#تۆڵه
✍ ڕەووف جەهانی
(کورتهچیرۆکی تهنز/ بەشی دووەم)کۆتایی
سهرم داخستبوو و هێڵی گوڵی قاڵییهکه نهبێ، هیچیترم نهئهبینی. چهند جار به هێڵی گوڵهکاندا هاتمهوه و چوومهوه. خاڵهکانم ژمارد و ڕهنگهکانم ژمارد و هێڵهکانم ژمارد و دایکم ههر خهریکی قسهکردن بوو.
که له پڕ سهرم ههڵبڕی و سهیری موورووه شینهکهی بهرچاوی منداڵی ناو وێنهی سهر ڕهفهکهم کرد- که به بنێشت به قژیهوه نووسابوو و بهرهو تهوێڵی شۆڕ بووبووهوه- دایکم وتی: ئادهی ههسته ههتیو! ئهگهر له پیاوهتی نهکهوتووی، ههر ئهمشهو وا سکی پڕ بکه، لهبهر مژن و بێزووکردن، له نۆ مانگ و نۆ ڕۆژهی سکپڕیدا نهیپهرژێته سهر خۆیشی! که زایش، ئهگهر به سهر سکهوه نهچوو، دهردێکی وای ئهدهمێ، دهرمانی نهبێ. ئادهی بزانم شێر ئهبی یا ڕێوی!
جگهرهکهم – که به دهستمهوه لهت بووبوو- له لهپمدا پرواند و به توندی و به تووڕهییهکی پیاوانهوه له ماڵی باوکم هاتمه دهر و چوومهوه ماڵی خۆمان. منداڵهکهم له سوچێکدا ههڵتووتابوو و خهریکبوو یاریی به بازنگه شین و سوورهکانی دهستی ئهکرد و ژنهکهیشم له بهر تهلهفزیۆنهکهدا ههڵترووشکابوو و به بینینی من تهنانهت جووڵهیهکی بچووکیشی نهکرد؛ بهڵام که من شهقێکم له دهرگاکه ههڵدا، منداڵهکهم خێرا ههڵسا و باوهشی به قاچمدا کرد و وتی: بابه! توو خوا ئهمجاریشه قهینا ...
به ئیشارهیهکی پیاوانه، منداڵهکهم نارد بۆ ماڵی باوکم و تهلهفزیۆنهکهم کوژاندهوه و ههوڵم دا له قسهی دایکم دهرنهچم و نههێڵم لهوه زیاتر ئابڕووم بچێ و ژن ههوسارم ڕاکێشێ.
چاوهڕوانی فره سهخت بوو، بهڵام نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه تهواو بوو و ژنهکهم به ئامبوولانسێک گهیهنرایه نهخۆشخانه. ههڵبهت پێش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه، دایکم وتبووی ئهشی تۆ ئازاری منداڵی ئهم ژنه بدهی، با بزانێ چهنده ناخۆشه که ئهو ئازاری منداڵی تۆ ئهدا. من ههر له بیری ئهوهدا بووم که منداڵێکی چاوشینیترمان ببێ و ئهو منداڵه چاوشینه ببێته هۆی ئهوهی جارێکیتر من ببمهوه به پیاوی ماڵ و جێی شانازیی دایک و خزمان. دڵنیابووم چاوهشینهکانی پیاوهتی و گهورهیی من ئهسهلمێنن.
که ژنهکهم و منداڵه چاوشینهکهم له نهخۆشخانهوه گهیهنرانهوه ماڵهوه، ههستم به گهورهییهک ئهکرد که تا ئهو کاته ههستم به گهورهیی و مهزنیی وا نهکردبوو. منداڵهکهمم نهگرته باوهش و سهرم بۆ ماچکردنی دانهنهواند. پیاو، ئهشێ ههمیشه ئامادهی تۆڵهسهندنهوه بێ و من ههر له یهکهم ڕۆژهوه خۆمم بۆ تؤڵهسهندنهوه و سهلماندنی پیاوهتی و مهزنایهتیی خۆم ئاماده کرد و چاوه پڕ ئهسرین و ترسهکانی ژنهکهم نهیتوانی له ههڵوێستهکهم پهشیمان بکاتهوه.
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan

Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا

هەستە بئاڵێرە جومعە
دایماڵە لە هەنیەم
تووڕە مەبە
خەیاڵم
ژان ئاژن مەکەوە
جمگە جمگەی ئێشێ
بەڵێن بێ
لە کۆتایی "با" دا
ڕمەڕمی دیوارت
بۆ شرۆڤەکەمەوە
ئاجۆر ... ئاجۆر ...
لە چەمی پرچتا
برینەکان بشۆمەوە
من نامەوێ
ژینم لەتۆ بێبەری بێ
گیرۆدەتم
گیرۆدەمبە
سەد، داماڵە لەخۆم لەخۆت
بەڵی تووڕەی
تووڕە مەبە باران
ئاوێتەتم
ئاوێتەمبە
لەخۆمۆ ناڵێم :
مشتێ ڕۆژم فریاخەن
پێکەنە تۆ
زاوزێی کوڵمەکانتم
خۆش ئەوێ
گڵۆپەکان؛
تۆرەمەی تۆن
خۆیان و گڕیان
✍ هەڵگورد حەقپەرەست

🛑ئاگاداری
🔰ئەویندارانی ڕێگا و ڕێبازی ئەندیشەی سەوز!
عاشقانی ژیان و ژینگە!
بەبۆنەی چوارەمین کارەساتی ناخهەژێنی ۳ی خەرمانان، ڕۆژی شەهیدانی ژینگە، ڕایدەگەیەنین:
"هەرکەس و هەر لایەنێک ئەگەر وتار، پەیام، هەڵبەست، بیرەوەری، باسێکی ژینگەیی پێوەندیدار و ...، تایبەت بە یادکردنەوەی چواڕەمین ساڵیادی ئەم بۆنە گرینگەی هەیە، تکایە تا ڕۆژی چوارشەمە ۲خەرمانانی ۱۴۰۱ ، کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی بە ژمارە واتساپی 09187765338 بنێرن بۆ "لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە".
شیاوی ئاماژەیە لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم هیچ بەرهەمێک بۆ خۆیندنەوە و پێشکەشکردن وەر ناگیرێت.
بە سپاسەوە لێژنەی بەڕێوەبردنی چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە

ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە ئەبات:
"چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە".
کات: پێنجشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠١، کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ.
شوێن: گۆڕستانی داسەیران، گڵکۆی شەهیدان.
#شەهیدانی_٣ی_خەرمانان
#شەهیدانی_ژینگە
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"چوارەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە".
کات: پێنجشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠١، کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆ.
شوێن: گۆڕستانی داسەیران، گڵکۆی شەهیدان.
#شەهیدانی_٣ی_خەرمانان
#شەهیدانی_ژینگە
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
بۆ شەهید شەریف و هاوڕێیانی
"هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو"
تۆ کە شوناس و
ناسنامەی دارستانێ بووی
بە خشپەی دڵی گەڵا زەردەکان دائەچڵەکای
بە دەم چرۆوە پێدەکەنای
نازی گوڵە تۆراوەکانت دەکێشا...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که وەک سولەیمان
لەگەڵ مێلوورەکان ئەدوای
لە هەورازدا پێ بە پێی کیسەڵەکان هەڵدەفڕای
لەگەڵ شەونوێژی نامۆیان و
جریوەی سیسرک و
قریوەی نیوەشەوی سەگەکاندا دەنووستی...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کامه گڕ
چوو بە گژ ورەی شێرانەت و
دوو پێی ئاسکی هەڵفڕینتی شکاند و
باڵی پەپوولەی ڕۆحتی هەڵوەراند!!
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که عاشق بووی
ئەوینی خاک دڵی بردبووی
عاشقی ئاشتی و مێهرەبانی بووی
عاشقی چریکەی چۆلەکەی بان دارتەلەکان
عاشقی زەردەخەنەی لێوه سوورەکانی نیشتمان...
ئەوە ئێستا
گوڵە سوورە تۆزاویەکانی ژێر حەژمەتی خوا
زامی هەتیوییان کولایەوە و
رووباری فرمێسکیان
لە شاهۆوە ئەڕژێته زرێبار,
ئەوە ئێستا نانی کۆڵی بن گوێی مەرگ ستایشت دەکا و
خۆزگه بە شەرافەتت دەبا
ئەی حەزرەتی "شەریف"...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کوڵی گریان ئەوکی گرتووم
من که خۆمم پێ ژیر نابێ,
چی بکەم بە پرسەی دارستان و گژ و گیا
چی بکەم لە گریانی ئەو مەل و مار و مۆرە
لە بێ نازی کوللـه و ژیشک,
لە هەنسکی
ئەو هەموو کیسەڵ و کەروێشک و سمۆرە;
چی بکەم لە قرووسکانی
حەوت تووتەڵە هەتیوی دووبارە هەتیو کەوتوو
چی بکەم لە هاوینەکانیتر و
لە ئاگرەکانیتر و
قەقنەسی هەزاران مەعشوقەیترت...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
"یاران کۆ"ت ماندوون
ورەیان تۆقیوە و
بێ تۆ
لەم دیو سنووری "شقارتە داگیرساوەکان"
تا دوا هەناسە و قۆزەی میللەتی ناو دارستان
سڵ ناکەن,
مان دەگرن...
"بێ تۆ" سرووشت
هەموو شەوێ مۆتەکەی گۆڕستانی ژیلەمۆی خۆی دەبینێ و
هەموو بەیانیێک بەخەونی "تـ ۆ"وە دائەچڵەکێ و
کوڵەی گرینی دێ و ئەڵێ:
هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو...
✍ جەمیل محەممەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
"هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو"
تۆ کە شوناس و
ناسنامەی دارستانێ بووی
بە خشپەی دڵی گەڵا زەردەکان دائەچڵەکای
بە دەم چرۆوە پێدەکەنای
نازی گوڵە تۆراوەکانت دەکێشا...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که وەک سولەیمان
لەگەڵ مێلوورەکان ئەدوای
لە هەورازدا پێ بە پێی کیسەڵەکان هەڵدەفڕای
لەگەڵ شەونوێژی نامۆیان و
جریوەی سیسرک و
قریوەی نیوەشەوی سەگەکاندا دەنووستی...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کامه گڕ
چوو بە گژ ورەی شێرانەت و
دوو پێی ئاسکی هەڵفڕینتی شکاند و
باڵی پەپوولەی ڕۆحتی هەڵوەراند!!
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که عاشق بووی
ئەوینی خاک دڵی بردبووی
عاشقی ئاشتی و مێهرەبانی بووی
عاشقی چریکەی چۆلەکەی بان دارتەلەکان
عاشقی زەردەخەنەی لێوه سوورەکانی نیشتمان...
ئەوە ئێستا
گوڵە سوورە تۆزاویەکانی ژێر حەژمەتی خوا
زامی هەتیوییان کولایەوە و
رووباری فرمێسکیان
لە شاهۆوە ئەڕژێته زرێبار,
ئەوە ئێستا نانی کۆڵی بن گوێی مەرگ ستایشت دەکا و
خۆزگه بە شەرافەتت دەبا
ئەی حەزرەتی "شەریف"...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کوڵی گریان ئەوکی گرتووم
من که خۆمم پێ ژیر نابێ,
چی بکەم بە پرسەی دارستان و گژ و گیا
چی بکەم لە گریانی ئەو مەل و مار و مۆرە
لە بێ نازی کوللـه و ژیشک,
لە هەنسکی
ئەو هەموو کیسەڵ و کەروێشک و سمۆرە;
چی بکەم لە قرووسکانی
حەوت تووتەڵە هەتیوی دووبارە هەتیو کەوتوو
چی بکەم لە هاوینەکانیتر و
لە ئاگرەکانیتر و
قەقنەسی هەزاران مەعشوقەیترت...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
"یاران کۆ"ت ماندوون
ورەیان تۆقیوە و
بێ تۆ
لەم دیو سنووری "شقارتە داگیرساوەکان"
تا دوا هەناسە و قۆزەی میللەتی ناو دارستان
سڵ ناکەن,
مان دەگرن...
"بێ تۆ" سرووشت
هەموو شەوێ مۆتەکەی گۆڕستانی ژیلەمۆی خۆی دەبینێ و
هەموو بەیانیێک بەخەونی "تـ ۆ"وە دائەچڵەکێ و
کوڵەی گرینی دێ و ئەڵێ:
هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو...
✍ جەمیل محەممەدی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
Audio
شەو هەڵگڕاوەتە
شەونمەکانی بەیانیان و
هێندەی سەرە دەرزیەک
وەفای نەما...
شەوم تراژیدیایەکی لەرزۆکە
لە قوڕگی شەودا گیرم
حاڵیمکەن چۆن ئەم هەمووە ساڵە مانگ نەمردووە...!؟
کاتێ ماچێکم نابە ڕوومەتی گەشیەوە
شێعرێکم بە گۆرانی وت بۆی
نەزرم کرد و چاوی ڕاسم لە درزێکی
نەرمدا ناشت بۆی
بە سەر کڵۆ خەمەکانی سەریەوە
گیتارم ژەند و
خەفەتم نا بە دڵی ئەستێرەکانیەوە
قومێ شەرابم ڕشت
بە درزەکانی لەشیا و
مەست کەوتە سەما
نەیزانی لە دوای مەست بوون
ژیان چۆڵەوانییەکە خاڵی لە هەموو
ئەستێرەکانی
مانگ بوون سەختە
عاشق بوون سەختە...
هەڵبێ
ئەی گوناحی جوان
هەڵبێ
عەتری یاسەمەن
دەردی دڵپەزیرم یادت
لە مندا هەناسە دەکێشێ
ڕۆشن ڕۆشن
له قوژبنی نائۆمێدیمدا ،
گوڵ بچێنەو
شەونم ئاسا بەسەر
دەمارەکانی خەیاڵمدا بڕۆ
پۆمپاژی هەڵنەهاتنت بکە
کچێک عاشقتە ئەی مانگ...
✍ شێعر و خوێندنەوە: ئایدا حەیدەری

🟢ڕاگەیاندنی گۆڤاری #ئاسۆ
🔰شاعیران و ئەدەبدۆستانی خۆشەویستیی گەلی کورد، بۆ گەشە و دەوڵەمەندی زیاتر، گۆڤاری ئاسۆ داوا لە ئێوەی ئازیز دەکات بە ناردنی شێعرەکانتان یاریدەرمان بن، جێی ئاماژەیە باشترین شێعرەکان لەلایەن لێژنەی گۆڤار هەڵ ئەبژێردرێ و لە ژمارەی 2 لە چاپ ئەدرێت
✅بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز: @Armanqadrii

بۆ شەهیدانی ژینگە(شەریف و یارانی)
ئێوارە هەورێ بێوەژن
ڕەش و مات و دووکەڵاوی
پەسا پەسا، دا ئەتەمی و بەرزۆ ئەبووەوە
وەکوو بڵێی: بۆ نووسینی هەواڵێکی دەمەوبەیان ڕاوە ئەکا
دەستەدەستە، عایلەمەنی سەرلێشێواو
لە ئوردووگای "سەڵەسی"یۆ، کۆچیان ئەکرد، بۆ دیاریی شەوی سووتاو
لە ڕۆژنامەی سەربڕاوی دەونکێکی لپ خۆڵاوی
سێی خەرمانان، هەواڵێ ڕەش هاتە دەرێ،
لە سەر دێڕی ڕۆژنامەکە وا نووسرابوو:
"شەریفی باجوەر"مان لە سەر باڵی کۆترێ دی" هەر ئەمە بوو هەواڵەکە و ئێتر نەبوو
دوای کەمێتر، کات ژمێرێ دوو کاتژمێر، مەریوان و گشت کوردستان، هاتنە سەر هێڵی"سەڵەسی" بۆ پشت ڕاستکردنی هەواڵ
لەوە بە دوا، ناوی ڕەحمەت و ئومێد و کاک موحەممەد، لە ژێر نووسی شاشەی دونیا
وەکوو تەزبێحی ڕەشەبا ڕێچکەی ئەبەست و هەر ئەهات و ئەهاتەوە......
دوانیوەڕۆ، هەرچێ چیا و دۆل و نسار و کانییە،
بە دەس هەڵگرسێنی ئاگرۆ، بەرەو تەرمی مەریوانی شەهید ئەڕوان
چ ئاگرێکی خەسار و چ غەدرێکی خۆماڵییە !
ئەوڕۆژە من بەم چاوانمە، شەریفم دی
بە نهێنی لە گەل کچەسمۆرەیەکی لەڕکەلە و جووتێ باڕی خاڵ نەڕشتوو
لە سەر بەردی کانیاوێ دانیشتبوون
بە دوو گەڵا، چاوی تەڕی کانیەکەیان ئەسڕیەوە و
لەولایانۆ، پیرە دارێ گڕ تێبەربوو، قەوی وەک "پەڵکەکەی چنار" کۆمۆ بوو بوو وەک بەردەنوێژ و
ئۆمێد ناوێ لەسەر کڵپەی کوڵمی سەوزی هەر هەمان داردا،
سەری نابووە ناو ئەوین و دوو ڕکات نوێژی بەیانی
بۆ دارستان ئەگێڕاوە
دەمەو عەسر، هەر لە داوێنی ئەو ڵێژا
گوڵە هەڵمەڵەیە سوکەڵە، بە تاڵێ گیا پرچی خاوی لە پشت سەریەوە بەستبوو و
باوشێ گڕی بە دەستۆ بوو و ئەیخوێندەوە
دوای بازێ پەراوێز و ڕۆڵەڕۆ.....
زمانەگڵاوێی پێ کەوتبوو و
وتی خوشک و برای دەوەن....
دیسانەوە پڕمە گرتی و......
وتی ئەمڕۆ 3ی خەرمانانە....
ئیتر گریا و ئەوی نەوت...
✍ ئەحمەد ئێران پەنا
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
ئێوارە هەورێ بێوەژن
ڕەش و مات و دووکەڵاوی
پەسا پەسا، دا ئەتەمی و بەرزۆ ئەبووەوە
وەکوو بڵێی: بۆ نووسینی هەواڵێکی دەمەوبەیان ڕاوە ئەکا
دەستەدەستە، عایلەمەنی سەرلێشێواو
لە ئوردووگای "سەڵەسی"یۆ، کۆچیان ئەکرد، بۆ دیاریی شەوی سووتاو
لە ڕۆژنامەی سەربڕاوی دەونکێکی لپ خۆڵاوی
سێی خەرمانان، هەواڵێ ڕەش هاتە دەرێ،
لە سەر دێڕی ڕۆژنامەکە وا نووسرابوو:
"شەریفی باجوەر"مان لە سەر باڵی کۆترێ دی" هەر ئەمە بوو هەواڵەکە و ئێتر نەبوو
دوای کەمێتر، کات ژمێرێ دوو کاتژمێر، مەریوان و گشت کوردستان، هاتنە سەر هێڵی"سەڵەسی" بۆ پشت ڕاستکردنی هەواڵ
لەوە بە دوا، ناوی ڕەحمەت و ئومێد و کاک موحەممەد، لە ژێر نووسی شاشەی دونیا
وەکوو تەزبێحی ڕەشەبا ڕێچکەی ئەبەست و هەر ئەهات و ئەهاتەوە......
دوانیوەڕۆ، هەرچێ چیا و دۆل و نسار و کانییە،
بە دەس هەڵگرسێنی ئاگرۆ، بەرەو تەرمی مەریوانی شەهید ئەڕوان
چ ئاگرێکی خەسار و چ غەدرێکی خۆماڵییە !
ئەوڕۆژە من بەم چاوانمە، شەریفم دی
بە نهێنی لە گەل کچەسمۆرەیەکی لەڕکەلە و جووتێ باڕی خاڵ نەڕشتوو
لە سەر بەردی کانیاوێ دانیشتبوون
بە دوو گەڵا، چاوی تەڕی کانیەکەیان ئەسڕیەوە و
لەولایانۆ، پیرە دارێ گڕ تێبەربوو، قەوی وەک "پەڵکەکەی چنار" کۆمۆ بوو بوو وەک بەردەنوێژ و
ئۆمێد ناوێ لەسەر کڵپەی کوڵمی سەوزی هەر هەمان داردا،
سەری نابووە ناو ئەوین و دوو ڕکات نوێژی بەیانی
بۆ دارستان ئەگێڕاوە
دەمەو عەسر، هەر لە داوێنی ئەو ڵێژا
گوڵە هەڵمەڵەیە سوکەڵە، بە تاڵێ گیا پرچی خاوی لە پشت سەریەوە بەستبوو و
باوشێ گڕی بە دەستۆ بوو و ئەیخوێندەوە
دوای بازێ پەراوێز و ڕۆڵەڕۆ.....
زمانەگڵاوێی پێ کەوتبوو و
وتی خوشک و برای دەوەن....
دیسانەوە پڕمە گرتی و......
وتی ئەمڕۆ 3ی خەرمانانە....
ئیتر گریا و ئەوی نەوت...
✍ ئەحمەد ئێران پەنا
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
بۆنی دووکەڵ دێت ، گوڵی تووە سوورەکان لە بیریان ماوە ، ڕۆژێکی خەماوی و هەناسە بڕکێی ژیان بوو ئەو ڕۆژە ، چاوەکانم تەمیان ئەبینی ، تەمی مەرگ و بۆنی سووتانی دەوەن و گیانی شەریفەکان ، پەنجەکانم بژاری ئازاریان ئەکرد و هەستیشم سۆسەی هەواڵێکی هەڵقرچاو، ئەو ڕۆژە بێ منەتی سووتانێکی بێ گوناح و مەینەتی نمەک بە حەرام کراوەکانی نیشتمان یەکتریان ئەخڵەپاندەوە ، ئەو بۆ بەرگری لە هەڵکێشانی ڕیشەی سەوزەڵانی سێبەرە خەمبارەکانی درەخت ، ئەوانیش بۆ هەڵقرچانی دوا وێستگەی حەسانەوەی کیسەڵ و کەروێشک و سمۆرە و خشۆکە سی وشک بووەکان، 3 ی 6 ، دەمێک بوو لە مناڵدانی نیشتمانا گەرای کردبوو ، گەلێک هێما و هاواری کپ کراو قەراری بەنگەوازێکی نەوتراویان بە گوێی بێ دەنگی و زریکەی گڕ گرتووی ژنێکی دوو گیان و مناڵێکی نەهاتوودا خوێندبوو، شەریف ئەو دەستانەی گەڵا و شەنکێشیان کردبووە ئاگر بڕی نەسووتانێکیتر ، ئەو پێیانەی پێوانەی توولە ڕێ ماندوو و سەر شان و ملە ڕەنگ هەڵپڕووکاوەکانیان ئەکرد ، ئەو چاوانەی ئێستاش شەریفانە چاوەدێری و سێرە لە سوێ بوونەوەیەکی پڕ لە کیم و زووخی جەستە هەڵ پڕووزاوەکەی بەرزاییە مل بە کوێنەکانی نیشتمان ئەگرن، شەریف باڵ گرتنەوەیەک لە گەل کۆلارە و هەڵۆ خۆماڵیە یاخییەکان، شەریف هاوڕێ هەناسە سپی و ئاسمانییەکانی شاهۆ و کۆساڵان و قەڵای ئیمام و پشت باخی پێلە ، ئێستەش بۆنی دووکەڵ گرتووی جەستەیان ، قرچەی هەڵ قرچاوی ئاوات و خۆزگە شلک و نەونەمامەکانی لاوییان هەر بە تەمای گەڕانەوەی ئاگرن بۆ سەردەمی پیرۆز بوون ، بۆ ئاشت بوونەوەی با و باران و گڕ و ڕۆشنایی ، بۆ شکاندنی تینوێتی هاوڕێکانی و ژیانەوەی کوێستان و بەڕوار و مازواری سەوزتر لە سەوزایی ژیان.
✍ هەوراز چاوگی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
✍ هەوراز چاوگی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
#ئەمڕۆ_3ی_خەرمانانە
بە کاتی #پەیمان_نوێکردنەوە
ژوانمان دارسەیران گڵکۆی شەهیدان
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامــــرن ئـەوانەی وا لە دڵی میللەتدا ئــــەژین

فێرگەی ئەوین
مانگی قورئان، مەدرەسەی سۆزە و ئەوین
مانگی ڕیسوا بوونی شەیتانی لە عین
مانگی نوور و مانگی تاقیکارییە
دەینوێنێ کێیە بەندەی بارییە
مانگی زاڵ بوونە لەسەر نەفس و ھەوەس
دەردەخا کێیە بەھێز و پڕقەوەس
کوورەیەکە، ژەنگی تاوان تیا دەبا
چاوچنۆکی و سک پەرەستی لادەبا
فێرگەیە، تا نەفسی سەرکەش ڕاو بکەین
تاکو شەیتانی لەعین بەدناو بکەین
سفرەیەکی حازرە و پڕ خێر و بێر
کۆوەبین لەو سفرەیە و نەیخەینە دێر
خانەخوێمان، میھرەبان و نەخشەرە
دڵ فراوان و کەریم و بەخشەرە
ئیحتیرامە، ڕێزە، قەدرە، بایی یە
ھەر دەمێکی یەک تەمەن پاشایی یە
وەک ھەزار مانگە لە لای خوا ھەر شەوێ
بەڵکو تیشکێکت لە قەدرا بەرکەوێ
سەیری کە، پەروەردگارم لەم شەوا
عەبدی داپۆشی لە ڕێز و پەرتەوا
لەم شەوا پەروەردگارم تۆی ئەوێ
تۆی بۆ سەیرانی بەھەشتی خۆی ئەوێ
لەم شەوا پەروەردگارم دێتە پێش
تاکو بەندەی، بێتە کێش، بێ ئێش و نێش
تا بەیان، ڕۆح و مەلایک دێنە خوار
ئیزنی خوایە و بۆ ھەموو ئەمرێک قەتار
ئەم شەوانە کاتی زاری و سوژدەیە
تا بەیانی ھەر سڵاوە و موژدەیە
تا بەیانی بارشی ڕەحمەت لەسەر
دادەپۆشێ دۆڵ و کێو و دەشت و دەر
ئەو دەمانە بوونەوەر سەرمەست ئەبن
شاد و ئارام و دەروون پڕھەست ئەبن
خوایە بەندەی تۆ، دەسەوسانە و فەقیر
نەفس و شەیتان و ھەوەس کردیان ئەسیر
تۆی دەبووری میھرەبان و پڕ لەسۆز
کێوی تاوانمان دەکەیتە ھەڵم و تۆز
نووری ئەم مانگە بخەیتە ناخ و دڵ
تاکو بێزارمان نەکا ئازار و چڵ
✍ ئەحمەد بەهرامی (ژاکاو)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
مانگی قورئان، مەدرەسەی سۆزە و ئەوین
مانگی ڕیسوا بوونی شەیتانی لە عین
مانگی نوور و مانگی تاقیکارییە
دەینوێنێ کێیە بەندەی بارییە
مانگی زاڵ بوونە لەسەر نەفس و ھەوەس
دەردەخا کێیە بەھێز و پڕقەوەس
کوورەیەکە، ژەنگی تاوان تیا دەبا
چاوچنۆکی و سک پەرەستی لادەبا
فێرگەیە، تا نەفسی سەرکەش ڕاو بکەین
تاکو شەیتانی لەعین بەدناو بکەین
سفرەیەکی حازرە و پڕ خێر و بێر
کۆوەبین لەو سفرەیە و نەیخەینە دێر
خانەخوێمان، میھرەبان و نەخشەرە
دڵ فراوان و کەریم و بەخشەرە
ئیحتیرامە، ڕێزە، قەدرە، بایی یە
ھەر دەمێکی یەک تەمەن پاشایی یە
وەک ھەزار مانگە لە لای خوا ھەر شەوێ
بەڵکو تیشکێکت لە قەدرا بەرکەوێ
سەیری کە، پەروەردگارم لەم شەوا
عەبدی داپۆشی لە ڕێز و پەرتەوا
لەم شەوا پەروەردگارم تۆی ئەوێ
تۆی بۆ سەیرانی بەھەشتی خۆی ئەوێ
لەم شەوا پەروەردگارم دێتە پێش
تاکو بەندەی، بێتە کێش، بێ ئێش و نێش
تا بەیان، ڕۆح و مەلایک دێنە خوار
ئیزنی خوایە و بۆ ھەموو ئەمرێک قەتار
ئەم شەوانە کاتی زاری و سوژدەیە
تا بەیانی ھەر سڵاوە و موژدەیە
تا بەیانی بارشی ڕەحمەت لەسەر
دادەپۆشێ دۆڵ و کێو و دەشت و دەر
ئەو دەمانە بوونەوەر سەرمەست ئەبن
شاد و ئارام و دەروون پڕھەست ئەبن
خوایە بەندەی تۆ، دەسەوسانە و فەقیر
نەفس و شەیتان و ھەوەس کردیان ئەسیر
تۆی دەبووری میھرەبان و پڕ لەسۆز
کێوی تاوانمان دەکەیتە ھەڵم و تۆز
نووری ئەم مانگە بخەیتە ناخ و دڵ
تاکو بێزارمان نەکا ئازار و چڵ
✍ ئەحمەد بەهرامی (ژاکاو)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
4_6021547902793419471.pdf
759.3 KB
گذری بر زندگی و شعر #زاهد_بارخدا شاعر و نویسندهی مریوانی
گردآوری و نگارش: #زانا_کوردستانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
گردآوری و نگارش: #زانا_کوردستانی
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
سەودا !
وا لە مەیدانی وەفـــادا بێڕکــــــابەر مامـەوە
کوا ڕەقیبێ هەڵبچێ لێم ، بێتە نێو سـەودامـەوە ؟!
بەس ئەمن بێسڵ بە سێحری چاوی ئاڵۆزت بـەرەو-
-ئەو خەزێنەی چووم کە پڕ پڕ بوو لە ئەڵقەی دامەوە
بەو فڕینەت بەستـەباڵم بیری دەربازیم نەما
بازی لێــــــــزانی لە ڕاوا بۆیە وا گیــرامەوە
لەتلەتە جەرگم بە چنگی چاوی بازی پڕ خــەتات
تاسەباریم چۆن بەسەرچێ بەم هەموو نوێزامـەوە ؟
کەی فەلکناس و مونەجیم دێن وەکوو من هەندەسـەی-
چەرخی چاوی تۆ بگەن وا سەرلەنوێ کێــشامەوە
من بە پەڕگاری ئەوین و خوێنی دڵ ڕەسمی ئەکـەم
ڕەسمی عەشق و ڕەسمی زانست ناچنە یەک نامـەوە
سەیری بڕوانامەکەم کەی تێدەگەی هۆی زیرەکـیم !
کاتی هاتۆ بێ یەک و دوو بێیتە نێو سـەروامەوە
کێشی لەنجەت مەشقی کێشی شێعری شێـــــــواوی منە
دێتەوە نێو ئەم هەرایەی وا لەڕێودا نامـــەوە
نایە یەک خشتەی غەزەل گەر مەستی نازت نەیگــــــرێ
بیری کۆنە و چاوی هیوام دێن بەدەم هانامـــەوە
یادەکانت گەر نەکات دەربازی زۆنی هەســتی ،وا
زایەڵەم تێکەڵ دەبێ بەو شین و واوەیـلامەوە
✍ مادێح کۆنەپۆشی (زایەڵە)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
وا لە مەیدانی وەفـــادا بێڕکــــــابەر مامـەوە
کوا ڕەقیبێ هەڵبچێ لێم ، بێتە نێو سـەودامـەوە ؟!
بەس ئەمن بێسڵ بە سێحری چاوی ئاڵۆزت بـەرەو-
-ئەو خەزێنەی چووم کە پڕ پڕ بوو لە ئەڵقەی دامەوە
بەو فڕینەت بەستـەباڵم بیری دەربازیم نەما
بازی لێــــــــزانی لە ڕاوا بۆیە وا گیــرامەوە
لەتلەتە جەرگم بە چنگی چاوی بازی پڕ خــەتات
تاسەباریم چۆن بەسەرچێ بەم هەموو نوێزامـەوە ؟
کەی فەلکناس و مونەجیم دێن وەکوو من هەندەسـەی-
چەرخی چاوی تۆ بگەن وا سەرلەنوێ کێــشامەوە
من بە پەڕگاری ئەوین و خوێنی دڵ ڕەسمی ئەکـەم
ڕەسمی عەشق و ڕەسمی زانست ناچنە یەک نامـەوە
سەیری بڕوانامەکەم کەی تێدەگەی هۆی زیرەکـیم !
کاتی هاتۆ بێ یەک و دوو بێیتە نێو سـەروامەوە
کێشی لەنجەت مەشقی کێشی شێعری شێـــــــواوی منە
دێتەوە نێو ئەم هەرایەی وا لەڕێودا نامـــەوە
نایە یەک خشتەی غەزەل گەر مەستی نازت نەیگــــــرێ
بیری کۆنە و چاوی هیوام دێن بەدەم هانامـــەوە
یادەکانت گەر نەکات دەربازی زۆنی هەســتی ،وا
زایەڵەم تێکەڵ دەبێ بەو شین و واوەیـلامەوە
✍ مادێح کۆنەپۆشی (زایەڵە)
https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
Telegram
مەریوانشیعر
@L_Honrawey_Meriwan :ئەدمین
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
شێعر، دیکلەمە،گۆڤار،چیرۆک، دەق، کتێب، پەیڤکاتۆر. و... سەرجەم بابەتی ئەدەبی بەهێز و پەیوەندیدار
ئامانجی ئێمە کۆکردنەوە و لە بەردەستدابوونی هەموو بەرهەمەکانی نووسەرانی مەریوانە لە یەک ژووردا
هەر نیگامەو وێڵـــە بــــە دوای ئاوێنــەی ئەو یارەوە
هەر حـەزەو هـەڵواسراوە بــــــەو پەت و سێــدارەوە
خۆزگـــــەیەک ئەتکــێتە ناخ و سەوز ئەبێ ئاخێکیتر
دێ غروور و پێـــــم دەڵێ ئەم زامە کــۆنەت شارەوە
سەوزە ئاوێنەت لە سیمای هەرچی بۆی جوانی بدات
ڕۆح لە ئاوێــــنەی چی ئەمما بەو هـــــەزار ئازارەوە
وا ورەی تەنــیایی بەرزە و یەک بـــزەم نایــێتـــە گـۆ
تا بەکەی خـــۆزگە نەدەینـــــــە دەستی ساڵی پارەوە
دابــــڕێ لەو دابـــڕانـــەی لاپـــــــەڕەی ســــۆزی دڕان
دەرکە ئەڵقەی ئـــــەو غوروور و سێبەر و دیـوارەوە
خۆشەویستی سازێکە و کێ دەێژەنێ بەم شێوە بۆت
زایەڵەی ئەم عـــــەشقە گـــەشتە لاپـەڕەی هاوارەوە
✍ محەممەد خەیاڵ