیزی تێدا بێ‌
ئەی‌لاو،ئێمە کڵاش لە پێ دەکەین
ڕووی سپییە وەکوو خوو و
عادەتەکانمان،ژێری ڕەش و شینە وەک کێو و شاخی نیشتمان

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
هێوادارین دوا ڕۆژی ساڵ و گشت ڕۆژی ژیانتان لێوڕێژی خێر و خۆشی و شادی بێ

ئەمڕۆسێشەممە
29/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402_12/29هەتاوی

هاتنی ساڵی تازە و نەورۆزتان لێ پیرۆز

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🌾نەورۆز🌾

نەورۆز ڕەمزی کوردستانه
نه ورۆز هێمای بەرخۆدانه

نەورۆز بلێسەی ئاگرە
چقڵی چاوی نەیارانە

نەورۆز پێناسەی کوردانە
هەڵۆی چیاو سەر بەردانە

نەورۆز کۆبانی و عەفرینه
نەورۆز عەشق و ئەوینە

نەورۆز ئیرادەی  گەله
باوەڕە،،گڕوو تینە

جه لال هێجانانی(بئ خه و)
🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥

🥀🥀🥀🥀

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لە مێژ ساڵە
پیرۆز بایی
ساڵی تازە دەکەین
بەو ئاواتەی
ڕۆژێک
بە بووکی ئازادی بگەین


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە حەوت سینی
بیرەوەریت نابوورم
سەرسەوزی نەورۆزە
سینی
سەوزی چاوەکانت!

#ستاره_سهیل

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دەڵێن ڕۆژێ کەرەکەی مەلانەسرەدین دەچێتە لەوەڕگەکوێخای ئاوەدانێوە، ئەویش دەچێتە لای قازی سکاڵای لێ‌دەکا،قازی مەلای بانگ کرد و کوتی:مەلا
ڕووداوەکە بگێڕەوە.
مەلا گەرووی پاک کردەوەو کوتی:جەنابی قازی وای‌دانێ تۆ کەری منی،من کورتانت لە پشت و هەوسارت لەمل کەم و تۆ بڕۆی و لە نێو ڕێگا سەگەل پەلامارت دەنێ و تۆ بسڵەمێیەوە و بچێ لە ناو لەوەڕگەی کوێخاوە،ئێستا ویژدانەن بڵێ بزانم تۆ تاوانباری یا من؟!

ئاماد کردنی ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەر ئەو دەفتەرە و
هەر ئەو شێعرانە
هەر ئەو گۆرانییە
ئاڵۆزانە
شایەدن وا
خەیاڵم بە دایم
کەینە و بەینەیەتی
لە گەڵ خەیاڵی تۆ دا

#شیرین_صدیقی

وە ـ نادرمستەفازادە


خط استاد اقبال حضوری گرانقدر

@shereshiiirin


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٤٦.pdf
3.8 MB
گۆڤاری ژمارە ٤٦:
لە داوێنی ئاربەبا


خاکەلێوەی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد
سڵاو

سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان پێشکێش
بە ئێوە دۆستانی ئازیز و خۆشەویست

ئەمڕۆچوار شەممە

1/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/1هەتاوی

نەورۆزتان پیرۆز


ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‍ ‍🔥بەیادی ٢٦ کچی سوخمە پۆشەوە
لە پەراوێزی شێعرە نەمرەکەی پیرەمێرددا
◻️نووسینی: کامبیز کەریمی
.

هەمیشە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە، بۆ من، رۆژیکی خەمناک بووە -شەڵالی شیوەن و ئاوێزانی خەفەت- وەک ئێوارانی هەینی کە حەز ئەکەم، یان بمرم یان بخەوم. تووشی دڵەراوکێیەکی سەیر دەبم، ساعەت ١٠ی سەر لە بەیانی رێک ١٠،  گەرمایەکی  مولایم لە دەستی چەپمەوە دادەگیرسێ ، ساعەت ١٠ و یەک دەقێقە لێدانی دڵم مەیلەو  زیاد دەکا ، ١٠ و دوو دەقێقە خەریکم خۆم گورج دەکەمەوە، ١٠ و سێ دەقێقە شتێکم  وون کردووە و نازانم چییە ، ١٠ و چووار دەقێقە خۆم دەگەیەنمە کووچە، شەقام، یان چۆڵە جاڕێ، ١٠ و پێنج دەقێقە ئیتر دڵنیا دەبم کارەساتێ روویداوە و من بێخەبەرم: بوومەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ ، کۆمەڵکوژیێ، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەس مردوون .
مۆبایلەکەم دەردێنم و گوێ رادەگرم :
"ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه" 
ئەمە دەسپێکی گۆرانیەکە کە کورد نییە نەیبیستبێت . 

زۆر کۆن، زۆر کۆنتر لە عومری من و رەنگە کۆنتر لە عومری تۆ، کە ئەم دەقە دەخوێنیتەوە، بەربەیانێ خەڵکی سلێمانی دوا بڕیار دەدەن : ئەمساڵ ئاگری نەورۆز دەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ.

"چه ند ساڵ بوو گوڵی هیوای ئێمه پێپەست بوو تاكوو پار
هەر خوێنی لاوەكان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار:

سەردەمی مەلیکی بوو ، کامیان؟ مەلیک فەیسەڵ، مەلیک غازی، چووزانم مەلیک  مار. کوڕ و کچ، ژن و پیاو،  مناڵ و پیر لە بناری سەیوان  کۆ دەبنەوە.

"ئەو ڕەنگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد"

ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ. سەربازەکانی سوپای مەلیک ، گەمارۆیان دەدەن و ئاگاداریان دەکەنەوە  ئاگر کردنەوە و هەڵپەڕکێ  وەکوو دوو سوننەتی مەجووس قەدەغەیە. ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ ، کوڕ وتی.
سینگمان دەکەینە قەڵغانتان ئەگە دوارۆژی ژیانمان بێ، کچ وتی.

" نەورۆز بوو ئاگرێكی وەهای خسته جەرگەوه
لاوان به عەشق ئەچوون بەرەو پیری مەرگەوه.."

فەرماندەی سوپای مەلیک دوایین فەرمانی خۆی رادەگەیەنێ: ئاگر بە ئاگری گوللە وڵام دەدەینەوە.

هەر دایکەو دەبێتە قەڵغانی کوڕی ، هەر کچەو دەبێتە قەڵخانی دەزگیرانی .

"تا ئێستا ڕووی نەداوه له تاریخی میللەتا
قه ڵغانی گولله سنگی كچان بێ له هەڵمەتا"

ئەڵلا ... هەر گوللەیە و سوخمە سەر ئەبڕێ، هەر گوللەیەو  سینگی کچان دەدڕێ. هەر گوللەیەو وەک سەگ لە مەمکی ئاگر ئەوەڕێ ...

"ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه"

سەیری خۆم دەکەم لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێکم و بیر لە حاڵی پیرەمێرد دەکەم(ەوە)... خوایە کاتێ ئەم شێعرەی نووسیوە ، چەند گریابێ .

هەمیشە لە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێ ئەگەر کەسێ بمبینێ دڵنیا دەبێ بۆ من کارەساتێ رووی داوە، بۆمەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ، کۆمەڵ کوژییەک، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەسێ مردوون. من دەگریم و پیرەمێرد دەڵێ :
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌ و گرین 
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین .
گۆرانیەکە کە دەگاتە ئێرە، دڵنیا دەبم ساڵی تازەیە و من بێ خەبەرم. دڵنیا دەبم ئەو ٢٦ کچەی ئەو رۆژە کوژران هەموو ساڵێ نەورۆز بۆ (٥) دەقێقە دێنەوە و سەردانی سلێمانی دەکەن(ەوە). دڵنیا دەبم:

" ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه "

ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵم جێژنی قەدیمی دەوێ ♥️

دڵم دەیهەوێ ئاخری ڕۆژ کە مەدرەسە تەواو بێ،بۆنی نانە جوانەکانی دایە گەورە تا ئەو سەری کۆڵان بێ.
وە کراسی سپی قۆڵ پف کراوی ساڕافۆنی ناو قوتوویان بۆ کڕی بم.
و کەوشی قەیتان سووری کە دڵم تامەزرۆیانە  وە کتێبی کچی دەریا بە بەرگی مقەوایان بۆهێنابم...
باوە گەورەم مابێ و نان سەنگەک بە دەست بێتە ماڵی ئێمە و بە دوای دا دایەگەورە وە ژوور کەوێ
و غونچەیەک بە سەر دەسماڵەکەیەوە بە نیشانەی بەهار و هێلکەی ڕەنگ کراوی نەورۆزانە بە دەستەوە بێ
بەڵێ دڵم مۆم‌دانە سوورەکانی قەراغ حەوزەکەمانی دەوێ،گوڵانی وەنەوشەیی و حەریری دایکم و بانگ کردنی ئەویندارانەی باوکم،دەمهەوێ چاو لەو کاتانە کەم کە باوکم بە سرنجەوە لە ئاوێنە چکۆلەکەی ماڵێ  گرێی کڕاواتەکەی ڕاست دەکرد
دڵم پێکەنینی کاتی لاوی دایکمی دەوێ، ئەو کاتەی بە پێکەنین هەزار جار جوانتر دەبوو.
دڵم جێژنیەکی قەدیمی دەوێ
جێژنی ڕاستەقینە!
کە لەو دا تەواوی خەڵک بێ‌وچان شاد و خۆشحاڵ بن
نە کەس تازییەباری دواین فڕین بێ
نە نەخۆشی لەشی خەڵک بلەرزێنێ
نە بە غەمی شەڕ ڕەنگی دڵەکان ڕەش کەن
دڵم جێژنێکی دەوێ،
بێ‌دەمامک،بێ‌قۆڕغ و پاوان و شت شاردنەوەی بەناو مسوڵمانەکان و بێ‌نەخۆشی و بێ‌شەڕ و بێ ئەو هەموو ئازار و کێشە و هەرایە بژیم وەک ساڵانی ڕابردوو بە دوور لە ئینسانەکانی دوو زمان و دوو ڕوو...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
2024/10/01 04:26:55
Back to Top
HTML Embed Code: