Telegram Web Link
فریشتەکەم
کە شەو دادێ
بە بێ چیرۆکی خەیاڵت
خەو ناچێتە چاوم
کە بەیان دێتەوە
دیتنی غونچەی گوڵ
بێ تۆ
دەبێتە دڕک و
وەک تیر
دەدرێ لە جەرگ و هەناوم


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from Sahra .
عەلی مەردان|ئاواز وچەند مەقاماتی کوردی بی مۆسیقا
دەنگ‌وئاهەنگی کوردی
🎙عەلی مەردان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کلیپێکی قڕووچەی خۆارێ


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
بابۆ منداڵەکانمان لایە لایە نەکەین،تا بخەون!!!!
باکتێبیان بۆ بخوێنینەوە تا وەخەبەر بێن...
هەر نەتەوەیەک کتێب نەخوێنێتەوە و دووری لێ بکا،دەبێ تەواوی کارەساتەکانی مێژوو تاقی کاتەوە...
چیرۆکێکیان بۆ  بگێڕینەوە، کە دڵ و دەروونیانی پێ وە خەبەر بێ،
نە حەکایەتێک کەچاویان پێی بچێتە خەو وبێ هەواڵی دنیا بن!!!!
وەخەبەرهاتنی ویژدان و ئەقڵ زۆر جوانتر و  دڵگیرترە لە خەو.
کتێب بە دانیشتنەوە بخوێننەوە، نەک بە ڕاکشانەوە.
کتێب بۆ ئەوە مەخوێننەوە کە بخەون،
بەڵکو لە بەر ئەوە بیخوێننەوە کە وە خەبەر بێن.
هێندێ کتێب شتی وا دەگێڕنەوە کە مرۆڤ دەکەنە خەو...
بەڵام هێندێکیان باسی شتی وادەکەن کە لە خەوت هەڵدەستێنن.
چەند خوێندنەوە گرینگ نیە...
چۆن خوێندنەوە گرینگە...
هەوڵی ئەوەتان نەبێ چەند کتێب بخوێننەوە ...
هەوڵ بدەن کتێبێکی باش چەند جار بخوێننەوە.
کتێب نەردیوانی نوور و ڕووناکییه بۆ سەر کەوتن و فڕینی ئێمەیە بۆ سەرزەوی ئەقڵ و ژیر و تێ‌گەیشتن،نە بۆ ڕازاندنەوەی کتێبخانە!!
تەنیا بخوێنە، بخوێنە، بخوێنە،چونکێ زانستی ناو کتێبەکان گیانی زۆربەی ئینسانەکان ڕزگار دەکەن!!!

وەرگێڕانی

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

❤️❤️🌸🌸🌺🌺🥀🥀🌸🌸💐💐

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج شەممە
10/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/10هەتاوی

خۆتان بە ئاسانی مەفرۆشن، ئێوە کەل و پەل نین کە مامەلەتان پێ بکرێ، ئینسان پلە و پایە و ڕێزی گەلێ لەوە زیاترە کە لە پێناو پووڵ‌دا خۆی بفرۆشێ و سەر بۆ زاڵمان نەوی‌کا...

نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دنیا
لە چاوانی تۆوە
دەست پێ‌دەکا
وە لە شوێنێ
کە کۆتایی ئاڵۆزی کەزیەتە
دەڕوا بە با...!!!

#كامران_رسول_زاده

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دەگێڕنەوە شەوێک دز دەچێتە ماڵی مەلایەک و هەموو شتەکانی کۆ دەکاتەوە و لە چارشێوێکیان دەپێچێ و دەستیان دەداتێ کە بە کۆڵی دادا و بیانبا دەڵێ:یا عەلیییی.
مەلا کە بەو دەنگە لە خەو ڕادەپەڕێ،توند دەستی دزە دەگرێ و دەڵێ: گەمژەی گەلحۆ من تەمەنێکە بە یائەڵڵا کوتن ماڵم کۆ کردۆتەوە تۆ دەتهەوێ بە یا عەلییەک لە گەڵ خۆتی بەری...؟؟؟!!!

«برگرفته از داستان امثال »

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
یەکتر پیر نەکەین،

باشترەکارمان بە کاری یەک نەبێ،
باوەڕ بکەن یەک یەکی مرۆڤەکان بریندارن!
هەر کەس دەرد و کێشەی ژیانی تایبەت بەخۆی هەیە، بیر و زەینەکان  ماندوون،
دڵەکان پڕ دەرد و ئێش و ئازار و بریندارن، زمانەکان بەستراون.
با بە دڵ ئاواتە ژیانی باش و ئاسودەیی بۆ یەکتر بخوازین، یارمەتی یەک بدەین، تا ژینمان بە یەکەوە پڕ خۆشی و شادی بێ...
هەموو یەکترمان ون کردووە، نوقمی کێشەی ژیانین و هیچ ئاگامان لێ نیە کە:
💔  ئینسانەکان وردە، وردە پیردەبن و تێک دەشکێن،
💔 لە یەک سات دا...
💔 ﺑە تەلەیفونێک...
💔 ﺑەڕەستەیەکی ناحەز...
💔 ﺑە ڕۆانینێک...
💔 ﺑە ڕووداوێک...
💔 ﺑە نەهاتنێک...
💔 بە درەنگ گەیشتن...
💔 ﺑەڕۆیشتن
💔 بە تەواوی کەینیەک.."
پیردەبین...

دەم و سات و ڕۆژ ئینسان پیر ناکەن!!!
بەڵکو بۆ خۆمان، خۆمان پیر دەکەین، با تێ‌بکۆشین دڵی یەک ڕاگرین و وریایی یەکتر بین و یەکتر پیر نەکەین...

وە ـ ناد مستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
#مسوڵمانی ڕاستەقینە

دەگێڕنەوە: لە شاری بەستام تەنیا مەسیحیەکی لێ بوو،کە نەدەبوو بە مسوڵمان.
خەڵک هەر چەندی هەوڵیان لە گەڵ دەدا و لە بەری دەپاڕانەوە کە ببێ بە مسوڵمان، تا شارەکەیان مەسیحی لێ نەمێنێ، نەیدەسەلماند و ڕازی نەبوو،
ڕۆژێک بردیانە لای بایەزید و کاتێ لێی پرسی بۆ نابی بە مسوڵمان؟!!
لە وەڵام‌دا کوتی: پێم خۆشە ئەگەر ببمە مسوڵمان وەکو بایەزید مسوڵمان بم و گوناح نەکەم، بەڵام بۆ خۆم دەزانم ناتوانم، شەڕاب نەخۆمەوە و دەستی لێ هەڵگرم، ئەی بایەزید بزانە، من ئاواتی دڵم ئەوە بوو، کە توانی بام، وەکو تۆ ببامە مسوڵمانی ڕاستەقینە، دەزانم لە توانام دانیە و ناتوانم، ناشمهەوێ وەک خەڵکی تری ئەو شارە، ناویەکی گەورەی مسوڵمان لە خۆم نێم و درۆ بکەم و دزی بکەم و ئابڕووی تۆش ببەم، ئاخر  حەیف نییە بەتۆ بڵێن مسوڵمان و بە منیش؟؟؟!!!!
بایەزید لە کاتێ دا کە فرمێسک لە چاوی قەتیس مابوو، بە دەنگی تێکەڵ بە گریانەوە کوتی: بڕۆ، بە خودای مسوڵمانی ڕاستەقینە تۆی کە ڕێزی دینی ئێمە ڕادەگری...

وەرگێڕانی :نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


.کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
11/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/11هەتاوی

هەواڵی ڕۆگەی لێ پرسیم ڕۆژێ ڕێبوارێ
پێم کوت نازانم بەڵام ڕۆگەمە کۆڵانی یارێ


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەموو
دایک و باوکێک
پێیان خۆشە
ناوی کچەکانیان
شاعیرانە بێ
تاکوو کاتێ
بانگیان دەکەن
گوڵ ڕوو وەرگێڕێ لە ڵایان
دەریا لە شەپۆل بوێستێ

وە مانگ
بەڵام ئاخ مانگ
ئیتر
هیچ کچێک
پێی خۆش نیە
ناوی مانگ بێ
ئاخر
ئەو کچەی کە ناوی مانگ بوو
دۆینێ
لە بەرزاییە
پڕمەترسییەکانی نیشتمان
کەوتە خوار
نیشتمانیش
لە دلێری و خۆشەویستی
جێ بە جێ گیانی لێ ستان


#احمددریس

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێ لە وڵاتی فەڕانسە دەنگی شۆڕشی خەڵکی ناڕازی بەرز بۆوە،ماری آنتوانت پرسی:خەڵک چییان دەوێ؟؟!!
کوتیان:خەڵک برسین، نانیان دەوێ!
ئەویش کە هیچ هەواڵێکی لە بار و دۆخ و ژیانی خەڵک نەبوو کوتی:ئێستا کە نانیان نیە بۆچی شیرنی ناخۆن؟؟!!

وە ــ نادرمستەفازادە

زمانی که صدای انقلاب فرانسه بلند شد؛ماری آنتوانت پرسید:مردم چه میخواهند؟ گفتندکه گرسنه‌اند و نان میخواهند. اوکه از جامعه خبر نداشت گفت:
اکنون که نان ندارند چراشیرینی نمیخورند؟


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
📚کورتە چیرۆک

زەمانی زوو، پیاوێکی پیر هەبوو کە لە ڕێگەی پینەچییەتی ژیانی بەسەر دەبرد...
ئەو هەمیشە بە خۆشحاڵییەوە گۆرانی دەگوت، پێڵاوی پینە دەکرد و هەموو شەوێ بە ئەشق و هیواوە دەگەڕاوە لای خێزانەکەی.

بەڵام لە نزیک کەلوپەل و بارگەوبنەی پینەچی، حوجرەی بازرگانێکی دەوڵەمەند و گرژومۆن هەبوو؛
بازرگانی تەنبەڵ و خاوەن پارە کە زۆربەی کات لە دوکانەکەی وەنەوزی دەدا و شاگرد و بەردەستەکانی ئیشیان بۆ دەکرد، وردەوردە لە گۆرانییەکانی پینەچی وەڕەز و قەڵس بوو...

ڕۆژێک لە پینەچی پرسی داهاتی تۆ چەندە؟
پینەچی گوتی ڕۆژێ سێ درهەم
بازرگان توورەکەیەکی زێڕ بۆ هاویشت و گوتی:
وەرە هەڵیگرە ئەگەر تەواوی تەمەنیشت کار بکەی ئەوەندە پەیدا ناکەی!
بڕۆوە ماڵێ و ڕاحەت ژیان بکە و لێگەڕێ منیش بڕێک وەنەوز بدەم؛ گۆرانی گوتنەکەت جاڕزی کردووم...

پینەچی شڵەژا بوو، سەرلێشێواو و سەرگەردان توورەکەی هەڵگرت و بەهەڵاتن چۆوە لای خێزانی.
ئەو دووانە ڕۆژانێکی زۆر حەپەسا بوون کە بەو پووڵە چبکەن...!

لەترسی دز شەوانە خەویان نەبوو، فیکری ئەوەیکە نەبادا ئەو پووڵە لەکیس بدەن ئارامشی لێ هەڵگرتبوون، بەکورتی تەواوی هۆش و بیریان ئاگاداری لەو توورەکە زێڕە بوو...

تا ئەوەیکە پاش ماوەیەک پینەچی توورەکە زێڕەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت بۆ لای بازرگانەکە،
توورەکە زێڕەکەی دا بە بازرگانەکە و گوتی:
ها ئەوە سککەکانت ئارامی و ئاسوودەیەکەم بدەوە.

"خۆشبەختی شتێک نییە بەدەر لە ئارامی"

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
زستان
لە من ناچێتە دەر
هەموو شەوێ
دڵتەنگییەکانم دەکەمە بەر
دەچمە سەر شەقامێک
کە سێبەرت
لە گەڵ سێبەری دیوارەکان
کەینە و بەینەی هەیە
بڵێ
لە گەڵ هەتاو
چۆن بوونە خزم و ناسیاو

نووسەر ــ بەدری دێهنەوی

وە ــ نادر مستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیەنیتان باش
ئەمڕۆشەممە
12/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/12هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/26 23:24:39
Back to Top
HTML Embed Code: