Telegram Web Link
"پیری "

پیری ئەی داسی مەزرای جەوانی
تێغی بوڕەندەی شێتی ڕەوانی

ڕاگری ڕەوتی ، پەل و پۆ و باڵم
شیشەی نەبینی دوو چاوی کاڵم

بەفری ناوادەی کوێستانی سەرم
قاڵاوی مەلی دڵەی کەسەرم

هۆکاری پەنجە و دەستی لەرزۆکم
مامای ساقتی هیوای نەزۆکم

پردی ڕووخاوی وەرزی نەگەیین
ئەی قەتارەکەی بەزۆری ڕۆیین

هەگبەی خاترەت پێ نام بە شانۆ
نامتە سەر ڕێگەی مان و نەمانۆ

شەرات دا لە ژین ،لە باخی شادیم
هاوڕێ و هاو دەمی، هۆی نامورادیم

قەسری جەوانیم چرای کوژاوە
شەو خەوی هەڵکرد ، ڕۆژی بڕاوە

(تینوو)تۆیش ڕۆژی، ناوادەی ئەجەل
گەڵای ژیانی ، داخستی لە پەل

#فاتێح_تینوو


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_5850666701867191222.pdf
3.2 MB
▪️لە_داوێنی_ئاربەباوە
▪️گۆڤاری ئێلێکتڕۆنیی ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە
▪️ژمارە ١٢

🔲 لەم ژمارەیەدا، فایلی تایبەتی "پەیڤکاتۆر -کە لە لایەن کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە ئامادە کراوە- بڵاو کراوەتەوە. شیاوی گوتنە، کۆڕی پەیڤکاتۆر، سەر بە کۆمیتەی تەنزی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوانە.

بەرهەمی ئەم کەسانە لە فایله‌کەدا بڵاو کراوەتەوە:
بەیان دانیکەشی
سەرکەوت کۆنەپۆشی
هەوار هووشیار
محەمەد خەیاڵ
ئازاد بادڕووزە
مادێح کۆنەپۆشی
لوقمان پوورڕۆستەمی
خاڵۆ ڕەئووف
ئێقباڵ ڕاستی

#پەیڤکاتۆر


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دوا نامەی کۆڵبەرێک ...


کێوێکم ماوە بۆ ڕووکاری تۆ و
کەمینی کڵاشینکۆفە تێرەکان
ئازیزم
ئەگەر نەهاتمەوە
لە شەڕی نێوان نان و زوڵما
بزانە لە بەردەم ئەم فیشەکانەدا
هاوارم کردووە خۆشم ئەوی و
ئەوجار مردووم
ئەگەریش کۆڵەکەم دانا و گەڕامەوە
ئەوەلای ئەم شێعرەت بۆ ئەدەم بە کراسێکی پاییزی .....


#سوهەیب_عەلی


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دێ بەرامەی ژین بە ڕووی ڕۆحدا لە نێو گوندێکی دوور
لەو هـــــــەوای بارانی پاییز، بۆنی نانــــی سەر تەنوور

ئەو دەمەی بەرنوێژی دێ ئەشکێنێ بێــــدەنگی شەوێک
خۆری شـــــەرمن ئاسمان و شاخی هــەڵکێشا لە سوور

باڕە باڕی بەرغــــەل و قیژەی قـــــەل و قاز و مـــریشک
مۆسیقای خۆڕسکی دێیە ڕوون ئەکا ڕۆح وەک بلوور

بیری سۆمـــــپای دار و کڵپــــەی ، ناخێ بۆی پڕ کڵپەیە
قــــوڵتە قــــوڵتی کتری سەر سۆمپا دەکا دڵ پڕ سروور

ئای بۆ ماڵێـــــــکی بــــچووکی سادە ئەمــما پڕ ســـــەفا
پەنجــەرەی چێو ،جیڕە جیڕی دەرکی داری هاڵ و ژوور

بەر بــــەیان ڕۆحت بدەیتە بەر ورتەی ڕادوێــنی کۆن
فێنــــــکی ژین چۆن بە پڕتاو دێتە ناخت چەشنی نوور

جوانە تابلۆی چینی پیــــری ژیری بـــــەر مزگەوتی دێ
وێنەیـــەکی دەگمەنن لەم ســــەر دەما کەم کەن زهوور

کانیـی ئاوایی بە عەشقــــــــی کیژی دڵتــــەڕ هەڵقوڵا
خوڕە و هاژەی تازە وەک خـەونێ مەگەر بێنۆ حوزوور

تام و چێــــژی ژیــــــن لە زەرق و برقی ئەم ڕۆژگارەدا
ڕۆشـــــــتوە و بۆ چــــرکەیەکـیش بەم دڵا ناکا خوتوور


#محەممەد_خەیاڵ



9/9/99



🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
مەقامی سەفەر

#مۆسیقای_بێ_گۆرانی_باڵەبان

ژەنیار: کاروان باڵەبان


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"بەهاری ڕەشپۆش"

لەم بەهارە سەوزەدا، ڕەشپۆشی باوی گرتووە
هەوری تاوانی مرۆڤ، پێشی هەتاوی گرتووە

وابەدەستی ملهوڕ و زلهێز و خوێنخۆرانەوە
نیشتمانم دۆزەخێکە و تین و تاوی گرتووە

کچ، دەقیژێنێ بە دەستی خوانەناسی دەورەوە
کوڕ،شەپۆڕێکی لەسەر تەرمی گراوی گرتووە

لاو لە پێناوی خەباتا، کفنی سووری کردەبەر
پیری ئاوارەش ، کزە و گۆشەی کەناوی گرتووە

عالەمێ مەستن بەبادەی ژینی شاد و بێخەمی
داخ و ئازاری گەلم، قوڕگ و هەناوی گرتووە

دیمەن و باخی دراوسێمان، گەش و ڕازاوەیە
باخی ئاواتی وڵات، ژان و زوخاوی گرتووە

شاخ و دەشت و ماڵ، بەجێی بۆنی وەنەوشە و وەرکەمەر
بۆنی سینەی لەت لەت و جەرگی کوڵاوی گرتووە

بۆنی تاوانی گەنیوی خوێنمژانی بێ‌بەزەش
ئاسمان و هەور و با و چۆم و شەتاوی گرتووە

بۆ کرێی میللەتفرۆشی، ماڵی خوێڕی و خۆفرۆش
بۆنی دۆلار و چەک و گۆشتی گڵاوی گرتووە

داخەکەم گەل ناتەوانە و، چەشنی "ژاکاو"ی هەژار
چاوەڕێی دەرفەت دەمێنێ و تون کڵاوی گرتووە

#مامۆستا_ژاکاو

#ئەحمەد_بەهرامی
1397/1/28



🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
䔆䘆찆 㤆✆㐆䈆
㤆⼆䘆✆䘆 ꤆ㄆ찆䔆
منی عاشق


#عەدنان_کەریم

#گۆرانی


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"وەنەوزی پێکەنین"

لێمگــەڕێ تاوێ وەنـــەوزی پێکەنیـــن بمباتـــەوە
لێمگەڕێ با تاڵی ئەمجـار قوم بە قوم نەمخواتەوە

زەردە نامۆیە بە لێـوم شـەو لە بەختم بەربــووە
لێمگەڕێ دەی با لەسـەردا مەستییەک بمشواتەوە

بێ بـەهـاری ئـەم بـەهــارە بێبەرانــە کـوشتمــی
یاغەزەڵ دەستــم بە دامان خـۆم خزانــدە لاتەوە

بەرگــڕی حەسرەت دمێکە مێمــڵــی ناخـــم بـــووە
لێمگەڕێ با ســەرخەوێکــی تازە لێــم ڕوو باتەوە

شەڕ لە نێوانی من و بەختە ئەبێ مــن سەرکەوم
بەرکوڵی ماچێ لە باجـــی تووڕەییـــم پێ باتــەوە

ڕازی ئــەم ژانــە لــە خــۆڕا نایەتە نووسین هـەتـا
ئاشکــرا لێــوم نەنووسێ بــەو پـەڕەی گۆناتــەوە

#پەرۆش_مەریوان


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
های لە کوێ

ئەی شەمامەی خۆش بەرامەی جاری جاران های لە کوێ
وەی هەناسەی پڕلەتاسەی ڕۆژگاران های لە کوێ
گوڵ بەهانەی بەرحەگاڵی مەیلەوئاڵی گرتەوە
زەردەشێوەی شێعرەکانم بەختەباران های لە کوێ
تۆی نەهێنی دێڕەکانم شەکری شێوەت شاهیدە
چای خەڵووزی خەمبەزێنی دەم ئێواران های لە کوێ
هەردەپێوم چۆڵەوانی و ڕادەکێشم سێبەرم
بەردەبازی ڕۆح دیارە و بێ هەواران های لە کوێ
لەنگە کێشی بەرهەمی نۆ، خوانەکردە گەرنەیی..
بۆت ئەشێتێم ئەی مەراقی بێقەراران های لە کوێ
کورتەنامەت خەمڕەوێنە گەر بە لوتفی قامکت
سیاوچەمانەی ئاگرینی شەوبێداران های لە کوێ
با دیواربێ چارەنووسمان گوڵهەناری لێئەدەم
ناسکەجامی نیشتمانی بەردەباران های لە کوێ

#کامیل_داوەری


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداریی


دۆستان و خۆشەویستان
هاوڕێیانی دڵسۆزی ئەدەبیات و نیشتمانپەروەرانی ڕاستەقینە و هێژا



هەر وەک ئاگادارن لە سەر داخوازی زۆرێک لە ئازیزان کاناڵی مەریوان‌شێعر دامەزرایەوە و تا ئێستا هەوڵمان داوە کاناڵ بە جوانترین شێوە و بە بێ جیاوازی بەرهەمی نووسەران و شاعیران دابنێین و بەڕێوەی بەین
بەڵام تا ئێستا بە دوای ناوێکی شیاو و گونجاودا گەڕاوین بۆ کاناڵ، کە هەموو بابەتەکانی نووسەران و شاعیران و ... لە خۆ بگرێت و کاناڵ ببێتە کاناڵێکی سەرچاوە

هەر بۆیە پێویست بوو ناویی کاناڵ بگۆڕدرێت بە ناوێکی تر کە هەموو باتەکان لە خۆ بگرێت کە لێرەدا بریتییە:

#شێعر
#ڕۆژنامە
#پەیڤکاتۆر
#دەقی_ئەدەبی
#ناساندنی_کتێب
#بانگهێشت_بۆ_کۆڕ_و_کۆبوونەوەی_ئەدەبی
#دیکلەمە
#چیرۆک
#چیرۆکەڵە
#ڤیدۆ_و_دەنگی_پەیوەندیدار_بە_ئەدەبیات_و_هونەرەوە
و....

بۆیە ئێستا زیاتر لە جاران پێویستمان بە پاڵپشتی و دڵسۆزیتانە کە بە ناردنی بەرهەمی خۆتان یا هاوڕێ نووسەر و هونەرمەندەکانتان کاناڵ بڕازێنینەوە

🛑لێرەدا خاڵێکی گرینک کە ئەبێ باس بکرێت :

کاناڵ کاناڵێکە بۆ دەرکەوتن و لەبەردەستدابوونی بەرهەمی نووسەران و شاعیرانی مەریوان
لێرەوە بە ئاگاداریتان ئەگەیەنم کاناڵ پەیوەندی بە هیچ کۆڕ و ngoیەکی تایبەتەوە نییە و نابێ
لێرەدا کەس یا لایەنێک زەق ناکرێتەوە
کاناڵ تاکەکەسی نییە

بە بێ جیاوازیی پلە و پایە و زانیاری
بە بێ جیاوازی شار و گوندەکان
بە بێ جیاوازی ڕەگەزەکان
بەوپەڕیی تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەرهەمەکانتانین


دڵنیاین هیچ کار و کردەوە و بەڕێوەبردنێ بێ کەموکووڕیی نابێ بۆیە بە دڵفراوانییەوە چاواڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانتانین



لە ڕۆژانی داهاتوودا ناویی کاناڵ لە ناو کاناڵدا بە شێوەی ڕاپرسی لە خزمەتتان ڕائەگەیەنین


هەر کەس ناویی باش ئەزانێ ئاگادارمان بکاتەوە


@Lugman_purrostame



3ی گوڵانی 2722ی کوردی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"باپیرە"

ئەم چەن ڕۆژە زۆر غەریبیم دەکردیت ، دەمگووت خۆزگە دەمتوانی وەک وشەیەکی شاردراوەی خۆم لەناو دێڕێک حەشار بدەم و بەرەو پیرت بێم
دەزانی کە گەنمەکان گەورە بوون ؟ وەک ئەو کاتەی کە ڕۆیشتی سەوز نین، ئەو داربەڕووانەی کە پێکەوە دامان نابوون ئێستە زۆر گەورەبوون؛ بەجۆرێک کە دەمم بە لقە بەرزەکانیان ناگات و ناچار هەڵدەخەمەوە تا بە گوێیاندا بچرپێنم و بڵێم بەم زووانە باپیرە دێتەوە، بەڵام نازانم بۆچی ڕەنگی گەڵاکانیان زەرد و سوور بووە ! دایکم دەڵێت پاییزە !
بەڵام خۆ من نازانم پاییز چیە، تۆ تەنیا بەهارت بە پەپوولەکانم ناساندووە.
چاوەڕوانم بێیتەوە و مانای پاییزم پێ بڵێیت...
باپیرە، دەزانی کە مەڕەکان سێ بەرخی بچووک و جوانیان بووە ، دوانیان سپین و ئەوەی تریان قاوەیی و سپییە، خۆزگا تۆ لێرە دەبوویت و پێکەوە ناومان لێ دەنان ، دایکم بە بەردەوام دەڵێت باپیرەت بۆ شوێنێکی دوور نەڕۆیشتوە زوو دەگەڕێتەوە ، هەر بۆیە من هێشتا ناوم لە بەرخەکان نەناوە چاوەڕوانم تۆ بێیتەوە و پێکەوە ناویان لێ بنێین .
باپیرە من نەمدەزانی چۆن نامەکەمت بۆ بنێرم و باسی خەمەکانمت بۆ بکەم ، بەڵام دایکم پێی گووتم :« کچە جوانەکەم باپیرە هێندە لێت نزیکە بە جۆرێک کە کاتێک ئاوی گوڵەکانی باخچەکە ئەدێری دەتوانێ بتبینێت و کاتێک قسە لەگەڵ بەرخەکاندا دەکەیت و ئاو بۆ باڵندەکان دەبەیت باپیرە بە خۆشحاڵییەوە سەیرت دەکات و پێدەکەنێت ، هەر بۆیە دەتوانیت نامەکانت لە بن داری تووەکەدا بخەیتە ژێر خاک، دڵنیا بە ڕەشەبای پاییزی لەگەڵ دەنکە خۆڵەکاندا نامەکت دەبات بۆ باپیرە، بەڵام بەرلەوەی کە نامەکەت بخەیتە ژێر خاک جارێک بە دەنگی بەرز بیخوێنەوە با دارتووەکەش گوێی لێ بێت و کەمێک لە ئازاری بە دەنگی تۆ بسرەوێ »، نازانم بۆچی کاتێک دایکم ئەم قسانەی بۆ دەکردم ئاو بە چاوانیدا دەهاتە خوارەوە و دەیگوت شتێک کەوتۆتە چاومەوە...
بڕیارم دا نامەکە لە گڵ بنێم تا ڕەشەبا بۆتی بهێنێت، بەڵام نازانم بۆچی لە دوای ڕۆشتنی تۆوە لە ژێر داری توەکەدا دوو بەردی گەورەیان لە بەرامبەر یەکدیدا داناوە و لەو نێوانەدا گوڵ دەرهاتووە، گوڵەکان گوڵاڵەی سپین،
هەر لەو گوڵاڵانەی کە تۆ خۆشت دەویستن و لە پەلکەکانمت دەدان و جارجاریش لە بەینی لاپەڕەکاندا ئەتدایە دەستی وشەکان،
دەزانی باپیرە لە دوای ڕۆشتنی تۆ من هەرکاتێک بێزار دەبم دێمە ژێر داری ئەم تووە و لە خەیاڵمدا تۆ دەبینم کە لە پەنای داری تووەکەدا دانیشتوویت و وەک هەمیشە چیرۆکم بۆ دەگێڕیتەوە و لە سەر سەرت کۆمەڵێک مەل دێن و دەڕون ، تۆش کراسێکی سپیت لەبەردایە و چەپکێک گوڵاڵەی سپی بە دەستەوەیە، کە دەمهەوێت دەستیان لێ بدەم و لێت وەرگرم خەیاڵەکان لەبەرچاوم بزر دەبن، من دەمێنمەوە و داری تووەکە و تەنیایی دوایی فرمێسکەکان ...
من ئەلەرزم لەم سەرمای بێ تۆییەدا و ئەو گوڵاڵە سپیانەی کە بە هێمنی سەما بۆ هاتنەوەت ئەکەن
باپیرە ئەم دارتووە پردێکە لە نێوانی من و تۆدا
و تۆ چەترێکی بۆ ئەو کاتانەی لێزمەی ئازار و غەم ڕۆژگارمی تەنیوە
ئای باپیرە ....


#ساریە_ئەرژەنگی

#کورتە_چیرۆک

🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خۆ هەر ئەو کاتەی بە ڕووتا داوەری ئەسرینی ڕوون
ڕوون بوو لێم خولیا و خەفەت چۆن تێکەڵی سیمات ببوون

وا پەژیوانیت بە دەم هاوارەوە درکاندووە
ئەلفی باڵاکەت لە بەر چاوی خەیاڵا بۆتە نوون

سەردەمانێک ڕووگە شێعری من ئەتۆ بوویت و ئەتۆ
دەم لە هاوار، دڵ لە سۆ و چاویش لە گریان دوور ببوون

چاوەڕێ بووم چاوەکانت چاوگی ڕووناکی ببن
داخەکەم خۆ هەر نەبوون و هەر نەبوون و هەر نەبوون

هاتی بۆ چەند چرکەیەک؛ خۆت وەک ئەویناران نواند
تیری ژاراویت لە دڵما چاندووە ئێستا بە چوون

پاشگەزی پەیمانی پێشووتی ئەتۆ و من باوەشم
وردەڕەگ هەرچی هەسی هەر وا لە سەر بڕیاری زوون

#بەیان_حسەینی


کتێبی #شنەی_بەیان کۆمەڵە شێعری خاتوو بەیان حسەینی ناسراو بە بەیان مەریوان



🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
قەدەر

#زەکەریا_عەبدووڵا

#گۆرانی




🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"پورە گوڵچینی دار کێکف"



لە نووسینگەی کانی ژنان، لە چەم کانی
جل شۆرک و بەردە نوێژ و کەناراو و
دیوارێکی کورتەباڵای وشکەکەڵەک
لە سەر ئیدەی سێ پلووسکی کلکەتەوراس
کونفرانسێ ڕۆژنامەوانیان ساز کرد
دوای شیکاری بارودۆخی ئەوسای ژنان
تریبوون ئازادێکیان دانا....
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بۆ یەکەم جار
دار هەرمێیەکی لەڕکەلە
بەچەپکێ سمڵی یەخەوە، چووە بان و
چاوی سڕی و بەسەرهاتی خۆی دەس پێکرد:
لەگەل ژانا تێک ئاڵابوین
خاس نازانم، بەڵام بە پێی "کاروان کوژە"
فرە لە شەوی نەما بوو
کات ژمێرێ چتێ زیاتر....
ئەوکاتەی من نۆسکەم بوو
هەر لە پەسا ئەبوورامۆ و
دیسانەوە، ژانێ ئەهات ئەیپروانم و
شینایی چاومی ئەگلان
لە بیرم دێ، لە بەین پەنجەی دڕی ژانۆ
"پوورە گوڵچین"م ئەبینی
خێرا خێرا، بە ناخمدا سەر ئەکەوت و
مشتێ ورەی پیا ئەپاشیم
دیسانەوە
بە بزەیەکی نارنجی پڕ لە هیوا، پێی ئەوتم:
"هاها زووکە، حیزەڵانە، خیرەتت بێ
ئێستە کچێکی جوانت ئەبێ"
کەوای ئەوت؛ ئۆقرە ئەهات
وەکوو میوان، ئەچوە گیانم
شەوی مابوو
من و ژان و پوورە گوڵچین هەر خەریک بووین
تا گورک و مێش
لەوکاتەوە، بۆ یەکەمجار بووم بە دایک
پوورە گوڵچین ڕاسی فەرموو
کچێکم بوو، ئێستە گەورەس
ناویشمان ناوە "نیشتمان"
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
جاری دووهەم؛ شێڵانەیەکی ترساوی ڕەنگ پەڕیوی زەردەڵانە
هاتە پێشێ و میکرووفوونەکەی دوورۆ خست
نەبا دەنگی فرە بڕوا....
وتی: جارێ من شایەت بووم، بە چاو بینیم
جەمال کوڕی کۆمەڵە بوو
پاستارێکی ڕیشاوی زل
هەموو ڕۆژێ، کاتی مەشکە، بە جوێن و شەڕ
پوورە گوڵچینی دا ئەگرت
ئەیوت: ئەبێ بیهێنیتۆ
نابێ کوڕت کۆمەڵە بێ
هەرچێ پوورێ "قەڵخان"ی ئەخست، کەڵکی نەبوو
ئەمجارەیان هاتە خوارێ، هاتە پێشێ، تا ڕیش کابرا
کە زیلەیەکی تێ سرەوان
ڕیشی کابرا، وەکوو خوری ژێر دەس "هەلاج"
کەوتە شەکە و لە یەک ئاڵا
لە دوای ئەوە، ئیتر من کابرام نەبینی بێتۆ بەویا
بەڵام بەخوا، من زۆر ترسام، لەوکاتەوە ڕەنگم زەردە
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
جاری سێیەم؛ " دێسپا"یە هات
بەڵام ئەم زۆر کەم قسەی کرد
وتی: گوڵچین چێشت لێنەری هەموو وەرزی
باخچەکان بوو
ئیتر پڕمەی گریان گرتی و سەکۆی جێهێشت
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
چوارەمین جار؛ پیرە توویە، مێخەکاوی، خۆش پێکەوتوو
کوت و مت" عەینای خوڵامێ"
هاتە بان و وتی: گوڵچین لە سەرشکان و دەس شکان
هەتا شەڵتە و زەخم و قۆزە
تیمارکەری دار و گوڵ و باخ و هەرد بوو....
کە ئەهاتە سەرین نەخۆش
چارەکەیەکی چوار گۆشە
شفێ و ورەی بۆ ئەهێنا
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
ئەمجارەیان، توولە ڕێیە باریکەلەی قژ تۆزاوی
هاتە پشت میکرووفوونەکە
ڕەق و دڕێژ و خۆڵاوی، وەکوو ژێنی ژنی دێهات
وتی: ڕۆژ باش
کەس نەزانێ، من ئەزانم.....
پوورە گوڵچین تێکۆشەرێ کۆڵنەدەر بوو
لە کاتێکدا حەمەی کوڕی زیندانی بوو
دوو ساڵ ڕەبەق، بە پێخاوس یا جوتێ پێڵاوی شڕۆ
یەخەی منی بەر نەئەدا و منی ئەپێوا ....
تاکوو حەمەی لە ژێر سێ دارە دەر هێنا
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تریبوونەکە بەردەوام بوو
گەلێ هاتن، بیر و ڕای خۆیان دەر بڕی
نان تەنووری، شارای تووتن، بەوش و پشت بەوش
لێف و جاجم ، سێتەی گوریس و دەسپێچک
کاکڵەی باسی هەر هەموویان سەنای ئەو بوو
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لە ئاخردا، گوڵە باخێ
سەر نووسەری ڕۆژنامەیەکی دار بەڕوو
کە خولیای کاری مێژووی بوو
هات و وتی:
سەد مخابن! وێنەی گوڵچین گوڵی زۆرمان
لە ژێر هێلی نەنووسراوی ڕەنجا ونن و
ئیتر مامانی وەکوو ئەو
نابێتە میوان هیچ گوڵێ.


#ئەحمەد_ئێران_پەنا


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Bêhzad Qadirî
çîroki Bêdengî

"چیرۆکی بێدەنگی"

نووسەر و دەنگ: #بێهزاد_قادری


🛑بەناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"بادەی قورئان"

پەخشان


🟢 بۆ شەوانی قەدر


نووسین و خوێندنەوە:
#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی "#ماتەم"




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
خۆزگە توانیبام بتکەم بەم شێعرە
درێژە ئاوازێک
بۆ چرکە کۆڵانەکانی یادەوەری
شێعرێک بنووسم و ھۆمەر بتکات بەگۆرانی

خۆزگە توانیبام شەوبام و گریان دابێنم
لە شەوەوە تا باوەشی تۆ چەند دەفتەرە؟
زەمەن گەڵایەکەو بیر لە پاییز ئەکاتەوە
بموەرێنە
بمدۆڕێنە
با وەک چۆن تۆ ڕۆژھەڵات
منیش "ئاوا" بوون بەجێبێڵم

لە لەرزۆکەی نیگاتەوە تا باوەشی ئەم شێعرە
ھەر وشەیە و ھەڵەخزێ
ھەر سەروایە و لێم ئەکەوێ
سنوورەکانی خەیاڵ
ھەتا پشتی پەنجەرەی ژوورەکەم بڕ ئەکا
بەڵام تۆ!
لەمندا خۆت ڕووت کەوە
بمگەوزێنە
بمخولقێنە
من لەتۆدا بەدنیا دێمەوە


#نیان_کۆنەپۆشی



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"قەدر"

شەوە و قەدرینە و من شەرموو حزووری
بییەن یەکجار سەماوات غەرقوو نووری

بە تەفسیروو، کەلامی‌ و نۆتقوو یاری
مـەلەک ئامەن، جە چینوو بێ‌ شماری

کـەرا سـەردانوو دیداروو زەمینی
بە واتەو دەفتەری‌ و عێلموو یەقینی

جە درگانەت کەروو یاڕەب تکایە
نیگایـە، نیم‌ نیگایـە، یا شیفایـە

بە ڕەحموو حێلموو ئیعجازوو سیفاتت
ئۆمیدم تۆنی سـا بەخشەم بـە زاتت

قـەڵەم کێشی بـە ئەعماڵی سییاهم
مەلوول و شەرمەساروو پەڕ گۆناهم

بەریم ڕێزوو شەوان بێداروو قەدری
بوینـوو دیمەنوو ڕۆجـیاروو بـەدری

بـلوو چینوو ڕەزامەنداو بەرینی
کەریم سێراو و حـەوزوو نازەنینی


#فەریبا_زەندی

(#گەڵا_ژانی)



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
پێی بڵێن


#زیاد_ئەسعەد

🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان




https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/10/01 07:12:49
Back to Top
HTML Embed Code: