Telegram Web Link
😏📚 چیرۆکی شیاوی خوێندنەوە؛
زیرەکی ئافرەتان

🔷 پیاوێک لە قەراغ چاڵاوێ ئافرەتێکی جوانی دیت، لێی پرسی:
زیرەکی ئافرەتان لەچی دایە؟
🔶ئافرەتە کردێ هات و هاوار و خەڵکی بانگ کرد!
🔷پیاوە کە زۆر ترسا بوو پرسی: بۆچی وا دەکەی؟! من خۆ نیازی ئازار دانی تۆم نەبوو، دیتم خاتوونێکی جوان چاک و بەڕێزی، ویستم پرسیارێکت لێبکەم.
🔶لەم کاتەدا، پێش ئەوەیکە خەڵک بگەنێ ئافرەتە سەتڵێکی ئاو لە بیرەکە هەڵێنجا و بەسەری خۆیدا کرد، پیاوە بەسەر سووڕماوی پرسی: بۆچی واتکرد؟!
🔶ئافرەتە لەرووی ئەو خەڵکەی کە بۆ یارمەتی هاتبوون کوتی: ئەی خەڵکینە، من لە بیرەکە کەوتبووم و ئەو پیاوە گیانی منی ڕزگار کرد، خەڵکەکە سپاسی ئەو پیاوەیان کرد و بڵاوەیان کرد.
🔷لەم وەختەدا ئافرەتە رووی لە پیاوە کرد و کوتی:
ئەوەیە زیرەکی#ئافرەتان!
ئەگەر ئازاریان بدەی مەرگت دێننە پێش چاو وە ئەگەر ڕێزیان لێ بگری خۆشبەختت دەکەن.

💧📚تەنزنامە؛ هێزی ژنان

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وا ئەمشەویش
تەنیایی هات
لە گەڵ خەم باوەشیان
بۆم کردەوە
چەندە
با وەفا بوون
بە جێیان نەهێشتم
تاکوو بەیان
لە گەڵم
گریان

نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەزار و یەک شەوە
لە دوورەوە
بە خەیاڵم
لێت دەڕوانم
پەریزادی
چیرۆک وێژ
من بە بۆنی باوەش
دەناسێوە

#مەرزێ_بازرگانی_گوڵپەڕ

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خودا بکا
ترێکان بگەن
دنیا مەست بێ
لارەوەلار بڕۆن
شەقامەکان
شان بە شانی یەک بڕۆن
سواڵکەر و سەرکۆمارەکان
سنوورەکان
مەست بن
بشێوێن
هەر بۆ ساتێ
بە چاشنی بن گوللەکان
بشکێ ماشەی تفەنگەکان
ئیتر هەڵنەدڕن
زگێ
شەمشیرەکان
لە بیریان چێتەوە
بڕین
قەڵەمەکان
بنووسن
شەڕ ڕاگرن
لە ئاشتی‌دا بژین
هەموو گەلان
نەمێنن
ڕق و قین
شادی و پێکەنین
بڕوێ
لە سەر ڕووی زەمین

ئەلیاس عەلەوی

#وە___نادرمستەفازادە

🌍
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
17/ڕەزبەری/2824کوردی
1403/7/17هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
من دەزانم
کە مەرگ
لە نیوە شەوێکی
تاریک‌دا دێ
خەم و دەردەکانم
دەگرێ
ڕۆژژمێری
دواین ڕۆژم
پڕ دەکاتەوە
خەوێکی ئارام و هێمن
بە جەستەی ماندووم
دەداتەوە

#دلارام_ترابی

#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
« کاتێ شەڕ دەست پێدەکا دەبێ هەموو کەسێ پشکی خۆی بدا.
سیاسەتوان دەبێ چەک و چۆڵ دابین بکا، دەوڵەمەند دەبێ خەرجی شەڕ بدا و هەژارانیش منداڵەکانیان ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ بکەن.

کاتێ شەڕیش تەواو دەبێ سیاسەتوانان پێکەوە دادەنیشن و دەستی یەکتری دەگوشن، دەوڵەمەندان نرخەکان بەرز دەکەنەوە و هەژارەکانیش لە گۆڕی منداڵەکانیان دەگەڕێن.»

👤 ئارتور شۆپێنهاوەر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
18/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/18هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
"پوختەی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردی"

#پێشگر و #پاشگر

🔹 پێشگر دەکەوێتە پێش یان سەرەتای (بنچ، بناغە) یان (ڕیشە، پنج) یان (بنکە، قەد)ـی وشەوە و لەگەڵیان دەبێ بە یەک وشە، بە جۆرێک کە واتایەکی نوێ بگەینێ. بۆ نموونە:👇
َ"هەڵ"+کەندن= هەڵکەندن
"ڕۆ"+ کردن=ڕۆکردن
"هەڵ"+گرتن=هەڵگرتن
"تێ"+گەیشتن=تێگەیشتن
"پێ"+خستن=پێخستن
"لێ"+هاتن=لێهاتن
"وەر"+گرتن=وەرگرتن
"وێ"+چوون=وێچوو
"بۆ"+چوون=بۆچوون
"لە"+بار=لەبار

#تێبینی
هەندێک پێشگری ئاڵۆزمان هەیە وەکوو:👇 پێدا، تێدا، پێڕا، تێوە، تێڕا، لێڕا، پێوە، پێک،تێک،ڕێک، وێک. (پێدابردن، تێداچوون، پێڕاگەیشتن، تێوەگلان،تێڕابردن، پێوەدان، پێکهێنان، تێکدان، ڕێکخستن،وێکچوون).

🔸ئێمه‌ له‌ كوردیدا هێمای تەشەدیدمان له‌سه‌ر پیت نییه‌ بەڵام بۆ نموونە ئەگەر پێشگری (ڕێک) لەگەڵ (کەوتن)ـدا بێت و بێژە بکرێت، بەدڵنیاییەوە تەشدید دروست ئەبێت. لە ڕوانگەی چامسکییەوە گیرەکی دووەمی کاتێک بلکێتە بنچ یان پایەی وشەکەوە، دوو دەنگی هاوشێوە و وێکچوون دەکەونەوە شوێنی یەک و لە بێژەکردندا بە شێوەی تەشدیدە(شەدە) دەردەکەوێت وەکوو:👇
ڕێک=پێشگر
کەوتن=پایە
ڕێککەوتن=وشە

🔸لە زمانی کوردیدا بۆ پێشگری (اندر) کە لە فارسی و ئینگلیزدا واتای (میان، پینا "inter") دەدات پێشگری(نێوان) دانراوە وەکوو:👇
(Inter+disciplinary) میان‌+رشته‌ای
بینا+رشتەای
نێوان+زانستی
(Inter+cultural)بینا+فرهنگ
نێوان+کەلتووری
(Inter+semiotic)بینا+نشانەای

🔸ئەگەر لە کوردیدا بڵێین( نێوان+نیشانەیی) ،تەشدید دروست دەبێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پاشگر

🔹 پاشگر دەخرێتە کۆتایی (بنچ، بناغە) یان (ڕیشە، پنج) یان (بنکە، قەد)ـی وشەوە و لەگەڵیان دەبێ بە یەک وشە، بە جۆرێک کە واتایەکی نوێ بگەینێ.
بۆ نموونە:👇

وت+"ار"=وتار
ڕوون+"اک"=ڕووناک
ژن+"انە"=ژنانە
نووس+"ـەر"=نووسەر
تێک+"دان"=تێکدان
پیاو+"ـەتی"=پیاوەتی
کەس+"ایەتی"=کەسایەتی
ناڵ+"ە"=ناڵە
ڕوو+"بار"=ڕووبار
ئازا+"یەتی"=ئازایەتی
ڕەنگ+"ین"=ڕەنگین
چڵک+"ن"=چڵکن
...

کۆتایی

پێشکەشکار: ئەسعەد زولفەقاری(دڵـ ـخوێن)

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
جاری وایە بۆ لە ناو بردنی وڵاتێک
هیچ پێویستی بە شەڕ نیە!!!
تەنیا ئەوەندەی بەسە کە جێگای
کەسانی شارەزا و تێگەیشتوو
بە تاقمێ سیاسەتوانی گەمژە
و تێنەگەیشتوو بگۆڕێوە!!! 

#وینستون_چرچیل

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاردانەوەی شتێک بە کە دەتهەوێ
لە خەڵکانی تریش دا بیبیی؛
ئەگەر ئەوینت دەوێ ئەوینداری بکە
ئەگەر ڕاستیت دەوێ ڕاست وێژ بە
اگر عشق می‌خواهی، عشق بورز
وە ئەگەڕ قەدر و ڕێزت دەوێ،
قەدر و ڕێزگر
بە...

سهیلا🌺❤️

#وە_نادرمستەفازادە

ــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

انعکاس چیزی باش که می‌خواهی
در دیگران ببینی؛
اگر عشق می‌خواهی، عشق بورز
اگر صداقت می‌خواهی، راستگو باش
و اگر احترام می‌خواهی، احترام بگذار



سهیلا🌺❤️


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مۆسیقی بۆ درێژەدانی ژیانی مرۆڤ پێویستە چونکە هێزی تێڕامان، هۆش، جوان بینین، تێگەیشتن و سۆزی ڕۆحی مرۆڤ زیاد دەکا.

ئێوە ڕەزاگران و دژوارترین ڕۆح یان مرۆڤم لەلا دانێن، من دەتوانم بە هێزی مۆسیقی، گرانایی، ڵێڵی و ناخۆشی سەرهەڵداو لە دەروونی دا بسڕمەوە و ئینسانێکی وشیار، بیرتیژ و بەجەرگ و ئازاتان ڕادەست بکەم.

#ئەفلاتوون
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کە وەرزی بڕینەوەی دارەکان دێتە بەرەوە؛ کامە ئەستوور و زەلامە بۆ بڕینەوە هەڵدەبژێردرێ و کەس کاری بە دارە چکۆڵەکان نیە.
محاڵە سەرکەوتوو بیت و دوژمنت نەبێ!
محاڵە لەفیکری ئاسمان دابی و لەفیکری لە عەرزدانت دانەبن!
کە مشار بە دەستەکان دایم چاویان لە ئەستوورترین دارەکانە.
دەبێ ئەوەندەت گەشە کردبێ و باڵات کێشابێ کە لەژێر سێبەری گەورەیی و باڵادەستیت دا ڕاوەستن و بە چاوچنۆکی، خەیاڵ و خولیای ڕووخاندن و هاتنەخوارەوەت بکەن.

ئەگەر بەلاتدا دەڕۆن و کاریان بە کارت نیە، واتا هێشتا بەڕادەی پێویست گەشەت نەکردووە...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە
19/ڕەزبەری/2824کوردی
1403/7/19هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەپرسێ
بۆچی کورتن
شێعرەکانت
دەڵێم
مەگەر لێرە
چ شتێک بڵیندە
جگە غەم و دەرد نەبێ؟

#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 16:03:30
Back to Top
HTML Embed Code: