Telegram Web Link
چەند کورتەفیلمێک لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری پاوە، ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی

🆔 @fzkbeyan
ئاشنای دوور



من و تۆ لە یەک نەگەیشتین
چیت پێ بڵێم ئاشنای دوور
تۆ مەستی سەیری ئەستێران
منیش بێ ئەستێرە و بێ نوور
،،،،،،،،،،،،،،،،
دەستمان لە نێو دەستی یەک بوو
گەرچی لە لای تۆ هاوین بوو
من لە گۆچووم هەر نەتزانی
زستانێکی سەهمگین بوو
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
چیت پێ بڵێم دوورئاشنا
ڕەق‌هەڵاتم و نەتزانی
ڕوانیت لە ساردی هەناسەم؟!
گەرم دوای تا بەیانی؟!
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
سەرما کپ و سڕی کردم
وا بۆی ئەچووی کە خۆشبەختم
نەتزانی لە ژێر گوشاری
هەزار زام و دەردی سەختم!
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
منیش وەک خۆت بۆم نامۆ بوو
کە باسی زارت هاوین بوو...
لێومان بە بزە پێکەنین،
دڵمان گەرمی گەرمەشین بوو!
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پێکەنینێک لە سەر لێو و
دڵمان پڕ لە دەرد و ڕاز بوو
ئیرەییمان ئەبرد بە یەک
بۆ دەردێکیش، کە جیاواز بوو
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دەستت لە دەستی من گیر و
من گیرۆدەی دەست بەستەڵەک
  هاوڕا بووین بە ڕوواڵەت بەڵام،
بە پێوار دووری دوور لە یەک
تۆ نەتزانی
دوورئاشنا؟


#شیلان_جەیرانی



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
⭐️°°⭐️°


هولاگۆ سردار مغوول بە سەر خەڵیفەی عەباسی دا گوڕاند وکوتی:

لە هەر وەتاغێک لەو کۆشکەدا دە قەرەواشی جوان و ناسکت تێ‌خزاندۆ، مەگەر تۆ چەند ژن دەتوانی بێنی و ڕایانگری؟؟!!
لە چێشتخانەت چەندین چێشت‌لێنەر چێشت ساز دەکەن،لەو میچە بڵیند و دیوارە قایم و پەردە مەخمەرانە چیت دەست دەکەوێ؟؟؟!!!
من، هۆلاگۆ، سەرداری مغوول هەر لەو خوراکە دەخۆم کە لەشکر و سپاکەم دەیخۆن، سواری ئەسپێک دەبم کە سەربازەکانم سوار دەبن و هەر لەو جێگایە دەخەوم سەربازەکانم لێی دەخەون.
ئێوە کە زۆربەتان زانایانی دینین
پیاوانی خودا، لەو سەردارە بپرسن کە ئایا دەسەڵاتداری زاڵمی مسوڵمانی زیاتر خۆش دەوێ یا حاکم و ئەمیری کافر کە بە عەداڵەت و دادوەری حکومەت بکا؟
کۆڕ تەواو بێ‌دەنگ بوو، لە سەرتاسەری ئەوە کۆڕە کەس قسەی نەدەکرد.هۆلاگۆ پرسیارێکی گرینگی کردبوو.
بە ڕاستی کام یەک لەو دوانە،زیاتر قازانج بە خەڵک دەگەیەنن؟
دەسەڵاتدارێکی کە خۆی پێ دیندارە، بەڵام سفرەی زوڵم ڕادەخا،و کەرسەی ئازار و ئەشکەنجە ئامادە دەکا، یا حاکمێکی کە کافرەبەڵام لە ناوخەڵک بە دادوەری و بەرانبەری حکومەت دەکا و بڕیار دەدا...؟؟!!
بێ دەنگی ەەر وا کۆڕی داگرتبوو و چاوەکان بە دزێوە لە یەکتر دەکران.
تاکوو پیرێک لە ناوەڕاستی کۆڕ هەستا و کوتی:هۆی سەرداری سەرکەوتووی مغوول!!!
وەڵامی پرسیاری خۆت لە من ببیستە.
ئێمە مسوڵمانەکانی بەغدا دەسەڵاتداری فەرمانڕەوایەکی عادڵی کافرمان لە دەسەڵاتداری فەرمانڕەوەیەکی مسوڵمان زۆر پێ چاکترە،وە ئەگەر واش نەبووایە، تۆ ئەوڕۆ نەتدەتوانی ئاوا بە ئاسانی دەست بە سەر کۆشک و پێتەختی خەڵیفەدا بگری،داوات لێ‌دەکەم دەسەڵاتدارێکی کافر دانێ تا بە دادوەری فەرمان بدا،ئێمە لە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارێک کە بە ناوی ئیسلام، زوڵم لە مسووڵمانان بکا ماندوو بووین...
هەر لەو بابەتەوە، محەممەد مستەفا درودی خوای لەسەر دەفەرمێ: مەملەکەت بە کوفرەوە دەمێنێ، بەڵام بە زوڵمەوە لە ناو دەچێ!!!

👤خواجه نصیرالدین طوسی



وەرگێڕانی ـــ نادرمستەفازادە ــ



کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Forwarded from زریان
#مەودا


گەرچی
زۆرم بە مەودا
لێ دووری...
بەڵام
لە بەر پەنجەرەی خەیاڵم
گوڵدانێکی پڕ لە گوڵی سووری...

#زریان
۶ ڕەشەمەی ٢٧٢٣
#مەهاباد
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
7/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/7هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ماڵوێرانتر لە شەڕ
بیرەوەری ژنێکە
کە نە توانای
هەیە بۆ مانەوە
نە گیانێکیش
بۆ لە بیر چوونەوە


#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ࿐❖
.

وە ــ نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

خانمان‌سوز تر از جنگ
خاطرات زنی ست
که نه بنای ماندن دارند
نه جانی برای فراموشی

#ایلیانوروزی🌸🍃‍჻ᭂ࿐❖
.


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دڕوو بە پێکەنین
لە گوڵی کرد سڵاو
وەڵامی نەداوە
ڕۆیی بەدڵێکی‌شکاو
دوای چەند ساتێ
گوڵ دەمی کردەوە
وەکوو پەری
دەستێک بێ بەزەیی
گرتی سەری
گوڵ پەشۆکا
گشت ئەندامی کەوتە لەرزین
بەڵام
دڕوو دەست‌درێژی
کردزامدار
گوڵ لە مەرگ بوو ڕزگار
بەیانی هات
دڵۆپێکی ئاونگ
کەوتە سەر بەرۆکی دڕوو
دڕوو
پێی لە خەو ڕاپەڕی
گوڵ زۆر بە ناز
هاتە ژوور سەری
کردی سڵاوێکی
گەرم وگوڕ
گەر دڕووی نەبایە گوڵ
پڕ لە خەم نەبایە دڵ
قەفەس
تەنگ نەبایە بۆ کۆتر
ژیان،
ئەوین،
دیلی،
شەڕ و ئاشتی،
مانایان نەدەما چی‌تر


فریدون مشیری

وەرگێڕانی

نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ماسی ڕەشی چکۆلە بە خۆی کوت:‍ ئێستا مردن زۆر ئاسان دەتوننێ بێتە شوێنم.
بەڵام من هەتا دەتوانم دەژیم و نابێ پێشوازی لە مردن بکەم.
هەڵبەت گەر بێتوو کاتێ ناچار بم لە گەڵی ڕوو بە ڕوو بم، کە هەر دەبم، لام گرینگ نییە.
گرینگ ئەوەیە کە مردن و ژیانی من دەبێ چ شوێنەوارێکی  لە سەر ژیانی خەڵکانی تردا هەبێ؟!!!!

سەمەد بێهڕەنگی

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from گەورکایەتی (زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ)
YouCut_۲۰۲۴۰۲۰۹_۱۷۰۰۰۶۵۹۶.mp4
267.2 MB
باسێکی کورت و پوخت لە سەر کەرەستە کۆنەکانی جووتیاری و وەرزێڕی لە لایان بەڕێز کاک #سابیر یۆسفی(سابیری پوورە خەزێم) خەڵکی گوندی سڵامەت

تۆماری ڤیدۆ :#سمکۆ سڵامەت
#کتێبخانەی "تیشک" گوندی سڵامەت
گەڕەلاوژه
@garalavzhe
مامۆستا عەلی مەردان
کراسەکەی چیتی مۆرە......

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
8/ڕەشەممە/2723کوردی
1402/12/8هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لاق ڕووتی ژنانمان دیت،هاوارمان گەیشتە ئاسمان.
بەڵام لاقی ڕووتی منداڵانمان دیت و بێ‌دەنگ بووین.

گاهەیە....

ئێستاش ڕێگایەکی دوور و درێژمان لە پێش بێ، تاکوو تێ‌بگەین کە گوناحی ڕووتەکان لە سەر خۆیان دەنووسن،بەڵام تاوانی برسی و لاق ڕووتەکان لە سەر ئێمە...

حسین پناهی

وە ــ نادرمستەفازادە

برهنگی زنان را دیدیم
و فریاد کشیدیم
اما پاهای برهنه کودکان را دیدیم
و سکوت کردیم

شاید....

هنوز راه درازی در پیش داریم
تا بفهمیم که گناه برهنگان را
به پای خودشان مینویسند
اما گناه پاهای برهنه را به پای ما

حسین پناهی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
لە ئاوێنەدا بوو
کە خۆی ماچ کرد
نەیزانی ئەو لێوەی
بە فیڕۆی دا
خەرجی
دوو ساڵی منە...

#محمد_سهرابی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
عباس ماتوری ـ که‌شاوه‌رز
Khalid Rahmani
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
‌مەگەر خودا
بەڵێنی پرچی وەکوو پرچی تۆی
هەرلە بەهەشت نەدا؟
ئەویش بۆ هەڵبژاردە و
چاکەکانی؟
بەس تۆ بۆ لێرەی ؟
بڵێی
خودا بەخشەندە تر بووبێ
یا من چاکتر
یان دنیا هاتبێتە کۆتا
بەڵام
دەزانم دنیا ماوە
تۆ وا قیامەتت
بە جوانیت هێناوە

‌‌ئەفشین یداللهی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
شێعر: بیرت دەکەم
شاعیر: سەلاح کوردی
تەنزیمی مۆسیقا:
مهەندیس ئەمیر ئیبڕاهیمی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ڕۆژ و ژیانتان لێوڕێژی شادی و خۆشی بێ
ئەمڕۆ چوارشەممە
9/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/9هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/27 01:27:43
Back to Top
HTML Embed Code: