📘
#ڕەهێڵەی_یاسا
ژنی وڵاتم
کاتی سەختە ڕەهێڵەی یاسا
لە مەرگی جەستە نەترسا
ڕۆحی خستە خەزا و
لە سەر ئەژنۆی،
"ژنانە" هەستا !
کۆچی کرد
بۆ جێژوانی ڕووبار و زەریا
ئەوینی خستە بناخەی دڵ و
بوو بە "چیا"
بوو بە "چیا" و
لە سەر هەموو سنوورەکان
ڕاوەستا
هەستی دا بە دەست
شەماڵ و شنەبا
بیری پڕ کرد لە لێزمەی،
بارانی بڕوا!
تا دەستی پێ نەگات
ئەوەی کە
ئامانجەکانی مەنع دەکات و
خۆی لە خۆی
دوور دەخات !
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#ڕەهێڵەی_یاسا
ژنی وڵاتم
کاتی سەختە ڕەهێڵەی یاسا
لە مەرگی جەستە نەترسا
ڕۆحی خستە خەزا و
لە سەر ئەژنۆی،
"ژنانە" هەستا !
کۆچی کرد
بۆ جێژوانی ڕووبار و زەریا
ئەوینی خستە بناخەی دڵ و
بوو بە "چیا"
بوو بە "چیا" و
لە سەر هەموو سنوورەکان
ڕاوەستا
هەستی دا بە دەست
شەماڵ و شنەبا
بیری پڕ کرد لە لێزمەی،
بارانی بڕوا!
تا دەستی پێ نەگات
ئەوەی کە
ئامانجەکانی مەنع دەکات و
خۆی لە خۆی
دوور دەخات !
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#ڕەهستن*
هیچ دەزانی؟
لە ڕەهستنی هیواکانمان
کانی دزرا و
وەرز زوقم کرا
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
لەشمان بوو بە یەخسیری
ڕەشەبای دژ
تا سەری پێناسەمان
لە بیابانی بێ‌چەمەک ون بێ!
ئاوات،
بوو بە زامی سەرجێ و
ئەشق،
لە خەونە ئاڵۆزەکان
دوایی بێ!
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
ڕۆژانی دوور
گەیشتنە ئەمڕۆ
ئەوین گۆڕدرا !
دارستان سووتا !
پوازێک بوو بە باخەوان
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
پ . ڕ (#سایدا)
*شین بوون
@Henaristani_Bedengi
#ڕەهستن*
هیچ دەزانی؟
لە ڕەهستنی هیواکانمان
کانی دزرا و
وەرز زوقم کرا
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
لەشمان بوو بە یەخسیری
ڕەشەبای دژ
تا سەری پێناسەمان
لە بیابانی بێ‌چەمەک ون بێ!
ئاوات،
بوو بە زامی سەرجێ و
ئەشق،
لە خەونە ئاڵۆزەکان
دوایی بێ!
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
ڕۆژانی دوور
گەیشتنە ئەمڕۆ
ئەوین گۆڕدرا !
دارستان سووتا !
پوازێک بوو بە باخەوان
تا ئێمە قەت یەک نەبین!
پ . ڕ (#سایدا)
*شین بوون
@Henaristani_Bedengi
📘
#ڕێبوار
لە دوایین
وێستگەی ماڵاوایی،
لەشم نیا سەر شانم و
ڕۆیشتم بەرەو تەنیایی!
جێگای بێ گوڵاڵە و
بێ زایەڵەی نوور و بێ سنوور!
ڕۆحم لە گەڵما نەبوو!
ئەوم لە نیشتمان بە جێ هێشتبوو!
تا هەر بەربەیان
دەلاقەی بیرەوەریەکانم بکاتەوە و
لە سەر دیوارەکانی شار،
هەستم بنووسێتەوە!
خەمەکانم
بە دەنگی پێکەنین و
هەنگاوی منداڵیم بسڕێتەوە!
***
ڕۆحم لە نیشتمان
بەجێ‌هێشتبوو
تا هەر ئێواران
یادی جێژوانم
وەکوو باڵندەیەک
بۆ ئامێزی دڵم بنێرێتەوە!
بەڵکوو ڕۆژێ،
لە کازیوەی ئەم خەیاڵە
بە جانتای پڕ تاسە و
شەمەندەفەری چارەنووس بێت و
من و لەشی ماندووم،
بۆ هەتا هەتایی
بەرەو نیشتمان بباتەوە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#ڕێبوار
لە دوایین
وێستگەی ماڵاوایی،
لەشم نیا سەر شانم و
ڕۆیشتم بەرەو تەنیایی!
جێگای بێ گوڵاڵە و
بێ زایەڵەی نوور و بێ سنوور!
ڕۆحم لە گەڵما نەبوو!
ئەوم لە نیشتمان بە جێ هێشتبوو!
تا هەر بەربەیان
دەلاقەی بیرەوەریەکانم بکاتەوە و
لە سەر دیوارەکانی شار،
هەستم بنووسێتەوە!
خەمەکانم
بە دەنگی پێکەنین و
هەنگاوی منداڵیم بسڕێتەوە!
***
ڕۆحم لە نیشتمان
بەجێ‌هێشتبوو
تا هەر ئێواران
یادی جێژوانم
وەکوو باڵندەیەک
بۆ ئامێزی دڵم بنێرێتەوە!
بەڵکوو ڕۆژێ،
لە کازیوەی ئەم خەیاڵە
بە جانتای پڕ تاسە و
شەمەندەفەری چارەنووس بێت و
من و لەشی ماندووم،
بۆ هەتا هەتایی
بەرەو نیشتمان بباتەوە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
سوێندی زەریا بوو
بۆنی یەک دڵۆپی نادا
دروشمی مانەوە بوو
کۆچی دەپێوا
لە کونگرەکاندا
ژن
ژیان
ئازادی
هاووووووووار دەکرد
لە تەنیایی‌دا بەردی لێ ئەدا...
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
بۆنی یەک دڵۆپی نادا
دروشمی مانەوە بوو
کۆچی دەپێوا
لە کونگرەکاندا
ژن
ژیان
ئازادی
هاووووووووار دەکرد
لە تەنیایی‌دا بەردی لێ ئەدا...
پ .ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#دواهەمین_ماڵاوایی
نازانی!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
هەموو وەرزەکان پاییزن!
دارستانی لە خەونی نهێنی
پەلکەی سپی زستان ئەچنێ و
تامی ترێ لە دەستی هاوین ناگرێ!
شەوی چلەی لە بیر نایەت و
چاوی لە ڕێگات ئەفڕێ!
نازانی!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
بەژنی هیواکانم
ناگاتە باڵای دیواری حەوشێ!
شۆڕەبی سەری هەڵێناوە و
بەرهەمی خەونی
لە مانگی ئەوبەر سنوور دەنێ!
لە ژووری ماڵم
تەنیایی، بە دوو دەستی زاماری
ئەژنۆی لە باوەشە و
قاپی وێنەکانی تۆی
بە فرمێسکی ئەسڕێ!
بەڵام بزانە!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
دڵم بوو بە کتێبێ،
هەزار لاپەڕەی مێژوو
چیرۆکی خەمی دایکی
لە سینگدایە!
تاکوو پاش بێ‌گەڕانەوەی تۆ و
مەرگی من!
هەر لاپەڕەم
وەک بەیاخی سەر کێل
بە چوار لا بگڕێ!
نەزری دایکانی چاوەڕوان
وەکوو من بگێڕێ!
بەڵکوو نیشتمان
بۆ جارێکی دیکە،
هەمووتان لە ئامێز بگرێ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#دواهەمین_ماڵاوایی
نازانی!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
هەموو وەرزەکان پاییزن!
دارستانی لە خەونی نهێنی
پەلکەی سپی زستان ئەچنێ و
تامی ترێ لە دەستی هاوین ناگرێ!
شەوی چلەی لە بیر نایەت و
چاوی لە ڕێگات ئەفڕێ!
نازانی!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
بەژنی هیواکانم
ناگاتە باڵای دیواری حەوشێ!
شۆڕەبی سەری هەڵێناوە و
بەرهەمی خەونی
لە مانگی ئەوبەر سنوور دەنێ!
لە ژووری ماڵم
تەنیایی، بە دوو دەستی زاماری
ئەژنۆی لە باوەشە و
قاپی وێنەکانی تۆی
بە فرمێسکی ئەسڕێ!
بەڵام بزانە!
بە دوای دواهەمین
ماڵاوایی تۆ
دڵم بوو بە کتێبێ،
هەزار لاپەڕەی مێژوو
چیرۆکی خەمی دایکی
لە سینگدایە!
تاکوو پاش بێ‌گەڕانەوەی تۆ و
مەرگی من!
هەر لاپەڕەم
وەک بەیاخی سەر کێل
بە چوار لا بگڕێ!
نەزری دایکانی چاوەڕوان
وەکوو من بگێڕێ!
بەڵکوو نیشتمان
بۆ جارێکی دیکە،
هەمووتان لە ئامێز بگرێ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#دەرگام_لێ_کەرەوە
ئەی خەیاڵی
هەزار وەرزی بێ بەهار!
دەرگام لێ کەرەوە
دڵ، شەکەت لە هات و نەهات!
سەری سپاردووە
بە دەرگات!
ڕێبواری بێ کاروانم و
ونە مەنزڵگام
دەرگام لێ کەرەوە !
لێقەوماوێکی مێژوو تاڵی بێ‌نیشانم !
هێمای ڕۆژانی کۆن و
سەرهەڵدانی بێ‌ناوم
دەرگام لێ‌کەرەوە!
منم کۆیلەی تەنیایی و
عەزرەتی ئازادی
کە لە یاسای بێ‌ڕەسەنی
"جیهان"
ژینم داوە بە دەست
پیاوسالارانی، پیاوسالار !
تا بە دەستی خۆیان
لەت لەتی کەن و
لە مەڵبەندی بەتاڵ
زیندوو بینن بە چاڵ !
دەرگام لێ‌کەرەوە!
ئامێزی ژووری تۆ
جێژوانی هەستی منە
خۆڵەمێشی قەقنەسی منە!
ئاوێنەی هەزاران ئافرەت
وەکوو منە!
دەرگام لێ‌کەرەوە!
ئەی پایتەختی میری من!
ئەی خەیاڵ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#دەرگام_لێ_کەرەوە
ئەی خەیاڵی
هەزار وەرزی بێ بەهار!
دەرگام لێ کەرەوە
دڵ، شەکەت لە هات و نەهات!
سەری سپاردووە
بە دەرگات!
ڕێبواری بێ کاروانم و
ونە مەنزڵگام
دەرگام لێ کەرەوە !
لێقەوماوێکی مێژوو تاڵی بێ‌نیشانم !
هێمای ڕۆژانی کۆن و
سەرهەڵدانی بێ‌ناوم
دەرگام لێ‌کەرەوە!
منم کۆیلەی تەنیایی و
عەزرەتی ئازادی
کە لە یاسای بێ‌ڕەسەنی
"جیهان"
ژینم داوە بە دەست
پیاوسالارانی، پیاوسالار !
تا بە دەستی خۆیان
لەت لەتی کەن و
لە مەڵبەندی بەتاڵ
زیندوو بینن بە چاڵ !
دەرگام لێ‌کەرەوە!
ئامێزی ژووری تۆ
جێژوانی هەستی منە
خۆڵەمێشی قەقنەسی منە!
ئاوێنەی هەزاران ئافرەت
وەکوو منە!
دەرگام لێ‌کەرەوە!
ئەی پایتەختی میری من!
ئەی خەیاڵ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#شەقام
لە دوای تۆ "دڵخۆشی" !
ڕۆژێک خۆرئاوا
هەموو کۆڵانەکانی شار
بوون بە کێلی دامرکاو !
لە سەر شەقامی ژاکاو !
شەقام !
بە شەرمەساری
لە سێبەری شەوی بێ‌هەتایی
سەر خۆی هەڵگرت
بەرەو ڕێگای بەڵێنی
تاکوو ڕۆژێک
بتهێنێتەوە بە نهێنی !
بەڵام ئەویش
بوو بە حەزی بێ‌گەڕانەوە !
لە لاپەڕی سنووری حەسانەوە !
وەکوو تراویلکەیەک
لە ئەوبەری حەسارەوە !
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#شەقام
لە دوای تۆ "دڵخۆشی" !
ڕۆژێک خۆرئاوا
هەموو کۆڵانەکانی شار
بوون بە کێلی دامرکاو !
لە سەر شەقامی ژاکاو !
شەقام !
بە شەرمەساری
لە سێبەری شەوی بێ‌هەتایی
سەر خۆی هەڵگرت
بەرەو ڕێگای بەڵێنی
تاکوو ڕۆژێک
بتهێنێتەوە بە نهێنی !
بەڵام ئەویش
بوو بە حەزی بێ‌گەڕانەوە !
لە لاپەڕی سنووری حەسانەوە !
وەکوو تراویلکەیەک
لە ئەوبەری حەسارەوە !
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#گیرۆدەی_ئەوین
ئەی لێواری
بێ‌هاوتای ترس و
سنووری گومان!
چاوانی پڕ خەمت
کڵەی شایی کێشە و
تەمی سەر جامی دڵت،
بە جارێ بسڕێوە!
جارێکی‌تر لە ڕێگای چاکترین
مرۆڤانی خودا
لە دایک بەو
بە هەناسەی
عاریفێک دێوانە
وەرە عاقڵ بە!
ڕەنگە لە نێو ڕووناکی جیهان!
لەوبەری کازیوەی بیر و
ئاسۆی تاوان
بۆ ساتێک
گیرۆدەی ئەوین بی!!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#گیرۆدەی_ئەوین
ئەی لێواری
بێ‌هاوتای ترس و
سنووری گومان!
چاوانی پڕ خەمت
کڵەی شایی کێشە و
تەمی سەر جامی دڵت،
بە جارێ بسڕێوە!
جارێکی‌تر لە ڕێگای چاکترین
مرۆڤانی خودا
لە دایک بەو
بە هەناسەی
عاریفێک دێوانە
وەرە عاقڵ بە!
ڕەنگە لە نێو ڕووناکی جیهان!
لەوبەری کازیوەی بیر و
ئاسۆی تاوان
بۆ ساتێک
گیرۆدەی ئەوین بی!!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📘
#تراژێدیا
لە دەلاقەی خەیاڵ
سەرت هێنایە دەر
بە بزەی پڕ متمانە
سڵاوم کردی!
بۆ یەکەم جار
لە ئاسمانی چاوانت
هەسارەت هێنابوو
مانگی "مانەوە"
لە سەر سینگت بوو
پرسیارم کرد
سازی ترس شکاوە؟!
یان شاری لۆمە
لە سێبەری خۆی خنکاوە؟!
یان مەرگی خۆت
قەڵەم لێ داوە؟!
وڵامت دامێ:
"نە ! لە بیرت نەماوە؟
ساڵانێکه مردووین و
لە قەبر نووستووین!
ئێرە تێنووسی
ژنە شاعیرێکە،
لە دوورە وڵاتێ
ئەو پەڕی سنووری هەناسەبڕی
کە من و تۆ
بێ ترس و دابڕان
لە شێعری تراژێدیای
بە یەک گەیشتن ! "
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#تراژێدیا
لە دەلاقەی خەیاڵ
سەرت هێنایە دەر
بە بزەی پڕ متمانە
سڵاوم کردی!
بۆ یەکەم جار
لە ئاسمانی چاوانت
هەسارەت هێنابوو
مانگی "مانەوە"
لە سەر سینگت بوو
پرسیارم کرد
سازی ترس شکاوە؟!
یان شاری لۆمە
لە سێبەری خۆی خنکاوە؟!
یان مەرگی خۆت
قەڵەم لێ داوە؟!
وڵامت دامێ:
"نە ! لە بیرت نەماوە؟
ساڵانێکه مردووین و
لە قەبر نووستووین!
ئێرە تێنووسی
ژنە شاعیرێکە،
لە دوورە وڵاتێ
ئەو پەڕی سنووری هەناسەبڕی
کە من و تۆ
بێ ترس و دابڕان
لە شێعری تراژێدیای
بە یەک گەیشتن ! "
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
هەنارستانی بێدەنگی
▫️ دەزانم لە دڵی تۆش قەت نامرم ئەی هاوپەیمانی سەنگەری یاد... @Henaristani_Bedengi
▫️
#هەواڵی_مەرگ
پێش ڕاگه‌یاندنی
هه‌واڵی مه‌رگم
ساتێ بمنه سه‌ر سینگته‌وه
با بتوێمه‌وه
وه‌کوو ئه‌وینی دایک له مێژه‌وه !
وه‌كوو سوێندی به‌ڵێن
به‌ر له كاتی کۆچه‌وه...!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
باسكى تۆ له ژێر سه‌رم
قه‌ڵای متمانه‌یه
خۆشترین هەستی شاراوه‌یه
مه‌رگی من نیگاره‌ی
هه‌زاران په‌پووله‌یه
ئه‌ی لێوانلێوی هاوار و
ساڕێژی زام !
چاوی حه‌ز و
ده‌لاقه‌ی خۆزگه‌یه
به‌ره‌و خه‌ونێک نادیار ئه‌كرێته‌وه!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
من باڵنده‌ى له كۆچ جێ‌ما بووم و
دیلی دەستی سه‌هۆڵی زستان
من ماسییه‌ک یاخی بووم
له یادی زەریایه‌ک بێ سنوور
شه‌وێک دوور له ژوانی ماندوو
دسته‌مۆ کرام
به‌ره‌و مه‌رگی زیندوو
...
تۆ له‌م ڕێگایه له گه‌ل من بوویی
هاو په‌یمانی
سه‌نگه‌ری یاد
ده‌تبینی سێبه‌رێک ڕوونم
پڕ له ده‌ماری نه‌هێنی
مه‌ناره‌یه‌ک به سه‌ر هه‌زار مزگه‌وته‌وه
بڕ له هه‌ڵبه‌ستی ته‌نیایی
که‌س ئاگای له هه‌نگاوه‌کانم نه‌بوو
ماچی لێوی خاکیان ده‌کرد و
سنووری پێناسیان ده‌پێوا !
به‌ر له‌م سه‌فەره
وه‌كوو تارمایه‌ک سه‌ر بڕاو
ڕێگام لێ ون ئه‌بوو!
غه‌ریبی بێ وڵات بووم و
ڕۆحی قه‌برێک پڕ له ئاوات .....
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
هه‌سته و
ئه‌م هه‌سته پڕ تاوانه‌م
له زیندانی خۆزگه‌کانم ده‌ر بهێنه و
به‌ره‌و ڕۆژانی ئازادی بفڕێنه
ئه‌و جار
له‌شی ماندووم بنێژه
من له‌م ڕۆژه‌وه
باڵنده‌م،
هه‌تاوم،
مانگم،
چیا و دۆڵی باوانم
من باوه‌شی خاکم
له ئاسمانی چوار سووچ
ده‌زانم له دڵى تۆش
قه‌ت نامرم
ئه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌نگه‌ری یاد...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
#هەواڵی_مەرگ
پێش ڕاگه‌یاندنی
هه‌واڵی مه‌رگم
ساتێ بمنه سه‌ر سینگته‌وه
با بتوێمه‌وه
وه‌کوو ئه‌وینی دایک له مێژه‌وه !
وه‌كوو سوێندی به‌ڵێن
به‌ر له كاتی کۆچه‌وه...!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
باسكى تۆ له ژێر سه‌رم
قه‌ڵای متمانه‌یه
خۆشترین هەستی شاراوه‌یه
مه‌رگی من نیگاره‌ی
هه‌زاران په‌پووله‌یه
ئه‌ی لێوانلێوی هاوار و
ساڕێژی زام !
چاوی حه‌ز و
ده‌لاقه‌ی خۆزگه‌یه
به‌ره‌و خه‌ونێک نادیار ئه‌كرێته‌وه!
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
من باڵنده‌ى له كۆچ جێ‌ما بووم و
دیلی دەستی سه‌هۆڵی زستان
من ماسییه‌ک یاخی بووم
له یادی زەریایه‌ک بێ سنوور
شه‌وێک دوور له ژوانی ماندوو
دسته‌مۆ کرام
به‌ره‌و مه‌رگی زیندوو
...
تۆ له‌م ڕێگایه له گه‌ل من بوویی
هاو په‌یمانی
سه‌نگه‌ری یاد
ده‌تبینی سێبه‌رێک ڕوونم
پڕ له ده‌ماری نه‌هێنی
مه‌ناره‌یه‌ک به سه‌ر هه‌زار مزگه‌وته‌وه
بڕ له هه‌ڵبه‌ستی ته‌نیایی
که‌س ئاگای له هه‌نگاوه‌کانم نه‌بوو
ماچی لێوی خاکیان ده‌کرد و
سنووری پێناسیان ده‌پێوا !
به‌ر له‌م سه‌فەره
وه‌كوو تارمایه‌ک سه‌ر بڕاو
ڕێگام لێ ون ئه‌بوو!
غه‌ریبی بێ وڵات بووم و
ڕۆحی قه‌برێک پڕ له ئاوات .....
تۆ نیگه‌رانی من مه‌به
هه‌سته و
ئه‌م هه‌سته پڕ تاوانه‌م
له زیندانی خۆزگه‌کانم ده‌ر بهێنه و
به‌ره‌و ڕۆژانی ئازادی بفڕێنه
ئه‌و جار
له‌شی ماندووم بنێژه
من له‌م ڕۆژه‌وه
باڵنده‌م،
هه‌تاوم،
مانگم،
چیا و دۆڵی باوانم
من باوه‌شی خاکم
له ئاسمانی چوار سووچ
ده‌زانم له دڵى تۆش
قه‌ت نامرم
ئه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌نگه‌ری یاد...
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi