Telegram Web Link
🔰 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:

              «تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی چـوارشەمە و پێنجشەمە،
            هەشت و نـۆی خەرمـانانی ۱٤۰۲
                    (۰۸ و ۱٤۰۲/۰٦/۰۹)
 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۵ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ تۆ نەبوو

زۆر دەمێکە چاوەڕێ بووم خۆ نەبوو
گیانەکەم چی بوو هەواڵت بۆ نەبوو؟

چۆن ئەڵێی ئەڕژێمە شێعرت وەک غەزەل
خۆ غەزەل خۆتی و لە خۆتا خۆ نەبوو

مەگرە زوڵفی قافیەی بەژنی شێعر
با نەڵێی پەلکەی ڕەدیفت بۆ نەبوو

عەقڵ ئەگەر بێ خۆی بناسێنێ خەتاس
ئەو کە قافی عێشقی دەستاژۆ نەبوو

تۆزی چاوەڕوانی چی لێکەم کە ئەو
خۆڵی جێ پێی هاتنی لێرۆ نەبوو

چۆن نەگریەم بۆ هەناسەی هەڵوەریو؟
وا کە زەریانم لە ژینی نۆ نەبوو

هەڵوەری باخی تەمەن زەرد هەڵگەڕا
باخەوان ساتێ بەدەم باخۆ نەبوو

من بە بۆنەی بۆنی بوونی بوو کە بووم
مامەوە وەک بووم و ئەو قەد کۆ نەبوو

قەد مەڵێن بوو، لەو بوە قەدقەد نەبوو
بوویێکی وا بۆ هەتا ئەمڕۆ نەبوو؟

چی دەڵێی ماتەم لە سەر چی؟ چی نەبوو؟
خۆ نەبوو بۆ تۆ نەبوو، بۆ تۆ نەبوو


#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی "#ماتەم"


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
زامەکانم هەڵئەگرم بۆت
وەک شۆفیری ماشینە سەنگینەکان
لەگەڵ خۆما ئەتبەم بۆ جنوب.
بۆنی لەنگەر و ئاوازێکی عەرەبی ئەدەی
کاتێ وشترەکان لە تۆدا
ئێواران لە بیابان ئەگەڕێنەوە...


#فەرشید_ڕۆستەمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"وێنەکان"

زاگرۆسە و هۆرە دەچڕێ چاو لە ڕێی ئاوێنەکان
پیت بە پیت بەڕوار دەنووسێ تیشکی تۆڵەی خوێنەکان

دڵ تریبوونی شەقامەو، کچ دەخوێنێ خۆرەتـاو
گوڵهەنار پەلکەی لە بیرەو دێنە دەنگ بزوێنەکان

گەر فلەشبەک بەی لە کانی دێتە بەرگوێت کارەسات
تەم دەهاوێ سرتەسرتی دڵتەزێنی وێنەکان

هاژە بەرخۆدانژەنێکە و تا بپرژێ پرژەیێک
تار دەبێ گوێتان بە لرفەی شەوکوژی بژوێنەکان

کورسی کورسی مل دەنێ گڕ، هەڵکراوین تا سکڵ
ئاە دەسووتێنێ قەنارە و قەفقەفی پشتوێنەکان

جێی ڕقی پیرۆزە هەردەم تەخت لە تۆی ئەندێشەما
کرمەڕێزە چارەنووسی زارە بێ بلوێنەکان

قشقەڕە مەحکوومە ڕۆژێ جێ بهێڵێ هەورەبان
با هەڵۆ دەرکا گڵاویی، بست بە بستی شوێنەکان

مەوجی دواڕۆژ بۆ بەرەی زامبی دەرک ناکاتەوە
گەر براکەم  ڕوونەکاتە پەنجەرەی هاوسوێنەکان



#کامیل_داوەری


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەی کچی بازاڕی جوانی خوایی ، نازداری ئەفەند
ئەی قەڵەم ڕێکی  بەژن بەرزی  بەڕۆژی دڵپەسەند

ئەی لەرە و لەنجەی هەناری دڵبەری ، شیرین زمان
گۆڵ بەدەم ، ئەی نۆبەرەی دڵ ، زوڵفەکەت ئەڵقەی کەمەند

کیژەکەی نەشمیلەکەی ئاژینەکەی بازاڕی ئەشق
شەونمەی ئاڵەی هەڵاڵەی دەم ڕووبار و تەخت و کەند

نازی چاوی مەستوو ، هەستیم پێ ئەنێتە پێتەوە
ئاسمان قاپی لە ئەستێرە بڕا ، ڕۆژت کە ژەند

ئەی بڵێسەو نووری خۆری خۆشەویستی  دەشتی خەم
کەوکەبی کۆی کاروانی بەربەیانی ، سینە قەند

واگڕی مەینەت چزەی حەسرەت لە دیدەم کەوتە جۆش
تاوێ هەڵبێ تاوەکانم چرکە چرکەی بێ بە پەند

پێم بڵێ ؟ شایەن بە کێشی گیانە یا ڕۆحی سپیم
ئەو شەمامە نۆخەتەی گرتوویە بێسانت بە چەند؟

قەرزی گیانی بۆ ئەکەم خۆت بمکوژەو زیندووم کەوە
ئەی نەمامی ئەرخەوانی ، تاسەباری گیانی تەند

#ڕەحیم_جەوانڕوودی(#شکۆ)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کەس نازانێ
تەنیایی شاعرترە
یان من و بێتاقەتییەکانم بۆ تۆ

#سوهەیب_عەلی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Taimur_Nmazi_2023_Muzic_Ata_Majid(128k)
<unknown>
🎤تەیموور نمازی

🎼ماڵەکەت ئەگەر بورجی...

#گۆرانی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
P_Pesew_Penaberi
Farshid Rostami
"پ" پێـسەو پەنابـەری

شیـعرە و دەنگ: فەرشید ڕۆستەمی

میکس و ڕیک وستەی: سەیوان فەتحی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەپرسی:
"وشەی نیشتمان" واتای چییە؟

دەڵێن:
ماڵە و داری توو
هێلانەی پەلەوەرە و کەنووی هەنگ
بۆنی نانە و ئاسمانی بەرین...

ئەپرسی:
ئایا وشەیەک بە حەوت پیتەوە ئەوەندە بەربڵاوە ئەم هەموو واتایە لە خۆ بگرێت، ئەی بۆ وا لەسەرمان تەنگ هەڵاتووە؟


#مەحموود_دەروێش


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئیلاهی ، کەس نەبیسێ زەنگی پیری ، ڕەنگی لاوی خۆش !
لە ترپەی دڵ هەناسە گوێی گرانە ، دەنگی لاوی خۆش

بەرامە و بۆنی ساباتی پڕی جوانی بە ئاڵۆزان
ئەبێ بۆ پیری هەڵکا پەرچەمی دڵتەنگی ، لاوی خۆش

بەڵێنی  وەک مەلێکی باڵ شکاو لانەی ئەپێکێتۆ
هەواری چۆڵ و خوانی ژوانی بێ ئاهەنگی  ، لاوێ خۆش

لە گردی دایەرەی گۆنا ، نیشانەی ون بوو ماچی شین
شپرز و بێ دیاری ، ڕووی هەناریی شەنگی لاوی خۆش

پەلەی هەنگاو بەرەو قووڵایی مەرگە و چارە خنکانە
لە ڕێگەی تا قیامەت بێ گوڵ و بار ، هەنگی لاوی خۆش

لە سێبەر سڵ ئەکا چاوێ کە تاریکی بە موو دۆزێ
لەسەر جێبوونی پێماوە تەمەن ، ئاوەنگی لاوی خۆش

منم بەرگی بەیستانم لە بەر کرد و شیعر دیدە
بە ئێستامۆ نەماوە وەزنی دیوان ، سەنگی لاوی خۆش

شکۆی ئاشق لەسەر دینەو کەچی ئەو بوت پەرەستێ بوو
بە کام سینە سەری تۆبەی شکاوە ، سینگی لاوی خۆش



#ڕحیم_جەوانڕوودی(شکۆ)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Sana_Barzanje_-_XAYAL(128k)
<unknown>
🎼خەیاڵ

🎤سەنا بەرزەنجی

#گۆرانی


پێشکەشتان 🙏🌸

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئێــرە ژیـانـــە

؟لێــی نــەزانـیت کــەرت دەکــــات.


#فــەرهاد_پیرباڵ


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔹هەڵبژاردنی نوێی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان

🗓 یەکشەممە۱۴۰۲/۸/۲۸
کاتژمێر15:30

🏢 شوێن: هۆڵی مامۆستا قانعی ئیرشاد

☀️ ئەندامانی بەڕێز، دەنگی ئێوە و بەشداریتان لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکەمان یارمەتیدەری زیندووهێشتنەوەی ئەنجومەن و گەشەی ڕۆشنبیری شارەکەمانە.

🔵 ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خۆزگە دەکرا ببیە بەفر،
منیش بە شاخ
؛
هێدی هێدی لە سەر سەرم دەنیشتییەوە
دەبوومە بووکی کوێستان و وردە وردە
جلی سپیم لەبەر دەکرد...

-بەیان حوسەینی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"خەنە"


نازی تۆم پێ هەڵناگیرێ،
بووکی پاییز!
خەنەی خوێنت لە قژ داوە!
خۆ ملوانکەی
گەردنیشت، هەنارێکی سەربڕاوە!....



#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ناسک بە ڕەنگی گوڵترە ئەو لێوە ، بە ئاڵی
ماچاوییە گۆنای ، گەنمی ، دووختی مناڵی

عەتراوی گوڵی ڕوومەتی تێکەڵ بە هەناسە
هەڵ ئەمژم و شیرین زەڕەیە ڕوومەتی چاڵی

پەلکۆڵەیەکی داوە  لە سین ، کورت و درێژە
بەو ڕەوتە کە لەنجاوییە ، سەر سینگی ئەماڵی

دڵ گەورە کوڕی کوردم  و ، پێم ناوە بە جەرگا
لەو چەرمەڵەدا ،بینیم لە ناو پەشمەکە خاڵی

مردن هەر ئەوە نابێ کە ڕۆح دەرچێ لە لاشە
هەر کاتێ لە ڕوویا ئەوەسم ، مەرگە بە لاڵی

سەیراوی نەبێ ، کاتێ شپرزاوم ئەڵێن دێ
جا دەم بە دەمی خونچەوە بۆیکا بە سواڵی

عەنتیکەیە ئەو یارە ، شکۆی باتەوە ئامێز
بەر شەوقی لەخۆم ئەگرم بە لاچاوم هەواڵی


#ڕەحیم_جەوانڕوودی #شکۆ



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە تاوێکما جێئەمێنی
بیرم نەچێ
خۆشەویستی پەڕیوەتە شوێنێکم و
تۆ و تەنیایی 
شانتان داوەتە  بێتاقەتیم و
تا لە پەیکێکا 
خوا بمگرێ
لە بیرم چی
باخێک دەم ئەکێشێ و
پیاوێ لە پیاڵە دائەکەم
دڵتەنگیم 
حەزێکەو بە دایکتەوە نەقاشیت
لێرە نیت و 
خۆم لە دووکەڵێکا کێش ئەکەم
لە تاسێکا ناتهێنم و
تاسەم
لە پرچی بووکێکا فڕ ئەبێ
بە ماچێکما ناکەویت و 
بە گۆناتەوە لە گۆ ئەچم
پڕ بە جانتایەک
لەم جادەیە جێئەمێنی و
لە بێتاقەتیما سرچت ئەکەم
لە خەتێکا ون ئەبی 
ترسێک بە شانمەوە
تا میترۆیەک پیاسەم جێ ئەمێنێ
لێرە نیت و
ژان لە هەلووژەیەکا بمگرێ و
خوا لە فەرامۆشیتا
لێرە نیت و 
یانێ :
نیگام بە کچانی شارەوە حەرام دائەنیشێ
دڵتەنگیم  بە کێشانتەوە
نیشانه ئەگرێ
حەزم چەنێ بارانێکە و
تەڕم ناکەی
چەنێ پیاسەیەکە و
لە دێڕێکا
پیادەم ئەکەی
   پیادە بووم و
لە فریای ئەم خەتە جێ ئەمێنم
یەخەم 
بێتاقەتی  نەگرێ و
باران 
بە بیانووتا ئەدوورێنم

چاو
  لە بارانێکا ئەیگرێت و
ترنجاوەتە بێتاقەتی
تەنیایی 
حەیام بە دووریتەوە ناهێڵێ و
دەسێ لە مردنا ئەشۆرم
ئەترسم 
باران بێت و تۆ نەبیت و
تەنیایی
بچێتەوە سەر تۆ


#شەریف_مورادی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لە گۆمی مەی بپرسه چۆنه هەڵچوون
ئەگەر مەستی لە بیریدایە بەربوون

بە شەرعی سەردەمی پێک و پیاڵە
لە ئەستۆی خۆی خەتای بەرداوە گەردوون

لە لێوانی لەسەرخۆ چوو مەپرسه
کزە و ئەحواڵی باری خۆ لە سەر چوون

هەتا تۆ پێ‌نەگەشتی، باخ و باخەڵ
بە تەنیا هەر هەنار و سێو و بەی بوون

لە بەر چی فێری باخ و باخەڵت کرد
هەناری بوون و سێوی بوون و بەی‌بوون؟

لەوەدوا بۆن و بازاڕی شکا بـــــــــاخ
تکایە عەسرەچایی، عەتری بەیبوون

لە پێناسەی تەمەن لادانە، چاوت
چەنێ دڵ بەو تەمەن لادانەدا چوون

بە حەیراندا گەڕاون تا قەتــــــاری
ئەو ئاخانەی بە چاوی تۆ چزابوون

بە لێوی گوڵ ئەگەر تەڕ بوو خومی مەی
کراسێکی تری پۆشیوە تەڕبوون

دڵۆپی ڕووتی سەر لێوت ئەزانێ
چ‌چێژێکت فڕێ‌دایە فەنابوون

لە کاسە و پێک و پیاڵە و جامی چاوت
بەمەی ئاخر لە ئاگر کڵپه بــــــەربوون

#محەممەدسدیق_کەریمی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/10/01 08:22:10
Back to Top
HTML Embed Code: