هەنارستانی بێدەنگی
▫️ دەزانم لە دڵی تۆش قەت نامرم ئەی هاوپەیمانی سەنگەری یاد... @Henaristani_Bedengi
▫️
#هەواڵی_مەرگ
پێش ڕاگه‌یاندنی
هه‌واڵی مه‌رگم
ساتێ بمنه سه‌ر سینگته‌وه
با بتوێمه‌وه
وه‌کوو ئه‌وینی دایک له مێژه‌وه !
وه‌كوو سوێندی به‌ڵێن
به‌ر له كاتی کۆچه‌وه...!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
باسكى تۆ له ژێر سه‌رم
قه‌ڵای متمانه‌یه
خۆشترین هەستی شاراوه‌یه
مه‌رگی من نیگاره‌ی
هه‌زاران په‌پووله‌یه
ئه‌ی لێوانلێوی هاوار و
ساڕێژی زام !
چاوی حه‌ز و
ده‌لاقه‌ی خۆزگه‌یه
به‌ره‌و خه‌ونێک نادیار ئه‌كرێته‌وه!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
من باڵنده‌ى له كۆچ جێ‌ما بووم و
دیلی دەستی سه‌هۆڵی زستان
من ماسییه‌ک یاخی بووم
له یادی زەریایه‌ک بێ سنوور
شه‌وێک دوور له ژوانی ماندوو
دسته‌مۆ کرام
به‌ره‌و مه‌رگی زیندوو
...
تۆ له‌م ڕێگایه له گه‌ل من بوویی
هاو په‌یمانی
سه‌نگه‌ری یاد
ده‌تبینی سێبه‌رێک ڕوونم
پڕ له ده‌ماری نه‌هێنی
مه‌ناره‌یه‌ک به سه‌ر هه‌زار مزگه‌وته‌وه
بڕ له هه‌ڵبه‌ستی ته‌نیایی
که‌س ئاگای له هه‌نگاوه‌کانم نه‌بوو
ماچی لێوی خاکیان ده‌کرد و
سنووری پێناسیان ده‌پێوا !
به‌ر له‌م سه‌فەره
وه‌كوو تارمایه‌ک سه‌ر بڕاو
ڕێگام لێ ون ئه‌بوو!
غه‌ریبی بێ وڵات بووم و
ڕۆحی قه‌برێک پڕ له ئاوات .....
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
هه‌سته و
ئه‌م هه‌سته پڕ تاوانه‌م
له زیندانی خۆزگه‌کانم ده‌ر بهێنه و
به‌ره‌و ڕۆژانی ئازادی بفڕێنه
ئه‌و جار
له‌شی ماندووم بنێژه
من له‌م ڕۆژه‌وه
باڵنده‌م،
هه‌تاوم،
مانگم،
چیا و دۆڵی باوانم
من باوه‌شی خاکم
له ئاسمانی چوار سووچ
ده‌زانم له دڵى تۆش
قه‌ت نامرم
ئه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌نگه‌ری یاد...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#هەواڵی_مەرگ
پێش ڕاگه‌یاندنی
هه‌واڵی مه‌رگم
ساتێ بمنه سه‌ر سینگته‌وه
با بتوێمه‌وه
وه‌کوو ئه‌وینی دایک له مێژه‌وه !
وه‌كوو سوێندی به‌ڵێن
به‌ر له كاتی کۆچه‌وه...!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
باسكى تۆ له ژێر سه‌رم
قه‌ڵای متمانه‌یه
خۆشترین هەستی شاراوه‌یه
مه‌رگی من نیگاره‌ی
هه‌زاران په‌پووله‌یه
ئه‌ی لێوانلێوی هاوار و
ساڕێژی زام !
چاوی حه‌ز و
ده‌لاقه‌ی خۆزگه‌یه
به‌ره‌و خه‌ونێک نادیار ئه‌كرێته‌وه!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
من باڵنده‌ى له كۆچ جێ‌ما بووم و
دیلی دەستی سه‌هۆڵی زستان
من ماسییه‌ک یاخی بووم
له یادی زەریایه‌ک بێ سنوور
شه‌وێک دوور له ژوانی ماندوو
دسته‌مۆ کرام
به‌ره‌و مه‌رگی زیندوو
...
تۆ له‌م ڕێگایه له گه‌ل من بوویی
هاو په‌یمانی
سه‌نگه‌ری یاد
ده‌تبینی سێبه‌رێک ڕوونم
پڕ له ده‌ماری نه‌هێنی
مه‌ناره‌یه‌ک به سه‌ر هه‌زار مزگه‌وته‌وه
بڕ له هه‌ڵبه‌ستی ته‌نیایی
که‌س ئاگای له هه‌نگاوه‌کانم نه‌بوو
ماچی لێوی خاکیان ده‌کرد و
سنووری پێناسیان ده‌پێوا !
به‌ر له‌م سه‌فەره
وه‌كوو تارمایه‌ک سه‌ر بڕاو
ڕێگام لێ ون ئه‌بوو!
غه‌ریبی بێ وڵات بووم و
ڕۆحی قه‌برێک پڕ له ئاوات .....
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
هه‌سته و
ئه‌م هه‌سته پڕ تاوانه‌م
له زیندانی خۆزگه‌کانم ده‌ر بهێنه و
به‌ره‌و ڕۆژانی ئازادی بفڕێنه
ئه‌و جار
له‌شی ماندووم بنێژه
من له‌م ڕۆژه‌وه
باڵنده‌م،
هه‌تاوم،
مانگم،
چیا و دۆڵی باوانم
من باوه‌شی خاکم
له ئاسمانی چوار سووچ
ده‌زانم له دڵى تۆش
قه‌ت نامرم
ئه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌نگه‌ری یاد...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
Forwarded from ده‌نگی‌کوردستان
🔺ربات تلگرامی تبدیل فایل صوتیِ زبان کوردی به متن مکتوب
🔻خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
https://www.tg-me.com/AsosSoftSTT_bot
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@Dengikurdistan
🔻خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
https://www.tg-me.com/AsosSoftSTT_bot
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@Dengikurdistan
Telegram
AsoSoft_bot
گۆڕینی دەنگ بە نووسراو، گۆڕینی نووسراو بە دەنگ
پەیوەندی @abdulhadyabass جۆینی بکە: https://www.tg-me.com/asosoftco
پەیوەندی @abdulhadyabass جۆینی بکە: https://www.tg-me.com/asosoftco
📘
#ڕاژە
لە خۆم جێگام نابێتەوە
هەستم باڵندەیەو
لەشم قەفەس و
کەسم، ناکەس!
زامەکانم
وەکوو گولیی
لەشی شێعرم دەخۆن و
چیرۆکی "زارا" واژۆ دەکەن!
لێرە
لە سێبەری ترس و تەنیایی
کەسێک
بەرەو ڕووناکی نامبا !
چاویلکەی تەم
کوێرە ڕێگام پێ نیشان ئەدا !
لێرە
دیوارێکم، بە درێژایی گەمارۆ
پڕ لە وشەی یاساخ!
ژووری ڕۆژم،
یەخسیری ژانی شەوە و
چیرۆکی دواڕۆژ
لێرە
من ماوم و هەستێک کۆیلە
لەگەڵ شارێ پڕ لە مردوو
کە مان و نەمان
دوا خەمیانە و
فەیلەسۆفانی سمێڵ
لە چایخانەکانی لۆمە
بۆ هەر "تۆ"ی شیعرم
کتێبی ڕەخنە چاپ دەکەن و
لە شەوە شێعریان
بۆ من
هەزار "تۆ"
لە "تۆ"
ڕاژە دەکەن!!!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#ڕاژە
لە خۆم جێگام نابێتەوە
هەستم باڵندەیەو
لەشم قەفەس و
کەسم، ناکەس!
زامەکانم
وەکوو گولیی
لەشی شێعرم دەخۆن و
چیرۆکی "زارا" واژۆ دەکەن!
لێرە
لە سێبەری ترس و تەنیایی
کەسێک
بەرەو ڕووناکی نامبا !
چاویلکەی تەم
کوێرە ڕێگام پێ نیشان ئەدا !
لێرە
دیوارێکم، بە درێژایی گەمارۆ
پڕ لە وشەی یاساخ!
ژووری ڕۆژم،
یەخسیری ژانی شەوە و
چیرۆکی دواڕۆژ
لێرە
من ماوم و هەستێک کۆیلە
لەگەڵ شارێ پڕ لە مردوو
کە مان و نەمان
دوا خەمیانە و
فەیلەسۆفانی سمێڵ
لە چایخانەکانی لۆمە
بۆ هەر "تۆ"ی شیعرم
کتێبی ڕەخنە چاپ دەکەن و
لە شەوە شێعریان
بۆ من
هەزار "تۆ"
لە "تۆ"
ڕاژە دەکەن!!!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#بەندیخانە
لە جادەی حەسرەت
بە تەنیایی ڕۆیشتم!
لەگەڵ بای گەرمیانی باشوور
تێکەڵ ئاوازی پەڕەسیلکەکان
شانی دەشتم تەکاند!
لە کانیاوی هەستێ پەتی
چاوم شۆرد !
دەستم کرد
بە دارستانی خۆشەویستی !
لە وەرزی کاڵی مەودا و
ساڵی چرکە
گیانم دا !
با ئەو کاتەی دەگەیم بە تۆ
تۆ بم، خۆتی خۆت
ئاشقێ ماندوو،
لە سووچی بەندیخانەی کافەی شار
سەمبولی بەجێماوی چارەنووس !
کە لەگەڵ ڕۆژنامە و
ئۆقرەیەک تاڵ
بۆ بیرەوەرییەکانم
چیرۆکی تاسە دەخوێنمەوە...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#بەندیخانە
لە جادەی حەسرەت
بە تەنیایی ڕۆیشتم!
لەگەڵ بای گەرمیانی باشوور
تێکەڵ ئاوازی پەڕەسیلکەکان
شانی دەشتم تەکاند!
لە کانیاوی هەستێ پەتی
چاوم شۆرد !
دەستم کرد
بە دارستانی خۆشەویستی !
لە وەرزی کاڵی مەودا و
ساڵی چرکە
گیانم دا !
با ئەو کاتەی دەگەیم بە تۆ
تۆ بم، خۆتی خۆت
ئاشقێ ماندوو،
لە سووچی بەندیخانەی کافەی شار
سەمبولی بەجێماوی چارەنووس !
کە لەگەڵ ڕۆژنامە و
ئۆقرەیەک تاڵ
بۆ بیرەوەرییەکانم
چیرۆکی تاسە دەخوێنمەوە...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#کچ
باڵی پەپوولەم
لەبەربەیانی ڕزگاری !
هێمای بایەخم
بۆ ئەوینی بێ کۆتایی
بوخچەی هەستم
لە چوار وەرزی کۆماری دڵ!
کە بۆنی سمڵ و مێخەکم
پەژارە ئەبا لە سەر دڵ !
ئاشتیخوازی
هەموو جیهانم
بە دوو چاوی پڕ چاوەڕوان
تیشکی بەڵێنی من
جوانترین جێژوانە
جێ‌ژوان !
ڕۆحی بەرزی مێژووم
بۆ چیرۆکی چیاکان
ڕستە، ڕستە
خۆشەویستیت پێ ئەدەم
بێ خەمنامە و
ڕاڤەی جوان!
من کچی نیشتمانم !
کچی نیشتمان!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#کچ
باڵی پەپوولەم
لەبەربەیانی ڕزگاری !
هێمای بایەخم
بۆ ئەوینی بێ کۆتایی
بوخچەی هەستم
لە چوار وەرزی کۆماری دڵ!
کە بۆنی سمڵ و مێخەکم
پەژارە ئەبا لە سەر دڵ !
ئاشتیخوازی
هەموو جیهانم
بە دوو چاوی پڕ چاوەڕوان
تیشکی بەڵێنی من
جوانترین جێژوانە
جێ‌ژوان !
ڕۆحی بەرزی مێژووم
بۆ چیرۆکی چیاکان
ڕستە، ڕستە
خۆشەویستیت پێ ئەدەم
بێ خەمنامە و
ڕاڤەی جوان!
من کچی نیشتمانم !
کچی نیشتمان!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
هیواڪانم
سەر هەڵنادەن لە هیچ وەرزێڪ و
ئاوارەی نێو ڕۆژ ژمێرەڪانم
دەمێڪە
خەون بە درێژترین جاددەی جیهانەوە دەبینم
کە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم....
پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
سەر هەڵنادەن لە هیچ وەرزێڪ و
ئاوارەی نێو ڕۆژ ژمێرەڪانم
دەمێڪە
خەون بە درێژترین جاددەی جیهانەوە دەبینم
کە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم....
پ.ڕ.سایدا
@Henaristani_Bedengi
📘
#ژیانەوە
هیچ شەقامێ!
لە هەرای مرۆڤەکانی و
بێدەنگی دڵی
چاوی من و تۆی
جووت نەکرد!
هیچ پاییزێ!
لە نێو گەڵا و بارانی و
لێزمەی خەم
چەتری نەهێنا !
هیچ شاعیرێ !
لە گەنجەی وشە و
ماڵی هەستی،
هۆنراوەیەکی نەنووسی !
هیچ کاتژمێرێ !
بە دەسیلەکانی
ئاهەنگی نوێی لێ نەدا !
تا دڵی مردومان
سەردەمێکی دیکە بهێنێ
بۆ بەهار و
ژیانەوە و
هەستێکی دیکە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#ژیانەوە
هیچ شەقامێ!
لە هەرای مرۆڤەکانی و
بێدەنگی دڵی
چاوی من و تۆی
جووت نەکرد!
هیچ پاییزێ!
لە نێو گەڵا و بارانی و
لێزمەی خەم
چەتری نەهێنا !
هیچ شاعیرێ !
لە گەنجەی وشە و
ماڵی هەستی،
هۆنراوەیەکی نەنووسی !
هیچ کاتژمێرێ !
بە دەسیلەکانی
ئاهەنگی نوێی لێ نەدا !
تا دڵی مردومان
سەردەمێکی دیکە بهێنێ
بۆ بەهار و
ژیانەوە و
هەستێکی دیکە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#دەتبینمەوە
جارێکی دیکە
دەتبینمەوە
یا دواهەمین دیدارە
یا وەرزی قەیران !
کە هەستەکانم
گیان ئەسپێرن
بە قاپی بیرەوەری و
تۆ وەکوو
عەزرەتێک بێ دەنگ
لە سەردەمی یاساخ
دڵ بە ماڵئاوایی ئەدەی و
ون ئەبی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#دەتبینمەوە
جارێکی دیکە
دەتبینمەوە
یا دواهەمین دیدارە
یا وەرزی قەیران !
کە هەستەکانم
گیان ئەسپێرن
بە قاپی بیرەوەری و
تۆ وەکوو
عەزرەتێک بێ دەنگ
لە سەردەمی یاساخ
دڵ بە ماڵئاوایی ئەدەی و
ون ئەبی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#وێستگە
لێرە
لە وێستگەی بەستراوی
بە تۆ گەیشتن
دەگەڵ
چرکەکانی ساعەتدا
شێعر دەڵێمەوە!
هەتاکوو
قەتاری مردن دەگاتێ !
ڕێگام
ئەو دوورانەیە
دوورترین جێگای جیهان،
ئەو شوێنەی کە
وێنەی خولیایی تۆیان
لە قاپی چارەنووسم داناوە
هەتاکوو من
لەم چاوەڕوانییە بێ هەتاییە
لەم وێستگە بەستراوە
دڵدارت بمێنم!
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#وێستگە
لێرە
لە وێستگەی بەستراوی
بە تۆ گەیشتن
دەگەڵ
چرکەکانی ساعەتدا
شێعر دەڵێمەوە!
هەتاکوو
قەتاری مردن دەگاتێ !
ڕێگام
ئەو دوورانەیە
دوورترین جێگای جیهان،
ئەو شوێنەی کە
وێنەی خولیایی تۆیان
لە قاپی چارەنووسم داناوە
هەتاکوو من
لەم چاوەڕوانییە بێ هەتاییە
لەم وێستگە بەستراوە
دڵدارت بمێنم!
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#هەست
دایکم
لە نێو تاڵاوە مردووەکان
بوو بە نیلووفەڕی ئەوین!
تا لە کەلووی نەتەوە
وەکوو قابیلەیەک
شوناس بە جیهان بێرێت و
دڵی ببێتە دەلاقەیەک
ڕوو بە جوگرافیای ژیانەوە!
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#هەست
دایکم
لە نێو تاڵاوە مردووەکان
بوو بە نیلووفەڕی ئەوین!
تا لە کەلووی نەتەوە
وەکوو قابیلەیەک
شوناس بە جیهان بێرێت و
دڵی ببێتە دەلاقەیەک
ڕوو بە جوگرافیای ژیانەوە!
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi