Telegram Web Link
بە تاقەت و خۆڕاگرانە چاوەڕۆانی زەمان بمێنە،هەر شتێ لە کاتی خۆی دا پێش‌دێ،باغەوان تەنانەتی ئەگەر
باغەکەی نوقمی ئاو کا،دارەکان
زووتر لە وەرزی خۆیان میوە نادەن...

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌ کوندبۆ بەد شووم و نەگبەتە!!!؟؟؟


ئایا تا ئەوڕۆ دەتانزانی، نێوی کوند چییە؟؟!!!
ئایا بەڕاستی کوند بەدشوومە؟؟!!
لە نووسراوە کۆنەکان دا کوندیان بە ناوی "هومورو"ناوبردوە، یەنی باڵندەی زانا.
لە کتێبە چیرۆکەکانیش دا ئەو مەلە چاویلکەی لە چاودایە و ئاژەڵ و مەلەکانی تر ئامۆژگاری دەکا و مامۆستایانە.
بەڵام بەدشوومی و نەگبەت بوونی کوند
پاش هاتنی عەڕەبەکان بۆ ئێران کەوتە سەرزاران؛ بەسرنج دان بەوەی کە خۆراک و خۆاردنی ئەو مەلە زەردەقۆڕە و سەرمازەڵە و مار و مارمێلکە و مشک بوو،
یەنی لە ڕاستی‌دا خۆراکی تایبەتی عەڕەەکانی دەخوارد و ئەوباڵندەیەیان پێ بەدشووم و نەگبەت بوو و بەوناوە دیانناسی و دەیناسن و بەخەڵکیان ناساند و گەرنا هیچ خراپێکی نیە، جگە خواردنی خۆراکی تایبەتی عەڕەبەکان.
تەنانەت لە کتێبی ئاوێستاش‌دا بە ناوی"اشوزشت"ناوی لێ براوە:
واتە ڕەپێنەری خراپە و دێوەکان...

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر حەمە ئەحمەدجاف
خوێندنەوە ـ ئەفسانە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
‌ کوندبۆ بەد شووم و نەگبەتە!!!؟؟؟


ئایا تا ئەوڕۆ دەتانزانی، نێوی کوند چییە؟؟!!!
ئایا بەڕاستی کوند بەدشوومە؟؟!!
لە نووسراوە کۆنەکان دا کوندیان بە ناوی "هومورو"ناوبردوە، یەنی باڵندەی زانا.
لە کتێبە چیرۆکەکانیش دا ئەو مەلە چاویلکەی لە چاودایە و ئاژەڵ و مەلەکانی تر ئامۆژگاری دەکا و مامۆستایانە.
بەڵام بەدشوومی و نەگبەت بوونی کوند
پاش هاتنی عەڕەبەکان بۆ ئێران کەوتە سەرزاران؛ بەسرنج دان بەوەی کە خۆراک و خۆاردنی ئەو مەلە زەردەقۆڕە و سەرمازەڵە و مار و مارمێلکە و مشک بوو،
یەنی لە ڕاستی‌دا خۆراکی تایبەتی عەڕەەکانی دەخوارد و ئەوباڵندەیەیان پێ بەدشووم و نەگبەت بوو و بەوناوە دیانناسی و دەیناسن و بەخەڵکیان ناساند و گەرنا هیچ خراپێکی نیە، جگە خواردنی خۆراکی تایبەتی عەڕەبەکان.
تەنانەت لە کتێبی ئاوێستاش‌دا بە ناوی"اشوزشت"ناوی لێ براوە:
واتە ڕەپێنەری خراپە و دێوەکان...

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی سروشتی بەهاری نیشتمان پێشکێش بە ئێوە ئازیزان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
25/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/25هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شەل نییە؛ تەنیا پای لارە

سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن.
جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک.
دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە.

سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە.

بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت.

سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە.

فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن.

سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن.

عەزیز نەسین/( رضا رهنما)

خوێنەری هێژا؛

کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟

لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە....

#عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۱۸


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
09187773569
sayvangagli
سەیوان کاگلی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
هەڵۆ حەفتاساڵ تەمەن دەکا بەڵام کەبەچل ساڵ گەیشت نینۆکەکانی گەورە دەبن وتوانای گرتنی نێچیریان نامێنێ
دەندوکی تیژی کول ودرێژوخۆار دەبێتەوە
شاباڵە کانی بەهۆی پیری بەسنگیەوە دەنووسێن 
توانای هەڵفڕینی نامێنێ
ئەوکات هەڵۆ دەکەوێتە سەر دوورێیانی مردن وژیان بەڵام چۆن ؟
دەچێتە سەرلوتکەی کێوێکی بەرز لەسەر تاشە بەردێکی گەورە ئەوەندەی دەندووک پێدادەدا
تادەندوکی لێ دەبێتەوە ئەوجار چاوەڕوان دەبێ دەندووکی تازەی بێتەوە
بەدندوکی تازەیەک بەیەک نینۆکەکانی دەردەکێشێ تانینۆکی تازە بێتەوە
ئەوجاردەست دەکا بەدەرهێنانی پەڕە کۆنەکانی
ئەو کارانە پێنج مانگ دەگرێ بەڵام پاش ئەماوەیە هەڵۆیەکی تازە لەدایک دەبێ کە دەتۆانێ سی ساڵی دیکە بژی
بۆ ژیان دەبێ ئاڵ و گۆڕیت بەسەردابێ  دەرد بچێژی
لەوەی خۆشت دەوێ ببوری
یادوبیرەوەری خراپ لەبیر کەی جارێکی تر یا لەدایک بی ویا دەبێ بمری
هەڵبژاردن بەخۆتە
یا چێژتنی چرمەسەری  ژیان یاسەردانەواندن ومردن
وەرگێڕدراو
نادرمستەفازاده ـ  ڕەحیم خان بۆکان


👤 تمثیل سرخپوستی
📚 #تکه_کتاب


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆیەکشەممە
26/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/26هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
📙نامەی شەک‌بەرانێک بۆ بنەماڵەکەی...!

دایکی خۆشەویست‌تر لە گیانم!
کاتێ منیان لە مێگەل هەڵاوارد وامدەزانی ڕادەستی قەسابم دەکەن و بۆ میوانان گۆشتم دەکەنە کەباب. هەر بۆیە زۆر پەرۆش بووم؛هەڵبەت هەرواشی لێهات.

حاجی ڕەحیمی قەساب لە بازار کڕیمی و بۆ ماڵە خۆی بردمەوە. شەوێکی ناخۆش بوو.نازانی تا بەیانی چیم بەسەر هات و چۆنم ڕۆژ کردەوە؛کات بە کات خەوی چەقۆم دەبینی.

بەیانی قەساب ئاوی بۆ هێنام،زانیم لە مردن نزیک بوومەتەوە.چاوم پڕ لە فرمێسک بوون،وەرگەڕام بۆ لای ئاوایی و بە دابی کۆن لە ناخی دڵەوە چەند جارم قاڕاند.

قەساب سەرقاڵی تیژ کردنی چەقۆکەی بوو کە لەپڕێکا ڕەزای کوڕی،هات و کوتی: سەبر کە دیسان نرخی گۆشت بەرز بۆتەوە! خودا دەزانێ، لەوانەیە سبەینێ نرخی کیلۆیەک گۆشت ببێتە سەد و بیست هەزار تمەن.
وێشکەساڵی و ئاوسانی ئابووری دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەرچی زیاتری نرخی گۆشت.
لەو ڕۆژەوە تا ئێستا،چەند بەیانییەک ئەم ڕووداوە دووپات بۆوە و بە ڕێکەوت من زیندوو مامەوە!

ئێستاش نرخی گۆشت ئەوەندە گران بووە کە کەس توانای کڕینی نییە و خەیاڵی منیش ئاسوودە بووە کە جارێ نامرم.

بەڵام با باسی قەسابت بۆ بکەم؛ قەساب پیاوێکی باشە.زۆری ئاگا لێمە، لە هیچ شتێ درێغی لێ نەکردووم. پێرێکە چەند جارێ کۆخیم،دوکتوری هێنا. لە موشتەرییەکانی قەساب ئاوام گوێ لێ بوو کە دەیانکوت ئەگەر نرخی گۆشت هەروا بەرز بێتەوە ئەگەری هەیە کە ئێمەی مەڕ، چەشنی ئەسپگەلی ڕووسی کە سەفتی میللی کراون، سەفتی میللیمان بکەن و ببینە پشتوانەی دراوی لەبۆ وڵات!

کەری مام مرادت لەبیرە، کە بە فیزەوە وێنجەی دەخوارد و خوداشی نەدەناسی؟ پێرێکە هێنایان تاکوو بۆ کەبابچییەکی سەر ببڕن!

بەکورتی سەبارەت بە من نیگەران و پەرۆش مەبن. لەبیرم چوو بڵێم کە وریای خۆتان بن، لەپڕایەکی خۆتان موفت و هەرزان نەفرۆشن! ئەو ڕۆژانە،بایەخی ئێمە لە ئینسانەکان زیاتر بووە! بزانن کە هەموو شتێکی ئێمە لە ئینسانەکان بەنرخترە؛کوودی ئێمە،خوری ئێمە و....
بەکورتی دەور، دەوری ئێمەیە!

تەمەنێک گرفتاری مرۆڤەکان بووین. ئێستا بە بەرەکەتی بەڕێوەبەرایەتی هێندێک هەر لەو ئینسانانە وە ناتەبایی و ناکۆکییەک کە لەگەڵ دنیا هەیانە و وێشکەساڵی و....، جێگە و پێگەی ئێمە زۆر زۆر بەرز بۆتەوە.
بەڵ‌ڵ‌ڵ‌ێ.

لە نامەی دواتر بابەت‌گەلی گرینگترتان بۆ دەنووسم، ئەگەر ئاوا بچێتە پێش و بارودۆخ بە قازانجی ئێمە بێ، لەوانەیە کە من هاوسەرگیری بکەم!

نازانی دایە، لێرە کچێکی مەڕی جوانی لێیە کە لە دەشتەوە هێناویانە. مەڕە بەڵام چاوی وەک مامزە. جاری وایە پێکەوە دەردی دڵ دەکەین و ڕەنگە ڕۆژێک خوازبێنی لێ بکەم. دایە! ئیتر قسەی زیاترم نێ.

سڵاوی براکان و خوشکەکانم دەگەینم!
سڵاوی سەگی مێگەلیش دەگەینم و بڵێ نۆرەی کەری مام مراد کە رابرد...وریا بە خەڵک وەشوێن تۆ کەوتوون و لە شار لە گۆشتی تۆ دەرخواردی یەکتر دەدەن.🥀

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۴ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دەردی هیجران
سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئێمە بۆیە هاتوین تابەبوونمان دنیا ئاڵ و گۆڕ کەین
نەهاتوین تاپاش مردنمان بڵێن لەپەپووله بێ ئازارتر بوو
لەکەروێشک مەزلومتر بوو
ئێمە دەبێ بوونمان ـهەناسەمان ـ رێگا ڕۆیشتنمان ـ چاولێ کردنمان ـ پێکەنینمان ـ تەنانەتی گریانمان وەک چەقڵ بچێتە چاوی  زاڵم وزۆرداران و وێنەی شەمشیر گەرووی پیسیان ببڕێ
نەهاتوین وێنەی مەڕێک بژین کە پاش مردنمان گورگ وشوان سەگ هەرسێ تاریفمان بکەن
ئێمە نابێ بەخواردنی زللەیەک ڕومەتمان بۆ زللەی دوهەمی ڕاگرین
ئێمە هاتوین بۆ بنەبڕکردنی زۆڵم  ولەناو بردنی زاڵمان
هەول بۆ ئازادی  وبۆ خۆژیان
تادوا هەناسە ئاخرپشوو دان

نادر مستەفازادە ـ ـ رەحیم خان

🕴 نادر ابراهیمی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بڕۆ کڵاوی خۆت بکە قازی ـــــــ کابرایەک کێشەیەکی بۆ دێتە پێش تووشی دادگاو قازی دەبێ
هەرکات نۆبەی دادگای دێ بەر لەچوون بۆ دادگا  لەماڵێ دادەنیشیە  کڵاوەکەی لە پێش دەمی دادەنێ
وەک قازی قسەی دەگەڵ دەکا وخۆی مەحکەمە دەکا هەرچی کەدەیهەوێ لەدادگا بیڵێ بە کڵاوەکەی دەڵێ وڕاست ودرۆی هەڵدەسەنگێنیەو بڕیاری لەبارەوە دەدا  زوربەوریایی ئەوکارەی جێ بەجێ دەکا  کەنەوەک لای قازی قسەیەکی بەهەڵە وزەرەری لەزار بێتە دەر کەدەچێ بۆ لای قازی تەواو  قسەکانی بەڕێک وپێکی دەکاووەڵامی خۆی دەداتەوە بێ ئەوەی گیر بکا
کاتێ  لێی دەپرسن چۆن ئاوا ڕاست وبێ هەڵە لەلای قازی
ئەوقسانە دەکەی  ؟
بەچەشنیەک کەقازی دەیسەلمێنیە وئیرادیان لێ ناگرێ و بەقازانجی تۆ دەنگ دەدا ؟
دەڵێ من بەر لە چوون بۆدادگا کڵاوی خۆم دەکەمە قازی و ڕاست ودرۆی لەلا هەڵدە سەنگێنم وپاشان بە ئامادەی دێم بۆ دادگا
ئەوەیە دەڵێن کڵاوی خۆت بکە قازی !!!!!!


نادرمستەفازادە رەحیم خان

سەرچاوە ی پەندی پێشینیان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سی و شش ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوەکانی ئەنفال تێ دەپەڕێت 

ئەمڕۆ سی و چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوە‌کانی ئەنفالی ساڵی 1988 تێپەڕ دەبێت، کە لە 23ی شوباتی ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی بەعسی فاشیستەوە دەستی پێ کرد و تا 6ی ئەیلوولی هەمان ساڵی خایاند.

ئه‌نفال ته‌نها پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى كۆمه‌ڵێ مرۆڤى بێتاوان نه‌بوو، له‌و پرۆسه‌يه‌دا بنه‌ماكانى ژیان له‌ كوردستان هه‌ڵته‌كێندران، زیاتر له‌ چوار هەزار و 500 گوندى كوردستان كاول كران، 200 هه‌زار مرۆڤى كورد شوێن بزر كران و له‌ناو بران و ملیۆن و نیوێك كوردى گونده‌كان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان گواسترانەوە.

له‌م ياده‌ خه‌مناكه‌دا سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هيدانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هيدان داده‌نه‌وێنین...


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆدووشەممە
27/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/27هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
💢چاو خێل

♦️وەرزێر بەئاە و ناڵەوە دەڵێ: ئەرباب دەردی من یەڪ و دوان نین، دەست بۆهەر چی دەبەم راست  نایه! سەرەڕای ئەو هەموو بەدبەختیه، نازانم خودا بۆ وا لێم چۆ بەقین دا و چاوی تەنیا ڪچەڪەشمی خێل خوڵقاندووه که هەموو شتێڪ بەدوان دەبینێ؟؟
♦️ئەرباب بەتوندی ڪوتی:  بەدبەخت چل ساڵە نانی من بە ژەهری مار دەڪەی، مەگەر ڪوێری نەتدیوە چاوی ڪچەڪەی منیش خێلە؟!
♦️وەرزێر: بەڵێ ئەرباب دیتومە بەڵام ڪچی تۆ لە ڪۆێ و هی من لە ڪۆێ؟!
♦️ئەرباب بەتوندی ڪوتی: جا جیاوازیان لەچی دایە؟
♦️وەرزێر: ئاخر ئەرباب ڪچی تۆ ئەو هەمو خۆشێ بەدو بەرانبەر دەبینێ ڪەچی ڪچی من ناچارە ئەو گشتە بەدبەختیەی بەدوبەرانبە ببینێ!!

📌 امثال و حڪم/علی اڪبر دهخدا

✍️ وەڕگێران بۆ ڪوردی نادرمستەفازادە /ڕەحیم خان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ﭼﺮﭼﻴﻞ سەرۆک وەزیری کاتی ئینگلستان دەڵێ : ساڵی 1941ڕۆژێک بە تاکسی
دەچوومە بنکەی هەواڵنێری  BBC بۆ وتووێژ کردن  کاتێ گەیشتمێ بەشۆفیرەکەم کوت : ئەگەر دەکرێ بەڕادەی نیو کاتژمێر ڕاوەستە تا دەگەڕێمەوە.
شۆفیر کوتی: نە ئاغا من دەمهەوێ خێرا بچمەوە ماڵێ تا وتووێژی چرچیل لەڕادیۆ ببیستم.
لەهۆگری کابرا سەبارەت بە خۆم زۆر کەیف خۆش بووم ولەخۆشیان سکەیەکی دەپۆندیم دایە.
شۆفیر بەدیتنی پوڵەکە کوتی : بەگۆڕی بابی چرچیل ! ئەگەر بفەرموی تابەیانی لێرە ڕادەوەستم.
ئەوەیەکە پوڵ تەنانەتی هۆگری وهەستی ئینسانەکانیش دەگۆڕێ.

کوردی  نادرمستەفازادە
رەحیم خان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 23:15:36
Back to Top
HTML Embed Code: