مەریوانشیعر
🛑ئاگاداری ئەنجومەنی سەوزی چیا🔰 مردم شریف شهرستان مریوان! همانطور که مستحضرید انجمن زیست محیطی سبز چیای مریوان با همکاری و همدلی تمامی قشرهای جامعه مریوان توانسته است در طی ۲۳ سال گذشتە در تمامی عرصەهای زیست محیطی از قبیل حفاظت از زریبار، آموزش در جهت جلوگیری…
🛑#ناوەندی_فەرهەنگی_هونەری_ڤەژین
🔰خەڵکی ئاگا و بەشەرەفی کوردستان
هەر وا کە ئاگادارن لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، ڕووبەرێکی بەرفراوان لە ژینگەی زاگرۆس بە تایبەت دارستانەکانی ناوچەی مەریوان، کەوتووەتە بەر هێرشی دەستە نەگریس و چەپەڵەکانی هەندێ خۆفرۆش و شەیتان سیفەت، کە زۆر بە ئاسانی و بێ هیچ شەرمێک هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی بەردەوام بەشێکی بەرچاو و پانتاییەکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان خاپوور و وێران دەکەن. ئەم خۆفرۆشانە لە ئەوپەڕی بێشەرمییەوە و لەژێر ئاگاداریی بە ناو دامەزراوە فەرمییەکان کە خۆیان بە بەڕێوەبەری یاسا و دادپەروەری دەزانن، دارستانەکان لە ناو دەبەن و دەیکەن بە موڵکی خۆیان.
ئەوەی کە ڕوونە و ناشاردرێتەوە، کەمتەرخەمیی و بێئیرادەیی، بە ناو بەرپرسیارانی دەزگا فەرمییەکان و لایەنە پێوەندیدارەکانە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سووتاندن و فەوتاندنی ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان.
ئەم وێرانکەرانە بەبێ هیچ لێپرسینەوەیە و لە مەیدانێکی ئەمن و ئەماندا، کەوتوونەتە گیانی سرووشتی کوردستان و گەندەڵکارییەکانیان کردووە بە پیشەی خۆیان و مەیموون ئاسا بە ڕیشی هەموان پێدەکەنن.
وادیارە، لە دەلاقەی ڕوانینی بەرپرسانی ئەمنی و دادپەروەرییەوە، ئەمنییەت تەنیا و تەنیا بە مانای پارێزگاری لە ڕوانینە ئیدئۆلۆژیکەکان و ڕەواکانی حکوومەت و نیزامە، و لایەنە کولتووری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان هیچ جێگە و بایەخێکیان نییە.
لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، ڕۆڵیە پێکهاتەیی حکوومەت پارێزگاریکردنی ژیانی ئینسانەکانە لە هەموو بوارەکاندا. ئەوە حکوومەتە کە بەرژەوەندییە گشتییەکان و یاساکان دابین دەکات و بە مەبەستی ئاسایشی گشتیی کۆمەڵگا، پارێزگارییان لێوە دەکات. لەم ڕووەوە، هاوشاری سیستەمی دیموکراتیک وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا بە ئەرکی خۆی دەزانێت پەیڕەوی یاسا گشتییەکان بێت و لە بەرژەوەندییە گشتییەکاندا لەگەڵ سیاسەتەکانی حکوومەتێکی یاسامەند و دیموکراتیک بەشدار بێت و سەرەڕۆیی نەکات.
بەڵام لە وڵاتێک وەکوو ئێراندا، بە هۆی سیاسەتی ڕانتی و لە یاسالادەر، بەستێنێک ساز بووە کە زۆر بە ئاسانی، لە لایەن کەسانێکەوە بەرژەوەندییە گشتییەکان پێشێل دەکرێن و بێ هیچ دادگایی کردنێک لەژێر سێبەری دامودەزگا ئەمنییەکاندا، بەردەوامی بە کاری خۆیان دەدەن. لەم کەش و هەوایەدا کە هیچ دادوەرییەک و حوکم و یاسایەک پەیڕەو ناکرێت و گەندەڵکاری بووەتە کردەوەیەکی ئاسایی و لێپرسینەوەی لەسەر ناکرێت، پارێزگاری لە بەرژەوەندە گشتییەکان کەوتووەتە ئەستۆی دامەزراوە خەڵکییەکان، ڕێکخراوگەلێک کە بە تەواوی هێز و بە پشتیوانی خەڵکی هۆشیار، خۆیان ئەرکدار کردووە کە نیشتمان و زێدی باب و باپیرانیان لە بەرانبەر دەستی وێرانکەر بپارێزن.
لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم تاڵانکردنە و وێرانکارییانەدا، بۆ پارێزگاری لە دارستانەکان و بنەما ژینگەییەکان، حکوومەت، دامەزراوە مەدەنییەکان و شارۆمەندان ئەرکی سەرشانیانە کە پێکڕا ڕۆڵ بگێڕن، بەڵام لەم پێناوەدا ڕۆڵی ئەرێنی لە لایەن حکوومەتەوە نابینرێ.
هەر وا کە ئاشکرایە و لەبەر چاوە، چەند ساڵێکە، ناوەندە ژینگەییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان بەتایبەت، دامەزراوەی ژینگەیی چیای سەوز لە شاری مەریوان، بەردەوام هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ پارێزگاریی دارستانەکان و بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بە نیسبەتی پاراستنی ژینگەی خۆیانەوە بووه و هەر لەم پێناوەدا چەن ڕۆڵەی بەئەمەگی نیشتمان گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کردووە.
لەم ناوەدا حکوومەت بە هۆی دەسەڵاتی میکانیزمی یاسایی و دادپەروەرییەوە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ و ئاشکرای لە ڕووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر ئەم تاڵانکردنانەدا ببێت، لە ڕاستیدا ئەگەر حکوومەت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی بگێڕێت، ئەوا کاولکەران و تاڵانکەران کە لە نەبوونی یاسا و ڕێسای حکوومیدا کەڵکی ناڕەوایان لە سەرچاوە سرووشتییەکان گرتووە، لە بەرانبەری یاسادا ناتوانن چیدی دەستدرێژی بکەن. ئەگەر ئەو کردەوانەی دەستڕەشەکان بە تاوان لە قەڵەم بدرێت، ئەوا هاوشارییانیش خۆیان بە بەرپرس دەزانن و لە هاوشارییەکی بێلایەن و نابەرپرس، دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆڵی بەرپرسیار.
ناوەندی فەرهەنگی_هونەریی ڤەژین وێڕای جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر تاڵانکەرانی سەرچاوە سرووشتییەکان، بە تەواوی هێز و توانایەوە لە چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و سیاسەتە وردبینانە و نیشتمانییەکانیان بۆ پارێزگاری لە سامانە سرووشتییەکانی کوردستان بە تایبەت ناوچەی مەریوان بەرگری دەکات و پشتیوانی چالاکییە ژینگەییەکانی ئەم ناوەندە دەبێت.
#ناوەندی_فەرهەنگی_هونەریی_ڤەژین
گەلاوێژی ٢٧٢٢
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
مەریوانشیعر
🛑ئاگاداری ئەنجومەنی سەوزی چیا🔰 مردم شریف شهرستان مریوان! همانطور که مستحضرید انجمن زیست محیطی سبز چیای مریوان با همکاری و همدلی تمامی قشرهای جامعه مریوان توانسته است در طی ۲۳ سال گذشتە در تمامی عرصەهای زیست محیطی از قبیل حفاظت از زریبار، آموزش در جهت جلوگیری…
🛑#ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان
🟢ئازیزانی چیاییمان ماندوونەبن
🔰ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەی خاوەنڕێچکە ، لە ماوەی ئەو چەندساڵەی ئەنجومەنی سەوزی چیادا، هەر هیچی نەکردبێت، فەرهەنگی ژینگەپارێزیی ژیاندووەتەوە و وانەی "مردن بۆ ژیان"ی وتووەتەوە بە هەناسەکانمان.
دیارترە کە ئێوە بە هێڵی خوێنی شەریف و ئومێدەوە، لە ڕیزی بەرزترین هاوارەکانی نیشتمانەوە وەستاون و کە ئەمجارە لە هەڵوێستێکی ڕەوا و گونجاودا و بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ، بڕیارتان داوە لەم هەنگاوەدا و خۆنەخواز ، لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بکشێنەوە، وەکوو ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، لەوپەڕی بڕیارەکەتان تێدەگەین و بە دڵنیایییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەتانین بۆ سەوزاییی نیشتمان و بەهیواین هەڵوێستی ئەمجارەتان ژیانەوەی لێبکەوێتەوە و چیامان بەرزتر لە جاران چرای ژیان هەڵبکات.
#ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان
گەلاوێژی ۲۷۲۲
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢ئازیزانی چیاییمان ماندوونەبن
🔰ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە، هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەی خاوەنڕێچکە ، لە ماوەی ئەو چەندساڵەی ئەنجومەنی سەوزی چیادا، هەر هیچی نەکردبێت، فەرهەنگی ژینگەپارێزیی ژیاندووەتەوە و وانەی "مردن بۆ ژیان"ی وتووەتەوە بە هەناسەکانمان.
دیارترە کە ئێوە بە هێڵی خوێنی شەریف و ئومێدەوە، لە ڕیزی بەرزترین هاوارەکانی نیشتمانەوە وەستاون و کە ئەمجارە لە هەڵوێستێکی ڕەوا و گونجاودا و بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ، بڕیارتان داوە لەم هەنگاوەدا و خۆنەخواز ، لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بکشێنەوە، وەکوو ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، لەوپەڕی بڕیارەکەتان تێدەگەین و بە دڵنیایییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەتانین بۆ سەوزاییی نیشتمان و بەهیواین هەڵوێستی ئەمجارەتان ژیانەوەی لێبکەوێتەوە و چیامان بەرزتر لە جاران چرای ژیان هەڵبکات.
#ئەنجومەنی_فەرهەنگی_ئەدەبیی_مەریوان
گەلاوێژی ۲۷۲۲
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
🟢 پەیامی پاڵپشتی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی مەریوان بۆ هەڵویستی ئەنجومەنی سەوزی چیا
🔰 بۆ ڕای گشتی...
هەر وەک ئاگادارن ئەنجومەنی سەوزی چیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندەنێک بۆ ڕای گشتی، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی لە هەمبەر بەرپرسان و دەسەڵاتداران و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی مەریوان و کاربەدەستانی ژینگە و سروشت، هەڵوێستی خۆی بۆ بەشداری نەکردن لە کۆژاندنەوەی ئاگری
دارستانەکان و تاڵانکاری سروشت و ژینگە دەربڕیوە، پێوایە پاراستنی ژینگە و دارستان و کۆژاندنەوەی ئاگرەکان ،بە پلەی یەکەمی ئەرکی دەسەڵاتە، پێویستە ئەوان بەرپرسیاری خۆیان لەم بوارەدا بە جێ بهێنن.
🔹 ئێمە وەک رێکخراوە مەدەنیەکانی مەریوان،ڕاشکاوانە پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم هەڵوێستەی هاوڕێیانی چیا دەرئەبڕین، ڕێز و پێزانین بۆ ئەرک و ماندوو بوون و تێکۆشانیان پێشکەش ئەکەین. پێمان وایە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیە، لە هیچ جۆرە خەبات و هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ پاراستنی ژینگە کۆتایی نەکردووە.
🔹 لەم پێناوەدا ئازیزان و تێکۆشەرانی بیری سەوز، هەرچەندە ڕووبەڕووی گەلێک هێرش و هەڕشە و گرتن و زیندان بوونەتەوە، بەڵام سەربەرزانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانیان پاشەکشەیان نەکردووە و ئەم زەختانە نەیانتوانیوە کاریگەری نیگەتیڤ لە سەر ورە و ئیرادەیان دابنێ.هەر لە سەر درێژەدان بە ڕێبازەکەیان،ئەنجومەنی سەوزی چیا، باشترین ڕۆڵەکانی شەهید بوون و زۆرترین هەزینەی داوە.
🔹ئێمە وەک کۆمەڵگای مەدەنی مەریوان، ڕێز ئەگرین لە هەر بڕیارێک کە دەستەی بەڕێوەبەر و ئەندامانی چیا بیگرن.
هەر لەم سۆنگەوە بە توندی ڕەخنە ئەگرین لە دام و دەزگا حوکمیەکان و دەسەڵاتی لۆکاڵی ئەم شارە، لەو بڕوایەداین کە بەرپرسانی ئەم شارە هەرگیز ئەرکی خۆیان لەم بوارەدا جێبەجێ نەکردوە، بە هۆی نەبوونی هەستی وڵاتدۆستی و ژینگەپارێزی،گەندەڵی و ڕانت ،کەمتەرخەمبوون بە شێوەیەکی جیدی بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان خەمخۆر و خاوەن هەڵوێست نەبوون و هەنگاوی جیدیان هەڵنەگرتووە.
🔹کۆمەڵگای مەدەنی مەریوان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کاولکردن و بڕین و سووتاندنی دارستانەکان داوای هەڵوێستی جیدی لە هەموو هاوڵاتیان و ژینگە دۆستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەکات، پێوایە پاراستنی سرووشت و ژینگە، تەنیا ئەرکی ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان نییە بەڵکوو ئەرکی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە،بە تایبەت لە وڵاتێکدا کە کاربەدەستان و بەرپرسان ئەرکی یاسایی و ئیداری خۆیان لەم سۆنگەوە بە جێ ناهێنن، لەم پێناوەدا هەر چەشنە هەڵوێست و ڕاکارێک بە مافێ سروشتی و یاسایی و حقوقی خۆمان لە ڕاستای وشیار کردنەوەی کۆمەڵگا ئەکرێ سوودی لێ بگیرێت. ئێمە هیوادارین ئەم هەڵوێستە و ئەم ڕاگەیاندنەی ئەنجومەنی سەوزی چیا، کاربەدەستان و بەرپرسانی ئەم شارە وشیار بکاتەوە تا ڕێکاری پێویست بۆ بەرگری و پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان پەیدا بکەن و هەوڵی کارا بدەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە کە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەرئەدەن و بیری تاڵانکاری ژینگەی ئەکەنەوە.
18گەلاوێژی 1401هەتاوی
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان.
1. ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبی مەریوان
2. ئەنجومەنوو فەرهەنگی-ئەدەبیو ڕۆجیاری
3.ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین
4.ناوەندی زانستی -کولتووری ڕۆنان
5.ئەنجومەنی نمایەشی مەریوان
6.ئەنجومەنی ژیانەوە(بەرنگاریی مادە هۆشبەرەکان)
7.کانوونی سەڵامەتی ژین
8.ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا
9. یەکیەتی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان(یەمامە)
@chya_ngo

خـۆزگـە تا مـاوم شـەوێ لە خـەوما
ئەبـوم بـە خـاوەن دنیا تـا شــەبـەق
شەرتە بە شەرتی پیاوی بە شەرەف
بــە یـەزدانی پاک بـە ڕەبی فـەلـەق
دارم دا ئەخست لە دەسـتی زۆر دار
هــەقم دا ئەنا لـە جێگـەی نــاهــەق
دەسم ئەنا بین خوێن مژ ئەم تاسان
فـەقیرم ئـەکــرد بـە خاوەنی هـەق
ڕونــم ئـەکــردۆ درۆ و دەلـەسەی
سۆفی چاوقونجاو دەروێشی چاوزەق
تـوی زەوی خـۆرم ئـەبـڕی لــەبیسات
گشت کەسم ئەکرد بە خاوەن نەسەق
نـوێـنـی جـوانـم ئـەدا بــە هـــەتیـو
نەمەهێشت بنوێ لە سەر عەرزی ڕەق
زۆرگـۆم ئـەخستـە ژێـر بـاری گـران
هـــەتــاکـو ئـەی ووت اللە صـــدق
نەم ئەهێشت بڕێ چاخ بێ بـە لەوەڕ
بـڕێ لـە بـرسا بێ بــە چەرمە ڕەق
نـەم ئــەهێشت زانا کـەوێتـە کوژبن
هــەمـەکارە بێ نـەفـام و ئـەحمـەق
ئــەوەی کــە فــەتــوای نــاهـەقی ئـەدا
چەرمیم دەق ئەکرد وەک چەرمەلەق لەق
ئــەوەی بــەرنـامـەی ژینی نـاهەق بـوو
ئــەم تـۆپـان هـەتـا پێی ئـەنـا لـەهــەق
کــارێـکـم ئـــەکـــرد هـــەتـــا هـەتـایــە
کــەس تـوڕە نـەبێ لەقسەی نـەستـەق
جــا بـم زانیـایـــە ئــەم دنیــا جـوانـــە
بـەهەشتێ نەبوو پڕ شەوق و شـەبـەق
#مامۆستا_شێخ_حەمەمارف

گهلاوێژ کەی دەکەوێت!
🔘 گەلاوێژ کهوتن یهکێک له پێوهرو لێکدانهوهکانی ناو دونیا دیدهکانی کۆمهڵگهی کوردییهو زۆرتریش له لای خهڵکی گوندهکانو ئهوانه دێته بهرباس که سهرگهرمی ئاژهڵداریو باخداریو کشتوکاڵنو زۆرجاریش ئهوان لهڕێگهی بهروبوومی ناو باخهکانیانو ئاژهڵهکانیانهوه ههست بهکهوتنی گهلاوێژ دهکهن.
🔘 کاتێک که وهرزی هاوین خۆی له نیوه دهداتو چلهی هاوینیش نیوهی دهڕوات، ئیدی باسو خواسی کهوتنی گهلاوێژ دێته ناوانهوهو وهکو ئاماژهی کهمبوونهوهی گهرماو فێنکبوونی کهشو ههوا دهگوترێت گهلاوێژ کهوت.
🔘 له کوردهواریدا، له ههردوو وهرزی زستانو هاویندا، وشهی چله ههیهو له چلهی زستاندا سهرماو سۆڵه دهگاته ئهوپهڕیو " چله شۆر" وهکو ئاماژهی کهمبوونهوهی سهرماو سۆڵهو بهرهو گهرمبوونی کهشو ههوا بهکار دێت، له چلهی هاوینیشدا پلهی گهرما دهگاته ئهوپهڕیو کهوتنی " گهڵاوێژ"یش وهکو کهمبوونهوهی گهرماو فێنکبوونی کهشو ههوا ئاماژهی پێدهدرێت
🔘 لەنیوەی وهرزی هاویندا کە بەزۆری دەکاتە. 5ی مانگی 8یی هەموو ساڵێکو ناوڕاستی مانگی خهرمانان، زۆرێکیش دهڵێن له نێوان 5ی مانگی 8 تا 10ی مانگی 8، بەدەرکەوتنی ئەستێرەیەکی گەش له نێوان ڕۆژههڵاتو باکوری ئاسمانداو فێنکبوونی شەوانی هاوین دەوترێت گەلاوێژ کەوتن، ئەم حاڵەتەش ڕێک دوای نیوەی دووەمی هاوین دێت، کەلە هەمان کاتدا نیوەی دووەمی " چلە"ی هاوینیشە.
🔘 بهپێی ئهزموونو پێوهری پیاوانو ژنانی دونیا دیده، گەلاوێژ ئەستێرەیەکی گەشو پرشینگدارەو بهخێرایی به ئاسماندا تێپهڕ دهبێتو به ههڵهاتنو دهرکهوتنی ئهو ئهستێرهیه، ئیدی گەرما ڕوو لە کزی دەکات، بهتایبهت لهشهواندا دونیا فێنک دهبێت.
🔘 ئەستێرەی گەلاوێژ یەکێکە لە درەوشاوەترین ئەستێرەکان قەبارەکەی دوو ئەوەندەی خۆرە، ڕوناکیەکەشی 26 جار لەڕوناکی خۆر زیاترە.
بەڵام لەبەر ئەوەی نۆ ساڵی تیشکی لەخۆرەوە دوورە ، هەربۆیە ڕوناکیەکەی ناگاتە زەوی.
🔘 لەگەڵ کەوتنی گەلاوێژ ، چەند نیشانەیەك هەن بەئاشکرا هەستیان پێدەکرێت...
🔹ئەگەر گەلاوێژ کەوت، هەردوو باڵندەی پەڕەسێلکە و حاجی لەق لەق کۆچ دەکەن بۆ خوارو و باشور، بەڵام باڵندەی پەپوو سلێمانکە بەپێچەوانەی ئەو دوو باڵندەیە، هەر کەهەستی بە نزیکبونەوەی گەلاوێژ کرد، دێتە جێگای ئەوان و شوێنیان دەگرێتەوە.
🔹 لەکۆندا کاتێك گەلاوێژ کەوت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکرد، وەك مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا نەك هەر پێشوازی لێ ناکرێ، بەڵکو کاتەکەشی نازانن.
🔹هەر دارێكیش گەڵای وەریبێت لەتێنوان دوای گەلاوێژ دووبارە چرۆ دەردەکاتەوە، زەویش دەخوسێت و باشتر ئاو ڕادەکێشێت، باغ و بێستان و شینایەتیش ئاوێکی کەمتریان دەوێ.
🔹 پێش گەلاوێژ، کاتێك دارێك دەبڕی بە ئاسانی توێکڵی لێ دەبێتەوە، بەڵام دوای گەلاوێژ بەزەحمەت توێکڵی لێ دەبێتەوە.
🔹 دوای هەڵهاتنی گەلاوێژ میوەی ترێ تامی شیرین دەبێ و پێدەگات.
#ئیسماییل_ئەمینی

نامناسیتەوە_
نامناسیتەوە و
پیاسەیێکم لە پەلاماری ئێوارەیەکا
بەر خەفەتی شەوگار کەوتووم...
ئەوەتە، شاریش هەناسەی نەماوە نەخنکابێ لە بێتاقەتییا
ئەی شەو!
شیعرێکت پێیە و نایدرکێنی...
بۆت ناخوێندرێمەوە
مژدەی ناخۆش / ژیان بەقسە
ڕۆحم ژان ئەکا و
ناکەم بڕوا بڕ بدەمە وێستگەی نەبینراوی بزە
و
بڕ بکەم تا پێکی دوایی...
چیم بە پەنجەیە؟
هەڵتکاوم بە بەژنی چاوەنۆڕیدا
و
من ناخواتەوە!
منێک کە ئەیەوێ هەڵفڕێ
بۆ غەریبستانێک لەودیوی مەنفا
بەڵێ ، دووسەد پاییز پێویستم بە ئالزایمرێکه قووتم بدات...
چ هاوارێکە بێدەنگی ، چ قاقڕێکە خەیاڵی تەڕم
وەرە تۆ بمنووسەوە باران،
لەم شیعرەدا خۆم ئەسپێرم بە با...
خاکوخۆڵەکەت؛ دیارم،
نامڕوێنێتە پێکەنین!
ئەی هەورەکەی ساماڵی ژان
لە خۆرنشینی تەنیایی
پەلم بگرە و بدوێ تا لێواری هیوا
شارێکم ئەوێ بۆ چرۆ...
لەم هەناسە خەستەمدا
ئیتر بمبیستە مانگەشەو
بێزارم لە بۆنی مۆمی نیوەسووتاو
لامشتێ تریفە بڕژێنە ، دیوە شێواوەکەی ڕۆحم

ئەوەتە دەریایە و سوورەماسیم قەرزارە و
ڕووبارە مرواریم قەرزارە و
حەوزێکی گریانم، عەسران!
من ئەمەوێ من بم و
تۆیش، کورسییە پڕ لە ڕازەکە
لەنجەی پاییزیی گەڵاکانم بۆ بگێڕەوە،
ماندوو لە تێپەڕین و بەتاڵ لە قورسایی...
خۆمت بۆ ئەڵێم و بمناسەوە ئیتر
شووشەیێکم ، بەتاڵ لە مەی
مەی
مەی و بێتاقەتییەکام
مجوونە هەوا
با دەروونم بزانۆ
چن هەناسێ تەرێ قەرزارەنا بە ئاخا و نەکێشتێنێم...
بەڵێ لەم تاڵاوەژینەدا
قاوەیەک
بە شیرینیی ئاوەچۆڕی بێزارییەکانم
ئەڕژێنمە دەمارەکانمەوە و
ئێوارەیەک
لە کافەیێکی تەریکا ئاخری
ڕۆ ئەچمە ئەم
شیعرە ناتەواوەم...
✍ پێشەوا پەرتەو

attach 📎
Audio
خوێنی قەڵەم
شێعر و خوێندنەوە: #ئەیوب_حەقبین
میکس و مسترینگ: کاوان محەممەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
شێعر و خوێندنەوە: #ئەیوب_حەقبین
میکس و مسترینگ: کاوان محەممەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
🟢پەیڤکاتۆر
⬅️دەمت داخە،با قسەی قۆڕ خۆی پیا نەکا!
#سەرکەوت_کۆنەپۆشی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
⬅️دەمت داخە،با قسەی قۆڕ خۆی پیا نەکا!
#سەرکەوت_کۆنەپۆشی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
دیوانی قانع.PDF
5.3 MB
دیوانی حەزرەتی #قانع
شیعرەکانی شاعیری چەوساوەکان
#شاعیری_نەتەوەیی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
شیعرەکانی شاعیری چەوساوەکان
#شاعیری_نەتەوەیی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
لەگەڵ یەڪەم گزنگے خۆر
کە دەنگێوێ ڕوومەتی شاخ!
دەڕۆمە سەر ترۆپڪێڪ و
گەڕانەوەت هاوار ئەکەم
ئەی ئەو کەسەی
بەهانە بۆ بوونی منی،
سەیرە هەتا گەڕانەوەت چاوەڕێ کەم
زۆرتر ونی...
بگەڕێوە،
تەمەن تەمەنے ئەم وەرزە و
دەوار دەوارے ئەو هەوارەت
لەدوو وێڵم...
نە تۆ هەڵدێی لە ڕابردوو،
نە من ئەتوانم بۆ ساتێ،
کووچەی یادگاری جێ بێڵم...
#بەیان_مەریوان
#بەیان_حسەینی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
کە دەنگێوێ ڕوومەتی شاخ!
دەڕۆمە سەر ترۆپڪێڪ و
گەڕانەوەت هاوار ئەکەم
ئەی ئەو کەسەی
بەهانە بۆ بوونی منی،
سەیرە هەتا گەڕانەوەت چاوەڕێ کەم
زۆرتر ونی...
بگەڕێوە،
تەمەن تەمەنے ئەم وەرزە و
دەوار دەوارے ئەو هەوارەت
لەدوو وێڵم...
نە تۆ هەڵدێی لە ڕابردوو،
نە من ئەتوانم بۆ ساتێ،
کووچەی یادگاری جێ بێڵم...
#بەیان_مەریوان
#بەیان_حسەینی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
پەیاموو پاڵپشتی یانەو ژەناو هەورامانی پەی هەڵویستوو ئەنجومەنوو (سەوزی چیا)
پارێزنای ژیوگای ئەرکێ ڕۆشنویرانە و ئێنسانی و ئاوەزماندانەن. ژیوگا یانەو گردٚ تاکێ وەش ویر و ئازاد ئەندیشەیا کە هەست پانەی کەرۆ ئی سەرمایە سروشتیە پەنەوازا پارێزیۆ و دەسش پەوە گیریۆ تا جیلوو دماتەریچ تاوا چی سەرمایە گردٚیە بەهرە و سوود بەرۆ. تاڵانکاری و دەس درێژی سەروو ژیوگای بە حەر شێوە و بەهانێ بۆ جە لاو ئێمەوە ئێدانە کریۆ. دڵسۆزی و تەلاش پەی پارێزناو ژیوگای جە لاو ئازیزاو چیای سەربەرزیوە جە لاو کۆمەڵگای کوردەواریوە پەسەند و ئێژای ئەو پەڕینش هەن، دیارا ئی شانازیە گەورە و ماندگارە تەنیا پەی چیای ئازیزی وەرچەم و دیارا و جە کارنامەو چیاینە تۆمار و تەسبیت بیەن. دیارا جاڕدای بانگەوازی تازەو چیای بە نێسبەتوو دووری جە ئەوەکوشنای ئایروو دارەسانەکا چی کاتەنە ویری توکمە و شێوێ جە پلان و بەرنامەی تایبەتین جە ڕاساو زۆم کەردٚەی وینگای گردٚی و چڵاکنارەی دەسەڵاتدارا بە نێسبەتوو فاڕیاو دیای پەی ژیوگای، پەوکای ئێمەیچ پێسە یانەو ژەناو هەورامانی پاڵپشتی و پشتیوانی ویما ئاشکرا کەرمێ چی هەڵمەتەو چیایە و باوەڕما پێوەرەیی و هەمڕایین تا هەڵمەتەو بەها دای بە ژیوگای گردٚی و وەڕوەڵاوتەرە بۆ. پا ئاواتە ژیوگا و سروشتوو کوردەواری ڕۆدماڕۆ سەوزتەر و چیمەنیتەر بۆ.
20 گەلاوێژوو 1401ک. ڕ. یانەو ژەناو هەورامانی

پێت چۆنە دەمێ لەو گوڵ و گوڵدانە بکێشم
بەو لێوە پەرێشانە خەمی ساڵێ بنێژم
دەستم تێکەڵی پەرچەم و ئێحساسی سەرت بێ
وەک مێڵی کلاوی بەزوبان چاوت بڕێژم
رۆح هەڵچێ بە لاولاوی ئەوینا پێک بئاڵێن
پێت چۆنە بە ئاڵاوی دەمێ شیلەت بچێژم
تۆ ساقی منیش مەستێ لەبەر قاپی دڵتدا
ئیزنم پێ بدەی تاوێ دەروونم هەڵبڕێژم
تا تێبگەی چەن حاڵم شڕە کاتێ کەتۆ نیت
هەرچەندە لەتۆ وابێ کەسەر خۆشم و گێژم
پەردەی شەوت لادە وسەیری کۆڵانی حەزم کە
پێت چۆنە بەرەو قیبلە لە دۆعایە درێژم
ئیتر بەسە بۆ ئەشقی (شکۆ)سوژدە لەڕووتا
پێموایە خەتا بارییە بەرماڵی نوێژم
#شکۆ

در بر سیمای شهر،رقص غروب رنگی دگر
تا خیال دیده ات،سرخوش از آهنگی دگر
برگهای دار عشق اندر سباقند از خزان
دم دلدادن، نسیم مرغزارت چنگی دگر
نقش رفتن پر رنگ گشت، دیدە ی من بویی نبرد
آهنگ سرد پیامت،بی صدا زنگی دگر
شادمان از طعنه های عاشقی اما چه سود
در خیابان بدرودگفتن،مایەی ننگی دگر
سنگ هایی دیدم به شعر،شاعری را کی در شکست؟
چون روانم در خزان،دیدم دلت سنگی دگر
تا که سپیدە بند شب،چشمی بر کویت بنه
نگر،عشقم عذارت را باران آونگی دگر
فتنەی اشعارم شدی ،طالع شعرم بلند!
باخت شعریت ز رخسار ،بی گمان جنگی دگر
وەرگێڕانی شێعری "بەختی وشەم"
شاعیر_قەرزار
وەرگێڕ_زایەڵە

پەشیمانم
لە هەموو ئەو شێعرانەی پێش بینینت بە پاییزدا وتم
لەم باگژە بەدواوە
هەرچی نازڵ ئەبێ
لەم پێغەمبەری شاعرەوە
تۆی
جارێ بەدەم پیاسەیەکەوە دائەکەیت و
جارێک لەخەو ڕامەچڵەکێنێ
سەرینەکەم پڕ بووە لە وشە......
✍ سوهەیب عەلی

درۆی عەشق
ئەگەر بێیتەوە ئەمجارە،
گا لە کلکەوە دەکەم بە کونی دەرزییەوە بۆ دوورینەوەی ئەوین،
تاڵێ برق لە خۆرەوە دێنمە هۆدەکەت بۆ ڕۆشنی شەوەکانمان،
هەرچی پەپوولەیە دەکەم بە باڵەفڕێ بۆ سەفەرەکانمان،
ئاوی بەحرەکان دەکەم بە ئاوێنەی ڕووبەڕووت ،تا هەموو جیهانت دەرکەوێ،
کەشکەڵان دەکەم بە بەفری شادی و هەسێرەکان دەبارێنم بۆ پێکەنینت،
کێوەکان بە دەس لادەدەم تا ئەوپەڕی دنیا ببینی !
گەر قبووڵ کات دەپاڕێمەوە لە خوا،عومری عیسات بداتێ .
مانگ دەکەم با کات پێوێ بە دەوری مەچەکتدا بێت بە کات ژمێر،
خۆیشم دەبمەوە بە کوڕەکەی جاران، دادە
گیان.
✍ تینوو
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئەگەر بێیتەوە ئەمجارە،
گا لە کلکەوە دەکەم بە کونی دەرزییەوە بۆ دوورینەوەی ئەوین،
تاڵێ برق لە خۆرەوە دێنمە هۆدەکەت بۆ ڕۆشنی شەوەکانمان،
هەرچی پەپوولەیە دەکەم بە باڵەفڕێ بۆ سەفەرەکانمان،
ئاوی بەحرەکان دەکەم بە ئاوێنەی ڕووبەڕووت ،تا هەموو جیهانت دەرکەوێ،
کەشکەڵان دەکەم بە بەفری شادی و هەسێرەکان دەبارێنم بۆ پێکەنینت،
کێوەکان بە دەس لادەدەم تا ئەوپەڕی دنیا ببینی !
گەر قبووڵ کات دەپاڕێمەوە لە خوا،عومری عیسات بداتێ .
مانگ دەکەم با کات پێوێ بە دەوری مەچەکتدا بێت بە کات ژمێر،
خۆیشم دەبمەوە بە کوڕەکەی جاران، دادە
گیان.
✍ تینوو
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
فیلمی کوردی بێکەس
#ناخ_هەژێن
#فیلمی_سینەمایی
#دانا_و_زانا
بۆ سەیرکردنی ئەو لینکە لێ بدەن 👇
https://youtu.be/pLr5s5TaH_g
_
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
#ناخ_هەژێن
#فیلمی_سینەمایی
#دانا_و_زانا
بۆ سەیرکردنی ئەو لینکە لێ بدەن 👇
https://youtu.be/pLr5s5TaH_g
_
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
YouTube
فیلم بێکهس(بیکس)
فیلم #بێکهس#بیکس
فیلم بیکس (به کوردی: بێکهس) یک فیلم کمدی-درام کوردی با نویسندگی و کارگردانی کارزان قادر میباشد که در سال ۲۰۱۲ پخش شد.
داستان فیلم دربارهٔ دو برادر به نامهای زانا(۷ساله) و دانا(۱۰ساله) است که در زمان صدام حسین، بعلت فوت پدرشان در جنگ…

#تۆڵه
✍ ڕەووف جەهانی
(کورتهچیرۆکی تهنز/ بەشی یەکەم)
ئهموت گیرێکم کردووه سهگه ڕهش نهیکردووه و ئهوهنده ئهمهم پاته ئهکردهوه، زۆر کهس ناچار ئهبوو بهڵێنی یارمهتیم پێ بدا و یارمهتیشم بدا. خوا ههڵناگرێ ئهگهر بڵێم کهس یارمهتیی نهدام، بهڵام یارمهتیدانهکانیان سوودی نهبوو. گرفتهکهم له بهر چاوی زۆر کهسدا هێندهیش گهوره نهبوو، بهڵام من دنیام لێ هاتبووهوه یهک و نهمئهزانی چی بکهم و به چ شێوهیهک گرفتهکهم چارهسهر بکهم
گرفتهکهم له ڕۆژێکهوه سهری ههڵدا که ژنهکهم هێندهی له کچهکهم دا، شین و مۆری کردهوه. کچهکهم تازه چووبووه قوتابخانه و کچی ژنی یهکهمم بوو که دوو ساڵ و نیو بوو تهڵاقم دابوو. خوایه تهوبه و پهشیمانم، ههر من ناڵێم، خهڵکیش ئهڵێن ژنهکهی پێشووی حهزی له کابرایهکیتر کردووه و حاشای کردووه. جا دایکێک ئاوا بێ و حاشا بکا، ئیتر کهی گوێ به مناڵی خۆی، یا گوێ به ئابڕووی برا و خزم و کهس ئهدا؟ بهڵام کهس سهر له حیکمهتی کاری خوا دهر ناکا، ژنهکهم که حاشای کرد، نهخۆشییهکی گرت، له گولی پیستر، کهچی ئێستا وا چاک بۆتهوه، هێنده جوان بووه، ئهڵێی نهشتهرگهریی لووت و گۆنای کردووه. ئێستا که قسه ئهکات، گووپی چهپی چاڵێکی تێ ئهکهوێ، منیش حهزی لێ ئهکهم، چ جای پیاوێکی خوێڕی وهکوو مێرده تازهکهی.
که ژنهکهم تهڵاق دا، پهلهپهل ئهم ژنهی ئێستام هێنا و بهڵێنم لێ سهند که کچهکهم به کچی خۆی بزانێ. ژنه بهڵێنهکهی نهبرده سهر و به ههموو شێوهیهک کهوته ئازاردانی مناڵهکهم و منیش پهنام بۆ ههموو کهسێک برد و چارهم نهدۆزییهوه.
دوو ساڵ بوو ژنم هێنابووهوه و ژنهکهم لهگهڵ منداڵهکهمدا –که تازه چووبووه قوتابخانه- به شێوازێک ههڵسوکهوتی ئهکرد، ئهتگوت دوژمنیهتی و منیش نه ئهمتوانی ژنهکهم تهڵاق بدهم، نه ئهمتوانی دهست له منداڵهکهم بهردهم. ئهمزانی تهنیا یهک کهس ههیه دڵسۆزم بێ و ههر ئهویشه که ئهتوانێ ڕێگایهکی باشم پێ نیشان بدا. ئهو کهسه دایکم بوو و ئهگهر ههر له سهرهتاوه بهگوێی ئهوم بکردایه، ژنی یهکهمیشم ئاوا سهری پێ دانهئهخستم و جێی نهئههێشتم.
چووم بۆ لای دایکم و دایکم ڕێگاچارهیهکی باشی وای بۆ دۆزیمهوه، که هیچ کهسێک نهیئهتوانی ڕێگای وام نیشان بدا. دایکم وتی ڕۆڵه خۆ تۆ نهتهێشت من ژنێکت بۆ بدۆزمهوه و دوای ئهوهی نهجاتت بوو به دهست سهڵیتهکهی یهکهمهوه، خۆت ملی ڕێت گرت و وتت تا ژنێک نههێنم نایهمهوه. ژنهت هێنا و بهگوێی ئێمهت نهکرد. ژنی چی؟ شهڵڵا بمردمایه و ئهو قهرهچناخه نههاتایهته ماڵی تۆ و وهک خۆره سهری نهکردایهته جهرگی خۆت و مناڵهکهت.
دایکم دۆعای وای له ژنهکهم کرد، ههر نازانم له کوێی هێنابوو! تا ئهو کاته دۆعای وای له کهس نهکردبوو. ههر به زۆر ناچارم کرد که واز له دۆعاکردن بهێنێ و ڕێگاچارهیهکم بۆ بدۆزێتهووه. دایکم – که من نهمئههێشت دۆعا بکات و داخی دڵی لهمه زیاتر ههڵڕێژێ- به تووڕهییهوه وتی: داوهشێی! ئهوه دوو ساڵه هێناوته و هیچت دیار نییه!
- چیم دیار نییه دایکه؟
- ڕهنگه له پیاوهتی کهوتبی ههتیو!
تریق بوومهوه و نهمئهزانی چۆن جوابی دایکم بدهمهوه، دایکم ههڵسا و جگهرهیهک و ژێرجگهرهیهکی نایه بهردهمم و وتی: ئهزانم جگهرهیشی لێ قهدهغه کردووی! جارێ ئهمه بکێشه، دهردێكی پێ ئهدهم، ڕۆژی ههزار جار ئاوات به مهرگی خۆی بخوازێ.
جگهرهکهم ههڵگرت و سهیرێکی دایکمم کرد. وتی ڕۆڵهکهم ئهگهر شتێک له خۆتا شک نابهی، ئهگهر ئهزانی نابیته هۆی سهرشۆڕیمان، خهمت نهبێ، یا ژیری ئهکهم، یا یهکێکی باشت بۆ ئهدۆزمهوه. خۆ دایکی کراس کهوه نهمردووه.
دایکم قسهی ئهکرد و من سهرم داخستبوو و به شهرم و ترسهوه گوێم لێ ئهگرت. جگهرهکه له دهستم کهوته خوار و دیسانهوه ههڵمگرتهوه. دایکم درێژهی به قسهکانی دا و وتیشی: مهڵێ ئهگهر پیاو نهبوومایه، ئهی چۆن له ژنهکهی پێشووم منداڵم ئهبوو. ڕهنگه به هۆی خهم و خهفهتهوه له پیاوهتی کهوتبی. ئهگهر وایه، ده پێم بڵێ با تا کهس نهیزانیوه، ئهو باوانشێواه بنێرمهوه بۆ ماڵی باوکی. خهمت نهبێ، وا ئهینێرمهوه ههموو دنیا وابزانێ لهبهر دهمهوهری و قهرهچناخی تهڵاقمان داوه.
درێژەی کورتەچیرۆکی تۆڵە🔰