Telegram Web Link
لە ڕاستی‌دا،ئێمەش هەموومان
بەشەر بووین، تاکوو ئەو کاتەی
نیژاد و ڕەگەز هات پێوەندیمانی
پچڕاند.
مەزهەب لێکی جوێ کردینەوە
سیاسەت سنوور و دیواری
لە نێوانمان دا کێشا.
سەروەت و سامان چین و
دەستەی لێ ساز کردین.
ئیتر ئینسانێت لە ناومان دا
نەما !!!

وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خەو لە چاومدا گسک دریاوە  ساقی بادەوە
ماری غەم عاڵقەی لەسەر دڵ داوە بەم گشت یادەوە

دەورە با هی مەش نەبێ ئەم دەورە جامێ تێکەوە
تا سەمای سۆفی ببینن  زار بە فووی ئەو ڕادەوە

چەرخەکە هەر چەپ لە بۆ چیی هەژاران سووڕ ئەدا
چاوەڕێی چی تۆ لە نێو ئەم قاتی عەدڵ و دادەوە

کەی وەفای بۆ کێ بووە دەوران لە کەیخەسرەو گەڕێ
شیرینی عیشقە بە تاڵیی ڕەنجەکەی فەرهادەوە

تاکوو یەکڕەنگ بێ ژیان تۆ هەر بە یەکڕەنگی بژی
لێی گەڕێ سەد ڕەنگەکان با بچنە ئەوبەر جادەوە

کوا ئەوان دەستیان دەگا هاوڕێی دەمێکی ئێمە بن
دایمە سەرگەرمن بە دەستی دایرەو ئەسنادەوە

ڕۆژ لەسەر بەرماڵی نوێژ دەستیان بەرەو ئاسمانە هەر
شەو لەگەڵ ساقی ئەسیر ماون بە جامی بادەوە

گەل لە نێو حەڵقەی هەڵە هەر گێژ دەخۆن دێن و دەچن
سەر لە گەل زۆرتر دەشێوێ بەم هەموو ئیڕشادەوە

کرمی داری هەر لەخۆیە ترسی بێگانەت نەبێ
حاڵی هەروا بوو گەلی ئێمە لە دەورەی مادەوە

حاڵی ئاسۆش حاڵەتی ئەو ئاسکەیە هاڵا لە داو
کەس گرێی ناکاتەوە حەتتا لە کن سەییادەوە

ئاسۆ

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
20/ڕەزبەری/2723کوردی
1403/7/20هەتاوی


چەند وێنەی جوان لە سروشتی کڵاشی هەوش سەربەشاری جوانڕۆ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2

من بە تەنیا
یەک ئاواتم هەیە
ئەویش ئەوەی
نیشتمانێکم بۆ دانێن
بێ‌شەڕ،
بێ‌وێرانی
بێ‌دەرد و ئازار
بێ‌ ناخۆشی و بەڵا

هەموو
پلە و پایە و
کەسب و کارەکانتان
هەڵگرن و بڕۆن
بەڵام
هەر لێم گەڕێن
بۆ خۆم
بژیم لە نیشتمانم‌دا...!


#لطفی_بوشناق(شاعر و خواننده‌ی تونسی)
#ترانه_وطن

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
گەمژەی مرۆڤ بەر دەوامە

دۆینێ مەبەستێکی قەیسەری ڕۆمم دەخوێندەوە کە کوتبووی لە ڕۆژی لە دایک بوونم هەر وام بە مێشک داهات کە سەد کەس لە کۆیلەکانم لە سێدارە دەم وە ئەو کارەشم کرد لە کاتی بردنە ژیر داریش کە من چاوەڕێی قسەی ناخۆش و جنێو بووم هەر دەیانکوت،خاوەن شکۆ سڵامەت و تەمەن درێژ بێ،هەموویان کە لە دار دران یەک نەفەریان کە هەناسەی بڕابوو هەر دەمی دەجوولاوە گوێم بردە بنی کوتم بزانم دەڵێ چی،کەچی بە ڵاڵە پەتە کە دەهات تەواو بێ هەر دەیکوت:خاوەن شکۆ تەمەن درێژ بێ...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مانگ
بە دەوری زەوی دا دەگەڕێ
زەویش بە دەوری هەتاودا
هەتاو دوورە
لەو کۆمەڵە
تەنیا من ماوم
کە لە دەوری تۆ بگەڕێم

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
" ڕازێک "

من دوو ساڵە
سەوداسەری درەختێکم،
کە جێی پشت پەنجەرەی منە
سەد جاریش خۆی گەڵاپۆش کا،
من بە ڕووتی ئەو دەبینم:
درەختی چی؟! شۆڕە ژنە!

بەڵام چەند دەکەم تێناگەم،
کە بەهاران
شیرینەکەم ژان دەیگرێ و
چرۆ دەکا،

کە پایزان
جگەرگۆشەی دادەوەرن
لە بەر بادا،

کە شەوگاران
کڕێوەیەک دەزریکێنێ و
هاودەنگ قاتە لە دنیادا،
خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ،
بۆچی جارێک لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟!!

✍️مامۆستا:عەبدوڵڵا پەشێو

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
💥گیان💥

گیان پێویستی نیە بە هاتنی
گەڵاڕێزان
بێ پاییزیش
لە ژێر پێتی دەنێم
هەموو گیانم

💥سپکو :مجتبی رجبی راوندی( فطرت)
✒️
#وە_نادرمستەفازادە

ـــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

💥جان💥

جان را به آمدن برگ ریزان
نیازی نیست
بی پاییز هم
به پایت می ریزم
جانم را

💥سپکو :مجتبی رجبی راوندی( فطرت)
✒️ @sepko_fetrat
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
21/ڕەزبەری/2724کوردی
1403/7/21هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
یا زەوی لە گەڕ دەکەوێ
یا ڕاژێنەرەکان
لە سووڕان
یا دڵم لە لێدان
هۆیەکی نیە
کاتێ دەڵێی
خۆشم دەوێی
من دەبمەوە لاو
ئەو ئاخرێم
زیاتردێتە بەر چاو

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەوینی بە نەهێنیم خۆش ناوێ
هەواڵم پێ‌بدە
چەندەت خۆش دەوێم
تاکوو شێت و دێوانەت بم

نجيب محفوظ
ترجمه:#احمددریس
#کوردی_نادرمستەفازادە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئاڵبێرت ئەنشتەین لە زانستگا دەرکرا بەڵام فیزیکی به تیۆرییەکانیەوە گۆڕی!

وەنگۆک لە تەواوی ژیانی دا تەنانەت تابڵۆیەکیشی نەفرۆشت بەڵام ئەمڕۆکە بەرهەمەکانی ملوێنان دۆڵار دێنێ!

گابریێل گارسیا مارکێز بۆ نووسینی ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی سێ ساڵ دەرگای لەسەر خۆی گاڵە دا. لەو سێ ساڵە دا بۆ ئەوەیکە لەبرسان نەمرێ هاوژینەکەی تەنانەت پڵاوپەزی ماڵەکەشی فرۆشت بەڵام لە کۆتاییدا بەرهەمێکی بێ وێنە خوڵقا و خەڵاتی نۆبێلی بۆ نووسەرەکەی بە دیاری هێنا!

+ئەم مرۆڤانە هیچ دەرکەوتنێکی تایبەتییان نەبووە، هەڵکەوتوویی ئەوان لە ناسینی خۆیان و هاوار کردن لە خودی خۆیان بووە.دەرکەوتنی ئەوان لە گرتنەبەر و درێژەدانی تاقە ڕێگای خۆیان بووە. بیرتیژی و لێهاتوویی ئەوان توانابوون لە فیکر کردنەوەی جیاواز و قەبووڵ نەکردنی«یاسا وەک سەرچاوە و ئەسڵێکی نەگۆڕ»بووە.لێهاتوویی ئەوان لە بوێری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرفت و کێشەکانە.

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۹ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☀️ سڵاو بەیانیتان باش هاوڕێیـان
   ئەمڕۆتان
لێوڕێژ لە خۆشەویستی
و ئەوین جوانی

🗓 ئەمـڕۆ یەکشـەمـمـە

🍂 ۲۲ی ڕەزبەری ۲۷۲۴ی کوردی
🍂 ۲۲ی مێهری ۱۴۰۳ی هەتاوی
🍂 ۱۳ی ئۆکتوبەری  ۲۰۲۴ی زایینی

🌾🌾🌺🌺🌺🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوردم ئەمن. محەممەد ماملێ
@mekhakband
🎧🎼🎼🎼🎧
مامۆستا محەممەد ماملێ
کوردم ئەمن
هۆنراوەی مامۆستا هێمن


گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لە برسان و لە بەر بێبەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لە سەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
نێرگسی شەھلا غوڵامی دیدەیی مەخموورتە
گوڵ وەکو بولبول ھەمیشە عاشق و مەجبوورتە

نۆشدارووی لێوی تۆیە ئەی تەبیبی حاڵزان
باعیسی ژین و حەیاتی عاشقی ڕەنجوورتە

ڕۆژ کەوا ڕووزەرد و سەرگەردانە ھەر دێت و دەچێ
شێت و سەرگەشتەی فیراقی ڕوومەتی پڕ نوورتە

بۆ خەرابی و غارەتی مەعموورەیی دڵ چاوەکەم
تیپی موژگانت بەدایم لەشکری مەنسوورتە

پێی وتم ھۆشت ببێ ئەو ڕێگە وا من پیا ئەڕۆم
تۆزی ئەو، دەرمانی چاوی پڕلەخوێنی سوورتە

گەر حەقیقەتبینی عاشق، لابە نەعلەینی حەیات
جێی تەجەللای حوسنی ئەو دڵدارە کێوی توورتە

تۆ کە شیرینی زەمانی، من کە فەرھادی غەریب
حەیفە بۆ تۆ خوسرەوی خووبان، ڕەقیب شاپوورتە

بۆچی عاشق شێتی تۆ وا، مەیلی فیردەوست ھەیە؟
بەزمی ئەمشەو جەننەتولئەعلایە، دڵبەر حوورتە

گەر نیگاھێکت لەگەڵ مندا ببێ عەیبی چییە؟
تۆ سولەیمانی زەمانی عاشقیشت موورتە

مەنعی تۆ ناکەم کە بێباکانە خوێنڕێژی ئەکەی
موقتەزای ئەحواڵ و تەبعی سەرکەش و مەغروورتە

ئەم قەسیدە وەختێ ھاتە خزمەتت بیخوێنەوە
عەرزوحاڵی بەندەیێکی بێنەوای مەھجوورتە

ئەی دڵە بەسیە ھەتا کەی تۆ خەریکی ھاتوچۆی
موشکیلە وەسڵی، تەمەننای مەتڵەبێکی دوورتە

بەسیەتی تاکەی لە حەق ئەم بەندە بێ لوتفی ئەکەی
ئەحمەدی بێچارە تەنها عاشقی مەغدوورتە

ئەحمەد_موختار_جاف


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کاردانەوەی مرۆڤەکان لەبابەت گرفت و دژوارییەکان چەشنی کاردانەوەی کانزا لەهەمبەر زەربەیە
تاقمێک وەک«پۆڵا»،نە فۆڕم دەگرن،نە دەشکێن، بێ ئامانج ڕادەوەستن، وە لە ناخەوە ئازاز دەکێشن،
تاقمێکیش چەشنی«ئاسن»،حەول دەدەن، بەهێز بن،بەڵام سەرەنجام دەچەمێن،یان دەشکێن،
وە تاقمێکیشیان وەکوو«مس»،بە زەبر لێدان درووست دەبن، فۆڕم دەگرن و باشتر دەبن...
یەک زەبر «لەیەک کات دا» دەتوانێ مەترسیدار و کوشندە بێ یان کارتێکەر و داهێنەر بێ،
پێوەندی هەیە بە تۆوە، بە ئەوەیکە «تۆ» چ کەسێک بی....

#نێرگزـــ سەرڕافیان ـــ تۆفان
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی ڕەزبەری۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/11/15 18:53:17
Back to Top
HTML Embed Code: