Telegram Web Link
ساڵی تازە و جەژنی نەورۆزی گەلی کورد هاتەوە
هاتەوە بەرگێ لە مێژووی ئەم گەلە هەڵداتەوە

هەر وەکوو ساڵانی پێشوو هاتەوە تا ئاگری
پڕ لە تینی جەژنی کاوە و ڕاپەڕین خۆش‌کاتەوە

سەوز و ڕەنگینە وڵات و خونچە هاتە پێکەنین
تا هەمیسان فەڕشی پڕ گوڵ بۆ زەوی ڕاخاتەوە

هەوری ڕەحمەت ئاسمانی ئەم هەرێمەی گرتە خۆ
تا پەژارە و مەینەت و ئازاری کورد بشواتەوە

چەپڵەڕێزانە و لە کوردستانی گەورە داوەتە
ناحەز و هەرچی نەیاری کوردە خوێن دەخواتەوە

هەڵکرا ئاڵای گەلی کوردیش لە لووتکەی نیشتمان
تا خەبات و شۆڕشی ئەو سەردەمەم بیرخاتەوە

کوردەواری گرتە باوەش  جەژنی نەورۆز و بەهار
خۆشی هات و دڵ گەشاوە بەو هەموو ئاواتەوە

تیشکی گەرمی خۆرەتاو دیسان لە ئاسۆ هاتە دەر
تا لە پەڕتووکی زەمەندا بەرگی خەم پاکاتەوە

خاکی پاکی نیشتمان بۆ چاوی گەل وەک سورمەیە
ئەو کەسەی خاین بە خاکە ڕەبی خوا بیباتەوە

خۆشەویستی بۆ "عەزیز"یش ئەی وڵاتە جوانەکەم
هەر بە هیوای سەربەخۆیی تۆیە خەو دەمباتەوە


عەزیز میرزاقادری


ژیان جوانە تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿❤️🌱❤️🌱❤️🌿
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
2/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/2هەتاوی


کردنەوە ئاوری نەورۆز لە ئاوایی ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێک کچم بێ، پێی دەڵێم چاوەڕێ مەبە کەسێک بێ و خۆشبەختت کا، بۆ خۆت
بڕۆ بە شوێن خۆشبەختی دا،پێی دەڵێم بڕیارە
ڕۆژێک تۆ سەر بە خۆ بی...
نامهەوێ پێی بڵێم دوا قۆناغی سەرکەوتنی کچێک لە وڵاتی ئێمە مێرد کردن و بوونە بووک و چوون بۆ ماڵی شانسە،نامهەوێ هەموو
سات و کاتێک لە ب گدێی بڵێم بڕیارە تۆش ڕۆژێک ببی بە دایک...
بەڵکوو پێی دەڵێم:بووکەڵە جوان و خۆشەویستەکەم بژیارە تۆ ببی بە ئینسانێکی
سەرکەوتوو و لەو ڕێگایەدا پێویست ناکا ببی بە بووک، پێویستت بەوە نیە، کابرایەک بە سۆاری ئەسپێکی سپی و قۆڕیات بێتە شوێنت!!!!
کێشەی ئێمە ئەوەیە کەلە منداڵێوە لە بن گوێی کچەکانمان هەر دەڵێین و دووپاتی دەکەینەوە؛
کە ئاخری یەکێ دێ بۆ خۆازبێنی و لە گەڵ خۆی دەتبا...
باوەڕ بکەن سەرکەوتنی ژنێک لە گرەوی،بووک بوون و دایک بوونی دانیە...
کچەکانمان فێرکەین...
کە بە بۆ خۆیان هەوڵی سەرکەوتن بدەن و لەو ڕێگایەدا چاوەڕێی هیچ‌کەس نەبن...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سەگ و شوان

نووسراوی ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


هەبوو،نەبوو لە زوو دا.لە دەورانی پێشوودا، هیچ کەسێ نەبوو جگە خودا.
.لەو دەور و زەمانەدا سەگ و گورگێک پێکەوە ببوونە ئاشنا.
دایم هاوڕێی یەک بوون و دۆستی گیانی گیانی بە بێ‌یەک نەیاندەخوارد پاروێ نانی.
بە کورتی ژیانیان بێ‌یەکتر ئەستەم بوو،بۆ هەر شوێنێ چووبان بێ‌یەک بەشێکی جەستەیان کەم بوو.
بەڵام لە ناکاو ڕۆژگارێکی وا هات،خۆراکیان لێ بوو قات هیچیان وەدەست نەدەکەوت بۆ بژیو،
نە ڕاوێ نە لە زبڵ دا لەتێ گۆشتێ ، نە پێستە و ڕیخۆڵەیەکی ڕزیو، برسێتی و قۆڕە قۆڕی زگیان،تەنگی هەڵچنی‌بوون بە ژیان،نە تاقەتێ بۆ  ڕۆیشتن نە هێزێکیان مابوو بۆ لە سەرپێ ڕاوەستان.
چاوەڕێی مەرگ بوون هیوایان بڕا، پێکەو کەوتنە تەگبیر و ڕا، بەدبەختی و نەهامەتی وای ڕوو تێ کردن،ئاواتەخۆاز بوون بۆ مردن
سەگ لە ناکاو کردێ حەپە و هەرا وتی:مزگێنی بیرێکم هاتۆتە مێشک برا!!!
گورگ شادی کەوتە جەستە و ئەندامی کوتی:ٚخێراکە بیڵێ چیت لە دڵ دایە،بۆ خۆت دەزانی ژیان بەرەو کۆتایە.
سەگ بە بزە و پێکەنین کوتی: لەو دیوی ئەو کێوانە،شوانێک لە لای مەڕانە، نە سەگێکی لە لایە نە هاوڕێ،دەچم بزانم بۆ خۆم ناکەمەوە جێ!!
گەر خودا بکا دەستمان گیر بێ لەوێ، پاروومان لە ڕۆن دەکەوێ تێر گۆشتت دەکەم شەرت بێ تۆم هەر لە بیر نەچێ.
گورگ کوتی:زوو بڕۆ کار بکە تەواو،هەر چی دەیکەی وریا بە، شوان پێ نەزانێ بکەوێ نێو تەڵە و داو...
سەگ هەستا ڕۆیی ڕووی کردە کێوی،گەیشتە لای شوان،سڵاوی کرد لە دوور ڕا، کوتی:بۆچی ئاوا بە تەنیای لەو کێو و شاخە برا،ناترسێی گورگێکی بێ ئیمان،بێ‌بدڕێ زگی مەڕی بەستزمان؟؟
ئاخر چۆن دەبێ وابێ، دەبوو لانی‌کەم سەگێکت لە لابێ. خەو و خۆراکت لێ بۆ حەرام، ئەگەر ڕازی بی من لێرە بۆت دەبمە نۆکەر و غوڵام...
شوان ئەووەڵ دەیکاتە پرتە و بۆڵە، دەڵێ ناتوانم هەموو ڕۆژێ بۆ سەگ بێنم سەولە و بابۆڵە...
سەگ دەڵێ هەر لە پاشماوی خۆت ورکە نانێ،بەسمە بۆ زگ فریوو دانێ.
شوان  قەبووڵی دەکا و سەگ پاروی دەکەوێتە ڕۆنەوە، لە ئەوەڵ شەو، هەر لەتە ورکە نانێ کە بۆی داوێن، بە دزی نیوەی دەدا بە گورگ و بە درۆ شەو و ڕۆژ پاس دەکا و حەپەی دێ،تاکوو شوان مەتمانەی پێ‌دەکا و بە ئارخەیانی بۆی دەخەوێ، پیلانی سەگ دەگرێ جێ
سەگ کە هەلی بۆ هەڵ دەکەوێ و مەڕێکی قەڵەوی باش دەگرێ و دەیبا بۆ لای گورگ هەر شەوێ، تا چەند ڕۆژێک دەیخۆن پێکەوە، بە گەمژەیی شوان پێکەنینیان دێتەوە...
وردە وردە لە ژوماری مەڕەکان کەم دەبێتەوە و شوان سەری سوڕ دەمێنێ و لە بەر خۆێوە دەڵێ:نازانم بۆ لەو کاتەی سەگ هاتۆتە لام مەڕم هەر کەم دەبن لە کەمی‌دان؟؟!!!
هەر بەو هۆێوە بڕیار دەگرێ،چەند ڕۆژێک خۆی لە خەو کا خۆ لە سەگ بگرێ تا سەری هەودای ئەو ماشەرە بدۆزێتەوە، بێ‌ئەوەی بێڵێ سەگ بزانێ ئەو کارە دەکا و سەگیش دیسان کە بێ‌دەنگی دەکشێتە سەر وڵات، لە ناکاو هێرش بۆ مەڕ دەبات و دەگرێ مەڕێکی قەڵەو  و دێ بڕوا شوان بە گۆچان لێی هەڵدەستێ و تێی‌بەر دەبێ بە قەو، دەکوتێ هەموو جەستە و ئەندامی،سەگ پەراسوو و لاق و دەستی دەشکێ دەکەوێ بە ناکامی،
شوان دەڵێ کەسێ کە نانت بخوا و خاین بێ پێت دەبێ سەزای مردن بێ و نەمان، نەک بەڕێزەوە دانێی بۆی جێ و بان.
بەو چەشنە سەگ بە ئێش ئازارەوە دەتۆپێ و گورگیش بە هیوای ئەوەی سەگ مەڕی بۆ بێنێ لە بێ هەواڵی دا لە برسان گیانی لە دەست دا.
ئەوەیە ئاکامی خەیانەت کردن، بە کەسێ کە ڕێز و حورمەتت پێ دەدا.

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بوونەوەرەکان بوت ناپەرەستن
ملهوڕ و کەڵەگا ساز ناکەن
بە گەندکارییەکانی خۆیان نانازن
هەر بۆیە مێژوویان نیە...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ڕۆژ کە ناکرێ تازەی کەیەوە
بەهاریش هەر وا
بریا
تۆ هاتبایەی
لە ناو
ئەو هەموو ئینسانە
دووپاتەیە
یەک نەفەر تازە با

وە ـ نادرمستەفازادە

روز را که نمی شود نو کرد
بهار را همچنان
کاش تو آمده بودی
و یک نفر نو بود
میان این همه آدم تکراری


#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەڵپەڕکێی نەورۆز ساڵی 1403 ئاوایی ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
3/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/3هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لەو کاتەوەی تۆم ناسیوە
ئەویندارت بووم
وە بیرم نایا چەند ساڵە بووم
تەنیا لە بیرمە کە باوکم شێعری
ئەتۆی زۆر بۆ دەنووسیم.
کاتێ،دەستەچکۆلەکانی من
دەبوون بە پێکەنینی تۆ
گوڵانی سوور و سپی
دەبوونە جوانترین ڕەنگەکانی من
لە بیرمە،ڕۆژێک لە گەڵ تۆ وێنەی ماڵێکی چکۆلەمان بە دووکەڵ کێشی، ڕوو بە ئاسمان کێشاوە،ڕاست وەک ماڵەکەی خۆمان دەچوو،نازانی چۆن ئەو نیگارە لە زەینم دا بڵێسەی سەند...
گەورە بووم،چووم بۆ مەکتەب،
نووسیم
بابە ئاوی دا
بابە نانی دا
ئێستا کە فێری نووسین بووم
نە نانم هەیە کە بینووسم
نە ئاوم هەیە تینوێتیم پێ‌بشکێ
تەنیا ئاوڕەنگ لە بیرەوەری و یادی منداڵیم دەدەم و قسەکانم وشە بە وشە دەنووسم...


#پروین_صفرنژاد_چوبری

وەرگێڕان ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


وقتی
شناختم‌ات
عاشق شدم.
یادم نمی‌آید، چند ساله بودم.
فقط یادم هست که پدر از تو
شعرای زیادی برایم می‌نوشت.
وقتی
دست‌های کوچک من،
لبخند تو می‌شد،
گل‌های سرخ و سپید
قشنگترین رنگ‌های من می‌شدند
یادم می اید
یک روز با تو
خانه‌ای کوچک،
با دودکشی رو به آسمان کشیدم.
درست مانند خانه خودمان.
نمی دانی!
چگونه آن تصویر
در ذهنم شعله کشید!.
بزرگ شدم 
به مدرسه رفتم
"بابا آب داد " را نوشتم و
" بابا نان داد"  را.
حالا که نوشتن را یاد گرفته ام
نه نانی دارم که بنویسم
و نه آبی که با آن جریان داشته باشم.
فقط  خیال کودکانه‌ام را
آبرنگ می‌زنم
و حرف‌هایم را
  واژه به واژه می نویسم.


#پروین_صفرنژاد_چوبری

https://www.tg-me.com/+EW-MqOa1DWAzZGY8
🥀پەلکە🥀

بم بەفیدای قژی خاوت کچی وڵاتی ئاوارە
لەنجەو لارت بەرهەڵستە بۆ نەیارانی ئەم شارە
چاویان هەڵنایە بەڕووی کەس دژی سۆز و عەشق و جوانین
ڕۆژێ هەردێ پەلکەکانت بۆ دوژمن بن بە سێدارە

جەلال هێجانانی#بێ خەو🖌
2خاکەلێوەی 2724 کوردی

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/10/01 07:24:53
Back to Top
HTML Embed Code: