Telegram Web Link
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
3/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/3هەتاوی

نامەی عەنبەربۆت باد سوبح ئاوەرد
عەترش زامەکەی کۆنەم تازە کەرد

موتاڵەعەم کەرد وە  دەم دەردەوە
جەفاکەی وەرین جە یاد بەردەوە

فیدای خامەت بام وە یادم کەردەن
یادم نمەشی تا وە ڕۆی  مەردەن


#مەولەوی

سڵام و هوورمەتم پیشکەش وە خزمەت ئیوە هاوڕێیەیل ئەزیز شەوەکیدان لێوڕێژ لە خەیر و خوەشی ڕووژدان پڕ دڵخوەشی و شادی تەنۊر دڵدان گەرم خانگ دڵدان ڕووشنا💐💐💐💐

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە جیهانێک
دەژین...
کە دەبێ بەنهێنی
دڵداری بکەی!
لە حاڵێک‌دا
بەڕۆژی ڕووناک
ڕاهێنانی توندوتیژی دەکەن...!

👤جان لێنۆن
وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۱ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی
#کورتەـــچیرۆک

لە داوێنی دوو شاخی بەرز، دوو ئاوایی هەبوو یەکیان لە سەرووی شاخ و ئەویتریان لە خوارووی شاخ کە ئاوایی سەرێ و خوارێیان پێ دەکوتن؛ کانییەکی پڕئاو و فێنک لە ناوقەدی شاخ هەڵدەقووڵی و لە ئاوایی سەرێوە تێپەڕ دەبوو و دەگەیشتە ئاوایی خوارێ. ئەو کانییە زەویوزاری هەر دوو ئاوایی دەداشت.
ڕۆژێک ئەربابی ئاوایی سەرێ بیری لەوە دەکردەوە کە ببێتە خاوەنی زەوییەکانی ئاوایی خوارێ. کەوابوو ڕووبە خەڵکی ئاوایی سەرێ کوتی: "کانی و ئاو لە ئاوایی ئێمە دایە،بۆ دەبێ بەخۆڕایی ئاو بدەین بە ئاوایی خوارێ؟
لەوڕۆوە ئاوەکە هەڵدەبڕین و ناهێڵین بۆ خوارێ بچێ." پاش ڕۆژێک و دووان خەڵکی ئاوایی خوارێ ئاگاداری فیکری نگریسی ئەرباب بوون و لەگەڵ کەیخوداکەیان چوونە ئاوایی سەرێ و پاڕانەوە کە ئاوەکەیان بۆ بەردەنەوە.بەڵام ئەرباب پێشنیاری کرد یان دەبنە ڕەعییەتی ئەو یان بۆ هەمیشە بێ‌ئاو دەمێننەوە و کوتی: "ئاوایی سەرێ وەک ئەربابە و ئاوایی خوارێ وەک ڕەعییەت. ئەو دوو کێوە هەرگیز بە یەک ناگەن. من ئەربابم و ئێوە ڕەعییەت!"
ئەو پێشنیارە بۆ ئاوایی خوارێ سەخت و ئەستەم بوو و قەبوڵیان نەکرد.پاش چەند ڕۆژێک کەیخودای ئاوایی خوارێ فیکرێ بە مێشکی‌دا هات و بە خەڵکی کوت: قوڵینگ و پێمەڕە هەڵگرن تاکوو چەند بیر لێدەین و کەرێز درووست بکەین.پاش ماوەیەک کەرێزەکان حازر بوون و خەڵکی ئاوایی خوارێ دیسان ئاویان بۆ زەوی‌وزار و کێڵگەکانیان برد.
لێدانی کەرێزەکان بۆ هۆی ئەوەیکە کانی ئاوایی سەرێ ویشک بێت.
ئەو هەواڵە بە گوێی ئەربابی ئاوایی سەرێ گەیشت و ناڕەحەت بوو بەڵام چارەی نەبوو جگەلە خۆبەدەستەوەدان؛ لەبەر ئەوە ڕۆیشت بۆ ئاوایی خوارێ و بە پاڕانەوە پێی کوتن: "ئێوە بەو کارەتان کانی ئێمەتان ویشک کرد،ئەگەر دەکرێ ئاوی کەرێزێکیان بۆ لای دێیەکەی ئێمە بەردەنەوە."
کەیخودا بە پێکەنینەوە کوتی:"با لەپێشدا بڵێم ئاو لە خوارێوە بۆ سەرێ ناچێ،پاشان لەبیرتە کە کوتت کێو بە کێو ناگا.
تۆ ڕاستت کوت:کێو بە کێو ناگا، بەڵام مرۆڤ بە مرۆڤ دەگا."

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۳۱ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من لەو ئاواییە
بە شوێن شتێک دەگەڕام
بە شوێن
خەوێکی خۆش
ڕەنگە
بە شوێن ڕووناکێک
زێخێ
یا بزەیەک
پشت هیچ
شوێنێکە گەر ڕەگەکانی
هەوا
پڕە
لەو پشیلە پاییزانەی
کە هەواڵی
کرانەوەی گوڵێ دێنن
لە دوورترین شوێنی زەوی

ئینسان لێرە
بە تەنیایە
لەو تاریکییە‌دا
سێبەری دارێ
تا ئەبەد دێ
بە شوێنم دا کەدێن
سەبر و لە سەرەخۆ وەرن
نەکا بقەڵەشێ
شووشەی ناسکی
تەنیاییم

#سهراب_سپهری

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
🪴
ناوی تۆم نا ئەوین
وەک ئەو شێعرەی
کە هیچکات نەمنووسی
بەڵام
لە ورتە ورتی وشەکانم
ناوت
دەبیستم

دەبیستی!!!؟؟؟
لە لێوەکانت
لە چاوانت
کە باسی باوەشت دەکەن
لێم گەڕێ با نوقمی
چاوانت بم
لە دڵت دا
هەناسە بکێشم

#مینو_پناهپور

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

🪴

تو" را عشق نامیدم
مثل همان شعری که هیچوقت ننوشتم
اما از پچ پچ واژهایم نامت را می شنوم

می شنوی!؟
از لبهایت
از چشمانت
از آغوشت سخن میگویند.
بگذار در چشمانت غرق شوم
و در قلبت نفس بکشم .

مینو پناهپور


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە کاتی سەختی و
ناخۆشییەکانی ژیان دا وەکوو
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی
وابن،بە داخێکی زۆرەوە غەم و
کەسەری خۆتان دەربڕن،بەڵام
هیچکات دەرگیری بابەتەکە مەبن...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش

ئەمڕۆ سێ‌شەممە
4/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/4هەتاوی

تکایە کاتێ دەچنە مەزرا دەست لە هێلانەی مەلەکان مەدەن چونکێ
ئەگەر هەست بە شێوانی بکەن تازە
ناگەڕێنەوە سەری...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەو ڕۆژەی کە مردم
ئەوەی وا دیاری دەریایە
بیدەنەوە
ئەوەی لە ئاسمان
لە دڵم دا ماوە
بیگەڕێننەوە بۆی
ویرە ویری
دارستان و دەنگی تاڤگە
بدەنەوە
بە خۆیان
ئەگەر
ئەستێرەیەک
لە دەستەکانم‌دا مابوو
بنێرنەوە ئاسمان
ئەو جار جەستەی
بێ‌گیانم بدەن بە زەوی
دڵم
بە تاریکی و بێ‌دەنگی بسپێرن
پاشان
لە سەرەخۆ لێم دوورکەونەوە
تاکوو هیچکات
لە هات و چۆی ئێوە
با هەواڵ نەمێنم

#بیژن_جلالی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە شارۆمەندی
وڵاتێکی بریندارین
کە لە برینی دایکانمان
هاتینە سەر دنیا
دەچینە ناو
زامی یەکترەوە
کاتی مەرگیش
زامی زەوی
دەکەینەوە
تاکوو لە دوورەوڵاتی
بۆ وڵاتێکی دوورتر
بڕۆین


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هیمن و هاوژین /من و تو

Telegram @AvinAsoo
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دڵێک گەر شکابێ، دنیاش ناتۆانێ لەتە شکاوەکانی ساڕێژ کاتەوە،تەنیا و تەنیا دەتۆانێ ئێشی کەمتر کات،گاهەیە هەر ببێتە هۆی ئەوەی برینەکانت کۆن بن و گۆشتەزوون بێنن...

وە ـ نادرمستەفازادە

قلبی ک شکسته باشه؛ زمان هم نمیتونه تکه های شکسته اش رو ترمیم کنه...
فقط میتونه دردش رو کمتر کنه...
شاید فقط‌باعث‌شه زخمات کهنه بشه...💫🥀



┄┄┅┅═◇[❤️☀️💚]◇═┅┅┄┄
        کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مرۆڤایەتی، دینییەکی تایبەتی نیە
هەر ئەوەی لە ناو خەڵک دا بژین
بەڵام هیچکات بە زمان برینداریان
نەکەین، و درۆ نەکەین، و کەڵەک‌باز
نەبین،دڵێک نەشکێنین و لە هەل
کەڵک وەرنەگرین، حەق و ناحەق
تێکەڵ نەکەین، ئەو کات یانی
ئینسانین...

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوتی:هەموو ژیانم کۆ کەمەوە،لە جانتایەک زیاتر نابێ،
وێنەی تۆم لە گیرفانم دەرهێنا و کوتم:جاری وایە وێنەیەک تەواوی ژیانی ئینسانە، بە خۆشحاڵی چاوی لێکرد و کوتی:بە ڕاستی ژیانێکی جوانت بۆ...

وە ـــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوار شەممە
‌5/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/5هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لە چاومەستان هەڵی نەگری خودایە!
ئەرێ بۆ هەرچی جوانە بێوەفایە؟
لە کردەی بێوەفایان هەرچی دیتم،
هەزار بەیتی نەنووسراوی لە لایە.

٭٭٭

تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات

٭٭

ئەگەر ژانە، ئەگەر برکە، ئەگەر خەم
دەبێ سەودام لە سەردا بێ هەتا هەم
لە شەرمێ دەرچووە دێوانەیی من
وەها کەوتۆتە سەر زاری ئەو و ئەم.

٭٭٭

لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی ”هێدی“ و شکاندن، چۆن دڵت دێ؟


مامۆستا هێدی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
" مەفەرموو "

ده‌ڵێم باشم، به‌ڵام باوه‌ڕ مه‌فه‌رموو
ئیتر قه‌ت باسی ‌کینه‌ وشه‌ڕ مه‌فه‌رموو

له‌ پێناوت منم من، قۆچی قوربان
به‌سه‌! فه‌رمانی قه‌تڵی له‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ره‌و پیرت به‌ له‌ز دێن شاهـ و خو‌نکار
به‌ قه‌ددی هه‌ر وه‌کوو عه‌ڕعه‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ ته‌نیا گیانه‌، قابیل به‌ژن و باڵات
ئیشاره‌ی ماڵ و زیو و زه‌ڕ مه‌فه‌رموو

له‌ ئاماژه‌ی دوو چاوت تێده‌گه‌م خۆ
به‌ سرته‌ ڕازی دڵ بۆ که‌ڕ مه‌فه‌رموو

به‌ ماچی تۆ قه‌سه‌م هه‌رچی بفه‌رمووی
ده‌بێته‌ شێعر و ماچی ته‌ڕ، مه‌فه‌رموو

له‌ سه‌ر سینه‌ت به‌ ئازادی پشوو به‌م
ژوانی ده‌شت و کێو و به‌ڕ مه‌فه‌رموو!

ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
تاسەم لێت نەشکا نەجمە غوڵامی
Kurdiamagazine
مامۆستا نەجمەمەدین

مەگەر هەیە جوانتر لەم گۆرانییە لە وەسفی دڵتەنگی و خۆشەویستی یار؟

تاسه‌م لێت نه‌شکا جوانێ گیان گیانی شیرینم

وا من ڕۆیشتم ئازیز گیان سا که‌ی بتبینم؟:))))

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
مامە کڕنوو عەلی زەندی
Ali Zandi - Topic
مامە كوڕنووی ڕاكشاوی🎼
گردەکەی سەیوانەکەم 🎵

#عەلی_زەندی 🎙
 ‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌
#پەندی_پێشینیان


زمان ڕابێنە لەسەر قسەی حەق

بە ئەدەب نەوەک بە زمانی ڕەق

ئەو پارچە گۆشتەی لەناو دەمتایە

کلیلی دەرگای خێر و بەڵایە

كە لەگەڵ مردوو دەچیە سەرقەبران

باوەڕ بە مردن دەكەی بە گریان

لەگەڵ هاتیەوە لەبیرت دەچێ

ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێک دەچێ
      
هەر چەند دۆست لەلات وەک برا و کەسە

هێندە ئامشۆی مەکە، پێت بڵێن بەسە!
  
                  

پیرەمێرد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
ئەگەر شەڕێک بکرێ،
هیچ سەرکۆمارێکی تێدا ناکوژرێ
ئەگەر ئابووری وڵاتێک لە ناو چێ
سەرکۆمارەکەی وەرشکەستە نابێ
بانک کۆشکی سەرکۆماری داگیر
ناکا،ئەگەر وڵاتێک بکەوێتە قاتی و نەبوونی و ئاوسانێکی ئابووری
زۆرەوە،سەرکۆمارلە بەر بیری
برسێتی ژن و منداڵەکە شێت نابێ،سەرکۆمار لە وەڕێ‌خستنی
هیچ شەڕ و کێشەیەک ناترسێ،
چونکێ لێدانەکەی خەڵکانی‌تر
دەیخۆن...

ابراهام لینکلن

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 17:19:14
Back to Top
HTML Embed Code: