Telegram Web Link
کۆڕێکی دوو ڕۆژەی شیعر و چیرۆک
مەریوان ساڵی 72ی هەتاوی

لە ڕاستەوە: کاک موختار ئەحمەدی، مامۆستا تایەر خەلیلی، مامۆستا ئاسۆ، مامۆستا محەممەدسدیق کەریمی




بە داخەوە ئەمڕۆ مامۆستا تایەر خەلیلی کۆچی دوایی کرد




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ویستم !
ملوانکەیەک لە وشەی جوان بگرمەوە و
بیئاڵێنم لە گەردنی سۆزی دەنگت

ویستم !
شێعرێکی وات بۆ بنووسم ؛
نە وترابێ و نە نووسرابێ
پێشکەشی کەم بە بەڕێزیی بێ هاوسەنگت

ویستم باڵات بە قەندیلی سەربەرز بەراورد کەم
کەچی پەلکەپەلکەی کچی شەنگیت
لە شانی شێعری گۆرانی نەخشاندبوو

ویستم وشەی شەهیدت بیربهێنمەوە
بەڵام بینیم
شەهیدبوونت
بە  شانازیت ناساندووە

ویستم  بە گۆرانی بڵێم :
بە باڵاتا خۆی ئاڵێنێ
تا تام و بۆنی نیشتمان لەخۆ بگرێ

بەڵام ؛
نە ملوانکەم بۆ گیراوە بە وشەی جوان
نە شێعرێکی شایەنی شکۆی تۆم بۆ هات

نە گۆرانیش پڕی کێشا
تا خۆی ئاڵێنێ لە باڵات ...!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

17ی ڕێبەندانی 1398

بۆ مامۆستا تاهێر خەلیلی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەسەرهاتێکی مامۆستا لەتیف هەڵمەت، نووسەری گەورەی کورد


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
                        ئەڕۆم...

وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم
باجی خۆمم بەم ژیانە و ئەوپەڕی داوە ئەڕۆم

ڕێگە چارەم هەڵفڕینە و تا گەڵاڕێزانە ژین
هەڵوەرینم دەرفەتێکە و شل بە دەم باوە ئەڕۆم

با بـە ڕۆژا دەرکـەکانی دابـخا دەستی ژیان
شەو لە پەنجێرەی تەریکی تاڵی دنیاوە ئەڕۆم

من چرۆی هەستم بە لێزمەی خۆشەویستی شین بووە
لەو وڵاتەی غەش بە خوڕ دێ و، بەزەیی تاوە ئەڕوم

دیتبووم چاو و دەمێکی ئاشقی بووم و، ئەلان
هەر لەبەر شێوەی خەمینی ئەو دەموچاوە ئەڕۆم

نیـشتمانـێ پێـکەنینی گەل بە ساوایی بران
وەک وەفایەک بۆو بزانەی لێم بزرکاوە ئەڕۆم

"خەمڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی" باوانەکەم
هێمنیم ڕۆحی گەییشتە عەڕشی ئەعلاوە، ئەڕۆم

تـاقـەتـی زاڵ و زەواڵ و هـاوەڵـی کـاڵم نەما
وەک غەریبێکی نەهاتوو دێم و لەم ناوە ئەڕۆم

#ئومێد_دادمێهر

خوێندنەوە: #لوقمان_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
باسێکی تیۆریک سەبارەت بە دوو جۆر تەجرووبەکردن لە شیعر و ئەدەبیاتدا

🎤 #حەمەی_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەمین

چوومە پرسەی دوورەخزمێ دیم لە ناویانا ئەمین
هەر منی دی هاتە سەر پێ و  چوو بە گریانا ئەمین

هەر چی بیرم لێ ئەکردۆ چۆن ئەگا پێمان بە پشت
پەلکەپووشێکی نەبوو بەم دەور و بەرمانا ئەمین

ماوەیێکی چوو بە سەردا قوولەقوول کەوتۆ شەقام
بوو بە چگوارا لە مۆڵگەی گوێل و گاکانا ئەمین


شێعری قانعیان بە بیلبۆرد و شەقاما دا لە دار
قانعەو ئەمڕۆکە ماڵی ها لە تارانا ئەمین!

هێندە جووجەی پێدرابوو لەو بەهارستانەدا
فس دەبوو هەر شەو بە هیوای جووجەڵەی جوانا ئەمین

پێش ئەوەی بڕواتە تاران چاوەڕێی یەک نووکە بوو
گووشیەکەی دوایی لە دۆخی هەڵفڕین دانا ئەمین

هێندە بێدەنگ بوو لە مەجلیس ئینزباتی بوو بە بیست
نان و پیتزای پێکەوە خوارد لەو خوڵووی نانا ئەمین

بێخەم و ملکەچ لە کۆشی سووکەکورسی نووستبوو
بازی دایە سەر دڵۆپەی خوێنی لاوانا ئەمین

ڕەمزی گیرفانی کەشف بوو ماڵ بە کۆڵ و دەستبەتاڵ
چەند قەران بەرتیلی مابوو دای لە ڕێی ... ئەمین

وا پەنێکی دا پەنێریش ناخەنە مێنۆیەوە
چوون بە کاردی ئێختلاسۆ ها لە زیندانا ئەمین..



#کامیل_داوەری



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ڕەنگە ڕۆژێ
پاش گومانی بارانێ شل
پەنجەرەکان بکرێنەوە
ڕەنگە هەورەکان لەمەودا
بەسەر کێڵگەی وشکاڕوودا دا ببارێ و
گوڵێک  خەمڵێ و
پەپوولەیەک پێی  پێکەنێ
ڕەنگە
ئایفوونی ماڵەکان
بە دەس مناڵێکی چەتوون
گۆرج بشێلرێ و
تۆش دەرگاکەی لێ کەیتەوە
ڕەنگە
شەو ماچێک
لە کازێوە
بە قەرز بگرێ و
زووتر شەبەق بخشێتەوە
یا ڕەنگە مانگ
حەریرێکی لە شەو ئاڵان
خەونەکانت
ئەفسووناوی و چڕ  بوونەوە
ڕەنگە... ڕەنگە...
ڕەنگە...

#نەجیبە_ڕەحمانی(مەریوان )



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چەپکێک_لە_گوڵزاری_نالی_1_@Mekoy_Edebi_Kurdi.pdf
222.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 1

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_6010529640936901918 (1).pdf
224.2 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 2

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 50
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_6010529640936901919.pdf
271.5 KB
کتێب: چەپکێک لە گوڵزاری نالی 3

#مەسعوود_محەممەد

🖨چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد
شوێن: بەغا
ساڵ: 1976
ژمارەی لاپەڕە: 61
بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ستۆکهۆڵم 2004.

🛑تێبینی: هەر سێ کتێبەکە یەک پێڕستیان هەیە و هیچ جیاوازیکیان نییە لەو بوارەدا بەس لاپەڕەکانیان جیاوازن.



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان؟
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان



#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی (ماتەم)



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/10/01 10:18:29
Back to Top
HTML Embed Code: