Telegram Web Link
پاییز
شاهو حسینی
پاییزم ئامای
هەواڵەکەت کوا؟؟

@haivy_run
🔺ربات تلگرامی تبدیل فایل صوتیِ زبان کوردی به متن مکتوب

🔻خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:

https://www.tg-me.com/AsosSoftSTT_bot

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@Dengikurdistan
📘

#ڕاژە

لە خۆم جێگام نابێتەوە
هەستم باڵندەیەو
لەشم قەفەس و
کەسم، ناکەس!
زامەکانم
وەکوو گولیی
لەشی شێعرم دەخۆن و
چیرۆکی "زارا" واژۆ دەکەن!
لێرە
لە سێبەری ترس و تەنیایی
کەسێک
بەرەو ڕووناکی نامبا !
چاویلکەی تەم
کوێرە ڕێگام پێ نیشان ئەدا !
لێرە
دیوارێکم، بە درێژایی گەمارۆ
پڕ لە وشەی یاساخ!
ژووری ڕۆژم،
یەخسیری ژانی شەوە و
چیرۆکی دواڕۆژ
لێرە
من ماوم و هەستێک کۆیلە
لەگەڵ شارێ پڕ لە مردوو
کە مان و نەمان
دوا خەمیانە و
فەیلەسۆفانی سمێڵ
لە چایخانەکانی لۆمە
بۆ هەر "تۆ"ی شیعرم
کتێبی ڕەخنە چاپ دەکەن و
لە شەوە شێعریان
بۆ من
هەزار "تۆ"
لە "تۆ"
ڕاژە دەکەن!!!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#بەندیخانە

لە جادەی حەسرەت
بە تەنیایی ڕۆیشتم!
لەگەڵ بای گەرمیانی باشوور
تێکەڵ ئاوازی پەڕەسیلکەکان
شانی دەشتم تەکاند!
لە کانیاوی هەستێ پەتی
چاوم شۆرد !
دەستم کرد
بە دارستانی خۆشەویستی !
لە وەرزی کاڵی مەودا و
ساڵی چرکە
گیانم‌ دا !
با ئەو کاتەی دەگەیم بە تۆ
تۆ بم، خۆتی خۆت
ئاشقێ ماندوو،
لە سووچی بەندیخانەی کافەی شار
سەمبولی بەجێماوی چارەنووس !
کە لەگەڵ ڕۆژنامە و
ئۆقرەیەک تاڵ
بۆ بیرەوەرییەکانم
چیرۆکی تاسە دەخوێنمەوە...

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#کچ

باڵی پەپوولەم
لەبەربەیانی ڕزگاری !
هێمای بایەخم
بۆ ئەوینی بێ کۆتایی
بوخچەی هەستم
لە چوار وەرزی کۆماری دڵ!
کە بۆنی سمڵ و مێخەکم
پەژارە ئەبا لە سەر دڵ !
ئاشتیخوازی
هەموو جیهانم
بە دوو چاوی پڕ چاوەڕوان
تیشکی بەڵێنی من
جوانترین جێژوانە
جێژوان !
ڕۆحی بەرزی مێژووم
بۆ چیرۆکی چیاکان 
ڕستە، ڕستە
خۆشەویستیت پێ ئەدەم
بێ خەمنامە و
ڕاڤەی جوان!
من کچی نیشتمانم !
کچی نیشتمان!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
مێهدی حوجەت سادات
@radiobana
مێهدی حوجەت سادات

🇹🇯 بۆ نیشتمان ؛ بۆ کوردستان




@Henaristani_Bedengi




تایبەت
هیواڪانم
سەر هەڵنادەن لە هیچ وەرزێڪ و
ئاوارەی نێو ڕۆژ ژمێرەڪانم
دەمێڪە
خەون بە درێژترین جاددەی جیهانەوە دەبینم
کە هەڵواسراوە بە هەنگاوەڪانم....


پ.ڕ.سایدا

@Henaristani_Bedengi
📘
#ژیانەوە

هیچ شەقامێ!
لە هەرای مرۆڤەکانی و
بێدەنگی دڵی
چاوی من و تۆی
جووت نەکرد!
هیچ پاییزێ!
لە نێو گەڵا و بارانی و
لێزمەی خەم
چەتری نەهێنا !
هیچ شاعیرێ !
لە گەنجەی وشە و
ماڵی هەستی،
هۆنراوەیەکی نەنووسی !
هیچ کاتژمێرێ !
بە دەسیلەکانی
ئاهەنگی نوێی لێ نەدا !
تا دڵی مردومان
سەردەمێکی دیکە بهێنێ
بۆ بەهار و
ژیانەوە و
هەستێکی دیکە!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘
#دەتبینمەوە

جارێکی دیکە
دەتبینمەوە
یا دواهەمین دیدارە
یا وەرزی قەیران !
کە هەستەکانم
گیان ئەسپێرن
بە قاپی بیرەوەری و
تۆ وەکوو
عەزرەتێک بێ دەنگ
لە سەردەمی یاساخ
دڵ بە ماڵئاوایی ئەدەی و
ون ئەبی!

پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📘
#وێستگە

لێرە
لە وێستگەی بەستراوی
بە تۆ گەیشتن
دەگەڵ
چرکەکانی ساعەتدا
شێعر دەڵێمەوە!
هەتاکوو
قەتاری مردن دەگاتێ !
ڕێگام
ئەو دوورانەیە
دوورترین جێگای جیهان،
ئەو شوێنەی کە
وێنەی خولیایی تۆیان
لە قاپی چارەنووسم داناوە
هەتاکوو من
لەم چاوەڕوانییە بێ هەتاییە
لەم وێستگە بەستراوە
دڵدارت بمێنم!

پ .ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘
#هەست

دایکم
لە نێو تاڵاوە مردووەکان
بوو بە نیلووفەڕی ئەوین!
تا لە کەلووی نەتەوە
وەکوو قابیلەیەک
شوناس بە جیهان بێرێت و
دڵی ببێتە دەلاقەیەک
ڕوو بە جوگرافیای ژیانەوە!

پ .ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📚📚📚📚📚


دوێکە لە سەر لاپەڕەیکیدا خەوم پیا کەوت کاتێ هەستام خووسا بوو لە شۆرەزارەکانی وەهمێ ناتەواو کە نهێنییەکانم ئەپێوێ و خۆڵ بە سەر خۆیدا دەکات.
ئێستەش بۆنی سنوورێکی بێ دەسەڵات ئەدات کە دەڕوانێ لە منی پەنابەر کە پەنام هێناوە پێی و جگە لە قەڵەمێ شەکەت هیچم نەهێناوە.

دەمەوێ شتێکی بۆ بنووسم خۆی دەزانێ جگە لە ئەو ناتوانم لە گەڵ کەس باسی هیچ بکەم.
تەواشای کاتژمێرەکەم دەکەم کە بە سەر خۆی ڕێگا دەپێوێ و هیچ باکی نییە لە دڵەڕاوەکێم و ئەم هەموو ئەرکەی وا تەواو نابن.
زۆر خۆشم لە کاتژمێر دێت و هەموو جۆرێکم هەیە، دەڵێم بەڵکوو یەکێکیان تۆزێ ساتم پێ جوانتر نیشان بدات و دەسیلەکانی گوڵ بدەن لە جیهانم.
بەڵام دوای دەمێکەوە دەچنە تەنیشتی ئەوانی دیکە و جارو بار دەبنە هاوسەفەری ژیانم.

تەنانەت ئەم دەفتەرەم تاکوو ئێستە هاوڕێم ماوەو هیلانەی ژوانگەمە.
ئەو باش دەزانێ کاتێ پشت لە جیهان دەکەم، کتێبەکانیش ناینە هانامەو، چ بگات بە دەلاقە و دەرگای ژوورەکەم یان سێبەرە جوانەکانی هاو سێبەرم.

کاتێ دڵتەنگ دەبم بست بە بستی شاریش بپێوم هەر دێمەوە بۆ باوەشی و
برینەکانم  ساڕێژ دەکات و تاریکە سەڵاتم بۆ واژۆ دەکات تا دەست بەر نەدەم  لە شیکردنەوەی ڕازەکان و خۆم.
کاتێ کەس لە ڕستەكانم تێ ناگات ئەو لایە لایەیان بۆ دەخوێنێ و بە خێویان دەکات بۆ شێعرێ یان چیرۆکێ...

دەفتەرەکەم نە دەتۆرێ و نە تووڕە دەبێ و نە خەیانەت دەکات،
"ئەو هاوڕێکی ڕاستەقینەیە"



📚نامەیەک بە دەم پاییزەوە

پ.ڕ. سایدا


@Henaristani_Bedengi
📘
#خۆشم_ئەوێ

لە تاسەخانەی دڵم
کە هەناسە هاوڕێ نییەو
گیان، تا دەروازەی لێو
لەش بە مەرگا ئەبا !
بێ ترس ودابڕان!
نێو زەنجیری وشەکان و
تیربارانی ساتەکان!
پاڵ بە لووتکەی ژیان
چرکە، چرکە
هاوار ئەکەم!
خۆشتم ئەوێ
ئەی نیشتمان!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 10:23:43
Back to Top
HTML Embed Code: