Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دوو کەس بە ناوی ئەحمەد و مەحموود
بە هۆی نەخۆشی،لەحەسانگەیەکی دەروونی دەبن ڕۆژێک کە لە لای ئەستێرگێک خەریکی پیاسەکردن دەبن،ئەحمەد لە ناکاو خۆی داوێتە
ناو قووڵایی ئاوی ئەستێرگ و نوقمی ئاو دەبێ
مەحموود خێرا خۆی لە ناو ئاوەکە داوێ و دەچێتە ژێر ئەستێرگ و یارمەتی ئەحمەد دەدا و لە ئاو دەری دەکێشێتە دەرێ، لە خنکانی ڕزگار دەکا، کاتێ دوکتوری حەسانگە لەو هەواڵە ئاگادار دەبێ بڕیار دەدا مەحموود ئیزن بدا وەک ئینسانێکی ساغ بڕواتەوە.
بانگی مەحموود دەکا و دەڵێ:من هەواڵێکی خۆش و هەواڵێکی ناخۆشم بۆ تۆ پێیە!!
هەواڵی خۆش ئەویە کە لە ئێستاوە دەتۆانی لە حەسانگە بڕۆێ دەرێ،چونکێ بە خۆ لە ناو ئەستێرگ هاویشتن و ڕزگار کردنی گیانی مرۆڤێک، نیشانت دا کە ئەقڵی تەواوت هەیە کاردانەوەت لە کاتی قەیرانەکان دا و دیاردەی بڕیاری ڕاستی دروونی تۆیە،وە بەڵام هەواڵی ناخۆش ئەوەیە ئەو نەخۆشەی کە تۆ لە خنکان ڕزگارت کرد،پاش دەرهێنان لە ناو ئاوەکە خۆی بە کەمەر بەندەکەی لە دار داوە و کە ئێمە با هەواڵ بووین مرد بوو.
مەحموود کە تا ئەو ساتە بە وردی گوێی بۆ قسەکانی دوکتور ڕاگرتبوو،کوتی:دوکتور من هەڵمواسی بوو تا ویشک بێتەوە!!!
بە کورتی ویستم بڵێم، دەور و بەری ئێمە پڕە لە ئەحمەد و مەحموودەکان؟،ئەگەر ڕۆژێک وەک ئەحمەد نوقم بووین دڵمان بە ڕزگار کردنی مەحموود یان مەحموودەکان خۆش نەبێ، هەوڵ بدەین هەر نوقم نەبین...

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆهەینی
4/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/4هەتاوی

لە هەموو شوێنێ ئینسانەکان هەوڵ دەدەن لە مردن ڕزگار بن ئێمە لێرە لە ژیان

ئەحمەددریس
وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
هەواڵنێرێک لە وتو وێژ لە گەڵ پیرەپیاوێکی جوولەکە کە ماوەی۶۰ ساڵ و هەر جارێ ۴۵ خولەک لە کەنار دیواری پیرۆزی ڕۆژئاوای ئۆڕشلیم دوعا و پاڕانەوی کرد بوو پرسی:
دوعای ڕۆژانەی تۆ لە ماوەی ئەو۶۰ ساڵەدا چ بوو؟؟!!
پیرەپیاو کوتی: دوعا دەکەم،بۆ ئاشتی و یەک بوونی ناو مسوڵمانان و جوولەکە و گاور؛و بۆ لە ناو چوونی تەواوی ڕق و قین و شەڕەکان وە گەشە کردنی بێ مەترسی لاوەکان و بوونیان بە کەسایەتیەکی بەرپرس‌دار کە ئینسانەکانیان خۆش بوێ...
هەواڵنێر پرسی: ئەدی لە ئاکام‌هەستی تۆ چییە؟؟!!
پیرە پیاو کوتی: وا هەست دەکەم کە لە گەڵ دیوار قسە دەکەم...


وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
نوێژی ئەوین
لە دڵم دا چەندە درێژە
وا دەزانم
خۆشەویستم
ساز لێدەدا

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەیشتن بە سبەینێ بۆ هیچ کەس مسۆگەر نیە!!
بەس ئەوەندە شایی بکەن،تاکوو لاقتان بلۆق بکا و بکەوێتە ژان!!
هێندە پێبکەنن تا کەلەکەتان دێشێ...
لای ئەو کەسانەی کە خۆشتان دەوێن
خۆشەویستی و ئەوینداریتان بدرکێنن
بۆچی؟ گاهەیە شبەینێ هیچکات نەێتەوە
شادی تەنیا تۆڵەیەکە گەر ئینسان دەتوانێ لە ژیانی بستێنێ!!!!


وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
ئێمە کە لاوێتیمان نەکرد!
یانی حەوسەلەو کاتیمان نەبوو.
ئێمە سەرمان شڵووق و قەرەباڵغ بوو، هەر زۆر قەرە باڵغ!!!
بە ڕادەیەک سەرقاڵ بووین کە بیر و زەینمان لە سەر سەرمان قوورسایی دەکرد، ئێمە بە درووستی لە تەمەن نەگەیشتین...
تەنانەت دەوری منداڵیشمان نەبوو, هەر چاومان کردەوە پیر بووین!
ئێمە قوربانییەکانی خراپترین قۆناغ و چاخی مێژوو بووین.
نەتەوەیی لاوانی تەمەن بە با چوو
قەیران و سەرلێشێواوی بووین
نەتەوەیەک کە بە بێ‌دەنگی لە ئاوری زەمانە دا سووتا.
ئێمە کەم تەمەنترین پیر و بە ساڵدا چووانی مێژووین...

نەرگیس سەڕافیان

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
عەباس کوڕی سەلاح داودە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🌹خۆشەویستم🌹

ئەی هەتاوی ئاسمانی ماڵەکەم
ئەی شەتاوی وەرزی گەرمی ساڵەکەم

ئەی هەناسە پڕ لە تاسەی ناخی من
ئەی گوڵی پڕ ناز و ڕازی باخی من

ئەی تریفەی مانگی شەوگاری ژیان
ئەی فریشتەی ناسک و نرم و نیان

چاوەکانت دین و ئیمانم ئەبەن
ڕاحەتی و ئاسایشی گیانم ئەبەن

چاۆەکانت چاوەکانم شێت ئەکەن
سەد هەزار خۆزگە هەواڵەی ڕێت ئەکەن

چاوەکانت مەست و حەیرانم ئەکەن
وێڵ و ئاوارەی بیابانم ئەکەن

چاوەکانت دوو گڵۆڵەی ئاگرن
دەس لەسەر چاوی تەڕم هەڵناگرن
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
5/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/5هەتاوی

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
《شاعیرانی کورد بەسە بەس باسی زوڵف و چاو بکەن》

شاعیرانی کورد بەسە، بەس باسی زوڵف و چاو بکەن
کەم خەیاڵی پەرچەم و کاکۆڵی ئاڵۆزاو بکەن

لابدەن کەم باسی سونبول یا لقی لاولاو بکەن
ئێوە تەدبیرێکی حاڵی قەومی دڵسووتاو بکەن

زووبەزوو تا ئیش لەدەس دەرنەچوە سا هەوڵێ بدەن
ئێوە تەعریفی مەی و پیاڵە و گوڵ و سەهبا ئەکەن

دائیمەن هەر باسی لەنجە و قامەتی ڕەعنا ئەکەن
سەرخۆشی خۆشە وە یا سەربەستی؟ بۆ چی وا ئەکەن

تاکوو کەی ئێوە قسەی وا پووچ و بێ مەعنا ئەکەن
زووبە زوو تا ئیش لەدەس دەر نەچوە سا هەوڵێ بدەن

بێ کەس و بێ پشتیوانین ڕێگەمان دوورە وەرن
حەیفە ئێوە وا ئەسیری دەستی چەن قەومی کەرن

شاعیر: ئەحمەد موختاری جاف


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
#پەری


پەری کچی کوردستان
ئاسکی سەربەرزی کوێستان
دەنگی داوە خەباتت
سەربەرزی لای وڵاتت
هەم داعێش، هەم ئەردۆغان
لە غیرتت ئەتۆقان
شانازی کوردستانی
ئەی شاجوانی کۆبانی
کچی خەڵک لە کوێیانە؟!
کۆشک و تەلار جێیانە؟!
سەرشۆڕن کۆشک و تەلار
چونکە بوونە جێی زۆردار
بۆیە سەربەرزن کێوان؛
نابن بە لانەی دێوان!
سەر داناخا ئەو کێوە!
نابەزێ بە ئەو دێوە!
چون جێگای تۆیە پەری
تا ئەبەد بەرزە سەری
دەمیان بەم قسە فێرە؛
کوڕ نەبێ وەجاخ کوێرە!
چۆن وات پێئەڵێن پەری؟!
لە تەواو دنیا سەری!
لە سەدەی بیست و یەکا
جەرگی دوژمنت پێکا!
نەک بە بۆمبی هەوایی؛
بە تیرێک بە تەنیایی!
کچە کوردی نازداری!
ئازیزی لادێ و شاری!
کچە کوردی سەربەرزی!
بلیمەتی سەر عەرزی!
تۆقاندووتە ئەو دێوە
پەری خوو، پەری شێوە
تۆ هێمای بەرخۆدانی!
شانازی کوردستانی
سەربەرزی لای وڵاتت
دنیا کەمە خەڵاتت
شەڕی خاک و نامووسێ
پێنووس چۆنی بنووسێ؟!
هەر چەندە زۆرە نامەم
بەڵام ڕوو زەردە خامەم!
ئازایەتیت زۆر زۆرە
چۆن بینووسێ بەو جۆرە؟!



#شیلان_جەیرانی

#پێشکەشە_بە_تەواوی_کچەکانی_ڕۆژئاوا


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
دەست و خەتی کەیخودا

دوو کەس لە مەئموورەکانی دەوڵەت بە سواری لە ناو مەزرای خەڵک دەستیان کرد بە ڕەمبازی و غارغارێن لە ناو مووچە و مەزرا دا و هێندێکیان پێشێل کردن،وەرزێری بێچارە کوتی:ئاخر بۆچی ئەو مووچە و مەزرایە ئاوا خراپ دەکەن و زەرەدمان لێ دەدەن؟
مەئموورەکان کوتیان:دەست و خەت و فەرمانی کەیخوودای ئاوایمان پێیە!!
وەرزێر کوتی:کەوابێ کێشەیەک نیە!!
پاشان سەگەکەی بەردا دەستی بۆ لای دوو مەئموورەکە ڕاداشت.
سەگەکەش خۆی تێ‌هەڵکردن و جل و بەرگی لە بەر دا نەهێشتن
بەپاڕانەوە کوتیان وەرە سەگەکەت ڕاگرە،
با لێمان بێتەوە
وەرزێر کوتی:مەگەر دەست و خەتی کەیخوودای ئاوایتان پێ‌نیە، نیشانی دەن با لێتان بێتەوە!!!!

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان جوان و ڕازاوە
ئەمڕۆیەکشەممە
6/ڕەشەممەی/2723کوردی
1402/12/6هەتاوی

بۆ کەسێک کە بۆت دەبێتە بەڕخ گورگ مەبە
تەنیا بۆ ئەوانە ببە گورگ ئەگەر زگت دەدڕن


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟣 چیرۆکی گۆرانی سەبری؛

🔻نەهێنی پشت گۆرانی بەناوبانگی #سەبری له هۆنەرمەند مامۆستا #حەسەن_زیرەک سڵاوی خودای لەسەر بێ؛

🔻چیرۆکی کچەکوردێکی پارێزبان (پرستار) لە بەغدا؛

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
2024/09/27 09:24:50
Back to Top
HTML Embed Code: