Telegram Web Link
بێ....!

لێی گەڕێن نوێژی ئەوینی ڕوو لە قیبلەی خۆی بەسێ
ئەو دڵەی من‌ بێ لە چاوی  نایەوێ کەعبەی کەسێ

دەستەدۆعا ڕوو لە عەرشی زۆرە ئەمما دەستی من
بێ لە ئەسرینی ترێی ڕەش نایگرێتۆ هیچ دەسێ

تا دەمی ڕۆژ بۆ وەفا و ئامێز و ماچی هەڵچنم
تا نەبێ هەر بیگرێ بۆم شایەدا یەکیان لە سێ

حوڕحوڕی بوونت وەلا نێ و غەیبەتی کوبرات بەسە
شەممە بێ یا ڕۆژی هەینی بێ وەکوو فریا ڕەسێ

با شەڕی مان و نەمانم هەڵنەگرسێت و گڕی؛
نەیگرێ چاکی جەفات بێ ، با بەوی لێهەڵنەسێ

پێ لە لۆمەی لاژگانی دەمبەتاڵ پێ هەڵگرە
دەستی شێخیم تینی تێدایە کە دەمیان پێبەسێ

زایەڵە و شێعری فیدای تاڵێ لە برژانگت دە بێ
بێ لە تۆ پشتی لەکوێ بوو تا کە پشتی پێبەسێ

#مادێح_کۆنەپۆشی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰کیژی هەوارنشین و کوڕی سوڵتان

(کەنیشکە کوردەی ماڵ لە نۆ هەوار
لە بێعی ماچێ گات بۆ دەکەم بار}

چل گام بکەوێ بمرێ لە ژێر بار
(لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار)

بار ئەکەم گاکەت ئەی بم بۆ هەوار
ئەیبەخشم بە تۆ هەوارو دەوار

لە زێڕ باری کەی خەروار بە خەروار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

هەوارنشینیت ئەکەم بە تالار
لە خزمەتت بێ چەن سپاوسالار

خۆیشت ئێشکچی لە دەرک و حەسار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

تاجی سوڵتانی لادەبەم لە سەر
سەرم دائەنێم لە بەر پێی دولبەر

سەر لە بەر پێ نان نابێ بە شاکار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

چل گا چل مایین چل ئەسپی شێ شێ
هەمووی دائەنێم لە بێعی ماچێ

ماڵات ببەخشی هەزار بە هەزار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

چل غوڵام دێنم هەمو کڵاودار
دەستەو نەزەر بن گات بو بکەن بار

خۆیشت لە گەلیان بیت بە خزمەتکار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

وەک شێخی سەنعان دەبمە تۆبەکار
تۆبە ناشکێنم لە خزمەتی یار

خەڵوەت بکێشی چل ساڵ لە ناو غار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

قەسرو قەڵایە لە بەردی تاشان
وەک بێستون بێ لە پای کرماشان

ئاو جاریش بکەی لە سەر هەتا خوار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

خاکیم و ئەبم بە خاکی بەر پێت
حەوت خوانی ڕۆستەم لادەبەم لە ڕێت

خاکی بوون چیە? خاکت کە ڕزگار
لفکەی حەوت برا بۆ تۆ ناکەم لار

#خاکی

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تا زرێبار و دێڕێک
پەلوپۆی بەڕوودارێکەو
هەموو زاگرۆسی تەنیوە
گوڵی ئاربابا و ئاویەر و
تاقەوسان و خۆراسان و هەورامان و
شاری و کۆمار و بۆکان و
هەموو وڵاتی کوردانی لە مەریوانا چنیوە.
چە ئوکسیژنێکی پاکە شێعرییەتی
ئەم تاوسانە
لەم جێژوانە
هەڵیدەمژێ ڕۆحی تینۆی بەرخۆدان و
ئەمە شەرەفە و
شانازی
هەر چوارپارچەی کورستانە.


#ئاراس



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری


🟢(#ئۆرکێستی_مەریوان) بەڕێوە دەبات

"یەکەمین ئۆرکێستی گەورەی مەریوان
بە ڕێبەری بەڕێز #ئازاد_ئەحمەدی و بەشداری ئەندامانێکی لێهاتوو و کارزان و ڕۆحێکی ئاوێتە بە نیشتمانپەروەری"

⬅️بە ئامادەبوونی زۆرێک لە ژەنیارە لێهاتووەکان مەریوان



🗓کات: #پێنجشەممە_6ی_گەلاوێژی_2722ی_کوردی

کاتژمێر: 9:30ی شەو

ناونیشان: فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشاد- تالاری مامۆستا قانع


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢وتارێک لە سەر وێنە شێعرییەکان

شێعر دواندنی وشەیە و ڕازندنەوەی ئاخافتنی ڕۆژانە و لاکردنەوە لە دژ ڕووتینەکان

#حەمیدە_بینەندە

هەفتەنامەی سیروان ژمارەی 1188ی 1ی گەلاوێژی 2722ی کوردی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
🟢وتارێک لە سەر وێنە شێعرییەکان شێعر دواندنی وشەیە و ڕازندنەوەی ئاخافتنی ڕۆژانە و لاکردنەوە لە دژ ڕووتینەکان #حەمیدە_بینەندە هەفتەنامەی سیروان ژمارەی 1188ی 1ی گەلاوێژی 2722ی کوردی https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢وێنە، ڕەنگە یا زەنگە!؟


🔰گومان لە ئیستای ئەدەبیات و خوێندنەوەکان، خۆی لا کردنەوەیەکی لایەنگرانەی دەمارگرژییە و نەوعێ لە دۆخ باییبوون.
وێنە لە شێعرا ، یان لە وێنە شێعرییەکاندا جۆرە هەڵسەنگاندنێکە بۆ ئیستای دەق، کە سەر هەڵدانی خودی شێعر و دەقی دڵنووس ئەخاتە مەترسییەوە.
هیچ هونەرێک تەواو و هەتایی نییە، کە لە سەرهەڵدان و دەسپێکی خۆیدا لای لە کۆمەڵێک ئاڵۆگۆڕی تایبەت بە حەوزەی مێژوویی هونەرەی دایکیی نەکردبێتەوە.
کۆمەڵێک لەو شتانەی کە ئەبیت بە هۆی پێکهێنەری جەرەیانگەلی زێهنی شاعێر، بریتییە لە:
1_ فەرهەنگی گشتی شاعێر، بە ئاگا بوون لە دۆخی خۆی و ئەوەی کە چی لە دەور و بەری دا ڕوو ئەدات. وەک: مێژوو، کۆمەڵگا، ڕامیاری و ئایین و پاڵەوانەکان ...
2_ فەرهەنگی شێعری شاعێر، کە بەرهەمی خوێندنەوەکان و گوێبیستییەکانی شاعێرە و لەمێژە ڕەخنەگران و قەڵەم بە دەستان ئەم خاڵەیان ڕەچاو کردووە.
3_ لە پاڵ ئەم دوو شێوە فەرهەنگەدا، ئەزموونی تاکەکەسی خودی شاعێر، لە مناڵییەوە تا ساتێ کە دەستی بە خولقاندنی شێعر و بە دی هێنانی هۆنراوەی کردووە، کە گێچەڵاوی ترین عونسوری زەینییە،دەگرێتە خۆی.

کاریگەرییە کە وێنە بە سەر دەقدا هەیەتی، ئەوەیە کە شێعر مەلمووس و ماڵی دەکاتەوە. شێعرێ سەرکەوتوو و نەمرە کە بەرداشت و بیرکردنەوەی ئینسانی لەو دۆخ و سروشتەدا کە ژیدەری ئەو ژیانەیە بیبێت و کارەساتەکان و قۆمانەکانی کۆمەڵگای خۆی زەق بکاتەوە.
وێنەی شێعری، شێوەیەک لە گرێکۆڵە فکریەکانە و لە هەمان حاڵدا ئاکارێکی هەستیارانەیە کە ساتێک لە زەمەندا دیاری ئەکات.
وێنەی شێعری، وەک دەسکەوتێ، جۆرێ لە لێکچوونەکانی نێوانی ئینسان و سرووشت ئەخولقێنێت و شاعێر کە تا ڕادەیەک خولقێنەری دووبارەی هامشۆڕەفتی ئینسان لە گەڵ سروشتدایە بەرەو بیرۆکەی جیهانی ئەبات.
کە لە ڕێگەی خولقاندنی وێنەی شێعرییەوە، دەست بۆ هێڵنجاندنەوەی بیرۆکە زەینییەکان و کردنەوەی گرێکۆڵە ڕۆحییەکان ئەبات و تێدەکۆشێ بە کەرەستەی ڕامان و تێفکرینی خۆی، دنیای عەینی لە نائاگای جیهانی زەینی خۆی بەر پەرچ بداتەوە و بەرەو خودئاگایی بڕوات.
وێنە شێعرییەکان هەڵئەگڕنەوە بۆ دەسەڵاتی خوازەکان، شتێک بە شتێکی ترەوە شوبهاندن.
خوازە(استعارە) ڕەسەنترین و بەرینترین ئامێری دەستی هۆنەرانە، تا شاعێر بتوانێت لە ڕێگەی لێکچواندنەوە هەست و هزری خۆی لە کۆمەڵگای عەینیدا پیشان بدات، چونکە شێعر گۆڕەپانی پیشاندانە، نە شەقامی گوفتمان!

چ حاجەت نەرگسی مەستت
بکەم وەسفی بە مەخمووری

کە چاوێ سورمە کێشراوی
خودایی بێ،لە کل چ بکا؟!

"مەحوی"

تەڵچنکردنی شتومەکی جۆراوجۆر لە شوێنگەلی جۆراوجۆر دا و ڕێکخستنیان لە زەمەنگەلی شیاودا کە بە شێوەی وێناوی، پێویستی بە ڕیتمێکی دەروونی و ژوورەکی هەیە کە شاعێر کۆڵەکەی زەینیی شێعری خۆی لە سەریدا دەمەرزێنێت.

من در این تاریکی/ فکر یک برەی روشن هستم/ کە بیاید علف خستگی ام را بچرد "سهراب سپهری "
" تاریکی " مەزموونە و تا ڕادەیەک وێنەی بنەڕەتی شێعرەکەیە و " برەی روشن " و " چریدن علف خستگی " پێداچوونەوەی وێنە شێعریە و تەواوگەری یەکترن، کە لێرەدا " برەی روشن " نەڤیدێچکی بێ گوناهە.
شاعێر وەک نیگارکێشێکی بە توانا خاڵە کوێر و تاریکەکانی ژیان وێنا ئەکا و بە داتاشنی وشە و بە خێوکردنی پیتەکان گیانی هەتایی پێ ئەبەخشێ، تا عەینی و مەلمووس ببێتەوە.

دڵۆپ، دڵۆپ باران ، گوڵ ئەنووسێتەوە و نمە نمەیش چاوانم تۆ ! "شێرکۆ بێکەس"
وێنەی شێعری، قسەی بۆ وتن هەیە. قسەیەکی قووڵ، کە بە هەر جار خوێندنەوەی شێعرەکە شتێکی تازەی لێ هەڵئەکۆڵین و شتێکی نوێ ئەدۆزینەوە، ئەو شتەی کە لە پاڵماندا ڕووی داوە و توانایی دیتن و هەست پێکردنیمان نییە.

قەفەز تا هەرچی جوانتر بێ/ دڵتەنگییەکانی باڵندە زیاتر.. "عەتا وەلەدی "
هەر وا کە دیارە ئەوپەڕی جوانی و گووشراوەیی وێنەیە کە دەمانتەزێنێ و
شێعری ئەوڕۆ، شێعری وێنەیە، وێنەیەک کە پێویستی بە قەڵەم و بۆیە و ڕووپەڕی تایبەت بە نیگارکێشی نییە، شێعری ئەوڕۆ ڕنگ لە ژیان ئەگرێت و لە سەر ڕوومەتی چرکانەکانی مێشکدا هەڵدەکرێتەوە.
وێنەی بێڕەنگ، وێنەیەکی کوێرە، هەروا کە پیتی بێ بزوێن، پیتێکی لاڵە.
هیچ ڕێکارێک بۆ گیان بەخشین بە وێنەکان باشتر لە یارمەتی گرتن لە عونسوری ڕەنگ یا خەسڵەتەکانی ڕەنگی دیتن نییە.

ماویەتی هێشتا وەجای سینە کورپەی بێ بە گڕ
ئەو دەمەی ئاگر بە ئاڵا بێ بە کەس دانانەوێ
" موحەمەد سدیق کەریمی"

ڕەنگ و زەنگ بەرۆکی بەردەنگ بەر نادەن و پەیتا پەیتا بەرەو دنیای وشە ڕەنگاڵەیییەکان ئەمانفڕێنن.
وێنەیەکی گیاندار و کارا، کە لە دڵی کۆمەڵگاوە هەڵدەقوڵێ و دووگیانی خاڵ و پوڵتۆکێکە تا هەنووکە بیرمان لێی نەکردووەتەوە و نەسواوە.
جوانییەکانی ئاوەڵناو لە زاتی شتوومەکدا نییە، بەڵکوو لە نەفسی بەردەنگدایە و بەردەنگە کە لە دڵی شتەکاندا ئەدۆزرێتەوە.


#حەمیدە_بینەندە


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
🟢وێنە، ڕەنگە یا زەنگە!؟ 🔰گومان لە ئیستای ئەدەبیات و خوێندنەوەکان، خۆی لا کردنەوەیەکی لایەنگرانەی دەمارگرژییە و نەوعێ لە دۆخ باییبوون. وێنە لە شێعرا ، یان لە وێنە شێعرییەکاندا جۆرە هەڵسەنگاندنێکە بۆ ئیستای دەق، کە سەر هەڵدانی خودی شێعر و دەقی دڵنووس ئەخاتە…
ئەمشەو لێرە:
شاخ شاعیرە و
دار قەڵەم و
دەشت کاغەز و
ڕووبار دێڕ و
بەرد نوختەیە و
منیش: نیشانەی سەرسووڕمان!.

شێعری ئەوڕۆ ، شێعری مەنتق گوریزە و بوێر ئەو کەسەیە کە وێنە شێعرییەکان بە شێوەیەک لە شێعردا جێ بکاتەوە کە مەنتقی عیلم و مەنتقی عەقڵ تا ڕادەیەک لێک نزیک بکاتەوە، چوون مەودای نێوان ئەندیشەی عیلمی و ئەندیشەی شێعری مێژینە و درێژە. ئەندیشەی عیلمی بنەڕەتی ڕامانە و بنەڕەتی ئەندیشەی شێعری خەیاڵ و هەست.

فرووغی فەڕۆخزاد لەو باوڕەدایە: هونەر ئەشێ تێکەڵ بە ئاگاهی بێت. ئاگاهی سەبارەت بە ژیان، بە جەستە، تەنانەت بەم سێوەی کە گازی ئەگرین . ناکرێ غەریزی ژیان بە سەر بەرین.

زندگی شاید آن لحظەی مسدودیست
کە در نی نی چشمان تو خود را ویران می سازد .. 1

شێعر بەردەوام ژیانە و ژیان شێعرێکی باڵابەرزە کە پەلدەهاوێ و بە باڵی بەرینی، هەموو بۆشایی و قوژبنەکانی ناخ و دەورو بەرمان لە ئەستۆ ئەگرێ.

"ماکس پیکارد" فیلسووفی ئەڵمانی لە کتێبی" جهان سکوت " لە بەشی " شعر و سکوت "دا ئەڵێ:
شێعر لە بێدەنگییەوە سەر هەڵئەدات و لە تامەزرۆیی بێدەنگیدا ئەمێنێتەوە. شێعر وەکوو خودی ئینسان لە بێدەنگییکەوە بۆ بێدەنگییەکی تر سەفەر ئەکات. شێعر فڕینێکە، سووڕانێکە زاڵ بە سەر بەرزاییەکانی بێدەنگیدا.
بە هەمانشێوە کە تەختایی ناو ماڵێک بە مووزاییک داپۆشرا بێت، تەختایی بێدەنگییەکان ، شێعر پۆشاندوویەتی.2

بێدەنگی لە وتەکانی پیکارددا هەمان سەیرکردنی ئەکتیڤ و کارایە کە ئەبێت بەردەوام ببووژێتەوە.
ئەم بێدەنگییە شایەت لە پێوەندی نێوان شتەکانی دەور و بەرماندا ببێت. بێدەنگی مەودای نێوان دوو وشەیە، ئەبێ کەسێکیتر بێت و ئەو بێدەنگییەی کە جێماوە بیهۆنێتەوە و بیسپێرێ بە ڕەنگێکی نوێ تا خۆی بدات لە تاری هەست و بۆ هەتایییەکانی ژیان بدرەوشێتەوە.

زندگی شاید
یک خیابان دراز است کە هر روز زنی با زنبیلی از آن می گذرد
زندگی شاید
ریسمانیست کە مردی با آن خود را از شاخه می آویزد
زندگی شاید طفلیست کە از مدرسە بر می گردد..

سەر چاوەکان
1_ تولدی دیگر : فرخزاد، فروغ(1934_ 1967).
2_ جهان سکوت: پیکارد، ماکس( 1888_ 1965).


#حەمید_بینەندە


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
🛑ئاگاداری 🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات: «تا زرێبـار و دێـڕێک» یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانـــــەی کـــــــــوردی (سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی،…
🛑ئاگاداری

🟢کۆبوونەوەیەکی خەسارناسی و چاوخشاندنێ ...درێژە👇

🔰‍ ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان و ڕەخنەگران، چالاکان و دڵسۆزانی هەنینی بواری شێعر و ئەدەبی کوردی، وەک هەمووان ئاگادارن، ڕۆژی پێنج‌شەممە ۳۰ پووشپەڕی ۲۷۲۲ی.ک یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانەی
کــــوردی
( سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی )
« تا زرێبار و دێڕێک »
بە سەرکەوتوویی و بە بەشداری بەشێکی بەرچاوی شاعێرانی دیاری ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو؛ هەر بۆیە ئەنجومەن پێوەیە کۆبوونەوەیەکی خەسارناسی و هەڵسەنگاندن بۆ چاوخشاندنێک بەو کۆڕەشێعرییە و هەنگاونان بۆ بەڕێوەبردنی دووهەمین کۆڕەشێعری کوردی بەڕێوەببات.
هەر بەم بۆنەوە داواکارین بە بەشداریتان لەم کۆبوونەوەیەدا ڕەخنە و پێشنیارەکانتان ئاراستە بکەن تا وێڕای چاوخشاندنێک بە کۆڕی یەکەمدا، چرایەک بێت بۆ باشتر بەڕێوەبردنی دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی «تا زرێبار و دێڕێک».

❇️ هاتنتان ڕێزێکە لە ماندوویینەناسیی هاوڕێیانتان لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆڕەشێعرە و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ کۆڕێکی شیاوتری شێعر و ئەدەبی کوردی.


ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان

🗓کات: چوارشەمە ۲۷۲۲/۰۵/۰۵ی.ک
کاتژمێر: ۵ی پاشنیوەڕۆ
🏢شوێن: هۆڵی کۆنفرانسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کەم بە ئاڕاییش بشێوێنە کەلاوەی تاقەتم
تاقەتم بێ تۆ لە خوێنما هێزی دڵ ئەخواتەوە
ئەودەمانەی دڵ ئەگیرێ دەنگی گۆرانی کە هیچ
چرکە چرکی کاتژمێر بەرەو گریان ئەمباتەوە


#لوقمان_پوورڕۆستەمی





https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
🛑ئاگاداری 🟢(#ئۆرکێستی_مەریوان) بەڕێوە دەبات "یەکەمین ئۆرکێستی گەورەی مەریوان بە ڕێبەری بەڕێز #ئازاد_ئەحمەدی و بەشداری ئەندامانێکی لێهاتوو و کارزان و ڕۆحێکی ئاوێتە بە نیشتمانپەروەری" ⬅️بە ئامادەبوونی زۆرێک لە ژەنیارە لێهاتووەکان مەریوان 🗓کات: #…
🛑ئاگاداری


🟢(#ئۆرکێستری_مەریوان) بەڕێوە دەبات

"یەکەمین کۆنسێرتی مووسیقای (ئۆرکێستری گەورەی مەریوان)
بە ڕێبەری بەڕێز #ئازاد_ئەحمەدی و بەشداری ئەندامانێکی لێهاتوو و کارزان و ڕۆحێکی ئاوێتە بە نیشتمانپەروەری"

⬅️بە ئامادەبوونی زۆرێک لە ژەنیارە لێهاتووەکان مەریوان



🗓کات: #پێنجشەممە_6ی_گەلاوێژی_2722ی_کوردی

کاتژمێر: 9:30ی شەو

ناونیشان: فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشاد- تالاری مامۆستا قانع


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔰پێشانگای خۆشنووسی
بەرهەمەکانی #ڕەحیم_جەوانڕوودی

کاتژمێر: 6ی ئێوارە

ڕێوڕەسمی کرانەوە: پێنجشەممە 6ی گەلاوێژی 2722ی کوردی

ماوەی کرانەوە: 6 تا 14ی گەلاوێژ

ناونیشان: نیگارخانەی مەریوان پاڵ باخپارک

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەم ڕۆژانه لە دوای هەر بانگێ
لەبەر چۆڕاوگەی خۆشەویستیتا
دەسنوێژی عەشق ئەشۆم و
دوو ڕکعەت نوێژی دووریت ئەخوێنم
دایە گیان ..


#سەلمان_کەریمی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دەبێ چەند خەزانی بێ تۆیی ھەڵگرم
تا لەقان لەقان
بەسەمای ئاواتە لەبیرکراوەکان بگەم ...

#نیان_کۆنەپۆشی



https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەو شەوەی بۆنی کتێب لە درزی دیوار و خۆڵەمێشی درەختەکان ئەهات، بۆم نووسیت ڕەنگە دوانامە بێت، دوا وتەی من و دوا شیعر و لەوانەشە دواچیرۆک و دوایین بیستنی دەنگی جاڕە گەنمەکان... نەبیستنی بۆنی کتێبەکان دەیترساندم، بۆنی خەونە زەرد و سوورەکانی باوکم کە لەگەل پەلکەدا بۆی دەگرتینەوە و تۆ جوانتر دەبوویت و منیش...
لەبیرتە ئەو نامەیە گوڵێکی سووریشی لەگەل بوو...نا... لەوانەشە ئاڵ بووبێ دڵنیام بۆنی شێعرەکانی خودای لێ ئەهات... ئەو شیعرە سەوزانەی لە داوێنی دایکمدا نازڵ بوون و هێشتاش پێم خوڕافاتە... بەڵام دەیشیانپەرەستم؛ لە داوێنی دایکمدا، من نازڵ بووم و خەفەت... جوانی و بێتاقەتی، گەورەبوون و پیری، بەڵام خۆشەویستی... خۆشەویستی لە گۆشەی تەنیایی وجوودمەوە لە دەرکەی ئەدا و مەودایەک، درزێک، کوونجێک، شوێنێک نەبوو لێی بێتە ڕۆحمەوە... بۆ خۆم، بۆ تۆ... تۆ نازانم کێیت... ئاخۆ تۆش من بی؟! ئەی من کێم ؟! من سەرلەبەیانییەکی پاییزم، کاتژمێر نۆ بەکاتی ژان، بەڵام لێبوونەوە نا... من ئێوارەیەکی خۆڵاویم، ترسێک کە لە دەستی مەرگ دەچۆڕێ، لەکاتی سەوزبوونەوەی باخچەکەمان و پێگەشتنی جاڕە گەنمەکان پاییزێکی سیحراویم، بە ئاوازی گەڵاکان سەما دەکەم و «با»... با «با» بێت و بمبات بەرەو ڕۆژهەڵاتی چا و قاوە و ئەو دەشتە سەوزانەی کڵاوە حەسیریەکان تێیدا بە ئاوازی سرووشت سەما دەکەن، بۆ وڵاتی گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکان، وڵاتی پەپوولەی شینی سەر گەڵاسوورەکان...
من پیاسەیەکی عەسرانەم پێبەپێی دایکم بەڵام بە شەلین نا... من چایەکم بەکاتی گەڕانەوەی باوکم... جاڕەگەنمێک، کە نامبیسن کتێبەکان، نە شیعرەکان و نە بەیتەکان...
باسی ئەو شەوەم بۆ دەکردی، کتێبەکان ببوونە پەپوولە هەموو، حەساری حەوشەکەمان پڕ ببوو لە پەپوولەی ڕەش... بۆ سەر مەزارم هاتبوون... دوایین خواحافیزی... من نەمتوانی دوایین ماڵاوایی لە کتێبەکانم بکەم... سووتان...
ئەو ساڵانە کە دەڕۆشتمە کتێبخانە، لەکاتی گەڕانەوە #کۆڵەپشتییەک کتێب بووم بە کۆڵی خۆمەوە، خۆمم بۆ هەڵنەدەگیرا، بەڵام بەزەوقەوە ئەوانم دەهێنایەوە ماڵ و یەک یەک دەمکردنەوە، بۆنێکی عەجیبیان دەدا... لە پشتی جلەکانەوە دەمشاردنەوە، ئیتر من بۆنی کتێبم لێ ئەهات و کتێبیش بۆنی ئەو سابوونە بۆن خۆشانەی لە جلەکانمەوە ئەهات... بەڵام ئەوشەوە بۆن چ گرینگییەکی هەبوو، شەویش لێم تۆرابوو، هەموو دیوارەکان بۆنی باروت و گڕ و دووکەڵ یان دەدا... دوا پەڕەم لە پەڕەی یەکەمی کتێبێک دزی لەکاتی سووتان، بە کاتی خۆڵەمێش...
دەزانی لەو ساتەدا تەنیا تۆم لە یاد بوو و «با» دەمزانی دەیگەیەنێتە دەستت بەڵام ئەوجارە نە بۆنی جلەکانمی لێدێ نە بۆنی کتێب و نە بۆنی دووکەڵ... ئەوشەوە ئاسمان دەستی نەگرتم... سڵاوێکیشی نەکرد، پەنجەرەش نەگریا... درزی دیواریش خۆی نەشاردەوە... کوندەپەپووەکەشم فڕی و دایکم تریقایەوە، خۆشی بوو یان خەفەت نازانم... تەنیا من مامەوە و کتێبێکی ئاسمانی کە لێی تێنەدەگەشتم و دوو ڕکات نوێژی مردوو بۆ خۆم و سووڕانەوەی شێعرێکی حەرام... کتێبێکی سووتاو و... ئاودامانێکی شین... پرچێکی خاو کە لە حەوشەکەدا پژابوو و چاڵێک لە خەفەت و لە نەبوون و ترس... تاریکی بوو باوەشی بۆ کردمەوە، بە جلێکی سپییەوە هەڵدرامە باوەشی تاریکییەوە... کراسە سپیەکەی من ڕەشتر بوو یان گۆڕەکە؟! تۆ خۆشەویست تر بووی یان کتێبەکانم؟! دوایین ڕووناکی چاوی باوکم جوان تر بوو یان مانگەشەو؟! دوایین هەناسەم بەکوڵتر بوو یان گریانی دایکم؟!...
ئەو شەوە خوداش لەوێ بوو... ئەو هەموو کات لەوێ بوو بەس من هەستم پێ نەدەکرد و یان ئەو بێزی لێم دەبوویەوە... شەیتانیش پاڵی بە درەختێکەوە دابوو... شین شین دەگریا... ئەو بوو دوای ونبوونی دوایین ڕووناکی لەسەر مەزارم گریا... تا بەیانی باسی ئەو کتێبە حەرام و شیعرە ڕەشانەی کرد. ئەو قژە خاو و ڕەشانەی کۆکردەوە و لەگەل دەفتەری یادەوەرییەکانما بۆی لە خاک نام...
لەبیرمە شەوێکی زستان بوو کە دەنگی ناڵەیەک هات... شەیتان بوو لەکاتی بەربوونەوە لە ئاسمانی حەوتەم و فڕێ دان لە «بیت المعمور»ەوە... کەوتە باخچەکەی ئێمە و لەتاو ئازاری سەری تا بەیانی گریا... ئەو پاکتر بوو یان من؟! من فێڵباز تر بووم یان ئەو؟! بەڵام ئەوشەوە لێوانێک شێعری حەرامم بۆ برد تا بەیانی بەدیار وێنەی ئەو کوندەپەپووەی بە دیوارە ژوورەکەمەوە هەڵمواسیبوو تریقایەوە... هەنێ جار لەگەل خوێندنی ئەو شیعرە شینانەدا شاگەشکە دەبوو هەموو حەسار ڕای دەکرد و دواتر هێور دەبوویەوە... داوێنی ئاودامانە شینەکەمی دەگرت...ماچی دەکرد.. دەپاڕایەوە، داوای تۆزقاڵێک خۆشەویستی، لە جنسی پیسی بەشەر دەکرد... داوای باوەشێک، شیعرێک، مۆسیقایەک... بەڵام من جگە لە نامەیەک بۆ تۆ هیچم نەبوو... دوای ئەو شەوە یان من نەمبیست یان چیتر کەس بۆ سەر مەزارم نەهات، دوای ئەو شەوە دەنگی ئەو ساڵانێک بە حەسارەکەمانەوە مایەوە و من بە خۆڵی هەڵکنراوی حەوشەکەمانەوە نووسام...



#ساریە_ئەرژەنگی


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاپۆرتێکی کورتی کاناڵی ڕووداو لەسەر کۆڕی ساڵانەی شیعری کوردی "تا زرێبار و دێڕێک" کە لە 30 پووشپەڕی1401 ی هەتاوی لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی مەریوان و بە هاوکاری ئیدارەی ئیرشاد بەڕێوە چوو...


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 07:31:39
Back to Top
HTML Embed Code: