Telegram Web Link
ئاڵاوەتە پەلکەم
زام و
گەشە دەکات
حەیران ....

#ڕێناس_جەهانی

#کورتە_شێعر

🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چی لە ئاژاوەی خەیاڵ کەم دێ لە بێدەنگی شەوا
کەی ڕەوایە پیر بکا پرچم لە بێڕەنگی شەوا

تا بە چاوت خۆ دەشوبهێنە فەلەک دەگرێ یەخەم
سەدکەڕەت چۆڕاوە ڕۆحم لەم هەرا و جەنگی شەوا

چۆن لەیادی ڕانەبوردوم بەم لە ڕوویەکی سپی
چاوەکانت چەن پلەی بەرز بوو بەسەر ڕەنگی شەوا

هەرچی نازی شەو ئەدا شیعرم خەمێ کەم کاتەوە
هێندە دژوارتر دەزڕکێ خەم بەسەر زەنگی شەوا

خۆزگە مەودامان بە ڕادەی ئارەزوومان دوور ئەبوو
دڵ خەمی دووری نزیک ئەیدا بەسەر سەنگیی شەوا

شەو له شیعرێکا هەناسەم نا بە سینەی تەنگەوە
تۆکە نیت هەرشەو لەشیعرێک دەچمە دڵتەنگی شەوا

ڕۆژ لە بەزمی سەرشەقام‌دا هەوڵ ئەدەم ون بی بەڵام
چی لە ئاژاوەی خەیاڵ کەم دێ لە بێدەنگی شەوا



#ئیسماییل_ڕەمەزانی




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان وەک پیاوێکی پیر و کچێ

مەریوان لە پیاوێکی پیر ئەچێ، ئالزایمری گرتووە و جاربەجارێ نەبێ هۆشی بە خۆیدا نایێتەوە. ئەوجارانەش ئەگەر تاقەتی ببێ، بە دەم سیگارکێشانەوە شێوە و شێوازی هەندێ لە رۆڵەکانی ئەناسێ و لە نێوان قۆزە قووڵەکانیدا کە جامانە و ڕەشتییەکەی سەری ئەلەرێنێنێتەوە، بە زۆر هەندێ وشەی لەدەم دەردێ و بە «ئای ڕۆڵەگیان ئەوە تۆی»، «لە کوێ بووی» و «کەی هاتی» سەرسەری شتێ ئەڵێت و خێرا دووبارە لەبیری ئەچێتەوە خۆی چییە و کێ کێیە. تەنها شتێ لەبەری نەبێ مێژووەکەیەتی. بۆ داهاتوویش هیچ پلانێ نازانێ و هەمووی داوەتە دەستی تەقدیر و ئەم و ئەوێکی زۆر نزیکی خۆی کە هەندێ پێیان وایە ئامۆزا و زاوا و میمکەزای خۆیین. زۆر سەیرە نە مێژووی هەیە و نە داهاتوو. بە گشتی ئالزایمری ئەم لە جۆرێکی دیکەیە. پیاوێکی پیری تەمەن شەشت و حەوت ساڵ و بیبینی پێت وایە لە سەد ساڵیش بەرەوژوورترە. لە پشتێن بەرەوژوور پۆشتەیە و بەدەوڵەمەن ئەخوات و بازرگانە و خەریکی ئیشی مەرزە و ترەیلی هەیە و «مەرزی باشماق» بە هەموو کارگێڕەکانییەوە ئەیناسن و حورمەتییان بۆی هەیە. لەوێ ئەم پیرە بازرگانە وەک کەسێکی دوور لە هونەر، هەرچی بەرپەلکەوێ ئەیکات و گوێ بە ویژدان نادات. هێلکە و باقلە و مریشک و نان و نەوت و گاز و سێف و خەیار و تریاک و حەشیش و مەشرووب و دۆینە و کتێب و مناڵ و ژن و حەگاڵ و جامانە ئەینێرێ بەو دیوا و لەو دیویش هەرچی قازانجی ببێ و نەبێ لە نەوت و لە حەبی چاقی و شەربەتی قۆزە و ماسیخۆر و ماسیسێن و قورسی لاوازی و حەبی جنسی و هەرچی کڕیاری بێ ئەیهێنێ.
زۆر سەیرە! لەپشتێن بەرەوژووری ئەیەوێ لە پشتێن بەرەوخواری قووت بدات. شۆرا و فەرماندار و شارەدار و پۆلیس و حاجییەکانی مزگەوتیش ئەیناسن و کاری بۆ جێبەجێ ئەکەن و لە پشتێن بەرەوژووری دائەنیشن. بەس هەرچی بۆ بکەن وەنەبێ بە دڵ بۆی بکەن. بۆ مەنفەعەتی خۆیانە و مەریوانیش خۆی ئەیانناسێ و سفرەی بۆ ڕاخستوون و هەرکەس دێت، یانی هەندێ کەس دێن بەشی خۆیان ئەبەن و سڵفیشی لەگەڵ ئەگرن و ماڵی بەرز و ماشینی جوانیش ئەکڕن و مەریوانیش تەماحی بڕیون. مەریوان خۆشی ئەوێن. بەڵام لە پشتێن بەرەوخواری خۆش ناوێ. لەپشتێن بەرەوخوار مەریوان ژێرشەرواڵییەکی ڕێڕێی کەوە و سپی زۆر شرۆڵەی لە پێ دایە و ئەشەلێ و گۆرەوییەکانی لە قنەپاژنەوە دڕاون. زۆربەی خەڵکی ئەم لاخوارووەی ئەبینن و چاویان بە مێزەرە و رەشتی و رانکەوچۆخەکەی لاسەرووی ناکەوێ. بگرە هەر وا ئەزانن مەریوان ئەم ژێرشەرواڵە دڕاوەیە. خۆشیان ئەوێ. رێزی تایبەتی لێ ئەگرن و ناهێڵن بقۆزێ و خۆی پیس بکات و بە تەنها بچێ بۆ سەرەشۆرگە و زۆر شتی تریش. مەریوان لەسەرەوە هەرچی ناشیرین بێ، لە خوارەوە رەزاسووک دیارە. پڕە لە راستی و دڵسافی و جوانی. مەریوان؛ لە پشتێن بەرەوخواری زرێبارە. کووچەوکۆڵانە. کلتوورە. ئەخلاقە. لە خوارەوە نە شارەوانی و نە دەزگای فەرمی لێ نییە. هیچی لێ نییە. مەرز و پووڵ و پارە و دزی لێ نییە. لە پشتێن بەرەوخوار پڕە لە دڵی ناشاد. پڕە لە کرێکار و کۆڵبەر.
مەریوان لەپشتێن بەرەوخواری پڕە لە نووسین و شێعر و گۆرانی و خوێندن و مەدرەسە و بنەماڵە و ئێوارانی شلۆق و تەسادف و بیمارستانی شپرز و کاول و نان و مێوە و ئەشغاڵ و لاوانی بێژن و کچانی نائومێد.
مەریوان زۆر سەیرە. لە پشتێن بەرەو خواری وەک هەمان ئەو کچەیە کە تا مردنی باوک و دایکی پیر و کز و کەنەفتی خزمەتیان ئەکا، کەچی میراتی باوک و دایکەکە کوڕەکەیان ئەیخوات.
مەریوان زۆر سەیرە. هەندێ جار تەنانەت تۆیش تووشی ئالزایمر دەکات و تۆیش نایناسیتەوە.



ئاییی مەریوان تۆ چیت لێ بە سەرهاتووە ...


#سوهەیب_عەلی





🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قەدەغەکراوەکەم


شێعر و خوێندنەوە

#فەریاد_غەفووری

#دیکلەمە


🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
وشەی کوردی
نەجمەدین غوڵامی ـ نامەکانت
نامەکانت


#نەجمە_غوڵامی


#گۆرانی

🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"سەرپۆشی ئەوین"

چاوەکانت هەست ئەکەم ڕێگەی بەڕۆحم بەستووە
چــاوەنــۆڕیـی تــا بـنـاری بـاوەڕم هــەڵـخستووە

واژە واژەی نامەکانت چـەن حەزەریان پـێـوەیـە
ئـاشـکرا دەستێکە لـەرزی بـۆ دەروونت ڕستـووە

بـاوەڕت نـاگـاتـە بـاڵای ئـارەزووی نـاخـت دەڵـێی
بێ وەفـایی ئـەم زەمـانـە زۆر شـتی دەرخستووە

دەسـتەکان دەگـریتە بـاوەش تا بـڵـێی تـەنیابە ها
دیارە کۆمەڵگا چەنێک پەنجەی ئەوینی گەستووە

چـاوەکەم زانی لەمـن نـازت لـە شەرما شـاردەوە
بێخەبـەر ماوی دڵـم چۆن شیعری بۆ ڕێ خستووە

سەیـری نـێـوان دەسـتەکانـتکە بەوردی تـێدەگەی
ســەردەمـانـێـکە دڵـم ڕۆحـی لــەوێ داخـستووە

هـەستەکانت هەڵگـرەو بشکێنە سەرپۆشی ئەوین
بـاوەشـم دەسـتی دەمـێـکـە بۆ قـژت ڕاخـستووە

#ئەیوب_حەق_بین(قەرزار)



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
چاڵی سیاسەت

شێعر و خوێندنەوە :

#مامۆستا_جێماو



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢 کۆڵبەر نەبێ، گوللەکان چەکەرە دەکەن!




▪️ خەیاڵم بارانی خووساند.
▪️ڕۆشتمە زرێبار گۆزەڵەی ئاوەکەشم وشک بوو!
▪️دڵپڕیم لێوانی تەمەنی سەڕڕێژ کردووم.
▪️هەشتا لە سەدی مۆبایلەکان سکپڕن!
▪️سەبری وتوویە شوو ئەکەم، بەو مەرجەی پیاوم دەس کەوێ!
▪️قەڵەم قۆربانی نووکت بم، وشەکانم کون کون نەکەی!
▪️نان بۆ تریت و گۆشتیش ئێوە خۆش.
▪️سەرێک بە دەسماڵێکەوە گرێ درا بوو!
▪️پیاوی دوو ژنە کیسەی کون کونە!
▪️ئیمان دەمێکە مانی گرتووە!
▪️لە دەسماڵ سەرەکەی دایکمەوە فێری سەربەستی بووم!
▪️کەلەبچە بازنەی دەستی بێ دەسەڵاتە!
▪️ئەوینێک بوو بە کاندیدا، تەواوی شێعرەکان بوون بە دەنگ.
▪️مانگم لە ژێر پرچی ڕەشی تۆدا دۆزییەوە!
▪️لە پانتایی ئامێزتدا، زانیم چەن بچووکە دنیا.
▪️یوسفیچ بەرگەی سیاچاڵی دیدەی تۆ ناگرێ.
▪️لە بەحری شینی چاوی تۆدا چەندە حەز بە خنکان ئەکەم.
▪️کە سەرم نا بە سنگتەوە، ناڵەی نەیم بیر کەوتەوە.
▪️بێ دەنگ بوو بە پاڕلمانتەر!
▪️هەناسەکانم لە ژێر هەرەسی تەنیاییدا ڕەق بوونەوە.
▪️هەموو هەناسەیەکم تۆپەڵە بەفرێکی پێوەیە!
▪️کاتژمێری چاوەڕوانیم نووستووە!
▪️مەلێک کەوتە ناو وان، بوو بە مەلەوان!
▪️ئاو لافی دا،بوو بە لافاو!
▪️لە ڕۆژی هەڵبژاردنا دەنگم دەنگی لێوە نایە!
▪️جانتای خەیاڵم پڕە لە وێنەی چاوانت.
▪️من ئەو ژنەم پەنجەکانم ئەکەم ئەوینداری قەڵەم .
▪️ماچێکی تەڕ، وێڵی لێوێکی تینووە!
▪️"بێکەس" منی نەدیبوو وا ئەو ناوەی هەڵبژارد!
▪️ئەوەی لە بەرچاوە، چاوەزاری پیویستە!



#بەیان_دانیکەشی



#پەیڤکاتۆر




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"پێبکەنە..."

تۆ نازانی
پێکەنینت وەکوو ئاوە
ئاوەدانیت بۆ ئەهێنێ و
ئەڕژێ بە دیمەن نیگاوە
پێبکەنە
ئەوەی کە من تیا ئەیبینم
تۆ نایبینیت،
لێوەکانت دوو تۆڵاشە ناسکە بەردن
ددانت پۆلێ ماسییە و
هەتا بڵێی سپی و وردن؛
کانی زار و
خزکەی ماسی بەسەر بەردا
ئۆقرەدەری هەزار دەردن...
من ئەیبینم
ئەو پەرچەمەی بە بی باڵات شۆرە بووە
بە لاجانگت پێچ و قەتران داکەوتووە،
خەسارێکی وای لە تابڵۆی ئەم جیهانەدا خستووە...
تۆ نایبینیت
ڕازی نیگات
ها لە چاوانی هەنگوینیت،
تێکەڵێکە لە ڕەنگامەی
هەموو گوڵی سەرزەوینیت...
تۆ نازانی
پێدەکەنی
کەوانی بڕۆت باز ئەبێ
ڕیزێ خەدەنگی پڕنازت
لە مژۆڵان دەرباز ئەبێ؛
بمهاوێژە بە خەندەیێ،
بمخەرە بەر ڕێژنگی خۆت
دڵم حەزەو شەهیدبوونە
با لەم ڕێگە سەربازە بێ...



#جەمیل_محەممەدی




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئۆغر بێ

ئۆغر بێ ئۆغر میوانی ئازیــــــز
پاش ماڵئاوایی کوێت بنیاد ناوە

بە دیداری ڕووت هێشتا تامەزرۆم
بێ تۆ بێ ئۆقرەم وەک تۆز بە باوە

بە دڵنەواییت لە ژوور هاتمە دەر
گسکت دا دڵەی شێواوی هەرزە

پەردەم کێشاوە بەڕووی کۆنەدا
خەمانم وەرین بەم تاوە تەرزە

ئەسەف تۆ دەڕۆی کێ هاوڕازم بێ
شەوانە دەستم باتە دەست سەحەر

کێ سورمە ڕێژ کات چاوی چاوەڕێم
مانگی ڕووت هەڵبێ و بێنە لام ئەختەر

جێژن بە من چی و گەردن ئازادیی
خەون خەیاڵی دووریت لام ماوە

تا دڵێ ما بێ خانە خوێی خۆتە
ڕۆحم دارێکە و وەفای دەر داوە


#نەجیبە_ڕەحمانی




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
گۆرانی پەناگوێ و شمشاڵ


ئەبووبەکر (عەبوو ئەسکۆڵی)

#گۆرانی
#فۆلکلۆر



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_5845812916376307327.PDF
5.3 MB
#pdf


دیوانی #مامۆستا_قانع



🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#کتێبناسی

نوێترین بەرهەمی ئارش مێهرەبان چاپ و بڵاو کرایەوە.

" کتێبی " #کێ_نەخەوتووە؟" یەکەمین بەرهەمی داڕێژراوی کوردیی تایبەت بە منداڵانە.
ئەم کتێبە بەکەڵکوەرگرتن لە چیرۆکێکی کوردیی ئەفسانەیی بۆ منداڵان داڕشتنەوە و بەرگێکی نوێی بە بەردا کراوە و وەک یەکەمین کارێک لە بواری داڕشتنەوەی کوردیی دەقی منداڵاندا هاتووەتە وەشاندن.
"کێ نەخووتووە؟" بەرهەمی #ئارش_مێهرەبان و شێوەکاریی #سەرگوڵ_عەزیزییە و کاری دیزاینی کتێبەکە #نەشمیل_هاشم‌زادە کردوویە و لە لایەن وەشانگەی #پەپوولە لە شاری سنە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

🔷ئەم بەرهەمە لەم دوو ڕێگایەوە دەست دەخرێت.

۱-لە ڕێگای پەیام بۆ دایرێکتی لاپەڕەی ئینستاگرامی پەپوولە بە نیشانیی:
papoola_publication@

۲-لە ڕێگای پەیام بۆ ناسینەی لە تلێگرام بە نیشانیی: @Papoola_Admin


🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"باغی سێوان"

چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە
حەیفە بێ سووچ و قەباحەت، تیرە بارانم مەکە

مەرهەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتدا
ڕوو لە من کە، ڕەهنموونی ماڵی لوقمانم مەکە

دەردی من دەردێ گرانە، ئەی تەبیبی میهرەبان
زەحمەتی ناحەق مەکێشە، تازە دەرمانم مەکە

ڕەهزەنی زوڵفت بفەرموو لێم گەڕێ بێم و بڕۆم
بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە

تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە
دوور لە ڕووی تۆ هەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە

بۆ دەکەی مەنعم لە باغی وەسڵی خۆت تۆ بی و خودا
شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە

دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بەسەر پەنجەی حەیا
بێ وەفا! مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە

خاڵی شینت دەرخە، تا بازاڕی شینم بێتەوە
بۆ ڕەواجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مەکە

زوڵمەتی زوڵفت دەسا لادە لەسەر کوڵمت دەمێ
بێ نەسیبی شەوق و شوعلەی ماهی تابانم مەکە

من بە شەرعەن موستەحقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ
تۆ کە ساحیب دەوڵەتی، بێ بەش لە ئیحسانم مەکە

پێی وتم: ناری چ بەحسی شەرع و ڕاو و ڕێوییە
گەر بە حاتەم بم وڕاوەی نیعمەت و نانم مەکە

#حەزرەتی_ناری




🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Audio
یەک گۆرانی و دوو دەنگ

#ڕۆژی_جەژنە


🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🟢هاوڕێیانی ئازیز و خۆشەویستی مەریوان‌شێعر


جێژنی ڕەمەزان لە خۆتان و بنەماڵەی ئازیزتان و سەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت ،

ئاواتەخوازی باشترینەکانم بۆتان
بە هیوای جێژنی سەربەستی


🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#بەرهەمی_نوێ

یەکەمین بەرهەمی #ئیسماعیل_ڕەمەزانی
بە ناوی #لە_دڵتەنگیی_بێوەکراسێ

پیرۆزە و بە هیوای بینینی بەرهەمی زیاتریان🌺🌺

🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"چیرۆکڵە"

هەر یەک قسەی سادە و ئیتر هیچ! ئەم، بەوپەڕی دڵخۆشی و ڕێز و خۆشەویستییەوە، عاشقانە، سەرێکی لە واتساپ دا و بێتاقەتییەکەی هەڵڕشت: سڵاو نیشتمانەکەم!

کچەکە، کاتێ چاوی بە نیشتمان کەوت، پرسیاری بە سەردا باری: نیشتمان؟ نیشتمان کێیە؟ لە کوێیە؟ چۆنە؟ چۆن یەکتر ئەناسن؟ کەی ...

کوڕەکە هەر چاوەڕێ بوو کچەکە وەک جاران ماچبارانی بکا، یا دڵی بۆ بنێرێ، بەڵام کچەکە ئەمەی بۆ نارد: نیشتمان؟

ئەم نووسی: بەڵێ، نیشتمان! ئەی نەتبیستووە شێرکۆ ئەیوت ئێستا کچێک نیشتمانمە؟
- شێرکۆ کێیە؟
- مامۆستا شێرکۆ بێکەس ئەڵێم. دەی ئێستا تۆیش نیشتمانی منی!

کچەکە لە نێوان بێزاری و خۆشەویستیدا، عاشقانە موبایلەکەی کوژاندەوە.



#ڕەئووف_جەهانی
#خاڵۆ_ڕەئووف


🛑بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/10/01 09:31:40
Back to Top
HTML Embed Code: