Telegram Web Link
imma BeReal, nothing hurts more than realizing that you dont mean that much to someone who mean a lot to you.
وەڵای ماقول نییە ئەوە پێنجی ڕەمەزانە جوزئەکم تەواو نەکردووە
بەختیار لە ڕۆمانێکدا پرسیارێک دەکات «بۆ مرۆڤ ئاسانترە دڕندەبێت بۆی لەوەی مرۆڤ بێت؟» دەتوانم بڵێم چونکە دڕندەبوون هیچ یاسایەکی نییە.
بەهەرحاڵ، گەر دڕندەیەک بکوژرێت بە دەستی فریشتەیەک گەردون ڕزگاری دەبێت لە خوێنڕشتن و دونیای دڕندەگەری؟ یاخود ئەو زنجیرەی ڕق و کینەیە هەر بەردەوام دەبێت کە دڕندەیەک دەستی پێ کردووە؟

ڕەنگە هەرگیز پرسیار نەبووبێت کە کەی کینە کۆتایی دێت، بەڵکو هەمیشە پرسیارکراوە کەی خوێن لە جەستە دەوەستێت، چونکە دواجار کینە خۆ چاوەڕێی ئەوە ناکات خۆی بوەستێت.
وەکو دونیای هەمیشەیی مرۆڤ کینە جوانی دەباتە بەرەی خۆی، وەکو چۆن بەختیار لە ڕۆمانێکی تردا دەڵێت «جوانی یەکەم سەنگەرە لە جەنگدا تێکدەشکێت.»

دواجار گەر جوانییەکان شکان، دواتر ئەوانیش دەستیان سور بوو چ جیاوازییەک دەمێنێتەوە لە نێوان فریشتە و جەلاد؟
ڕەنگە پرسیارێکی گەمژانە بێت بەڵام دواجار بەلای منەوە فریشتەکەیش بەم شێوەیە بەردەوامی دەدات بەو زنجیرەی ڕق و کینەیە.
دواجار چ شتێک دەتوانێت دوای تێکشکان، دوای نووقم بوونی مرۆڤ لە ناو زنجیرەی کینە مرۆڤ ڕزگار بکات؟ ڕوونتر بڵێم بەلای منەوە زنجیرەکە کاتێک دەوەستێت کە جەلادەکان ڕزگارکران، بەڵام ئەوەیان چۆن؟
دەتوانم بڵێم ئەم ڕۆمانە و ئەم ئەنیمییە کۆمەڵێک وەڵامی جوانیان هەڵگرتووە. دەتوانن بە درێژی لە ناویان بگەڕێن
Know that no one’s coming to save you.
Alhamdulillah
منێکی برسی چیم داوە لە خۆشەویستی
پێویستم پێتە، وەکو چۆن پیاوێک پێویستی بە لە بیرکردنە.

- جۆلیۆ
2024/09/28 17:29:22
Back to Top
HTML Embed Code: