Telegram Web Link
📣ئاگـــاداری ئاگـــاداری 📣
🌸بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ🌸 
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

💐موژدە بۆ خوازیارانی  لەبەرڪردنی  دوعا ڪۆڪەرەوەڪانی پێغەمبەرﷺ 💐

خوای تعالی فەرموویەتی:﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ ...﴾وە پەروەردگارتان فەرموویەتی : داوام لێ بکەن و لێم بپاڕێنەوە، من وەڵامی دوعاکانتان ئەدەمەوە..

هەروەها پێغەمبەری خوا ️ ﷺ فەرموویەتی:(لَیس شيء أَکرَمُ علی الله تعالی من الدعاء.)هیچ شتێك بەڕێزتر نیە لای خوای گەورە لە دوعا و پاڕانەوە...

لەژێر تیشڪ و ڕۆشنایی ئەم ئایەت و فەرموودەیە هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەڪ بۆ لەبەرڪردنی چەند دوعایەڪ لە قوڕئان و  فەرموودە صەحیحەکانی پێغەمبەرمان ﷺ،کە خێری دونیا و قیامەتیان لەخۆ گرتووە، بە ئومێدی ئەوەی ببێتە مایەی ڕەزامەندی خوای پەروەردگار و بەختەوەریمان لە دونیا و دواڕۆژ.

🔸🔻(شێوازی پڕۆژەڪە)🔻🔸
🔴سەرەتا ئێمە سەر بە هیچ گـروپ و مەقرەئـەو و لایەن و حزبێـک نین مەبەسـتمان تـەنها رەزامەنـدی خوای گـەورەیە، وەپاشـان فـێربوون و تێـگەیشتـن و لەبەرڪردن و ڪارکـردن پێـیان بە نیـەتی بەدەسـت هێنانی بەهەشـتەڪەی خوای پــایەبەرز.

وە ئەم پڕۆژەی ئێمه جیاواز لەپڕۆژەڪانی دیکەیە.

🌸لە بەرواری ١-١-٢٠٢٤ دەست پێدەڪات تاوەڪو ١-٣-٢٠٢٤ .

🟢بەژداریڪردن تەنها بۆ خوشڪانە .

🌻هەفتەی دوو دوعا لەبەردەڪرێت بەواتاڪەیەوە.

🌼ڕۆژو ڪاتەڪانی وانەڪە لەگروپی سەرەڪی دادەنرێت.

💐لێپرسینەوە دەڪرێت لەفێرخواز لەو ڕۆژەی ڪە فێرخوازەڪە هەڵی دەبژێرێت بۆئـەوەی جێگیر بێـت لەدڵ و مێشڪی وە پێی داوابڪات .

🌹فێرخواز بەبـوونی دوو مجاز و دوو غیاب مافی بەژداریڪردنی نامێـنێت.

🌸هەفتەی دوو ڕۆژ خۆت موڕاجەعەی ئەو دوعایەنە دەڪەیت ڪەلەبەرت ڪردوە( شەمان و سێ شەمان ، لەدوای نوێژی بەیانی تا سەعات12 ی شەو،وەبەنەڪردنی موڕاجەعە غیاب دەرێت ).

🌼١٣ دوعایە و بە pdfئامادە ڪراوە.

لە ڪۆتایی پڕۆژەڪە تاقیڪردنەوە دەڪرێت لەهەر ١٣دوعاڪە بە شـــێوازی شــەفەهی.

🟡لەبەرواری٨-٣-٢٠٢٤رۆژی جمعە امتیحان دەکرێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🎁لەڪۆتایی پرۆژەڪە براوەی یەڪەم ودووەم خەڵات دەڪرێت بە خەڵاتێڪی شایستە🎁

🎉لەدوای تـەواوبونی ئەم پـڕۆژەیە إِنْ شَاءَ اللّٰه پـڕۆژەی دیڪەمان دەبێت بەایزنی خودا🎉

ئەگەر دەتوانیت و ئەو خاڵانەت پێ جێ بەجێ دەڪرێت لەخزمەت دەبین و
🔰ناوی سیانیت بنێرە بۆ ئەم بۆتە↓↓↓
▪️▪️ @Labarkrdni_13dwai_kokarawa_bot
▪️▪️
وە بۆهەر پرسیارێکیش دەتوانی هەر نامە بۆ ئەو بۆتە بنێریت↑↑↑↑
༺⊰༻⊰༻⊰༻⊰༻⊱༺⊱༻
🔰دوای ناردنی ناوت داخڵی ئەم گروپە ببە↓↓↓↓↓↓↓

https://www.tg-me.com/+5BELUx7-TvRmZDli
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەلەبکەو ئەم دەرفـــەتە لەدەست خۆت مەدە ناونوسین سنوردارە .

بارك فيكم ووفقكم الله لما يحب ويرضىٰ .
ئەگەر جەژنەکانمان عەکس بوونایە:

هەموو ساڵێ کەناڵی ڕووداو ڕاپۆرتێکی دوووورودرێژی لە زەمی یاری ئاگرین و ئیسلام دادەبەزاند، جا شاهۆ ئەمین دەیگوت:

( لەناو مەسیحیەکان لە جەژنەکانیاندا شیرینی و گۆشت دابەش دەکەن و هەژاران بەسەر دەکەنەوە و گەردەنی یەکتری ئازاد دەکەن، بەڵام بە داخەوە لە وڵاتانی ئیسلامی لە جێی ئەوە دەیان ملیۆن دۆلار لە تەق و تۆق سەرف دەکەن و فیییت بە ئاسمانیدا دەدەن، لەولاشەوە هەزاران فەقیر پارەی نانێکی نییە).

هەربەوەندەش نەدەوەستان سۆران سێوکانی هەموو ساڵێ یەک بست زمانی دەردەهێنا و دەیگوت:

(ئیسلام دینی شەڕ و ئاگر و ئاسنە، تەنانەت لە خۆشیەکانیشدا ئاگر و تەقینەوە دەبەخشنەوە، بەڵام سەیری وڵاتانی مەسیحی مرۆڤدۆست بکەن، چۆن لە جەژن و بۆنەکانیان مرۆڤدۆستی پەخش دەکەن).

شارستانی ئیسلامی لە دوو شتی کەمە:

1_ ڕاگەیاندن کە ڕۆشنایی ئیسلام پیشان بدا و خاڵی سلبی ئەوان بخاتە ڕوو.
2 _ پارە و داهاتێک کە ڕاگەیاندنێکی زەبەلاحی پێ بەڕێوەبەرن...

ئاخر هیچ مەعقول نیە، جەژنت، ڕەمەزانت، کۆتایی ڕەمەزانت ، نوێژەکانت، حەج و عەمرە و قوربانیت، لێوان لێو بێ لە مرۆڤدۆستی و ئاشتی و بەزەیی، کەس پێی نەزانێ، هی ئەویش کە پڕە لە حەیوانی بوون، هەوەسبازی، ماڵ بە فیڕۆدان، ماددیگەری، کەس باسی نەکات و بگرە پێی موعجەبی بن....

جا مسوڵمانی موو نەرمیش هەر خەریکی ئەوەیە ڕەخنە لە مێژوو شارستانیەتی ئیسلامی بگرێ و بە شان و باڵی ئەوروپا و غەرب هەڵبڵێ...

ئارام محمد كوێخا تۆفیق

بڵاوی بکەنەوە بائەم راستیانە بگاتە زۆرترین کەس، تاکو ئەوانەی ریکلام بۆدینی مەسیحیەت دەکەن شەرم و حەیا بیان گرێت ..
بیرخستنەوە ...🤍
خوێندنی سێ گوفتاری شیرینی خۆشەویستمان ﷺ لەسەر بابەتی نەخۆشی و شیفا و چارەسەر :

١- قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ».

واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتی: دوو نیعمەت هەن زۆربەى خەڵکى لێیان بێئاگان (بەهایان نازانن ئەوانیش:) تەندروستى باش و هەبوونى دەرفەت.

٢- عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْها) قَالَتْ: «كَانَ ﷺ يُعَوِّذُ بَعْضَ أَهْلِهِ، يَمْسَحُ بِيَدِهِ اليُمْنَى، وَيَقُولُ: اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، أَذْهِبِ البَاسَ، اشْفِهِ وَأَنْتَ الشَّافِي، لاَ شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقَمًا».

واتە: عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ کاتێک سەردانى نەخۆشێکى خانەوادەى خۆى دەکرد، دەستى ڕاستى بەسەر ئەو شوێنەدا دەهێنا کە ئازارى هەبوو، دەیفەرموو: ئەى خوایە، پەروەردگارى خەڵک، لابەرى ئازار، شیفاى بدە هەر خۆت شیفادەرى، هیچ شیفایەک نیە جگە لە شیفاو چارەسەرى تۆ، شیفایەک کە هیچ نەخۆشییەک جێناهێڵێ و کۆتایی پێ دێنێ.

٣- عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْها) قَالَتْ: «كَانَ ﷺ إِذَا اشْتَكَى، نَفَثَ عَلَى نَفْسِهِ بِالْمُعَوِّذَاتِ، وَمَسَحَ عَنْهُ بِيَدِهِ».

واتە: عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر نەخۆش ببووایە سووڕەتەکانى ( الفلق و الناس ) ی دەخوێندەوەو فووى بە خۆیدا دەکردو دەستى دەهێنا بەلاشەی خۆیدا
...
💐🧠🤍اللهم صل وسلم علی نبینا محمد وعلی آل محمد🌿🌷🤲

#بەرەکەتی_صلاوات دان لەسەر پێغەمبەرﷺ
ئیبن قەیم (رەحمەتی خودای لێ بێت) دەفەرمووێت:

هەر کەسێ دەیەوێت دڵی ئاسووده بێت.

خودا لەتاوانی خوشبێت.

رزگاری بێت لە ناخۆشییەکان.

خەمەکانی نەمێنێت

🌙⭐️ با زۆر صلاوات بنێرێت بو پێغەمبەری خودا ﷺ
لەبیری مەکەن.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📚حوكمی خەبەر کردنەوەی ئەو کەسەی لەکاتى وتارى هەینى دا خەوی لێکەوتووە‌📚

پرسیار:
هەندێ لە خەڵکی لە کاتی ووتاری هەینی دا خەویان لێدەکەوێت ئایا ئەگەر بە خەبەریان بکەینەوە دەبینە لەو کەسانەی کە لەغویان کردووە ؟

وەڵام / وا خوازراوترە بە خەبەریان کەیتەوە بە کردار نەک بە قسە چونکە قسەکردن لە کاتی ووتاری هەینی دا جائیز نییە ، لە بەر فەرموودەی پێغەمبەر   : ( إذا قلت لصاحبك أنصت یوم الجمعة والامام یخطب فقد لغوت ) .

واتە: ئەگەر بە هاورێکەت ووتت بێ دەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێ ئیمام ووتار دەدات ئەوە لەغوت کردووە ، و پاداشتی هەینیەکەت دەڕاوت ، وە پێغەمبەر  بە لەغوی داناوە هەرچەندە  ئەو قسەکردنە فرمان کردنە بە چاکە ، جا ئەمە بەڵگەیە لە سەر  واجب بوونی بێ دەنگی و حەرام بوونی قسەکردن لە کاتی ووتاری هەینی دا  والله الموفق 

#خوێنەربن
#گرينكه_زۆر
#بڵاویبڪەنەوە
یەکێک لە پیاوچاکان دەڵێت :

"هیچ دوعایەکم نەکردوە لە نێوانی عەسر و مەغریبی ڕۆژی جومعەدا ئیلا خوای گەورە لێی قەبوڵ کردووم هەتا وای لێهاتووە شەرمم کردوە "
کاتی گیرابوونی دوعایە
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

یارب
بەم دڵە پرە لێت دەپارێینەوە
کە تەنیا خۆت لە نیەتی دڵەکان تێدەگەی
ئەو دوعایەی کە لە ناو ناخی دڵماندایە و
نازانین چۆن پێتی بڵێین
تۆ بە ڕەحمی خۆت بۆمانی بێنەدی یارب

اللهم آمين 🤲🤲🤍
٢٤ پێشنیاز بۆ دەرووندروستییەکی باشتر لە ساڵی ٢٠٢٤!
1.پەیوەندییت لەگەڵ خۆشەویستانت بەهێزبکە، گرنگی زیاتر بدە بە پەیوەندییەکانت.
2.لە کەسانی نەرێنی و ژەهراوی دوربکەوە، هێندە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستە کە ژەهراویت نەکەن.
3.کاتی پێویست بخەوە و گرنگی بە جۆرییەتی خەوەکەت بدە.
4.کاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمبکەوە، کەمتر لە ٢ سەعات دابنێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکەت!
5.ئەکاوەنتت لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بسڕەوە، با لە دوو تۆڕ زیاتر ئەکاوەنتت نەبێت.
6.گرنگی بدە بە خوێندنەوە و فێربوونی نوێ، ڕۆژانە یەک سەعات بخوێنەوە!
7.بە خاوەن پێویستییەکان ببەخشە؛ کەسانی تر فێربکە، پارە ببەخشە بە هەژاران، کاتی زیاتر بدە بە منداڵان، ...
8.لە ئێستادا بژی، پلان بۆ داهاتوو دابنێ، رابوردوو بکە بە پەند و لێوەی فێربە.
9.گۆرانکارییەک لە پیشەکەت بکە؛ شێوازی کارکردن، داهێنان لە کار، گۆڕینی کاتی کارکردن، ...
10.ئەگەر داهاتی پیشەکەت بەشت ناکات، یان بێکاری، هەوڵبدە ببیتە خاوەن کارێکی تر.
11.لێهاتووییەکی نوێ فێربە؛ وتاردان، پەیوەندی سەرکەوتوو، بڕیاردان، چارەسەری کێشە، ...
12.گرنگی بە خۆراکەکانت بدە، خۆراکی تەندروست و هەمەجۆر بخۆ.
13.ڕۆژانە وەرزش بکە یان پیاسەیەکی سەعاتی ئەنجامبدە.
14.بەشداری پرۆژەیەکی خۆبەخشی بکە؛ لە بواری ژینگە، هۆشیاری، پەروەردەیی، زانستی، ...
15.پشکنینێکی گشتی بکە بۆ بەئاگابوون لە تەندروستی جەستەییت.
16.دیزاینی ماڵەکەتان بگۆڕن؛ ڕەنگ یان شوێنی کەلوپەلەکان!
17.میکانیزمی خۆگونجاندنی زیاتر فێربە؛ کۆنترۆڵ و چارەسەری توڕەیی و فشارەکان باشتر بکەن.
18.مەهێڵە کەس بۆ ویست و ئارەزوویەکی خۆی، ئیستیغلالت بکات!
19.هاوڕییەکی نوێ دروستبکە، یان هاوڕێ نزیک و دڵسۆزەکانت زیاتر بکە.
20.خۆت خۆشبوێت و ڕێزگرتنی خودی زیادبکە.
21.وەرزانە گەشتێک بکە، ئەگەر بۆ شارۆچکەیەکی نزیكیش بێت.
22.لە ڕووی ڕۆحییەوە گرنگی زیاتر بە خۆت بدە، ئەنجامدانی سونەتێکی تر بۆ پەرستشەکانت زیاد بکە.
23.خۆتبە و لە ڕوانگەی خۆت و خۆشەویستانتەوە خۆت هەڵسەنگێنە، نەک نەیارەکانت.
24.بیرکردنەوە و باوەڕە هەڵە و نەرێنییەکانت بگۆڕە بۆ ئەرێنی.

ئەمانە وەکو ڕای کەسی وەربگرن بۆ دەرووندروستییەکی باشتر!
د.جەعفەر عومەر
پسپۆڕی پزیشکی دەروونی
#دەرووندروستی_منداڵ
#دەرووندروستی
#پزیشکی_دەروونی
#نەخۆشی_دەروونی
#لەپێناوپەروەردەدا
#یانەی_پەروەردەیی
#پزیشکی_دەرونی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سبحان الله وبحمدە 🤍
سبحان الله العظیم 🤍
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from تەفسیری قورئان ئایەت بە ئایەت (هۆگر لقمان)
ئاگاداری ئاگاداری

موسڵمانان دوێنێ شەو سەیارەکەی مامۆستا فەرزندە گڕی گرتوە و بەتەواوەتی سوتاوە.

ئەمە جگە لەوەی 2 هەفتە لەمەوبەر بەخۆی و خێزانەکەیەوە وەرگەڕین و زیانێکی زۆری مادی بەسەیارەکەی گەیشت و کچەکەشی برینداربوو 3 عەمەلیاتی بۆکرا

جا داوا لە ئێوە دەکەم هاوکاری بکەن و دەستباری ببن با کەمێ لە بارگرانی سەرشانی سوک بکەین و هەرکەسە و بەپێی توانای خۆی یارمەتی بدات
خوای گەورە چاکەی چاکەکاران ون ناکات

پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی هەرکەس لە پێویستی براکەی بێت خوای گەورە لە پێویستی ئەو دەبێ

بۆ هاوکاریەکانتان ئەتوانن ئاگادارم بکەنەوە خوا لێتان ڕازی بێت
@analyzer1000

یان هاوکاریەکانتان بنێرن بۆ ئەم فاستپەیە

07503694709
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوێندنەوەی کاریگەر ...🤍🎧

ارح قلبك ..🫀

بەشێک لە سورەتی النمل
القارئ : اسلام صبحي
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گۆڕستانی بەقیع ـ مەدینەی پیرۆز

زیاتر لە 10 هەزار صەحابەی پێغەمبەری ( صلی الله علیه وسلم ) تێدایە ..🤍
Forwarded from ئازیزی عائیشەم
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە ژیانی ئێمەیە!!😭
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
2024/11/15 05:08:36
Back to Top
HTML Embed Code: