Telegram Web Link
#چیرۆک

تاجرێ لە ئاواییەک،گەنمێکی زۆری کڕی و دەیویست بە ماشێن بۆ ئەنباری ڕاگوێزێ.
لە ڕێگا لە کوڕێکی پرسی:
«تاکوو جاددە چەنێ ڕێێە؟»
کوڕە وەڵامی داوە:«ئەگەر لەسەرخۆ بڕۆی دە خولەکێ دەگرێ. بەڵام ئەگەر بەخێرایی بڕۆی نیوکات یان ڕەنگبێ زیاتریش بگرێ.»
تاجر لەو دژایەتی و ناکۆکییەی وەڵامی کوڕە ناڕەحەت بوو و جنێوی پێدا و بەخێرایی بەرەوپێشەوە ماشێنەی لێخوڕی.
بەڵام پەنجا میتر نەڕۆیشت تەگەری ماشێنەکەی وەبەردێک کەوت و وەهای تەکان دا کە تەواوی گەنمەکەی ڕژا و بڵاو بۆوە.
تاجر کاتێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی گەنمەکە تەرخان کرد، ئەو دەمەی کە ماندوو و مردوو دەگەڕاوە بۆ لای ماشێنەکە قسەکانی کوڕەی وەبیر هاتەوە و کاتێ لە مەبەستی کوڕە گەیشت بەئارامی و بەوریایی درێژەی بە ڕێگاکەی دا.
دنیایە هێندێ جار دەبێ ئارامتر هەنگاو هەڵێنینەوە تاکوو بە مەنزڵ بگەین.

«بۆ کەسێک کە لەسەرخۆ و نەوەستاو دەڕوا، هیچ ڕێیەک دوور نیە.»
بەڵێ زۆر جار پەلە باش نێ هەروەک چۆن لە کوردی خۆماندا دەڵێن کاری بەپەلە لاقێکی شەلە

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
24ی گەلاوێژی 2724ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چه ن جوان گورانیه کانی نجمه ده رازینیته وه

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from ژیان جوانه
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو هەموو خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی ‏
بۆ کام ڕۆژی تەنگانەمان وەلا ناوەو هەڵمانگرتووە؟؟؟!
باوەڕتان بێ، مردۆکان بۆنی گوڵ ناکەن!
لە دەنگتان بۆ هاواری خۆشەویستی،
لە گوێتان بۆ غەم خۆاردنی یەکتری،لە دەستتان بۆ بەخشین و چاکە کردن!!!
لە مێشک و زەینتان بۆڕاستی و دروستی
لە دڵتان بۆ ئەوین و ئەوینداری
کەڵک وەرگرن.
ئەوە بسەلمێنن کە مردوو پێویستی بە هیچ شتێک نێ، با تا زیندوین ڕێزی زیندوو بگرین، بۆ مردوو نەمرین...

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن.
🌷🌷🌸🌺🍁🥀
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ چوارشەمبە

۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۳۱ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲۱ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱٦ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

گرتە ویدئۆی جوان و سرنج ڕاکێش لە کاتی پیاسەکردنی کەوی دایکە لە گەڵ جووجکەکانی لە بەرزاییەکانی کوردستان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە٥۱.pdf
3.4 MB
گۆڤاری ژمارە ٥۱:
لە داوێنی ئاربەبا


خەرمانانی ۲۷۲٤
(۱٤۰۳ی هەتاوی)

سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سنه ـ ۱٥ گەلاوێژی۱٤۰۳.pdf
8.2 MB
حەوتەنامەی گۆران

حەوتوونامەی" گۆڕان"
۳۰ گەلاوێژی ۲۷۲٤

وتووێژ
لە گەڵ کەریم دافعی" ک.د.ئازاد"
بەرپرس و خاوەن ئیمتیاز:
فەردین کەمانگەر

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
حەوتوونامەی" گۆڕان"
۳۰ گەلاوێژی ۲۷۲٤

وتووێژ
لە گەڵ کەریم دافعی" ک.د.ئازاد"
بەرپرس و خاوەن ئیمتیاز:
فەردین کەمانگەر

#ک_د_ئازاد
💥کورتە چیرۆک

گەنجێکی خۆراسانی لەگەڵ کابرایەکی سەمەرقەندی بێ ئەزموون و کرچ و کاڵ، پێکەوە چوونە حەجێ. کە گەیشتنە بەغدا، گەنجە خۆراسانی نەخۆش کەوت و ڕەنگی مردنی لێ نیشت.
کابرای سەمەرقەندی ویستی ئەو بەجێی بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ وڵات.
نەخۆشە خۆراسانییەکەش گوتی:
کاتێ گەرایەوە بۆ وڵات و خزم و دۆست لە حاڵی منیان پرسی، چیان پێ دەڵێی؟

کاورای سەمەرقەندی گوتی: «سەرەتا دەڵێم، ئەو ژانەسەرێکی توندی گرت و پاشان سێنگی وەژان کەوت و دواتر سیپەلاکی چڵکی کرد و سپڵی خراپ بوو و پاشان جەرگی ڕزی، لە  ئاکامدا گەدەی لەکار کەوت و نۆبەتێ تەواوی لەشی داگرت و ئیتر تاقەتی هەستان و دانیشتنی نەما و سەری نایەوە،»
نەخۆشە خۆراسانییەکە کوتی:

«باشترین وتە ئەوەیە کە کەم و تەواو بێ؛
هیچ پێویستی بەو هەمووە هەقایەت هێنانەوە و درۆ هەڵبەستنە نییە. کاتێ ڕۆیشتی، هەر کەسێک لە حاڵی منی پرسی، بڵێ:

کابرا لەم دنیایە کۆچی کرد بۆ ئەو دنیا و لە ڕەنج و ئازاری قسەی بێ ئەزموون و کرچ و کاڵان ئاسوودە بوو.»

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
چیرۆکی گۆرانی شۆڕەژن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ
کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا
کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.

نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران

ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
.
لە ناو چاوانت دا
نیشتمانێکم  داڕشتۆ
ئازاد و سەربەخۆ
لەوێ
هیچ زاڵمێ
فەرمانڕەوایی لێ ناکا
خەڵکی 
بە ئازادی
دێنە سەر شەقام
ئەوینداری و خۆشە ویستی
ئازادە بۆ هەموان
خەڵک لەوێ
ئەوینداری یەک دەبن
یەکتر ماچ دەکەن
ماچی بە تام

خەڵکی
چاوەکانت
بەندیخانە
هەر ناناسن
دادەنیشن
لە بەستێنی دەریایی شین
دەگاتە ئاسمان
دەنگی قاقا و پێکەنین

لەوێ
هیچ کەس
ناکەوێتە بەر شەللاق
کەس نادرێ لە سێدارە
دەست و پێی کەس
نابەسترێ
ڕەش هەڵناگەڕێ
بە زنجیر
خەڵکی چاوەکانی تۆ
تەنیا یەک دینیان هەیە
هەموو
ئیمانیان بەو دینەیە
بۆیە وا گیانەکەم
چاوانی تۆم
کردۆ بە نیشتمانەکەم

#انور_سلمان

#وە___نادرمستەفازادە_ڕەحیم‌خان
🌸🦋🌱🌺


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ پێنج شەممە

۱ی خرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
۱ی شهریوری ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲۲ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۷ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


🟣 گیەڵان/کرماشان/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

🔻#گیەڵان یه‌كێك له‌ شارەکانی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانە و ناوه‌ندی‌ شارستانی‌ گیەڵانه له‌ پارێزگای #کرماشان لە رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

🔻حەشیمەتی شاری گیەڵان زیاتر لە ۲۵ هەزار کەسە و هەموو شارستانەکە زۆرتر لە ۷۵ هەزار کەس، #حەشیمەتی هەیە.

🔻لە #شوێنەواری_کۆن و مێژوویی ئەو شارە دەتوانین بە قەسری سەراو، قەڵای گیەڵان، حەسەن زۆردار، ئەملەقیوت، چیای ئاسنگەرانە ئاماژە بکەین.
بە ئیفلاتوونیان کوت:بۆچی هیچکات پەرۆش و دڵنیگەران نابی؟؟
کوتی:چوونکێ دڵ نابەستم بەو شتەی
کە نامێنێ...
ژین کورتە نە غەمی بایەخی هەیە و
نە شادییەکانی دەمێنێ.
باشترین ڕێگات ئەوەیە کە پێبکەنی
پێبکەنی بە غەمی
پێبکەنی بە غەمی زۆری
و غەمی کەمی
...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ژیان هەرئەوەیە...!

مەگەر ئێمە چۆن دەژین
کە تاکوو کەسێ دەمرێ دەڵێین
باشە بۆ خۆی مرد و ڕاحەت بوو!!
ماڵی گەورە،گەورە و بەڵام بنەماڵە و
خێزانی چکۆلەمان هەیە،
بەڵگەنامەی خوێندنی باڵا و
تێگەیشتنی کەم و لە خۆارێمان هەیە...
بێ هیچ سرنج دان و تێبینییەک ڕۆژگار تێپەڕ دەکەین، بەڵام دڵمان تەمەنی نووحی دەوێ!!
کەم پێدەکەنین، زوو تووڕە و قەڵس دەبین،
کەم کتێب دەخوێنینەوە، بەڵام دەم لە هەموو شتێ دەکووتین و لە هەموو
بوارێک شارەزاین!!
زۆر درۆ دەکەین، بە قسە هەموو لە درۆ بێزارین!!!
ژیان دروست کردن فێر بووین،بەڵام چۆنیەتی ژیان کردن نا...!!!
خانووبەرە بڵیند و چەند قاتمان هەیە
بەڵام خسڵەت و سرشتمان کورتە،زۆر
خەرج دەکەین،کەممان هەیە،زۆر دەکڕین کەمتر چێژ دەبەین،هەوای دەرێمان تەواو داگیر کردووە بەڵام لە ناخی خۆمان بێ‌هەواڵین!
بەرنامە و داڕێژەمان زۆرە بەڵام کەمتریان
بەڕێوە دەبەین،پەلە فێر بووین،لە هیچ شوێنێ سەبرمان نیە...!

باس لە مرۆڤایەتی و پیاوەتی دەکەین
کە چی بۆ خۆمان ئەوی نەمانبێ پیاوەتی و مرۆڤایەتییە...

وە ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەڵێن پیاوێ لە برسان ڕووبەڕووی مەرگ بۆوە.
شەیتان چێشتی بۆ هێنا، بە مەرجێ کە ئیمانی پێ بفرۆشی.
پاش تێرخواردن لە فرۆشتنی ئیمانی، خۆی پاراست و کوتی: ئەوەی لە برسێتی دا فرۆشتم خەیاڵ و بادی هەوا بوو.
چونکە: "مرۆڤی برسی دین و ئیمانی نێ."
گورگی برسی هەرکە گۆشتی پەیاکرد،ناپرسێ
کە ئەوە وشتری ساڵەیە یان کەری جڕجاڵ
عەلی ئەکبەری دێخودا
ئەمسال و حەکەم
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
کاتێ
دەستەکانت
بە جوانترین شێوە
هاو سەروان
چاوەکانت
بە جوانترین ڕەنگ و
لێوەکانت
بە باشترین نیگار
خوڵقاون
ناتهەوێ
دوو دڵ بم
کە خوداوند شاعیر بۆ و
هەمووی وەکوو
شێعرێکی جوان
لەلای یەک داناون؟؟؟!!!


#احمددریس

#وە_نادرمستەفازادە

ـــــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

وقتی که دستانت
به زیباترین وجه ممکن
با یکدیگر هم قافیه می شوند
چشمانت به بهترین رنگ ممکن
و لبانت به بهترین شکل ممکن
نمی خواهی من شک کنم
که خدا شاعر بوده است

#احمددریس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ژیان هەرئەوەیە...!

مەگەر ئێمە چۆن دەژین
کە تاکوو کەسێ دەمرێ دەڵێین
باشە بۆ خۆی مرد و ڕاحەت بوو!!
ماڵی گەورە،گەورە و بەڵام بنەماڵە و
خێزانی چکۆلەمان هەیە،
بەڵگەنامەی خوێندنی باڵا و
تێگەیشتنی کەم و لە خۆارێمان هەیە...
بێ هیچ سرنج دان و تێبینییەک ڕۆژگار تێپەڕ دەکەین، بەڵام دڵمان تەمەنی نووحی دەوێ!!
کەم پێدەکەنین، زوو تووڕە و قەڵس دەبین،
کەم کتێب دەخوێنینەوە، بەڵام دەم لە هەموو شتێ دەکووتین و لە هەموو
بوارێک شارەزاین!!
زۆر درۆ دەکەین، بە قسە هەموو لە درۆ بێزارین!!!
ژیان دروست کردن فێر بووین،بەڵام چۆنیەتی ژیان کردن نا...!!!
خانووبەرە بڵیند و چەند قاتمان هەیە
بەڵام خسڵەت و سرشتمان کورتە،زۆر
خەرج دەکەین،کەممان هەیە،زۆر دەکڕین کەمتر چێژ دەبەین،هەوای دەرێمان تەواو داگیر کردووە بەڵام لە ناخی خۆمان بێ‌هەواڵین!
بەرنامە و داڕێژەمان زۆرە بەڵام کەمتریان
بەڕێوە دەبەین،پەلە فێر بووین،لە هیچ شوێنێ سەبرمان نیە...!

باس لە مرۆڤایەتی و پیاوەتی دەکەین
کە چی بۆ خۆمان ئەوی نەمانبێ پیاوەتی و مرۆڤایەتییە...

وە ـــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...


ژیوای حەر ئانەنە...!

ئێمە مەگەر چەنی مژیومێ،
کە تا کەسێ و مرۆ ماچمێ
خاسا پەی وێش مەردوو ئاسوودە بی!!
یانێ گەورە گەورێ و بەڵام بنەیانەو خانەوادەی گولالەما هەن، بەڵگەنامەو  وانای بەرزو ئەنەیاوای کەم و نزمما هەن...
بێ حیچ سەرەنج دایێوۆ وردەوە بیەی ڕۆزگاری بەرمێ سەر، بەڵام  دڵما عمروو نووحیش گەرەکا!!
کەم خۆمێ، زوو تووڕێ و بێزارێ بیمێ.
کتێب کەم موانمێوە، بەڵام دەم جە زانایی مدٚەیمێو شارەزای جە گرد بوارێوەنە!!
دروێ فرێ کەرمێ، بەڵام بە قسێ جە درۆیا بێزارێنمێ!!!
ژیوای درۆس فێرێ بیێنمێ، بەڵام چەنیەتی ژیوای نا...!!!
یانەوبەرەی بەرزوو چن قاتێما هەنێ بەڵام، خسڵەت و سرشتما کۆتان.
فرە خەرج کەرمێ و کەمما هەن.
فرە مسانمێ و کەمتەر لەززەت بەرمێ.
هەواو بەریما بە تەمامی گێرتەنەرە بەڵام، جە دەروونوو وێما بێ خەبەرێنمێ!
بەرنامێ ئەرەمجیایێما فرێنێ بەڵام، کەمتەرێشا بەرمێ ڕاوە.
پەلە فێرێ بیێنمێ، جە حیچ یاگێوەنە سەبرما نیا...!
باس جە ئێنسانیەتی و پیاوەتی کەرمێ
کەچی پەی وێما ئانە کە نیاما، پیاوەتی و ئێنسانیەتا....

هۆرئەوەگێڵنای ــ ڕەعنا
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
هاوڕێیانی ئازیزم
ڕۆژێکی پڕ لە هێمنی
دڵێکی شاد و دوور لە خەم و پەژارە
ژیانێکی ئارام و  پڕلە ئەوین و
خۆشەویستی
ئاراستەی چرکەکانی ژیانتان❤️‍🔥

ئەوڕۆ هەینی

2/خرمانانی/2724کوردی
1403/6/2هەتاوی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/21 19:57:36
Back to Top
HTML Embed Code: