Telegram Web Link
ژنیەنم جە مەولەوی و جە گردیما
وێچم واتەنم
سەیدیچ واتەنش
"قیبلەم فیراقت جە حەد ویەردەن"
بەڵام تۆ هەورامی نازانی...

تۆ جوغرافیای ئەم فیراقە بەڵەو نیت
دە ئاخر کۆتابێ
ئەمە خۆ زوڵفت نییە
تۆزقاڵێ درێژتر
مێژووی شێعری کلاسیک ئەپچڕێ و
ئەی ڕادیۆ مەریوان چی خاتە سەر
بۆ دایکم؟
خۆشی لە هۆرەی عوسمان نەبێ نایێ
لەبەر دڵی ئەویش بێ
من هەر کلاسیکم پێ شاعرە
                              مەولەوی

کەچی ئێستە ئەڵێن:
قیبلەکەی لارە
بە کام شەرع؟
بە کام خوا و پێغەمبەر؟
من باسی لاریت ناکەم و باسی نازەکانت
شێعری دووری نێوانمانە
قیبلەم ئەگر دوور بی
نوێژی چی و جوغڕافیای چی؟
وێم جە مەڵایم ژنیەن
سنووری فیراق
وەک سنووری چوارپارچەی کوردستان داگیرە
تێپەڕیت
نوێژی کەسمان قەبووڵ نابێ...

#سوهه‌یب_عه‌لی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"جوانیکا"

شێعر و خوێندنەوەی: #کامیل_داوەری

میکس و مسترینگ: ئومێد ڕەحمانپوور


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەسپی پێخستووی جەوانیم ڕێی ئەوین وێنا ئەکا
سەرسمێکی پێبڕاوە، ئەی تەمەن تۆزێ وچان


#مادێح_کۆنەپۆشی #زایەڵە

خەت: #محەممەد_بەهرامی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ بزەی لێو 🤓


ژنێک لە پۆستێکدا نووسیبووی:

"مێردەکەم نیشتمانی منە"

کچێک لە کۆمێنتەکەیدا بۆی نووسیبوو :

نیشتمان هی هەموومانە😄

لە چەن چرکەدا پۆستەکەی سڕایەوە، بۆ پارێزگاری لە ئاو و خاکەکەی 😂


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
دەقی میوان بەشی یەک 1⃣ مژار: چیرۆکەڵەی تەنز ‍ 🟢 کوا باخپارکی مەریوان ؟ شوێنێک بوو پێیان ئەوت پارک. جاران مریوان تەنها ئەو پارکەی بوو، ئەویش فت بوو! خلیسکێنەی بوو، چەرخ و فەلەکی بوو، هەلەق‌ومەلەقی بوو. مناڵەکان خواردیان یان شارەدارەکان؟! اللە اعلم. من…
دەقی میوان


بەشی 2⃣

مژار: تەنز


🔴ئێوەش وان یان هەر من نازانم بە کوردی بنووسم؟!


باوکم وتی چیرۆکێکت بهێنە با بینێرم بۆ هەفتەنامەی ئاوات. وتم نیمە. زەردەخەنەیەکی کرد و وتی دەی بینووسە.( وا ئەڵێ دەی بینووسە، ئەڵێی منیش وەک ئەم خەڵکە تەنها ئەمەوێ شتم چاپ بکرێ و بیر لە باش بوون و چۆنیەتیی چیرۆکەکەم ناکەمەوە!). وتم فارسی بێت؟ وتی نە! بە زمانی مشک بینووسە با کەس نەزانێ چی ئەڵێی! ئەمویست چیرۆک بنوووسم، بەڵام کە زانیم ئەبێ بە کوردی بنووسم چیرۆکم شۆری و هەڵمخست! وتی باشە بابەتێکی تەنز بنووسە (من ویستم لە کۆڵم بێتەوە کەچی تەڵەیەکی تر گرتمی). وتم من نازانم تەنز بنووسم، جا بە کوردیش بێ وەک ئەڵین: قەرز هەر باسی مەکە! خۆ وەکو تۆ نان و تەنز ناخۆم! نان و هێلکەی کوردیش ناخۆم کە دوو وشەی کوردی لە سکم سەوز بێت و گەشە بکات. ( باوکم وتی وشە لە سکا سەوز نابێت ڕۆڵە! نەمزانی بوو ئەوەندەیش کوردی نازانی!)

چەند شەو دوای ئەو شەوە تەنزاوییە، سەیری زنجیرە فیلمی "کا حەمە عەلی"‌مان ئەکرد. ناوی فیلمەکە بە فارسی نووسرا: (جادەی خوشبختی). باوکم وتی ئەمە بۆ وایە؟ وتم هیچ نییە، بوو بە مەسەلەی ئەو پیاوەوە کە وتی "هەس هەسی، هەس نیەسی"؛ ئەمانیش وەک من، کوردییەکەیان، هەس هەسی، هەس نیەسی، هەس خۆیان هەسیان، براکەیان نیەسی؛ هەسیش هەر نیەسی! من وامزانی تەنها خۆم کوردی نازانم و بنەماڵەی"جادەی خوشبختی"،  بەڵام "هەواڵەکان"  و بەرنامەی "ژین و ئەوین" و چەند بەرنامەی‌تریشیان هەر لە نووسینی ناوی بەرنامەوە تاکوو تیتراژەکانیان فارسییە. جوان گوێیان بۆ ڕابگری لە پێنج وشە حەوت وشەیان فارسییە یان وەڕگێڕانی وشە بە وشەیە. ئەمەیش لە کوردییەکەی کەناڵی سنە، کوردییەکی شیرینە، بەڵام کوردییەکەیان  جار-جار بان و خوار ئەکا!

هەڵبەت کوردی زانینەکەی منیش مێخۆشە ( لە باوکمم پرسی، وتم مەلەس ئەبێ بەچی، وتی مێخۆش، ئەگینا کوردییەکەی منیش لە هات و نەهات دایە! من نازانم باوکم ئەزانێ، باوکم ئەزانێ و من نازانم، وەختی وایش هەیە نە من ئەزانم نە باوکم،ئەزانم تۆیش نازانی ( از بالایش نروید) وایە یان نە؟


#ڕێناس_جەهانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناساندنی_کتێب

📔گۆرانی شینی ژنی چەڵتووکچن

یەکەم کۆ هایکۆی کاک #عەتا_وەلەدی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
📚🌱ناساندنی کتێب(١)

کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک"

ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction

بەرهەمی نووسەری ئامریکایی " ماریا نیکۆلایوا" یە کە لە لایەن " مێهدی حۆجوانی و فاتمە زمانی"ییەوە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی. ئەم کتێبە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەژماری ٢٥٠٠ بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

لە پێشەکیی ئەم کتێبەدا هاتووە:" لەگەڵ پێشڤەچوونی زیاتری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان لە پانزدە تا بیست ساڵی ڕابردوودا و بەرهەم‌هاتنی دەقگەلێکی شیاو، ئەمڕۆکانە کتێبگەلێکی وانەیی زۆر کەم بەرهەم هاتوون کە بۆشایی نێوان بابەتە توێژینەوەییەکان و بابەتگەلی پەیوەندیدار بە ئەدەبی منداڵان لە ناوەندە فێرکارییەکاندا پڕ بکاتەوە. ئومێد دەکرێت ئەم کتێبە وانەییە، وەڵامێک بێت بۆ ئەم پێویستییە."
ئەم بەرهەمە بە پێچەوانەی زۆربەی کتێبگەلی وانەیی ئەدەبی منداڵان، نایەوێت کتێبی منداڵان لە ڕوانگەیەکی بەرینەوە بناسێنێت و لە ڕووی جۆرگەلی ئەدەبی، بابەت یا ئاستی تەمەنی خوێنەرانەوە لێکی‌بداتەوە؛ بەڵکوو لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەی خوێنەرانی گەورەساڵە بە نیسبەت ئەدەبی منداڵانەوە کە کۆمەڵێک بیردۆزیی ئەدەبیی ئەمڕۆکانەی لە خۆ گرتووە و دەیهەوێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئەدەبی منداڵاندا بەراوردیان بکات.
ئەم بەرهەمە لەسەر چەند پێوەر دامەزراوە لەوانە: نووسەر، بەرهەم، جۆری ئەدەبی، ناوەڕۆک، پێکهاتە، بارودۆخ، کەسایەتی، گێڕانەوە، ستایل، میدیا و خوێنەر. کە ئەم پێوەرانە بابەتی یانزە بەشی سەرەکیی ئەم کتێبەکە پێکدەهێنن.

پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم کتێبە دەدرێت بەم کەسانە: 👇
توێژەرانی ئەدەبی منداڵان، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانە، ڕاهێنەرانی منداڵان و وانەبێژان، خوێندکارانی بەشگەلی زمان و وێژە و سەرجەم هۆگران.

ئەگەر ئەم دەقەت بەسوود زانی، سپاست ئەکەم بینێری بۆ ئەو کەسانەی هۆگری ئەم جۆرە خوێندنەوانەن🌱💚

Telegram| Instagram |
مەریوان‌شیعر
📚🌱ناساندنی کتێب(١) کتێبی "درآمدی بر رویکردهای زیبایی شناختی به ادبیات کودک" ناوی سەرەکی: Aesthetic approaches to Children's: an introduction بەرهەمی نووسەری ئامریکایی " ماریا نیکۆلایوا" یە کە لە لایەن " مێهدی حۆجوانی و فاتمە زمانی"ییەوە وەرگێڕدراوەتەوە…
ئەو هاوڕێیانەی هۆگری ئەدەبیاتی منداڵانن ئەتوانن سەردانی ئەم کاناڵە بکەن و کەڵکی لێ وەربگرن، ئەم کاناڵە بە بەڕێوەبەرایەتی کاک #ئارش_مێهرەبان بەڕێوە ئەچێ و بە شێوەیەکی زانستی کار لە سەر ئەدەبیاتی منداڵان ئەکرێت
🆕ناساندنی کتێب

📔#دەلاقەی_کاتی_دڵتەنگی

📄مژار: شیعری کوردی

دووهەم بەرهەمی شیعری سەیید #مادێح_کۆنەپۆشی ناسراو بە #زایەڵە

(غەزەڵ، مەسنەوی، چوارپارە، پێنجخشتەکی)


پیرۆزە و بە هیوای بەرهەمی زیاتر و باشتر




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کرێکارێک باخەوانی ماڵە دەوڵەمەندێک بوو

ڕۆژێک کرێکارەکه، کوڕەکەی لەگەل خۆی ئەبات بۆ کار
خاوەنکارەکە باوک و کوڕ  ئەبینێ
لە باوکەکە ئەپرسێ:

ئەمە کوڕی خۆتە

باوکەکە ئەڵێ: بەڵێ

دوڵەمەندەکە ئەڵێ: چەنێک قیافەی لە خۆت ئەچێ

کرێکارەکەش ئەڵێ:
قوربان گیان! ئێمە کرێکار و زەحمەتکێشین
خۆمان کاری خۆمان ئەکەین !


#بۆ_ناوەندگەرا....

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
هاوڕێیانی ئازیز، ئایا لە بەڕێوەبردنی کاناڵ و چالاکییەکانمان ڕازین ؟
Anonymous Poll
51%
(بەڵێ) ڕازیم
10%
(نا) ناڕازیم
38%
کاناڵ بەسوودە و چالاکییەکان زۆرتر بکەن
مەریوان‌شیعر
هاوڕێیانی ئازیز، ئایا لە بەڕێوەبردنی کاناڵ و چالاکییەکانمان ڕازین ؟
ئازیزان تکایە هەمووتان وەڵامی 👆ڕاپرسییەکە بدەنەوە 🙏🌸

هاوڕێیانی ئازیز، کاناڵ هیچ سوودێکی تاکەکەسی تیا نییە و بۆ خزمەت بە ئەدەبیاتی کوردی ئەبێ
🔴مەبەست لە دانانی ئەم کاناڵە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی بەرهەمی نووسەران و شاعیرانی مەریوان و گوندەکانیەتی لە یەک ژووردا
بۆ نموونە ئاگاداری #ڤیستیڤاڵە_ئەدەبییەکان_کۆبوونەوە_ئەدەبییەکان_کاتی_دانانی_پۆلە_فێرکارییەکان_ناساندنی_کتێب_شیعر_چیرۆک_و_چیرۆکەڵە_پەیڤکاتۆر_گۆڤار_دیکلەمە_و ....


تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانتان لە کۆمێنت دانێن یا بینێرنە پیوی بەڕێوەبەر👇 @Lugmanpurrostami
#چیرۆک

«ئاو دەوەرێ»

لە کەنارەکانی دوورە وڵات، پیاوێک بۆ "داهاتووی" دەگریا، گریانێک بە درێژایی هەستەکانی بۆ کچێکی نەخۆش... کچێک کە چاوەکانی نە بۆ خۆی بوو، نە بۆ ئەو...
لەوسەرەوە بە درێژایی ڕێڕەوەکانی تەنیایی فریشتەیەک هاواری دەکرد، هاوارێک پڕ بە گەرووی بێدەنگی، داوای ئەو تەمەنە لەدەست چووەی دەکرد کە نەدەگەڕایەوە، فرمێسکەکانی دڵۆپ دڵۆپ دەوەرینە سەر ئۆزۆن و وەریدەگێڕانەوە وەک ئەوەی تیشکی زیانبەخشی خۆر بن... تۆ بڵێی ئەوە ئۆزۆن بووبێ...؟! بەڵام ئۆزۆن تەنیا تیشک وەردەگێڕێتەوە نەک باران... بەڵام هەرچی بوو دڵۆپێک لەو فرمێسکە بارانییە لە ئۆزۆنەوە تێپەڕی و تکایە سەر لێوی ئەو پیاوەی هیوای گەڕانەوەی کچێکی هەبوو... لەرزەیەک هەموو جەستەی داگرت، سەرمایەکی سامناک... وەک ئەوەی هەمان نەخۆشینی ئەو کچە بەو دڵۆپە بارانەوە بووبێ، ئاخۆ ئەوە نیشانەی هاتنی ئەو کچە بوو؟! ئەو کچە مردبوو؟! نا ئەستەمە...  مەگەر ئەو کچە نەیوتبوو من لە ئێوە نیم؟! واتە ئەو کچە فریشتە بوو؟! فریشتەیەک کە باڵەکانی هێندەی پەڕەی گوڵ ناسک بوون و بە بای شەهوەتێک هەڵوەرین و ئەو کچە بوویە فریشتەیەکی زەمینی... ئەی کە وایە بۆ ڕۆشت؟! بۆ نمایەوە تا هەمیشە فریشتەیەکی زەمینی بێ؟! هەموو ئەم پرسیارانە مێشکی ئەو پیاوەیان دەخوارد... ئاخر بۆ... بۆ... لەگەل دووهەم دڵۆپە باران دا ئەو پیاوە سەیری ئاسمانی کرد، ئاسمان دەستی کرد بە گریان، دەنگێک لە دوورەوە هات بەڵام جگە لە سرووشت کەس نەیبیست... ئەو فریشتە بەدیار کەوت، لەسەر ئۆزۆن دانیشتبوو، لەو سەرەوە دەیتوانی هەناسە بدا... نەدەخنکا... باڵەکانیشی بۆ گەڕابوونەوە... دوو باڵی جیاواز و سپی وەکوو باڵی مەل... دوو باڵ کە ئەستەم بوو، دیسان ئەو کچە بکەنەوە بە فریشتەیەکی زەمینی... ئەسیر بوو لە نێوان زەوی و ئاسمان دا... دەبوو تا هاتنە دەرەوەی هاروت و ماروت لەوێدا ئەسیر بێت...  چاوەڕێ بکات... ئاخۆ دوای ئەوە چی لێدەهات؟! هەر لەوێ دەمایەوە و فرمێسکی دەڕژاند...! یان ئەویشیان لە چایەک دا وەک ئەوەی بابل بەند دەکرد... سەراوژێر...! ئەوجارە پەرچەمی خاوی تا کۆتایی چاکە دەگەشت و فرمێسکەکانی تک تک دەتکان و بەقژی دا دەچوونە خواروە و چاکە بەو تکە فرمێسکانە پڕ دەبوو و ئەو دەخنکا، ئیتر هیچ فریشتەیەک بوێری هاتنی بۆ زەوی نەدەکرد... کێ دەڵێ هاروت و ماروتیش ئێستا لە گریانی خۆیان دا نەخنکابن...! وەک دەڵێن مرۆڤ لە ئەشکەنجە دا گەر جەستەشی ڕزگاری ببێت ڕۆحی دەمرێ... یەعنی ئەشکەنجە وەک ئەو مردووخۆرانەیە ڕۆح لە جەستە دەکێشنە دەرەوە... ڕۆحت دەکێشنە دەرەوە لە دەمتەوە... بە کاتی سەرمایەکی زۆر... زۆر...  و دواتر هیچ... جەستەیەکی بەتاڵ لە گۆشەیەکی چایەک، زیندانێک، ژوورێک یان کەلاوەیەک دا وێڵ دەکەن... هەموو ئەم فیکرانە لە مێشکی ئەو پیاوەدا بوو... نا لە مێشکی ئەو فریشتەیەدا... کامە فریشتە؟! ئەو پیاوە هەرچی ئاوڕی داوە نە زەریایەک هەبوو نە کەنارەیەک و نە بارانێک... لە بیابانێکی چۆڵ دا وێڵ کرابوو... تەنیا... تینووی بوو... لەوێ چایەک هەبوو... چایەکی کۆن کە دەنگی تکانی ئاوی لێوە دەهات... تک... تک... ئاو دەوەرییە ناو چاکە... ئاو دەوەرێ...! ئەو دەنگە خۆشترین دەنگ بوو لە گوێی ئەو پیاوەدا بە ڕاکردن بەرەو چاکە ڕۆشت... بەڵام دەستی بە ئاوەکە نەدەگەشت... دوور بوو زۆر دوور... لە نێو چاکە پلەیەکی تێدا بوو کە بۆ خوارەوە دەچوو... ڕۆشتە نێو چاکە بە هیوای بینینی ئاو ڕۆشتە خوارەوە تا پێکانی بە ئاوی بنی چاکە تەڕ بوو، لە نێو ئاوەکەدا چۆکی دادا و دەستی کرد بە ئاو خواردنەوە... ئاوەکە تامێکی سەیری هەبوو... بەڵام ئەوە گرینگ نەبوو، تا توونێتی شکا هەڵنەستایەوە... دواتر بەرەو پلەکە ڕۆشت، بینی کە پلەکان شتێکی تەڕیان پێوەیە... دەستی لە پلەکە دا و دواتر دەستی دا لە زمانییەوە، تامی خوێنی دەدا... ئا خوێن بوو... کەمێک ترسا... کە لای کردەوە هەمان ئەو فریشتەیە سەراوژێر هەڵواسرابوو و قژی تا بنی چاکە دەهات و ئاو دەتکایە نێو چاکە... ئاو دەوەرێ...! جەستەی ئەو فریشتەیە خەریکی لەناوچوون بوو... هەموو ڕووخساری شێوا بوو... هەنێ شوێنەواری لێدان لەسەر جەستەی هەبوو و لێیانەوە بێ وەستان خوێن دەتکا... ئەو پیاوە زۆر ترسا... بە پلەکان دا سەرکەوت و ڕۆشتە سەرەوە... یەک پلەی مابوو بڕوانە دەرەوە... دوو پیاو کە هەر یەک دوو باڵی سپی گەورەیان هەبوو سەری چاکەیان داخست و تاریکی...
خەبەری بوویەوە... دەنگێک لە پشت سەری دا بە بەردەوام دەیوت: ئاو دەوەرێ...! کە سەیری کرد کچێک سەری بەسەر کاسەیەک ئاودا داخستبوو... لە قژی ئاو دەتکایە ناو کاسەکە و کاسەکە ئاوی لێ دەڕژا...


#ساریە_ئەرژەنگی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
دەقی میوان بەشی 2⃣ مژار: تەنز 🔴ئێوەش وان یان هەر من نازانم بە کوردی بنووسم؟! باوکم وتی چیرۆکێکت بهێنە با بینێرم بۆ هەفتەنامەی ئاوات. وتم نیمە. زەردەخەنەیەکی کرد و وتی دەی بینووسە.( وا ئەڵێ دەی بینووسە، ئەڵێی منیش وەک ئەم خەڵکە تەنها ئەمەوێ شتم چاپ بکرێ…
⬇️ دەقی میوان

بەشی3⃣


#error
🔰#تەنز


٭ باوکم هەموو کاتێ ئەڵێ: وەرزش بۆ سڵامەتی خراپە ڕۆڵە! دانیشە دەرس بخوێنە. ئەم هەموو وەرزشکارە باشە لەم کوردەوارییە چییان دەس کەوت تاکو تۆیش نیوەی ئەوانت پێ بدەن! ئەوان قول‌و‌قاچ و لوت و شتیشیان ساغ نییە، تۆیش وات لێ دێ. تاقەتی لووشکە لووشکی گریانی تۆم نییە، ژیر نابیتەوە بۆم! هەر چەندە بیرم ئەکردەوە لە قسەکانی باوکم نەمئەزانی کامیان باشە. هەر ئەیوت (Error، مشترک مورد نظر شما لە باشگاه خەریکە لووتی ئەشکێنن، دوایی بێن بۆ لای بۆ ماڵەوە. حەزیش لە ساندیس ئەکا، تکایە دوایی بۆی بهێنن).

ئەرێ بابە! ئەگەر من نەڕۆم بۆ وەرزش و دوایی ببم بە بووشکە و بمبەیت بۆ دکتۆر بڵێ چاوی دەربهێنە چاک ئەبێت! (دەی چاوم دەر بهێنن باشە یان بگریم و ترشیم بۆ بهێنیت ژیر ببمەوە؟ خۆ ببم بە بووشکەیش ئەبێ بە وەرزش خۆم بکەم بە شمشاڵ! دەی چۆن وەرزش بۆ سڵامەتی خراپە؟! (هەرچی خراپە بەلەزەتە، کاتێک نەخۆشیت و دکتۆر پێت‌ئەڵێ نابێ قارچک بخۆی، تۆیش لە خوات بووە کەسێک وات پێ بڵێ تاکوو ئیتر نەیخۆی، بەڵام هەندێ‌جار پڕ بە دڵ حەزت لە کەوچکێک قارچکە و ناتوانی بیخۆی، وا حەزی لێ ئەکەی ئەڵێی زستانە و تۆ حەز لە هەڵووژە ترشەکانی هاوین ئەکەی)
ئەی هاوار دیسان مێشکم ئەڵێ ( !Error، مشترک مورد نظر شما لە باشگاه خەریکە لووتی ئەشکێنن. دوایی بێن بۆ لای بۆ ماڵەوە، حەزیش لە ساندیس ئەکات، تکایە دوایی بۆی بهێنن. تۆزێکیش ترشی بهێنن با دڵم خۆش بێت).
وەرزش باشە یان دەرسخوێندنی وا؟! یان بڕۆم بۆ وەرزش و قاچی ڕاسم بشکێت و قاچی چەپم بگرنە گەچ!؟ هەر بەو قاچە ڕاستەوە هەڵ‌ئەسم بۆ ئەو بەنایەی قاچمی گرتە گەچ و تەختی ئەکەم. (ئەمەیش نیشانەی باشیی وەرزشە لە بەرانبەر دەرس خوێندندا")

ئەرێ ئێستا دەرس بخوێنم یان بڕۆم بۆ وەرزش؟! یان بڕۆم بۆ وەرزش و دەرس نەخوێنم؟ لەوانەشە بڕۆم بۆ وەرزشێک کە دەرس بخوێنن! دەرسێکیش بخوێنم کە وەرزشی قول‌وقاچ‌شکاندنی تیا بێت! لە هەمووی باشتر خەوە، با وچانێک بدەم، دێمەوە لاتان. لای ئێوە خۆش!


#ڕێناس_جەهانی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر pinned «هاوڕێیانی ئازیز، ئایا لە بەڕێوەبردنی کاناڵ و چالاکییەکانمان ڕازین ؟»
#پێکەنە



هـەڵوەرین ناگاتە باڵای پێکــەنین
پێکەنە دەی پێکەنە دەی نازەنین

#پەرۆش_مەریوان


📸 #جەمیل_محەممەدی
(وشکڵان)

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/29 07:19:34
Back to Top
HTML Embed Code: