Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە
6/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/6هەتاوی

جل و بەرگی و زمانی هەر نەتەوەیەک دیاردە و شانازی مێژوی بوون و مانەوەیەتی، وە ئەگەر جل و بەرگ و زمانی لە ناو بچێ، ئەو نەتەوەیە بە تەواوی لە مێژوو دەسڕدرێتەوە...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2


هه‌زار خۆزگه‌م به‌خۆت شوانه‌
ڪہ ‌به‌و مانگه‌شه‌وه‌ جوانه‌
دانیشتوی له‌ڕژد و هه‌ڵدێر
په‌نجه‌ ده‌بزێوی له‌ بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌ڪه‌یفی، بێ خه‌می
ئاغاش به‌نۆڪه‌ر ناگری
وه‌ڪ من له‌داخا نامری
وه‌ره‌ شوانه‌ هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌شه‌وێ، ڪاتی خه‌وێ
له‌و ڪێو و نواڵه‌ زه‌نوێره‌
تێتووڕێنه‌ له‌و بلوێره‌
له‌سه‌ر ترۆپڪی ئه‌و ڪێوه‌
په‌نجه‌ لہ ‌بلوێر ببزێوه‌
با ڪێوه‌ڪه‌ ده‌نگ داته‌وه‌
شاعیریش خەو بیباته‌وه‌

#مامۆستا_ھێمن


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
#پەندی_پێشینیان بەشی یەکم

شێت بە مەوعیزە کوا دێ عیلاجی؟
کەر بشچێتە حەج نابێ به حاجی

سەگ بۆ سەولەیەک بە خەڵک ئەوەڕێ
کەریش بە دەنکە جۆیەک دەزەڕێ

کێ ماڵی نەگرێ توند، بێ شعوورە
"کەر بەستە خاوەن ڕەستە" مەشهوورە

دەسا کە دەشتە یا کەژ و کێوە
کەر بێ نەقیزە ناڕوا بەڕێوە

کەر دەساڵ ژیا یا خۆ شەش و حەوت
تا دوا هەناسەی لە لەققە نەکەوت

قسەی پیاوانی زۆر مۆعتەبەرە
زەماوەندی سەگ، تۆپینی کەرە

خاڵییە لە درۆ، دوور لە چاو و ڕاو
کەر گەرەکیە جۆ، جۆ گەرەکیە ئاو

کەر کاری چییە بە نوقڵ و نەبات؟
تاقە لاوێچێک جۆ و کونجی ڕەبات

کێ بێ نەزانی ناو و نیشانی؟
کەر دوور ڕیاڵییە و کورتان سێ قڕانی

قاوێک داکەوت نێو شار پڕی بوو
مژدەیان ئەدا کەر زا، کوڕی بوو

کەر خاسە بۆ بار، ساخ و پتەو بێ
گۆشتی ناخورێ، زۆریش قەڵەو بێ

مەلاغەفوور دەبباغی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
🟣 سیاسەت‌وانان شەڕ دەست پێ‌دەکەن.

🔻خاوەن کارخانەکانی چەک وتەقەمەنی بەرهەمەکانی خۆیان دەفرۆشن.

🔻سامانداران و سەوداگەران، کەل و پەلی شەڕوانان دابین دەکەن.

🔻هەژاران منداڵەکانیان دەنێرنە بەرەکانی شەڕ.

پاش شەڕ سیاسەت‌وانان،ئاشت دەبنەوە و دەست لە ناو دەستی یەک دەنێن و بە شادی لە سەر سفرەیەک دادەنیشن و شەڕاب دەخۆنەوە و قەلیان دەکێشن.

🔻سامانداران و سەوداگەران و خاوەن کارخانەکان بە فرۆشی چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی شەڕ گیرفانیان دەئاخنن.

🔻وە هەژارانیش بە جل و بەرگی دڕاوەوە بە شوێن گۆڕی منداڵەکانیان‌دا دەگەڕێن.


وە ـــ نادرمستەفازادە
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
کاتێ چوم بۆ مەکەوام بیر دەکردەوەکە گشت گوناحەکانم پاک بوونەتەوە و وەک منداڵی ساوام لێهاتۆ وگوناحم نەماوە
بێ هەواڵ لەوەی کە سەرە ڕای تەواوی گوناحەکانم،هەموو راستەکانیشم بەتاوان نووسرابوون.
    لەمەکە دیتم خودا چەندساڵ لەوەپێش لەوشارە ڕۆیشتۆ و ئینسانەکان بێ‌ئامانج بەدەوری خۆیان دا دەگەڕێن و دەخولێنەوە  لە خودایەک کە بێ هەوڵ و گەڕان و بێ‌خولانەوە لەبەردەرکی خۆیان بۆ و نەیاندیتۆ.
لەوێ دیتم هیچ کەس لەفکری
فەقیریەکی دەست فرۆش دانیە
هەموو دەیانهەوێ زوو بگەنە خودا و گوناحەکانیان بۆ بسڕێتەوە بەڵێنی بەهەشتیان داتێ.
ئیتر بێ هەواڵ لەوەی کەئەو دەستگێڕە هەژارەی وا ئەو بە هێندی نەگرت خودی خودابوو.
  لە مەکە بۆم دەرکەوت کە خودا   لەوێ نیە و لە مێژە بارگە و بنەی پێچاوەتەوە و ڕۆیشتۆ، ودیسان دەبێ ئەو ڕێگا دوور ودرێژە بپێوم وبێمەوە ماڵی خۆم  ــ
وهەرلەنوێژکردنە ساکارە کەی خۆم داوێنەی خودا لە یارمەتی دان بە خەڵک بدۆزمەوە
بەڵێ شادکردنی دڵی خەڵک لەپێوانی ڕێگای دوورودرێژو چون بۆ مەکە چاک وبە خێرترە
هەرئەو ساتانەی والەپشت چرای سوور دەوێستین گاهەیە خودا ئاواتی منداڵیەکی دەستفرۆش بەجێ بێنێ
خودا لەنزیک و دڵ ودەرونی خۆتان بدۆزنەوە بەدەست گرتنی لێقەوماوێک  بەتێر کردنی فەقیرێک  بەدەست بەسەرداهێنانی هەتیوێک ــ لەراستەقینە دا خودا لەناو دڵی منداڵێکی هەتیو پیرێ ژنێکی بێ نان فەقیریەک کەدراوسێی حاجین دەژی و حاجیش بێ هەواڵ لەناوعەڕەبان لەگرمای عەڕەبستان لە خودا دەگەڕێ کەلەوێ گوناحی بۆ بسرێتەوە  بێ هەواڵ لەوە کە خودا لەبەر دەرکی خۆی بووبەڵام بەداخەوەئەو هێندە تامەزرۆی ناوی حاجی بوو هەستی پێ نەکرد ونەیدیت!!!!!!!


وەرگێڕدراوی : نادر مستەفازادە
رەحیم خان

#حسێن پەناهی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
♦️من لە گرێی زۆری ژیان گلەیی ناڪەم چونڪە یەڪەم جار ڪە لە دایڪ بووم گرێیەڪیان لە نێوڪم دا ئەوەش بۆم بوو بەدیاردەی ئەوەی ڪە بزانم هەموو گرێیەڪ خراپ نیە وگاهەێ هێندێڪیان زۆریش بەقازانج بن؛ بۆیە بڕیارم داوە ڪە گشت گرێ ڪان لەتار و پۆی تەونی ژیانم دا لە لای یەڪ گرێ دەم و بەو نەقشە جوانەی ڪە خوداوەند بۆی ڪێشاوم بیانڪەم بە فەڕشێڪی پڕ نەقش و نیگار و وەتاغی ژیانمیان پێ برازێنمەوە.
♦️تا گریەکان ببنە هەوێنی خێر وبەرەڪەتی ژیانم!

وە: نادرمستەفازادە /رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
بەیانیتان بە جوانی پاکی
ئاونگی گوڵی بەر بەیان
ئەمڕۆهەینی

7/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/7هەتاوی

جوانترین پێکەنین پێکەنینی منداڵە کە لە ناخی دڵ و بێ هیچ فڕ و فێڵێک دێتە دەر

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
کێ دەزانێ
کە من هەموو شەوێ
لە سەر جێگەی خەیاڵ
تۆ دەگرمە باوەش
بۆنت پێوە دەکەم
چرای ئاسمان
کە کوژاوە
دوور لە چاوی
ئەستێرانی 
خۆتێهەڵقوتێن
پانتر لەپانتایی
شانت
ماچ دەکەم و
جا دەچمە خەو


#پەرەستوو_تەبریزی

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
کسی چه میداند
که من هر شب
در بستر خیال
تو را در آغوش میکشم و
می بویم

لامپ آسمان که خاموش شد 
دور از چشم
ستاره های  فضول
پهن تر از عرض شانه ات
میبوسمت و 
بخواب میروم

#پرستو_تبریزی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
ئەو کەسانەی گاز لە دەستێک دەگرن
گەر نانیان دەداتێ، مەحکوومن بە ماچ‌کردنی لاقێک کەپێلاقەیان پێ‌‌دا دەدا!

اریک هافر

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
خاتوونە ــ تارا تەوحیدی و سەما سوزەنی
دایک و کچ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فەوزییە سەفایی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
سەر چاوەی پەندی
دەڵێی خەڵاتەکەی برایم ئاغایە

ئامادەکردن ــ نادرمستەفازادە

دەڵێن لە یەکێ لە گوندەکانی کوردەواری
ئاغایەک بوو بە ناوی برایم ئاغا،کاتێ دەستێکی کەواو پاتۆڵ دەکڕی، ئەوی کۆنەکانی دەبەخشی بە نۆکەرەکانی
نۆکەریش کاتێ لە بەری دەکرد و دەهاتە دیوەخان برایم ئاغا دەیدی کە جل و بەرگەکەی زۆر لە بەر دا جوانە دەیکوت:
دادەی، ئەوە لە بەر منیش‌دا ئاوا جوانە!!؟؟
بە سەری بابم کە وابێ دەبێ بمدەیەوە، بەو چەشنە لێی دەستاندەوە و بۆ خۆی
لە بەری دەکردەوە،ئێستاش ئەو پەندە
بە کەسێک دەڵێن گەر شتێک دەبەخشێ و دەیستێنێتەوە، پێی دەڵێن:
دەڵێی خەڵاتەکەی برایم ئاغایە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش

ئەمڕۆشەممە
8/بانەمەڕی/2724کوردی
1403/2/8هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بۆ یەکەم جار
لە دەشتی بەرینی
باسکەکانی
چاوم پێی‌کەوت

هەر کە ماچی کردم
جەنازەم ئاورێکی تینوویی
کردبۆ کۆڵ
هەڵدەهات بەرەو چۆڵ


#پرستو_تبریزی

#وە_نادرمستەفازادە

برای اولین بار
در دشت وسیع بازوانش
او را ملاقات کردم

مرا بوسید
جناره ام  آتش تشنه ای را
کول کرده بود و
میدوید


#پرستو_تبریزی

عاشقانەهای پرستو تبریزی

https://www.tg-me.com/asheghaneh_parastoo
ناسرەددین‌شا ئاشق و هۆگری کتێب بوو
ئەگەر پەڕتووکدار و بەڕێوەبەری کتێبخانە بوایە ڕەنگە مرۆڤێکی باشتر دەبوو
یەزید شاعێرێکی لێهاتوو و کارامە بوو
هیتلێر وێنەکێش بوو
مرۆڤ لە شوێنە هەڵەکان واتا ئەو شوێنانەی کە جێگای ئەو نییە کارەسات درووست دەکا

وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی
خەمبار مەبە
کاتێ کەس حەول و تێکۆشانت نابێنێ
لە هونەرەکەت ناگا...
دەرکەوتنی خۆر،
دیمەنێکی دڵڕفێنە
بەڵام زۆربەی خەڵک هەمیشە
ئەو کاتەی بەیانی لەخەودان.

#جان ــــ لێنۆن
وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۷ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
کوڕێک دەچی بۆ لای مامۆستای ژنی لێ مارە بکات، مامۆستا دەڵێ وەرە لێرە دانیشە هەرچی من گوتم تۆش دووبارەی بکەوە.
مامۆستا، دەی جا بڵێ
زاوا،  دەی جا بڵێ
مامۆستا، جارێ ڕاوەستە
زاوا، جارێ ڕاوەستە
مامۆستا، بەخوا سەگبابێکی کەرە
زاوا،  بەخوا سەگبابێکی کەرە
مامۆستا توڕە دەبێت لینگە کەوشێک تاو دەداتێ لە لوتی زاوای ڕادەکێشیت.
زاواش لینگەکەی تر تاو دەداتێ لە لوتی مامۆستای ڕادەکێشیت.
مامۆستا دەڵێ هەستە سەگباب تەواوە.
زاوا دێتە دەرەوە، خەڵک لێی دەپرسێ ژنەکەت مارە کرد؟
دەڵێ بەڵێ مارەم کرد، نەمزانی ژن مارەکردن ئاوایە، کوڕە خۆ نیوەشەڕەێکی تەواوە.😂

مامۆستا
#هەژار
🍁🌹🌸🌻


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 15:26:47
Back to Top
HTML Embed Code: