Telegram Web Link
هەنارستانی بێدەنگی
له‌ داوێنی ئاربه‌باوە ژمارە۳۹.pdf
پیسبوون (ئالوودە ئینگاری) لە شێعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێودا

خاتوو پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)

1
📘

#ڕوون

شاری دڵم
لە سەردەمی هەسارەکان
تا کۆتایی جیهان
قەت ڕوون نابێتەوە
تا ئەو کاتەی
من و تۆ و بێکەسی
شەقام و دڵتەنگی
پیاسە بکه‌ین و
گەڵا و
باران و
پاییز
بۆنی غەریبە بدەن!


پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂
پاییز و گەڵاڕێزان و خوڕەی باران و هەزاران بیرەوەری....


هیوادارم پاییزتان پڕ لە دڵخۆشی بێت



@Henaristani_Bedengi
📘

#دەلاقە

من لە دەلاقەی خۆم
خودام بینیوە
دڵنیام لە ئەوپەڕی
ئەم دەلاقە بچووکە
خودایەک پڕ لە ئەوین هەیە
کە دوای فڕینم
لە قەفەسی لەش
گیانی دووبارەم
پێ دەبەخشێ بۆ
جیهانێکی گەش!


پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📘

#مێژوو

مێژووی دڵمان
چەند هەزار ساڵەس!
بەر لە جیهان
بەر لە ژیان
مێژووی دڵمان
لە ئەشق هەڵگرسا !
ئەو کاتەی کە
ئاگری خۆشەویستی
گەش ئەکرا !
بەشمان درا !
بەر لەوەی بین بە پەیکەرەی حەووا !
جیهان بێت بە چوار لا !
تاوانی سێوی سوور
لە سەر من و تۆ
قەڵەم لێ بدا !
مێژووی دڵمان نووسرا،
بووین بە ئافرەت و
ئەوین هەڵخوڵقا !
ئەوین هەڵخوڵقا !

پ . ڕ (#سایدا)


@Henaristani_Bedengi
📘

#کۆچ‌دراو

ئەی توێڵی بەرزی چارەنووس!
بە منی کۆچ‌دراو چیت کرد؟!
کە تاکوو ئێستە
دەستم بۆنی سێو ئەدات و
چاوم بەرەو بەهەشت ئەڕوات
بە منی کۆچ‌دراو چیت کرد؟!
کە لە ئۆقرەساڵی
ون بوون و بێ‌کەسی!
تامی تاوانم
خستە بناخەی ڕۆح و
لە جەستە زیندانیم و
لە دونیا ئاوارە!
بە منی کۆچ‌دراو چیت کرد؟!
کە لە سێبەری تەنیایی و
مەکۆی دووری!
عەزرەتم، بۆنی گەڕانەوە ئەدات و
دۆعاکانم، بۆنی بەخشین و
تاوانەکانم، بۆنی ئیبلیس!
بە منی کۆچ‌دراو چیت کرد؟!
کە ئەم دونیایە بوو بە ئازار و
بەخشینی دووبارەم
هەموو ئاوات...!


پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#مانەوە

لە نێو
بیر و ئەوین
بووم بە سکاڵای بێ دەنگ و
خۆڵەمێشی خەیاڵ
چەند خەمێکی لێزمە دراوم!
لە ڕەهێڵەی نەبوون و
هێمای مانەوە!
کێ دەزانێ؟
خوێنی دڵی من
خەنەی سەر پەنجەی قەڵەمە و
سینگی کاغەز دەنووسێتەوە
تا سەری پەژارەی دانەخاتوو
مێژووی ((زایفەیی)) بسڕێتەوە!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📘

#مەترسە

ئەگەر ڕۆژێ زریانێ
سۆزی سەردی زستانێ
یاخۆ ڕەهێڵەی بێ‌ئەمانێ
هات و یادی منی
لە بیرەوەریت ڕفاند!
مەترسە!هیچ نییە!
جگە لە ئاخ و حەسرەتی
چارەنووسێ
کە سەری داوە بە گریان!

پ . ڕ (#سایدا)

@Henaristani_Bedengi
📝 گەڕانەوە

🖊: پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)


ڕۆژێ لێرە بڕۆین
دوور لە باوەشی بیرەوەرییەکان و
هەناسەی دەلاقەکان
بست، بستی ئەم شارە بپێوین
کۆڵانەکانی ترس و
هەنگاوەکانی مەرگ و
حەسرەتەکانی دوور؛ بە جێ بهێڵین.
لەم ڕێگایە
پێویستی نییە دەستم بگری
من؛ هێمای ڕازاوەی ئاشتیم
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ بکەوە
ئەم بارمتەی زستانە و
تاراوگەی خەونستانە
کە دار و دیوار باوەش بە مەرگا دەکەن و
چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە
بەجێ بهێڵین ...
٭٭٭
من؛ لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە
سنوورەکان هەڵدەوەشێنم و
کوێرایی گومانت لا‌دەبەم
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ بکەوە
٭٭٭
لەم ڕێگایە مەترسە
هەموو قەڵاکانی درۆ
لە بەر پێت خاپوور دەبن،
ئەفسانەکان دەسڕێنەوە
ڕاستییەکان کڕنۆشت بۆ دەبەن
بەو شەرتەی عەشقم لە دڵتدا بێ و
باوەشت پڕ لە خۆشەویستیم
لەم ڕێگایە مەترسە؛
سێبەری هەردووکمان یەک پەیکەرە
لە گۆڕەپانی مان و نەماندا ...
٭٭٭
تۆ؛ لە شەڕی تایفەکان و
هێرشی وڵاتی دراوسێ و
هێروشیما و هەڵەبجە نامری
لە تەقینەوەی بۆمب و
ئاگر و لافاو نامری
مەرگی تۆ ئەو کاتەیە
لە دڵی مندا جێگات نەبێ و
چاوم بە دواتا نەفڕێ ...
٭٭٭
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و
ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم ...
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
تا قامکی سارد و سڕی دوودڵی
ببێتە هەتاوی متمانە و
ڕێگای گەڕانەوە
ڕوونتر بکاتەوە


@Henaristani_Bedengi
2024/09/23 14:34:15
Back to Top
HTML Embed Code: