Telegram Web Link
قَالَ رَسولَ اللَّه ( ﷺ ) : ﴿ مَنْ قَرَأَ سُورَةَ الْكَهْفِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ ، أَضَاءَ لَهُ مِنْ النُّورِ مَا بَيْنَ الْجُمُعَتَيْنِ ﴾. رواه النسائي وصححه الألباني.

هەرکەسێک سورەتی الکهف بخوێنێت لە رۆژی هەینی ،، دەبێتــە نورو ڕوناکی نێوان دووهەینــی بــۆی ..
🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿🌹🌿
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتی گیرابوونی دوعا و پاڕانەوە لە ڕۆژی هەینی .. 🤍

ئێمەش بێبەش نەکەن لە نزا خێرەکانتان ..🥹🤍
🤲

رَبِّ اغفر لي ولوالدی رب ارحمهما كما ربیاني صغیرا ..🤲
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو شتانەی حەرامـە و پیاوان بە کـەم دەیـبیـنن..
هەموو_ئامانجێك_قوربانیدانی_پێویستە___نوح_صبحي(256k)
<unknown>
⚡️🌱واما ان تفعل واما ان تفعل 🌱⚡️

کەسێکی سەرکەش و ئینکار بە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت🧠
Forwarded from قورئان و سوننەت (Mehran Anwar Rasol)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەسەڵاتداران چاو لەم پیاوە بکەن
بەرێز دکتۆر عبداللطیف ٲحمد
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤍 اللهم صل وسلم علی نبینا محمد وعلی آل محمد🤍🤲

#بەرەکەتی_صلاوات دان لەسەر پێغەمبەرﷺ

ئیبن قەیم (رەحمەتی خودای لێ بێت) دەفەرمووێت:

هەر کەسێ دەیەوێت دڵی ئاسووده بێت.

خودا لەتاوانی خوشبێت.

رزگاری بێت لە ناخۆشییەکان.

خەمەکانی نەمێنێت

با زۆر صلاوات بنێرێت بو پێغەمبەری خودا ﷺ

لەبیری مەکەن ::
✿ اللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَے نَبِینَا مُحَمـَّدْ ✿
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەرکەوتن چیـە ..؟
ئایا بەختەوەری و سەرکەوتن یەک شتن ؟

ئایا سەرکەوتووتـریــن مرۆڤی سەر زەوی کێیە ..؟🤔


[ وەڵامێکی زۆر نایاب لە دوو سێ خولەک ]🌼

[ مامۆستا ئاوات نصرالله ]
#ئاگاداریەک بۆ ئەهلی دەرگای ڕەییان ..

موسڵمانان
#ئاگاداربن ( سبەی ـ دووسبەی ـ سێ سبەی ) کە دەکاتە :
( پێنج شەممە ـ هەینی ـ شەممە ) بریتین لە ( ایام البیض ) ڕۆژە سپیەکان ..

( ۱۳ و ۱٤ و ۱٥ ی رجب  ) کە دەکاتە ( ۲٥ و ۲٦ و ۲۷ ی مانگی ۱ی زاینی ) بەڕۆژووبون تێیدا خێرێکی زۆر گەورەیە ..

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رموێ: (به‌ ڕۆژوو بونى (٣) ڕۆژ له‌ هه‌موو مانگێك دا و له‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ بۆ ڕه‌مه‌زانێكى تر به‌ڕۆژوو بونى ساڵێكه‌ )
(صحيح) فى صحيح الجامع برقم(٦٠٣١)،

صيام ثلاثه‌ أيام من كل شهر :
#واته‌ : به‌ڕۆژوو بوونى سێ ڕۆژ له‌ گشت مانگێك، كه‌ بريتين له‌ (١٣ ، ١٤ ، ١٥) ى مانگى هیجری له‌و كاته‌ى مانگ به‌ره‌و پڕبوون ده‌چێت ، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ ..

قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌وسلم) لآبي ذر ( إذا صُمتَ مِنَ الشَّهرِ ثلاثة أيامٍ ، فَصُمْ ثلاثَ عَشْرةَ ، وأربَع عشرةَ ، وخمسَ عَشرَةَ) صحيح الترغيب والترهيب: ١٠٣٨ (حسن صحيح).

واته‌: (پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) ( به‌ باوكى (ذەرى) فه‌رموو : ئه‌گه‌ر سێ ڕۆژ له‌ مانگێكدا به‌ ڕۆژوو بوويت ئه‌وه‌ ١٣ و ١٤ و ١٥ ى مانگه‌كه‌ به‌ ڕۆژووببه‌ ) ..🤍
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
موسڵمانان ئاگاداربن ئەم
#خێرە گەورەیە لەدەست خۆتان مەدەن و #بەڕۆژووبن ان شاء الله ..

وە ئێستا ڕۆژگار کورتە بە کاتێکی کەم خێرێکی یەکجار زۆر بەدەست بخەن بۆ دواڕۆژتان ان شاء الله ..🤍
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەپێناو خوا
#بڵاوی بکەوە چونکە یەک کەس بەهۆی تۆوە بەڕۆژووبێ تۆش بەژداری لە #خێرەکەی بإذن الله ...🤍
🔴🔴 ئاگـاداری ..📣

{ السلام علیکم ورحمة الله وبركاته }

مسوڵمانان و خێرخوازانی بەڕێز هەڵساوین بە کڕینی هەندێ بەرماڵی فێرکاری نوێژ ( بەرماڵی زیرەک) بۆ فێربوونی نوێژ بۆ ئەوانەی کە سەرەتایانە و ئەیانەوێ فێری نوێژ ببن بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە فێری چۆنیەتی نوێژیان بکەین بە ئیزنی خوا..🤲

بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بە کۆکردنەوەی بڕە پارەیەکە بۆ ئەوەی بەرماڵەکانیان بۆ دابین بکەین و بۆیان بنێرین  داوا لە بەڕێزتان دەکەین هاوکارمان بن هەرکەسەو بەپێی توانای خۆی ان شاء الله لەم خێرە مەزنە بێبەش نەبن بە بڕێکی کەمیش بێ ..

چونکە هەرکەسێ بەهۆیەوە فێری نوێژبێ تا مردن چەند نوێژ بکات و چەند کەسیش فێربکا لەدوای خۆی ئەویش چەندانی تر فێربکات بەو جۆرە تا قیامەت تۆش بەژدارئەبی لە پاداشتی خێری هەموویان ان شاء الله ..

پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فەرموویەتی : ماڵ بە بەخشین کەم ناکات .

ببەخشە لە پێناو خوا بۆئەوەی خوای گەورە ماڵەکەت زیاتر و پڕ خێر و بەرەکەت بکات ..🤲

هەرکەسێ ویستی هاوکارمان بێت پەیوەندی بەم ژمارەوە بکات :👇
0751 145 77 97

یان نامە بۆ ئەم ئەکاونتەی تێلێگرام بنێرێ : 👇
@Shayma_m10

لە پێناو خوا ئەم پۆستە لای خۆتان بڵاو بکەنەوە ڕەحمەت و بەرەکەتی الله بڕژێ بەسەرخۆتان و ماڵ و مناڵ و ژیانتان🤲
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ما شاء اللە گوێ لەم کچە کەلاریە بگرە تا کۆتایی😳

کۆمینتی تۆ چییە بۆی؟
2_5260669758835017904
<unknown>
🌴من صلى علي صلاة واحدة صلى الله عليه بها عشراً " صحيح
💧ئەوەی یەک صەڵەواتم لەسەر بدات اللە تعالی دە صەڵەواتی لەسەر دەدات!


🌴من صلى علي صلاة واحدة صلى الله عليه عشر صلوات وحطت عنه عشر خطيئات ورفعت له عشر درجات " حديث صحيح

💧ئەوەی یەک صەڵەواتم لەسەر بدات اللە تعالی دە صەڵەواتی لەسەر دەدات، دە تاوانی لادەچێت، دە پلە بەرز دەبێتەوە!

🌴 "من كان أكثرهم علي صلاة كان أقربهم مني منزلة " حديث حسن.

💧هەرکەسێک زۆرترین صەڵاوات لەسەر من بدات، نزیکترینە لەمنەوە!


💡مامۆستا عطا شیخ علي
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەکەم پرسیار کە لە ئافرەت دەکرێ لە ڕۆژی قیامەت ...!

🥺🥹
سبەینێ یەک شەممە (١) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان

1- مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
2- پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە  کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
4- چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
5-  بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
6- مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
7- ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
8- ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
9- پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
10- مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
11- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
12- تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
13- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
14- سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
15- ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (30) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
----------------------

گەر زانیارى زیاترت دەوێ سەبارەت بە فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى مانگی شەعبان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قال رسول الله (صلی اللە علیە وسلم) :
( مَنْ تَشَبَّەَ بِقَوْمِِ فَهُوَ مِنْهُمْ )

واتە : هەر ڪەسێك خۆی بشوبهێنێت و لاسایی هەر قەومێك بڪاتەوە ئەوا لە وان حیساب دەڪرێت.🤍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە خۆشیەکانی بە تەنها بوون لەگەڵ پەروەردگاردا ..🥹🤍
📢 پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی🔻

(❶) خۆشۆردن
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.
(❺) باش گوێگرتن لە هەردوو وتارەکە.
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی.

( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ )
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
[ صلوا عليه وسلموا تسليما ﷺ 🤍🌿
2024/11/15 07:44:29
Back to Top
HTML Embed Code: