Telegram Web Link
ئەو کچە بە ناوی Lepa Radić یەکێ لەشۆڕشگێڕەکانی دژی فاشیزم لە یوگسلاوی پێشوویە ئەو لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانی لە تەمەتی 17 ساڵی‌ دەسگیر کرا
ئەگەر ناوی دۆستەکانی کوتبا ئازاد دەکرا
بەڵام ئەو کوتی:دۆستانم کاتێ دەناسن کە خەریکن تۆڵەی من دەستێننەوە.ئەو لە ڕێبەندانی 1943 لە سێدارە درا.‎
پاش دوو ساڵ یەک یەکی ئەو کەسانەی کە لە کاتی لە سێدارەدانی لەوێ بوون، بە دەست دۆستەکانی دادگایی ئێعدام کران...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئیدریس مەرانی (توخودا ئەگەر مردم)
ID> @Nsaran
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🟣 #هۆنراوەی_کوردی؛

🔻قەت لە دنیا دا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم

🔻سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر تووشی گێرە و قەڕقەشم

🔻دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێ قەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم؟

🔻تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک ئەنجنیویە سینەشم

🔻کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بە هیوای دوو شەشم

🔻نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم

🔻خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم

🔻نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

🔻شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی محەک نیم زێڕی بێ غەلل و غەشم


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سەیری کەن توخوا حاڵەتی زاری وەتەن
چەند پەرێشانە لەبەر غەفڵەت هەموو کاری وەتەن

وەختی تێکۆشانە ئەی قەومینە غەفڵەت تا بەکەی
وا خەزانی کردووە ئێستێکە گوڵزاری وەتەن

خۆ وەتەن ئیمڕۆ نەخۆشە ئەم تەبیبی حازیقە
چی ئەبێ بیکا موداوای قەلبی بیماری وەتەن


#ئەحمەد_موختاری_جاف

🌺🌸
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#لوقمانی حەکیم دەڵێ :

ڕۆژێ لە کەناری مەزرایەکی گەنم ڕاوەستابووم،
هێندێک لە گوڵە گەنمەکان سەریان بەرز کردبۆوە‌ و بەو پەڕی لە خۆبایی خۆیان دەنواند.
دەستەیەکیشیان هێند خۆشکێن بوون، کە سەریان هێنابۆ خۆارێ و بە شەرمەوە چاویان لە بە پێی خۆیان بوو.
ئەوە بوو بە هۆی بیرکردنەوەم و سرنجمیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا
کاتێ لێیان نزیک بوومەوە، و دەستم لێ‌دان بەو پەڕی سەر سووڕمانەوە دیتم
کە گوڵە سەر بڵیندەکان نێویان بەتاڵە و گەنمیان تێدانیە و پوووچن.
بەڵام گوڵەکانی سەریان بەردابۆوە، پڕ لە گەنمی جوان و قەڵەو بوون.
لە بەر خۆمەوە کوتم:زۆرن ئەو کەسانەی کە لە خۆڕازین و بە پۆز و سەریان بڵیند ڕادەگرن و خۆ بە بەرز و ژیر ودەزانن بەڵام لە ڕاستەقنەدا وەک ئەو گوڵە گەنمانە سەر بەرزی مێشک بەتاڵن....


وەرگێڕانی،،
نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
13/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/13هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی گاجووت بە دەنگی بلاوێن و هەست بزوێنی مامۆستا حەسەن زیرەک.

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🍀🍀  نازانم   🍀🍀

نزیک چل ساڵ لەوە پێش لە زانکۆی تاران دەرسم دەخوێند
ڕۆژێک تاقی کاری وانەی مێژوومان بوو مامۆستا هات و تەنیا یەک پرسیاری دا و لە کلاس  چۆ دەرێ پرسیارەکەشی ئەوە بوو کە کوتی :
دایکی یەعقوب لەیس سەفاری لە چ ڕۆانگەیەکەوە لە مێژوو دا بە ناو بانگە ؟؟
لە هەر کام لە قوتابیەکانم پرسی کەس نەیدەزانی چاو لێک کردن و تەغلوب ئازاد بوو چونکێ هیچ چاوه دێریەکمان لە سەر نەبوو بەڵام بە ڕاستی هیچ کەس هیچی لەو بابەتەوە نەدەزانی  !
دو کاتژمێری تەواو هەر وەک پلاری کوێر سەبارەت بە گەورەیی و لێهاتوویی ئەو خاتونە گەورەیەی ئێران وەک نەترسی و لە خۆبوێری  و  شارەزایی لە شەمشێر لێدان و
تیر هاوێژی و سۆار چاکی  و لە خوا ترسی و خو و ڕەوشت و ئاکاری باشی ئەو ! بە کورتی هەر چی کە پێویست و هەڵگری خاتونیەکی وا گەورە 
کە دایکی میریەکی وەک یەعقوب لەیس بێ و بە بیرم داهات نووسیم مامۆستا دوای دوو کات ژمێر گەڕاوه وەرەقەوکانی  کۆ کردەوە و ڕۆیشت
پاش چەند ڕۆژ  کاتی ڕاگەیاندنی ئاکامی  تاقی کاری مێژوو هات و لە تابڵۆی ئاگاداری لەڕاست ریزی تەواو خوێند کارەکان بە قەڵەمی سوور نووسیبوی مەردود (رەت بوونەوە)
هەموومان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوینه لای مامۆستا
ئەویش بە دیتنی ئێمە کوتی :کامتان ناڕازین ؟
کوتمان : هەموومان !!!
کوتی : دەی باشە بۆچی هیچکامتان وەڵامی ڕاست و نەداوەتەوە ؟؟
پرسیمان : ئەدی ئێمە ئەو هەمویەمان لەو بابەتەوە  نووسیوە  یەنی هیچ کەس وەڵامی ڕاستی نەداوەتەوە ؟ بۆ
مەگەر وەڵامی ڕاست چ بوو وا هیچ کاممان نەمانزانیوە ؟؟!!!
مامۆستا زۆر لە سەرەخۆ کوتی ; وەڵامەکان و گشتی هەڵەن بۆچی لە هیچ کتێب و سەر چاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی دا باس لە دایکی یەعقوب نەکراوە و نێوی لێ نەبراوە ـ
کەچی هیچ کامتان غیرەتی ئەوەی نەبۆ  کە بنووسێ نازانم سەرە ڕای ئەوەش ئەو هەموو درۆیەتان باری یەک کردۆ  و لە خۆتانەوە شت و دەرهێناوە و نووسیوتانە کە هیچ پێوەندی
بە پرسیارەکەوە نەبۆ و نییە
ئەو پرسیارەم بۆیە کرد کە ئێوە ئەوەندە و غیرەت هەبێ بنووسن نازانم بە داخەوە خەڵکی ئێران نەتەوەیەکە وا بیر دەکاتاوە هەموو شت دەزانێ و  نازانم لە زات وسرووشتمان دانییە لە ڕاستی دا لە هیچ ناگەین  بڕۆن دەگەڵ وشەی پیرۆزی نازانم دا ببنە ئاشنا و ڕێک کەون  چونکێ لە دوا ڕۆژ لە نەزانی و تێنەگەیشتنی خۆتان دا بە تایبەت کە نەزانن نازانن گیر دەکەن و دادەمێنن و وا سەرتان لێ دەشێوێ کە بۆ خۆتان نازانن چ دەکەن و چی بکەن کە ڕاست بێتەوە !!!!!!

وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی
نادر مستەفازادە ــ رەحیم خان
🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
پاش مردنم
نە پێویستم
بە گوڵە
نە فرمێسک ڕژان
نە یادێک بکەن لێم

له پاش مەرگم
هەر چی کە مێژووی نەماوە
دووری خەنەلاوە
هێندە دوور بێ
تاکوو ڕۆژی قیامەت
هێمنیم نەفەوتێ

#ایلیانوروزی

وە  ــ نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

بعد از مرگم
نه نیازی به گل
نه اشک
نه یاد بودی بی جا دارم
بعد از مرگم
چیزهایی که تاریخشان گذشته است را دور بریزید
آنقدر دور که
آرامش ابدی ام را آشفته نکند

#ایلیانوروزی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
.ئێستاش
ئەو گۆڕستانە
تەڕی پاییزە
سەبر سەبر
بەسەر جەستەم دا بڕۆ
بەڵێنیم داوە
هەر لەو مانگەی
بانەمەڕدا
گۆڕی خۆم هەڵکەنم
لە ناو باوەشی تۆ

وە ــ نادرمستەفازادە

هنوز این گورستان 
خیس پاییز است 
آهسته آهسته
از روی لاشه ام رد شو
عهد بسته ام
همین اردیبهشت
در آغوشت  
گور خودم را
بکنم


✍️
#پرستو_تبریزی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
14/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/14هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ساتێک بۆ پێکە نین😂😂

ڕۆژێک مەلایەک لە نێو مینیبووس‌دا دانیشتبوو. پاشان کابرایەک کە تۆزێک بۆنی مەشڕووبی لێ دەهات سوار بوو و له‌تەنیشت مەلا دانیشت.
پیاوە ڕۆژنامەیەکی هێنا و دەستی کرد بە خوێندنەوەی و پاش ماوەیەک لە مەلای پرسی: مامۆستا! ئەرێ ڕۆماتیسم لە چ شتێک‌ڕا ساز دەبێ و ئینسان تووشی ئەو نەخۆشییە دەکا؟
مەلا دەستی کرد بە نسحەت:
😇ڕۆماتیسم لە مەستبوون، چاوحیزبوون، مەشڕووبخواردنەوە، کاری خەراپ، نێوانی ناشەڕعی و حەرام و لە گوناحی کەبیرەڕا تووش دەبی.
کابرا بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی ڕۆژنامەکە!😊
مەلا پرسیاری کرد: لە کەیەوە تووشی ڕۆماتیسم بووی؟🤔
کابرا کوتی: من ڕۆماتیسمم نییە، لێرەدا نووسیویەتی: "مەڵای فڵانە مزگەوتی شار، تووشی ڕۆماتیسم بووە!!!!


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دەڵێن ژنێک لە مردووشۆرخانەی مزگەوت کفنی مێردە بە ڕەحمەت چۆکەی باوەشێن دەکرد، کابرای مردوو شۆر بە سەر سوڕمان کوتی:دادە گیان خۆت ماندوو مەکە تازە ئەوە نە گەرمای دەبێ و نەسەرما، پێویستیشی بە باوەشێن کردنی تۆ نیە!
ژنە ڕووی تێ دەکا و دەڵێ:بە بڕوای تۆ بڵێی کفنەکەی ویشک بووبێتەوە،ئاخر وەسێتی بۆ کردم، هەر کفنەکەی ویشک بۆوە مێرد بکەمەوە...!!

ئامادەکردنی ـ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
نیشتمان بۆ ساماندارانەو و نیشتمان پەروەری بۆ هەژاران.

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کەویار / حەسەن زیرەک
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#مەلای حاجی ڕەسوی

چیرۆکی بووک و خەسوو.
دەگێڕنەوە بووک و خەسەوویەک هەبوون دژی یەکتر بوون، هەریەک لەویتر بێزار بوو، ژیانیان زۆر ناخۆش بوو، بەردەوام هەڵسوکەوتیان دژ بە یەکتر بوو، بووک دەچێ بۆ لای دوکتۆرێکی دەروونی وەزح و حاڵی خۆی بۆ باس دەکات، دەڵێ چیتر ناتوانم دەگەڵ ئەو خەسوەم هەڵبکەم، ئەگەر دەکرێ دەرمانێکم بدەیە بیدەم بە خەسووم بمریت، دوکتۆر دەڵێ بە چاوان، دەرمانێکت بۆ دەنووسم بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە بیدە بە خەسووت دەمریت، بەڵام بۆ ئەوەی کەس لە تۆ وەشک نەکەوێ دەبێ ئەو یەک مانگە کە دەرمانەکانی پێ دەدەی زۆر دەگەڵی ڕووخۆش و بە محیبەت بی، بووکەخان دەرمانەکان وەردەگرێ و دەچیتەوە بۆ ماڵ، سێ جەمە دەرمانەکانی بۆ دەگەڵ خواردن دەکات و دەیداتێ،  سۆز و خۆشەویستییەکی لە ڕادەبەدەریش نیشانی خەسووی دەدات و ڕێزی لێدەگرێ، خەسووش کە ئەو محیبەت و خۆشەویستیەی بووکەکە دەبینێ ئەویش دوو هێندە سۆز و خۆشەویستی خۆی نیشانی بووکەکەی دەدات، ماوەی بیست ڕۆژ دەرمانەکانی پێ دەدات، لەو ماوەیەدا هەرچی ڕق و قینە بەرانبەر بە یەکتر نایانمێنێ، و هێندەی دایک و کچێک یەکتریان خۆش دەوێت،بووکەخان لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەبێتەوە چیتر دەرمانەکانی ناداتێ، دەچێتەوە لای دوکتۆر دەڵێ دوکتۆرگیان من پەشیمانم، نامەوێت خەسووم بمریت،هاتووم کە دەرمانێکم بۆ بنووسی کە ئەو دەرمانانەی بۆ مردن دەرخواردی خەسووم داون کاریگەرییان پووچەڵ پکاتەوە، ئێستا خەسووم هێندە لە لام خۆشەویستە ئەگەر ئەو بمری منیش خۆم دەکوژم، دوکتۆر دەڵێ خوشکەکەم مەترسە ئەو حەبانەی بۆ تۆم نووسیبوون تەنها جۆرە نوقڵێک بوون، هیچ زیانێک بەخەسووت ناگەیەنن، دووژمنایەتی تۆ و خەسووت تەنها نەمانی محیبەت و خۆشەویستی بووە لە نێوانتاندا، تۆ تا ئێستا هیچ ڕێزێکت لە خەسووت نەگرتووە، هەر چۆنێک خەسووت پێی ناڕەحات بوبێت ئاوا هەڵسوو کەوتت دەگەڵ کردووە، هەر بۆیە خەسووشت وەک خۆت وەڵامی داویتەوە، تۆ هەڵسووکەوتت چۆن بێت بە هەمان شێوە وەڵامەکەی وەردەگریەوە، ماوەی بیست ڕۆژە محیبەتوو خۆشەویستیت نیشانی خەسووت داوە، محیبەتوو خۆشەویستیشت وەرگرتۆتوە.
پێشینیان فەرموویانە چ پچێنی هەمان شت دەدروویەوە،هەڵسووکەوتت دەگەڵ خەڵک چۆن بێت بەهەمان شێوە وەڵامەکەی وەردەگریەوە.


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#مامۆستا سووتاو
بووک‌ و خه‌سوو ورگێڕانی
مامۆستا سووتاو

ئە‌گە‌ر بسازێن‌ مـــوسولمان ‌‌و جــــــــوو
دوژمــــــــن‌ نە‌مێنێ ‌نە‌ تاقێک‌ نە ‌دوو
شە‌ڕێ لە‌دونیـــــــا دایــــــــم‌ دە‌مێنـێ
ئە‌ویش ‌شە‌ڕێکـە ‌ئی ‌بووک‌ و خە‌سوو

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
15/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/15هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
گوڵم شێعرێکی لێ ویستم، نەبیسراو و نە گوترا بێ
وەکوو لێو و دەمی کیژێ، نە مژراو و نە گەزرا بێ

وەکوو سرتەی خەیاڵی کیژە کوردێکی خەیاڵی بێ
مەمی چیرۆکی بۆتانی، لەسەر دوو مەم نەکوژرا بێ

بڵێسە و ئاگر و گڕ بێ، کە وشک و تەڕ بسووتێنێ
بە نووکی چەرخی دڵداری، سەروبەر تازە چنرا بێ

لە پێچاڵی تەنینم‌دا، گوڵم نیمە وشێکی وا
بە ئاورگی ئەوینی کۆنەوە، جارێ نەبرژا بێ

لە جێژوانی خەیاڵاتا، وەها دزراوە شێعری من
هەمیشە هەر دەبێ لار و لەڕ و لاواز و چڕژا بێ

بەرۆکی داخراوی گوڵ، دەمی شێعری تەڕی بەستووم
دەمێ شێعری تەڕم بۆ دێ، بەرۆکی گوڵ نەبەسرا بێ

لە هەندەر تا کزەی هەستم، نەهەندرابێ، گلەی ناوێ
سروشتی شاعیری وایە، دەبێ هەستی نەهەندرا بێ

هەچەن ڕاوچی بەشی شێعری تەڕم، ئەمما بە گیانی تۆ
نییە وەک من کەسێکی تر، کوڵۆڵ و کۆڵە کوترا بێ


#ڕاوچی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/26 21:46:48
Back to Top
HTML Embed Code: