نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم، شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ!
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ
✍#ناڵی
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

🌹🌷*نەزانین*
کابرایەک کەرێکی کز و لاوازی بوو،کە بە زۆری بە ڕێدا دەڕۆیشت،بە مەبەستی فرۆش بردی بۆ بازاڕ.
باسی لە تایبەتمەندییەکانی کەر دەکرد،بە دەنگ پێیدا هەڵدەکوت، تا کڕیاری بۆ پەیدا بێ،لەو کاتەدا شا لە گەڵ وەزیر بەوێ دا دەڕۆیشت، بەو هات و هاوار و پێدا هەڵکوتنەکانی کە خاوەن کەری گوێ لێ بوو،چوو بۆ لای و لێی پرسی: نرخی ئەو کەرە چەندە؟
خاوەن کەر کە دیتی بەرەوڕووی شا و وەزیر ڕاوەستاوە کوتی: پەنجا هەزار
شا سەری سووڕ ما و پرسی:
جا بۆچی نرخی ئەوەندە زۆر؟
کەرێکی وا نرخ گران چ شتێکی تایبەتی هەیە؟؟؟
خاوەن کەر کوتی: سەروەرم ئەوە گوێدرێژێکی ئاسایی نیە،کاتێ سواری دەبی ڕاستەو خۆ مەککە و مەدینە دەبینی و زۆر شتی تریش کە تاکوو ئێستا نەتدیوە...
شا باوەڕی نەکرد و بە خاوەن کەری کوت:
تەماشاکە، خراپ دەبینی ئەگەر بزانم، گاڵتەت پێ کردووین،بەس مەرجێک دادەنێم، ئەگەر قسەی تۆ ڕاست بوو،من ئەو کەرەت بە سەدهەزار سکە لێ دەکڕم،بەڵام ئەگەر درۆ بکەی،سەرت دەبڕم...
ئەو جار ئاماژەی بە وەزیر کرد کە سواری کەرەکە بێ.
کاتێ وەزیر ویستی سوار بێ،خاون کەر ڕووی تێکرد و کوتی: تەماشاکە گەورەم،مەکە و مەدینە شتێکی ساکار و عادی نین،ئەگەر کەسێکی گوناحکار و خراپ بی، هیچکاتێ ناتوانی بیبینی، شوێنە پاک و پیرۆزەکان،پێنیشان ئینسانە گوناحکار و خراپەکان نادرێن.
وەزیر خاوەن کەری وەلا خست و سواری کەر بوو،هیچی نەدیت.
بەڵام لای خۆی بیری کردەوە کە ئەگەر بڵێ هیچم نەدیوە،ئاکامەکەی دەبێتە ئەوەی،کە ئەوە کابرایەکی تاوانبار و گوناحکار بۆ،هەر لە بەر ئەوە بە تووندی هاواری کرد و کوتی:سبحان الله!
ماشاءالله! لەو دیمەنە جوانە، ئینسان دڵی نایا چاوی لێکا!!!!
شا باوەڕی نەدەکرد بە وەزیری کوت: وەرە خوارێ و بۆ خۆی خێرا سواری کەر بوو...!!
کاتێ شا سواری کەر بوو، ئەویش هیچی نەدی،خەڵکێکی زۆرلە دەوریان کۆ ببوونەوە، تا کردەوەی شا ببینن.
شا لە بەر خۆیەوە بیری کردەوە،کە ئەگەر بڵێ هیچم نەدیوە،خەڵک دەڵێن شا گوناحکار بۆ، ئەو کات کاری تەواوە!!!
لە بەر ئەوە، بە گریانەوە هاواری کرد و کوتی:وای خودای من!سبحان الله! عەجیب دیمەنێک،چ شوێنێکی خۆش و جوانە،ئاها بەهەشت،شا بە دەنگی بەرز کوتی وەزیر بەڕادەی من پاک و بێگوناح نەبۆ،ئەو تەنیا مەکە و مەدینەی دیوە من بەهەشتیش دەبینم...!!!
شا هێشتا لە کەر نەهاتبۆ خوارێ،خەڵک بە گشتی هێرشیان کردە سەر کەر.
کەسێک دەستی بەسەر دادێنا و یەکیتر ماچی دەکرد و یەکێ هێندێ مووی لێ هەڵدەکەند بۆ متفەڕک، یەک لەولاوە کلکی کەرەکەی بە سەر برینەکانی دادێنا تا ساڕێژ بنەوە.
کار بە جێگایەک گەیشت کە هەر لەو شوێنە کۆشکێکیان ساز کرد و چیرۆکەکەیان بۆ خەڵکانی تریش گێڕاوە.
سینگ بە سینگ تا نەفەوتێ باسیان کرد.
خەڵک پۆل پۆل بۆ دیتن و زیارەتی گۆڕی کەر دەهاتن و داوای شتیان لێ دەکرد.
نازانم بە فێڵ و کەڵەکی خاوەن کەر و ڕییاکاری شا و وەزیر پێبکەنم،یان بۆ دواکەوتوویی و نەزانی و خڕافە و کۆنە پەرەستی خەڵکی نەزان بگریم...
وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیمخان

خوایە وەتەن ئاواکەی/ ✍فایەق بێکەس
خوایه وهتهن ئاواکهی
چهند دڵگیر و شیرینه
دهشتی خۆش و ڕهنگینه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
سهیرانگای بههارانی
سهوزهگیای نهرم و جوانی
سهد دڵ ئهبێ حهیرانی
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
شاخی بهفرین و بهرزه
بۆ ڕابوردوومان ڕهمزه
چیمهنی جوان و سهوزه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
ئهم شوێنه شوێنی کورده
جێی قارهمان و مهرده
لانهی شێری نهبهرده
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
…
وهتهن چاوی لێمانه
دهری کهین له تهنگانه
حهیفه بێته وێرانه
ئاوی کهوسهره ، خاکی گهوههره
پڕ له گوڵ و نهسرینه
✍ماموستا فایهق بێکهس

ئەگەر هەستتان کرد پێویستیتان
بەدەستێکی گەرمە، دەستەکەی تری خۆتان بگرن، کەسێک کە مەتمانەی بە خۆی بێ،هیچکات شکست ناخوا.
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
بەدەستێکی گەرمە، دەستەکەی تری خۆتان بگرن، کەسێک کە مەتمانەی بە خۆی بێ،هیچکات شکست ناخوا.
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوارشەممە
2/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/2هەتاوی
ئەمڕۆ ۲ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی زمانی دایڪی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هەژاری نەمر
بەو بۆنەوە گوێبیستی ئامۆژگاریەکان بە دەنگی مامۆستا هەژار دەبین.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگە بە زمانی کوردی بنووسین و بخۆینینەوە....

گەر بڕیار بێ زمانەکانی دنیا هەموو
بزانم،بەڵام پشت لە زمانی دایکیم کەم و نامۆ بێ لە لام،دەبێ ئەوە بسەلمێنم کە هیچ شتێک نازانم، چونکێ جێی شانازی نەتەوە و دیاردەی ڕەگەزایەتی هەر گەلێک تەنیا زمانێتی و بەس وە زمان پێناسەی نەتەوایەتی ئینسانەکانە وە کەسێکیش زمانی دایکی نەزانێ
نەتەوە و ڕەگەزی خۆی ناناسێ.
نادرمستەفازادە

🔳بیرەوەرییەک و زەروورەتێک
✍#کەیهان_عەزیزی
ئەوەی هانی دام ئەم بیرەوەریە بدرکێنم، فارسی نڤیسینی هەندێ کەسە. هەروەها نڤیساندنی بڕێک بابەتی فارسییە کە بە کوردی نڤیسانی زەرووریترە. کەچی هەندێ هەر پێداگرن لەسەر نەنڤیسینی کوردی! ئەگەر ئەم دیاردە بەلای خەڵکی ئاساییەوە بێت لەوانەیە بکرێ جاران پاساوێک بدۆزینەوە. بەڵام ئەم شتە بەلای کەسانێکەوە ڕوودەدا خۆیان فەرهەنگیی و نووسەر دەناسێنن. لە گروپێک لە سەدا نەوەدونۆی کوردن، دۆستان ئەگەر کامنتێکیان هەبێ بەجاران دەبینین بە فارسی دەینووسن! ئەم دیاردە منی هان دا بۆ نڤیسانی ئەم دێڕانە.
لە زستانی 76ی هەتاوی لە پولیسی هاتوچۆی تاران خەریکی ئیجباری بووم. هەر لەو ساڵانە شەیدای کتێب و خوێندنەوەم هەبوو. هیچ شتێ وەک کتێب چێژی پێ نەدەدام. ئێستەش کە بیردەکەمەوە دەبینم ئەگەر دوو سێ شت هەمیشە لە ژیانمدا ئەویندارانە خۆشم ویستبن حەتمەن یەکێکیان کتێب بووە. هەرکەس چەند قۆناغی گرنگ لە ژیانیدا هەن، لەباری خوێندن و فێربوونەوە ئەو دوو ساڵەش بۆ من یەکێکن لە سەردەمە باشەکانی ژیانم. لەبەر ئەوەی لەو شوێنەی من بووم تەنیا لە تایمی ئیداریی ئەرکم پێ دەسپێردرا، دوو شەو جارکیش زێڕەڤان بووم، ئیتر ئەو بەشی کاتەکەم تەرخان کردبوو بۆ کتێب و خوێندنەوە، بەتایبەت لەسەر مێژووی کوردستان. تەنانەت لە شەوی زێڕەڤانی یەکێ لە شوێنەکان گڵۆپ و نووری باشی هەبوو هەمیشە پێم خۆش بوو بچمە ئەوێ بۆ ئەوەی بتوانم بخوێنمەوە. هەندێ کتێبی ئاسانتریشم بۆ ئەو کاتانە دیاری دەکرد و بە ئاسانی کاتەکەش بۆم دەگوزا. هەرگیز لەبیرم ناچێت چێشتی مجێورم لەو ساڵانە و هەر لەو شوێنە خوێندەوە. تا ئەوەی ڕۆژێک یەکێ لە هاوڕێیان کە ماڵیان لە تاران بوو وتی لە "تەجریش" ئەنجومەنێک هەیە چوارشەمەی ئاخری مانگ ئەدیبان بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەکانیان کۆ دەبنەوە، ئەگەر پێت خۆشە با بڕۆین، حەزیشت کرد شیعر بخوێنەوە. ئەو ڕۆژە کە چوین بوو بە یەکێ لە ڕۆژە مێژووییەکانی ژیانم. هەر لەوێ یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی ژیانم دا. هاوڕێکەم ناوی منیشی نووسیبوو. ئێستە وەبەرچاو بێنەوە بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە کۆڕێکی قەرەباڵخ، کوڕە کوردێکی گەنج بە لەهجە و فارسییەکی شەلوپەت لە سووچێکی تەریکی کوردستانەوە لە "شومالی تاران" بڕیاری داوە شیعر بخوێنێتەوە. لەناو خەڵکانێک بە جلوبەرگ و سەروسیمای پایتەختەوە، کوڕەکان قژیان لە پشتی سەرەوە گرێ دابوو، بڕێکیش ئامێرێکی موسیقایان بە کۆڵ دابوو... کوڕ و کچ هەرکام فیزن و عەیار بە دەعیەوە شیعریان دەخوێندەوە. ئاخرین کەس یان نزیک بە ئاخر منیش بانگ کرام. چووم، چوومە سەر سن، لە پشت میکرۆفۆن ڕاوەستام، چ ڕاوەستانێک، بە ڕەنگێکی هەڵبزڕکاو خۆم خەریکی خوێندنەوە کرد. لەو ئانە نامۆیی وەک تیرێک هات و ڕۆح و گیانمی تەنی، بێقەراری بوو بە ڕەشەبایەک و هەناومی تێکوتاران دا، خۆم دیلێکی مەحکووم هاتە بەرچاو کە خەریکە بە لاڵەپەتێ وەسیەت دەکا. فارسیم دەخوێندەوە، بەڵام نازانم بۆ وام دەزانی ئەوان زوانی منیان حاڵی ناوێ؟ ئێستە ئیتر دڵنیام ئەوان ئەو فارسیەی منیان حاڵی نەبووە. لەوێ نە هاودڵم بوو نە هاوزوان، پڕ ببووم لە تەنیایی. وەک مناڵێک کە کوتوپڕ دەچێتە ژوورێکەوە، چاودەگێڕێ کەسێ ناناسێ، سەرسوڕماو لە خەڵکەکە دەڕوانێ و ئیتر لە جووڵە دەکەوێ، منیش ڕێک وا بووم. دوای خوێندنەوەی نووسینەکە وەختێ خەریک بوو دەهاتمە خوارێ بە خۆمم وت لە کوێی؟ چ دەکەی؟ ئەو پرسە پرسێکی هەروا ئاسان نەبوو. پرسێکی سەیر بوو، مێژوویەکی لە دڵدا حەشار دابوو، زوو هاتە مێشکمەوە، بەڵام ئیتر نەڕۆیی. ئەو پرسە هەناومی چەند گاسنە کردەوە. چوومە ئەوبەری غەریبی و لەوێوە لە خۆمم ڕوانی، زانیم لێرە کەسێک نییە لەتێک ئاسمانم ڕەوا بۆ ببینێ، من لەوێ نامۆ بووم.
هەر ئەو کاتە لەگەڵ خۆم بڕیارم دا فارسی نەنووسم، بۆ باوەشی زوانی گەلەکەم بگەڕێمەوە. لەو ڕۆژەوە جگە تەکلیفەکانی زانکۆ، دوو جار فارسیم نووسیوە، ئەویش وڵامی کەسی ترم داوەتەوە. پاشان ئیدی ئەگەر وڵامی کەسێکیشم دابێتەوە نووسینی ئەو بە هەر زوانێک بووبێ من هەر بە زوانی کوردی وڵامی خۆم نووسیوە.
دواتر لە ئیدوارد سەعید لە کتێبی "ڕۆڵی ڕووناکبیر" خوێندمەوە کە هەر ڕووناکبیرێک پێویستە "زوانێکی نەتەوەیی" بۆ خۆی هەڵبژێرێ. دوای بیستنی وتەکەی سەعید زیاتر متمانەم بە بڕیارەکەی خۆم کرد،خوشحاڵ بووم بڕیارێکی لەو جۆرەم داوە. بۆیە نووسینەکانی منیش لە هەر هەلومەرجێکدا کوردین. ئەو مافەش بۆ کەسانی تر قایلم زوانی نەتەوەیەکی تر بۆ نووسینی خۆیان هەڵدەبژێرن.بەڵام نووسین به زوانی نەتەوەکەی خۆت، بڕیارێکی "ئەگزیستانس"ە، ئەرکێکی ئەخلاقییە. زوانی کوردی، جگە لەوەی زوانی تێفکرین و زوانی ڕۆشنبیریمە، ماڵی بوونمە، بوونم لەوێ مانا دەکەمەوە، لە شوێنێک بوون هەبوو نەبوون نییە، نەبوون ناتوانێ هەڵبژێرێ." نەبوون سەرچاوەی هیچە." ئەوەی زوانی خۆی هەڵنەبژێرێ بوونی هەڵنەبژاردوە.

لە بەستێنی ئەوین و خۆشەویستی
من و تۆ و ڕێژنەبارانی بەهاری
دەخووسێ جەستەمان بێ چەتر و سەیوان
لە کووچەی ماچ و تاسە و بێقەراری
وەرە ئەی گوڵوشەی باغی خەیاڵم
ئەوینت بوو بە سروەی سۆز و هەستم
بە هۆی ئەم ئەشقە پیرۆزە دەمێکە
بەبێ بادە و شەڕاب من لێرە مەستم
وەکوو سەروای لە نێو شێعری کلاسیک
لە دووبەیتی دەچێ دوو لێوی ئاڵت
بزەت وەک شێعری چوارپارە و قەسیدە
بە وێنەی شاغەزەل دوو چاوی کاڵت
قەدت وەک مەسنەوی تا بێژی بەرزە
ڕوباعی و قەتعەیە شابسکی خاوت
ئەتۆ شێعری نەو و کێشی هیجایی
منیش ئەو شاعیرەم کەوتوومە داوت
لەبیرت دێ کە هەر سێکمان لەگەڵ یەک
من و تۆ و ماچ لە جێژوانی ئەوین بووین
بە شاباڵی خەیاڵ و خۆشەویستی
بەرەو ئاسۆ بە هیوای هەڵفڕین بووین
پەڵەی داوە لە ناخم کەیف و شادی
لە ئاوازی ئەوین سەرمەست و خۆشم
لە سەر دوندی چیای ئاواتەکانم
شەڕابی خۆشەویستی تۆ دەنۆشم
کە هاتی دڵ لە سینەم کەوتە لەرزین
وەکوو لاولاو لە بەژنی شێعرم ئاڵای
لە لام پیرۆزی وەک خاکی وڵاتم
وەکوو پێناسە بۆ ئەم خاکە ئاڵای
دڵم گیراوە بێ تۆ لەم هەرێمە
ئەگەر هاتی بزەش بێنە ئەوینم
"عەزیز" هەر چاوەڕێی وەرزی بەهارە
بە ماچی تەڕ دەوا دەکرێ برینم
عەزیز میرزاقادری
ڕیبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی

🍃🍂🍃🦅🦅🦅🦅🦅🦅🍃🍂🍃
غەزەل: زمان
وەک زمانی کوردەواری وا ئە تۆی پێ مردووە
دەستی زۆرداریت بەسەر خاکی منا داگرتووە
یا بە زوڵمت یا بە زۆرداری بگۆڕی زاتەکەم
پێم دەڵێی، نابێ بجووڵێی بەو شتەی خووم گرتووە؟
کورد زمانی خوی لەبیر ناکا دەنووسێ بێ وچان
زۆڕ لە مێژە ئەو گەلەم هەر، کاری خۆی وا کردووە
کەی دەتوانی تۆ قەڵەم لەو میللەتەی کورد وەرگری
گەر هەزار نەفست، لە بەندیخانەکان ڕاگرتووه
لاوی من کوردی دەنووسێ بێ ئەوەی مەکتەب پچێ
هەر بژی بۆو لاوە کوردەی پیتی کوردی فێر بووە
چین بەچین ئەو نیشتمانەم، خەتتی کوردانەی هەبوو
گەر چی وەک ئاڵا بە تێگڕایی بە یەخسیری چووه
هەر لەسەر خاک و وڵاتم خوێنەکەم پەخشە "ژیار"
بەردی پۆڵای شاخ وهەردم هەر ئەوام ڕابردووە
✍جەعفەرمەعرووف(ژیار)
بەبۆنەی ڕۆژی جیهاتی زمانی دایکی
ڕەشەمەی 2720
پێدا چوونەوە ڕەشەمەی 2723

خۆشەویستی لە ڕادەبەدەری تۆ
لە ناخمدایە
خاک و خۆڵت, ئاوت شەوقت
ژیانە
خەیاڵیشت تێکەڵی ئەوینە
تۆ وەکوو هەڵ کێشانی هەناسەی
وەکوو سۆمای چاومی
وەکوو ترپەی دڵمی
تۆ ئەو بیر و هزرەی کە لە مێشکمدا
لەڕەوتی
نیشتمانم, بیر لە هەر شتێک بکەمەوە
سەیری هەر جێیەک بکەم هەر تۆ دەبینم
✍#خاتوو_کەژاڵ_شێرزاد"
#کوردی_نووسین_فێر_بن_با_شەرمەزاری
#داهاتووی_نەوەی_نوێتان_نەبن!!!
#بەکوردی_دەژیم_بەکوردی_دەمرم
#بەکوردی_دەیدەم_وڵامی_قەبرم

پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی دایک
ڕۆژی زمانی دایکی
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو گەلانەی کە بوونیان سڕاوەتەوە! کەتوونەتە گێژاوی بێ شوناسی و بێ شوناسی لە توانەوەی بنەما سەلمێنەرەکانی ئەو نەتەوانە بووە.
کۆمەڵێک بنەما و ناسنامە بۆ سەلماندنی نەتەوەیەک دیاری کراون! زمانی دایکی شاباڵی ئەم گەشە و مانەوەیە.
ئەو نەتەوانەی، نەیانتوانیوە زمانی دایکی و کولتوورەکانی خۆیان بپارێزن، بەرەبەرە تواونەتەوە و تەنانەت شوێنەواریشیان نەماوە.
زمانی دایکی، ئەو بەشە لە پەروەردەیە وا مڕۆڤ فێری ئاخاوتن و تێگەیشتن دەکات. ئەم دیاردەیە، لە دایک و کەسانی دەورووبەر واتا گەلی هاوزمانی مرۆڤەوە پێی دەگات و پێی پەروەردە دەبێت.
پەروەردە بە زمانی دایکی هزر و بیری مڕۆڤ پتەو دەکات و لە خێورانی کەسایەتییەکەی بەرگری دەکات. پێچەوانەی ئەمە ئەبێتە هۆی بۆشایی هزری و داڕمانی کەسایەتی مڕۆڤ و توانەوەی شوناسەکەی.

2ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەهەموو گەلی کورد پیرۆز بێ جێی خۆیەتی یادێکیش بکەین لەو بەڕێزانەی کە بە گیان و ماڵی خۆیان ماندوو نەناسانە خزمەت بەزمان و ئەدەبی کوردی دەکەن کە بە هەزاران جار تووشی ئەستەنگ دەبنەوە جێگای ڕێزن!!
خوێندن و نووسین بەزمانی دایکی ئەرکی سەرشانی هەموانە
زمانی کوردی ناسنامەی گەلە
جەلال هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫
2ی ڕەشەممەی 1400
🔸🔸🔸🔸
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
خوێندن و نووسین بەزمانی دایکی ئەرکی سەرشانی هەموانە
زمانی کوردی ناسنامەی گەلە
جەلال هێجانانی ٫٫بێ خەو٫٫
2ی ڕەشەممەی 1400
🔸🔸🔸🔸
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
Forwarded from ک.د.ئازاد(دەنگ وفیلم)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج شەممە
3/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/3هەتاوی
ئەگەر زمانی دایکی من بناغەی دەوڵەتی تۆ وە لەرزە دێنێ،بەو مانایەیە کە دەوڵەتی تۆ لە سەر خاکی من دامەزراوە.
ئەحمەد کایا
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ پێنج شەممە
3/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/3هەتاوی
ئەگەر زمانی دایکی من بناغەی دەوڵەتی تۆ وە لەرزە دێنێ،بەو مانایەیە کە دەوڵەتی تۆ لە سەر خاکی من دامەزراوە.
ئەحمەد کایا
وە ــ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
شعر: سفره خالی
شاعر: محمدرضا یعقوبی
ياد دارم يك غروب سرد سرد
میگذشت از توی كوچه دورەگرد
دورهگردم كهنه قالی میخرم
كاسه و ظرف سفالی میخرم
دست دوم، جنس عالی میخرم
گر نداری كوزه خالی میخرم
اشك در چشمان بابا حلقه بست
عاقبت آهی زد و بغضش شكست
اول سال است نان در سفره نيست
ای خدا شكرت ولی اين زندگيست؟
بوی نان تازه هوش از ما ربود
اتفاقا مادرم هم روزه بود
صورتش ديدم كه لك برداشته
دست خوش رنگش ترك برداشته
سوختم ديدم كه بابا پير بود
بدتر از آن خواهرم دلگير بود
مشكل ما درد نان تنها نبود
شايد آن لحظه خدا با ما نبود
باز آواز درشت دورهگرد
رشته انديشهام را پاره كرد
خواهرم بی روسری بيرون دويد
آی آقا سفره خالی میخرید؟
٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫٫
شێعر: کەوڵی بەتاڵ
وەرگێڕ: عەزیز میرزاقادری
دێتە بیرم ڕۆژپەڕێکی ساردی سارد
کۆنەکڕیارێ لە کۆڵان ڕایبوارد
دەیکڕم لێتان ئەمن مافووری کۆن
دەیکڕم قاپ و گڵێنە و دەفڕی ڕۆن
دەیکڕم من جنسی تازە و کۆنی ماڵ
گەر کە نیتە گۆزەڵەی کۆن و بەتاڵ
چاوەکانی بابی من پڕ بوو لە ئاو
ئاهی هەڵکێشا نەمان بوو نان و ئاو
وا سەری ساڵە و لە کەوڵم نان نییە
ئەی خودا هۆی تاڵی ئەم ژینە چییە؟!
پێی نەهێشتین بۆنی نانی تازە هۆش
هەم بەڕۆژوو بوو هەمیش دایکم نەخۆش
دایکی من خۆشی نەدی تاوێ لە ژین
هێندە بێزار بوو دڵی پڕ بوو لە قین
ئاورم تێبەر بوو بابم پیر دەدی
خوشکی ئازیزم بە شادی هەر نەدی
دەردی ئێمە هەر بە تەنیا نان نەبوو
ڕەنگە ئەو کاتەش خودا لامان نەبوو
کۆنەکڕیار پڕ بەدەنگ هاواری کرد
هەرچی ڕێسیبووم لە مێشکم باری کرد
خوشکەکەم لەچکەی فڕێدا و دەرپەڕی
خاڵە گیان کەوڵێ بەتاڵ بێ دەیکڕی؟

(جووت وگا)
هەروەک دەزانن بەپێشکەوتنی سەنعەت وتیکنۆلۆژی لە ئێسادا کارەکان دەگۆڕێن ئامرازەکانی کاریش دەگۆڕێن، شتە کۆنەکان جێگای خۆیان دەدەن بەشتی نوێ،بەڵام ئەوەی روون وئاشکرایە نەتەوەی کورد لەکۆنەوە ئامرازی کاری دەستکردی خۆی هەبوە وهەربەم ئامرازانە دەغڵ ودان و جلوبەرگ ، پێخۆر، پێخەو،هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بەم ئامرازانە جێبەجێ کردووە .
یەکێک لەم ئامرازانە نیروئاموورە کەئامرازی جووتە و بەجووتەگا ،جووتەئێستر،جووتە گوێ درێژ،زۆرجاریش لینگەگوێ درێژولینگێک گا بەیەکەوە لەکوردستان بەکارهێنراوە.
کێڵان بەگاجووت ونیروئاموور تا چەندساڵ
لێرەوەپێش لەکوردستان باو بوو.
زۆرماڵی لادێیی جووتە گایان هەبوو ،زۆرکەس
یەک لینگیان هەبووە لەگەڵ ماڵێکی تر بەیەکەوە جووتەگایان هەبووو بەیکەوە جووتیان دەکرد.
جووت بە گاجووت باشتر بوو چوونکە دواجووت زەویەکە دانەدەپەسترایەوە ،دەغڵەکە زۆر نەدەچۆ ناوقووڵایی زەوی وچاکتر شین دەبوو،شوێنی بچووکیشی پێ دەکێڵدرا،هەورازو لێژی زەویەکە گرینگ نەبوو ،زەویەکە بەهەرجۆرێک بتویستبا دەکێڵدراو ئاو زەوی نەدەشتەوە.
هەربۆیە دەغڵ ودان لەرابردوودا جوانتر بوو وبەرهەمیش زیاتر.
شێوەی کێڵان بەم جۆرەبوو سەرەتا زەویەکە دەکرا بەچەند بەش، بەکێڵان دابەش دەکرا کە پێیان دەگوت( کووز)بۆوەی بوو بزانن لەکوێ تۆو چێندراوە وئەوشوێنە کەتۆوی لێچێندراوە بکێڵدرێ.
ئەگەر کێڵان بۆبەرودێبەربا دوای دووجارکێڵان خەتیان دەدا بۆدێراو.
ئەگەرکێڵان بۆدەغڵ ودان با دوا کێڵان ماڵوودەکرا تا تۆوەکە داپۆشراباو زەویەکە رێک خرابا بۆداشتن ودروێنە کردن.
بەڵام ناوی ئەمرازەکان
1.ئاموور پێکهاتووە لە دەندە،پاشبارە،باسکێش
دەستەمستە،شیرەپە،گاسن.بنەوەند،سەرگەڵە.
2.نیر پێکهاتووەلە کەڵاوە ،بەن کەڵاوە.
3.ماڵوو دووبەشە ماڵوو،دارماڵوو.
4.نەقیزە بۆلێخوڕینی جووتە.
5.دوودانە توورەکەی تفاق پێویستە بۆگا جووتەکان.
حەسەن رەوێش(پارێزەر)
🍁🍁

Telegram