Telegram Web Link


لە ماندلاوە تاکوو قەزافی

ماندلا و قەزافی هەر دوو ئەفریقایی و هەردووکیان خەباتگێڕ و ئازادی خوازبوون.
هەر دووکیان لە خەبات و تێکۆشان سەرکەوتن ولە ناو خەڵک‌دا بە خۆشەویستییەکی زۆر گەیشتن
هەردووکیان توانییان ڕێبەرایەتی وڵاتەکەیان بەدەستەوە بگرن .
ماندلا بەبێ خوێنڕێژی سەرکەوت و بێ‌خوێنڕێژیش درێژەی پێ‌دا.
بەڵام قەزافی بەخوێنڕێژی دەسەڵاتی گرتە دەست و بە خوێنیش درێژەی پێ‌دا.
ماندلا گوێی بۆ بیستنی دەنگ و هاواری خەڵک ئاواڵە کرد،کەچی قەزافی زاری بۆ نەڕاندن کردەوە،تاکوو گوێی خەڵک لە دەنگی پڕ بێ،
ماندلا کتێبی خەڵکی خوێندەوە،قەزافی کتێبێکی نووسی و بە زۆری،خەڵکی هان‌دا کە بیخوێنەوە.
ماندلا خۆی کوشت تا گەلەکەی زیندوو بمێنن،قەزافی خۆی کوشت تاکوو بۆ خۆی زیندوو بمێنێ.
ماندلا کوتی:ئێمە
قەزافی کوتی: من
ماندلا خەڵکی وەکوو منداڵی خۆی چاو لێکرد،قەزافی خەڵکی بە مشک و سریلە ناو برد.
ماندلا پێش ئەوەی بمرێ، دەسەڵاتی وەلا نا،قەزافی تا دوا کاتی ژیانی لە بیری کۆشک و تەختی دابوو و پێوەی نووسا.
وە ئێستا نلسون ماندلا و معمّر قذافی هەر دووکیان لە بارەگای ئەبەدی مێژوو ڕاوەستاون،ئێمە بۆ ڕێز لە ماندلا ڕادەوستین
وە بەڵام قەزافی بە بێ‌ڕێز و حوورمەت لە بارەگای مێژوودا شەرمەزارە...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
💬ئەوان باسکی هێز و دەسەڵاتن،و لە گوناح تێدەپەڕن دەژین، گوناح و تاوان کارێکی پێویستە بۆ ئەوان...
گەورەترین بنەما لەو بابەتەوە ئاوایە:خودا هەر کەسێ کەفارەت بدا،یا ڕوونتر بڵێین خودا کەسێک دەبەخشێ کە خۆی ڕادەستی قەشەکان بکا...


📗 دجال
👤 فردریش نیچه


وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کەسێک لە قەحبەخانە  مرد  و یەکی تر لە ناو مزگەوت !!!!
خەڵک دەستیان کرد بە باس و دادوەری کردن و بە قسەی خۆیان  ئەقڵیان تەواو کەوتە ناو چاویان  باوڕیان پتر بە چاویان بوو تا ئەقڵیان !!!!
ئیتر بێ هەواڵ و بێ سرنج دان بە وەی کە بزانن بنەڕەتی ڕوداوەکە چۆن بۆ، کەچی ئەوە لە کاتێ دابوو کە
ئەوەڵی بۆ ئامۆژگاری  ڕووی کردبۆ قەحبەخانه،
دووهەم کەسیش بۆ دزینی کەوش چوو بۆ ناو مزگەوتەوە!!!
تکایە با ئەقڵمان لە چاو دەر بێنین  و بیخەینە ناو مێشکمانەوە،
و لە ڕووی نەفامی و نەزانی و تێ نەگەیشتنەوە هیچکات دادوەری نەکەین.
تکایە با بە دادوەری کردنی بێ جێ و دوور لە ڕاستەقینە یەکتر نەڕەنجێنن و نەبینە هۆی دڵ شکانی دۆست و  خزمانمان !!!!

ورگێڕان لە فارسی
نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئەگەر هەموو مرۆڤەکان بڕیار بدەن کە تەنیا بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر درۆ نەڵێن، ئەوکات لەو بیست و چوار کاتژمێرەدا، زۆرێک لە دۆستایەتییەکان لەناو دەچن و میلیۆنان ژن و مێرد تەڵاق وەردەگرن.
ئەوکات هاڵۆزی و ئاژاوە درووست دەبێت. چونکه مرۆڤەکان بنەمای ژیانیان لەسەر درۆ پێکهێناوە.

#زیگمۆند_فڕۆید
🍁🍁
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
16/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/16هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
چیرۆک(گوڵستانی سەعدی)
بەندی سێهەم
لەگەورەیی قەناعەت دا (قەینات،قنیات)

ماسیگرێکی کزولاواز بۆ ماسی گرتن تۆڕی هاوێشتە ئاوەوە.ماسێکی بەهێز و گەورە کەوتە تۆڕەکەی،ماسێکە لە کابرای ماسیگر بەقەوەتتر بوو،بەجۆرێ کە تۆڕی لەدەست ماسیگر ستاند و بۆی دەرچوو.

🔶کۆیلە گشت ڕۆژێ لە جۆگە ئاوی دێنا
🔷ئەمجار ئاوی جۆگە هات و کۆیلەی ڕفاند
🔶هەموو جارێ ماسی دەهات بەتۆڕەوە
🔷کەچی ئەمجار ماسی هات و تۆڕی ڕفاند

ماسیگرەکانیتر داخ و حەسرەتیان دەخوارد و ئەویان لۆمە دەکرد کە:نێچیرێکی وەها گەورە کەوتە تۆڕەکەت بەڵام تۆ نەتتوانی ڕاوی بکەی.ماسیگرەکە گوتی:ئەی دۆستان!
دەتوانم چیبکەم؟ ئەو ماسێ ڕۆزی و بژیوی من نەبوو و هێشتا دەمی مەرگیش نەهاتبوو.
بەڵێ ئەگەر ماسیگر قسمەتی نەبێ،لە ڕووبار دا ناتوانێ ڕاو بکات و ماسیش ئەگەر ئەجەلی نەهاتبێ لە ویشکانیش دا،گیان نادا.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
بە مەجنوونیان دەگوت کە:زۆر لە لەیلی باشتر و جوانتر هەیە،بۆت بخوازین؟
ئەو دەیگوت:ئاخر من لەیلیم بە سیما و دەموچاو خۆشناوێ و لەیلیش سیما نێ.
لەیلی وەک دەفر وایە لەدەستی مندا،کەوابوو من ئاشقی ئەو بادەیەم کە لەودا دەینۆشم کەچی ئێوەش سەیری پیاڵەکە دەکەن و ئاگاتان لە شەڕاوەکە نێ.

#فیە ــ ماــ فیە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#دەمێکە.....

------------------------------------------
غەمت کەوتۆتە سەر شانم دەمێکە
بە قەد زولفت پەرێشانم دەمێکە

بزەی سەر لێوی سوورم لێ بزر بوو
زمانی خەستی گریانم دەمێکە

تەوژم و تینی جارانت نەماوە؟
کەسیرەی بەفری کوێستانم دەمێکە

کەشی تۆفان و لافاوە دەروونم
بریسکەی هەور و بارانم دەمێکە

وەکوو خێڵی غەریبی ئاشقانت
بە سەرگەردانی شارانم دەمێکە

بە ئاواتێ کە بێی پێ نێی لە چاووم
لە دەرکەت تۆزی کۆڵانم دەمێکە

بەهەشتم دا لە سەودای باوەشی تۆ
بە تامەزرۆی هەنارانم دەمێکە

لە تاریفی جوانی و شۆخ و شەنگیت
وتار و شێعر و پەخشانم دەمێکە

بە ڕۆژ ئەژمێر ئەگەر چوار وەرزە ساڵێک
لە بەندی تۆفی زستانم دەمێکە

دەروونی خاڵیە بلوێری دووریت
لە بێدەنگی پڕە ژوانم دەمێکە

عەزیزی میسری دڵمی نووری دیدەم
لە سۆز و ناڵە کەنعانم دەمێکە

لە گەڵ ئاوێنە بۆ دیمانە ناکەی؟
تریفەی مانگی هەیوانم دەمێکە

قەدەم دانێ و کەرەم کە بانی چاووم
ڕوحی من تۆیی و بێ گیانم دەمێکە

کوتی زریان گلەیی بەس کە فەرموو
لە مزگێنیت چراغانم دەمێکە..........
---------------------------------------------

#زریان
#مەهاباد
١٥ ڕەشەمەی ٢٧٢٣

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
چێروک بۆ ـ منداڵان کەروێشکی نەرم وشل
کەروێشک نەرم و شل
#بۆ_منداڵان
نووسەر: سەید نەعمان بەرزگەر
بێژەر: کوردستان
@noman_barzegar
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#نادرمستەفازادە /رەحیم خان


/// گرێ کەرەوە  ///

پیرە پیاویەکی هەژار وداماو , کوڕ و کچ نەخۆش و هیوا بڕاو , دڵ پڕ خەم و دەرد یەکێ دەرمانی لێی دەویست یەکێ نان و ئاو , یەکێ ئیشتیای هەنگوین و یەکێ داوای شۆرباو , یەک لێفەی نەبوو ئەوی تر کراس و کەوا , زۆر گەڕا بۆ پارۆ نانێ , کەس نەیکوت هانێ  , لە هەر دەرگایەکی دا بە ناهومێدی گەڕاوە ,کەس ئاوڕی لێ نەداوە , دەرگایەک نەما لێی نەدا , کەس قڕانێکی پێ نەدا , شەوێ ڕووی کردە ئاشێک , کابرای وەرزێر هێنابووی بارئاشێک , چوو زۆر غەمبار و  پەرۆش , وەرزێر دو سێ کاسەی بۆ کردە کۆش ,  هەژار داوێنی کراسی لێ گرێ دا , نەوەک گەنم بڕژێ لە ڕێ دا , کەیفی ساز دەڕۆیی بە ڕێوە , بیری دەکردەوە کە بیفرۆشێ لە یەک جێوە , دەوا و دەرمان بکڕێ بۆ نەخۆش , هەنگوین بۆ بەیانی و نیسک وماش بۆ شۆرباویەکی خۆش , هەروا دەڕۆیشت لە بەر خۆیەوە دەیکرد دوعا , کە گرێ پوچکەی ژینم بۆ بکەوە خودا  ,
چاو لێ دەکا بە دوعا بەدبەختی بۆ ساز بۆ و لە جیات گرێی ژین گرێی داوێنەکەی کراوە , تاکو زانی تەماشای کرد گەنم پاکی ڕژاوە , توڕە دەبێ و دەڵێ من کوتم گرێ پوچکەی ژیانم بکەوە , سەری ماشەری ئاڵۆزم بدەوە , ساڵەهایە کە تۆ خودای , ئەو گرێیە بۆچی هاتی بۆ لای , ئەوە چ کارێک بوو کردت خودایە , نەتزانی ئەوە لەگەڵ گرێی ژیانم جیایە ؟ تاکو بە تۆم ئەسپارد کارو بارم   بێ دوکتور ودەرمان مان منداڵی دەردەدارم ,  هەرچی لەبێژینگ دا دیت ڕژاندتە خۆارێ , نە بۆ هەنگوین ما نە شۆرباوی ئێوارێ , دیسان دەڵێ ئاخر  ::

کەی من بە تۆم کوت ئەی یاری زانا و بە هەست
ئەو گرێ بکەوە  گەنمم بدە لە دەست

بێ ئاقڵ و نەزان بووم وا پەنام بۆ هێنای
وتم گرێی ژینم بکەوە گەر خودای

گرێ پوچکەی ژیانمت کە بۆ نەکراوە
ئەدی بۆچی دەستت لەو گرێیە داوە ؟!

هەر وا خەمبار لە بەر خۆیەوە قسەی دەکرد و دەیکوت نەمدیوە خودای وەک تۆ , گرێیەکت کردەوە ئەویشت لێ تێک چۆ , ناچار خەریک بوو گەنمی ڕژاو کۆ کاتەوە ,کە دیتی شتێک شۆق دەداتەوە , تەماشای کرد تورەکەیەک زێڕ کەوتۆ لەوێ هەڵیگرتەوە و ئەوجار خەجاڵەت و شەرمەزار , سوجدەی برد بۆ خودا و سەری بردە خۆار , و کوتی من چوزانم تۆ چیت لە دڵ دایە , هەر بەڵایەک نازڵ کەی ڕەحمەتێکی تێدایە , دەنێری بۆ هەر کەس دەردی بێ دەوا , بۆ خۆت دوکتوری و دیکەی مداوا , بێ هێزی دەکەی لەشی ساغ و سەلیم , تا بزانێ کە هەر تۆی خودای حەکیم , سەد دەرگات پێ کردمەوە ئەی خاوەن شکۆ , تا ببینم گەورەیی و ڕێزی تۆ , چاوم لە دەستی خەڵکی بوو بۆ پارویەک نان ,  خودایە تۆ ئەو هەموویەت گەیاند , گەنمت لێ ڕژاندم زێڕت خستە کۆشم , هەرشتەت بەگەوهەر گۆڕیەوە بۆ دەرمانی نەخۆشم , گەر بتبێ ئاقڵ و تێ گەیشتن برا , لەکوڵ ناکەوێ هیچکات مەنجەڵی خودا ـــــــــــــــ

ۺێعری پروین اعتصامی

هێنانە سەر پەخشان و کوردی

نادر مستەفازادە ـ رەحیم خان


@mzravilka
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنجشەممە
17/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/17هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئەو کەسانەی کە زستان لە
پشت پەنجەرەوە دەبینن
وە برسێتی لە کتێبەکان‌دا
دەخوێننەوە،ناتوانن نوێنەری
خەڵک بن...

وە ـ ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
تەنیا پەلەوەرەکانی دەریایی لە تۆفان ناترسێن , تەنانەت ئەگەر لە کاتی تۆفان لە ناو دەریا دا ڕێگایان لێ بشێوێ و ڕێ ون کەن و جێگای نیشتن و هاتنە خۆارێ   پەیدا نەکەن  ئەوندە باڵ لێ دەدەن  تاکو تۆفان تەواو دەبێ و جێگایەکی ویشک بۆ هاتنە خوارێ دەدۆزنەوە یا بە شانازی لە و پەڕی بڵیندایی دا دەمرن  ئەوەی کە دەکەوێتە ناو شەپۆلەکانی دەریاوە بێ گومان پەلەوەری دەریایی نیە!
بۆچی پەلەوەری دەریایی لەو پەڕی بەرزاییدەمرێ و دۆایین هیز وتۆانای خۆی بۆ چونە سەرێ تەرخان دەکا تا کەوتنە خۆارێ نەبینێ تا دوا هەناسە دە گەڵ تۆفان بەر بەرەکانی دەکا !!!

#آندره_مالرو

وەرگێڕان  : نادرمستەفازادە ـ رەحیم خان

💢کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

دەڵێن سڵاوی بەیان جوانترین دەستپێکە بۆ
نزیک بوونەوە و چوونە ناو ژووری دڵان کەوابێ جوانترین سڵاوی گەرمی ئێمەتان پێشکێش...

نادرمستەفازادە

بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
18/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/18هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
گالیلە لە ڕەوتی مەحکەمەکەی دا ڕەستەیەکی جوانی کوت:
کوتی،وای‌دانێن کە ئێوە کاتژمێرێک پێشکێش دۆستێکی خۆتان بکەن،ئەویش دڵی پێی خۆش بێ و لە دەستی کا،بەڵام ئێوە پێی بڵێن:
نابێ لەو کاتژمێرە کەڵک وەرگری،بەڵکوو هەر کاتێ ویستت بزانی کاتژمێر چەندە دەبێ بێی لە خۆم بپرسی،بەو قسەیە دیاری ئێوە تەواو بایەخی خۆی لە دەست دەدا و دەبێتە بارێکی قورس لە سەر شانی دۆستەکەتان،لێرەدا بە قەشە و کەشیشەکانی کوت: ئێوە زانایانی ئایینی ڕاست ئەو بار و دۆخەتان بۆ ئێمە پێک هێناوە،لە لایەکەوە دەڵێن:گەورەترین نێعمەت و دیاری کە خودا بە بەشەری بەخشیوە ئەقڵە،ولە لایەک ترەوە دەڵێن،بە تەماشا کردن لە تەوڕات و ئینجیلەوە دەبێ لە هەموو ڕاستییەکان بگەی،لەوانەوە دەبێ بزانی زەوی خڕە یا تەخت و پانە،یا ئەوەی هەتاو بە دەوری زەوی‌دا دەسووڕێتەوە یان زەوی بە دەوری هەتاودا،یانی لە ڕاستی دا خودا دیاریەکی پێداوین،بەڵام پێی کوتوین کەڵکی لێ وەرمەگرن،تەنیا دەبێ لە تەوڕات و ئینجیل بپرسن کە حەق و ناحەق چییە و ئیتر مافی ئەۆەتان نیە ئەقڵ بەکار بێنن!!!

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەحەر زیبایی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/25 21:14:20
Back to Top
HTML Embed Code: