Telegram Web Link
وەرزی ڕێبەندان بە سەرچوو و بەفری دڵ ناتوێتەوە
ئــــەم گرێکوێرە بە نۆتی بـــــاوەشت ئەکرێتەوە

قوڕ دەپێوێ ساردی ئــەم ورزە لە چـــیاوی ماڵەکەم
ماڵــەکــەم گەرمی لـەشت ئەم شەختەیە ئەبڕێتەوە

وا بەرەو ڕووخان دەکێــشێ پێکەنینم ئەودەمەی
نازی ڕووخسارت بە لێوی ناحەزێ ئەتلێتەوە

بەم نەبوونانەت بە جێی ئاواز و مۆسیقا و شێــعر
هەر دەمێـــکم پڕ دەمــی بێتاقەتی ئەچـــڕێتـەوە

تۆ هـــــەموو دونیایت و نازانن ئەوانەی دەوری تۆ
چۆنە ئەم دنیا لە سینەم شوێنی دڵ ئەگرێتەوە

بەسە ئیتر چـەشنی تەرمی پاش شەڕم لێـــهاتووە
نامەوێ ئیتر بە غـــەمخواردن چــــەلم بدرێتەوە

دڵ بەروە جێژوان بەڕێیە و جەستە چاوەڕوانی تۆ
شێعرە گۆرانی ئەڵێی و داوا ئەکات تۆ بێیتەوە


#لوقمان_پوورڕۆستەمی



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"خەزەڵوەر"

لە تاریکایی ژینی تار و خافــــوور
خەڵاتی کرد خودا نوورێکی ئەستوور

خەزەڵوەر بوو گەڵاڕێزانی داران
لە باخچەی ژینی من شین بوو گوڵێ سوور

خەزانم گــــرتی بۆنی خاکـــــەلێوە
شەوینی کوشت بە شەوقی چاوی پڕنوور

بە غونچەی تازە پشکوی پێکەنینێ
دڵی بەستوو لە ژینی کردە تەندوور

مەزەی شەکر و گەزۆی ناساند بە لێوم
بە لوتفی شەهدی کوڵم و شەکری
نەخسوور

لەبەر دیدە و مژۆڵی ڕۆژێ سەد جار
ئەگەر بمرم نەریتە و داب‌ و دەستوور

هەموو ڕۆژێ گەلێ زیاتر لە جاران
ئەوینی نێو دڵ و ڕۆحم ئەبێ سوور

#غەزەڵ_مەریوان


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەتۆ هەیت و دوو "هەنار"ی‌
[ لەچاوی دڵپاکیمەوە ]
"قەیرە"ماوی
لانیکەم ئێستە دوورەدەست!

منیش هەم و
چاوی تاسەی جووتێ لێوی هاوڕێبواری
دەست‌ لە هیوا دانەشۆردووی
لە تراویلکە تێپەڕبووی
" پاییزپەرەست"...!!

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
پێده‌شتے ژین ده‌ڪه‌م به دیلانگه‌ے ئەوین و خۆشەویستیت

وه فڕین ده‌خه‌م مه‌لے تاسه‌م
به هه‌ر دوو باڵے مه‌سته‌وه
به هانات بێ
له به‌رزایے و نزمے و په‌ستیت

سەمفۆنیاےئەم دڵە‌م
چ پڕ هاواره نازه‌نین!
چ پڕ هه‌را!
چ پڕ زه‌نا!

بەڵام سەدئاخ ناگاته گوێت
ده‌مڕووخێنێت هه‌ستی دڵ هه‌ژێنے ده‌روون
ڪه تۆ بیر ده‌ڪه‌ے بێ ڪه‌سیت

بەڵێن بدە لەمەو دواے ژیـن
سەمفۆنیاێڪ ساز دەڪەے ڪە
وەڪ ڕابردوو لـە پێگەے خۆت
ڕادەوەستیت


#خـــــەبات_فــــەدایے


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
♫♪مریوان استریو هه ژیر34544391♪♫
★Marivan Stereo Hêjîr 34544391★
بەرگە ناگرم

#عەدنان_کەریم

گۆرانی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دڵ بە حاڵی ئەم گەلە، تاکەی نەسووتێ ئەی ڕەقیب

سەیری بێنازی زمان و خاک و سامانی بکە

#مامۆستا_قانع


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"هەژار و فۆبیا"

🟢وەڵامدانەویەک بۆ عادڵ محەمەدی (بەشی ۱)

لەنێو هەموو گەلانی جیهاندا و بەتایبەت لە دنیای وێژە و ئەدەبدا، کەس یا کەسانێک دەبنە "هێما" و ئوستوورەی ئەو گەل و نەتەوەیە.

کوردیش وەکوو هەموو گەلانی جیهان کە زمان و ئەدەبیاتی تایبەت بە خۆی هەیە، خاوەنی دەیان و سەدان شاعیر و نووسەر و قەڵەم بەدەستی لەزەبر و توانایە کە بۆ هەر تاکێکی کورد جێی شانازین.
یەک لەو کەسایەتییە ناودارانەی کورد کە پێم وایە لە هەر چوار پارچەکەی نیشتمانی لەتلەتکراودا خەڵک دەیناسێت و تەنانەت گەلانی تری ناوچەکەیش دەیناسن و بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەت و گەشەپێدانی زمان و وێژە و ئەدەبی کوردی تەرخان کرد، عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە "هەژار"ە.

هەژار ئەو بلیمەتەی کە هەوڵێکی زۆری لەپێناو نزیک کردنەوەی زاراوە و بنزاراوەکانی زمانی کوردی دا کە بە زەقی لە وەرگێڕانەکەی کە بۆ قورئانی پیرۆز کردوویەتی، وەدەر دەکەوێ کە چۆن وەستایانە و شارەزایانە لە هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی کەڵکی وەرگرتووە و تێکەڵی کردوون. هەروەها کاتێک چاو لە هەنبانەبۆرینە دەکەی، بەبێ جیاوازی واتای وشە و دەستەواژەکانی گشت زاراوەکانی زمانی کوردی نووسیوەتەوە.

هەژار بێجگە لە زمانی کوردی، شارەزاییەکی تەواوی لە زمانی فارسی و عەربیدا هەبووە و وەڕگێڕانی کتێبی "قانوون"ی ئیبن سینا لە زمانی عەرەبییەوە بۆ سەر زمانی فارسی، دوای هەزار ساڵ کە فارسەکان خۆیان نەیانتوانیبوو ئەو کارە بکەن، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنگرە لە زمانزانی و زانایی هەژار!

بەڵام ئەوەی سەیرە، ئێستە و پاش چەندین ساڵ لە کۆچی دوایی ئەم کەڵەپیاوە، لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە هێرش دەکرێتە سەر کەسایەتی هەژار و تەنانەت پەیکەرەکەی دەسووتێنرێ و بە "شێت و نەزان و گەوج و..." لە قەڵەمی دەدەن!

دیارە هەژار وەک هەموو مرۆڤێکی ئەم جیهانە خاوەن هەڵە بووە و ناکرێ بڵێین سەداسەد بەرهەمەکانی بەبێ هەڵە و کەموکووڕییە و دەتوانین بە شێوازێکی زانستیانە و ئەکادمیک ڕەخنەی لێ بگرین.

بەڵام ڕەخنەگرتن و سووکایەتی کردن دوو چەمکی جیان و عەرز تا ئاسمان جیاوازن.
ئەوانەی وا ڕەخنە دەگرن، خۆیان لە قسەی نەشیاو و جنێودان دەبوێرن و ڕەخنەگر بە لۆژیک و زمانێکی زانستیانە ڕەخنەکانی دەردەبڕێ و مەبەستی لە "ڕەخنەگرتن" پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکووڕی بەرهەمی ئەو کەسایەتیەیە.
بەڵام لەبەرانبەردا کەسانی ئاست نزم و نەزانی کۆمەڵگە بۆ ناوبانگ دەرکردن یان لەپێناوی "پارە" و پۆست و پلەوپایەدا هێرش دەکەنە سەر کەسایەتییەکان و دەیانهەوێ بە قسەی نەشیاو و جنێودان ئەو کەسایەتییانە لەنێو خەڵکدا "بێزراو" بن...

لەم چەند ساڵەی دواییدا "هەژار" یەک لەو کەسایەتییانەیە کە زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر. تەنانەت لەلایەن "شێرکۆ"ی کوڕیەوە هێرش کراوەتە سەر کەسایەتی هەژار.
پێم وابێ هۆکاری ئەم کارە قێزەونانە تەنیا و تەنیا یەک شتە: ترس لە هزر و بیر و ئەندێشەی هەژار، کە ئێستە بۆتە چەقی بازنەی نزیکبوونەوە و یەکگرتوویی زمانی کوردی. دیاره وەرگێڕانی "مەم و زین" لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی زۆرترین ڕەخنە و قسەی لەسەرە.
دواترین نموونەیان کەسێک بە ناوی عادڵ محەمەدی کە خۆی بە دوکتۆرای زمان و پسپۆڕی بواری زمانناسی و زمانزان دەزانێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕێکەوتی ۷ی بانەمەڕ لە "ستۆرییەکدا" وەرگێڕانی "مەم و زین" لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی بە کارێکی گەوجانە ناو بردبوو و تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، کە بەم کارە گەوجی خۆی سەلماندووە(مەبەستی مامۆستا هەژار بوو).

ئەوەی کە جێی سەرنج بوو لە نووسینەکەی "عادڵ محەمەدی"دا، ‌ئەوەیە کە ستۆرییەکەی نیوەی بە فارسی و نیوەکەی تری بە کوردی نووسرابوو، کە ئەم پرسیارانە لە مێشکی خوێنەردا دروست دەکات؟!
-تۆ کە دەتهەوێ ڕەخنە لە نووسەر و شاعیری کورد بگری، چ پێویست ئەکات بە زمانی فارسی ڕەخنەی لێ بگریت؟
_گەلۆ تا ئێسته بینیوتانە ڕەخنەگرێکی فارس کە بیهەوێت ڕەخنە لە کەسایەتییەکی فارس بگرێت، بە زمانی کوردی ڕەخنە بگرێت؟! بۆ نموونە کەستان بینیویە لەنێو فارسدا، باسی فیردەوسی و شاهنامە بە کوردی بکات؟!
-ئایا زمانی ڕەخنەگرتن بەو شێوازەیە کە سووکایەتی بکرێت و قسەی نەشیاو بەکار بهێنرێت یان بە لۆژیک و زمانێکی زانستییانە دەبێ ڕەخنە بگیرێت؟!

بەبێ ئەوەی بارودۆخی نەتەوەیی و جوگرافی و زمانی کورد لەبەرچاو بگیرێت، گەورەترین هەڵەیە و پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکرێن.
1_کورد خاوەنی دەسەڵاتی خۆی نییە(لانیکەم لە سەد ساڵی ڕابردوودا) کە وەکوو گەلانی تر یاسای تایبەت بە زمان و زمانی یەگکرتوو و ستانداردی هەبێ.
2_بەهۆی دابەشکراوی وڵاتی کوردستان لەلایەن گەلانی ناوچەکەوە و هەروەها بەربڵاوی و پان و بەرینی خاکەکەیەوە، بووەتە هۆی لێکترازانی زیاتری کولتوور و فەرهەنگ و زمان و وێژە و...ی کورد.
3_ فرەزاراوەیی زمانی کوردی.

درێژەی هەیە...

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"هەژارۆفۆبیا"

🟢وەڵامدانەویەک بۆ عادڵ محەمەدی (بەشی ۲)

هەژار کە "مەم و زین"ی لە کوردی ژوورینەوە(کرمانجی) کردووە بە کوردی ناوین(سۆرانی)، مەبەستی تەنیا و تەنیا نزیک کردنەوەی ئەو دوو زاراوەیە بووە و بەم کارەی کە چل پەنجا ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمێکدا کردوویەتی کە ئامرازی ڕاگەیاندن وەکوو ئێستە بەردەست نەبوون. بۆیە توانیویەتی شاکاری "مەم و زین" بە ئاخێوەرانی سۆرانی بناسێنێ کە ڕەنگە پێشتر بەدەگمەن ناوی ئەو شاکارەیان بیستبێ.
بۆیە کەسانی وەک عادڵ محەمەدی کە هێرش دەکەنە سەری و بە کارێکی "گەوجانە"ی دەزانن، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن کە هەژار بەدوای ناو و ناوبانگ و پلە و پۆستەوە نەبووە؛ تەنیا ویستوویەتی خزمەت بە نەتەوەکەی خۆی و زمانەکەی بکات و تا ڕادەیەکی باشیش لەم بووارەدا سەرکەوتوو بووە.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێم:
ڕەخنەگرتن و ڕەخنەگری پێویستییەکی گرینگی دنیای ئەدەبیاتە و بەرەوپێشچوون و گەشەسەندنی ئەدەبی هەر نەتەوەیەک پێویستی بە کەسانی ڕەخنەگرە.
ڕەخنەگر دەبێ قەناعەت بە خوێنەر بکات و بە شێوازێکی زانستییانە و بە بەڵگاندن(استدلال) بتوانێت بۆچوونی خۆی بسمەلمێنێت؛ نەک وەک عادڵ محەمەدی بە زمانێکی دوور لە لۆژیک و بە بەکارهێنانی جنێو و قسەی نەشیاو بیهەوێ لە بایەخی بەرهەمێکی ئەدەبی کەم بکاتەوە.
کەوایە ئەم کارەی عادڵ محەمەدی و کەسانی وەک عادڵ محەمەدی، خەنجەر لە کادانە و هیچی تر، دڵنیا بن هیچتان بۆ سەوز نابێت.

هەژار تا هەتایە زیندووە و بەرهەمەکانی لە کتێبخانەی هەر تاکێکی کورددا دەخوێنرێتەوە و ناو و ناوبانگ و یادی هەژار هەر بڵیندە و بەرز دەمێنێت.

🛑ڕوونکردنەوە: ئەم نووسینەم بڕیار وا بوو لە گۆڤاری "لە داوێنی ئاربەباوە" چاپ و بڵاو بکرێتەوە کە بەداخەوە بە هۆکارێک چاپ نەکرا؛ بۆیە لە کاتی خۆیدا بڵاوم نەکردەوە و ئێستە بڵاوم کردەوە.

#جەمال_مەریوانی(هەڵبەست)، شاری مەریوان


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔴 بۆچی تەنز پێویسته؟
▪️ بە ئامادەبوونی:محەمەد زاکری‌نەسەب
▪️١ی ٣ی ١٤٠١
▪️کاتژمێر: ٢٢ تا ٢٤
#پرسیارەکانتان_بنێرن_بۆ: @badroze8682

▪️شوێن: گرووپی تێلێگرامیی کۆڕی پەیڤکاتۆر: https://www.tg-me.com/+TUn5fcH3N1Q4ZjBk
ــــــــ

◽️سەبارەت بە محەمەد زاکری‌نەسەب
▫️دوکتۆرای زمان و ئەدەبیای فارسی
▫️شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی
▫️بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی کتێبخانەکانی سەرپێڵ
▫️ڕۆژنامەنووس
▫️ماوەیەک سەرنووسەری مانگنامەی ئێلێکترۆنیکیی ئادان(فارسی- کوردی) بووەە
🔹نامەی دوکتۆرا: لێکۆڵینەوە و خەسارناسیی وێژمانی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئێراندا، لە نێوان ساڵانی ۱۳۰۰ تا ۱۳۵۷
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
گرووپی کۆڕی پەیڤکاتۆر: https://www.tg-me.com/+TUn5fcH3N1Q4ZjBk



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔴 ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، بەڕێوە ئەبات:

▪️لە سێبەری چەپکەگوڵدا
(یادێک لە شیعر، تەنز و هەڵوێستی شامی)

▪️پێشکەشکردنی مۆسیقا و ...، لە لایەن هونەرمەندانی دەسڕەنگینی کرماشانییەوە، خوێندنەوەی شیعری شامی، تەنز لە شیعری شامیدا، هەڵوێست و ڕەخنە لە شیعری شامیدا و ...، تەوەرەکانی کۆڕی " لە سێبەری چەپکە گوڵ"ن.
ـــــــــــــــــــــ
▪️شوێنەکانی فرۆشتنی بلیت:
دەکەی ڕۆژنامەفرۆشیی جام‌سەحەر، بەرانبەر سینەما کوردستان
دەکەی ڕۆژنامەفرۆشیی فاتێح مەجیدی، تەنیشت موخابرات
ـــــــــــــــــــــــ
▪️ڕۆژی بەڕێوەچوون:
چوارشەمە، ١٤٠١/٠٣/٠٤
کاتژمێر: ١٦:٣٠
ــــــــــــــ
▪️شوێنی بەڕێوەچوون: مەریوان، موجتەمەعی فەرهەنگی ـ هونەری، هۆڵی #مامۆستا_قانع


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ماسیی ڕەشی بچکۆلانە - مێهری ڕاستی
Mehri Rasti
📚 ماسیی ڕەشی بچکۆلانە
🎙 خوێندنەوه: #مێهری_ڕاستی
🖥 ڕێکۆرد: #یووسف_زارەعی
🎼 ئێستدیۆ: #مرکز_رشد_مەریوان
🖊 نووسەر: #سەمەد_بێهڕەنگی
🖊 وەرگێڕ: #کەیوان_قەزاوەت
📖 زمان: #کوردی
🔖 بابەت: #چیرۆکی_منداڵان



🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مەریوان‌شیعر
🔴 ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، بەڕێوە ئەبات: ▪️لە سێبەری چەپکەگوڵدا (یادێک لە شیعر، تەنز و هەڵوێستی شامی) ▪️پێشکەشکردنی مۆسیقا و ...، لە لایەن هونەرمەندانی دەسڕەنگینی کرماشانییەوە، خوێندنەوەی…
🔴 بەشداربووان و میوانانی بەڕێزی بەرنامەی:
"#لە_سێبەری_چەپکەگوڵ"دا
(یادێک لە شیعر، تەنز و هەڵوێستی شامی)

ئاگادارتان ئەکەینەوە:

👇👇👇

سبەینێ "چوارشەممە"
٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۰
سەرەڕای ئەوەی کە بەبۆنەی نالەباری دۆخی کەش و هەواوە و خۆڵ‌بارین لە کوردستاندا
پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە؛

🟢بەرنامەکەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان ، بەڕێوە ئەچـــێت.

بەسپاسەوە🙏🌺

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🔴 مامەڵە

🟢(چیرۆکێکی تەنز)


#بەشی_یەک

وتم ئەوەی ڕاستی بێ چونکو تەڵاقم نییە، نەک هەر مامەڵەکردن، زۆر شتی‌تریش بۆ من فرە سەختە. وتم ئەوەی ڕاستی بێ، بێ‌تەڵاقی ئەبێتە هۆی سەرشۆڕی. وتم ئەوەی ڕاستی بێ تۆ نازانی بێ‌تەڵاقی چەندە سەختە و نازانی تەڵاق لەم کۆمەڵگایەدا چەندە گرنگە. وتم من قەت پێویستم بە ژن نەبووە و نامبێ. وتم ئەوەی ڕاست بێ من تەنها لە بەر ئەوە ژن دێنم کە سێ تەڵاقم ببێ. ژنم تەنها بۆ سێ تەڵاقە گەرەکە، ئەگین جلشۆر و گسکی چاک و هەموو شتێکم هەیە. ئەوەی ڕاستی بێ، تاقەتی هاوڕێگرتن و ئەو جۆرە شتانەیشم نییە. خۆشەویستیش بە فشە ئەزانم.

وتم ئەوەی ڕاستی چونکو تەڵاقم نییە، ناچار بووم ئەو کارە بکەم و کاتێ کە وتم چونکو تەڵاقم نییە پێویستم بە جەنابتە، چاوی وەکوو هەڵماتێک کەوتە خولانەوەیەکی سەیر. وتم لەوانەیە فێی لێ هاتبێ. داوای لێبوردنی کرد و وتی ئەکرێ قسەکەت دووپاتە بکەیتەوە؟ دووپاتەم کردەوە و دیسان چاوەکانی وەکوو کەلایەکی گەورە خولانەوە و دیسان پێموابوو مرۆڤێکی فێدارە. جارێکی‌تر داوای لێبوردنی کرد و وتی ئەکرێ دیسانەوە قسەکەت بکەیتەوە؟ چاوی لە چاوی کوندەبوو ئەچوو. وتم چونکو تەڵاقم نییە پێویستم بە جەنابتە. "بیل"ی چاوەکانی دیسان کەوتەوە خولانەوە سەیرەکەی خۆی و هەمیسان داوای کردەوە کە قسەکەم پاتە بکەمەوە. ئەوەی ڕاستی بێ ئیتر تاقەتم نەما و وتم: من نە خۆشم ئەوێی، نە بە جوانت ئەزانم، نە پێویستم بە داراییەکەتە. ئەوەی ڕاستی بێ چونکو تەڵاقم نییە پێویستم بە جەنابتە. ئەمەوێ بەهۆی تۆوە ببم بە خاوەنی سێ‌تەڵاق. ئەتوانی ئەم ئەرکە قبووڵ بکەی؟ ئەتوانی یارمەتیم بدەی؟

ئەوەی ڕاستی بێ ئیتر نازانم چاوەکانی چۆن لێم شاردەوە و چۆنم لە بیر نەماوە کە ئەو چاوە زەقانەی دیسانەوە خولانەوە سەیرەکەیان بوو یان نە. کەمێ وەرسووڕا و من بە هۆی ئەو وەرسووڕانەیەوە هەستم کرد کە لەوانەیە قەڵەو بێ و هەر لەو کاتەدا بیرم لەوە کردەوە کە چۆن ئەتوانم پێی بڵێم کە حەزم لە مرۆڤی قەڵەو نییە و پێویستە بە هەر شێوەیەک بێ، کێشی دابەزێنێ. لاشەی لە ناو مانتۆکەیدا- کە بۆ ئەو قەد و باڵایە بچووک نەبوو- گووشرابوو و ئەمە بە لای منەوە جوان نەبوو. ئەوەی ڕاستی بێ سەرەڕای ئەوەی من خۆشەویستی و حەزلێکردن و ئەو جۆرە شتانە بە قشە ئەزانم، باڵە خڕەکانی و گووپەکانی- کە لەو کاتەدا لەبەر شەرم سوور هەڵگەرابوون- دڵڕفێن بوون بۆم.

ئەترسام بڵێ من بەم دەوڵەمەندییە چ پێویستێکم بە جەنابی ناموبارەکت هەیە. یا بڵێ ئەوە چۆن بوو لە ناو ئەم هەموو ئافرەتەدا بە منت وت و منت بۆ ئەم کارە و بۆ دەسپێکردنی ئەم شێوە ژیانە هاوبەشە بە باش زانی. باسی دەوڵەمەندییەکەی نەکرد، بەڵام لێی‌پرسیم ئەوە چۆن بوو لە ناو ئەم هەموو ئافرەتەدا بە منت وت و منت بۆ ئەم کارە و بۆ دەسپێکردنی ئەم شێوە ژیانە هاوبەشە بە باش زانی. ئەوی ڕاستی بێ هیج وەڵامێکم نەبوو و ئەگەر ئەویش پێشنیارەکەمی قبووڵ نەکردایە بە کەسێکی‌ترم ئەوت و ئەوەندە یەخەی ئەم و ئەوم ئەگرت تا یەکێکم بۆ ڕازی ئەبوو. ئەیشکرا بە پارە یەکێک ڕازی بکەم و بیهێنمە ناو ئەو ژیانەوە. ئەوەی ڕاستی بێ زۆر کەس هەن بۆ پارە شوو بە کەسانێک ئەکەن کە تەنانەت ناشتوانن یەک خولەک لەگەڵیدا –وەک خۆشەویستێک- بحەوێنەوە.

کە لێی‌پرسیم ئەوە چۆن بوو لە ناو ئەم هەموو ئافرەتەدا بە منت وت و منت بۆ ئەم کارە و بۆ دەسپێکردنی ئەم شێوە ژیانە هاوبەشە بە باش زانی، وتم وەڵلا هەر لە خۆوە بە دڵمدا هات و هەر لە خۆوە پرسیم. ئەوەی ڕاستی بێ وتم ئەگەر حەزیش ناکەی گرنگ نییە. وتم هەر کەس زۆرە. ئەوەی راستی بێ کاتێ وتم هەر کەس زۆرە، ترسا و خێرا چاوە زەقەکانی بڕییە شوێنێک کە نازانم کوێ بوو. کەمێک مت بوو و دوایی وتی شووت پێ ئەکەم. وتی جا کێ لە تۆ باشتر. وتی شووت پێ ئەکەم و تەواو. وتی من و تۆ هەر بۆ یەک باشین. وتی دڵ ئاوێنەی دڵە و ئەزانم تۆ منت بە دڵە و منیش تۆم بە دڵە.

ئەوەی ڕاستی بێ پاش ئەوەی مارەم بڕی، هەستم ئەکرد بێجگە تەڵاقەکان- کە بۆ من هەر فرە پێویست بوون- بووم بە خاوەنی شتی‌تریش. هەستم ئەکرد مامەڵەیەکی باشم کردووە و قەت لەو مامەڵەیە پەشیمان نابمەوە. من هەموو کاتێ مامەڵەی وا ئەکەم کە سەروبەری خێر بێ، ئیشەڵڵا ئەمەیشیان هەر خێرە. ئەوەی ڕاستی بێ کە مارەم بڕی، خۆشترین گۆرانیم وەبیر هاتەوە و بە ورتە-ورت لەبەر خۆمەوە وتمەوە.

درێژەی له پۆستی دواتردا👇


#ڕەووف_جەهانی

#خاڵۆ_ڕەووف

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢#بەشی_دوو


هههههههه. ئیستایش پێکەنینم دێ. شا ئەو ناوچاوەی من! لەوانەیە بڵێم تەنها بۆنێک کە ڕقم لێیەتی هەر ئەو بۆنەیە کە ئەو ڕۆژە بە هۆی جەنابی ناموبارەکیەوە دیسان هەڵممژی!

قسەی خۆمان بێ جلوبەرگەکەیشیم هەمیشە لە پێش چاوە! تەح! دایکت لەبەرت مرێ هەی! سەرەڕای ئەوەی یەکەمجار نەبوو یەکترمان دەدی، بەڵام ماوەیەک بوو هەستم دەکرد بەهیوایە قووتم بدا! چاوە حیزەکانی دەبڕییە نێو چاوم و هەستم دەکرد خەریکە بە چاوەکانیدا دەچمە خوار و دەگەمە ناو گەدەی!

بڵێم حەزم لە کوێی کرد؟ چاوی؟ خۆ چاوەکانی وەکوو چاوی من جوان نەبوون و برۆکانیشی وەکوو برۆی من پڕ و ڕەش و کەوان نەبوون! دەک لەبەرت مرم ژنە بۆ کوڕێ کە خستووتەتەوە! جا وەرە نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ نازانم چی‌دیکەش چاوەڕێ بە و ژان بتگرێ و دوایە ئەو دەعبایەت ببێ! جا وەرە و گوێیەکانت بە زاقوزووقی ئەو بەچکە سەگەی زاخاو بدرێ و دوایەش دڵت خۆش بێ بڵێی کوڕم دیوەتەوە! هەر نازانم ئەو دایکەی چۆن بەرگەی ئەو خەمەی گرتووە و چۆن‌چۆنی دڵی خۆی داوەتەوە!

ئەگەر لەو کاتەدا هێندەی ئەو دەوڵەمەند نەبام، زۆر کەس دەیگوت ئەو پیاوە دەوڵەمەندە و ئەم لەبەر دەوڵەمەندییەکەی نەیتوانیوە وەڵامی داخوازییەکەی بە "نەء" بداتەوە. زۆرم داواکار هەبوون کە چایان بڕیبووە ئەو ماڵ و ماشێن و داهاتەی کە تا دەهات زیادی دەکرد و من قەت بیریشم لێ نەدەکردنەوە. داواکاریشم هەبوو کە تەنها لەبەر جوانییەکەم لێم نێزیک دەکەوتنەوە و کە دەیانزانی ناتوانن بمخەنە داوی خۆیانەوە، وەهام لێ دوور دەکەوتنەوە کە قەت نەیانبینمەوە. پێمەکەنە! بۆ خۆت ئاگاداری چەند کەسێک لەو کەسانە هەیت و دەشزانی چەندەم داواکاری ڕومانتیک و قۆز هەبوو.

نامەوێ درۆت لەگەڵدا بکەم، بەڵام ئەو ڕۆژە هێندەم بە چاو ئەزیەت کرد کە تا هەتایە لە بیری نەچێتەە! چاوەکانم وەکوو چەرخوفەلەک دەخولانەوە و وەکوو بێچووە نازانم چی لە دەستی چاوە حیزەکانی هەڵدەهاتن! ئای کە خۆش بوو کاتێ پرسیارەکەم پێ پاتە دەکردەوە! ئەو گەمژەیە نەیدەزانی کە من هەر بە ئەنقەست پرسیارەکەی پێ پاتە دەکەمەوە و هەر دەمهەوێ بە خەمزەی چاو گرفتاری بکەم! گرفتاری عەشق نا، ویستم تووشی داوێکی بکەم کە نەتوانێ لێی دەرباز ببێ. حەزم دەکرد بیهێنمە سەما و گۆرانیم بۆ بڵێ: لەبەر نازی چاوبازان ...

ئای کە حەزم کرد وتی من لەبەر تەڵاق تۆم دەوێ! ئای کە خۆش بوو! هەر لەو ساتەدا بڕیارم دا کە پێی نەڵێم بۆچی من ئامادەم شووی پێ بکەم و تا ئیستایش نەموتووە و قەتیش پێی ناڵێم! خۆ منیش وەک ئەو بازرگانم و لەویش چاکتر لە بازرگانی و ئەو جۆرە شتانە دەزانم. وەی کە گوناحیش دەبوو ئەگەر بمگوتایە من ئامادە نیم شووت پێ بکەم و ئامادە نیم بتکەم بە خاوەنی سی تەڵاق! دەستم بشکێ کە نەموت! بریا ئەوەشم گوتبا و پتر وردم کردبا! نازانی بە چاو چەندەم ئازار پێ چێشت! لەبەرت مرم کچێ بۆ توانایی و ژیریت! دەک ڕۆڵە دایک ڕۆڕۆت بۆ نەکا!

ئەو ناچار بوو ژن بهێنی و بەو شێوەیە خۆی بکا بە خاوەنی سێ تەڵاق، منیش ئەکرێ پێوستم بە کەسێک بووبێ کە خەڵک وابزانن هاوڕێ و خۆشەویستمە! ئەکرێ منیش وەک ئەو وابووبم و پێویستم بە خۆشەویست و شتی وا نەبووبێ. قەتم بیر لەو شتە نەکردۆتەوە، بەڵام دەیکەمە کارێ بەو ئاواتەوە سەر بنێتەوە و نەزانێ من بۆچی حازر بووم شووی پێ بکەم. دایکم ئەوەندەی شل نەپێچاومەتەوە کە پیاوان بتوانن بمخەڵەتێنن! هەستە با بڕۆین. وا هات. چاو ئەو دەعبایە لەگەڵ خۆی هێناویەتی! جا وەرە ببە بە ژنی مەیموونێکی وا و ڕفیقەکانیشی یەک لە یەک عەنتەرتر بن! کچی نەخەڵەتێی شوو بکەی! ئەگەر تۆیش لەبەر مەسڵەحەتێک ناچار بووی شوو بکەی، وەرە بۆ لای خۆم با هەموو شتێکت پێ بڵێم کە گیر نەکەی بە دستی ئەمانەوە. هەستە وا دایکم و کاکیشم هەستان. چ دڵخۆشن ئەو بەستەزمانانە. من ئەو پیاوە کە ئەبێتە مێردم جووت شەشمانە و ئەگەین بەو شتەی کە گەرەکمانە، ئەی ئەمانە چی؟ ئەڵێی ئەوان شوویان کردووە! شوو! دوور لە رووی جەنابت شوو نە، گوو!


#ڕەووف_جەهانی

#خاڵۆ_ڕەووف

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
شەوانە
سەروو بانوو خەیاڵەڪاموە
بە ئارامی هەنگامێ هۆر گێرە
بەخوا بە زۆر دڵتەنگیەڪام ڪەروو وەرم...


#مەهین

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
تۆی "بەیان"ی نیشتمانم بۆیە ئاوا بێ خەمە
سەدهەزارانی وەکوو تۆی بێ کەمە و هێشتا کەمە

بەرگی ڕەش هێشتە لەبەریە دێڕەکان بۆ ژن بەڵام
چاوەڕێین سروەی وشەت بێ و بیڕەوێنێ ئەو تەمە

"با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ"
کۆیلەتی گەر بێ بەشی تۆ چاوی ژینمان پڕ نەمە

تا شنەی شێعرت شەرابی شەنگی یەکبوون نۆش نەکا
پێکی دەستی شەنگەساقیش بۆ مەمان وێنەی سەمە

سەربەخۆییم بۆچییە تا دوو بە یەک هەژمار کرێ
ژین لە ژێر ئاڵای وەهادا خاڵ بە خاڵی جێی زەمە

چی لە دێڕتدا دەهێنی و ناخی پێ زامار ببێ
دڵنیا بە شان بە شانی هەڵگری ئەو دەردەمە

دەردەکانت دابڕێژە و هەر بنووسە و کۆڵ مەدە
گەر بە ئامانجت بگەی جا زایەڵەیش
خاتر جەمە

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە)

بۆ :
خاتوو
#بەیان_حسەینی

2ی جۆزەردانی 1401ی ک،ه
2722ی کوردی


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دڵم تەنگە لەدەس خەونی دەبەنگێ
نەیار دێنێ دژی لاوم بجەنگێ

لەسەر خاکم دەدەن سەریان بەئەنقەست
کوڕان ، کچان وەکوو لاوە چەلەنگێ

٭٭٭

دڵی تەنگم لە بیری خۆت وەدەرکە
لە ساڵێکا دوو سێ جارێ سەفەرکە

بەپێی توانا وەکوو لاوان خەتەرکە
لە بێدەنگی لەسەر خاکت حەزەرکە

٭٭٭

دڵم تەنگە دڵی تەنگم لە ڕەنگێ
وەکوو گیانم هەموو گوێ بێ لە دەنگێ

کە خاپاون بە ناڵینێ ، ئەدی بۆ ?
لۆمەم ئەکەن لە پرچی تۆ و خەدەنگێ

٭٭٭

دڵم تەنگی دڵی شەنگی ئەتۆیە
بەپڕ بوونی ، لەمن خاڵی بەسۆیە

کە پشتت کرد لە دیدار و لە دیوان
ئەبێ ترسم کە زولفت بەی بەکۆیە


#هەڵگورد_حەقپەرەست


🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Jovane Gian
Naser Razazi
🎤#ناسر_ڕەزازی

🎼#جوانێ‌گیان

🛑 بە ناردنی پۆستەکان کاناڵ بناسێنن بە هاوڕێکانتان


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
2024/09/30 21:26:50
Back to Top
HTML Embed Code: