📚
عەزرەت
گیرۆدەی تۆ بووم
زیندانی کرام لە خەفەت!
بە جانتای هیوات
ڕێکەوتم
بۆ ڕێگای عەزرەت!
ناگەڕێمەوە بۆ ژوانت
تا بانگم نەکەی
بە دڵ و ناخی تاسەت!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
عەزرەت
گیرۆدەی تۆ بووم
زیندانی کرام لە خەفەت!
بە جانتای هیوات
ڕێکەوتم
بۆ ڕێگای عەزرەت!
ناگەڕێمەوە بۆ ژوانت
تا بانگم نەکەی
بە دڵ و ناخی تاسەت!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📚
حەوتەنامە
ڕابردوویەک بێدەنگم!
سەرم هەڵوەدایە!
دڵنیابە ڕۆژێ
هەموو نهێنیەکانی
ڕێگەنەدراو!
هەموو هەستەکانی
لە دڵ دەرکراو !
بە ناسناوی پیاوانە،
لە دەلاقەی شێعری "حەوتەنامەیەک"
بۆت دەنووسمەوە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
حەوتەنامە
ڕابردوویەک بێدەنگم!
سەرم هەڵوەدایە!
دڵنیابە ڕۆژێ
هەموو نهێنیەکانی
ڕێگەنەدراو!
هەموو هەستەکانی
لە دڵ دەرکراو !
بە ناسناوی پیاوانە،
لە دەلاقەی شێعری "حەوتەنامەیەک"
بۆت دەنووسمەوە!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
بەرهەم
هەستم هەر دەم
لە کەژی دڵەڕاوکێ و
نهێنی کاری مێژوو و
ڕەسەنی مردوودا
بێوچان ڕێگە ئەبڕێ!
بۆیە ئەوینی بەردارم
هەموو ڕۆژێ
لە قیامەتی دڵمدا
باوەش، باوەش
بەرهەمی ژنانە ئەگرێ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
بەرهەم
هەستم هەر دەم
لە کەژی دڵەڕاوکێ و
نهێنی کاری مێژوو و
ڕەسەنی مردوودا
بێوچان ڕێگە ئەبڕێ!
بۆیە ئەوینی بەردارم
هەموو ڕۆژێ
لە قیامەتی دڵمدا
باوەش، باوەش
بەرهەمی ژنانە ئەگرێ!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
نان
دۆعاکان!
ڕێگەیان لێ شێوا
شەکەت!
شەکەت!
هاتنەوە بۆ باوەشی دەستەکان!
بوون بە هێمای پرسیار و
بۆ زەوی ڕاکێشان
بۆیە برسییەک
سوژدەی بۆ زبڵ برد و
قیبلەی کرد بە "نان"!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
نان
دۆعاکان!
ڕێگەیان لێ شێوا
شەکەت!
شەکەت!
هاتنەوە بۆ باوەشی دەستەکان!
بوون بە هێمای پرسیار و
بۆ زەوی ڕاکێشان
بۆیە برسییەک
سوژدەی بۆ زبڵ برد و
قیبلەی کرد بە "نان"!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
ڕەنگە
سەرەتات چلۆن بینیوە؟
ڕەنگە لەم دەوروبەرە!
پشت شەقامێ پەشۆکاو!
کۆڵانێ بەستراو!
ماڵێ لە بەند کراو!
ژنێک پڕ لە خودی خۆی
لە لەمپەری زام هەڵسێتەوە
دەلاقەیەک بکاتەوە
لە ناخی هاوار
ڕوو بە گۆڕستانی بێدەنگی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
ڕەنگە
سەرەتات چلۆن بینیوە؟
ڕەنگە لەم دەوروبەرە!
پشت شەقامێ پەشۆکاو!
کۆڵانێ بەستراو!
ماڵێ لە بەند کراو!
ژنێک پڕ لە خودی خۆی
لە لەمپەری زام هەڵسێتەوە
دەلاقەیەک بکاتەوە
لە ناخی هاوار
ڕوو بە گۆڕستانی بێدەنگی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
باڕێز
هەموو بەهارێ
بە شنەی چاوەڕوانی
داری قەڵەمم
چرۆی هاتنەوەت
لە ئامێز دەگرێ
بەڵام، نازانم بۆ؟
لاپەڕەکانی شێعرم
پاییزە و
بەرهەمی باڕێز دەگرێ!
پ. ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
باڕێز
هەموو بەهارێ
بە شنەی چاوەڕوانی
داری قەڵەمم
چرۆی هاتنەوەت
لە ئامێز دەگرێ
بەڵام، نازانم بۆ؟
لاپەڕەکانی شێعرم
پاییزە و
بەرهەمی باڕێز دەگرێ!
پ. ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
بارمتە
ئەی حەساری خەیاڵ و
هزری کۆن!
چاوەکانت ڕەنگی نامورادین و
دەستەکانت
لە قوفڵی چارە ماون!
هیچ دەزانی؟!
کە ڕووخانی بێتۆیی و
لەتەکانی ژینم
لە هیچ سەردەمێک،
کۆ نابنەوە!
ساڵانێکە،
لە فستیڤاڵی یاساخ!
لە ڕێگای سەری بێئەستۆ!
لە بۆرانی ئاگربەستی بڕیار!
ئاسۆی بێسنووری گەمارۆ!
بارمتەی چارەنووسم و
بەڵگەی ژیانەوەی بێتۆیی
واژۆ ئەکەم!
تاکوو
پاش ئەم بەسەرهاتە
لە خەونەکانیشم
قەت، یادت نەکەم!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
بارمتە
ئەی حەساری خەیاڵ و
هزری کۆن!
چاوەکانت ڕەنگی نامورادین و
دەستەکانت
لە قوفڵی چارە ماون!
هیچ دەزانی؟!
کە ڕووخانی بێتۆیی و
لەتەکانی ژینم
لە هیچ سەردەمێک،
کۆ نابنەوە!
ساڵانێکە،
لە فستیڤاڵی یاساخ!
لە ڕێگای سەری بێئەستۆ!
لە بۆرانی ئاگربەستی بڕیار!
ئاسۆی بێسنووری گەمارۆ!
بارمتەی چارەنووسم و
بەڵگەی ژیانەوەی بێتۆیی
واژۆ ئەکەم!
تاکوو
پاش ئەم بەسەرهاتە
لە خەونەکانیشم
قەت، یادت نەکەم!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
📗
ڕێگا
خۆزگە شەقامەکان،
ئەبەستران و
چرکەکان ئەوەستان!
شار کۆچی ئەکرد
بۆ دۆڵێکی قووڵ!
کێوەکان ئەبوونە
هۆترین سنوور!
بەڵکوو!
بەڵکوو هیچ ڕێگایەک
تۆ نەبا بۆ وڵاتانی دوور!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
ڕێگا
خۆزگە شەقامەکان،
ئەبەستران و
چرکەکان ئەوەستان!
شار کۆچی ئەکرد
بۆ دۆڵێکی قووڵ!
کێوەکان ئەبوونە
هۆترین سنوور!
بەڵکوو!
بەڵکوو هیچ ڕێگایەک
تۆ نەبا بۆ وڵاتانی دوور!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
Forwarded from ✍ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
📝 گەڕانەوە
🖊: پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)
ڕۆژێ لێرە بڕۆین
دوور لە باوەشێ بیرەوەرییەکان
هەناسەی دەلاقەکان
بست، بستی ئەم شارە بپێوین
کۆڵانەکانی ترس و
هەنگاوەکانی مەرگ و
حەسرەتەکانی دوور، بی جێ بهێڵین.
لەم ڕێگایە
پێویستی نییە دەستم بگری
من، هێمای ڕازاوەی ئاشتیم
تۆ، تەنانەت بە دواما ڕێ کەوە
ئەم بارمتەی زستانە و
تاراوگەی خەونستانە
کە دار و دیوار باوەش بە مەرگا دەکەن و
چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە
بەجێ بهێڵین ...
٭٭٭
من؛ لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە
سنوورەکان هەڵدەوەشینم و
کوێرای گومانت لادەبەم
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ کەوە
لەم ڕێگایە مەترسە
هەموو قەڵاکانی درۆ
لە بەر پێت خاپوور دەبن،
ئەفسانەکان دەسڕێنەوە
ڕاستییەکان کڕنۆشت بۆ دەبەن
بەو شەرتەی عەشقم لە دڵتدا بێت و
باوەشت پڕ لە خۆشەویستیم
لەم ڕێگایە مەترسە
سێبەری هەردووکمان یەک پەیکەرە
لە گۆڕەپانی مان و نەماندا ...
٭٭٭
تۆ؛ لە شەڕی تایفەکان و
هێرشی وڵاتی دراوسێ و
هێروشیما و هەڵەبجە نامری
لە تەقینەوەی بۆمب و
ئاگر و لافاو نامری
مەرگی تۆ ئەو کاتەیە
لە دڵی مندا جێگات نەبێت و
چاوم بە دواتا نەفڕێ ...
٭٭٭
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و
ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم ...
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
تا قامکی سارد و سڕی دوودڵی
ببێتە هەتاوی متمانە و
ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە.
✍️: @NNKurdistan
دەقی شیعر
🖊: پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)
ڕۆژێ لێرە بڕۆین
دوور لە باوەشێ بیرەوەرییەکان
هەناسەی دەلاقەکان
بست، بستی ئەم شارە بپێوین
کۆڵانەکانی ترس و
هەنگاوەکانی مەرگ و
حەسرەتەکانی دوور، بی جێ بهێڵین.
لەم ڕێگایە
پێویستی نییە دەستم بگری
من، هێمای ڕازاوەی ئاشتیم
تۆ، تەنانەت بە دواما ڕێ کەوە
ئەم بارمتەی زستانە و
تاراوگەی خەونستانە
کە دار و دیوار باوەش بە مەرگا دەکەن و
چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە
بەجێ بهێڵین ...
٭٭٭
من؛ لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە
سنوورەکان هەڵدەوەشینم و
کوێرای گومانت لادەبەم
تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ کەوە
لەم ڕێگایە مەترسە
هەموو قەڵاکانی درۆ
لە بەر پێت خاپوور دەبن،
ئەفسانەکان دەسڕێنەوە
ڕاستییەکان کڕنۆشت بۆ دەبەن
بەو شەرتەی عەشقم لە دڵتدا بێت و
باوەشت پڕ لە خۆشەویستیم
لەم ڕێگایە مەترسە
سێبەری هەردووکمان یەک پەیکەرە
لە گۆڕەپانی مان و نەماندا ...
٭٭٭
تۆ؛ لە شەڕی تایفەکان و
هێرشی وڵاتی دراوسێ و
هێروشیما و هەڵەبجە نامری
لە تەقینەوەی بۆمب و
ئاگر و لافاو نامری
مەرگی تۆ ئەو کاتەیە
لە دڵی مندا جێگات نەبێت و
چاوم بە دواتا نەفڕێ ...
٭٭٭
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و
ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم ...
وەرە؛
من دەستی تۆ دەگرم
تا قامکی سارد و سڕی دوودڵی
ببێتە هەتاوی متمانە و
ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە.
✍️: @NNKurdistan
دەقی شیعر
Telegraph
📝 گەڕانەوە
ڕۆژێ لێرە بڕۆین
📗
منی ونبوو
پێم وابێ تۆ!
خەونە نادیارەکانی منی!
کە لە هەرای، هەزار ڕەنگی دونیادا
ئاگرت لە دڵم بەرداوە!
یان دڵخۆشییەکانی
بێهەتایی چارەنووسی
کە ڕیسوایی منت
لە داوێن دایە!
نە!
ڕاوەستە، ڕاوەستە
ڕەنگە تۆ
خۆشترین سەرخۆشی جیهانی
کە لە وشکەساڵی بێکەسی
گیانت گرتووە!
تا شەرابی سێحراویم پێ بدەی و
منی ون بوو!
لە من، پەیدا بکەی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi
منی ونبوو
پێم وابێ تۆ!
خەونە نادیارەکانی منی!
کە لە هەرای، هەزار ڕەنگی دونیادا
ئاگرت لە دڵم بەرداوە!
یان دڵخۆشییەکانی
بێهەتایی چارەنووسی
کە ڕیسوایی منت
لە داوێن دایە!
نە!
ڕاوەستە، ڕاوەستە
ڕەنگە تۆ
خۆشترین سەرخۆشی جیهانی
کە لە وشکەساڵی بێکەسی
گیانت گرتووە!
تا شەرابی سێحراویم پێ بدەی و
منی ون بوو!
لە من، پەیدا بکەی!
پ . ڕ (#سایدا)
@Henaristani_Bedengi