Telegram Web Link
خێزانەکە کچەکەیان بەبێ هۆشی گەیاندە نەخۆشخانە کە بەهۆی گریانەوە تووشی داڕووخانی دەروونی هاتبوو.
لە ڕێی دایکی کچەکەوە زانیمان کەناکۆکییەک لەنێوان خۆی وهاوسەرەکەی ڕوویداوەو بەهۆی زیادبوونی شەڕەکەوە ئەم حاڵەتە لەکچەکەدا ڕوویداوە.

ئەوەی سەیربوو ڕووخساری پیاوەکەی هیچ کاریگەرییەکی پێوە دیار نەبوو وەک ئەوەی هەرهیچ نەبوو بێ!
دیاربوو بەزۆرهێنا بوویان لەگەڵ خۆیانا لەدیوی دەرەوەی نەخۆشخانە ڕاوەستا بوو وەک ئەوەی بیەوێ زوو تەواو بن وبڕۆنەوە.

من پەنجەرەی ژوورەکەم بەسەر بەشی پێشەوەی نەخۆشخانەکە دەڕوانێت، لەبەرەئەوە هەر لەسەرەتای هاتنییانەوە هەڵوێستەکانم دەبینی بێئەوەی بمەوێ سەرنجی پیاوەکەم دەدا تا ئەو کاتەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ هات و هاواری دەکرد ئەم ژنە هەموو دووڕۆژ جارێک ئاوا لەخۆی دەکات بۆ ئەوەی بیهێنین بۆنەخۆشخانە.
پەیوەندییەکە دوورو درێژوشەڕاوی و پڕ تووڕەیی بوو لەناوڕاستی قسەکاندا ووتی:
نەخێر ناچم بۆ لای دایکی لەلایە، بەس بێتە دەرەوە بەدوو قسە ڕازی دەکەم ودەگەڕێینەوە.


کاتژمێرێک تێپەڕی و منیش خەریکی کارێک بووم دواتر چاوم کەوتەوە سەر ڕووخساری پیاوەکە جگەلە تووڕەیی وبێزاری هیچی تری پێوە دیار نەبوو!!

لەوساتەدا کارمەندێکی نەخۆشخانە ناوی ژنەکەی خوێندەوەو پیاوەکە بەدەنگی بەرز وەڵامی دایەوە کە ئەم هاوسەرێتی.

پێی ووت: کە مانەوە تەنها بۆ خودایە وژنەکەت گیانی لەدەست داوە پێویستەەگەڵمان بێیتە ژوورێ چونکا دایکیشی لەهۆش خۆی چووە.

ڕێک ئەم ووشەیە پیاوەکەی بەچۆک دا دا تووڕەییەکەی بەگریان گۆڕا و بەشێوەیەکی شێتانە هاواری دەکرد وەک ئەوەی منداڵێک بێ نەک پیاوێکی گەورە!

هاوری کرد پێی بڵێن تەواو تخوا پێی بڵێن بگەڕێتەوە،ئیتر عاجزی ناکەم ، ئیتر دەستی لەسەربەرزناکەمەوە، والڵە من هەڵە بووم من وامزانی درۆ ئەکات کە ووتی دڵم ئازاری هەیە.

ژنەکە مرد!! هۆکاری نەخۆشی یەکەشی (نەخۆشی دڵیشکاو) بوو
"Broken heart syndrome" کەیەکێک لەهۆکارەکانی هەستکردنە بە خەمی بەردەوام و دڵتەنگی و پەستانی دەروونی بەهێز.

ئەو کەسانەی لەوێ بوون چوون بۆ لای پیاوەکە تا دڵی بدەنەوە ولەو زەویە هەڵیبستێنن، بەڵام من هەرچەندە بەزەییم پێدا دەهاتەوەبەو کارەساتەی تووشی بووە ، بەڵام ناخم پڕوبوو لەو قسانەی دەمویست پێی بڵێم....
دەمویست بڵێم بینیت ژیان هەمیشە فرسەتێکت ناداتێ تا ئەوەی تێکت داوە چاکی بکەیتەوە، ئەها دڵڕەقی و خراپی مامەڵەی تۆ ئێوەی بەچی گەیاند، نەچووی بەدوو ووشە دڵی ڕازی بکەیت لەوانەیە لای ئەو زۆر جیاواز بووایە، من دەزانم قەدەرەکان بەدەستی خودان بەڵام هەر هیچ نەبێ تا ماوی بەحەسرەت مدنی ئەو و بەئازاریی ویژدانەوە نەدەژیایت.

دڵڕەقی بەسە! عینادی وکەللـلەڕەقی بەسە! بەسە ئەوەندە کاتی چاککردنەوەی هەڵەکان دوابخەن، ژیان بەدەستی تۆ نییەو چاوەڕێ ناکات تا بەێزت بەحەزی خۆت هەڵەکانت چاک بکەیتەوە.

هەندێ کەس پێیوایە شەڕو گازاندە وتوورەبوونی بەردەوام هیچ کێشەیەک دروست ناکات..

نەخێر بەڵکو دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی جەستەو شکاندنی نەفس و پەستانی دەروونی بەردەوام...
بۆچی واهەست دەکەن بەرامبەرەکەتان چیائاسایەو هیچ هەستی نیە!! ..

ئەوەی باسمکرد ڕوویدا وپێشتریش شتی لەو جۆرە ڕوویداوە و،هێشتانیش بەردەوام ڕوودەدات بەداخەوە🖤
وەرگێڕان (ئاوارە)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هیچ کاتێ زوو بڕیار  مه‌ده🌹  کاردانە‌وە‌ی‌خراپی لێ ده‌بێت
پیاوێک دەڵێت :
چووم بۆ ڕەگەزنامە بۆ ئەوەی تەسکەرە بۆ کوڕە تازە لەدایکبوەکەم دەربێنم ، لەوێ پۆلیسەکە پێی ووتم :
ناوی دەنێی چی ؟؟
منیش ووتم : خالیدی کوڕی وەلید !!
پۆلیسەکە ووتی : چۆن شتی وادەبێت ، یان خالید یان وەلید !
منیش 25 هەزارم بۆ خستە ناو مەعامەلەکە بۆ ئەوەی ئیشەکەم بۆ بەڕێخات .
پۆلیسەکە لەخۆشیا ووتی : ئەتەوێ لەگەڵیدا بنوسم (ڕەزای خوای لەسەربێت) یان نایەوێ ..؟؟
😂😂😂😂😂😂😂
چـــیــــرۆکی. ...... ئامیز ......

بـــــــــــەشــــــــــــی یــــەکـــەم..

من ناوم (ئامێز) تەمەنم 24 ساڵە باوکم و دایکم لەژیان نەماون خێزانەکەم هەموویان لە شارۆچکەیەک ئەژیان خێزانی دایکم لەگەڵ خێزانی باوکم دراوسێ بوون دوو خاڵم هەیە خاڵی گەورەم لە بەریتانیا دەژی وە هاوسەرگیری لەگەل کچێکی بەریتانی کردووە خاڵی بچوکیشم لە شار دەژی چوار مناڵی هەیە ئەویش هەر لەگەل خێزانەکەی دەژی دایکم تاقانە بووە هیچ خوشکێکی نەبووە باوکیشم هەر زوو هەتیوو بووە باوکی مردووە دوایش دایکی مردووە تەنیا یەک خوشکی هەیە ئەویش هاوسەرگیری کردوو چووە بەریتانیا بەڵام خوشکەکەی مناڵی نەدەبوو بۆیە جیابووە لە هاوسەرەکەی باوکم فڕنی هەبوو ئیشی دەکرد کە لە باوکیەوە بۆی مابووە دایکم تەمەنی 12ساڵ بووە باوکی مردووە لەبەر ئەوی ماوەیەکی زۆر دراوسێ بوونە باوکم چۆتە داوای دایکم داپیرم خاڵەکانیشم ڕازی بوونە باوکم دایکمی زۆر خۆشدەویست ناوی ئازیز بوو باوکیشم ٲحمد هەموو کات باوکم پێی گوتوە کە زۆر دەمێکە ئەوی خۆشویستوە بەڵام نەیتوانیوە پێی بڵێ بۆیە لەکۆتای بڕیاریداوە بچێتە دوای هەموو خەونێکیان ئەوە بوو کە کچێک و کوڕێکیان هەبێ ناویان لێ بنێن ئامێز و محمد بەڵام قەدەر وانەبوو تەنیا منیان بوو باوکیشم ناوی لێنام ئامێز....
لەکاتی لەدایکبوونی من دایکم مرد باوکم داپیرەم منیان بەخێو کرد خاڵ و داپیرەم گووتیانە باوکم هاوسەرگیری بکەوە بەڵام باوکم ڕازی نەبوو بەڵێایدابوو خۆی من بەخێو بکات هەم دایک بێ هەم باوکیش بێت ئەو کاتانەی باوکم دەچووە ئیش داپیرەم ئاگادارم دەبوو کە باوکم دەگەڕایەوە ئەو ئاگادارم دەبوو تەمەنم ساڵێک و دوو مانگ بوو لەڕێگای هاتنەوەی ئیشی پیاوێکی سەرخۆش بەئۆتۆمبیل لە باوکمیدا تووشی خوێنبەربوونی ناوەوە بوو مرد داپیرم لەگەل خەم خواردنا تووشی نەخۆشی دڵ ببوو نەیدەتوانی ئاگادارم بێت خاڵە بچوکەکەشم ماڵی خەزووری ڕێگەیان نەدا من بەخێو بکات پوورم ناسکە خوشکی باوکم کە لەهاوسەرەکەی جیابووە لەکاتی مردنی باوکم گەڕابوە ئەو بەخێوکردنی منی گرتە ئەستۆ چونکە ئەویش کەسی نەبوو ئەو دکتۆر بوو لە صیدلیە ئیشی دەکرد ئەو بووە هەموو کەسم زۆرم خۆشدەوێت دایک باوک هاوڕی خوشک مامۆستا هەموو شتێکی منە ئەویش منی زۆر خۆشدەوێت هەرگیز نەیهێشتووە لەهێچم کەمبێ هەموو کات پێی دەگووتم کە باوەڕ بەکەس نەکەم وە زۆر تێکەڵی کەس نەبم چونکە هەندێ کەس تەنیا بەڕوکەش باشن لەناخەوە پیسن بۆیە خوت مەکە بەهاوڕێی کەس من دەبمە هەموو کەست ئەگەر هەر شتێکیش بوو زۆر خراپیش بێت لێمی نەشاریتەوە بچوکترین یا گەورەترین بێت پێکەوە چارەی دەکەین دڵنیابە هەموو کات من لەپشتتم هەر لە شاڕۆچکەکە دەژیان فڕنەکەی باوکمی بەکرێدا بوو وە ئێمەش لە خانوی باوکم دەژیان پورە ناسکەم هەموو کاتێ وانەی پێم دەوت تا نمرەیەکی باش بهێنم منیش ببمە دکتۆرە هەموو کاتێک خۆی منی دەبردە قوتابخانە و پێکەوش دەچوینە ماڵەوە هەموو هەفتەیەکیش دەهاتە قوتابخانە تا لە باشی من دڵنیا بێت هەموو شەوێ دەیگوت دەی پێم بڵێ ئەمرۆ چیت کرد منیش هەموویم باس دەکرد وە ئەویش باسی ڕۆژەکەی خۆی دەکرد کاتی پشووی هاوینان منی دەناردە خولی جیاوازی فیربوون بۆ ئەوەی بۆداهاتووم سودی هەبێت بۆم بتوانم پشت بەخۆم ببەستم هاوڕێم نەبوو چونکە هەموو کاتێ قسەی ئەوم لەبیربوو کە هاوڕێەتی هەموو کەس نەکەم مامۆستاکان زۆر خۆشیان دەوویستم چونکە زیرەک و ئاقڵ بووم هەموو ساڵێ نیشانەی زیرەکیان پێوە دەکردم کۆتا قۆناغی ئامادەیشم لە شاڕۆچکەکە تەواو کرد نمرەیکی بەرزم هێنا وەک پوورم حەزم لە صیدەلیە بوو وە نمرەکەشم وەری دەگرتم بۆ ئەو بەشە..

....بـــــــــەشــــــی دووەم.........

لەکولێژی صیدلیە وەرگیرام لەشار پوورم دڵی نەهات کە بچمە بەشە ناوەخۆی بۆیە بڕیاریدا کە بچین لەشار بژین خانوەکەی فڕۆشت لە شار یەکەیەکی نیشتەجێبووی لە شوقەیەکی خۆش شوێنەکە زۆر خۆش بوو وە ئیشی خۆشی گواستەوە بۆ شار هیچ کاتێ نەچووبومە شار بۆیە هیچ شوێنیکم پێنەدەزانی بۆ هاتوچۆش پورم ئۆتۆمبێلی کڕی گووتی دەبێ ئیتر فێرە لێخورینی ئۆتۆمبێلیش بی چوومە دەورە ئینجازەم وەرگرت ئیتر کەم کەم شوێنەکانی شار شارەزا ئەبووم بەیانیان پوورم دەبردە ئیشەکەی خۆشم دەچومە کۆلێژ دوای تەواو بوونیشم دەچوومە ماڵەوە چاوەڕێم دەکرد پوورم تەلەفۆن بکا بچمە دوای بیهێنمەوە لە کۆلێژ تێکەڵی کەس نەدەبووم چونکە زۆر دەترسام توشی کەسی خراپببم یا توشی کێشەبم بۆیە کچەکان زۆر کەیفیان پێم نەدەهات دەیانگوت کە لووتبەرزم بەڵام گوێم بەقسەی کەس نەدەدا تەنیا هەموو شتێکم دەرچوونم بوو بەیەکەم بویە زۆر خۆم ماندوو ئەکرد زۆر هەوڵم دەدا زۆر کەسی زیرەکتر هەبوون لەمن بەڵام هەرگیز کۆڵم نەدەدا پێشبڕکێم لەگەل دەکردن وە سەرکەوتووش دەبووم گروپێکیان دانابوو لە فیسبووک هەموو کاتێ ئاگادارکردنەوە یان زانیاری هەر شتێک هەبا بڵاویان ئەکرد من فسبووکم نەبوو بۆیە بەپوورم گوت شتێکی واهەیە گوتی ئەی بۆنا بە کاک ئارام دەڵێم بۆت
دابنێت کاک ئارام لەگەڵ پورم لەیەک شوێن ئیشیان دەکرد بۆی دانام سوپاسم کرد تەنیا ئاددی چەند کچێکی پۆلی خۆمانم وەرگرت کە کەسانی باش بوون بەکەسانی خراپ نەدەچون هەر لە پۆلەکەمان کوڕێک هەبوو زۆر دەولەمەند و جوان بوو کچ زۆر بەدەوری بوون هەندێ جار کچەکان کۆدەبوونەوە دەچونە کافتریا بەمنیشان ئەگوت هەندێ جار ئەچوم زۆر باسی ئەو کوڕەیان دەکرد ناوی محمد بوو کەسێکی سادە بوو لەگەڵ هەمووان وەک یەک بوو زۆرجار لەسەر ڕێگای چونەوەم دەبمبینی جار بەجار سڵاوی دەکرد لەکاتی ڕێستەکان کتێبم دەخوێندەوە ڕۆژێکیان لەڕێگا ئۆتۆمبێلەکەم تێکچوو منیش نەمدەزانی چی بکەم تەلەفۆنم بۆ پوورم کرد هەڵێینەگرت مۆبایلەکەی شەحنی نەمابوو محمد بەوێدا هات زانی کە توشی کێشە بووم هات گوتی چی بووە گوتم نازانم ئیتر ئۆتۆمیلەکە ئیش ناکات تەماشای کرد گووتی تەلەفۆنت بۆکەس کردووە بێت گوتم نا تەنیا لەگەل پوورم لێرەین کەس ناناسم.....گووتی ئەی دایک و باوکت لەکوێن گووتم دەمێکە مردوون گوتێ خوا ڵێیان خۆش بێت تەلەفۆنی بۆ وەستا کرد هات ئۆتۆمبێلەکەی چاک کردەوە زۆر سوپاسی محمدم کرد ئەگەر ئەونەبا نەمدەزانی چی بکەم گووتی ئەوە ژمارەی تەلەفۆنەکەمە بالات بێت ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو پێم بڵێ لەخزمەتام منیش ژمارەکەم وەرگرت دوای چومە لای پوورە ناسکە شێواوی بەڕووخسارم دیار بوو گوتم چەند تەلەفونم کرد بۆ هەڵت نەدەگرت گوتی چی بووە بۆ وای چیت بەسەرهاتووە گوتم ئۆتۆمبێلەکەم تێکچوو نەمدەزانی چی بکەم هاوڕێیەکی کۆلێژ منی بینی ئەو هات یارمەتیدام تۆش وەڵامت نەدەدامەوە گوتی ببورە مۆبایلکەم شەحنی نەمابوو جارێکیتر دووبارە نابێتە ببوورە زۆر نیگەران بووی دوای چوینە ماڵەوە پوورم گووتی ئەو کەسە کێ بوو یارمەتی دایت سوپاست کرد گووتم بێگومان چۆن سوپاسم نەکرد ئەگەر ئەو نەبا هەر لەو شوێنە دەمامەوە کوڕێکە ناوی محمد لەهەمان پۆلین گوتی باشە دەستی خۆش بێت سەعات 10 شەو محمد تەلەفۆنی کرد پوورم هەڵیگرت نەیزانی منم گوتی ئامێز خان پوورم گوتی ئامێز نیم تۆکێی گوتی ببوورە من محمدم وویستم بزانم ئۆتۆمبێلەکەی ئامێز خان بەتەواوی چاکبوە پوورم سوپاسی کرد گووتی بەڵێ ئەگەر تۆ نەبای ئامێز هەر لەشوێنی خۆی دەبوو سەرکەوت و بی محمد گووتی هەر شتێ بەمن بکرێ لەخزمەتدام کاتێکی خۆش خودا حافیز پوورم مۆبایلەکەی داخستەوە بەشێوەیەکی سەیر تەماشای کردم گوتی خۆ خۆشەویستت نیە گووتم بەقوربانتبم ئەگەر هەمبا چۆن باسم نەدەکرد هەتا ئێستا هیچم لێت نەشاردیتەوە چۆن شت لەهاوڕێ و دایکم ئەشارمەوە پوورم گوتی باشە هەتا بەمن نەڵێی ئەو شتانە نەکەی باتوشی کەسی خراپ نەبی ڕێگە نادەم بەکەس ئەو دڵە جوانەی تۆ بشکێینێت گووتم قوربانی باشترین پووری دونیابم هەندێ جار پێم دەگوت دایکە هەندێ جارش پورێ یان ناسکە خان

بـــەشــــی ســـــێ یــەم.....

پوورم ئیشێکی بۆمدۆزیەوە منیش ئیشم دەکرد لە بوارەکەی خۆم شوێنەکە هی خزمێکی کاک ئارام بوو ئەو ئیشە بۆمن زۆر باش بوو شارەزای زیاترم پەیدا کرد وە بۆ وانەکانیشم باشتر بوو شەوێکیان چومە سەر فیسبووک ئادێکم بۆ هاتبوو سەیرم کرد محمد بوو منیش وەرم گرت نامەی نارد گوتی سوپاس کە ئادەکەمت قبوڵکرد منیش گووتم سوپاسی ناوێیت ئاسایە هیچ قسەی ترمان نەکرد خاڵە گەورەکەم ناوی هیوا بوو زۆر پێکەوە قسەمان دەکرد منی بەڕادەیکی زۆز خۆشدەویست زۆر کات دەیگوت گلەی بێت لەپوورت ناسکە نەیهێشت تۆ بکەمە کچی خۆم گوتم دەی خاڵۆ خۆ هیچ جیاوازیت نیە لەگەڵ باوکمدا تۆش باوکمیت ڕۆژێکیان پێکەوە قسەمان دەکرد گوتی دەگەڕێمەوە بۆ ماوەیەک حەزدەکەم بتبینم زۆر دڵخۆشبووم کەئەوی پێمگوت هەم کاتێکی زۆریش باشبوو چونکە پوورم لە بەریتانیا دەعوتنامەی بۆ هاتبوو لەلایەن هاوڕێیەکی نزیکی هاوسەرگیری دەکرد بەڵام ڵەبەر من نەیدەتوانی بچێ وەمنیش لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوەمان هەبوو نەمدەتوانی بچمە ماڵی خاڵە بچوکەکەم ئەوان لەشارێکی تر بوون بەڵام گەڕانەوەی خاڵە هیوا دەرفەتێکی زۆر باشبوو پوورە ناسکەم ڕازی کرد بچێت ئەویش چوو خاڵم هاتە لام ڕۆژانێکی زۆر خۆشمان بەسەربرد لەگەل خاڵە هیوا خاڵم تەمەنی 40 ساڵ بوو بەڵام وەک کوڕێکی گەنج وابوو زۆر گرینگی بەخۆی دەدا شێفێکی زۆر باش و لێهاتووبوو زۆر خواردنی خۆشی فیرکردم هەموو شەوێ پێکەوە دەچوینە پیاسە دەیگوت ئامێز ئەگەر وابڕوا هیچ وەرزشێک نەکەی زۆر قەڵەو و ناشیرین ئەبی بەس کێشەمان لە بەیانیان بوو زوو هەڵیدەستاندم لەخەو دەیگوت هەڵسەدەی کاتی وەرزش و چڵاکیە بەس ئەوەیان زۆر ناخۆش بوو پورم زۆر دڵی لام بوو هەموو ڕۆژ قسەمان دەکرد دەبوایە باسی تەواوی ڕۆژەکە بکەم چیم کردووە چی ڕویداوە چۆن بوە خاڵم دەیگوتە پوورە ناسکە ئێستا ئەتۆ لێرەنی ئامێز بۆتە کچی من شەوێکیان لەگەل خاڵە هیوا بڕیارماندا بچینە دەرەوە نان بخۆین جەوێکیش بگۆرین چوینە ڕێستورانتێک لەوێ دانیشتین پێکەوە قسەمان دەکرد محمدیش لەوێ بوو ئەو بەتنیا بوو سڵاوێکی کرد منیش وەڵامم داوە خاڵم زۆر سوعبەتی دەکرد گوتی وای ئەو کوڕە جوانە کێیە کچێ
گوتم لەکوڵێژ لەیەک پۆلین خاڵم گوتی پرسیارێک بەس راست وەڵامم بدە گووتم بەڵێ خاڵۆ سەرم سوڕما گوتم دەبێ چ پرسیارێکم لێبکات گوتی من جوانترم یان ئەو منیش پێکەنیم گوتم بێگومان تۆ جوانتری بەڵام ئەو گەنجترە گوتی یانی پیرم پێوە،دیارە ئامێز روخسارم پیر دیارە کچێ گوتم ئەتۆ بەپیریش هەرجوانی گوتی ئەگەر بەتەنیایە ئەو هاوڕێیەت بائەویش بێتە لامان بەیکەوە نان دەخۆین حەزم دەکەم سڵاوێکی لێبکەم و بیناسم گوتم نا لەوانیە چاوەڕێی کەسێ بکات گوتی چاوەڕێی کەس ناکا هەر بەتەنیا دانیشتوە بابێتە لای ئێمە.....

چاوە روانی بە شە کانی تر بن...
داوای لێبوردن له‌هه‌مووتان ئه‌که‌م
که‌تاخیر پۆستمان کرد
چیرۆکی ئامێز..پڵیس🤗
چیروکی. ... ئامیز ...

بـــــــەشـــــــــی چـــــــــوارەم.

من حەزم بەوە نەدەکرد بەڵام قسەی خاڵمم نەشکاند چومە لای محمد گوتم ئەگەر چاوەڕێ کەس ناکەی بەتەنیای خاڵم حەزدەکات لەگەڵ ئێمەدا نان بخۆ بێگومان ئەگەر خۆت پێت خۆشبێت محمد گوتی نا بەتەنیام چاوەڕی کەس ناکەم بێگومان منیش حەزدەکەم ئەگەر لای ئێوە ئاسای بیت گوتم نا ئاسایە فەرموو چووین لای خاڵم محمد و خاڵە هیوا یەکتریان ناسی محمد کەسێکی تێگەشتوو زۆر بەڕێز بوو خاڵم هەر زوو بووە هاوڕێ لەگەڵی ئەو شەوە زۆر تایبەت بوو ئێمە بەتاکسی چووبووین خاڵم حەزی لێبوو وابێت بۆیە ئۆتۆمبێلمان نەبرد لەکاتی هاتنەوە محمد ئیمەی گەیاند خاڵم محممدی زۆر بەدڵ بوو گووتی کوڕێکی باشە خۆشەویستی هەیە گوتم نازانم بەتەواوی نایناسم ئەگەر هەشی بێت بەمن چی هەر کەس ئازادە لەژیانی خۆی زۆر دەترسام لە خۆشەویستی و دڵشکان و ئەو شتانە بۆیە خۆم لەهەموو ئەو شتانە بەدوور گرتبوو هەستم بۆ هیچ کەسێک نەبوو بەڵام محمد بەلای منەوە جیاواز بوو زوو ئەچوە دڵەوە ساڵی یەکەمان تەواو کرد منیش دەچوومە ئیش ڕۆژانە وە شەوانە سەیری فیسبووکم دەکرد شەوێکیان محمد نامەی نارد سڵاوی کرد منیش وەڵامم داوە پرسیاری ئەوەی کرد بەچیەوە،خەریکم ڕۆژانە منیش گوتم ئیش دەکەم گووتی سەرکەوت وبیت نەمزانی ئیش دەکەی گوتم بۆ دەپرسی گووتی ئیشک هەبوو بۆتۆ گونجاو بۆیە وویستم پێت بڵێم ئەگەر بیکەی گووتم چیە ئیشکە گوتی لەیەکێک لەنەخۆشخانە،ئەهلیەکان لەهەمان بەشی خۆمانە بەڵام کاتی دەوای کەمێ زۆرە گووتم باشە دوای هەواڵت،پێ دەدەم سوپاست دەکەم بەیانیەکەی بە پورەناسکەم گووت بیکەم یان نا گوتی ئەگەر بەقسەی من دەکەی مەیکە ئیشی خۆت باشترە بۆت و کاتی دەوامیشی کەمترە ئەگەر بچیتە کوڵیژیش دەتوانی بەردەوام بیت لەئیشەکەی خۆت بەڵام ئەگەر حەزت ڵێە دەتوانی بچیت منیش گوتم تا ئەو کاتەی کولیژ دەبێتەوە دەچم دوای وازدێنم چونکە پارەی ئەو شوێنە زیاتر بوو شوێنەکەشی باشتر بوو بەڵام قسەی پورمم نەشکاند هەواڵم بەمحمدا گووتم ببوورە ئیشکەیخۆم باشترە بۆم ئەگەر کوڵێژیش ببتەوە دەتوانم بەردەوامبم لەئیش گوتی ڕاست دەکەی بڕیارێکی دروستت داوە گووتم سوپاس گوتی نا وامەڵێ ئێمە جیاوازیمان نیە کوڵێژ هاتەوە هەندێ کات لەگەڵ محمد بووم وە هەندێ جار کتێبم دەخوێندەوە لە پۆل سەفرەیەکیان ڕێکخست بچنە دەرەوە بەمنیشیان گووت وەرە گوتم جارێ دڵنیا نیم چومە بەپوورم گوت ئەگەر بتەوێ حەزدەکەم بچم ئەگەر ناتەوێ ناچم پورم گوتی ئەی بۆنا جاچیە خۆ هەر دەرس ناخوێنی بڕۆ جەوێ بگۆرە بۆخۆت بەڵام ئاگاداری خۆتبە هەر تەلەفۆنم کرد هەڵدەگری گوتم بەچاوان محمد نامەی ناردبوو گوتی دەچیتە سەفرەکە گووتم بەڵێ پوورم ڕێگەی پیدام بچم گوتی ئەگەر وایە منیش دێم ڕۆژکیان دیاریکرد چوین زۆر خۆشبوو جەوێکی زۆر خۆشبوو یەک شەو ماینەوە لەهوتێل لەهەوتێلەکە پێشی باخچە بوو بەتەنیا دانیشتبووم.

.بــــــــــەشـــــــــی پــێــنــجــەم........
بەتەلەفۆن قسەم لەگەل پوورم دەکرد محمدیش هات پورم قسەی لەگەڵ ئەویش کرد پوورە ناسکە قسەیەکی بەمحمد گوت بەڵام نەمزانی چیە پرسیم پوورم چی پێگووتی پێکەنی گوتی ئەوە لەنێوان من و پووریێە گوتم باشە محمد گووتی تورەمەبە ئیتر ئەو شتێکە لەنێوان دووکەس نهێنیە گووتم دەزانم نهێنیە بەڵام شتەکە دەزانم سەبارەت بەخۆمە گووتی دەی واز لەوە بێنە ئیتر نهێنیە گووتی باشە پرسیاری بکەم گووتم فەرموو بڵێ گوتی ئەگەر ڕۆژێ کەسێک هات گووتی تۆم زۆر خۆشدەوێیت ئامادەم لەپێناوت هەموو شتێ بکەم هەر چیت وویست بۆت بکەم تۆ چی پێ دەڵێیت ڕەتی دەکەیەوە یان قبوڵی دەکەی گووتم ئەگەر قەدەر وابێت کەسێکی وا منی بەڕاستگۆی و پاکی خۆشبووێت ئەی بۆ نا منیش بەهەموو بوونمە لەگەڵی ئەبم و خۆشمدەوێیت لەوانەشە ئاشقیشیبم بەڵام ئەو شتە زۆر لەمن دوورە برواناکەم شتێکی وا ڕووبدات لەژیانم گوتی بۆ بڕوانەکەی ئەگەر ڕوویدا گووتم من ترسنۆکم زۆر لەدڵشکان و ئەو شتانە دەترسم جگە لەوەش من دایکم و باوکم مردوون دلی من بۆ ئەو شتانە زووە کە ڕووبدات من کەسێکم دەوێت ببێتە هەموو کەسم بۆ یەک دەقەش بێت دڵتەنگم نەکات چونکە دڵی من بەرگەی ئەو شتانە ناگرێت گووتی ڕاستە بەڵام لەوانەیە ئەو شتانەی تۆ دەتەوێ لە داهاتوو کەسێ هەموویت بۆ بکات بۆیە لەئێستاوە ڕەشبین مەبە گووتم باشە ئەی تۆ چۆنە تا ئێستا هیچ خۆشەویستت نیە ئەی دایک و باوکت خێزانەکەت گووتی ئێمە کۆمپانیامان هەیە دایکم و باوکیشم پێکەوە ئیش دەکەن یەک برای بچوکیشم هەیە تەمەنی 12 ساڵە بۆ خۆشەویستیش حەزم بەکچێکی سادەیە تەنیا سادە بێت گووتم خوا بەدڵێ تۆبدات گووتی خوا بەدڵمی داوە بەڵام منیش وەک تۆ ترسنۆکم ئەترسم لەوەی کە بەهۆی منەوە دڵی بشکێت چونکە ئەو زۆر بەنازە زوو ئەگری گووتم بەراستتە ئەو خۆشبەختە کێیە کە تۆ واخۆشت دەوێت گووتی بەپێی تێپەڕینی کات دەزانی گووتم باشە لەناودڵی خۆما گووتم دەبێ کێی بێت ئەو کەسە کە محمد خۆشی دەوێت زۆر بیرم ئەکردەوە بەڵام کەسی وانەبوو کە محمد
هۆگری ببێت و بەو شێوەیە خۆشی بووێت هەموو ڕۆژ چاوەڕوانم دەکرد کە محمد پێم بڵی ئەو کەسە کێیە هەمووکات لەخۆم دەپرسی ئەگەر هەر چ کەسێک بێت بەمن چی هەر لەخۆمەوە پێم ناخۆش بوو واهەستم ئەکرد محمدم خۆشدەوێیت زۆر جار دەچومە خایاڵەوە ئاگام لەخۆم نەدەما پوورم هەستی کردبوو شەوێکیان زۆر دوور ڕۆیشتبووم خەیاڵم هەر لای محمد بوو دەبێ ئەو کەسە کێ بێ پوورم یەک پەرداغ ئاوی پێداکردم گوتی وەرەوە بۆ وا کەوتیوتە خەیاڵەوە گوتم ناسکە ئەوە چیت کرد ئێ قابیلە بیرلەچی بکەمەوە خەیاڵم لای وانەکان بوو گووتی نا دەتەوێ باوەڕ بەو شتە بکەم هەر ئێستا پێم دەڵێ چی بووە لەکەیەوە فیربوویتە شتم لێ ئەشاریتەوە گوتم دەوامکە هیچ نیە ئەگەر شتێک هەبا چون پێم نەدەگوتی لەتۆم ئەشاردوە بەزور خۆ ڕزگارکرد نەمدەویست کەس بەوە بزانێت جگە لەوەش محمدیش کەسێک هەبوو لەژیانی بۆیە بڕیرمدا لێی دووربکەومەوە چونکە خۆشەویستی یەک لایەنە زۆر بەئازارە.

چاوە روانی بە شە کانی تری بن...
چیروکی ... ئامیز ...

بــــــــەشــــــــی شـــەشـــەم.....

وەک پێشتر نەبووم لەگەڵ محمد زۆربەکەمی قسەم لەگەڵ دەکرد ئەو هیچ ئەوەی پێشخۆش نەبوو زۆر بەباشی هەستی کردبوو کەلێی دوور دەکەمەوە دوو ڕۆژ محمد نەهاتە کۆلێژ زۆرخەمی ئەوم بوو دڵم بۆی تەنگ ببوو پوری گوتی بۆ تەلەفۆنی بۆ ناکەی منیش تەلەفۆنم کرد هەڵینەگرت بەیانیەکەی چومە کۆلێژ لە هاوڕێیەکی پرسیاری نەهاتنی محمدم کرد گووتی کە زۆر نەخۆشە بۆیە نەهاتووە منیش ناونیشانی ماڵییانم وەرگرت نەچوومە محازەرەوە چومە ماڵیان زۆر خۆش و گەورە بوو وەک کۆشک بوو ئۆتۆمبێلەکەی ئەوم بینی لەدەرگامدا خزمەتکارەکەیان هات و دەرگای کردوە گوتی کێت گوتم هاوڕێی محمدم ئەو نەخۆشە هاتووم بیبینم گوتی فەرموو بەڕێز محمد لەژوورەکەی خۆیەتی لەقاتی سەرەوەیە خێزانەکەی لەماڵ نەبوون ژوورەکەی ئەوی نیشاندام چەند جارێک لەدەرگامدا هیچ وەڵامی نەدا منیش چومە ژورەوە بینیم خەوتوە بۆیە چاوەڕێم کرد تا هەڵسێت دیاربوو کەزۆر نەخۆش بوو لەژوورەکەی کتێبخانەیەکی جوانی لێ بوو منیش کتێبێکم هەڵگرت خوێندمە هەر هیچ نەبێ کەمێ کاتی پێبڕوێنم تا محمد هەڵدەستێ قسەی لەگەڵ بکەم دوو کاتژمێر ڕۆیشت محمد هەر هەڵنەستا بۆیە وویستم بڕۆم پێم بەر مێزەکە کەوت پەرداغێکی لەسەر بوو کەوت و شکا محمد بەو دەنگە هەڵسا کە منی بینی سەریسوڕما گوتی ئامێز ئەوە تۆی لەکەیەوە لێرەی هاتی ئەی بۆ منت بانگ نەکرد هەڵسم گوتم خەمی تۆم بوو پرسیم گوتیان کەنەخۆشی بۆیە هاتم کەهاتیشم خەوتبووی نەموویست هەڵتسێنم و دوو کاتژمێر دەبێ چاوەرێم کتێبم خوێندەوە وویستم بڕۆم کەچی پەرداغێکم شکاند ببوورە تۆش هەڵسای گوتی نا ئەوە چی دەڵێ بیری تۆم کردبوو تەلەفۆنت بۆم کردبوو تاقەتم نەبوو مۆبایلەکە لەشەحن دابنێم بێشەحن بوو کەسەیرم کرد کات درەنگ بوو ببورە گۆتم باشە ئێستا چۆنی هەست بەباشی دەکەی گوتی بەڵێ سوپاست دەکەم ئێستا باشترم چومە لای دکتۆر دەرمانم وەرگرتوە زۆر باشترم گووتم باشە من دەڕۆم تۆش ئاگاداری خۆتبە گوی بۆکوێی هێشتا زووە گووتم سەردانی نەخۆش دەبێ کەم بێت گوتی دە کەمێکیتریش بمێنەوە چەند ڕۆژە نەمبینیوی دەزانم لەبەر منیش نەچویتە پۆلەوە گوتم بەڵێ خەمم بوو بۆیە نەمتوانی بچم گوتی ئەگەر وایە بۆ تەنیام ئەکەی ئەو ماوەیە خۆت لەمن دووردەکەیەوە بۆچی وادەکەی هیچی هەڵەم کردووە گوتم نا ئاوا باشترە بۆ هەردووکمان گوتی بۆچی باشترە گوتم تۆ خۆشەویستی خۆت هەیە حەز ناکەم ئەو بەهەڵە تێبگات بۆیە واباشترە گوتی ئەوە چی دەڵێ تۆ هەتا ئیستا بینیوتە من لەگەڵ کچێکبم گوتم نا بەس خۆت ئەوە شەوە گوتت کە کەسێک هەیە گوتی بەڵێ هەیە وە زۆریشم خۆشدەوێ هەموو شتێکی منە گووتم باشە خۆت نەخۆشی پێویستت بە پشوە بۆیە من دەڕۆم من محمدم زۆر خۆشدویست کە ئەو قسانەی دەکرد بەزۆر خۆم گرتبوو کە قسە نەکەم و نەگریم گوتی کوا سەیری چاوکانم بکە چاوەکانت لامەدە گوتم هیچترم نیە بۆخۆت پشووبدە خوات لەگەل نەمهێشت قسە بکات ئەگار کردبای هەموو شتێکم پێدەگوت نەم دەویست ئەو شتە بزانێت بەهۆی منەوە نیوانی لەگەڵ ئەو کەسە تێک بچێت چومە ماڵەوە هیچم بەپورم نەگوت ئەو پرسی کە تەلەفۆنم بۆ محمد کردووە گوتم نا لە هاوڕێیەکی پرسیم گوتی کە نەخۆشە گووتی باشە شەو خەوم لێ نەدەکەوت چوومە خەت محمدیش لەخەت بوو نامەی نارد گوتی تکایە مەڕۆ قسەم هەیە پێت بڵێم گوتم بەڵێ فەرموو گوتی نەتهێشت قسە بکەم زوو ڕۆیشتی ئەگەر ئێستا دەخەوی قسە ناکەم بەڵام بەیانی دەبێت یەکتر ببینین شتێکی گرینگ هەیە دەمەوێت پێت بڵێم باشە گوتم ئەگەر وا گرینگە ئێستا بیڵی خەوم نایەت جارێ فەرموو بڵێ ئەو شتە چیە کە دەتەوێ بیڵێیت

بــــــــــەشــــــــــی حــــــەوتـــــەم.......

گوتی ئامێز ئەو شەوە دەموویست کەپێت بڵێم کەتۆم خۆشدەوێ بەڵام ئەو کات نەمتوانی بیڵێم ئەمڕۆ هەر ڕێگات نەدا قسە بکەم بڕوام پێبکە من زۆر دەمێکە خۆشم دەوێت ئەگەر بتەوێت بۆت ئەسەلمێنم گوتم چی ئەو کەسە منم گووتی تکایە بابەیانی یەکتر ببینین ئاوا نابێت دەمەوێت زیاتر قسەت لەگەڵ بکەم چونکە هەندێ شت هەن وا باس ناکرێن ‌گوتم باشە شەو خەوم لێنەکەوت چاوەڕێی بەیانیم دەکرد چوومە کوڵێژ محمد گووتی با قسە بکەین نەچوینە پۆلەوە چوینە کافتریا گووتی تکایە گوێم لێبگرە تا کۆتای گوتی هەر لەو کاتەی کە یەکەمجار تۆم بینی تۆم خۆشویستوە بەڵام نەمتوانیوە پێت بڵێم چاوەڕێی کاتی گونجاوم دەکرد پێت بڵێم ئەگەر رازی بیت من نامەوێت درێژەی پێ بدەین هاوسەرگیری بکەین تکایە باش بیربکەوە دەزانم بێ باوک و دایک گەورە بوی شتەکان بۆتۆ زەحمەتن بڕوام پێبکە تەنیا تۆم دەوێ دەمەوێی پێکەوە بژین دڵمان خۆشبێت گوتی ئەگەر ڕازی بی بەخێزانەکەم دەڵێم وە پێکەوە بە پورێش دەڵێن تۆ ڕازی منیش محمدم زۆر خۆشدەویست نەمتوانی ئیتر قسەکان لەدڵم بشارمەوە منیش پێم گوت کە ئەوم خۆشدەوێ قبوڵمە هەردووکمان زۆر دلخۆشبووین پێکەوە مانگێک تێپەڕی بەسەر خۆشەویستی ئێمە محمد گوتی من بەخێزانەکەم دەڵێم دوایش تۆ بەپورێ بڵێ گوتم باشە شەو
چاوەڕێی هەواڵی محمد بووم چومە خەت نامەمم بۆ نارد هیچ جوابی نەبوو کەمێ ترس کەوتە ناودڵم دەبێ خێزانەکەی ڕازیببن پاش سەعاتێک وەڵامیدامەوە گوتی هەواڵی خۆش و ناخۆش هەیە گووتی دەی بڵێ چیە بازیاتر نیگەران نەبم گوتی بەخێزانەکەمم گووت باوکم رازیە بەڵام دایکم ڕازی نیە جارێ گوتم بۆ ڕازی نیە گوتی خەمت نەبێ بیر لەو شتانە مەکەوە من ڕازی ئەکەم بەس پێویستە کەمێ چاوەڕێ بکەین گوتم باشە چاوەڕێ ئەکەم بەس دەبێ بەپوورە ناسکە بڵێم ناتوانم شتێکی وای لێبشارمەوە گووتی باشە بەس تا دایکم رازی دەبێ پێی مەڵێ دەمەوێت تەواو دڵنیابم لە هەموو شتێک گوتم ناتوانم زۆر ئەو شتە بهێڵمەوە بەنهێنی گوتی باشە گیانەکەم بەقسەی تۆ دەبێ بێ خەمبە گوتم باشە گووتی بەیانی چی ئەکەی دەچیە دەوام گووتم بەڵێ گوتی دەی ئاگاداری خۆتبە ئامێزەکەم باشترینی من گووتم تۆش گیان ئاگاداری خۆتبە بەیانی چوومە ئیش لەسەر ڕۆیشتن بووم دایکی محمد هات کە هاتە ژورەوە زانیم ئەوە چونکە محمد ڕسمی خێزانەکی پیشاندابووم گووتی ئامێز لێرە ئیش دەکات گووتم فەرموو من ئامێزم تۆ دایکی محمدی گووتی کەوایە تۆ ئەو کچە هەتیووە بێ دایک و باوکەی کە بەدەوری کورەکەم دەخولێیتەوە گوتم تۆ بەهەڵە تێگەشتی من بەدەوری کوڕی تۆ ناخولێمەوە من و محمد یەکترمان خۆشدوێت دەمانەوێت هاوسەرگیری بکەین بەڕازیبوونی هەمووان وە من ڕاستە دایک و باوکم نەماوە بەڵام ئەوە ئەوەناگەینیت بەو شێوەیە قسە بکەی خاتونی بەڕێز قسەکانی زۆر ناخۆش بوون بۆم گوتی هەرگیز ناهێڵم کچیکی بێ دایک و باوک ببێتە هاوسەری کوڕی من ئەو خەون و خەیاڵە لە مێشکتا دەربێنە ئەگەر بەسەر لاشەی منا بڕۆن ئەوکاتە هاوسەرگیری بکەن کۆتا جارت بێت قسە لەگەل کوڕی منا بکەی لێ دووربکەوە ڕۆیشت لەکاتی رۆیشتنیش هەر قسەی دەکرد دەیگوت سەیری کچی هەتیوو بکە هاتوە بەو مێشکەی لەگەڵ کوڕی منا بێت مناڵ کە دایک و باوکی نەبێ هەروا دەردەچێ .......
ژن نیوه‌ شه‌و له‌ خه‌و راپه‌ڕی و سه‌یری كرد پیاوه‌كه‌ی له‌ جێگاكه‌ی نه‌بوو بۆیه‌ هه‌ستایه‌وه‌ و رۆیشته‌ چێشتخانه‌كه‌وه‌ و سه‌یری كرد پیاوه‌كه‌ی به‌ كزی و ماتی دانیشتووه‌ و واقی به‌ دیواره‌كه‌یا وڕ ماوه‌ و له‌ بیرێكی قووڵ دایه‌ و فرمێسكه‌كانی ئه‌سڕی و كوپێك قاوه‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو و ده‌یخوارده‌وه‌...
‌‎لێی پرسی: چی بووه‌ ئازیزم؟ به‌م نیوه‌ شه‌وه‌ بۆ لێره‌ دانیشتوویت؟i
‌‎پیاوه‌كه‌ش نیگای له‌ سه‌ر دیواره‌كه‌ لا برد و سه‌یرێكی كرد و ووتی: هیچ ته‌نیا بیری ئه‌و رۆژانه‌م ئه‌كه‌وێته‌وه‌، بیست ساڵ له‌مه‌و پێش كه‌ تازه‌ یه‌كتریمان بینیبوو، له‌ بیرته‌؟
‌‎ژنه‌كه‌ش كه‌ كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌ چاوه‌كانی پڕ بوو له‌ فرمێسك و ووتی:
‌‎به‌ڵی َله‌ بیرمه‌...
‌‎پیاوه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو: له‌ بیرته‌ كه‌ باوكت كه‌ وامانده‌زانی رۆیشتووه‌ بۆ سه‌فه‌ر هاته‌ ژووره‌وه‌ و له‌ قافا گرتینی؟
‌‎ژنه‌كه‌ كه‌ ده‌یویست له‌ لای مێرده‌كه‌ی له‌ سه‌ر كورسیه‌ك دانیشێت ووتی: به‌ڵێ‌ له‌ بیرمه‌، وا ده‌زانم دوێنێ‌ بوو...
‌‎پیاوه‌كه‌ ووتی: له‌ بیرته‌ باوكت رووی تفه‌نگه‌كه‌ی كرده‌ من و ووتی:یان له‌ گه‌ڵ كچه‌كه‌م زه‌واج ئه‌كه‌یت یان بیست ساڵ ئه‌تخه‌مه‌ سجنه‌وه‌؟
‌‎ژنه‌كه‌ ووتی: به‌ڵێ‌ ئازیزم...ئه‌ویشم له‌ بیره‌ و سه‌عاتێك دواتر منیان لێ‌ ماره‌ كردی...!!!
‌‎پیاوه‌كه‌ نه‌یتوانی پێش به‌ گریانه‌كه‌ی بگرێت و ووتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وكات بڕۆیشتمایه‌ته‌ سجنه‌وه‌ ئێستا ئازاد ده‌بووم...
..بــــەشــــــــی هـــەشــــــــتــەم و کـــــــــۆتــــــــایــــی
لەژیانمدا هەرگیز ئەوەندە هەستم بەبێ دایک و باوکی نەکردووە و فرمسێک لەچاوەکانم نەدەوەستا ڕۆیشتمە شارۆچکەکە سەر گۆڕی دایک و باوکم زۆر گریام قسەم بۆیان دەکرد ئەگام لە هیچ شتێک نەمابوو زۆر دڵمشکابوو قسەکانی لەگوێما دەنگی ئەدایەوە پوورم چووبووە ماڵ کە نەگەڕابوومەوە نیگەرانن ببوو چەند تەلەفۆن و نامەی ناردبوو وەڵامم نەدابوو چوبوە ناو فیسبوکی من ڕەمزەکەی دەزانی چاتەکانی من و محمدی هەموو خوێندبووە زۆر بەو شتە تێک چووبوو وەیزانی کەلەگەڵ محمدم بۆیە نەگەڕابوومەوە بۆ ئەوەی قسەم لەگەڵ بکات چوبوە ئەو شوێنەی ئیشی لێ دەکەم پرسیاری منی کردبوو گوتیان ئافرەتێک هات زۆر قسەی پێگوت ئەویش ڕۆیشت پورم وەک شێتی لێهاتبوو زۆر دەترسا کەمن شتێکم بەسەرخۆم بهێنم پوورم تەلەفۆنی بۆ محمد کردبوو زۆر قسەی پێگوتبوو ئەگەر ئامێز یەک پەنجەی ئازاری پێگەیشتبێت لێت خۆشنابم محمدیش زۆر نیگەران بوو نەیزانی بوو دایکی هاتوەتە لای من قسەی پێم گوتوە چوبووە لای دایکی لەگەڵ دایکی کردبوویە شەر ئەویش زۆر تەلەفۆنی کردبوو بەڵام من ئاگاداری هیچ نەبووم مۆبایلەکەم قەپاتکردبوو محمد چوە لای پورم بزانێت چیم بەسەر هاتووە بەڵام هێشتا نەچوبومەوە پوورم زۆر گریا بوو محمد گوتی لەوانەیە چوبێتە لای دایک و باوکی پوورم تەلەفۆنی بۆ یەکێ لە هاوڕێ باوکم کردبوو ئەو گوتبووی کەلەوێم محمد و پوورم هاتن پوورم هات شەقێکی لێدام گووتی بۆ واتکرد بۆ نەهاتیە لای من هەموو تەمەنم لەپەروەردەکردن و گەرەکردنی تۆ دانا بوومە هەموو کەست بۆ بەوشێوەیە بێ ئەوەی هیچم پێ بڵی هاتیە ئێرە گوتم بمبوورە پورێ یەکمجارە بەو شێوەیە هەست بەبێ دایک و باوکی بکەم پوورم گووی ئاحر بۆ وام لێدەکەی ئامێز ئەگەر شتێکت بەسەرهاتبا چیم بکردبا متمد گووتی زۆر داوای لێبووردنم هەیە هەڵەکەی هی دایکی منە ئامێز بمبوورە تکایە ئیتر مەگری قسەم لەگەل محمد نەکرد ئەویش چاوەکانی پڕ گریان بوون بۆمن دەیزانی کە چەند دڵم شکاوە بەو قسانەی دایکی چوینە ماڵەوە پوورم لێم توڕەبوو قسەی لەگەڵم نەدەکرد ئۆتۆمبێلەکەشی لێوەرگرتمەوە گوتی لەمەبەدوا خۆم دەتبەمە هەر شوێنێ بتەوێ بێ پرسی منیش قسە لەگەڵ محمد ناکەی بۆی نیە بێتە لات گوتم باشە بەس بۆ ئەوی کەمێ ساردبێتەوە هەفتەیەک تێپەڕی لەگەڵ محمد قسەم نەکرد ئەویش هیچی نەدەگوت دەیزانی کە دڵم شکاوە لەگەڵ دایکی چوبونە لای پورم دایکی داوای لێبووردنی کرد لەپوورم وە محمد بە پوورمی گوتبوو کە ئەگەر ڕازی بێت پێکەوە هاوسەرگیری بکەین پورم گوتبوی ئەگەر بەبچوکترین ووشەش ئەو جارە کچی من ئازار بدەن زۆر خراپ دەبێت محمد گوتی بێخەمبە باوەڕت پێم هەبێ پوورێ ئیتر بۆ یەک دەقەش دڵتەنگ نابێت دایکی محمد هاتە لای منیش داوای لێبوورنی لێم کرد منیش لێخۆشبووم محمد زۆر دڵخۆش بوو بەوە ئاهانگی مارەکردنمان کرد دایکی شوێنێکی بۆ کردینەوە هەتا لەئیشیش پێکەوە بین لێک دوور نەبین وە دوای تەواوکردنی خوێندن ئاهەنگی گواستنەوە بکەین محمد گوتی دڵخۆشترین کەس منم لەگەڵ جوانترین و باشترین کەسی دونیام گووتم منیش هەروا زۆرم خۆشدەوێ باشترینی من محمدەکەم............کـــــــــــــۆتــــــایــــــی
چیرۆکی

دوجار غیانەتی لێ کردم 


بەشی یەکەم

دووجار خیانەتی لی کرد جاریک لەسەرجیگا ئەویتر لسەر لاشەکەی ..
کاتیک مرۆڤ ام چیرۆکە اخۆینتەۆا مرۆڤ نابینی تیادا بەڵکۆ ئاژەڵ لسەر شیوەی مرۆڤ
دووجا خیانەتی لیکرد جاریکیان لسەر جیگای خەوتن کە لەپاڵ مێردەکەوا کەسێکێ تری ئەهینایە سەر جیگای میردەکەی ئەو میردەی بە دڵ و بە گیان خۆشی دەویست ئەوی تریان بۆ جیبەجی کردنی بەشی دووەم لە شانۆگەریەکە دۆستەکەی بەکارهینا بۆ کۆشتنی میردەکەی ،میردەکەی لە ماڵەوا بوو پەرداخیک شەربەتی ژەهراوی بۆتیکرد بێ هۆشی کرد لە باشان بانگی دۆستەکەی کرد خستینانە ناوئۆتۆمبیلەکەیەو لەقەراخ بایتەختی میسر قاهیرە فریانداو دۆستەکەی لە بەرچاوی بە چەقۆ لەشی هەموو وەکو پەرۆیەکی دراو لی کرد ،لەپابان لسەر لاشەی میردەکەی دستی خستە ناو دستی ئەوەی خودا بیێ ناخۆشە کردیان .
بۆ ماوەی سێ ساڵە سەعید زەواجی لەگەڵ یەکیک لە هاوسیکانی کرد ئەویش ناوی نەجاتبوو ،پاش چیرۆکیکی خۆشەویستی دریژ کە لەنیوان نەجات و سەعیدا روویدا ،زۆر بەبەختەوەری ژیانیان بەسەر ئەبرد ئەم ژیانە پڕ لە بەختیارییە هیچی کم نەبوو ئەوە نەبێ مندالیان نابوو،هەر بۆیە سەعید سەرچاوەی بیتاقەتی ئەوە بوو کە ئەو هۆکارە بۆ نەبووونی منداڵ،بۆیە لبەر ئەمە سەعید زۆر بایەخی بە نەجات ئەدا ،هەندیک کات زیادەرەوی ئەکرد لە بایەخدان و ئەیویست ئەوەی بۆ قەرەبوو بکاتەوە کە دایک نییە،نەجات گۆی نەدایە ئەوەی کە بۆتەقوربانی قوربانی لە پیناو بەردەوام بوونی ژیانی هاوسەریان ،رووناکی ماڵی هاوسەریان هەمیشە گەشاوە بوو ،سەعید هەمیشە هەۆلی ئەدا بۆ ئەوەی دل خۆشی بکات
@chyrok
سەعید لە یەکیک لە کارگەکانەی دروست کردنی جل و بەرگ کاری دەکرد ،لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبیلکی تاکسی کری بوو بۆ ئەوەی زیاتر کار بکات و،تا بتوانیت زاڵ بێ بسەر سەختی ژیان دا ،تا وای لیهات تەواوی ڕۆژی خۆی لە نیوان کاگەو شۆفیریدا ئەبردە سەر ،لە بەرامبەردا لە جیاتی ئەوەی ژنەکەی دەست خۆشی لی بکات و کەمیک لە ئازارەکانی کەم بکاتەوا کەچی بە پیچەوانەوا بیتاقەتی زیاتر ئەبەخشی بە میردەکەی ،بەم شیوەیە هەموو روناکیەک لەو ماڵەدا کۆژایەوا ،مامەڵەی نەجات تەواو بی بایەخ بوو ،لەم نیوانەدا کەسیک دەرکەوت ئەویش سەفوەت بوو.
چیرۆکی

دوجار غیانەتی لی کرد


بەشی دووەم

سەفوەت هاوسیان بوو ،لە یەکیک لە دولەتە عەربیەکان کاری ئەکرد پاش ئەوەی گریبەستەکەی تەواو بوو هاتەوا.
سەفوەت لە بینایەکی برامبەر ماڵی سەعید بوو هەموو ڕۆژیک لە باڵکۆنەکە دەهاتە دەرەوە بە تۆندی تەماشای یەکتریان ئەکرد هەتا هیواش هیواش پیکەنین لە نیوانیاندا دەستی پی کرد ،نەجات بێ هیچ بەرگیرەیک خۆی دایە دستەوا سەفوەتیش هەموو ڕۆژیک دەچوا مالیان سەردانی ئەکرد ،نەجات بیشنیاریکی کرد،ئەوەیش ئەوە بوو خۆی بکاتە برادەری میردەکەی و ڕۆزانە بیت سەردانی مالیان بکات ،نەجات هەموو ڕۆژێ بیش ئەوەی میردەکەی بیتەۆا خواردنی پڕ لە ژەهری بۆ ئامادە ئەکرد بۆ ئەوەی هەموو شتیک ئامادە بێ بۆ هەموو ئەو شتانەی کە خوا بێی ناخۆشە.
سەعید رۆژ لە دوای ڕۆژ گومانی بۆ دروست ئەبوو لەوەی سەفوەتی هاوسێیان زۆر رووی ئەکردە ماڵیان نەجاتی خیزانی زۆر بە گەرمی پیشوازی لی ئەکرد و بایەخی پێ ئەدا ،ئەم هەموو گومانە بوو بە واقیع بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر ،بە تایبەتی کاتیک هەندیک لە
@chyrok
هاوسیکانی باسیان لە پەیوەندی نەجات و سەفوەت ئەکرد،کاتیک سعید روو بە رووی نەجات بووەوە ئەم راستیانەی پێ راگەیاند نەجات وەک ئاگر بلیسەی دا بە روویدا و هەرەشەی ئەوەی لە سعید کرد کە ماڵەوا بەجێ ئەهیلیت سەعید وتی : پەلە مەکە تۆ ناچیتە دەرەوا هەتا وەرەقەی تەلاقەکەشت ڵەگەڵ خۆت نەبەی و ئەبیت ئابرووشت لە بەرچاوی خەڵکی بەرم ئینجا برۆ.کاتیک نەجات هەستی بەوە کرد کە میردەکەی بە تەمای تەڵاق دانیتی راستەوخۆ چووا لای سەفوەت و هەموو شتیکی تیگەیاند وتی : بیش ئەوەی سەعید کاریکی لەم جۆرە بکات و حەیامان بەریت ئەبیت تۆ شتیک بکەیت ؟سەفوەت هەمیشە بیری لەوە ئەکردەوا چۆن پلانیک دا بڕیژێ بۆ لەناو بردنی سەعید .نەجات و سەفوەت شەویکیان دانا بۆ جی بەجێ کردنی ئەم کارە.
لە یەکیک لەو شەوانەی کە لەسەری ریککەوتبوون ،هەر وەکو شەوانی تر سەفوەت دابەزییە خوارەوا چووە قاوەخانەکەی نزیک ماڵیان بە ئەنقەست ویستی ئەم شەو خەڵکی گەرەک بیبینن،لە پاشان چوەوە شوقەکەی خۆی ،هەروەها بیێ وتن کە دەخەویت هەتا بەیانی .

چاوەریی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

دوجار غیانەتی لی کردم


بەشی  کۆتایی

لە کاتیکدا جمووجۆلی خەڵکی نەما ئەو گەرکە هەمووی بێ دنگ بوو سەفوەت راستەوخۆ رووی کردە ماڵی نەجات لەوێ ئەو هەموو شتیکی ئامادە کردبوو ،میردەکەی دەرمانخوارد کردبوو سەفوەتیش فریدایە ناو ئۆتۆمبیلکەی و لە شۆینیکی چۆلدا لە قاهیرە کەوتە گیانی بە چەقۆ و هاتەوا بۆ لای دۆستەکەی لەسەرهەمان جیگای میردەکەی کاری فاحیشەیان کرد .
سەر لەبەیانی خیرا نەجات خۆی گەیاندە پۆلیس ۆ ئاگاداری کردنەوا کە میردەکەی ئیوارە لەگەڵ مەغریبدا بۆ کاری تکسی کردن چۆتە دەرەوە،بەڵام نەهاتۆتەوا ئەوانیش نوسراوی خۆیان نوسیەوە سەبارەت بەم رووداوە ،پیاوانی ئاسایش تەرمی میردی نەجاتیان دۆزیەوا بە کۆژراوی ،لە کاتیکدا بۆنی کردبوو ،بەلام تونرا بەنجە دەستی ژنەکەی لەگەڵ پەنجە وەرگراوەکاندا یەکین ،کاتیک نەجاتیان بردە سەر تەرمەکەی بۆ ناسینەوەی کە بینی خۆیەتی دەستی کردە نواندن لە خۆدان و گریان،بەلام پاش چی لەدوای تەواوبوونی هەموو شتیک.
@chyrok

پاش لیکۆلینەوەیکی زۆر دەرکەوت کە سەفوەت ۆ نەجات هەردووکیان سەعیدیان کۆشتووە،هەر چەندە کاتیک نەجات روو بەرووی سەفوەت بووەوە لەناو دادگا نەجات دانی بەوەنا کە سەفوەت سعیدی کۆشتووە،بەلام سەفوەت پڕ بەدەمی هاواری کرد کەر ...کەر ...پاش ماوەیەک هەموویان بەتەواوەتی دانیان بەهەموو تاوانەکانیان نا لەبەردەم بەریوبەری ئیدارەی گشتی لیکۆلینەوا راستەوخۆ هەردووکیان ڕەوانەی گرتووخانە کران و ئیتر پەشیمانی داد نادات و تەواو.

کۆتایی
Live stream started
2024/09/28 17:16:21
Back to Top
HTML Embed Code: