Telegram Web Link
وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ
دەنگی باران پێمان دەڵێت هێشتا هیوایەک ماوە.
لە بەرامبەرتدا ڕادەوەستم، چاوەکانت وشەکان قوت دەدەن، لاڵ ئەبم..
خۆ ئێمە لە دەریادا نین،ئەو هەموو نقوم بونەمان لەچی'
دەستی ماندومان هەر بۆلای تۆیە ئیلاهی :)
بەختیار عەلی لە قەسیدەی ئەشقدا دەڵێت «کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا.» ئایە بەڕاست مرۆڤ باکی پێی نییە یاخود بوێری ئەوەی نییە ئاشنا ببێتەوە پێی؟
هەمیشە بەلای من ترسناکترە مرۆڤ بکەوێتە بژاردەی نێوان ڕێگەیەکی سەرتاپا تاریک لەگەڵ ڕێگەیەک کە ڕووناکی تێیدا زوو کۆتایی دێت وەک لەوەی تەنها یەک ڕێگەی تاریکی لەبەردەم بێت. ترسناکە مرۆڤ بۆ چەند چرکەیەک ژەهری هیوای بچێتە لاشەیەوە و لەزەتی نەبوونی بارگرانی ببینێت.
هەمیشە قەترەیەک شەونم لە دۆزەخدا بەلای منەوە قەترەیەکە لە ژەهر، هەر بۆیە بەختیاریش دەڵێت کەسی باکی پێی نییە. دواجار من ئەو بێ باکییە دەبەستمەوە بە ترسی گەورەی مرۆڤ بە ئاشنابوونە کورتەکانەوە، بەوەی کە نەتوانێت دووبارە لەگەڵ دۆزەخی خۆیدا هەڵبکاتەوە.
2024/09/28 15:33:26
Back to Top
HTML Embed Code: