Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
دوێشەو خەونی
ئەستێرەیەکی دوورم دی
ئەو ئەستێرەیەی وا شەوێک
لە چاوانی تۆ دا
دەدرەوشاوە
بەڵام
ئەمشەو
مانگی ڕووبە ڕووی
ئەتۆ بووی

گەر ڕۆیشتی !
نەمتۆانی ئاسمان ڕاگرم
پێم نەکرا لە گەڵ پاییزیش
تاکووهۆنینەوەی شێعرێ
بە خەبەر بم
سوژدەی خەوم دا
لە دەرکەوتنی خەیاڵت
کە چی تۆ لە چۆڵی
شەقامێکی
بێ گەڵا دا
لقەکانت
دەبژارد

یاسا ئەگەر
دڵ هەڵکەندن
لە نیشتمان بێ
من لە بوونت
قەت دەست هەڵناگرم

ئەتۆ کورت کراوەی
شێعرێکی شەرمنی!
لە ناو باسی
وشەی
ئەویندارانە دا
لە نابەرانبەری
ِچەند بەشی خەو!
ئەگەر ڕوونکردنەوەی
زیاترت دەوێ وەرە لام
با ماچت کەم
ماچێکی بە تام

#سولماز_حاجی

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

ـــ  ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دیشب
خواب ستاره ای دور را دیدم
که شبی
در چشمان تو می درخشید
امشب اما
آن ماه ِ روبرو
تو هستی

رفتی !
نتوانستم آسمان را نگه دارم
نشد که با پاییز
تا سرودن تو بیدار بمانم

سجده ی خواب زدم بر طلوع خیالت
تو اما
در خلوت ِ خیابانی بی برگ
شاخه ها را می شمردی

قانون اگر
دل کندن از وطن است ،
من از داشتنت کوتاه نمی آیم

تو خلاصه شده ای
در شعرهای محجوب !
در توصیف ِ عاشقانه ی یک واژه !
در تقسیم ِ نامساوی ِ چند بند !
در خواب ِ ....


اگر توضیح بیشتر می خواهی ،
نزدیک تر بیا ببوسمت ...


#سولماز_حاجی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
28/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/28هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
لێم بـە دڵ مەگـرە کـە وا شێـواوە ڕووم!
وێڵی ڕێگەی چـۆڵ وسەخت وبێ دەرووم

گــەرچی ئێسـتا هـەڵـوەدای شاری خەمم
گیروبەندی جەوری نامۆی دەستی جووم

دوور لە تۆ تۆفی خەفـەت ڕووی کردە لام
هێندلە شوستەی بێکەسی داهات وچووم

ڕوومـەتی بـردم قـوڕاوی ئەشکی خـەم
تۆزی غـوربەت گرتی قـوڕگی ئارەزووم

بۆتە چۆمێکی خوڕێن چاوم لـە دووت
لێوی وشکارۆم بە بـاری خـەم دەسووم

بۆی نـەخۆشی دێ لـە ناخی پڕلە سۆم
سەدحەکیم چووم و"مەداوای"بۆ نەبووم

بـۆیـە دڵ بێـزاری شـاری غـوربـەتـە
بێ تـۆ هـەنگاوی شلم نایـە لـە دووم

ناسـرەوێ بـاڵی خـەیاڵم دوور لە تۆ
وانەزانی بیێ بڕست وهەست و خووم

#هەستیار_قەڵاڕه‌شی

🌻🌻
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Zhyar Quraishi - Zmani Kurdi | بەرهەمی نوێی ژیار قوڕەیشی - زمانی…
<unknown>
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
📎

یەکەم هەنگاو بۆلە ناوبردنی هەر
نەتەوەیەک لەبیربردنەوەی بیروباوەڕیانەولەناوبردنی داب و
نەریتیان، دەبێ کتێبەکانیان  ـ فەرهەنگ ومێژوویان لەناوبەری دوایی کەسێک پەیدا کەی کە کتێبی تازەیان بۆ بنووسێ و فەرهەنگی بەرئاوەژویان بۆ دانیە، ومێژووی تازەیان بۆ سازکا داب ونەریتی جیاوازیان فێرکا، وجل وبەرگ وزمانیان بگۆڕیە ،ئەگەر وایان بەسەربێنی لەماوەیەکی کورت دا بێ هەراوکێشە ئەو نەتەوەیە ڕەچە و ڕەگەزی خۆی  لەبیردەباتەوە
بەسازوئاوازت دەکەوێتەسەما وتەنانەتی لەڕەگەزی خۆی بێ زار دەبێ.


نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم خان
🕴 میلان کوندرا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
وەکوو قەندیلە کوێستانی سەری من
بەفر ناچێتەوە چوار وەرزی ساڵێ
تەژی قامیشەڵانە دۆڵ و شیوی
بە هەر بایەک، دەناڵێنێ و دەناڵێ!

#ک_د_ئازاد

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
📸💭۲٨ خاکەلێوە/ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ھێمن موکریانی، شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد

۲۸فروردین.سالروز درگذشت هیمن موکریانی،شاعر،نویسنده ومترجم کرد.


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
29/خاکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/29هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەگەر هێلکە بە هێزی دەرەکی بشکێت، کۆتایی ژیانە بەڵام ئەگەر بە هێزی ناوخۆیی بشکێ دەسپێکی ژیانە.
باشترین گۆڕانکاری هەمیشە لە ناوەوە ڕوو دەدات.

وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۹ی خاکەلێوەی۲۷۲۴ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 وتووێژێک لەگەڵ #مامۆستا_هێمن سەبارەت بە نووسینی شێعری فارسی؛

🔻وەک مریشکێک کە عەقڵی نەیهێنێ
🔻بێت و هێلکەی مراوی هەڵبێنێ

🔻وەک بگاتە کەناری جۆگەلەیەک
🔻نایەتە شوێنی بمرێ جوجەڵەیەک

🔻جێی ئەمە وشکە، جێی ئەوی ئاوە
🔻تێدەگا که قنگدڕانی پێماوە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
بەندم دەکەن زنجیردەکەن لەئاسۆوە ڕۆژم هەڵدێ
بیروباوەڕم ئازادە لەم کاروانە ئازادی بەدواوە هەردێ
من خەندەم دێ بەبیری و قینی دڵ ڕەشتان
من دیل بم ئەوئازادبم ئەم کاروانە بەرەو سەردێ
دێم لرفەم دێ وەک و ڕوبار وەک وتۆفان وەک و تەرزە
جەلادینە تەماشاکەن چەند ڕووخۆشم  ورەم بەرزە
ئەمرۆ کەگوێم لەهاواری ئەم گەلەیە بۆئازادی
دەبائیتر من هەردیل بم هەردەگەین بەلوتکەی شادی

پەری قەرەداغی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
ئەو دەمانەی لەسەر شەقامی کات پیاسە دەکەم..
یا
لەسەر بەڕەی ڕۆحی کتێبی ژیان هەڵدەدەمەوە و
خۆم دەخوێنمەوە،
هاڵاوی تەنیاییم
تەزووی ساردی دێڕەکانی بێ تۆیی گەرم دەکاتەوە!

سوڕەییا ئەفشارنیا
#نامیلکەیەک_بۆ_خۆشەویستی

------------------------------------
خۆشەویستم؛
ڕۆژە ڕەشەکان و
شەوە بێ ئەستێرەکان نامێنن...
مانگ و وەرز و ساڵەکان دەڕۆن و
ناگەڕێنەوە
زەمان دەچێ و
ئاوڕ ناداتەوە.......

خۆشەویستم؛
لێم تێبگە هەرگیز بەڵام
من پیری گوزاری تەمەن نیم.....
من کاتژمێرێکی ڕاوەستاوی یاخیم.....

من پیری چاوەڕوانی چرۆ و
پشکوتنی باخم....

وڵاتێکم بێ بارانە،
دڵم سندووقی ئاواڵەی
تەنیا یەک نهێنی ڕوونە
کە گڕێکی حەشار داوە
لە بۆرکانی چاوەڕوانی ناخم....

خۆشەویستم دڵنیا بە
من پیری پاییزی تەمەن نیم،
پیری ملیۆنەها سەوزە بریا و زەردە ئاخم...
-------------------------------------
#زریان


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
چیرۆکی دەستکێشی (دەستەوانەی) سپی لە دینی جوولەکەداچیە؟

تاکوو ئێستا سرنجتان داوە کە زۆربەی کەسایەتییەکان در انیمیشن اکثر کارکترا دەستکێشی سپیییان لە دەست دایە؟وا دەزانن اتفاقیه ؟
رووداوەکە لەو شوێنەوە دەست پێ‌دەکا،کە لە شەڕی مسوڵمان و یەهوودییەکان‌دا، مسوڵمانەکان فەرماندەی یەهوودییەکان دەگرن و لەت لەتی دەکەن و هەر لەتەی فڕێی دەدەنە مەڵبەندێکەوە،پاشان جوولەکەکان دەچن لەتەکانی کۆ دەکەنەوە بەڵام دەستەکانی نادۆزنەوە،لە بەر ئەوە جووتێک دەستکێشی سپی پڕ لە خیز دەکەن و لە گەڵی دەخەنە ناو گۆڕەکەیەوە،لەو کاتەوە بۆ بیرەوەری ئەو ڕووداوە دەستکێشی سپی دەبێتە داب و نەریتێک لە ناو جوولەکەکان‌دا...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
سڵاو
سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان،پێشکێش بە ئێوە خۆشەویستان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆپێنج‌شەممە
30/خنکەلێوەی/2724کوردی
1403/1/30هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
❤️ئەوینی من ❤️

ئەوینی من شێعرەکانمە
شێعر وەکوو دڵدار وایە
جار جارێک دێتە جێژوان و
جاری وایە هەرگیز نایە

ئەوینی من گەڵا و گوڵە 
سەوزەڵانی و دارستانە
لوتکە و کێوە؛ بست بە بستی
خاکی پاکی کوردستانە

ئەوینی من خاوێنە وەک
ئاوێنەیە؛ هەوەس نیە
وەک کانیاوی کوێستانە
بەفری کاتی هەرەس نیە

ئەوینی من هەست و سۆزی
ڕێگایێکی پڕ ڕێبوارە
ئەو ڕێگایەی سوور خەڵاتی
سەدان لاوی شۆڕە سوارە


جەلال هێجانانی٫٫بێ خەو٫٫🖌
خەزەڵوەری 2723 کوردی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
شەیتان دەیویست خۆی لە گەڵ دەور و زەمانی تازە ڕێک خا،بڕیاری‌ گرت ئەو شتە کۆن و لە کار کەوتۆ قەدیمییانە کە وا لە عەمبار مابوونەوە لە مەزادیان دانێ و بیانفرۆشێ،لە ڕۆژنامەکان ئاگاداری بڵاو کردەوە و لە ماوەی ڕۆژدا مشتەرییەکانی بۆ دەفتەرەکەی ئیزن دەدا و قەبووڵی دەکردن،مەزادێکی سەیر بوو، بەردی هەڵخلیساکانی دینداران و ئەو ئاوێنانەی کە ئینسانیان گرینگ پێشان ئەدا تاکوو خۆی لێ بگۆڕدرێ،ئەو چاویلکانەی کە خەڵکانی بێ بایەخ دێنا پێش چاو و سەرە ڕای ئەوانە کەل و پەلێک بە دیوارەوە هەڵواسرابوون کە سرنجی مشتەرییەکانیان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشا خەنجەرهایەکی خۆار کە ئینسان دەیتوانی لە پشتی خەڵکانی ڕاکا و ضبط صوت‌هایی کە تەنیا غەیبەت و درۆیان زەفت دەکرد.
شەیتان ڕوو بە کڕیارەکان هاواری دەکرد:
نیگەرانی نرخەکانیان مەبن،ئێستا هەڵیانگرن و هەر کات پووڵتان بوو بیدەن.
یەکێ لە مشتەرییەکان دوو شتی زۆر کۆنی دیت،کە هیچ‌کەس سرنجی نەدەدانێ،بەڵام نرخیان زۆر گران بوو،پێی سەیر بوو ویستی هۆی ئەوە نرخە زۆرەیان بزانێ.
شەیتان بە پێکەنین وەڵامی داوە:
خراب بوونیان بە هۆی ئەوەیە کە زۆرم کەڵک لێ‌وەرگرتوون،ئەگەر زۆر سرنج ڕاکیش بان،خەڵک دەیانزانی چۆن لە بەرانبەری‌دا وریای خۆیان بن،ببوورین نرخیان تەواوە و بابەتی خۆیانە،ئەوانە یەکیان شک و دوودڵییە و ئەوی تر گرێی خۆبە کەم زانینە،تەواوی کەڵکەڵەکان تەنیا لە ڕۆاڵەتی قسەدان،بەڵام ئەو دوانە کار دەکەن...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tg-me.com/Mostafazadeh2
2024/09/24 21:22:44
Back to Top
HTML Embed Code: