Telegram Web Link
بـــــــــــەشــــی کـــــــۆتـــــــایـی
....براکەم کە پشتو پەنام بوو کەزۆرم خۆش دەویست لەدەستمدا بیری ئەوساتانە دەکەم کەلەگەڵ ئەودا بەسەرم بردووە کەوە سەڕمان لەگەڵ منداڵانی تر دەکرد و خۆمان حەشار دەدا ، بیری ئەو کاتانە دەکەم کە منداڵێکی هارو هاج بووم بۆ باوکم بەدەم فرمێسکەوە خەو لێکەت سەرینەکەم لەگەڵ فرمێسک نغرۆ ببوو کەبەیانی هات لەخەو هەلسام کەچاوم کردەو هەر ئەو خەو بەئاگاتنەوەی منداڵێم نەبوو کەوا ماڵەکەم هەموو پڕ لەدەنگە دەنگ و حەجوولی دەکرد و هەمووانم هەراسان دەکرد بەڵام ئێستا هیچ وەک جاران نیە زەنگ لێدەدرێ درگایە کچە جوانەکە بوو ئەوەی دکتۆریم هاتبوو پیرۆزباییم لێ بکا بەڵام زۆر بەدڵ تووندی جوابم داوە زۆرێ لێکردم تەنها بۆ ڕۆژێک بڕۆینەوە شوێنی بوونمان بەناچاری و بەبێ دڵێکێ بەجەستەوە چوومەوە یەکەم جارم بوو بچمەوە لەدوای جەنگ دەستم دەلەرزی چاوم گۆمی گریان بوو زۆر لەتاریکیەوە ئەژیام و گۆشەگیرو بەترس بووم گەیشتمەوە وێ هەناسەیەکی قووڵ بەقوڵایی گەروومدا هاتە دەرێ منداڵەکانی ئەوێ دەهاتن و دەچوون و یاریان دەکرد شار ئاوەدان کرابۆوە حەزم کرد بچم بۆ ماڵە کۆنەکەمان چوومە بەردەم ماڵ بینم پارچە زەویەکەو بێ خاوەنە یادگاریەکان لەبەر چاوم وەکوو شریتێکێ خێرا هەمووی لێدەدرانەوە کۆتا دیمەنیش جێهێشتنی تەرمی کەسو کارم بوو دواتر گەڕاینەوە ماڵ ئەو شەوی لەخەمو خەیاڵ و فرمێسکدا خەو نەچووە چاوانم بەڵام ئەوکچەی هۆگری ببووم دەستی گرتمو سەرم بە باوەشی گرمی کرد لەگەڵ باوەشی ئەو وا هەستم دەکرد کەوا ژیانم لەگەڵ ئەودا ترووسکەیەکێ لێ دێتە ژوورێ لەباوەشی ئەودا بۆ ساتێ چاوەکانم داخست بەئارامی ئارامیەک کەوا ڕوح و مێشکی ئارام و چالاک کردەوە بەسۆزی ئەو و خۆشەویستی ئەو توانیم لەتاریکایی ژیانم وردە وردە قاجەکانم بێنمە دەرەوە داوای هاوسەرگیریم لێکرد بەقوڵایی دڵیەوە وتی ئامادەم ببمە هاوخەمی ژیانتو هاوسەری تۆ ئیتر بەچێژەوە ساتەکانم لەگەڵیدا بەڕێ کرد  بووێنە هاوسەری یەکترو خەمەکانم لەگەڵ ئەودا تێپەڕی سۆزو خۆشەویستی ئەو توانی وام لێکا بیر لەداهاتووم کەمەوە
تەنها سۆزی ئافرەتێک و باشی ئەو بۆم وای کرد ژیانم بگۆڕم
تێگەیشتم لەوەی خەم تەنها مردنێکی بەئازارو پڕ لەچاوەڕوانیە ....
من وەک ئەو کەسەی ئەو چێڕۆکەم نووسی تەنها دەمەوێ گۆشەگیر نەبن ترسەکانتان لەدڵتان دەرکەن خۆزگەو ئاواتەکانتان پشت گوێ مەخەن تەنیا داهتوومان لەپێشە ڕابردوو تێپەڕێ سوپاس بو تەرخانکردنی کاتتان بۆچێڕۆکەکەم

کۆتایی👍
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
😔🥺سه‌ده‌قه‌ بکه‌و خێردێتە‌وە ڕێگات
چیرۆکی

سناء



بـەشی یەکەم

سناء کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵان لە یەکێ لە لادێکانی سودان نیشتەجێیە لە خێزانێکی هەژارە خاوەنی ٦ برایە خۆشی تاقانەیە سەرقاڵی خوێندنە لە یەکێ لە گوندەکانی دراوسێیان ولە بەشی ناوخۆی خوێندنگەکە ئەمێنێتەوە تاکە خەمیشی تەواوکردنی خوێندنەکەیەتی چونکە کچێکی زیرەکە ، بەڵام نازانێ کە کەسێک واخەریکی خوازبێنیکردنیەتی پیاوێکی دەوڵەمەن کە چل ساڵ لە سناء گەورترە چەن جار داوای ئەکات بەڵام ئەو ڕازی نابێت ئەڵێت مردن باشترە بۆ من ووەک شووکردن بەم پیاوە هەرچەنە فشارێکی زۆری ماڵەوەی لەسەر ئەبێت سەرەڕای ئەوەی کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتای ساڵبوو بەڵام سەرەڕای توانی نمرەیەکی باش بەدەس بێنێ کە ۷۰ لە سەد بوو ، لەکۆتایا لە بەشی پەروەردە لە زانکۆی جۆبا وەرزی یەکەمیشی بە سەرکەوتوی بڕی ،لە کۆتایا سناء ڕازی بوو شوبکات وە لە دوای ساڵێک لە دەزگیرانی سناء لەگەڵ مێردەکەی بەرەو خەرتوم بەڕێکەوتن بۆ بەسەر بردنی مانگی هەنگوینی یان باشترە بڵێم مانگی ژەهری مار لە تەواوی ئەو مانگەیانەی هێشت بەهیچ جۆرێک لێی نزیک بێتەوە هەمیشە داوای جیابوونەوەی ئەکرد مێردەکەشی
@chyrok
بەناجاری هێنایەوە بۆ گوندەکەیان مێردەکەشی سینای بردەوە ماڵی باوکی ئەمجارە بۆ ماوەیمانگێک بە تۆراوی لە ماڵی باوکی مایەوە بەڵام بەزۆر لەلایان خێزانەکەیەوە نێرایەوە ماڵی مێردەکەی لە قەراغ دەریابوو لە شاری خەرتوم بۆ چەرمانگ لەوێ مایەوە بەڵام هەمیشە داوای جیابوونەوەی ئەکرد مێرده کەی لە ڕادە بەدەر دڵی پیسبوو کاتێ ئەچوو بۆ زانکۆ دوای ئەکەوت چەنجار موبایلی لێ ئەشارێتەوە هەوڵئەیات بێ هۆشیکات هەتا سەردانی شێخ ئەکات نوشتەو جادوو لەم کچەکات تا دڵی نەرم بێت بەڵام بێ فایدە ئەبێت سناءئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ئەڵێت کە ئەمجارە کۆتایەو ناگەڕێتەوە کاتێک مێردەکەشی زانی هیچی لە دەس نایەت لای خێزانەکەی جێیهێشت بەڵام لە دڵیا ڕقو کینەی هەڵگرتبوو وە بیری لە تۆڵەکردنەوە ئەکردەوە .....

چاوەڕێی بەشی دووەم بن
چیرۆکی

سناء


بەشی دووەم

لێرەوە دەسیکرد بە جێبەجێکردنی پلانەکەی ڕویکردە براکەی سناء(موستەفا)
تێگەیان کە خوشکەکی چاکەی خۆی نازنێ و ئەو لە توانایایەتی ژیانێکی شایستەی بۆ دابینکات ، لێرە وە کەوتە درۆکردنو جێبەجێکردنی پلانەکەی ، سەرەتا بە موستەفای وت کە چۆتە لای شێخێک ئەویش پێی وتوە کە جادویان ڵێکراوە وە نوشتەیەکی بۆ ئەکات تا نێوانیان چابێتەوەو جادوەکە بەتاڵ بێتەوە کە نوشتەکەش بریتیە لە دەبەیەک ئاو دوعای بەسەرا خوێندراوە ئەو موبارەکی کردوە ئەبێ لەکاتی خەو نیوەی
@chyrok
شەوا سەعات سێ بکرێ بەسەر کچەکەیا واتا سناء لێرەیا وتی مستەفا من پێویستم بەتویە ئەم کارەبکەی چونکە شێخەکە وتوێتی ئەبێ ئەم کارە براکەی سناء ئەنجامی بات بەم شێوەیە موستەفا ڕازی بوو پیرە پیاویش گەڕایەوە شار تا لەیەکێ لە دووکانەکانی پاتری فرۆشتن باشترین جۆری تێزاب بکڕێت
دوکانارەکە لێی ئەپرسێت ئیشی بە تێزاب چیە ئەویش ئەڵێ لەماڵەوە پایەیەکی ئاسنمان هەیە ژەنگی کردوە ئەمەوێ پاکی کەمەوە بەلایەوە کەم بوو ، بۆ ڕۆژی دوای چوەوە بۆ لای کابراو پێی وت ئەو شوشەیەی بردم کون بوو پێویستم بە شوشەیەکی کەیە ،
شەوی ڕوداوەکە سەعات سێی شەو لەگەڵ موستەفایە چونە حەوشەکەوە
هەموان نوستبوون سنائيش لە حەوشەکەیا لە سەر قەرەوێڵەکە نوستبوو دایکیشی لە نزیکیەوە کاتێ موستەفا نزیک بۆوەو تێزابەکەی کرد بە سەریا ............

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

سناء



بەشی کۆتایی

سناء ئەڵێ هەستم بە گەرمیەکی زۆر کرد کە هەستام دایکم لەبەردەمابوو براکەمم بینی لە حەوشەکەیا مێردەکەشم ڕای ئەکرد �دوای پێنج دەقە هەستم بە ئازارێکی زۆرکرد هەر ئەمقیژان دایکیشم لەگەڵما کەسمان نەمان ئەزانی چی ڕوو ئەیات �ئازارەکە هەتا ئەبوو زیادی ئەکرد هەموو دێکە بەخەبەر هاتن براکەم سەتڵێ ئاویکرد بەسەرما بەس ئازارەکە هەرزیای ئەکرد �تا قژم بەسەرەوە نەما چاوم نە ئەتروکا وەکو بەرد ڕەقببوو دەمچاوم بوو بە پارچەیک گۆشتی ئاوساوی ڕەش لە دڕندەیەکی ئەچوم نەک مرۆڤ �پاشان کوێربووم و لەهۆش خۆم چووم ......
‎عەوز براکەی سناء باسی چارەسەرکردنی سناء ئەکات و ئەڵێت ئەو شەوە سنائمان گواستەوە بۆ خەرتوم لەوێ پیان وتین چاوی چەپی بەتەواوەتی کوێربووە باشترە بیبەنە قەهیرە چوینە قاهیرە لەوێ شەشمانگ ماینەوە چەن نەشتەرگەریمان بۆکرد قژیان بۆ ڕوانەوە جوانکاریان بۆ چاو پێستیکرد بەڵام هێشتا چارەسەری زۆری مابوو وەکو گلێنەی چاو عەدەسەو برژەنگ و دەمووچاو ئەبوایە شەش مانگ بۆ ساڵێک
@chyrok
بمێنینەوە نەمانتوانی پارەکەی بەین بۆیە گەڕاینەوە . . ‎داوای یاسایمان لەسەر براکەم و زاوەکەمان تۆمارکرد سێ مانگ زیندانیکران بە هۆی سوڵحی عەشایریەوە و بەزۆر باوکمایان ڕازیکرد کە بە بڕێک پارە ڕازی بێ باوکم ڕزی بوو زاوەکەشمان بڕی هەزار دولاری ‎یا واتە بەزمانەکەی خۆمان( دە وەرەقە) خێزانەکەی سناء لەدوای ڕوداوەکەوە سەریان لێشێوا دایکی لە جێیا کەوتوەو توانای جوڵەی نیە برایەکی وازی لە خوێندن هێناو كه لە زانکۆو بوه بەشی زانست ئێستا دوکانی فرۆشتنی پلەیستەیشنی هەیە برا یەکی کەشی بەهەمن شێوە وازی لە خوێندن هێناو لە دوکانی فرۆشتنی جل ئیش ئەکات موستەفاش سەری خۆی هەڵگرت ڕویکردە یەکێ لە شارەکانی باشور مێردەکەی سنائيش هەر ڕۆژی دوای ڕوداوەکە سنائي تەڵاق یاو لەگەڵ هاتنە دەرەوەشی لە زیندان یەکسەر هاوسەرگیری کردەوە. .

کۆتایی
چــیـرۆکـــی

خـــانمـێـک


بـــــەشـــــی یــــەکــــــەم

ناوم ... تەمەنم ۳۲ ساڵە دوو مناڵم هەیە،من دوچاری لێدانی توند دەبمەوە لەلایەن مێردەکەم بە هۆکار و بێ هۆکار، لەگەڵ ئەوەی من کچێکی نازدار بوم لە ماڵی باوکم.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری موچەکەمی هەڵدەگرت کەمێکی بۆ دەهێشتمەوە،گەر ناڕازیش بومایە لێی دەدام هەر بە بۆکس و زلەو شەق و دارو تەنانەت پێڵاویش
کاتێک لای ماڵی باوکم یا هاوڕێکانم شکایەتم دەکرد دەیانگوت ئارام بگرە لەبەر مناڵەکانت چی بکەین نسیبت ئاوا بووە،
بڕیارمدا تەعامولم بگۆڕم چونکە ئیدی ئارامم نەمابوو بێزار بوبوم
بڕیارم دا ئیدی ڕێگەی نەدەم لێم بدات،ڕێزی خۆم بسەپێنم گەر بەویستی خۆینەبوو بەزۆر ،داوام لێ کرد بچمە یانەیەکی ئافرەتان بەتوندی ڕەتی کردەوە ،وتم باشە با ڕاهێنەڕێکی لەشجوانی بگرم بێتە ماڵ،وتم خۆم هەموو مەسرەفەکەشی ئەدەم،ڕازی بوو چونکە پێی وابوو ڕزگاری ئەبێ لەوەی داوا بکەم بچمە جێم و ئاوا لەماڵ دەمێنمەوە هاتوچۆ پێکردنمی لەکۆڵ دەکەوێتەوە
لەڕاستیدا ئەو تەنها ڕاهێنەری لەشجوانی نەبوو بەتەنها،وەک ئەوەی مێردەکەم ئەیزانی،بەڵکو پشتێنی ڕەشی هەبوو لەکاراتیە وە مەدالیاو خەڵاتی زۆری بەدەست هێنابوو.
دەستی کرد بەڕاهێنانم،داوام کرد سەعاتی زیادکراوم بۆ دانێ زۆر بەتوندی ڕاهێنانم دەکرد،هەرچەن پارەی زۆرم سەرف کرد بەڵام سوودەکەی ئەونە زۆر بوو کەقەت پەشیمان نیم لێی.
ڕاهێنانەکان وای کرد زیاتر متمانەم بەخۆم بێت،هەموو ئەو طاقە سلبیانەی هەمبوو بەتاڵ بێتەوە،بۆ ئەوەش مێردەکەم نەتوانێ جارێکی تر دەستی بەرز بکاتەوە و پەشیمان بێ لەوەی کردوویەتی بەرامبەرم.
ماماستایەکی ئاینیش جارێک گوێم لێبوو ووتی :ئافرەت دەتوانێ بەرگری لەخۆی بکا کاتێک هاوسەری لێی دەدات.
ئـــــــــــەو ڕۆژە هات کەچاوەڕێی بووم،وەکهەمیشە لەکار هاتەوە داوای نانی ئێوارەی کرد لەسەر سفرە دانیشتین،دەستی کرد بەڕەخنە لە خواردنەکەم وتی:تۆ

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چـــیــــرۆکــــی

خــــانمــێک


بـــــەشـــــی کـــۆتــــایی

دەستی کرد بەڕەخنە لە خواردنەکەم وتی:تۆ بەکەڵکی هیچ نایەیت ،وتم جا بەدڵت نیە بڕۆ خواردنی دەرەوە داوا بکە،بێزار بووم سەرەڕای کاری دەرەوە لەماڵیش مناڵ و ماڵو خواردن ئامادەکردن.
من شایەنی وشەی سوپاسم لەتۆوە،نەک فەلسەفە لێدان و قسەی هیچ، مێردەکەم توڕە بوو هەستا لێی دام بەڵام وەک جاران بێدەنگ نەبووم و بگریم
بەڵکو هێرشم کردەسەری بەهەموو ئەو شتانەی مدربەکەم فێری کردبووم،ئەونەم لێدا تامێردەکەم ماندووبوو دەستی کرد بە پاڕانەوە،تا وازی لێبێنم هەموو سەروو چاوی شکابوو شین بوبۆوە
بەڵام من لەلێدانی هەر بەردەوام بووم نەوەستام تا تەواو هێلاک بووم
ئەمویست ئەوە بچێژێ کە چەند ساڵە بەمنی چێژتووە، دانی پیائەنێم هەستم بەتاوان ئەکرد بەتایبەت کەلەبەر چاوی مناڵەکانو ئەو ژنە لێم دا بەڵام ئەو ڕێزی وەک ئافرەت و هاوسەرو دایک بگرتمایە ئەمە ڕوی نەئەدا،ناچاری کردم ئەو ڕێزە بەدەست بێنم کەشایەنمە بەهێز نەک ویستی خۆی
ئیتر مامڵەی گۆڕا زۆر باش بوو، بەڵام ڕاهێنانی لێ قەدەغە کردمبەڵام گرنگ نیە،چونکە ئەو ڕێزەم وەرگرت کەشایەنم بوو
ئەوەی ڕێزی ئافرەت نەگرێ بە ویست و خواستی خۆی پێویستە بەهێز ناچار بکرێت.

کۆتایی
Live stream finished (351 days)
چیرۆکی

بانە و بەرزان


بەشی یەکەم

دەساڵ ساڵ لەمەوپێش ئەوکات تەمەنم 19 ساڵبوو ڕۆژێک لەماڵ پورم بووم پورم زۆر داوای لێکردم کە لەوێ بمێنمەوە بەڵام من لەسەری سور بووم کە بچمەوە ماڵ هاتمەوە بۆماڵ بە پاس ئەڕۆشتمەوە چوونەوەشم بۆ ماڵ وابوو کە ب دوو پاس بچمەوە کە دانیشتم لەناو پاسەکە کوڕێک لەو دیو جامەکەوە هەر سەیری منی دەکرد چاوەڕێبوو تا هەموو شوێنەکان گیران بەس شوێنێک لای من مابوویەوە و سەرکەوت پاسی یەکەم لەناو بازار دابەزی و منیش دابەزیم و ئەویش لەگەلما دابەزی و تا پاسی دووەم هات و سەرکەوتم و هەمان کوڕ هاتە تەنیشتمەوە دانیشتەوە لەناوپاسەکە زۆر هەولیدا ژمارەی خۆیم پێ بداتن منیش خۆم لە گێلی ئەدا و زۆر شەرمم ئەکرد و ئەترسام ئیتر کار گەشتە ئەوەی ناوپاسەکە هەمووی هەست بەو شتە بکەن منیش بۆ ئەوەی وازبێنێ وەرم گرت کە ژمارەکەم وەرگرت لەبەر خۆیەوە وتی تێلم بۆ بکە چاوەڕێم و دابەزی لە پاسەکە منیش هاتمەوە ماڵەوە هەرچەند بیرمەکردەوە بۆی بکەم بۆی نەکەم تا دوای هەفتەیەک بریارم دا بۆی بکەم منیش نامەیەکم نارد گوایە بە هەڵە ناردوومە و تێلی کرد وتی نامەت ناردبوو منیش وتم بە هەڵە ناردبووم بۆ کچێکی هاوڕێم ناردبوو ژمارەکەم هەڵە لێداوە وتی نا توخوا ئەگەر ئەو کەسەی خۆت بناسێنە وتی سوێند بەخوا لەماوەی ئەم هەفتەیە بۆماوەی یەک چرکە چاوم لەسەر مۆبەکەم لانەبردووە وتی تۆ ئەو کچەی ئەو ڕۆژەی ناو پاسەکەی منیش درۆم بۆ نەکرا وتم بەڵێ ئەوم وتی زۆر خۆشحاڵم وائەزانم ئێستە لەدایک بوومە .بۆ ماوەیەکی زۆر قسەمان کرد زۆر وتی با لەدەرەوە یەک ببینین من هەر ڕەتم دەکردەوە و ئەموت حەزم لە دەرەوە نیە وتی شتێک هەیە بەتێل ئەمەوێت پێت بڵێم وتی نابێت منیش هەر سوربووم لەسەری کە لەگەڵی نەچمە دەرەوە تا ئەوەی ڕۆژێک سەرەفەرمان کرد بۆ دەرەوەی شار لەگەڵ ماڵی مام و منیش لەگەڵ کچە مامەکەم زۆر هاوڕێ بووم هەستم ئەکرد ئەم ماوەی لەشار نەبووم زۆر سارد بوو لەگەڵ من دا هەر تێلم بۆ دەکرد و دای ئەخست یان بە هاوڕێکانی خۆی دەدا و منیش زۆر دەگریام و دە پاڕامەوە کە تەنیا بۆ‌ وادەکات پێم بڵێن پێیان نەدەوتم تەبعەن ئێمە ببووینەخۆشەویستێکی زۆر گەورە بەحیساب ئیتر ئەو کچە مامەم چاتێکی بۆ نارد وتی کاک تەنیا جواب بدەرەوە من هاوڕێی بانەم ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم بانە وەزحی خراپە بەحاڵ ئیتر جوابی دایەوە کچە مامەکەم پی وت بانەم لانیە چی هەیە بەمنی بڵێ من بەو ناڵێم وتی من بانەم زۆر خۆشەوێت و زۆر هەولم داوە لەدەرەوە پێی بڵێم کە من پێشتر لە دەرەوە ژیاوم و ئەبێت ئێستا بچمەوە بۆ ئەوێ پێم خۆشنەبوولە تێل پێی بڵێم ئەمویست لە نزیکەوە پێی بڵێم ئیتر من کە گوێم لەمەبوو زۆر گریام زۆر پاڕامەوە کە نەڕوات وتی تازە بلیتم کرڕیوە پاش دووڕۆژی تر دەڕۆم بەس بەخوا بە گەیشتنم بەوێ تێلت بۆ دەکەم زۆر نامێنمەوە دێم و داوات دەکەم و تۆش دەبەم ئیتر هەرچۆن بێت قەناعەتی بەمن کرد زۆر دڵتەنگ بوم لەسەر سفرە دادەنیشتم ناخم پڕبوو لەبەر ماڵەوەش دەرم نەدەبڕی دایمە حەزم دەکرد تەنیا بم و بگریم ئیتر ڕۆشت منیش هەرچاوەڕێ بووم تێل بکات و نەیدەکرد و منیش وەک ئەو دایمە چاوم بە موبایلەکەمەوە بوو دوای سێ مانگ کە من چرکە بە چرکە چاوەڕێی تێلی ئەو بووم دوای نیوەڕۆیەک بوو خەوتبووم لەبەر جەرەسی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە و نوسرابوو ڕەقەم خاس کە سەیرم کرد خەریکبوو دڵم بوەستێ کە کە جوابم دایەوە و وتی ئەلوو ڕێک دەستم بە گریان کرد وتی بانە گیان بۆ دەگری ئەوە منم تەنیاکەی خۆت ئەها لەسەر بەڵێنی خۆم بووم و تێلم بۆ کردی بەلام من هەردەگریام وتی بۆ وا ئەکەی دایخەمەوە وتم نا توخوا لێم گەڕێ با بۆخۆم تێربگریم تۆ بۆ ەوەنە بێوەفابووی بۆ منت جێهێشت ئەم هەموو ماوە بۆ منت ئازاردا وتی بانە گیان بەخوا زۆر مەژغوڵ بووم هیچ مەجالم نەبوو تێلت بۆ بکەم ئیتر ئەو ڕۆژە تا درەنگ قسەمان کرد دووسێ جار وتم تەنیا بۆ دەنگت گۆڕاوە وتی بانە گیان خۆت دەزانی من لەوپەڕی دونیام هەروادەبێ دەنگم وتم باشە گیان گرنگ سەلامەتیتە ئیتر قسەمان دەکرد زۆر لە جاران زیاتر جاروابوو بەزۆر مۆبایلەکەم پێ دادەخستەوە لەبەر ماڵەوە ئەی وت بانە توخوا قە دای مەخەوە با هەموو دەقەیەک بزانم چی دەکەی و چی ناکەی وەلحاسل دووسێ جار من لە سەوتی بە گومان بووم ئەوسا وەک ئێستا ڤایبەر و فەیس نەبوو زۆر تەنیا لە سەنتەرەکان هەبوو دووسێ جار داوای کرد بچم بیبینم و ئەچوومە ماڵ پورم ئەوان هەیان بوو بەڵام ئەو هەمیشە بە بیانویەک کامیرای نەدەکردەوە ئەو منی دەدی من ئەوم نەدەدی...

بەشی دووەم

ڕۆژ هات و ڕۆشت دووسێ ساڵی تێپەڕ کرد هەر دەموت بۆ نایەیتەوە هەرجارەو بیانوەکی دەدۆزیەوە منیش تا ئەهات گومانم زیاتر دەبوو لێی لەگەل پورم زۆر بەینمان خۆشوو بۆ هەرشوێنێک چوبایە من لەگەڵی دەچووم ئەو شووی کردبوو دووساڵ بەسەر ڕۆشتنی تەنیا بۆ دەرەوە تێپەڕی کردبوو من بۆ هەرشوێنێک بچوومایە پرسم پێدەکرد ئەموت بچم یان نا هەر ئەیوت لەگەڵ ئەو کێشەم نیە بۆ هەرکوێ ئەچیت پرس مەکە
بەمن بەڵام من هەر‌پرسم پێی دەکرد من زۆر بەڕاستی خۆشم دەویست تا ڕۆژێک لەگەڵ پورم چووین بۆ بازار لەناو بازاریش هەر قسەم لەگەڵی دەکرد ئەو کاتەی بەتێل قسەم لەگەڵ تەنیا دەکرد وەک کەسێک پێم بڵێ بانە سەرت هەڵبرە سەرم هەڵبڕی سەرم هەڵبری سەیرەکەم تەنیا لەبەردەمم وەستابوو مۆبەکە بەگوێمەوەبوو قسەم لەگەڵ تەنیا ئەکرد سەیری ئەویشم دەکرد هیچ مۆبێکی پێنەبوو تا قسە بکات تەنیای ناو موبایلیش هەر دەیوت ئەلوو ئەلوو و هیچم بۆ نەدەوترا پوریشم بەدیارمەوە حەپەسابوو من ئەموت ئەمە کەسێکە لە تەنیا دەچێت ئیتر هات و وتی بانە چۆنی ئەوە منم تەنیا منیش هیچم نەوت و دەستم کرد بە گریان و وتم پورێ با بڕۆین ئیتر هەرچۆن بێت لەگەڵ پورم ڕۆشینەوە بۆ ماڵەوە ئەوەی بە حیسابیش تەنیابوو هەر تێلی ئەکرد و منیش دام ئەخستەوە هەزا نامەی دەنارد ئەیووت بۆوادەکەی منیش جوابم نەدەدا تا دوو هەفتە خەریکبو شێتەبووم و ئەشخەوتم ەوەی ئەم ڕۆژەم ئەهاتە بەرچاو تا دوای دوو هەفتە پورم زۆری لێکردم وتی جوابی بدەوە بزانە چی دەڵێتن منیش بە‌قوڕگی پڕ گریانەوە وتم فەرموو چ ناحەقیەکیتر ماوە پێمی بکەن تۆ کێیت بۆ خۆت لەمن کرد به تەنیا وتی من تەنیا نیم من بارزانم بەڵام بەخوا بەخوا هیچ مەبەستم کاتی نیە زۆر بەڕاستمە لەگەڵ تۆ و بەڕاست تۆم خۆشەوێتن ئیتر زۆرمان قسە کزد تا وای لێهات و قەناعەتم هات و وەک جارانم لێهات و بگرە زیاتریش ئوم خۆشەویست بەڵام گومانێ هەر لەدڵم بوو لەدوای ئەم مەسەلە دایم هەولی دەدا پاکی خۆی بۆمن بسەلمێنێ تا وای لێهات بۆ‌ڕازی کردنی من ناونیشانی ماڵ و خوشکەکانی و کارەکەی هەمووی پێوتم قسەی لەگەڵ پورم و دایکم کرد و وتی من نیازم ڕاستە لەگەڵ بانە وتی ئامادەم قسە لەگەڵ براکانت وباوکیشت بکەم و بەڵام من هەر دوودڵ بووم و دڵم لێی شکابو وتی گەر بڕوات بەمن نیە ئێستا ڕەقەمی براکە وەردەگرم و قسەی لەگەڵ دەکەم وتم تۆ ناتوانی ئەمە بکەی وتی گەر نەمکرد تۆ واز لەمن بێنە و بڵێ بارزان تۆ منت خۆشناوێ دووژمارەی پێبوو بە یەکێکیان بۆمنی دەکرد و بەوەی تریش بۆ براکەمی کردبوو و قسەی لەگەڵ کردبوو و وتێلی بۆم کردەوە وتی ئەی ئێستا بڕوات کرد ئیتر تا وای لێهات گومانم لە دڵا نەما و وردە وردە زیاتر و زیاتر عاشقی دەبووم زۆر بە پاکی بۆ هەرشوێن ئەچووم ئەو دەستی ئەکرد بە گریان و ئەیوت خۆزگە منیش لەگەڵتا ئەبووم هەر ئەموت قەینا تۆ سەلامەت بیت ڕۆژێک دێت پێکەوەش ئەچینە دەرەوە و ئەم ناخۆشی و دووریەش دەبڕێتەوە ئیتر ساڵ هات و ساڵ ڕۆی دایمە ئاواتم ئەوەبوو بارزان بێتەوە و ئێمەش وەک هەموو ژن و مێردێک ژیانێکی خۆش دروست بکەین و ماڵێکی خۆش و تێیدا بژین هەر دەیوت ئەم ماوە بۆستە ماوەیەکیتر دێمەوە ئیتر ئەم خۆشەویستیە گەشتە پێنج ساڵ هەر بە قسەکردن و چاوەڕوانی من بۆ هاتنەوەی ئەو لەماوەی ئەم پێنج ساڵە هیچ کێشەمان نەبوو بەڵام لەدوای ئەوە هەستم ئەکرد بارزان وردە وردە خۆی دوور دەکاتەوە لێم ئەو بارزانەی کە نەیدەهێشت مۆب داخەمەوە و شەو بەدەم قسە کردنەوە لەگەڵ ئەو خەوم لێدەکەوت بەتێلی ئەو خەبەرم دەبۆوە وایلێهات بە هەفتە هیچی نەدەنارد یانیش هی منی هەڵنەدەگرت کە دەشی کرد دەیوت کاتم نیە یانیش کەدەیکرد یەک دەقە بوو قسەی دەکرد و دایدەخستەوە منیش زۆر خەمم دەخوارد ئەمزانی بارزان زۆر گۆڕاوە ئەم بارزانەی من نەماوە بەس هەر خۆم هەڵدەخەلەتان ئەموت دیارە ئیشی هەیە...... تا وای لێهات بە مانگ گوێم لە دەنگی بارزان نەدەبوو بەڵام من تۆسقالێک خۆشەویستیم بۆ بارزان کەم نەدەبوو بگرە زیاتریش دەبوو بەڵام ئەو وانەبوو ماوەیەک وایلێهات کە تێلم بۆی دەکرد ئافرەتێک وەڵامی دەدام ئەیوت ئەلوو و دایدەخستەوە منیش بێتاقەت دەبووم پێی بەڵام دەموت لەوانەیە ئەمە هاوڕێی کاری بێت خۆی کاتی نەبێت بەڵام وایلێهات شەوان درەنگ بۆم دەکرد هەر ئەو ئافرەتە وەڵامی دەدا منیش زۆر دەگریام زۆر دڵم تەنگ بوو بەڵام قەت وام نەدەکرد چوار دەورم هەستی پێ بکەن...

چاوەڕێی بەشی سێیەم بن
چیرۆکی

بانە و بەرزان


بەشی سێیەم

چونکە خۆشەویستی من و بارزان بەجۆرێک بوو بۆ زۆر کەسم باس کردبوو چونکە ئەوەندە قسەمان دەکرد نەمان دەتوانی بیشارینەوە هەر دەموت خوایە لەناو ئەو هەموو خۆشیە بۆ وای لێهات و ئیتر من چۆن بژیم و بۆچی بژیم ئیتر تا گەشتە ئەم ڕادەی من ئاگام لە بارزان نەما هەر بۆم دەکرد دەیوت داخراوە هەموودەم بۆ ماوەی پێنج مانگ هەروابوو بارزان زۆرجار بە هاوڕێکانی ئێرەی منی تاقی دەکردەوە من هەر دام دەخستەوە تا دوای زانی کە من جوابیان نادەم و تەنیا ئەوم بەڕاستی دەوێتن و تێلی کرد ڕۆژێکیان وتی بانە ئەوە هاوڕێکانی من بووم من وتم بۆی بکەن تاقیت کەنەوە وتی ئێستا من دڵنیام لە پاکی تۆ وتی بانە دایم لەگەڵ هاوڕێکانم گرەوم لەسەر پاکی تۆ کردووە بەس سپاس بۆ خوا تۆ هەمووکات منت سەربەرز کردووه هەمووکات لە دڵ و مێشکما وام هەست ئەکرد من حەلالی ئەوم ئەلقەم کڕیبوو هەمووکات کە ئەچوومە دەرەوە ئەمکردە پەنجەم تا کەس سەیرم نەکات زۆرکەس داوای زەواج و خۆشەویستیان دەکرد لێم بەس من ڕەتم دەکردەوە و دەموت خۆشەویستم هەیە . ئیتر ئەو پێنج مانگە ئەو دەنگی نبوو ژمارەکەی داخرابوو ئاگام لێی نەما منیش تێلم بۆ هاوڕێیەکی ئەکرد لەوەوە هەواڵم دەپرسی ناوی ئەلەند بو هەمووجار دەیوت بانە خان تۆخوشکمی و ئەویش برای گەورەمە چیت ویست بە برای خۆت بڵێ هەموو ڕۆژ تێلم بۆ ئەلەند دەکرد بۆ هەواڵ پرسینی ئەو هەردەێوت بانە بارزان ئیشی زۆر زۆرە بۆیە مەجالی نیە چووە بۆ شارێکیتر تا وای لێهات من ئەوەنە تێلم بۆ ئەکرد و ئەگریام تا وای لێهات وتی بانە من شتێکت پێدەڵێمـ بەس ئەبێت بەڵێن بە براکەی خۆت بدەی و دان بەخۆتا بگری و بەهێزبی منیش پەرۆشبووم بۆ ئەوەی هەواڵی بزانم وتم باش وتی من وبارزان لەمناڵیەوە بەیەکەوەین وتی بارزان بێوەفابوو بەرامبەر ئەو هەموو خۆشەویستیەی تۆ وتم نا توخوا کاک ئەلەند گاڵتەم لەگەڵ مەکە ئەزانم هەواڵی خۆشی بارزانت پێیە ئەزانم بارزان لاتە تۆ ئەتەوێت سوپرایزم بۆ بکەی بۆیە وائەکەی وتی نابەخوا ئێستا بارزان لەگەڵ کچێکی ئەجنەبیە منیش بە قورگێکی پڕ گریان و پێکەنینێکی ساختە وتم ئەوەچیە کاک ئەلەند گاڵتە ئەکەی بارزان زۆر منی خۆشەوێت ئەو قەت شتی وا ناکات وتی بانە بەخوا کردی تۆش هەوڵدە لەبیری بکەی وتم نابەخوا وتم ناتوانم پێکەنی وتی ئەبێت بتوانی من هەر باوەڕم نەبوو ئەموت ئەوان لە داخان وادەڵێن من و بارزان زۆر یەکمان خۆشەوێت و حەسودیمان پێدەبەن بەڵام ڕۆژ هات مانگ ڕۆی بارزان هەر بێ هەواڵبوو هەر دەموت ڕۆژ نا شەو دەیکات ئەمڕۆ نا بەیانی بۆم دەکاتن بەڵام نەبوو تا گەیشتە ئەوەی حەوت مانگ بارزان بێ هەواڵبوو اگام لێی نەبوو شەووێک سەعات 12 تێلێکم بۆ هات ڕەقەم ئەوڕوپی بوو شۆک بووم ئەموت تۆ بڵێی ئەو بێت جرەسەکە تەواوبوو دووبارە کردیەوە هەڵم گرت وتم ئەلوو وتی بانە منم بارزان ئیتر کە گوێم لە دەنگی بوو خەریکبوو دڵم بوەستێ لە خۆشیان وتم گیانی بانە هەموو کەسەکەی بانە قوربان خاکی ژێرپێت بم ئەوە تۆ لەکوێ بووی بۆچی منت تەنیا کرد ئەی تۆ نازانی من چەنێ بیری تۆمەکرد من هەموو چرکەیەکم مردن بوو بێ تۆ وتی بانە تکایە باسی ڕابردوو مەکە ئەزانم زۆر ناحەقیم بەرامبەر کردی بەس بەڵێن بێت مەگەر بمرم ئەمجارە لەتۆ جیا ببمەوە منیش‌لەدڵ خۆما وتم بانە وازی لێبێنە بیرت چوو چی بەتۆ کرد دوایش ئەموت نا نا من بێ ئەو ناژیم ئیتر‌لە دڵ سادەی خۆم و ئەو هەموو خۆشەویستیەی‌بۆ ئەوم هەموو وازم لەو هەموو ناحەقیە هێنا کە بەرامبەر من کردبووی ئیتر گوابوو ئەو زۆر لەجاران زیاتر منی خۆشەوێت بەڵام من نەمدەزانی ئەو بارزانەی من نەماوە بەڵام من لە دڵ پاکی خۆم هەر خۆشم ئەویست چەند داواکارم هەبوو‌لەو هەموو ماوەیە بەڵام هەموویم ڕەفز ئەیا لەبەر ئەو بەڵام حەیف ئەو وانەبوو بۆمن خۆشەویستی ئەو‌ ببوو‌بە‌ شتێکی کاتی هەرکات ویستبای‌قسەمان دەکرد مەیلی لێنەبوایە بیانوەکی دەدۆزیەوە بۆخۆی منیش‌سیقەم پێدەکرد ئیتر‌دیسان بێدەنگ بوویەوە و ژمارەکەی داخست دوو مانگ دیسان خەفەت بەرۆکی بانەی گرتەوە لەدوای دوو مانگ تێلێک لە کوردستان هات وتی ئەلوو بانە خۆتی منیش وتم ئەوە دەنگی بارزانە وتی بانە بارزانم گەڕامەوە ئەم ماوەش بۆیە دەنگم نەبوو ویستم سوپرایزت بۆبکەم و لە کوردستان تێلت بۆ بکەم وتم سپاس بۆ خوا ئەوە منم ئەو کاتەم هاتە دی وتی ان شاءالله یەک دەبینین وتم باش دە کەی ئەوە من دڵم وەستا پێکەنی وتی نا گیان یاخوا تۆ سەد ساڵ بژیت وتم کەی یەک ببینین وتی با تۆزێ میوان کەم بێتەوە ئەوکات‌بە‌ئیسراحەت یەک دەبینین وتم باشە‌بارزان گیان خوایکرد تۆ هاتیەوە من حەوت ساڵە چاوەڕێتم ئەم هەفتەیەش چاوەڕێ دەبم...

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

بانە و بەرزان


بەشی کۆتایی

والله هەفتە بوو بە دوو هەفتە بوو بە‌سێ هەفتە هەرنەبوو هەر ئەیوت جارێ بۆم ناکرێت تا ڕۆژێک تێلم بۆی کرد وتی بانە خزمێکمان مردووە بانە لەسەر قەبرانم خۆم بۆتی ئەکەم مەیکە منیش وتم باش وابوو سێ ڕۆژ من بۆم نەکرد لای من ئەم سێ ڕۆژە بەسێ ساڵ ڕۆی ڕۆژی چوارەم ئارامم نەما وتم بەخوا بۆیەکەم کە تێلم کرد ژمارەکەی داخرابوو هەرتێلم کرد دیسان داخرابوو وتم دەی ئەوە بەبۆنەی‌میوانەوە مۆبی داخراوە بەبۆنەی کۆچی ئەم خزمەیان ئیتر مانگێکی خایاند ڕۆژێک لە ئەوڕوپا بە ژمارەی بارزان تێلم بۆ هات هەڵم گرت خۆی بوو وتم بارزان ئەوە ژمارەی بەریتانیا لە سلێمانی ئیش‌ ئەکات وتی ئەی چۆن لەبەر خاتری بانە لە هەموو شوێن ئیشەکا وتم بارزان توخوا مەیکە بە گاڵتە وتی بانە بەخوا ئەبێت بمبووری من گەڕامەوە بەریتانیا نەمتوانی بێم بتبینم بەڵام بەڵێن بێت لەم زوانە دێم و دەتبینم منیش زۆر دڵم بەخۆم ما زۆر گریام وتم بارزان وەفای ئەو هەموو ساڵەی من ئەوەندە بوو تۆ نەهاتی دوو دەقە من تۆ ببینم ئیتر وەکو هەمیشە‌ دیسان دڵی ڕازی کردمەوە هەرکات پێم ئەوت وەرەوە قەناعەتی بەمن ئەهێنا تا خۆشەویستی من و بارزان گەیشتە نۆ ساڵ بەڵام چوار‌ساڵی دوای خۆشەویستیمان خۆشەویستیمان ببوو بە تاک لایەنە من هەر‌بەڕاست ئەوم خۆشەویست من هەر بانەکەی سەرەتا بووم بۆ ئەو بەڵام بارزان گۆڕابوو ئیتر وردە وردە بارزان وای کرد منیش‌بێزار بووم لەو هەموو چاوەڕوانیەی ئەو بەڵام هەمیشە من لێی‌بێزار نەدەبووم چوونکە بەڕاست ئەوم خۆشەویست زۆر بەڕست هەرچەن ئەو زۆر دڵ ڕەق و بێوەفابوو بەڵام من هەر خۆشم ئەویست هیچ کات خیانەتم لێنەکرد زۆۆر زۆۆر داواکاریم هەبوو هەرنەم دەکرد لەبەر ئەو بەڵام بۆ چ کەسێک بۆ کەسێک کە زۆر بێوەفابوو بەرامبەر من بۆ کەسێک کە توانی هەموو تەمەنی گەنجیم بەرێت و وای لێکردم خۆشی لەو تەمەنەم نەبینم بە بێ ویژدانی منی لەبیر کرد تا چەند مانگێک پێش‌ئێستا تێلی کەم کەمی ئەکرد و قسەمان دەکرد بەڵام من زانیم خۆشەویستی بارزان بەس ئازاردانی منە بۆیە‌من زۆر
@chyrok
بەناچاری‌ژمارەم گۆڕی بۆ‌ئەوەی‌ئیتر هەولدەم بارزان لەبیر بکەم هەولدەم کەسێک بم سادە بم و یەکێک بە حەلالی بێتە ژیانم ئیترئەو لەبیر بکەم تازە‌دەزانم ئەو شتێکی‌مەحالە بۆمن ئیتر من خۆم بەبێ وەفانازانم کە وازم لێهێناوە چونکە ماوەی نۆ ساڵ زیاتر من ئەو پڕ بەدڵ عاشقی بووم و زۆرم خۆشەویست و تەنیا لەم ساڵانەیا کە انتەرنێت زۆر بلاو بوویەوە یەکترمان بە کامێرا ئەبینی ئەویس کەم ئەو هەشت ساڵ لەمن گەورەتر بوو ئێستاش من بە ناچاری وازم هێنا و ماوەی چەند مانگێکە ئاگام لێی نەماوە هەرچەن زۆر زۆر بیری ئەکەم بەڵام وا باشترە بۆهەردووکمان ئیتر‌ لێرەوە کۆتایی پێهات ...

منەڵێم بەسە باچیتر دڵخۆشی خۆمان نەخەینە سەر حیسابی دڵتەنگی هیچ کەسانێکەوە با دڵمان پاک بکەینەوە و چیتر دووڕووی نەنوێنین و دڵخۆش و ڕاستگۆبین پێکەوە بە ڕابوواردنت بە ڕەگەزی بەرامبەر هیچت دەست ناکەوێت تەنیا ئازاردانی ئەو نەبێت و لەدەرگای هەرکەسێکیشت دا لەدەرگات دەدرێتەوە و هەر لەم دونیایەش...

کۆتایی
✔️چیرۆکی ئەو پیاوەی پشتی بەخودا بەست


پياوێکی هەژار لە بیاباندا لە ژێر خێمەیەکدا لەگەڵ منداڵەکانیدا دەژیان، ئەم خێزانە خاوەنی هیچ نەبوون تەنانەت بە زەحمەت ژەمە خواردنەکانیان دەست دەکەوت.
شەوێک لە شەوان گوێیان لە دەنگی ئەسپێک بوو کە خەریک بوو نزیک دەبوونەوە، کاتێک کە گەیشتنە خێمەکە دوو پیاو بوون کە بە ڕێبواری ڕێیان کەوتبوە ئەو بیابانە. ئەم پیاوەش کە زۆر بەخشندە بوو بەخێرهاتنی کردن و ڕێزی لێیان نا، وە داوای لە خێزانەکەی کرد ئەو تەنها مەڕەی هەیانە سەری ببڕێ بەڵام خێزانی لای گران بوو مەڕە تاقانەکەیان سەرببڕێ. دوو میوانەکەش ئاگایان لەم گفتوگۆیە بوو داوایانکرد کە سەری نەبڕێت بەڵام کابرا سوور بوو لەسەر قسەی. خەمی ژیانێکی بێ تۆ
شەو پێکەوە بوون و بەیانی زوو دوو پاوەکە ماڵئاوایان کرد و داوایان لە خاوەن ماڵ کرد لە شار سەردانیان بکات.
کابرای دەشتەکە نەیزانیبوو کە ئەو دوو پیاوە پادشای وڵات و وەزیرێکێتی.
چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕوداوە کابرا ویستی سەردانی شار بکات و بچێتە لای ئەو دوو پیاوە بیری کردەوە کە چۆن داوای یارمەتیان لێبکات بەڵام وتی: چۆن داوا لە مەخلوقیکی لاواز بکەم لە کاتێکدا خوای گەورە خاوەن دەسەڵات و ڕازقە بۆیە نەڕۆیشت و گەڕایەوە لای خێمەکەی.
شەو بایەکی توند هەڵی کردوو خێمەکەیانی هەڵکەند، خێزانەکە بەیانی زوو جێگاکەیان گواستەوە بۆ شوێنێکی تر بۆ ئەوەی خێمەکەیان هەڵدەن بەڵام لە کاتی چاڵکردن بۆ چەسپاندنی سندوقیکیان دۆزیەوە، کاتێک کردیانەوە پڕ بوو لە زێڕ، بڕیاریان دا بچنە شار و بە پارەی ئەو زێڕە بینایەکی خۆش بنیاد بنێن، بینایەکی زۆر جوان و ناوەزەیان دروست کرد، بە جۆرێک دەسەڵات داری شار بە دارودەستەکەی وت کە بزانن ئەمە بینای کێیە؟
دارودەستەکەی دوای پرسیارکردن گەڕانەوە و بە پادشایان ووت ئەمە بینای دەشتەکیەکە کە بە پارەی زێر ئەم بینیایەیی کڕیوە.
پادشا و وەزیرەکەی چونە لای کابرای دەشتەکی، کابراکە هەردوکیانی ناسیەوە
پادشا پێی وت: بۆ سەردانت نەکردین؟
دەشتەکیەکە وتی: دەهاتم بەبێ ئەوەی بزانم ئێوە پادشای وڵاتن، بەڵام بیرم کردەوە ناکرێ پشت بە بەندەی خودا ببەستین و خودا لە بیر بکەین، بۆیە گەڕامەوە ماڵ و پاش ماوەیەک خودا ئەم ڕزقە فراوانەی نسیب کردم.
پادشا ڕووی کردە دارودەستەکەی و وتی: بەڕاستی ئەمە وانەیەکە کە هەرگیز بیرم ناچیت.
✔️پەند و وانەی چیرۆک
وەک پێشتریش وتمان کەسی بێکەسان خودایە و پشت بەستن تەنیا بەخودای گەورەیە کە داهاتوی هەمو کەسێک ڕووناک دەکا.
چــیــرۆکـی

کــچــێــک



بــەشـــی یــەکـــەم

من ناوم هێلینە تەمەنم 16 ساڵە
وێران بوونی ژیانم ئەوکاتە دەسی پێکرد کە لە قوتابخانەی ناوەندی بووم
کچێکی ڕێک و پێک بووم کەس و کارم زۆر باش بوون بۆم هەموو شتێکمان باش بوو کەس و کارێکی بەڕێز و برایەکی باشم هەبوو
هاوڕێیەکم هەبوو ناوی سازگار بوو من و سازگر زۆر لەیەکەوە نزیک بووین زۆریش یەکمان خۆشەویست هەموو شتێکی یەکمان ئەزانی ....
سازگار برایەکی ناوی کاروان بوو
ڕاستیەکی من باش نەمدەناسی و کارم پێ نەبوو
ئیتر لەمەکتەبش زۆربەی کات لەگەڵ سازگارا بووم
هەندێ ڕۆژ سازگار مۆبایلی ئەهێنا خۆتان ئەزانن پشکنین و شت ئێستا زۆر ناکرێت
دەی سازگار وتی وەرە هەندێ ڕەسم بگرین پێکەوە بە سناپ چات فلتەری زۆر جوانی تێدایە وتم باشە بەڵام دواتر بیانسڕەوە یان بیان شارەوە با کەس نەیبینێت وتی باشە
دواتی چەن ڕۆژێک کوڕێک بەردەوام ئەهاتە پێش دەرگای مەکتەبەکەمان چاودێری منی ئەکرد منیش وەک سیفەتی خۆم سیقە بەکوڕان ناکەم و هیچ حسابێکم بۆ نەکرد
هەتا ڕۆژێک هاتە،پێشم موبایلەکی ڕوو کردە من وتی ئەمە ڕەسمەکانی تۆیە تۆ زۆر جوانی
منیش ڕەنگم زەرد بوو نەمزانی چی بکەم
هاوارم کرد وتم ئەمانە چیدکەن لای تۆ
وتی هاوار مەکە هەموو ڕەسمەکانتم لە لایە
ڕێک بەپەلە ڕۆشتم و بەجێم هێشت چوومە ماڵەوە زۆر بێتاقەت بووم نەمزانی چی بکە هەر ئەگریام بەتەنیا بەکوڵ ئەگریام ئەموت ژیانم وێران بوو وەک ئەو کچانە بوونە قوربانی گورگەکان تازە منیش فەوتام لەخۆشی دنیا بێبەش بووم
کەس و کارم هەستیان پێم کرد زۆریش ویستیان پێیان بلێم چی بووە من هەر وتم هیچ،نەبووە
دواتر تێلم کرد بۆ سازگار ئەوەی ناشرین بوو پێم وت وتم تۆ خراپەکاری تۆ منت فەوتاند
وتی بۆ هێلین گیان چی بووە وتم یانی نازانی
تۆ ئەو ڕۆژە بەمنت وت با هەندێ ڕەسم بگرین ئێستە ڕەسمەکانم بڵاو کراوتەوە لەناو هەموو کوڕانا ئەویش سوێنی خوارد کە ئەو ڕەسمەکانی نەداوەتە کەس منیش تێلم داخەستەوە ..... ڕۆژی دواتر چووینەوە مەکتەب کوڕەکە هاتەوە بەردەمم ئەمە دەیان جار بوو بێتەپێشم
وتی ئەمجارە سووکایەتیم پێ بکەیت ژیات تێک دەدەم وەرەقەیەکی دا پێم دەقەمەکەی تێدا بوو....
وەرەقەکەم بردەوە زۆر زۆر گریام نانم نەخوارد ڕەنگم نەمابوو هێندە گریام لاواز بوو بووم
ویستم تێلی بۆبکەم دوای وتم نا
بیرم لە قسەکەی کردەوە وتی ژیانت تێک دەدەم ئاای خوایە من بوام لێهات ئای حوایەچیم لێهات ئێستە چۆن جوابی براکەم بدەمەوە ئەوندە خۆشی ئەویستم گاڵتەی لەگەڵم ئەکرد چۆن جوابی دایکم بدەمەوە بەردەوام دوعای بۆ دەکردم و دەهات بۆ لام لەکاتی خوێندنا چۆن جوابی باوکم بدەمەوە کە ماندوو دەبوو پێمەوە
ڕەسمەکانیش بەو شێوەیە نەبوون کە کێشەم لە بڵاو کردنەوەی نەبێت بەڵکو بۆ بڵاو کردنەوە زۆر ناشرین بوون.....

بــەشـــی دووەم

دواتر لەناچاریدا تێلم بۆ کوڕەکە کرد بەهیوای ئەوەی
کەمێک بپاڕێمەوە بەشکم وێنەکانم بسڕێتەوە و منیش نەجاتم بێت
ڕەڤەمەکەم لەناو کتێبەکانم دانابوو چوم تێلم بۆ کرد هەر وتم سڵاو وتی بۆ وا دوا کەوتی ئازیز هەرچەندە پێم ناخۆشبوو بەڵام هیچم نەوت ئیتر پێم وت کەوا ڕەسمەکانم بسڕێتەوە نامەوێت ژیانم تێک بچێت نامەوێت ژیانی کەس و کاریشم تێک چێت و ئابڕویان بچێت وتی مەترسە جارێ پارێزراوە وتم تۆ چییت لەمن دەوێت وتی خۆشم دەوێی منیش باوەڕم پێ نەکرد چونکە چیرۆکی دەیەها کچم خوێندۆتەوە کە بوونە قوربانی گورەگەکان هەرچەندە دەویست لایەنی عاطفیم بجولێنێ باوەڕم نەکرد
ئیتر زۆریش پاڕامەوە و زۆریش گریام بەڵام بەگوێی نەکردم دواتڕ بەتوڕەیەوە وتی گەر ئەمجارە بپاڕێیتەوە ڕەسمەکانت بڵاو کراونەتەوە منیش زۆر بێتاقەت بووم کە مردن خۆشتر بوو بەلامەوە بەڵام چارم نەبوو
وتم ئێستە چیت دەوێ وتی دەبێ هەموو شەوێ بەتێل قسە بکەین و من هەر چیم ویست بەوشێوە دەبێت بەگریانێکەوە وتم باشە چونکە چاری ترم نەبوو
ڕووم نەدەهات بەکەس و کارم بلێم
ئەبوایە چیم کردبایە
شەوانە هەرچەندە تاقەتی دەرسم نەمابوو بەناوی دەرس خوێندنەوە ئەچوومە ژوورەکەم و کتێبێکم دا دەنا و قسەمان دەکڕد بەو شێوەی ئەو دەیویست کۆمەڵێک قسەی ناشرین دوور لە ئەخلاق بەوهیوایهی وەکو هەر کچێکی ئەم شارە منیش ببمە مایەی شانازی بۆ کەسو کارم و زانکۆ بخوێنوم و ژیانیهەوسەرگیری پێک بنێم و ببمە خاون ماڵی خۆم ئیتر حۆی ناسان تەمەی زۆر گەورەتر بوو نزیک 26 ساڵێک دەبوو
شەوێکیان تەواو لە گریانا نقوم بووم وتو توخوا وازم لێبێنە وتی واز هێنانی چی
ئیتر دەچینە دەرەوە تازە من و تۆ خۆشەویستین ویستم بەهاوارێک بیترسینم بەڵام سودی نەبوو وتی سبەینێ ناچی بۆ مەکتەب دێیت بۆ لای من
وتم باشه بزانم چۆن دەبێت
بەڵام خوا کردی پێش خەوتن براکەم هاتەوە بەتوڕەیەوە وتی وا هێلین منیش خێرا فرمێسکەکانم سڕی و وتم بەڵێ کاکە
وتێ هێلین لەچییت کەمە..؟ پارە.؟ جل و بەرگ..؟ڕێزگرتن،.،؟ چیت ئەویست بە ئێمەت بووتایە وتم چی بووە کاکە گیان وتی وەرە بچینە ژوورەکەت کاتێک چوین وتی سەیری ڕەسمەکانت کە بەڕاستی ناهەقی نەبوو ڕەسمەکان زۆر زۆرشوێنی عەیبی دەرخستبوو هەمووی خەتای ساگاربوو وتی ئەمە بەیادگاری دەمێنێتەوە
ئیتر منیشبەسەرهاتەکەم گێڕایەوە و باسم کرد کت چیم کردووە لەگەڵ ئەو کوڕەیا.....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چــیـرۆکــی

کــچــێــک



بــەشـــی کۆتایی

خۆی نەگرت و یەک زلەیلێدام و بەجێی هێشتم منیش بەگریانەوە ناو ژوورەکەدا کەوتبووم
بۆبەیانی کاکەم لەدوام هاتبووبۆ مەکتەب کوڕەکەی دۆزیەوە و بەخێراێ هات بۆی زۆریملێدا و مۆبایلی کوڕەکەی شکاند و چەقۆیەکی دەرکرد وتی ئێستا ئەیکوژم
کوڕەکەش بەترسێکەوە ۆتی بەخوا هەمووی خەتای کاروانە کاروان من هیجم نەکردووە
براکەم وت کاروان کێیە؟ وەرە پێم بلێ چۆنئەم ڕەسمانەت دەسکەوت..،
کوڕەکە وتی ئەم ڕەسمانەم لەلاین کوکڕێکەوە دەسکەوت ناوی کاروانە ئیستا لای زۆربەی کوڕانی گەڕەک هەیە بەڵام ئەوان نەیان وێرا وەک من بکەن...
بەڵێ ئەمە بوو ئەوە کاروانی برای سازگار بوو کە بەدزی خوشکەکەیەوە ڕەسمەکانی منیلەناو مۆبایلەکەی دەرکرد و بردی بۆ لای کوڕانی گەڕەک .......
وازمان لەکوڕەکە هێنا و بەجێمان هێشت
براکەم موبیلەکەی بۆ کڕییەوە بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێ
لەقوتابخانە دەیان کردم و ئیتڕ من سیقەی کەس و کارم لەدەست دا
ئێستە ڕوەخۆشەکەی براکەم نەماوە
دایکم وەک جاران نایاتە لام
باوکم نازم هەڵناکێشێ
هەرجەندە منیان خۆش دەوێ بەڵام وەک جاران نا.....
هەر چۆنێک بێت ژیانی من لەوانە باشتر بوو کە ئەکوژران یان ئەشکەنجەی توند
یانحەپس ئەکڕان لە ژوورەوە
بەڵام خۆ من تاوانێکم نەکردووە...
من بەهوی سازکار و براکەی ژیانم تێک چوو بەڵام ئەوان ئێستە ژیانەکەی خۆیان بەسەردەبەن......
سەیرە باشە بۆ چی کاڕوان ڕەسمەکانی سارکاری خوشکیشی نەبرد..؟
وەڵام بۆ ئێوە جێ دێلم...

کۆتایی
2024/09/28 19:32:46
Back to Top
HTML Embed Code: