Telegram Web Link
"شێوەی پێکەنین"

ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین

تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین

ئاهوویەکی وەحشە، دڵ وەحشی دەکا
ئەی دڵ ئاگا بە، بە وەحشی دەرنەچین

حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی
عەیشی سوورم پێ دەکا هەر دەم بە شین

ناری ئەمڕۆ عاجز و ئاشوفتەیە
جەرگی سووتاوە بە هیجری نازەنین


#مامۆستا_ناری

کاکە حەمەی بێلوو



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Yar La Mall Hatadar [NavaDownload.Ir]
Naser Razazi & farid farajpour [NavaDownload.Ir]
🎵یار لە ماڵ هاتە دەرێ...

🎤#ناسر_ڕەزازی


😍ساتێ لەگەڵ دەنگی مامۆستا ناسر ڕەزازی

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەم دڵە دیلی وڵامێکە و پەرەستاری ئەوێ
وەک پەپوولە دیمەنی گوڵزاری کۆساری ئەوێ

بای بەیانی سەر کەش و بەر لە هەڵاتن خۆرەتاو
چەپکەیە ماچی چیاوی شەونمی ناری ئەوێ

بۆ هەڵاتن ڕۆژ لە شەوگاری ژیانی بێکەسی
خاوەنی پەنجەی بەئەڵقەو لەعلی ناوداری ئەوێ

هەر خەیاڵە و ڕێک ئەخا شایی بەزامی سەختەوە
بۆ پەڵەی ئەم وەرزە هەورێ پڕ لە هاواری ئەوێ

تاکوو دڵ ڕێشەی لەبەردا داکوتێ چەن ئەستەمە
تۆف و بۆران و گژە باو هەستی ئاوداری ئەوێ

من وەکوو ئەو لالە چۆن چووزەی لە غارا دێتەدەر
هەر ئومێدی خۆرەتاو و خاکی شێداری ئەوێ

#ڕەحیم_جەوانڕوودی (شکۆ)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"باخی ژین"

دیکلەمەی دەنگێ بە خامـۆشی ورەی ئەزڕێتەوە
پێکـەنینێکـی دەوێ چرکـەی تەمەن بێنێتەوە

هەڵخـزایە مانـگ ژیار و هەڵڕژایە ڕوومەتی
ژینی پێنووس چاو بە ئازارە و خەمی دەکولێتەوە

ئاشی پێش بڕکێ لەگەڕدایە و کەچی چرکەی زەمەن
تا ملـی نوقمـی زبڵـدانە و لە ڕوو ئەڕزێتـەوە

شێعـری زانسته نەمامی ڕۆحـی ژینم سەوز ئەکا
ئێشـی کاڵفامی له دڵدا پێچ ئەخـوا و ئەخولێتەوە

گوڵ لە دیلی پەلکەدا دەگری بەحەڵقەی چارەنووس
وەک زرێی پەنجـەی خەیاڵـێ زامی هەڵپێکێتەوە

کام هوما بوو سێبەری باڵـی هونەر بەو بوو کەچی
خـۆی بە دەم باڵی فرین داوە و پـەڕی ئەڕنێتەوە

گۆی زەوی شین و گوڵان شین و دڵانی سفرە شین
ئاسمـان شینـی بە سـەردا قوم بە قوم دێنێتەوە

کۆڵ بە کۆڵ ئەتگێـڕم و ڕۆحـم بە قوربانت دەکەم
گیانـی کۆڵبەر بـۆ بـزەی ماچـی ژیان ئەتلێتەوە

کەشکـەشانەی ئاسمانـی تێگـەیان کسپەی ژیان
نامـە بۆ مـردن دەنێرێ و خـۆزگەکان ئەسڕێتەوە

یەک لە یار و سەد لە نان و من لەتێ هیوای نەبوو
لاپـەڕەی مێـژووم گەواهـە گـەر لە بیرم چێتەوە

بۆی زریکـەی نا ئومێـدی دێ لە دەنگـی ماتەما
بەس خودا گەورەس بەسۆزی باخی ژین ئەشنێتەوە

#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی"ماتەم"


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
حەزم لە خنکانێکە
پڕ بە تامی
ئامێزت....


#ڕێناس_جەهانی

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
میحنەتسەرا

ئەڵێن دونیا هەموو مـیـحـنـەتسـەرایە
بڵێی بـۆ تـۆی مــەلاش هــەر ئاوەهایە؟

ئەڵێن هەر شــەو، ژوانت تەک یەکێکە
زمـانیشـت لەگـەڵ خـەڵـکـی، چەکێکە

جـەوانان بــۆ شــــــەڕی کافــر دەنێری
کەچی خـۆیشت، لەگەڵ ژن ڕادەبوێری

لە دوی حوریی بەلاشدا چەن پەرۆشی
بڵێی بۆ مـافـی گــەل واش تێبکۆشی؟!

ئـەمــیری هــەر لە ناو گـەڵـدا دەبینیت
بە ڕاستی چـەن جـوانـمـێرێ، بەتینیت

بە کام فەتحی بیلادی کـوفـر و ئیلحاد؟
بـزەت دێت و بڵێی دڵـتان بـبـێ شـــاد!!!

لە سەر خوانی گەلت هەر گەڵ بڵاو کە
نەچیری گەمژە زۆرن، چــاوەچــاو کە!!!

لە کوێت هێنا تەلار و کۆشک و خانووت؟
لە گیرفانی گەلت؟ یا شـانی مانووت؟!!!

گەلت ماندوو و ئەتۆش ئاوا، حەساوە!!!
بڵێی چەن لاو بە دەستی تۆ، خەساوە!!!

بە جــێـگای ئـەو ژنانەی لـێـت دەبن کـۆ
نەبوو دەسـتـی هـــــــەژارێ، بیگری تـۆ؟!!!

#ع_م_هەوراز
12 ی جۆزەردانی 2722


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گوایە شێعرێ نەبێ من بێنێتەوە بیری؟
یان ئاوازێ
بیباتەوە ئەو کاتانەی خۆشی ویستم؟
گوایە ئێستە ڕەسمێ نەبێ
ئالبۆمی کۆشک و تەلاری بڕووخێنێ؟
ئەی بۆ من هەمووم لەبیرە؟
ئەی بۆ هەرچی شەوە دا ئەخورپم
دائەمرکم
شێعرێ دێنم
بەسەریەوە تێر ئەگریەم
وێنەی پار و پێرار دێنم
ماچی ئەکەم
ئەیلاوێنم ...
ئەرێ ئەی خەیاڵی لەعنەتی
بۆ شەوێ ناچیتەوە یادی
ناچی منی بیرخەیتەوە
فرمێسکێکی پێ بڕێژی
تەنها خۆ من عاشق نەبووم
تەنها خۆ من عاشق نەبووم
بەڵام تەنها بۆ من ئەمرم ....
بۆ بەتەنها منم بیری باران ئەکەم
بیری پیاسەی شار ئەکەم
بیری ڕێگەی زرێبار و
شەوانی ناو تلگرام ئەکەم؟
بۆ من تەنها دڵم تەنگە
سایەی ئەو ڕۆژگاری عەشقە
ناچێتەوە
هەر دێتەوە
هەموو ڕۆژێ برینی من
بە بێدەنگی ئەکولێتەوە....
ئەرێ گوایە شێعرێ نەبێ
سازێ نەبێ
قسەی ڕەفێقێکی نەبێ
شەوێ منی بیر خاتەوە؟


#سوهەیب_عەلی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەو شانەی
سەرت پێسپارد
کوێرایی من دادێنێ و
نازی زوڵفت


#لوقمان_دانش(کارێزی)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
چاوەکەم! مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییە!
نازە وا ئاڵۆزە چاوت؟ یا لە سەر خونخوارییە؟

خەم لە من دێوانەتر بوو، شۆڕشی دڵمی کە دی 
دەردی دڵ دەردێ گرانە و عیلەتێکی سارییە

ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم 
چون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییە

ناتوانێ پێ لە ئەشکی خۆی بنێ تێپەڕ بکا
مەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییە

من بە شوێن دڵما گەڕام، شوێنی بە خوێن دۆزیمەوە
چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ، سەیدێ کە خوێنی جارییە؟

«قانعی» بۆیە لە هیجرا، خەو لە چاوی ناکەوێ
قاعیدەی حەسحەس وەهایە، کەوتە شەو بێدارییە

#حەزەرتی_قانع




🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گەرەکمەن بەو وچانێ بەو
چەنی تۆ
گەرەکمەن پەی سەردٚانێ بەو
چەنی تۆ

بە عەزموو دیدٚەنی‌ و لۆتفی‌و ویساڵی
فرە نماچوو، ساڵانێ بەو
چەنی تۆ

با بەو ئازیز کە دیدٚارت بەهەشتەن
وەشەسیایت هۆرنیانێ بەو
چەنی تۆ

گەرەکمەن بینوو شەرتەو کبریایی
خەموو دنیای فۆتنانێ بەو
چەنی تۆ

ئەسیروو دەردٚی و ئێشی و مەینەتینا
ئەرێ ئازیز ئامانێ بەو
چەنی تۆ

بەڵێنم دان پەی لابەردەو خەیاڵی
ئەگەر کریۆ پەیمانێ بەو
چەنی تۆ

پەیمانێ بینوو بێ تۆ تەعزییەم بۆ
دەیسا ئازیز سۆچیانێ بەو
چەنی تۆ

وەشەسیاییت هەقێقین، نەک مەجازی
زاموو دووری خنیکنانێ بەو
چەنی تۆ

گەرەکمەن بەو سڵامێ بەو حزوورت
جە بێ تۆیی مانیانێ بەو
چەنی تۆ

قەسەم پا کەسیە ساحێب ئێختیارەن
ساحێب ڕۆحی خلۆقنانێ بەو
چەنی تۆ

سەروو ماڵم جە ڕات ئازیزی گیانی
گەرەکمەن بەو وچانێ بەو
چەنی تۆ

#فەریبا_زەندی
(گەڵا ژانی)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
4_5834948697816829451.pdf
1.1 MB
🛑ئاگاداری:

🔹۱-بانگەوازی کۆکردنەوەی "کایە شێعر"

▫️۲-بانگەواز کوو کردن»هیچانە«ێ زاڕووانە

▪️۳-بانگەوازوو گلێروەکەردەو شێعرەو بێ مانای زاڕۆڵا

▫️۴-بانگەوازی کوو کردن"هەرچوو پەرچووەیل" ئایلکانە

▪️۵-Bangewazîya Komkirina ‟Bêwateyîyên Zarokanˮ

▫️٦-Call for collecting of " Kurdish nonsense verse "

▪️۷-فراخوان جمع آوری " هیچانه‌های کودکانه"

🟢بۆ ناردنی ئەو بەرهەمانەی پەیوەندی بەم پۆستەوە هەیە بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز کاک : @Arash_mehraban

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری ژمارە یەک (١)



🟢 پۆلە فێرکارییەکانی وەرزی هاوین بۆ منداڵان

فێرکاریی زمانی کوردی بۆ منداڵان
- هاتن بۆ هەموانە
🔻مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
٣٤۵٤٧۵١٩
ژمارەی پەیوەندی

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


#ڤەژین

https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگادری ژمارە دوو(٢)

🟢 پۆلە فێرکارییەکانی وەرزی هاوین بۆ منداڵان

فێرکاریی نیگارکێشیی بۆ منداڵان
بەڕێوەبەر: نێدا عەلی نژاد

- هاتن بۆ هەموانە
🔻مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
٣٤۵٤٧۵١٩

#ڤەژین

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری ژمارە سێ(٣)

🟢 پۆلە فێرکارییەکانی وەرزی هاوین بۆ منداڵان

فێرکاریی ڕۆباتیک بۆ منداڵان

بەڕێوەبەر: کاروان بادزۆهرە
- هاتن بۆ هەموانە
🔻مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
٣٤۵٤٧۵١٩


#ڤەژین

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ڕاگەیاندنی ناوەندی #ڤەژین :

🟢 پۆلە فێرکارییەکانی بەشی زمانی کوردی

سۆرانی
هەورامی
کرمانجی
کوردیی خوارین



🟢 پۆلە فێرکارییەکانی بەشی زانستە مرۆییەکان

پێگەی دەروونناسی لە خوێندنەوەی کوردستاندا
بەڕێوەبەر: د. عادڵ کەریمی



🟢پۆلە فێرکارییەکانی بەشی زانستە مرۆییەکان

دەروونناسی و بنەماڵە

بۆ گەورەساڵ
بەڕێوەبەر: د. ئەنوەر نەویدیان


🟢پۆلە فێرکارییەکانی بەشی زانستە مرۆییەکان

مێژوونووسیی ناسیوناڵیستی له ئێران
شیکاری و ڕەخنە
بەڕێوەبەر: د. یوونس قوربانی‌فەڕ

🟢 پۆلە فێرکارییەکانی وەرزی هاوین بۆ منداڵان

خولی فێرکاریی هونەری دەڕبڕین
(فەنی بەیان)
بەڕێوەبەر: هادی تەبەرزەد
- هاتن بۆ هەموانە


🟢 پۆلە فێرکارییەکانی وەرزی هاوین بۆ منداڵان

خولی فێرکاریی فەلسەفە بۆ منداڵان

بەڕێوەبەر: هادی تەبەرزەد

- هاتن بۆ هەموانە
🔻مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
٣٤۵٤٧۵١٩




🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🛑ئاگاداری:


🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان
یەکەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
« تا زرێبـار و دێڕێک »

لە مانگی پووشپەڕدا بەڕێوە دەبات؛


✔️بۆیە داوا لە شاعێرانی کــورد دەکەین شێعرەکانیان تا ڕێکەوتی ۱۴۰۱/۰۴/۰۵ لەڕێگەی ئایدی تێلگرامیی @kani70 ـەوە بگەیێننە دەستی لیژنەی هەڵبژاردنی کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان.


⭕️دواتر ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕەشێعرییەکە ڕادەگەیەنرێت و هەڵبژێردراوەکان ئاگادار دەکرێنەوە.


🔵 مەرجەکانی بەشداربوون؛ 👇👇👇

🔹 شێعرەکان دەتوانێ بە هەر یەک لە دیالێکتەکانی زمانی کوردیی ( سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەلهۆڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی ) و بەهەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری بن.
🔹 وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنووسی کوردیی، بە فۆنتی unikurd 14 تایپ کرابێت و بە شێوەی PDF بێت.
🔹 شێعرەکان دەبێ لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێت.
🔹 نووسینی ناو و ناوی بنەماڵەیی شاعێر، شوێنی نیشتەجێبوونی و ژومارەی پێوەندیی پێویستە.

_ ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 19:37:10
Back to Top
HTML Embed Code: