Telegram Web Link
📗

کۆماری شێعر


ساڵێکی کۆن
کە ماڵەکان داگیرکەری
ژن بوون،
شەقام و کۆڵانیش
لە ملهوڕی
پیاوان لاڵ بوون
خۆم ناسی!
خۆم ناسی!
پەردەی لاساریم لادا و
کۆماری،
شێعری ژنانەم دانا!

پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📗

ئەنفال


کاتژمێری ئەنفالە!
قەیران بێ‌دەنگە!
ئیمان بێ‌ڕەنگە!
جیهان لە خەونی تاڵە!
یاسا بەتاڵە!
فەرمان درا
چاڵ بکرێ
ژیان لەم وڵاتە!
بسووتێ مەڵبەند و
نەمێنێ شوناسی لەم خاکە!
بڕوایان نەبوو!؟
هیوا، قەت نامرێ و چرۆ ئەدا
لە هەموو بەسەرهاتا!


پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

بۆنی بەهار

خەم مەخۆ!
لە دوای خەستەخانەی،
پڕئازاری دونیا!
ئەبین بە
لێزمەی گەڵاکانی پاییز و
بە سەر ئەو شەقامانە وا
هەرگیز لێ نەڕۆیشتین
هەڵئەوەرین!
لە چاوی پەڵە هەورێ
دووبارە سەرڕێژ ئەبین
بۆنی بەهار
لە قەبری من و تۆ
ئەگاتە وڵاتی
بێ‌هەتایی ئەوین!


پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

وانە

تۆ ڕۆیشتی و
شار، پڕ بوو لە بێگانە!
من و خەونی تاڵ و
دەلاقەی خەمخانە!
ئێوارەی خولیایی و
هەستی دێوانە!
خەم واژۆ دەکەین
وانە بە وانە!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#دڵتەنگی

کاتی دڵتەنگی
دەلاقەی بیرەوەری ئەکرێتەوە!
پەردەی یاد لائەدرێ!
باڵندەی هەست ئەمباتەوە
ئەوپەڕی سنووری بیرەوەرییەکان
نێو دۆزەخی دەنگەکان
حەساری پووچ و بێ‌بایەخی خەونەکان!
مەودای مردنی بەڵێنەکان!
دونیای شاراوەی ئاواتەکان!
ڕێک ئەوکاتەی کە من
لە ئاوێنەی هەستی تۆ
تەرت ئەکرام و
تۆ لە دڵم چرۆت ئەدا...!
ئەوکاتەی کە
لە بەر دەرگای دڵت
سواڵیی ئەشقم ئەکرد و
تۆ لە سەر
شەقامی ڕیسوایی
بەڵێن، بەڵێن
درۆت ئەدا !

پ . ڕ (#سایدا)


#هەنارستانی_بێدەنگی


@Henaristani_Bedengi
📘

#بەش

بەش کرام
لە بێ‌بەشی، بەش کرام
بەشێکم،
سەهۆڵی بەست
لە ڕێگای نان و مەرگی چیا!
بەشێکم،
لە زەریای بێ‌ڕەوشتی
عەداڵەت خنکا !
بەشێکم،
بۆ یاسای کۆن و مردوو دزرا !

+++
شۆڕشی خەونەکانم
بۆ تەرمی ئاڵۆز
بەش کرا !
پاڵ هەر کۆڵانێ !
شەقامێ !
وێنەو هەواڵێ !
هەستم بەش کرا...
دوا بە دوا و
دایک بە دایک
جەرگم بڕا !

پ . ڕ (#سایدا)



@Henaristani_Bedengi
📘

#تارما

ژنێک،
بە باڵای خەم
لە تارمایی خۆی ڕاوەستاوە
نیگای، مەترسی لائەبا
لێوی، سکاڵا تەقەڵ ئەدا
ڕۆحی لە حەساری لەش
پاڵ بە هەستی ڕووخاو
گۆڕستان، گۆڕستان
بێ‌دەنگتر دەبێ!
بۆ چارەنووسی زامداری
هەزار گیانی دەوێ!


پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📘

#نەهاتی

چل پاییز!
چل پەڕەسیلکەی چاوەڕوانی!
چل سێوی مێخەک‌ڕێژ!
جلی هاتنی تۆیان لە بەرکرد
بەڵام، نەهاتی!
پاییزی ئەمساڵ
هەناری پیری پێ‌داوم!
تکایە لە بەهار بمێنە،
من ئیدی زستانم!

پ ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#ئەفسانە

لە تەنیاییەکانیدا
ئەبوو بە جەللادێکی غەدار،
ئەوی دەکوشت و
خۆی ئەدا لە دار
بەڵام!
دوای هەزاران ساڵ
قەت نەیزانی ؟!
مەرگی خۆی مەبەستە
یان دڵدار !
یا ئەو ئەشقەی
وا هەرگیز نەگەی بە یار !

پ . ڕ (#سایدا)




@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 12:20:26
Back to Top
HTML Embed Code: