Telegram Web Link
#تێهەڵکێش


تو خوا زوڵف خەناوی زەمانی وەسڵت کامە؟
إنی رٲیت دهرٱ من هجرک القیامە

ئیزهاری عیشق بازی تا کەی بکەم بە بێ سوود؟
لیس دموع عینی هذا لنا العلامە

من ئیمتیحانی بەختم ئەکەم، وەلێ ئەزانم
من جرب المجرب حلت فی الندامە

ئەی دڵ لە یاری بێ مەیل ، بێ مەیل بە چونکە ڕاستە
من بعدها عذاب، فی قُربها ندامە

سۆفی دەڵێ بە بێ ڕەنج ویساڵی دولبەرم هەس
وللە مــا رٲیــنا حــبٱ بــلا مــلامــە

دوێنێ لە بەختی من یار چارشێوی شەرمی لادا
کالشمس فی ضحیها تطلع من الغمــامــە

#قانع لە عیشقی چاوی ،،عاشق بە پیاڵەی مەی بوو
حتی یـذوق مــنـە کٲسا من الـکـرامــە


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕدراوی بەیتە عەربییەکان 👇


إنی رٲیت دهرٱ من هجرک القیامە
لە تاو هیجرانت ژیانم قیامەتە


لیس دموع عینی هذا لنا العلامە
ئەرێ فرمێسکی چاوەکانم بۆ ئێمە بەڵگە نیە ؟

من جرب المجرب حلت فی الندامە
آزموده را آزمودن خطاست

من بعدها عذاب، فی قُربها ندامە
دووری لەو ژانەو ، نزیکی لێی پەشیمانی

وللە مــا رٲیــنا حــبٱ بــلا مــلامــە
بەخوای عەشقێکی بێ ژانەسەرم نەبینی

کالشمس فی ضحیها تطلع من الغمــامــە
وەکوو خۆرهەتاو کە لەنێو هەورەوە ڕووناکیەکەی هەڵبێت

حتی یـذوق مــنـە کٲسا من الـکـرامــە
تاکوو پیاڵەیەک لەمیهر و موحیببەتی ئەو بچێژێت

#مامۆستا_قانع


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#تەڵاقەکانی_بارام_بەگ

بارام بەگی دزڵی وتوویە: تەڵاقم کەوتبێ نیوئەوەندەی ئەوەی کە کورد حەزی لە مریشکی کوردی و هێلکەی کوردی و جاچکەی کوردی و ڕۆنی کوردی و سێفەزەمینەی کوردییە، حەزی لە حکوومەتی کوردی بووایە، ئیسە وڵاتی کوردستان، لە ئامریکایش بەهێزتر بوو.



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
🎧#فایلی_دەنگی

کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا قانع

📆 ئەمڕۆ 17ی گوڵان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی #مامۆستا_قانع


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
‍ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە

گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابي خانەیە

بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە
ڕاپەڕینە،هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

#مامۆستا_قانع



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گەر بە ئازادی نەژیم
مردن خەڵاتە
بۆ لەشم

نۆکەری و
سەردانەواندن
کاری نامەردانەیە

#مامۆستا_قانع


📸 #جەمیل_محەممەدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
(ناوی کوردی)

ناوی کوردی زۆر خۆشترە،
بە نووسین ناگاتە ئەژمار

ناوی غەیرە فڕێ بدەن،
مەعنای یانێ پشیلە و مار

سەلێ و مەلێ ،حەبێ وحەلێ،
خەجێ و مەجێ،نەها و بەها

دەی بڕوانە ناوی کوردی،
ڕازاوەیە وەکوو بەهار

شەهێن،شەوبۆ ،چنوور ،چیمەن ،
لاوێن ،خاوێن،هەناو ،هەتاو

هەنار،هەنسک ،شەرمین،نەرمین،
شنۆ،شەیدا، چنار،بنار

خولە و ئەحا،فەتە و تۆفە،
بلە و فەعا،ئەلە و سەعا

کوێستان،بێستان،گێڵاس،ڕێواس،
تارا،شارا،کاشمە،کەنار

سالە،قالە،عەلە،عەبە،
عەزە،مزە،مەجی،مەسە

ڕێبوار،ڕێبەر،شاهۆ،شاڵاو،
پێشڕەو،پێشەنگ،کارۆ،کۆسار

ئامە،خامە،فرێ ،فاتە،
ڕابە،زبە،شەمێ،قەمێ

شالا،شیلان،سروە،سێوە،
ئاڵا،باڵا،شنە،شنیار

ڕەشە،ڕەعنا،مینە،مارف،
عاسە،مەعسە،یەحیا،یەدە

بێستوون،قەندیل،سوارە،سوورێن،
هەڵگورد،هەڵکەوت،کۆیار،کەویار

با بەسی کەین ناوی بێ ناو،
ئێوە بن و تۆ خوداتان!

لەو ناوانەی کە بۆم نووسین،
کامیان خۆشتر دێنە سەر زار؟



#فاتێح_تینوو




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📚ناساندنی کتێب


🆕 #پیاوێکم_لە_قەوارەی_با

📃مژار: شیعر

🖌نووسەر: #شەریف_مورادی


پیرۆزە و بە هیوای بەرهەمی جوانتر و باشتر 🌺🌺



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەستــــــــــــــــانە دێم

تا به چاوانم دەبینم تیشــــکی هیوا شەرتە بێم
تا هەڵیی دەمژم شنەی شادی ئەمن مەستانە دێم

تا لە شاری پڕ جەخاری دڵ لە سێدارە دراو
تێکی دەشکێنم قەنارە بەردەوامە ڕەوت و ڕێم


توند ئەکەم قۆڵم  لە قۆڵی لاوی خاوەن بیری شار
پشت ئەبەستم بۆ مەبەستم من لە گەل  گەنجانی دێم

تێر ئەکەم چاوم لە سەیری هەڵقوڵینی هێزی گەل
دێم هەتا بارانی ئاوات سەوز ئەکات ڕوخساری دێم

پڕ بە باوەش شێعر ئەهێنم ڕای ئەخەم وەک فەڕشی سوور
سەر بڕینی شێعرە ئەوسا جێژنی ئاوات ها لە ڕێم

وەختێ بینیم هەڵپەڕینی هێز و ئاوات و قەڵەم
پڕ بە دەم پڕ بە زمانم شێعــــــــر و گۆرانی ئەڵێم

شاد ئەبم نا لەرزێ دەستم تێر ئەنوسم شێعری تەڕ
ڕادەوەستم قامەتم ئەلفە و هەتا هەم دور لە دێم



 #تەنیـــــــــــا
#کەریم_خاو‌_یی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ناسر_رەزازی__چارەی_خەمی_من(128k)
<unknown>
🎤چارەی خەمی من

🎼 #ناسر_ڕەزازی

هۆنراوەی مامۆستا هێدی(خالید حیسامی)

#گۆرانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
پەنجەرە
بۆ ماڵێکە

چاوەڕوانی تیا بێت ...


#سوهەیب_عەلی




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دڵپڕم لێت و گەرەکمە پێت بڵێم و نایە بۆم
چاوی شۆڕی پیتەکان هەرچی دەکەم هەڵنایەبۆم

ئۆقرەیەک نانێیتە بەرپێی جەرگی پێسووتاو ئەڵێی;
ئاگرت پێیەو بەئاگر کڵپە چاری نایە بۆم

هەڵمەواسی لەوپەڕی دیواری دێڕ ئاڵای سپی
کۆدی ئەوشیعرەی لەچاوتایە ئەگەر بشکایە بۆم

هەرچی مەودایە بەلای لاچاوی ئەوساوە ڕەوی
هەر تەمەن ماوە ئەویشم پێ ئەدا بکرایە بۆم

با,بەکایەی کا لە کەلدا پاییزی بەردایە ساڵ
گەرچی دووسەد وەرزی تر بێنێتە کایە کایە بۆم

بۆ بە گریانۆ دەکا ئێوارەیەک لا با لە رۆژ
شەو   لە گریان لامئەدا ئێوارە بۆی بێنایە بۆم

هەرچی جارە دووربەدوور تووڕەم کەچی هەر پێت دەگەم;
دڵپڕم لێت و گەرەکمە پێت بڵێم و نایە بۆم


#محەممەدسدیق_کەریمی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێرەوە

دڵ پەرێشـانــە لــە دووریت چرای چاوان بێــرەوە
مەشێوێنـە خەیاڵــم، دەی وەک شەتاوان بێــرەوە

وەی کە بێزارم لە دووریت چاوەکەم بـۆ لێم ونی
خۆت وتت ئەمجــارە هاتــی پێ لە پاوان بێرەوە

چاوەڕێتم پڕبەتـاســە سامــی غوربــەت لابـــدەی
تۆ کە ئەتوانی ئەزیزم وەکوو هەتــوان  بێــرەوە

نووری ڕوخسارت لە سەردا چی خەمە ئەشواتەوە
تۆی بەهاری پێگەیشتووم وەک هــەلاوان بێرەوە

گوڵــێ زەردی بـەجێمـاوم لەبــەر ماڵت دەمێــکـە
بمکە باوانــی خــۆت و  بـۆ ماڵــەبــاوان بێــرەوە

من کە شەش دانگی ئەوینتم لە ناخا پاراستووە
دڵ پەرێشانـە لە دووریت چـرای چــاوان بێرەوە


نووسین و خوێندنەوە #ئەوین_سوبحانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب

بەمزووانە

ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی و هونەری

#ڕۆژ

کۆکردنەوەی : #لوقمان_ئەسکەندەری( #ڕێناس_مەریوانی )



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تاران  لە غوربەتییەکانم
ئەدوێ
من لە تەنیاییەکانی
ئەنووسم
هەردووکمان ئاوارەی
ترمیناڵێکین


#بەیان_حسەینی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەمەو مەغریب،
چەند بە جوانی
لە قەراخی پەرژینی مژۆڵانتەوە
بۆسە دەگرێت
بۆ دزینی مشتێ" ڕەشی چاوەکانت"

تا دەستبەتاڵ
نەچێتوە باوەشی "شەو
"ئێوارە"...!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
من دەمی تینووم ئەبەم بۆ یار  لەکن پەیمانەیە
ماچ و مەی تێکەڵ ببن  ، دێوانە هەی دێوانەیە

یەک گەڕەک عومرم بەباچوو ، پێش لەوەی دێوانەبم
رۆح و تینی پێکەنین ، پرشنگی ئەو لێوانەیە

تا، زڕەی پیاڵە لە دەستی یارەوە دێ ، گوێ قوڵاخ
دڵ دەوەستێ ،  چاوەڕێی ئاهەنگی ئەم مەستانەیە

گەرم و گوڕ ، مەجلیسی نۆشە ،جۆشە ، قوربانی دران
پێکەنین حازر فرۆشە و قاتڵی ئەفسانەیە


تا بەکەی زامم لە سوێراوی خەیاڵات هەڵژەنم؟
ئەی بەساقەی ئەو شەوەیبم ، بۆ خەیاڵ پرسانەیە

شەونوێژم تاقەتی ئەژماردنی پەنجەی نەما
خاڵی تۆبەم شین بەگۆنای یارەوە ، یەک دانەیە

هەرکەسێ ڕێی ئاشقی ئەبڕێ،  گومانم تیژ ئەکا
ئاخری سووتانە ، مۆم بێ یاوەکوو پەروانەیە

تا بە جامی لێوی یار ئاوی حەیاتم نۆش بکەم
چاوە ڕێیی چی ئەکا خەم ؟ وەک دزی بێ لانەیە


#ڕەحیم_جەوانڕوودی #شکۆ

خوێندنەوەی #سەیران_ئەحمەد


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Shay Golan [128]
Saeed Mohamadi
🎼شای وەفاداران

🎤 #سەعید_محەممەدی

#گۆرانی

بڵێن بە شای وەفاداران
زوو بێتە سەر دەردەداران

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 05:19:47
Back to Top
HTML Embed Code: