Telegram Web Link
بزنی پیرێژن

تورکمانەکان لە یەکێ لە تاڵانەکانیاندا لە دەرەگەز چەند سەریان مەڕ و ئەسپ و وشتر ڕفاند.
بزنی پیرێژنێکیش لە ناو مێگەلی بە تاڵان چوو دابوو.
پیرێژن سکاڵای بردە لای نادرشا. نادرشا ئەمری کرد لە جیاتی بزنێک چەند بزنی بدەنێ تا ژیان و ئیشەکانی خۆی پێ ڕاپەڕێنێ .
بەڵام پیرێژن قەبووڵی نە کرد و کوتی: من هاتوم بزنی خۆم وەرگرمەوە، کارم بە بزنی تۆ چێ.
نادر بەرچاوی تاریک بوو، بە توندی  گوڕاندی بە سەریا و کوتی: بزنی تۆ لە کوێ بدۆزمەوە، مەگەر ئەم بزنانە چیان لە بزنی تۆ کەمترە؟
پیرێژن بە سەر نادر دا خورۆشاندی و کوتی:
تۆ چۆن ورەت ڕێت پێدەدا کە نێری تورکەمەنی لە تەک بزنی هاونیشتمانی تۆ دا جووتگیری بکات؟
نادرشا کە تازە لە سکاڵای ئەو پیرێژنە تێگەیشتبوو، ئەسرین لە چاوەکانی قەتیس ما و خۆی هاویشتە سەرئەسپ و سوارەکانیشی بە شوێنیا یەکسەر بەرەو دەڤەری تورکمانەکانی ئەوبەری سنوور تاویاندا، پاش چەند شەو و ڕۆژان ڕمبازێن و کوشتار چەن مێگەلی مەڕ و بزنیان بە تاڵان هێنا.
ئینجا پیرێژنی بانگهێشت کرد و کوتی: وەرە بڕوانە بزانە بزنی تۆ لە ناو ئەم مێگەلە دایە یان نا؟
پیرێژن ڕۆیشتە ناو مێگەل و بزنی خۆی دۆزێوە و ڕیشی گرت و هێنایە لای نادر و کوتی:خودا بتپارێزێ. تا تۆ لە دەسەڵات دابی نێری بیانێکان ناتوانن لە گەڵ بزنی ئێمە خەرز بکەن.

فەرهەنگۆک:
خەرز: جووتگرتنی نیر و مێی حەیوان

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ساتێک بۆ پێکەنین


هەڵەی چاپ!

ئەو کاتەی پیرەمێردی شاعیر ڕۆژنامەی ژیانی لە سلێمانی دەردەکرد، پرسەنامەیەکی بۆ دەنێرن، کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوی بکاتەوە، ئەویش پرسەنامەکە دەنێرێت بۆ چاپ و لەژێرەوەی پرسەنامەکەدا دەنووسێت "ئەگەر جێ مابوو"، واتە ئەگەر لە ڕۆژنامەکەدا جێ مابوو، بڵاوی بکەنەوە.
بەڵام لە کاتی چاپدا ئەو دێڕەی پیرەمێردیشیان چاپ کردبوو.
کۆتایی پرسەنامەکە بەم جۆرەی لێ هاتبوو:
خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ... ئەگەر جێ مابوو...
🌸🪴کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەگەر بڕیار وابێ
برینێکم لە لەش دابێ
تاکوو تۆ بملاوێنێوە
بڵێ با تەواوی دڵم
لەت لەت کەم

وە ـ نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️

اگر باید زخمی داشته باشم
که نوازشم کنی
بگو تا تمام دلم را
شرحه شرحه کنم...
🆔 @koltapeh_news
زمانی کوردی...
ئاهەنگی #زمانی_کوردی

ئاهەنگ و ئاواز: مامۆستا جەبار مێنبەری
دەنگ: منداڵانی گوندی نییەر
شێعر: ڕاویار

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
قسەی خۆش با ون نەبێ

مامە حسێنێ هەبوو لە کەلار، چووبوە مەکە بە عەزمی حەجکردن و هەموو فەرائیزی حەجی بە جێهێنابوو بێجگە لە ڕەجمی شەیتان.
دەیانووت مام حسێن حەجت قبوڵ نەبوە،
تۆ بۆ خۆتت لەوە بواردوە.
دەیووت: خزمینە، سبەی ڕۆژ خودا و شەیتان ئاشت ببنەوە، ئێمە گوو خواردنمان پێ دەمێنێتەوە.
من چۆن دەبم بە تەرەف لەو دڵ ئێشانەدا.
😁

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەوڕۆ شەممە

۳ی خەرمانان ۲۷۲۴ی کوردی
۳ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲٤ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۱۳ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍نەڵاس/سەردەشت/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

نەڵاس شارێک، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستانه. ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ۶ هەزار کەسە.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Forwarded from عکس نگار
وەرن با #داب_و_نەریتەکانی_کوردەواری بکەین بە هێمای خۆشەویستی

🍎 سێوی مێخەکڕێژ چییه؟

له ناوچەی کوردستان، یەکێک له هەره میوه و بەرهەمه بەرچاوەکان، سێوه و دیاره سێوی کوردستانیش تاموچێژ و جوانییەکی تایبەتی هەیه. به شێوەیەک که وەرزی هاوین و پاییز گەلێکی زۆر له خەڵکی کوردستان به شێوازی جیاواز سەروکاریان لەگەڵ ئەم بەرهەمه هەیه.
سێوی مێخەکڕێژ، سێوێکی سروشتیی کوردستانه که "مێخەک"ی لێ داکوتراوه و تەواوی جەستەی سێوەکه به مێخەک داپۆشراوه. مێخەک بۆنێکی یەکجار خۆشی هەیه و هەر له کۆنەوه کچەکان و ژنەکانی کوردستان وەک بازنه و ملوانکه و پاوانه و... کەڵکیان لێ وەرگرتووه و یا له ماڵەکان بۆ ڕازاندنەوه و بۆنخۆشیی نێوماڵ هەڵاوەسراوه.
سێوێکی سروشتی پاش ئەوەی که مێخەکڕێژ دەکرێ، بۆ ماوەی زیاتر له تەمەنی مرۆڤێک و تا سەد ساڵ یا زیاتر دەمێنێتەوه و هیچی لێ نایه و خراپ نابێ. ئەوەش بۆته هۆی ئەوەی که وەک دیارییەکی لێ بێ که نیشانەی خۆشەویستییەکی تاهەتایی و به درێژایی تەمەن بێ.
له فەرهەنگ و دابونەریتی کۆنی کوردستاندا، سێوی مێخەکڕێژ هێمای ئەوین و ئاشتی و خۆشەویستییه. واتا به مێخەکڕێژکردن و دیاریدانی ئەم سێوه، ئەوین و خۆشەویستیی خۆت دەگوازییەوه و مرۆڤ تا دەمێنێ ئەم سێوەش هەروا لەگەڵێتی و دەمێنێ.
سێوی مێخەکڕێژ له چەند حاڵەتدا به کار دەهێنرێ:
- کاتێک کەسێک ئەوینداره و دەیەوێ دیارییەکی هەرمان پێشکەش بکا به خۆشەویستەکەی که هێمای خۆشەویستی و ئەوینی پاک و بێخەوشه.
- کاتێک کەسێک ئەویندار بووه، بەڵام لایەنی بەرامبەری لەم ئەوینه ئاگادار نییه، ئەم سێوه بۆ دەربڕینی ئەو ئەوینه بە کار دەبردرێ.
- کاتێک دوو هاوڕێ یا دڵدار لێک تۆراون و بەینیان ناخۆش بووه، به کەڵک وەرگرتن لەم سێوه یەک دەگرنەوه و دیسان دەگەڕێنەوه سەر خۆشەویستی و دڵداری و هاوڕێیەتیی جارانیان.
- بۆ هەر مەبەستێکی ئاشتیخوازانه و جوان، بۆ هەرکەسێک که خۆشت بوێ به هەر جۆره پەیوەندییەکەوه.
ئەم سێوه جێگەی لەنێو دڵی فەرهەنگی کوردەواریدایه و له زۆر ناوچه سێوگەلێک هەن که سەدان ساڵه هەروا ماون و بۆنی خۆشیان وەبیرهێنەرەوەی ئەوینی باو و باپیران و دایکانی ئێمەیه و نیشاندەری ئەوەیه که له کوردەواریدا ئەوین و خۆشەویستی چ پێگەیەکی گرینگ و جوانی هەیه.
با به کەڵک وەرگرتن له فەرهەنگ و دابونەریتی جوانی کوردەواریمان، به هەموو دراوسێکان و جیهانیش نیشان بدەین که گەلی کورد له خۆشەویستی و ئاشتی و جوانی و دڵداری زیاتر چیی له ناخدا نییه.
با خۆشەویستییەکانمان به بۆنی خۆشی سێوی مێخەکڕێژ بدرکێنین و له بیرەوەریی ئازیزانماندا بەم شێوەیه خاڵێکی هەرمان تۆمار بکەین.
🍎 ئەوین به کوردی خۆشه...

"مەسعوود تەهازاده"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوین

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە

☀️ ٤ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ٤ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲٥ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۰ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی


📍 ئەشکەوتی کەرەفتوو، یەکێک لە بەرھەمە مەزنەکانی تەلارسازی بەردیە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێھەمی زایینی. ئەم ئەشکەوتە مێژوویە لە مەوداری ٧٥ کیلۆمتری نێوان دوو شاری سەقز و دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ھەڵکەوتووە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لەخەونم دا
مەرگ
جانتای پێچابۆوە
وە تۆش
بەو شەمەندەفەڕەی
کە بە سەر دڵتەنگییەکانم
دا دەڕۆیی
لە ڕێ بووی


#پرستو_تبریزی
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەتوانن زەنجیرم کەن
دەتوانن ئازار و ئەشکەنجەم دەن؛
تەنانەت دەتوانن
جەستەم تەواو لەناو بەرن
بەڵام
هیچکاتێ ناتوانن
بیر هزرم
لە بەندیخانە گیرکەن....

👤 گاندی

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
خوالێخۆشبوو ؛بەڕێز سابیر ؛ماوەیەکی زۆر بەیانان یانی تاریک وڕونی بەیانی  دەهات پشت بە دوخانیات ڕادەوەستا؛ماڵی ئێمەش لەسەر شەقام وڕوبەڕوی دوخانیات بوو دەتوانم بڵێم سابیری ڕەحمەتی بڕێک لەولاوەتر ڕادەوەستا؛بەوگۆچانە ئاسنەشی کە ؛؛ گۆچانی دەستی بوو؛؛ و هەمیشە بەدەستێوە بوو بەبێ پسانەوە ئەوە لەو سیمانە و بەرپێی خۆی دەکوتا ؛  ئەودۆڵە دەنگی دەداوە  عەجایب (وڵات ئارام بوو عالەمەکە خەبەریان نەببۆوەو جارێ نەهارووژابوون )؛؛   ؛ دەتگوت لەبن سەری ئێمەی دەکوتێ ؛مناڵەکانم ورد بون قوربان خەوی بەیانان کە بەقەولی سعدی ڕەحمەتی(خواب نوشین بامداد؛؛؛!!)ی ؛لێ دەستاندین وبەقەولێک لێ حەرام دەکردین؛کە پێشم دەگوت تەنیا پێدەکەنی؛ ئەوە پرۆگرامی هەموو ڕۆژی ئەو بەڕێزەبوو؛هاوسابوو چمان پێنە دەکرا؛خودا بیبەخشێت؛
زۆر دەم بە پێکەنین وسەحەت سووک بو ئەگەرچی  جل وبەڕێکی زۆری دەپۆشی ؛ چکمەکانیشی لەسەرماو گەرما دا ئەوە لە پێ دابوو یانی زۆر تەیار وحازر وبازر بوو؛ ئەو ئینسانە پاک وبێگەردانە وەک سابیر؛خەمان؛ سولەیمان ؛ و ودەیانی دی وەک ئەوانە هەموو بەشێک لەو حەشیمەتە زۆر  وشلوغەی  شاربوون کە نەبونیان لە شوێنی خۆیان دا دیاربوو؛ جوانێکی تایبەت بەخۆیان بوو بۆ شار و لە ناو عالەمەکە دا؛ خەڵکیان بۆ لای خۆ ڕادەکێشا و بە قسە وئاکاری بێ پێچ وپەنای خۆیان خەم ڕەوێنی ئەو ژینە پڕلەخەم وپەژارەبوون عەتر و جوانی تایبەت بەخۆیان بوو؛یادیان هەرمان و بەخێربێت وروحیان شادبێت؛ئەونەوعە ئینسانانە نابێ لەبیر بکرێن ؛ئەوبەڕێزانە وزۆری دی وەک ئەوان هەوەڵ  خشت وبەردی بناغەی شارەکەبوون؛

کتێبی بیرەوەرییەکانم؛
عەلی حەقیقی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دوکتور:هێندێ جار هەست بە ناڕاحەتی و دڵتەنگی دەکەم،ئەو هەستە دەمترسێنێ...
قازی:ناتوانی بە دەرمان جێ‌بە جێی کەی؟
دوکتور:وام پێ‌باشە کە بەبێ دەرمان ئەو کارە بکەم.
قازی:بەس تۆش باوەڕت بە دەرمانەکانی خۆت نیە دوکتور!!!
دوکتور:بۆ مەگەر تۆ باوەڕت بە عەداڵەت و دادوەری هەیە!!!؟؟

#آگاتا_کریستی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🗓 ئەوڕۆ دووشەمبە

☀️ ۵ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
☀️ ۵ی شەهریوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی
☀️ ۲۶ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
☀️ ۲۱ی سەفەری ۱۴۴۶ی مانگی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاخ فەڵەک جە دەس کەچ رەفتاریی تۆ
داد نە چەپگەردی و دڵ ئازاری تۆ

هەر سات ئەساسەی دەردێ مەسازی
هەر رۆ بە رەنگێ نەردێ مەبازی

من خۆ تاڵە شووم خەستەی زام خەتەر
زەدەی خەدەنگان هیجران دڵبەر

دیدە پڕ ئاوەن ، دەروون پڕ جە تەم
کەفتەن نە ڕووی تەوق بەندیخانەی خەم

دڵ ئالوودەی هوون ، تەن بارکێش دەرد
زوان لەنگ ولاڵ ، رەنگ خەزان زەرد

تۆ بەو بێ رەحمی ئازیزیچ وەی مەیل
دڵەی کۆس کەفتەی منیچ جە هوون کەیل

سا با رەحمەت بۆ چەواشەی بەدخۆ
تویچ چەرخت چون وەسڵ ئازیز کۆتا بۆ

🔹مامۆسا مەولەوی

گرتەویدئۆیەک لە ئاوایی‌ ڕەحیم‌خان ناوچەی ئاڵەشین بۆکان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔘 لــه مــامــۆســتــا هێمــن دەپــرســن هیــچ ڪــات شــێعــری فــارســیــت وتــوە ؟ بــزانــە ئەم شــاعــیــره مــەزنــە وڵامــی چــی بــوە!

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/21 17:14:21
Back to Top
HTML Embed Code: