Telegram Web Link
ترسی داس
نیشتۆتە ناو دڵی
مەزرای گەنم
گوڵەکان
فرمێسک دەدروونەوە...


وە ــ نادرمستەفازادە
پەرێشانم
بە کووچەتا دێم و دەچم!

بەشکوو
شانەی شنەی نیگات
سەرلەنوێ
ڕێکوپێکم کات!

#ک_د_ئازاد



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Forwarded from ▂▃▅▆▇█ نادرمستەفازادە ▇▆▅▃▂ N.M
هۆنینەوەی
پرچی تۆ
جوانترین شێعری
دنیایە

#وە_نادرمستەفازادە

ـــ❤️❤️❤️❤️❤️

بافتن
گیسوی تو
قشنگترین شعر
دنیاست

#پروین_چوبری


https://www.tg-me.com/+-KeypKnvDVU4NjNk
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ دووشەممە

18/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/18هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
"هۆره‌"

ته‌ورێ که‌وته‌ ناو دارستان
بێ به‌زه‌یی
به‌ دڵی سارد و سڕیه‌وه‌
گشت داره‌کانی بڕیه‌وه‌!

هه‌ر دارێکی که‌ ڕاده‌نیشت
قرچه‌ی ده‌گه‌ییه‌ ئاسمان
ده‌ت گوت گیانداره‌ ده‌ناڵێ
له‌ ترسی مه‌رگ و نه‌مان!

ئه‌و دارانه‌ی له‌ تاو مردن
هه‌ر هاوار و ڕۆ ڕۆیان بوو
کاتێ که‌ باش سه‌رنجیان دا
ده‌سکی ته‌ور له‌ خۆیان بوو!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە وڵاتێک
تۆم خۆش دەوێ
کە بیری مردن و نەمان
بە هێزترە
لە هەموو ئەوینێکی
جیهان

مـاردین

وە ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە مانگم پرسی
چ کارێ بکەم
تاکوو ئەوین
لە دڵم‌ بمێنێ هەر دەم
مانگ بەسرتە
کوتی
لە پەنا گوێم
ئەوینێکی
گەر بەڕاستی
ئەوین بێ
هیچکات نامرێ
جاری وایە
لە ناو یاد و کاری زۆر
خۆی دەشارێتەوە
وەک من
لە پشت هەوری تۆفان
تەنیا شتێ
دەبێ فێر بین و بزانین
چۆن ئازا و بوێر بین
لە بەرانبەر ئەوینی بێ ئاکام
کاتی تێک شکان

ماردین

#وە__نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
٫٫چۆن نەگریێم٫٫

خوایە ! کورد مەخلووقی خۆتە بۆچی هێندە بێچارەیە
بۆ نانی شەو؛ یان کۆڵبەرە ، یان شار بە شار ئاوارەیە

گەر شایانی ژیان نەبووین، بۆچی خەلقت کردین خودا؟
لە ژێر باری زوڵم و ستەم ؛خۆیشت ئاگات لەم کارەیە

ئەگەر تەقدیرە ئیلاهی ، بۆ هەر بۆ نەتەوەی کوردە؟
چارەنووسی کۆت و بەندە ، یا خود پەت و سێدارەیە

چۆن نەگریێم شین نەگێڕم بۆ کوردستانی بێکەسم
نە خاوەن خاکی خۆیەتی نە خاوەن ماڵ و پارەیە

گوێچکەی جیهان کپ و کەڕە لە ئاست مەغدوریی ئەم گەلە
مافی مرۆڤ کامەیە ، کوا ؟ یا هەر ناو و قەبارەیە،

وڵاتان شاد و مەسروورن نازانن خەم چۆنە،و چیە؟
ژینی تاڵ هەر بەشی کوردە مەڵێن (بێخەو) پەتیارەیە

جەلال هێجانانی#بێ خەو🖌
پووشپەڕی 2724 کوردی

💔💔💔💔
💔💔💔💔

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
19/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/19هەتاوی


‏لە وڵاتێک کە هەتاوی ڕاستەقینە ئاوا
دەبێ، سێبەری کورتە باڵاکان درێژ
دەبێتەوە...

لین یوتانگ

#وە_نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە ڕۆژانی زەبر و زەنگ
ئەو ڕۆژانە کە ئێمەیان درۆ باران کرد و
تاوانباری لەبیرچوونەوە بووین
لەو ڕۆژانەدایە
کە ئینسان دەنووسێ
تا بەڵکوو بتوانێ بە سەر ئەو هەڵە و بێ‌سەرە و بەرەییەدا سەرکەوێ.
ئێمە دەنووسین، تاکوو ئەو ڕاستەقینەیەی کە وا دەردەکەوێ، لە کاتی ڕووخان و نووقم بوونی هەتا هەتایی و لە بیر چوونەوەیەکی داسەپاو دایە،لە بیر و مێشکمان‌ دا ڕایگرین
و لە فەوتانی بپارێزین...

ایوان کلیما
روح پراگ

#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئێوارەیەك لەکاتی نان خواردن باوکم ووتی:
سبەی هەینییە بۆکوێ بڕۆین؟، ماڵی مامتان یان ماڵی خاڵتان؟
هەموومان لەسەرئەوە ڕێكکەوتین بچینە ماڵی ماممان، جگە دایکم ئەو
وتی: دەچینە ماڵی خاڵتان.
بەڵام لەبەرئەوەی زۆرینەمان وتمان ئەچینە ماڵی ماممان مەسەلەکەمان یەکلا کردەوە.
بەیانی ڕۆژی هەینی لەخەو هەستاین، بینیمان دایکمان بەپێکەنینەوە وتی: خۆتان حازرکەن ئەچین بۆ ماڵی خاڵتان.
باوکیشم وەك ئەوەی نەبای دیبێت نە باران، گوێی خۆی کەڕ کردو وتی: دایکتان ڕاست ئەکات، ئەچینە ماڵی خاڵتان.
لەوڕۆژەوە تێگەشتم دیموکراسی درۆیەکی گەورەیە( هەموو بابەتە و مەسەلەکان لەژوورە تاریکەکان یەکلا دەکرێنەوە دوور لەدەنگدانی میللەتی نوستوو )😂😝😂


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
حسێن عەلی/ ئەڕۆی بۆ مەکتەب

کاناڵ ڕۆڵەکانی ئاویەری سنە
#موسیقی

ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
بمکە بەقەڵەم بمکە بە پەتدا...🌷

حسێن عەلی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2

بە دزە،دز
چاوت لێدەکەم
لە دوورەوە
بە هەزار فێڵ
خۆم بە هەزار ڕەنگ دەردێنم
دەبم بە با
کوڵمەکانت دەدزم
خۆم لە کەزیەت دەهاڵێنم
پرچەکانت ڕادەوەشێنم
پێکەنینت
لە دەست نادەم
هەر چەندیش بۆ من نیە
دەستەکانت
بە دزێوە دەگرم
هەر چەندی دەزانم
لە گەڵ من نین
بە دزە دز
ئەوینداریت لە گەڵ دەکەم
لە دوورەوە ڵێت دەڕوانم
تاکوو بە شادی
دەگەێوە ناو ماڵ

لێوەکانت
بە بێ‌دەنگی
ئاور دەدەم
بە گڕی لێوم
خۆشەویستم
ئەی ئازادی
بێ تۆیە پەشێوم

#الیاس_علوی

#وە__نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
زۆر لە خۆ بایی مەبە،ساتێ
بڕۆ ناو گۆڕستان،لەوێ گەلێ
کەس دەبینی،کە هەر کامیان،
زەمانێک وایان بیر دەکردەوە،
دنیا بە بێ‌بوونی ئەوان
ناگەڕێ،تەماشاکەئەوان
نەمان و بوون بە تۆز و خۆڵ
کە چی دنیا لەگەڕ نەکەوت لە
جێی خۆی ما...


#وە__نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
قازی:نێو؟
برشت: ئێوە بۆ خۆتان دەزانن
قازی:دەزانین بەڵام تۆ دەبێ بۆ خۆت بیڵێی.
برشت:دەی باشە،ئێستا ئێوە من بە خاتری برتولت برشت بوون مەحکەمە دەکەن،
ئیتر کوا پێویست دەکا نێوم بڵێم؟
قازی: هەر چۆنێکی بێ تۆ دەبێ ناوی خۆت
بڵێی،ناو؟
برشت: من کە کوتم برشتم.
قازی:زەماوەندت کردۆ؟
برشت : بەڵێ
قازی: لە گەڵ چ کەسێک؟
برشت: لە گەڵ ژنێک
لەو کاتەدا هەموو جەماوەر ئامادە بووی
دادگا پێی پێ‌دەکەنن.
قازی بە تووڕەیی دەڵێ: تۆ گاڵتە بە دادگا
دەکەی؟
برشت: نا وانییە
قازی:بەس بۆچی دەڵێی،لە گەڵ ژنێک زەماوەندم کردۆ!!؟؟
برشت: چوونکێ بە ڕاستی لە گەڵ
ژنێک زەماوەندم کردۆ!!!!
قازی:مەگەر تاکوو ئێستا کەست دیوە لە گەڵ پیاوێک زەماوەند بکا!!!؟؟؟
برشت: بەڵێ!
قازی: کێت دیوە؟
برشت: هاوژینەکەی خۆم، ئەو بە ڕاستی لە گەڵ پیاوێک زەماوەندی کردۆ!!!

مەحکەمە
برتولت برشت

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
گەر نیگار کێشێک بام
بە توانا
تەنیا وێنەی
چاوەکانتم دەکێشا
لە هەر چوار لای
ژوورەکەم دادەنا
دەمکردنە هەتاوی ئاسۆم
لە هەتاوی بەر بەیانم
وەردەگێڕا ڕووی خۆم


نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
20/پووشپەڕی/2724کوردی
1403/4/20هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/09/25 17:20:10
Back to Top
HTML Embed Code: