Telegram Web Link
چـیـرۆکـيی_تـــۆم_و_بــارى

بــەشــــــــــــــــــــــ3ـــــــــــــــــــی

تۆم رایکرد تا گەیشتە خانوێک لە دەرگای دا پیاوێک سەری دەرهێنا گووتی تۆ کێی ئەویش گووتی تکایە دەرگاکە بکەرەوە کەسێک لەدوامە پیاوەکەش رێیپێدا کە چووە ژوورەوە پیاوەکە لەگەل کچێەیو کورەکەی بوو کە ئەوانیش خۆیان شاردبوویەوە لە ترسی باری دەرگاو پەنجەرەکانیشیان داخستبوو ، پیاوەکە پێی وت گەر لەو رابکەی دەمریت دەبێ شەری لەگەل بکەیت بۆیە تاشەو لەوێ مایەوە ، ئینجا لە شەودا سەیری خۆی کرد بەسترابوویەوە کەسێکی زۆر ناشرین و گەورە هاتە ژورەوە چووە ژێر سیسەمەکەی لەپردا هەردوو چاوی تۆمی دەرهێنا ، یەکسەر تۆم لە خەو هەلسایەوە زۆر ئارەقەی کرد ،کچەکە کە ناوی ئالیسا بوو پەرداخێ ئاوی بۆ هێنا ، لەپر دەنگێک لەدەرەوە هات پیاوەکە گووتی کاتی هاتووە ، تۆم بە هێواشی سەیری دەرەوەی کرد لە کونێک بینی کەسێکی کورتو ناشرین سەیری دەکاتو پێی پێدەکەنێت لەپر رایکرد بۆ لای خانووەکە تۆم هاواری کرد (ئەی هاوار خەریکە دێت بۆ لامان) بەلام کە پیاوەکە سەیری کرد کەسی لێنەبوو پیاوەکە گووتی کوا لە کوێیە ، تۆم گووتی من بینیم ، ئەو کورەی تریش ناوی کریس بوو بە تۆمی گووت تۆ گالتەمان پێدەکەی تۆم ویستی مناقەشەی لەگەل بکات بەلام بینی باری لەپشتی کریس وەستابوو ،تۆم نەیدەزانی چی بلێت لەترسان ، پاشان کریس هەستی پێ کرد بەهێواشی سەیری دواوەی کرد بەلام هەر زوو سەری لێکردەوە بە داسێک پیاوەکە تەقەی لێکرد بەلام رایکردو دیسان خۆی شاردەوە ، پیاوەکە بە تۆمی گووت بۆ زوو وات نەووت ئەویش گووتی من زۆر ترسابووم پیاوەکە گووتی ئەی کوا ئالیسا" ،لەدەرەوە دەنگی هاواری ئالیسا دەهات کە باری ئەوی رفاند ، تۆم گووتی ناهێلم ئەوەی بەسەرمهات بەسەر ئەویش دا بێت خۆیو پیاوەکە رایانکرد کە گەیشتنە لای دەریاچەیەک ،باری لای دەریاچەکە وەستابوو ، گووتی کاتی ئەوە هاتووە روخساری راستیم ببینن پیاوەکە ویستی تەقەی لێبکات بەلام ئەو ئالیسای گرتوو برینداری کرد وە کەمێک لە خوێنی ئەوی مژی ، لەپر زۆر تێکچوو جارێک دەیگووت (من هاتم ئەی نەفرەتیەکان ) پیاوەکە تەقەی لێکرد بەلام کاریگەری نەبوو چونکە زۆر بەهێز ببو تۆم خێرا دەستی کچەکەی گرتوو رایکردلەگەل پیاوەکە کە گەیشتنەوە خانووەکە دەیانویست چەکەکانی تریشیان دەستکەوێت ، بەلام پیاوە چوار روحەکە هاتو پیاوەکەی کوشت ، تۆم شتێکی بۆ دەرکەوت کە ناوی باری ئەوانی تر بێزار دەکات ، بۆیە هاواری کرد (باری رۆبەرت)ئینجا زۆر پێی تێکچوو رایکردە ژوورێک تۆم و ئالیسا نەدەوێران لە پێشی رابکەن ، کە هاتەوە گووتی (ئێوە کێن ؟ ، من لێرە چی دەکەم ؟ )
..تۆم هیچی نەگووت ، باری بیری هاتەوە کە تۆم هاورێی ئەوە بۆیە دەیزانی رۆحەکان دەگەرێنەوە ، گووتی (تۆم تکایە خێرا راکە شارۆچکەکەو مادە تەقێنەرەوەکان بدۆزەوە ،تۆ دەبێ بمکوژی گەر نا ئەوان زۆر بەبەهێزی دەگەرێنەوە)تۆم زۆر خێرا رایکردە شارۆچکەکە تەقینەوەکانی دۆزیەوە وە هەر یەکەو لە لایەکی دانا بە ئالیسای گووت تۆ خۆت رزگار کە لەوبەر دەتبینمەوە ئەویش پێی گووت چی دەکەی ،تۆم گوتی بەرەنگاری دەبمەوە، پاشان تۆم چاوەرێی دەکرد ، ئینجا باری هات زۆر توورە بوو لە توورەیان رۆحەکان دەیانویست دەرچن بۆیە بوون بە دووسەر لەیەک جەستەدا تۆم سەیری کرد زۆر ترسا بەلام رایکردە مارکێتێکی گەورەی شارۆچکەکە ، بەلام رۆحەکان جیابوونەوە (پالیشا ، دێنیس،وە جاک) پێکەوە لەدوای تۆم دەگەران کە تۆم خۆی شاردبوویەوە لە سوچێک بە ئاوێنە سەیری هەرسێکیانی دەکرد وایزانی نایبینن بەلام کە جوان سەیری کرد جاک بە پێکەنینەوە سەری ئەوی دەکردەوە ، گوتی هاورێیان ئەوەتا، کە چوونە ئەوێ پالیشا وەکو ئاژەل دەرۆیشت بۆی ،تۆمیان گرت ، دێنیس هاتو گووتی (تۆم تۆ هەرگیز ناتوانی رابکەی لەدەستمان ، پاشان باری لەویا هات هەر تۆم رزگار بکات ، دێنیس بە جاکی گووت لە کۆلی کەوە ، جاک باری گرتوو بربرەی پشتی هێنایە دەرەوە تۆم هاواری کرد (ناااااااااااا) بۆیە هەلساو بەتورییەوە سەیر ئەوانی دەکرد بە گریانەوە گووتی چیتان لێم دەوێ ،پالیشا بە
پەیجی چـیـرۆکـ و بـەسـەرهـاتـی بـەسـود دەم چرپەچرپەوە دەهاتە پێشەوەو دەیگووت،(خوێنی تۆ،من هەر دێم بۆ لات هەر دەتکوژم ئێمە تۆمان دەوێ)پاشان ئالیسا بەسەیارە خۆی بە شوێنەکە داداو تۆمی سوار کرد وە رزگار کرد پێکەوە رایانکرد ئەوانیش بەدوایان دەکەوتن
بەلام تۆم پلانی ئەوەی هەبوو شوێنەکە تێک بشکێنێت ،بۆیە تەقینەوەیەکی گەورەی نایەوە ،خەریکبوو خۆشیان تێیکەون ، وایانزانی رزگاریان بووە بەلام لەولاوە جاکی کورتەبالا پێدەکەنی زۆر ناشرین بوو هاواری کرد دەتانکوژم ،تۆمیش هاواری کرد لێخورە لێخورە ، بەلام سەیارەکە تێکچوبو ، بۆیە کە هاتە خوارەوە تا رابکات جاک وەکو شێت رایدەکرد بۆیان
لەپر تۆمی گرت ، ئالیسا گووتی بەریدە بەلام ئەو هەر قاقای پێکەنینی نەدەوەستاند ،لەپر کەسێک گوولەیەکی لەسەری جاکی داو کوشتی ، کە تۆم سەیری کرد، دایکو باوکی خۆی بوون ،بەوانی گووت چۆن منتان دۆزییەوە ،ئەوانیش گووتییان رۆژێک لەمەوبەر نامەیەکمان پێگەیشت کەسێک ئەو ناونیشانەی پێداین ، تۆم زانی کە پیرەپیاوەکە بووە ، ئینجا گەرایەوە مالەوە لەگەل ئالیساو دایکو باوکی ،تۆم لەم بابەتەدا تێگەیشت کە نابێت هاورێیەتی کەسێک بکات تا نەزانیت رابردووی چۆنە


کــــۆتـــــــــــــــای
بەسەر هاتێکی خۆش و کاری گەر

ئەگێڕنەوە

پیاوێکی زۆر فەقیر هەشت کچی هەبوو بەڵام کوڕی نەبوو ڕۆژانە کاسبی ئەکردو ئەی هێن
ایەوە بۆ ماڵێ بە گرانی ئەژیان و کرێچیش بون.

ڕۆژێک کابرا ئەکەوێ و قاچی ئەشێکێ ناچار بۆماوەیەک ناچێتەوە سەر ئیش و بەو هۆیەشەوە ئیشەکەی لەدەست ئەداو خاوەن کار دەریەکا.

لەئیشەکەی لەولاشەوە چەند مانگێکە کرێی خانوی نەداوە بۆیە خاوەن ماڵە کەش لەخانوەکەدەری ئەکات لەیەک ڕۆژا دوو هەواڵی زۆرناخۆش.

بەڵام خۆی و ژنەکەی ئیمانێکی بەقوەتیان هەبو بەهەموو عومریان ناشکوریان نەکردبوو.

جگەلەسوپاسی خوای گەورەو ناز هەڵگرتنی کچەکان کابرا تۆزێ شڕەو شاتاڵیان هەبو دایان بە کۆڵیاناو ڕۆیشتن تا گەیشتنە قەڵا کۆنێکی ڕوخاو .

سەیری کرد هێشتا ژێر زەمینە کەی ماوە هەر چۆنێکبێ خۆڵەکەی لێ دەرداو تۆزێ پاکی کردەوە و چونە ناوی شەو ژنەکەی دەستی بە هاوار و ناڵە ناڵ کرد .

هاواری لەدایک بونی مناڵێکی تر کابرا لەتاوا نەیەزانی چی بکا هەر ئەهاتو ئەچو ئەی وت خوایە تۆ ئاگات لەم ناڵەناڵە نیە لەم کاتەیا کچێکی تریش لەدایک بوو.

کەزانی کچە بەرزی کردەوەو سوپاسی خوای کرد بەڵام هیچ نەبو پێوە بئاڵێنن بۆیە لە زەویەکە دایناو سەری خۆی بەدیوارەکەیا کێشا .

لەوکاتەدادیواری ڕزیو هاتە خوارێ و تۆزێکی ڕوخا پەڕۆ شڕێک دەرکەوت .

کەدەستی بۆبرد ڕزیبو وورد بو بەڵام چی بینی لیرەی لێ هەڵڕژایە خوارێ کابرا حەپەسا کچەکان ڕایان کرد و کردیانە کۆشیانەوە تاهاتەوە سەرخۆی ژنەکەی ووتی گوێ بگرە پیاوەکە .

ئەمە ڕسقی سەری ئەو کچەو هەقی شوکرانە بژێری تۆیە بەڵام ئەگەر هەموی بەریە دەرێ بەجارێک ئەڵێن دزیوێتی ناڵێن هی هەزارساڵ لەمەو پێشە .

بۆیە بەئاقڵانە هەرتۆزەی لەشوێنک بفرۆشە ئیتر کابرا بەهێواشی لیرەکانی ساغ کردەوەو بوە دەوڵەمەندترین کەس.

بۆهەر کچێکی خانو ماڵی دروست کرد و بەخۆشی ژیان.

خوا خۆی وەعدی داوە ئێوە دوعابکەن منیش گیرایەکەم زوبێ یان درەنگ ماشاءالله لەگەورەی خودا😪😪
چیرۆکی

خەندە و کاروان


بەشی یەکەم
ن
چیرۆکیک بۆ هیشیار کردنەوەیی کچان و کوران بۆ ژن و پیاوان
کاروان عاشقی کچیک دەبیت بەناوی خەندە بەلام عاشق بوونی کاروان بەخەندە تەنها بۆ کات بەسەر بردن و رابواردن بوو بەلام خەندە بە راست گۆیی وەری گرتبوو خەندە هەرگیز دلی کاروانی نەدەشکاند کاروان داوایی چی کردبوایە خەندە نەیی دەوت نابیت هەموو شتیکی بە بەلێ جواب دەداوە دوایی ماویکی زۆر لە چات کردنوو تیل کردن ناردنی وینەیی جۆراو جۆر ئەم بە ناو خۆشەویستیە هەر بەردەوام بوو کاروانیش شەوانە داوایی وینەیی لە خەندە دەکرد خەندەش هەر بۆیی دەنارد خەندە هەرگیز بیری لەوە نەکردبووە کە کاروان وەک گورگیکی برسی بەداویوەیە تەنها بۆ تیرکردنی عەزە جنسیەکانی خۆیەتی تەنها بۆ کات بەسەر بردنی تی تا کار دەگاتەن ئەوەیی کاروان داوایی چونە دەر لە خەندە دەکات بەلام خەندە بۆ ئەمە دەلیت ناتوانم ئەم کارە بکەم چونکە من دەمەویت بە حەلالی بۆ تۆ بم کاروانیش بەدوایی فیلی خۆیتی دەلیت باشە گیان هەر بۆ ئەوە وام وت بزانم چی دەلیت کاروانیش کەمیک بە خەندە دا
@chyrok
هەلدەلیت دەلیت ئەم جۆرە کچانەم زۆر خۆش دەوین کە چونە دەرەوەیان نیە لەگەل کور خەندەیی خۆش باوەریش باوەریی پئ دەکات دوایی ئەوە شەوانە قسە دەکەنەوە ناردنی وینەش بەهەموو شیوەیک بەردەوامە دوایی ماوەیک دەیکەن بەکامیرە کامیرەش بەهەموو شیوەیک دەکەنەوە کچە چوزانیت کورەبەفیلە هەموو شتیکوینەدەگریتەوە لایی خۆیی هەلی دەگریت پەیوەندیکە سالیکدەخاینیت خەندە دەلیتە کاروان بۆن نایتە داوام بەلام کاروان بەهۆیی نەبونی پارەیی پیویست بۆ زەواج خۆیی لەم بابەتە دەدزیەوە دوایی ئەوەیی خەندە کەمیک سارد دەبیت لەگەلی دوایی حەفتەیک کاروان داویی چوونە دەرووە لە خەندە دەکات بەلام خەندە هەر رەتی دەکاتەوە دواتر کاروان وینەکانی بۆ دەنیریتەوە کار لە کار دەترازیت تازە خەندە لەترسی لەدەست دانی شەرەفوو نامسی نازانیت چی بکات دەچیتە دەر لەگەلی کارەکە ئالۆزتر دەبیت کە ناش چیت لەگەلین هەرەشەیی بلاو کردنەوەیی وینەیی لێ دەکات بەلام خەندە هەر لێی دەپاریتەوە کاری وانەکات وینەیی بلاوو کاتەوە چونکە دەیی کووژن بەلام کاروان هەرداوایی چونە دەرەوەیی لێ دەکات بەلام خەندەش بەبیانوویی نەبوونی مەجالەوە هەر ناچیتە دەرەوە لەگەلی بەلام تازە نیوانیان ئالۆز بووە و شەریی تئ کەوتوە بەلام خەندە هەربیردەکاتەوەنازانیت چی بکات بەکورە دەلیت خۆمە کوژم پیەلیت خۆت بکوژە خەندەش دەلیت باشە خەندەش هەربیرەکاتەوە بزانیت چیبکات چۆن خۆیی لەو کاروان قوتار بکات و شتەکانی لە دەست دەربینیت ئەوەبوو خەندە بە کورە مامەکەیی وت توشی هەلەیکی وا بووە و کورەش هەرەشەیی بلاو کردنەوەیی وینە کانم لێ دە کات ئیستاش نازانم چی بکەم

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

خەندە و کاروان

بەشی کۆتایین

ئەوەبوو کورەمامەکەیی بەکارەکە هەلساو بە فیلی ئەوەیی کە خەندە لەگەلی دەچیتە دەرەوە رەزیبیت بەداواکەیی بەلام تەنها یەک جار بچیتە دەرەوە لەگەلی کورەش بیر لەوە ناکاتەووە کە فیلە دەیانەویت بیگرن ئەوە بوو کورە رۆژیکیان دیاری کرد کورەمامەکەش بە برایی خەندەیی وت کیشکە گەورە تربوو بەهەر عات تا عەییان نەچیت دەیانەویت بەهەر نەوعیک بیت کچەکە بدەن بەکارووانج کاروانیش ئاگاداری ئەم کیشانە نییەو نازانیت چ تەلەیکیان بۆ داناوە ـەوە بوو رۆژی مەوعیدەکە داهات کچە بەکاروان دەلیت وەرە مالی یمە مالەوەمان چونەتە مالی مامم شەو ناگەرینەوە منوو برا بچوکەکەم لەمالین کاروانیش دەلیتن باشە کەوایە دیمە مالتان ئەوە بوو کاروان بەدلیکی خۆشەوە چوو بیر لەوە دەکاتەوە تازە کچە کەوتە بن دەستمەوە هەزاران بیر کردنەوەیی بۆدیت براو ئامۆزاکەشیی وا پلانی خۆیان داریشتوە چۆن خەندەیی پئ بدەن شەرفیخۆیان پاریزراو بیت کاتیک کورەکە گەیشتە بەردەرگایی مالیان خەندە دەرگایی بۆکردەوە و بەدلیکی خۆشەوە پیش وازی لێ کرد کورەش بەدلیکی خۆشەوە چوە ژوورەوە هەرکە گەیشتە ژوورەوە دەرگایان قوفلکرد جا دەستیان کرد بەلیدانی کاروان زۆر یان لێ دا تا لە هۆش خۆیی چوو مووبایلەکەیان لێ سەندوو شکاندیان دوواتر بەخۆیی هاتەوە وتیان دەبیت بەزوو ترین کات مارەیی بکەت دەنا دەت کوژین کورەش لەتاویی روحی خۆیی وتی ماڕەیی دەکەم بەس باکەس نەزانیت کەبەم شویە بووە من بەمالەوە دەلیم ژن دینم دەسنیشانیشم کردووە کاروان بەمالەوەیی وت ژن دینم دەسنیشانیشم کردووە بەلام دایکی کاروان هەستی کرد
@chyrok
شتیکبووە کورەکەیی شتیکی بەسەر هاتوە بۆیە بەکاروانی وت چیبووە کاروانیش باسی خۆیی بۆگیرایەوە دیکەش کورەکەیی خۆیی بەنەفرەت کرد دواتر بابیشی پیی زانی بەلام چار ناچارە دەبیت تازە هەر بی خوازیت چوونە خوازبینیوو کچەکەیان پئ دا دوایی ماوەیکی کەم کچەیی گواستەوە و ئیستا هاوسەریی یەکن بەلام سەیرکە چۆن دەستی پئ کرد بە چ نیەتیکەوە و ئاخیرەکەیی چی روویی دا کاروانیش لە رووداوە کان پەشیمان بوویەوە بەلام پەشیمانی دا نادات دوواتر تۆبەیکم کرد رابردوویی خۆمم لە بیر خۆم بردەوە ئیستاش چاوەریی یەکەم منالین بە هاوسەرکەشم وتوە کور بیت ناویی دەنین هیوا گەر کچیش بیت ناویی دەنین وەفا
ئەمم بۆیە باس کرد تا کچ و کورە کان ئاگا دار بن هەرگیز وینەیی خۆیان و جەستەیان بۆن یەکتریی نەنیرن گەر کەسیکی بەدلیکی پاکەوە تۆیی بویت لەدەرگاوە دیت بۆ خوازبینیت نەوەک بەناردنی وینەیی جەستە یاخود هاتن لەسەر دیواریی عەوشە ....

کۆتایی
ئەو دەمەی لە مزگەوت وانەی قورئانم بە خوێندکارەکانم دەوت،
.

کوڕێک هات ئەوپەڕی تەمەنی ١٢ساڵێک دەبوو،
وتی دەمەوێت لێرە قورئان بخوێنم و ببمە خوێندکارت،
پێم وت: هەندێ قورئانت لەبەرە؟
وتی: بەڵێ!

وتم: سوورەتێکم لە جوزئی عەمە بۆ بخوێنە!
بۆی خوێندم،
وتم: سوورەتی تەبارەکت لەبەرە؟

هێندە جوان خوێندنی سەرم سوڕما لێی...
وتم: ئەی سوورەتی نەحل؟
ئەویشی زۆر بەجوانی خوێند!
.

وتم: ڕۆڵەگیان، تۆ هەموو قورئانت لەبەرە؟
وتی: الحمدللە، بەڵێ

هەربۆیـە داوام لێی کرد سبەینێ باوکی بهێنێت،
بزانم باوکی چ پیاوێکی مەزنە؟
سبەینێ کە باوکی هات، پێی وتم:

دەزانم سەرت سووڕماوە لە زیرەکی کوڕەکەم،
لە پشتی ئەم کوڕەوە ئافرەتێکی مەرد و مەزن هەیە،

مژدەی ئەوەت پێ دەدەم سێ منداڵی ترم حافزی قورئانن...
.

کچەکەم هێشتا نەبۆتە چوار ساڵ، جوزئی عەمەی لەبەرە،
وتم: چۆن شتی وا دەبێت؟

وتی: کە منداڵەکەمان فێری قسە دەبێت، وردە وردە دایکیان قورئانی فێردەکات و هانیان دەدات و زۆر دەیڵێتەوە،
ئینجا ئەوەی زۆر بەجوانی قورئانەکەی لەبەر بکات،

.
ئەوە ئەو چێشتە دیاری دەکات کە بۆ ئێوارە ساز دەکرێت،
ئەوەی جوان موڕاجەعەی بکات،

ئەو شوێنە دیاری دەکات کە ڕۆژی جومعە بۆی بچین...
ئەو کەسەی خەتم دەکات،

ئەو دیاری دەکات هاوین بچین بۆ کوێ...
چەندین شتی تریش
ئاوا پێشبڕکێیەکمان سازکردووە بۆ لەبەرکردن و خەتمکردن...
.

ئەمە ئافرەتی چاک و ڕەسەنە،
ئەگەر چاک بێت خۆی و ماڵ و ئوممەتیش چاک دەبێت..
چیرۆکی

دووژمنەکەم


بەشی یەکەم

ڕووداوەکان لەسەرەتای دەستپێکی پایز ڕویدا ئەو کات تەمەنم دوو ساڵ دەبووم تاقانەی سێ برا بووم لە براکانم بچوکتر بووم لە جوانی و خۆشەویستیان ناویان لێنام نوور هەموو کاتێ باوکم منی بە ڕووناکی و خۆشی ژیانی خۆی داناوە باوکم یەکەم ئەشقم بووە، لەژیانم زۆر منی خۆشوویستووە براکانم شازدە و چواردە و هەشت ساڵان بوون داپیرەم و باپیرەم هێشتا لەژیان مابوون ئەو کاتە باوکم دوو خوشک و یەک برای هەبوو لەخۆی بچوکتر بوون باوکم دوو خوشکەکەی هێشتا مناڵبوون قەدەر وابوو کۆچی دوایان کرد ئەو مامەی کە هەمبوو زۆر سەڕەرۆ بوو زۆر کێشەی بۆ باوکم و باپیرەم دروست دەکرد باپیرەم زۆر خەمی لێ دەخوارد لەبەر ئەو ئیشانەی ئەو کەدەیکرد باپیرم و داپیرم توشی نەخۆشی بووبوون مامم ناوی حمید بوو رۆژی بریاریدا بچیتە شار بۆ تەواو کردنی خوێندنی ئەو کات لەگوند دەژیان باوکم و باپیرەم زۆرڕێگر بوون چونکە دەترسان توشی کێشەیان بکاتەوە بەڵام مام حمید گۆێی پێ نەدان ڕۆیشت بۆ ماوەی دوو ساڵ لە شار بۆ خوێندن لەوێ بوو لە شار کچی پیاوێکی دەوڵەمەند خۆشدەوێ زۆر داوای لێ دەکات بەڵام کچەکە هەر ڕەتی دەکاتەو ناوی شەهلە بوو باوکی کۆچی دوای کردبوو یەک برای هەبوو لەگەل دایکی دەژیان خێزاێکی دەوڵەمند و زەنگین بوون لەهەمان شوێن دەیانخوێند ڕۆژی دووبارە مامم داوای پەیوەندی لە شەهلە دەکا شەهلەش زۆر توړە دەبی قسەی زۆر بە مامم دەڵێ مامیشم کە سەرەڕۆ بوو ئیتر ڕقێک دەکەویتە دڵیەوە لە شەهلە بۆیە بڕیاریدا کە لەهەقی ئەو قسانە توڵەی لێبکاتەوە بۆیە ڕۆژی شەهلە بەتەنیا دەبێت مامم ڕێگری لێدەکات و دەیوست ئازاری بدات شەهلە لەهۆش خۆی دەچێت و سەری بەر دیوار دەکەوێ خوێنی لێدێت مامم وەیزانیووە مردوە بۆیە ڕادەکات و شەهلە بەجێ دێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر وا دەمێنێتەوە و دەمرێ ئەگەر مامم بیبردبا نەخۆشخانە گیانی لەدەست نەدەدا مامم ئەو کاتەی شەهلەی بەجێ هێشت یەکەسەر دەگرێتەوە بۆ گوند ماڵەوە هەموو لایان سەیر دەبێ کە گەراوەتەوە باپیرەم پرسیاری گەرانەوەی لێدەکا کەوا لەناکاو بۆ هاتووەتەوە ئەویش چەند دڕۆیەک ڕێک دەخات بەڵام باپیرەم زۆر پێداگیربووە ئەویش ڕاستیەکان هەمووی باس دەکات کەوای چی لە شەهلە کردووە باوکم زۆری لێدەدا داپیرەم بارگە ناگرێ یەک ڕۆژ دواتر گیان لەدەست دەدا لە خەما بە جەڵتە مرد باپیرەم لەگەڵ باوکم نەیدەزانی چی بکەن باپیرەم بریاریدا گۆتی هەرگیز بکوژ لەلای من و ماڵی من جێ نابێتەوە ئەگەر جەرگی خۆشم بێت بۆیە دەبێ سزای خۆت وەرگری حمید باوکم و باپیرەم مام حمیدیان برد بۆ شار و ڕادەستی پولیسیان کرد ئەویش دانی بەتاوانەکەیدا نا خرایە زیندانەوە خێزانی شەهلە هاتن کە دایکی و براکەی بوون ئەو کاتە دایکی بە باپیرەمی گوت ئێوە کوشتتان ئیمەش دەکوژن باپیرەم بەو قسەیە زۆر دڵگران بوو زۆر هەوڵی دا چەندین کەسی دیاری نارد بۆ سولحکردن لەگەل دایک و برای شەهلە بەڵام هەمووی بێ سوود بوو ئیتر بووینە دووژمندار لەگەڵ ماڵی شەهلایا....

بــــــەشی دووەم

باوکم و باپیرەم لە داهاتووی براکانم دەترسان بویە باوکم گوتی کورەکانم ناکەمە قوربانی بە ڕێگای قاچاخ دوو برا گەورەکانمی هیوا و بەهێزی نارد بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا من و احمدی برا بچوکم ماینەوە مامم حوکمی زیندانی هەتای بۆ دەرچوو پاش مانگێ هەواڵ هات،کە خۆی کوشتووە لەبەر ئازاری وویژدانی کەسێکی بێ تاوانی کوشتووە هەموو کاتێ بەترسەوە ژیاوین لە شوینی جیاوازدا ژیاوین ئو دوژمنداریە ساڵانێکی،زۆری خایند تەمەنم دوو ساڵ بوو ئێستا بووم بە هەژدە ساڵ دایکم هەموو ئەو شتانەی بۆم باسکردبوو بۆیە لە ژیانی احمدی برام دەترسان باپیرەم بەتەواوی بێ هێز و لاواز ببوو توانای هیچ شتێکی نەمابوو من تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندم هیچ هاورێیەکم نەبوو نە خوشکێ تا دەردە دلی لەگەڵ بکەم دوای وازم لە خویندن هینا لەبەر کیشەکان ڕۆژی احمدی برام دەچیتە سەر ئیشەکەی چەند کەسێ ڕێگری لێدەکەن و زۆری،لێدەدەن بەزۆر هەڵاتووە و لەژێر دەستیان بە برینداری دەگەرێتەوە ماڵەوە دایکم کەدەیبێنی وەک شێتی لێدێت باوکم زۆر دەترسێ ئەوکاتەی ماڵمان لە گوند نەما چووین بو شارۆچکە ئێستاش دوبارە ناچارین بڕۆین بۆ شوێنێکی تر هەموو کاتێ لە ژیانی خۆمان دەترساین چەندین جار هەرەشەی کوشتنمان لێ دەکرا لە خێزانەکەم بەتایبەت،هی باوکم و براکەم چەند جار باوکم هەوڵیدا من و احمد بباتە لای براکانم لەوێ ژیانمان سەلامەت دەبوو ژیانی براکانیشم باشبوو لەوێ دەبووایە بەڕێگای قاچاغ بچین چەند جارێ هەوڵماندا بەڵام نەدەبوو ئیترباپیرەم دووبارە هەواڵی نارد بۆ مالی شەهلا بۆ سولحکردن ئەوانیش رازی بوون دایکی شەهلا ناوی فاتیمە بوو براکەشی سەعید ڕۆژێکیان دیاریکرد بۆ چوون بۆلای خێزانەکەی شەهلا من و دایکم هەر دوعامان دەکرد زۆر بێ ئۆقرە و دڵتەنگ بووین فرمێسک لە چاوەکانمان نەدەوەستا لە دەرگادرا هەموویان بە دڵتەنگی هاتبوونەوە دایکم پرسیاری لێ دەکردن کەسیان وڵامیان نەدەداوە باوکم
زۆر دڵتەنگ دیار بوو فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس مابوون کەسیان هیچیان بۆ نەدەگوترا دایکم هەر دەیپرسی ڕووی لە باپیرەم کرد گوتی مامە،ئەتۆ بڵێ چی بووە چی ڕوویداوە بۆ هەمووتان وا سەیرن کەستان قسە ناکەن باپیرەم بە دڵتەنگیەکی یەکجار زۆرەوە وڵامی دایەوە گوتی ئەو کاتەی چووین دانیشتین قسە بکەین تا ئەو دوژمنداریە کۆتای پێ بێنین باپیرەم گوتی ئیمە بیرمان لەوەدەکردەوە کە بە پارە سوڵحەکە بکەین بەڵام ئەوان پارەیان ناوێ لەبەرامبەر خوێنی کچەکەیان کچیان دەوێ کچەکەتیان دوێ باوکم ئەو کاتە فرمێسک لەچاوەکانیا دەهاتە خوارەوە دایکم دەیگوت شتی ووانیە نابێت ئەگەر بەسەر لاشەی مندا برۆن کچی خۆمیان پێ نادەم باپیرەم گوتی کەسمان نامەنەوێ بەڵام ناچارین لەبەر ژیانی کورەکانت کوڕەکەم خێزاەکەمان بەسە با ئیتر کەسی تر نەمرێت ئەو دوژمندایە کۆتای پێ بێت چەند ساڵە وایە با کەسی تر نەبێتە قوربانی..........

چاوەڕێی بەشی سێیەم و چوارەم بن
چیرۆکی

دووژمنەکەم

بـــــــەشـــی سێیەم

من توشی شۆک ببووم تەنیا سەیرم دەکرد و فرمێسک بەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە دایکم توند لە باوەشی گرتبووم دەیگوت نایدەم ئەگەر بمرم بەسەر لاشما بڕۆن،کچەکەم بەدەستی خۆم نانێرمە ئەو دۆزەخە باوکم لەبەر گریان هیچی بۆ نەدەگوترا یەکمجاربوو فرمێسک و گریانی بە کوڵی باوکم ببینم براکەشەم لەگەڵمان دەگریا چ کات و ساتێکی پڕ ئازار ناخۆشی بوو دڵتەنگی و ئازارەکانم دەستی پێکرد ئەو شەوە زۆر درێژ بوو هیچ نەدەڕۆیشت دەبووایە پاش هەفتەیەک باپیرەم بەتەواووی هەواڵی ڕازی بوونی بۆ خێزانی شەهلە بنێریت پاش چەند ڕۆژ باپیرەم بانگی کردم و بەتەنیا دانیشتبوون قسەی بۆم کرد گووتی کچە جوانەکەم دەزانم کە چەند سەختە بۆت من لەوانەیە زۆر کەمم مابێ زۆر ژیام هەمووشی بەخەم بەسەر برد لەهەر کاتێکا بێ دەمرم دەزانم زۆر قورسە بۆتۆ کە بەو شیوەیە بێت بەڵام ژیانی باوکت و براکانت و خێزانەکەت هەموو لای تۆیە ئەگەر ڕازی بیت ئەو ژیانی خێزانەکەت پارێزراو دەبێت کەسی تر نامرێت تۆ دەبیتە ئاشتی نیوان دوو خێزان و شتێکی زۆر گەورە بە هوی تۆوە کوتای دێت دڵینام هەرگیز ناتەوەی مەرگی باوکت و براکانت ببینی دەزانم چەند قورسە بۆت تۆ کچێکی ژیر و تێشگەیشتووی ئێستاکە گەورە بوویتە دڵنیام زور بەباشی هەست بە شتەکان دەکەی کۆتا بریار بەدەست تۆیە بۆیە بۆ کۆتای هەفتە مالی شەهلە چاوەرێ وەڵامن تائەو کاتە بیر لە قسەکانی باپیرەت بکەوە ڕۆلەکەم دڵنیام کە من و باوکت و خێزانەکەت سەربەرز دەکەی ئەگەر بە مردن بوایە ئەوا من ئەو کەسە بووم کە دەبوایە بمردبام بەڵام نابێ باش بیربکەوە کچە جوانەکەم من تەنیا گوێم بۆ باپیرەم گرتبوو ئەویش ووەک باوکم زۆری خۆشدەویستم ئەوەندە بە،ناز و مەکروە گەورەیان کردبووم هەر چیەکم وویستبایە بۆمیان دەکرد داوای من قەت ڕەتنەدەکرایەوە لە ژوورەکەم دانیشتبووم دەفتەری یادگاریم هەبوو لەبەر ئەوەی کەس نەبوو قسەی دڵمی بۆ بکەم قسەی دڵمم لە ناو دەفتەرەکە دەنووسیەوە کات و ساتە خۆش و ناخۆشەکان دەستم کرد بەنووسنی قسەی دڵم تنوک تنۆک فرمیسک لە چاوەکانم دەهاتنە خوارەوە بیرم لە قسەکانی باپیرەم دەکردەوە تا نوێژی بەیانی نەخەوتم گوێم لە دەنگی بانگ بوو نوێژم کرد و دوعام کرد کەوا ئەو شتەی ڕاستە خودا ئەو ڕێگیەم نیشانبدات بۆیە بریارمدا ڕازی ببم وو بەرگەی سەختی و هەموو ئازارەکان بگرم لە پێناو خێزانەکەم ئامادە بووم گیانی خۆم بکەمە قوربانی بوو بە بەیانی هەموومان لەسەر سفرەی نانخواردن بووین گوتم باپیرە بریاری خۆممدا هەر شتێ تۆ بیڵێت دەیکەم ئامادەم گیانی خۆشم ببەخشم لەپیناو خێزانەکەم و نەمانی ئەو شەڕە باپیرم هات و ماچی کردم گوتی دەمزانی باشترین بریار دەدەی تۆ سەربەرزی خێزانەکەم و هەموومانی باوکم ئەشقەکم توند لە باوەشی گرتبووم فرمێسکی دەکەوتە سەر شانەکانم دەیگوت خۆزگە بمردبام هەرگیز ئەوەم نەبینیبا خۆزگە گیانی منیان دەبرد نەک تاقەنەکەمیان نەدەویست لەگەڵ قسەکانی باوکم کە هەمووی ئازار و خەم بوون هەموومان دەستمانکرد بە گریان بەڵام ئیتر گریان سوودی نیە هیچ شتێ ناگۆرێ.........

خۆمم بەهێزکرد ئامادەی ناخۆشترین کات و ساتی ژیانم بوو بەڵینمدا بەهەموو توانامەوە لەبەر خاتری خێزانەکەم بەرگە بگرم ئێمەی ئافرەت زۆرترین کات دەبینە قوربانی ئەو کێشانە لەناخۆشترین ئازاریش دەمانژێینن من کچێکی زۆر جوان بووم چوونە دەرەوەم هەر نەبوو بۆیە پێستم زۆر سپی بوو لەگەڵ بچوکترین شتا بەر پێستم کەوتبا پێوە دیار دەبوو قژێکی ڕەش و درێژم هەبوو باڵاشم وەک باوکم درێژ بوو چاوویشم تۆزی قاوەیەکی کاڵ بوو وەک داپیرەم هەر کەسێ منی بینیبا دەیووت ئەو جوانیەی تۆ زۆر کەمە کەسێکی زۆر هێمن و لەسەرخۆ بووم زوو دەکەوتمە دڵەوە .....
باپیرەم هەواڵی نارد کە بێن و من ببەن ڕێکەوتن کرابوو کە من لە نەوەی فاتیمە خان مارە بکرێم کە هەر لە مناڵیەوە خوی گەورەی کردبوو ناوی هەڵدێر بوو ئیتر هاتن و منیان مارەکرد گوتیان دوای دوو ڕۆژی دیکە دێن و دەمبەن ئەو دوو ڕۆژە لەماڵی ئێمەدا وەک ئەوە وابوو تازیەمان هەبێ دایکم فرمێسکی چاوانی نەدەوستا باوکیشم بە دونیایێ خەم بەبێ دەنگی تەنیا دادەنیشت هەموو زۆر دڵگران بوون کە ژیانم پاش ڕویشتنم چی بەسەر دێ دەمزانی خۆش ناژیم هەر بەو تەمەنە بچوکیەمەوە دەکەمەوە ناو خەم ئازارێکی زۆر بۆ زۆر کچ خۆشترین کاتی ژیانیانە کە هاوسەرگیری دەکەن و دەچنە مالی خۆیان هی من وانەبوو ئاواتی هەموو کچێ جلی بوکێنی سپی بوو من هیچ یەک لەوشتانەم بۆ نەبوو جلی من خەم و ئازار بوو نەک جلی بوکێنی ئەو دوو ڕۆژەش تەواو بوو ڕۆیشت بەیانیەکەی سەیارەیەکیان ناردبوو سایەقی بەڕێز سەعید بوو داکیم جانتایەکی بچوکی پێمدا هەندێ جل و شتی بۆم کڕیبوو کاتی ڕۆیشتنم هات فرمێسکی بەکولی دایکم و باوکمم تا ئێستاش هەر لەیادە وەک ئەوەی مردبێتم بۆ ناو گۆرم ببەن هەتاهەتای نەمبیننەوە ئیتر دڵم لەو کاتەوە لای خێزانەکەم جێما دەستی باپیرەم و باوکم و دایکم ماچ کردوو تێر بۆنم کردن
لەباوەشم کردن نەمدەزانی ئەوە کۆتا باوەش بۆنی دایکم و باوکمە ئیتر بەگریان ڕۆیشتم و خواحافیزیم نەک لەخیزانەکەم لە ژیان و هەموو شتێکم کرد چوومە ناو سەیارەکە ڕیگاکە دوور بوو ماڵیان لەدەرەوەی شار بوو چونکە فاتمە خان نەخۆشی لەسیەکانی هەبوو نەدەبوو لە شار بژین ڕیگاکە تەواو نەدەبوو فرمیسکی منیش کۆتای نەدەهات شوفێرەکەیان ناوی کاک حوسێن بوو خۆی پێناساندم تەمەنی نزیک بوو لە باوکم گوتی دەزانم ناخۆشە بۆتان هەر پێویستیەک هەبوو بە من بڵێ بۆتی دەکەم گوتم سوپاس ماڵی ئیمە و ماڵی هەڵدێر زۆر لێک دوور بوو لەکۆتایدا پاش چەن سەعاتێ گەیشتن

بـــەشـــی چــــــوارەم

با کەمێ باسی ماڵ و شوێن و خێزانی هەڵدێر بکەم کە گەیشتینە پێش ماڵیان ماڵ نەبوو ڤێلا و کۆشک بوو کە دەچوویە ناوی هەموو چواردەوری سەوزای بوو مەلەوانگە و درەختی گەورە و شتی زۆر جوانی لێ بوو تەنیا دەرەوەی وابوو ئەی ناوەوەی دەبێ چۆن بێت دوو پاسەوانیان هەبوو لە پێش دەرگا و دوو خزمەتکاریش لەناو ماڵ خێزانی کاک حوسێن کاری چێشتلێنەری دەکرد ناوی نخشین بوو ئەوەر تریان ڕەیان تەمەنی لە چل ساڵەکان دەبوو ئیشی پاکردنەوەی ناوماڵەکەی دەکرد هاوسەرگیری کردبوو بەڵام بەنەخۆشی کۆچ دوای کردبوو هەڵدێر تەمەنی شەش ساڵان بووە دایکی بە ڕووداوی هاتوچۆ مردیە ئەو کات پووری شەهلا و داپیرەی ئاگاداری بوونە باوکی بۆ ئیش لە دەرەوەی وڵات بووە پاش کۆچی دایکی هەڵدێر ئاشقی ئافرەتێ دەبی کە لەگەڵ خوی ئیشی کردووە ناوی سەرگوڵە وە دوو کچیشی لە سەرگۆڵ دەبێ ناویان لانە و ڤانە سەرگوڵ خان هیچ،هەڵدێری خۆشناوێ وە هیچ هەست و سۆزی دایکایەتی پێ نادا زیاتر پەیوەست بە داپیرە و پووری شەهلە بووە ئەو کاتەی کە شەهلا مرد تەمەنی پازدە ساڵ دەبێ لەو کاتەوە زۆر ڕق لەدڵ دەبێ هەڵدێر کەسێکی باڵابەرزی ئەسمەری چاو ڕەشە زۆر کچ بەدەوریەوەن چ لە کۆمپانیا چ لەدەرەوە وەک هاوڕێ پێش ئەوەی باپیرەم کە هەواڵی بۆ ناردبوون بۆ،سولح کردن هەڵدێر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەل کچێ هەبووە ناوی لێزان بووە لە کۆمپانیا ئیشی کردووە بەڵام دوای‌سولحکردنەکە وازی لێ دێنێ بەقسەی داپیرەی فاتمە خان دەکا و ڕازی دەبێت ئەو تەنیا بە مەبەستی تۆڵە کردنەوەی پووری ڕازی ببوو ئەو کاتانەی کە توڕەدەبوو دەمارگیر ووەبوو هەموو شتی ووێران دەکرد لەگەڵ داپیرەی واڕێککەوتبوون کە من دێنی بەڵام هیچ کەس نابێ تێکەڵی نێوانمان بێ کەوا چیم پێ دەڵێ هەڵسوکەوتی چون دەبی بەرامبەرم بەو مەرجە ڕازی ببوو بۆ سولحکردنەکە کاتێ گەیشتینە ماڵیان تەنیا نەخشین خان و ڕەیان لەبەر دەرگا بوون بەخێرهاتنیان کردم چووینەوە ژوورەوە سەرگول و کچەکانی لە هولەکە دانشتبوون منیان بینی سڵاوم لێ کردن
سەرگۆل گوتی..کەواتە تۆ نوووری من سەرگوڵم و ئەوانەش کچەکانم لانە و ڤانەن ئیمە خاتونی و گەورەی ئەو ماڵەین
نور...خۆشحاڵبووم خاتوون
سەرگۆل داوای لە ڕەیان کرد کە جانتاکەم بباتە ژووری هەڵدێر ڕەیان گوتی خاتون کاک هەڵدێر وای نەگوتووە سەرگول تورەبوو گوتی ئەوە قسەی منە ئەوانیش بەناچاری بردیان منیش لەگەڵیان چووم پێمیان گوت کەوا ئاگاداری خۆمبم لەگەڵ ئەوانە هەر زوو زانیم چ مارێکی پیسن چووینە ژوورەکەی هەڵدێر زوڕ جوان و خۆش و ڕێک بوو پێشتر هەڵدێر ئاگاداری کردبوونەوە کە نابێ هیچی من لە ژووری ئەو بێت سەرگول بویە وای کرد تا قسەم پێ بڵێ و سوکایەتیم پێ بکا هەڵدێر هەر واش بوو هەڵدێرم بە تەواوی و ڕووبەروو نەمبینی بو

داپیرەی هەڵدێر لەماڵ نەبوو چووبووە دەرەوە وڵات بۆ چارەسەری نەخۆشیەکەی پێش ئەوەی من بچم ئەو ڕۆیشتبوو بوو بە شەو هەڵدێر گەڕایەوە خۆی خانووی هەبوو لەشار بەڵام لەبەر دڵی داپیرەی لەگەڵیان دەژیا کە منی بینی لە ژوورەکەی زۆر توڕە بوو گۆتی تۆ بۆلێرەی کچی بکوژ بێ بە چ رویەکەوە هاتووی بۆ ژووریمن نەیهێشت هیچ قسەیەک بکەم دەستی گرتم هەر بەڕاکێشان منی بردە قاتی سەرووی ڤێلاکە منی بردە ژوورێ بچوک پر بوو لە شتی کۆنە و هەڵگیراو کە وەک کۆگایەک بەکاریان دەهێنا بۆ شتی زیادە ئیتر منی بردە ئەو ژوورە فرێی دامە سەر زەویەکە گۆتی ئێرە زۆر زۆریشە بۆت قابیلی هیچ شتێ نیت بچوکترین شتت لێ ببینم زۆر خراپت بەسەر دێنم بەهیچ شیوەیەک ڕووخساریشت نەبیم پێت ناچێیتە دەروەی ئەو ماڵە تا من نەیڵیم بۆت نیە بچیتە هیچ شوێنێ ئیتر تەنیا وەک خزمەتکار لێرە دەبی، فرمێسک بەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە قسەکانی زۆر ئازاریان دەدام من کە هیچ گوناحێکم نەبوو دەبووایە باجی هەموو شتێ بدەم لە کوچێکی ژوورەکە دانیشتم زۆر گریام نەزانم چۆن خەوم لێ کەوت کەس نەدەهات بۆ لام نەمدەتوانی بچمە خوارەوە لەبەر هەڵدێر ئەو کات سەرەتای زستان بوو شەوەکانی ساردبوون بەیانیەکەی زوو بوو سەعات نزیکی شەش دەبوو خێزانی کاک حوسێن و ڕەیان هاتن ژوورەکەیان بۆ پاک کردمەوە خۆم هێزی کردنی هیچ شتێکم نەبوو تەنیا ئەو دووانە لەگەم باش لەگەڵ کاک حوسێن لێف و هەندێ شتومەکیان بوم هێنا بوو دوای چونە خوارەوە تا نانی بەیانیان بۆ ئامادە بکەن سەعاتێکی پێ نەچوو
دووبارە هەڵدێر هاتەوە بە توڕەی و دەنگێکی بەرز گوتی بۆ لێرە دانیشتووی ئەی نەمگۆت تۆ تەنیا خزمەتکارێکی گۆتی بڕۆ خوارەوە و نان ئامادە بکە منیش تەنیا سەیرم دەکرد گۆتی بۆ هەروا دانیشتووی تەنیا بەڕاکیشان و فڕیدانت تێدەگەی ها خۆی دەستم ئازاری هەبوو قۆلی گرتم تا خوارە منی برد فڕیدامە سەر ئەرزەکە لەپێش چاوی هەمووان گوتی تۆ تەنیا خزمەتکاری ئیشی خزمەتکار دانیشتن و پاڵدانەوە نیە هەموو ئیشێکی ماڵەکە دەکەی کەس قسەی نەکرد سەرگول زۆری پێ خۆش بوو من بەڵێنمدا بوو بەهێزبم ئیتر هەڵسامەوە و چووم بۆ چێشتخانە کاک حوسین و خێزانەکەی زۆریاان پێ ناخۆش بوو ئەوان نەیاندەتوانی هیچ بڵێن ئیتر هەموو شتێکم بە بێدەنکی دەکرد بێ ئەوەی ناڕەزای دەرببڕم هەموو شتێکم لەبەر خاتری سەلامەتی خێزانەکەم قبوڵ دەکرد زۆر کەم قسەم دەکرد هەموو شەوێ بۆ دایکم و باوکم دەگریام زۆر بیرم دەکردن ئیتر سەبر سەبر خۆم لەگەڵ بارودۆخەکە ڕادەهێنا ناچاربووم دەبوایە وا بێ هەڵدێر ئەگەڕ ڕۆژی نەهاتبا قسەی پێم نەگوتبا دڵی ئیسرەحاتی نەدەکرد ببووە خوی ڕۆژانەی
جاری وا هەبوو نیوەی شەو دەهات ئیشی پێم دەکرد یان بەیانی زوو ئەگەر جارێ وا هەبوو ئەوەندە هیلاک و ماندوو دەبووم خەبەرم نەدەبویەوە ڕۆژێکیان هات بووە ژوورەکەم ‌کەوتبوومە قوڵای خەو چەند جارێ بانگی کردبووم بەخەبەر نەهاتبووم ئاوی ساردی هینا پێداکردم زۆر بەخراپی لەخەوەکە ڕاپەریم گوتی چەند جار دەبێ بانگت بکەم پێنج دەقەی تر لە خوارەوە دەبی بەئەنقەست قاوەی ڕژاندبوو بەس تا من هەڵسێنی و پاکیبکەمەوە زۆر کات سەرگوڵ و کچەکانی داوایان دەکرد پێلاوەکانیان پاک بکەمەوە بۆ ئەوەی سوکایەتیم پێ بکەن یان ئەو کاتانەی کەمن لە ژوورەکەم نەبام دەچون هەموویان ووێران دەکرد بە موبایلی کاک حوسێن قسەم لەگەل خێزانەکەم دەکرد هەموو کاتێ بەدڵخۆشی خۆم نیشان دەدا بۆ ئەوەی خەم نەخۆ با‌پیرەم دوای هەفتەیەک لە ڕۆیشتنم کۆچی دوای کردبوو پێمان نەگوتبوو تا خەم نەخۆم گوتم بە هەدڵێر بمباتە لای خێزانەکەم ڕێگەی نەدا بچم.................

چاوەڕ بەشی پێنجەم بن
چیرۆکی

دووژمنەکەم



بەشی پێنجەم

ڕۆژی لەدایک بوونی لانە بوو سەرگول کەسە نزیک و هاوڕێیەکانی بانگهێشت کردبوو گوتیان دەبێ منیش ئامادەبم وەک خزمەتکارێ خزمەتی مێوانەکان بکە هیچ جلێکی وامنەبوو لەبەری بکەم ڕەیان عەزیەیکی بۆم هێنا بۆ کچی خوشکی کری بووی تەنیا بۆ ئەوشەوە لەبەرم کرد من هیچ نەدچوومە دەرەوە،تا جل بکرم هەندێ جار خێزانی کاک حوسێن بۆمی دەهێنا عەزیەکەم لەبەر کردوو کەمێ خۆم ڕێک خست بەس زۆر جوان لێم هاتبوو قژم هەمووی بەردابوویەوە لەجاران درێژتر ببوو لانە و ڤانە زۆر بەسەیری تەماشایان دەکردم ئیتر میوانەکان هاتن و هەموو دڵخۆش بوون کوری یەکێ لەهاوڕێیەکانی سەرگول هەر نزیکم دەبوو قسەی کرد گوتی کچی جوان ناوت چیە نووێت لێرە منیش گوتم ناوم نوورە هیچی ترم نەگوت ڕۆیشتم هەڵدێر پێی ناخۆش بوو چاوێکی هەر لەسەرم بوو ئیشارەتی بۆم کرد بچمە سەرەوە منیش چووم ئەویش لەدوای من هات بە تورەیەوە گوتی ئەو شتە پیسە چی گوت منیش پێم گوت کەوا چی پێم گوتوە گوتی بڕۆ سەرەوە نێیتە خوارەوە ئیتر چووبووە لای کورەکە و بردبوویە باخچەکە قسەی پێ گوتبوو دوای هات گوتی ئاخر جارت بێ لەگەل کەسێ بێگانەدا قسە بکەی نازانم بۆ وای کرد وەک ئەوەی غیرە بکات زۆر پێی ناخۆش بوو کە کەسێکی بێگانە بەتایبەت پیاو قسەی لەگەڵم کردبا دوو ساڵ تێ پەڕی بەسەر ئەو ئازارانەی تێدابووم ڕۆژ نەبووە من نەگریم زۆر خەمم دەخوارد بیری خێزانەکەمم دەکرد ئەوانیش بیری منیان دەکرد داپیرەی هەڵدێر گەڕابۆوە چوومە لای پێم گوت کەوا بیری خێزانەکەم دەکەم دەمەوێ بیان بینم ماوەیەکی زۆرە ئەوانم نەبینیوە ئەویش گوتی بڕۆ بۆلای هەڵدێر بەو بڵێ گوتی قەرارە بۆ دوو هەفتە بۆ گەشت برواتە دەرەوەی وڵات پێش ئەوەی بڕوات پێی بڵێ شەو هەڵدێر چووە ژوورەکەی بەڵام باش نەبوو دیار بوو دڵتەنگ بێت لەسەر خۆی نەبوو ئەو کچەی کە خۆشی دەوویست هەر لەگەلی مابوو ئەویش پێی زانی کە خیانەتی لێ کردوە هەر لەسەرەتاوە بە فێل لەگەلی بووە ئەوجارە هەر بەتەواوی ماوەیەک بوو لێی جیا بووەوە بۆیە زۆر شێواوی پێوە دیار بوو هەر چەندە بەسەر خۆی نەدەهێنا بەڵام ووێران ببوو شەری لەگەل دیواریشا دەکرد منیش چووم لە دەرگامدا چوومە ژوورەوە لای پەنجەرەکە ڕاوەستا بوو زۆر بەخەمباری سەیری دەرەوەی دەکرد
گوتی.... چیت دەوێ بۆ هاتووی
گوتم...بیری خێزانەکەم دەکەم لەو کاتەوەی هاتووم ئەوانم نەبینیووە دەمەوێ بچم بۆ لایان
گۆتی....ئەگەر ڕێگەت نەدەم بچی بۆلایان چی دەکەی
لەمەبەستی قسەکەی تێگەیشتم بێ ئەوەی قسە بکەم گوتم باشە ڕویشتم لە ژوورەکەی زۆر تورەبووم زۆر پڕ و پەست ببووم لێی خەریک ببوو بتەقم چومە ژوورەکەی خۆم هەوڵمدەدا خۆم هێمن بکەمەوە هەر ڕێک لەدوای من هات بۆ ژوورەکەم دەرگاکەی داخست یەکەمجار بوو وابکات قۆڵمی توند گرت سەیری ناو چاوی دەکردم گوتی ئەگەر پرسیارم کرد دەبێ وەڵامم بدەیەوە بۆت نیە بەو شێوازە ڕەفتار بکەی لەگەڵ منا ئیتر بەرگەم نەگرت

گوتم...تۆ خۆت بە چی دەزانی تو کێی تەنیا کەسێکی لوتبەرزی خوپەرستی دڵ ڕەشی دڵ ڕەقی تەنیایت کەست لەگەڵا نیە تۆ هیچ شتێ نی خۆت بەپیاو دەزانی تەنیا خۆت بەسەر منا فەرز دەکەی من پوورتم نەکووشتووە ئەگەر لەژیاندابا هەرگیز ئەو شتەی لێت قبوڵ نەدەکرد خۆت و ئەوڕەفتارانەت بگۆرە چاوەکان پر ببوون لە تورەیی شەقەزلێیەکی قایمی لێدام خۆم بێهێز بووم یەکمجار بوو لە ژیانمدا کەسێ دەستم لێ بەرز بکاتەوە بەر دیوار کەوتم دیوارەکە ئاوێینەیەکی بچووکم لێدابوو ڕەیان بۆمی هێینا بوو زیادە بوو سەرم بەر ئاوێنەکە کەوت و شکا لە هۆش خۆم چووم کە بە خەبەر هاتمەوە لە ژوورەکەی هەڵدێر بووم سەرمیان چارەسەر کردبوو منیان نەبردبووە نەخۆشخانە لەبەر ئەوەی هەڵدێر لێمی دابوو سجن دەکرا دکتۆریان هێینا بوو کە هەڵسام سەرم ئازاری زۆر بوو دانیشتم دەگریام بیری باوکم و دایکمم دەکرد بیری بۆنی دایکمم دەکرد هەڵدێڕ هات گوتی داوای لێبووردنت لێ دەکەم لەسەر خۆم نەبوو نەمتوانی کۆنترۆلی خۆم بکەم هەر سەیریشم نەکرد گوتی شایەنی سەیرکردنیش نیمە مۆبایلەکەی دەرهێنا گوتی قسە لەگەڵ خێزانەکەت بکە گوتی بیگرە قسەیان لەگەڵ بکە شوک بووم کە وای گووت زۆر پێم سەیر منیش تەلەفۆنم کرد کە گوێم لەدەنگی باوکم بوو بەزۆر خۆمم گرتبوو تا نەگریم باوکم گوتی دەنگت،بۆ وایە گوتم هیچ نیە کەمێ سەرمام بووە هەر ئەوەندە قسەم لەگەل دایکیشم کرد دوای مۆبایلەکەم دایەوە بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆیشت زۆر شتی کرد تا لێی خۆشبم منیش چومەوە ژوورەکەی خۆم دوای داپیرەی،هات گوتی دوێنی شەو تەنیا ڕووداوێ، بوو لە بیری بکە لای کەسیش باسی مەکە گوتم لەبیری بکەم ئەگەر مردبام وەک کچەکەت چیتان دەکرد گووتی ئەو مرد و تۆ دەژیت ڕۆیشت نەمزانی مەبەستی چی بوو لە قسەکەی نەچوومە خوارەوە سەرگوڵ و کچەکانی چوبوونە گەشت باش بوو لەماڵ نەبوو تاقەتی قسە و تالیقی ئەوانیشم نەبوو بەس کە دەڕۆیشتن کەمێ ئیسرەحاتم دەکرد تا عەسر لێ نوستم خێزانی کاک حوسێن و ڕەیان هاتن بۆ لام قسەمان کرد کەمێ
هەستم بە خۆشی کرد لەگەڵیان بۆ شەو هەڵدێر هاتەوە گوتی بۆ لە ژوورەکە ڕۆیشتی گوتم ئێرە شووێن و ژووری منە بۆ بێمە ژووری تۆ گوتی باشە هەڵدێر دوای ئەو ڕووداوە زۆر گۆرابوو لەگەڵم شەری لەگەڵ نەدەکردم قسە و ڕەفتاری ناشیرینی لەگەل نەدەکرم ڕۆژی زوو گەڕایەوە لەئیش گوتی،خۆت بگۆرە دەچینە شوێنێ گوتم بۆ چ شوێنی گوتی پرسیار مەکە ئەوەیگوتم بیکە و تەواو تاقەتی دەمەقاڵی و قسەم نەبوو بۆیە خۆم حازر کرد یەکەم جاربوو بچمە دەرەوە لەگەلی دوای شتی وام لێبکا من بردە دوکانی مۆبایل بە خاوەنکەی گوت کە کام مۆبایلە باشە بیهێنیت گوتی حەزت بەکام مۆبایلە هەیە هەڵیبگرە منیش سەیری ئەوم کرد گوتی چیتە سەیری مۆبایلەکان بکە گوتم من نازانم لە موبایل گوتی فێرتدەکەم تەنیا دانەیەکیان هەڵگرە دانەیەکی پەمەی تێدا بوو زۆر جوان بوو ئەوم هەڵگرت هەڵدێر زەردەخەنەیەکی کرد گوتی هەر زانیم گوتی ئیتر پێویست ناکا بە موبایلی هیچ کەسێ قسە لەکەل خێزانەکەت بکەی ئێترئەوەی خۆتت هەیە گوتی دەچینە ماڵەکەم هەندێ ئیشم هەیە چووین مالەکەی سادە و جوان بوو گوتی تا ئیشەکەم دەکەم سەیری ناو ماڵەکە بکە دڵنیام بەدڵت دەبێ منیش سەیرم کرد ژوورێکی تایبەت بە کتێب کردبوو حەزم پێ بوو ڕۆژانی قوتابخانەم بە بیرادەهاتەوە هەر لە ناو خەیاڵدا بووم هەڵدێر هاتبوو ئاگام لێ نەبوو لەبەر خەیاڵ کردن دەستی گرتم گوتی چیتە بۆ چویتە ناو خەیاڵ یەکمجار بوو کەسێ دەستم بگرێت دڵم خێرا لێدەدا دەستم لا برد گوتم هیچ نیە تەنیا خەیاڵی قوتابخانە هاتە مێشکم گوتی تا چەندت خوێندوە گوتم تا سێی ناوەندی ئیتر باسەکەی گۆریی گوتی ماڵەکەت پێ چۆنە حەزت لێیەتی گوتم لە ڤێلاکەتان خۆشترە هیچ نەبێ کەسی لێ نیە گوتی ئەوە بەڕاستتە گوتم خۆ سوعبەتیشت لەگەڵ ناکەم هەندێ شتی فێرکردم لەسەر مۆبایل گوتی با برۆینەوە ئیشەکەشم تەواو بوو...........

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

دووژمنەکەم


بــەشــــی کۆتایی

چوینە و ماڵ سەرگۆل و کچەکانیشی گەڕابوونەوە لەگەشت هەر چوینەوە ژوورەوە ئێمەیان بینی توشی سەرسوڕمان ببوون یەکسەر سەرگوڵ دەستی پێکرد گوتی زەوی سوڕاوە و ڕۆژەکانیش گۆراون کێ بیری دەکردەوە دەبێ چ شتی ڕوویدابی هەڵدێر گوتی ئیتر ئەو دونیایە هەموو شتێ قابیلی گۆرانە بۆ نمونە ئەمڕۆکە تۆ جوانی بەیانی یا دووبەیانی ناشیرین بیت و پیر بیت سەرگوڵ زۆرگرینگی بە حۆی دەدا ئەو قسەیەی زۆر پێ ناخۆش بوو چوومە ژوورەکەم تەلەفۆنم بۆ دایکم کرد هەموو شتێکم بوی باسکرد زۆر دڵی خۆشبوو تا دەرنگ قسەم لەگەڵ باوکیشم کرد و خواحافیزیم لێ کردن کات درەنگ بوو نزیکی سەعات دوو شەو سەیری مۆبایلەکەم دەکرد دڵم پێ خۆش کە هەر کاتێ بمەوێ دەتوانم قسە لەگەل خێزانەکەم بکەم وویستم بخەوم هەڵدێر هات گوتی خەوتی گوتم نا گوتی ئاساییە بێمە ژوورەوە ئیتڕ هەموو شتێکی گۆرابوو گوتم بەڵێ ئاساییە هات لەتەنیشتمەوە دانیشت گوتی خەوم ناێیت مۆبایلەکەت بەدڵ بوو گوتم بەڵێ سوپاست دەکەم گوتی پێویست ناکات گوتی کا پێمی بدە ڕسمێکی خۆمانی گرت گوتی نا زۆریش جوان دەرچووینە ئیتر هەر قسەی دەکرد ئاگام لەخۆم نەما خەوم لێکەوتبوو کەهەڵسام ئەویش لەتەنیشتمەوە خەوتبوو هەستم بەشتێک دەکرد بەرامبەری ئەو گۆرابوو و من ئاشقی ببووم هەستم دەکرد ئەویش وایە بۆمن ئیتر زۆربەی شەوکان دەهات قسەی دڵی خۆی بۆ دەکردم شەوێ گووتی زۆر بەخراپی ئاشقت بوومە منت،گۆری دەزانم نەک خراپ زۆریش خراپ بوومە بەرامبەرت زۆرم ئازار داویت قسەی ناحۆشم پێ گوتووی دەمەوێ لێم خۆش بیت ڕابردوو و هەموو شتێ لەبیر بکەین لەسەرەتاوە دەست پێ بکەین دەمەوێ قبوڵم بکەیت منیش ئاشقی ئەو ببوم تەواو گۆرابوو ببووە کەسێکی میهرەبان و بەسۆز بۆیە ئەوەی ڕویدا لەڕابردوو تەنیا قەزا و قەدەرێ بووە گوناحی کەسمانی تێدانەبووە منیش لێخۆشبووم گوتم من لێت خۆشبووم توند لەباوەشی گرتم گوتی دڵی تۆ جوان و پاکە دەمزانی هەر ئەوە لەتۆ دێیت بەمهرەبانیەوە زۆر جوانتر دەبی هەستم بە خۆشیەک دەکرد لەدڵم کە ئیتر خەم و ئازارەکانم خەریکە کۆتای دێت هەڵدێر گوتی ئیتر نابی لێرە بیت دەبێ بێتە لای من لە ژوورەکەم منیش چووم شەوان هەر سەیری دەکردم زۆر کات تا درەنگانی شەو قسەمان دەکرد تا خەومان لێ دەکەوت بۆ ماوەیەک وابووین سەرگوڵ بەردەەوام بوو لەسەر قسە کردن و ڕەفتارە خراپەکانی بەرامبەرم هەڵدێر قسەی لەگەڵ داپیرەی کردبوو رازی کرد کەوا بچینە ماڵی هەڵدێر بژین ئیتر ئەوانمان جێهێشت ژیانمان زۆرخۆش بوو ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونمی بۆ کردم کۆمەڵێ دیاری بۆم هینا بوو وە بەڕسمی لە دادگاش مارەیکردم هەموو ڕۆژێ بەشێوەی جیاواز شتی بۆم دەکرد وایدەکرد زیاتر ئاشقی ببەم ڕوژێ گوتی،سوپرایزم بۆت هەیە خۆت حازر بکە دەڕۆین منیش گوتم باشە بۆ کوێ گوتی ئیتر دووریەکان کۆتای دێت هەڵدێر منی بردەوە لای خێزانەکەم دوای ئەو ماوە زۆرە دایکم و باوکمم نەبینی بوو کە منیان بینی هەموویان توشی شۆک ببوون باوک و دایکم فرمێسکی خۆشی بەچاوەکانیان دەهاتە خوارەوە بەخێرهاتنی هەڵدێریان کرد پێکەوە لەگەڵ دایکم نانمان حازر کرد من و هەڵدێر زۆر دڵخۆشووبین لەگەڵ یەکتردا هەموو کاتێ لەگەڵم بووئیتر تەنیای نەکردم ژیانمان زۆر بەخۆشی بەسەر برد...............

کــــــــــــــۆتـــــــــــــایــــی
چیرۆکی

سەبارەت بە خیانەتی دۆست و ئازیزان


بـــەشـــی یـــەکــــەم

من کوڕێک بووم هەر لەسەرەتای ژیانم ڕقم لەئافرەت بوو .
وە زۆریش شەرمم لەئافرەت دەکرد بگرە کەسی نزیکی خۆم هەر شەرمم دەکرد چونکە پەیوەندیەکی بەهێز نەبوو لەنێوانمان لەگەڵ کەسی نزیک خۆم .
دوو هاوڕێی زۆر چاکم هەبوو ..
زۆر زۆر یەکترمان خۆش ئەویست هەموو کات بەیەکەوە بووین لۆ هەموو شوێنێک .
لەو دوو هاوڕێیەم یەکێکیان خۆشەویستی هەبوو زۆر بەمنیان ئەوت ها فڵان کەست بۆ ڕازی ئەکەین منیش چونکە پەیوەندیم کەم بوو لەگەڵ ئافرەت دەمگوت نەخێر نامەوێت .
ڕۆژێکیان کچێک لە fbچاتی بۆم نارد قسەمان کرد ئەو هاوڕێیەم زۆری ووت قسەی لەگەڵ بکە منیش چونکە هاوڕێی زۆر نزیک بووین بەیەکەوە هەموو شتێکم بەگوێی ئەو دەکرد .
قسەم لەگەڵ کچەکە کرد بوە هاوڕێم ، دوای بوە . خۆشەویستم ، منیش هەرچی قسەمان ئەکرد لەگەڵ ئەو کچە بەو هاوڕێیانەی خۆم ئەگوت .
ڕۆژێک کچەکەی ببووە خۆشەویستی من هەموو شتێکی بەمن ووت .؟
ووتی من ڕاسپێرداروم تاکوو شتێک لەتۆ وە وەرگرین هەتا ئابڕووت ببەین .
منیش ووتم چۆن ووتی کچی پووری خۆت لەگەڵ یەکێک لەهاوڕێکانت قسە ئەکات و قسە لەگەڵ منیش ئەکات هەتا شتێک لەتۆ وەرگرین ئابڕو بەر بێ .
منیش کە زانیم ئاوایە خۆم بێ دەنگ کرد لەگەڵ هاوڕێکانم قسەم نەکردەوە هەتا تۆڵەی خۆم ئەکەمەوە بەڵام کچەکە هەر لەگەڵ من ماوە .

کە قسەم لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەم نەما ..
لەشوێنک کارم ئەکرد لەوێ هاوڕێیەکی زۆر زۆر خۆشەویست و بەڕێزم دۆزیەوە کە هەمیشە لەناو دڵم دابوو بگرە جێگای هەموو شتێکی بۆ پڕ کردمەوە .
منیش دڵی خۆم بۆ ئەو هاوڕێیەم کردەوە باسی ژیانی ڕابردووی خۆمم بۆ کرد ئەو زۆر یارمەتی دەر بوو بۆم لەهەموو شتێک هەموو کات نەیدەویست من تووشی کێشە ببمەوە .
کچەکەی خۆشەویستم من زۆر داوام لێئەکرد ژیانی هاوسەری پێک بهێنین بەڵام ئەو هەر ڕەتی ئەکردەوە .
جارێکیان ئەو کچەی خۆشەویستی من بوو ئەویش هەندێک ڕاستی درکاند و شتی زۆر سەیری بۆم باس کرد . ووتی من پێشتر شووم کردووە و منداڵێکم هەیە و خاوەن ژیانێکی ڕابردووم .
منیش لەوێ دا شۆک بوو باوەڕم نەکرد دوای ڕاست دەرچوو من هەر مامەوە تەنها لەبەر خۆشەویستی کە بەرامبەر یەکدی هەمان بوو ...
جا لەوێ دا شەیتان زاڵ بوو بەسەر هەردووکماندا .
ڕۆژێک هاتین یەکترمان بینی هەر لەو ڕۆژە کاری خراپەمان کرد و شەیتان زاڵتر بوو ...
منیش هەرچی باسمان کردبوو بۆ هاوڕێکەم باس کرد و وە کاری خراپەکەشم بۆ باس کرد .
ئەو حەزی نەدەکرد لەگەڵ ئەو کچە قسە بکەم هەر دەیگووت خراپە من ئەو کچەم بەدڵ نیە .
ڕۆژێکیان کچە بەمنی ووت خۆ باسی من ناکەی لەکن هیچ کەسێک منیش ووتم نەخێر نەمگوت بەس لەکن ئەو هاوڕێیەم باسم کردی .
ووتی وەعدم پێ بدە لەکن هیچ کەسێک باسی من نەکەی بگرە لەکن ماڵی خۆشتان منیش وەعدم دا و سوێندم خوارد زۆری بەسەر داچوو .....
کچەکە لەپڕێکدا تیلی داخست و دیار نەما ....

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
چیرۆکی

سەبارەت بە خیانەتی دۆستان و ئازیزان


بەشی کــــۆتــــایی

من وامزانی جێمی هێشت و کۆچی کرد ..
بەڵام شەوێکی سامناک تیلی بۆم کرد ووتی عەیف بۆ تۆ .؟
منیش ووتم بۆچی هیچ بووە ...؟
یەکسەر ووتی لەکن کێ باسی منت کردووە منیش سوێندم خوارد ووتم بەخوا لەکن هیچ کەسێک باسی تۆم نەکردووە .....
ووتی وانیە. تۆ باسی منت کرددووە لەکن هاوڕێیەکی نزیک خۆت . باسی هەموو شتێکت بۆ کردووە هەتا بگرە ئەو ڕۆژەی کارە خراپەکەمان ئەنجام دا ..
منیش سووڕ بووم لەقسەی خۆم هەر ئەمگوت وانیە .
ووتی من تۆماری دەنگیم هەیە كە قسەی لەگەڵ من کردووە و پێی گوتوومە ئەوەی لەگەڵ ئەو هاوڕێیەی منت کردووە لەگەڵ منیشدا نەیکەی عەیا و شەرەفت ئەبم و خراپت بەسەر دەهێنم ........
منیش کە گوێم لەو شتە بوو زۆر تێک چووم .
بەڵام نەمدەزانی چ بکەم و چ باشە بیکەم من قەت خیانەتم کردووە لە هیچ هاوڕێیەکم نازانم ئەوانە بۆ وا ئەکەن ..
کچە بەمنی ووت من تۆڵەی خۆم ئەکەمەوە بەڵام عەیف بۆ تۆ سوێندت خورد و درۆت کرد و خیانەتت لەمن کرد منیش ئارامم کردەوە و هێمن بووە وە ..
کچە هەر لەگەڵم ماوە من تیلم بۆ ئەو هاوڕێیەم کرد جوێنی زۆر ناشرینم پێ دا و ووتم خۆت ئامادەکە بۆ تۆڵە کردنەوە ......،
هاوڕێیەکەم زۆر زۆر ترسا و بێ دەنگ بوو بەڵام هەر ئەیگوت چی بووە تۆ لەبەر چی وائەکەی من و تۆ هاوڕێین عەیبە قسە و شەڕ بکەین بەیەکەوە .
منیش جوابم نەدایەوە ...
کچەکەش زۆر زۆر ترسا و تیلی بۆمن کرد ووتی بۆ بەبێ پرسی من تیلت بۆ ئەو هاوڕێیەت کردووە ئێستا من چی بکەم ...
دوای کچەکە بەمنی گوت تیل بۆ هاوڕێکەت بکەوە ئەو مەوزوعە بەهێمنی ببە لەیەکیدی و با ئەو هەر بەو ترسە بمێنێتەوە . هەتا تۆڵەی خۆمان ئەکەینەوە .
منیش لەسەر قسەی ئەو هەتا هیج کەسێکمان تووشی کێشە نەبین تیلم کرد بۆ هاوڕێکەم و مەوزوعەکەم گوڕی تا ئەو واهەست نەکات کە من ئەو شتەم زانیتەوە .
بەڵام کچەکەی ببووە خۆشەویستم هەر لەگەڵم ماوە .

هاوڕێیەتیم کۆتایی پێ هێنا لەگەڵ هەموو هاوڕێکانم بەبێ هاوڕێ مامەوە تا ڕۆژی تۆڵە کردنەوە ..
کچەکەش هەر لەگەڵم ماوە ..
پاش ئەو هەمووە ناخۆشەیەی بەسەرمان هات من بۆ دووباره ڕای خۆمم دەربڕی و بەکچەکەم ووت ڕازی بێمە داوات و ژیانێکی خۆش پێک بهێنین .
کچەکە هەر ڕازی نەبوو و هەر مهانەی ئەکرد هەڵوێستی زۆر گۆڕابوو بەرامبەر بەمن قسەی
نەشیاوی ئەکرد ، جوێنی پێ ئەدام ، جوابی منی نەئەداوە بەڵام من تەنها لەبەر کێشەکان هەر قبووڵم ئەکرد لەبەر ئەوەی تاکوو تووشی کێشە نەبم ..
تاکوو ڕۆژێک بەمهانەی شتێک ئەو تیلی داخست و ڕۆشت زۆریش بەدوایدا گەڕام نەمدۆزیەوە .
ئێستاش هەر چاوەڕێی ئەکەم چونکە زۆر زۆرم خۆش ئەویست جێگای هەر
جێگای هەر لەناو دڵم مایتەوە و هەر وەک جاران خۆشەویستە لەلام ......
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جا خۆشەویستان لێرەدا شتەکان ڕوون ئاشکرایە .
ئەو خیانەتانەی کراون .
هەموومان لێی بەر پسیارین و هەموومان هەر ئەبێت باجی ئەو هەمووە شتە بدەینەوە بگرە لەخۆشم .
چونکە منیش باسی ئەو کچەم کرد و خیانەتم لێکرد بەڵام بەڕای خۆم هەر ئەو تاوانبارە .
چونکە ئەویش بۆ مەبەست لەگەڵ مندا قسەی کرد و تووشی ناخۆشی بووە وە .......
دەمەوێت یەک شتان لێ داوە بکەم ئەوەی ئەو چیرۆکەی خوێندەوە با ئەو شتانەی کە ئەبێتە ناخۆشی بۆ داهاتوومان ئەوە نەکەن بیدرکێنن لەکن هیچ کەسێک چونکە ئێستا زەمانێکە زۆر بێ وەفایە
( باس هاتە. هین ، و ، پارە ) برا برای خۆی ناناسێت .

لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوەی خۆشەویست .
هیوادارم سودێکی گەیاندبێت بۆ کەسی تاك
سووپاس بۆ خوێندنەوەتان ....

کۆتایی

ئەوەی حەزی بە چیرۆکی خۆی هەیە پۆستی بکەم بۆی چیرۆکی خۆی بنێریت ناوی پارێزراوە لام
چــــــیــــــرۆكی...

...ئاهەنگی ڕۆژی لە دایک بوونم بوو بە ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم...

بــــــەشــــی یــــەکــــــەم ...

ڕۆژی لەدایک بوونم
وەرزی پایزە گەڵای دارەکان وەکو زێڕێکی بێ بن وایە شارەکەمان دەدرەوشێتەوە،شنەبای دارەکان هاتوو چۆ دەکەن بۆم،ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی منە ،وەرزی پایز خۆشترین وەرزە لام هەموو ساڵێک وەرزی پایز دیارییەکم پێشکەش دەکات ،کاتێ چاوم دادەخەم دەبینم لەگشت لایەک ڕەنگی زێڕیە ،دارەکان ئاواز دەژەنن بۆ ،گەڵای دارەکان سەما دەکەن بۆم ،چۆلەکەکان لەکاتی کۆچکردندا ئاوڕێک بەلامەوە دەدەنەوە گۆرانی دەڵێن بۆم ،کاتێ چاوم دەکەمەوە هەموو شتێک وایە کە خەیاڵی بۆ دەکەم . کاتی شەوە ئەزانم ڕۆژی لەدایک بوونمە دایک و باوک و براکەم خەریکی سوپرایزن بۆم ماڵەکەمان ئەڕازێنەوە بۆم لەدرگای ژوورەکەم درا ؛کێێیە؛ منم برا گیان براکەتم دەرگاکە بکەوە ، بەجۆش و خرۆشەوە درگاکەم لەبراکەم کردەوە براکەم دەستی گرتم ومنی برد بۆ ژووری ئاهەنگ گێڕانەکە کەچوومە ژوورێ هەموو بەیەکەوە بەدەنگێکی پڕ لەسۆزەوە وتیان ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز ژوورەکە زۆر جوان ڕازابۆوە سەرمێزەکە پڕ بوو لەشتی خۆش بەڵام لەهەمووی زیاتر حەزم بەم کێکە دەکرد کە دایکم بۆی دروست کردبووم ، ئاواتێکم خواست لەدڵەوە وتم ؛خودایە گیان خێزانەکەم ئەم زەردەخەنانە ئەم ڕوخسارانە بپارێزە؛ تەمەنم ئێستابووە بە نۆ ساڵ ، ئینجا فوێکم کرد لەمۆمەکاندا دایکم کێکەکەی لەت لەت کرد زۆر بەجۆش و خرۆشەوە چاوەڕێێ پارچەکەی خۆمم دەکرد .
لەپڕ دەنگێکی بەرز شارەکەمی هەژاند خانوەکەمان دووبارە هەمان دەنگ بیسترانەوە بە گوێماندا دەنگە دەنگی خەڵک و هاوار هات بەگوێماندا گوێم لەدەنگی زیڕەی ساوا دەبوو زۆر دەترسام تووند خۆم بە باوەشی دایکم دادابوو فرمێسکی ترس لەچاوما هاتە خوارێ کاتێ چووینە دەرەوە خانوەکان وەکوو پوولی دۆمینە ڕوخابوون بەسەر یەکەوە خەڵک هەمووی ڕایدەکرد لەترسی مەرگی زۆر دەترسام باوکم وتی؛ دوژمن هات بەسەری داداین جەنگ لێمان نزیک بۆوە؛ئەوکات بارودۆخی وڵاتمان لەژێر باری جەنگ دابوو زۆر دەترسام لەپڕێکدا دەنگێکی بەرز هات بەسەرمانەوە خانوەکەمانی ڕوخاند بەسەرماندا کەوتینە ژێر داڕمانی خانوەکەمان هەر هاوارم دەکرد دایکە باوکە برام ڕزگارم بکەن هەر هاوارم دەکرد بەڵام هیچ دەنگێک نەبوو هەر هاوارم دەکرد و بانگی دایکم دەکرد بەڵام هەر بێدەنگ بوو دەستەکانم تووند بەدایکمم گرتبوو تا وای لێهاتبوو هەستم دەکرد خوێن بۆ دەمارەکانم ناچێ سێ جار وتم ؛ دایکە؛ ؛دایکە؛ دایکە؛ بەڵام هێشتا هەر دەنگی نەبوو هاوارم دەکرد دەمگۆت دایکە خوێن بەنێو چاوانمدا دێتە خوارێ ،دایکە هەڵسە ئازارم زۆر زۆرە،دایکە بۆچی دەنگت نیە ،دایکە هەرکاتێ یەک دڵۆپ خوێنم لێ بهاتبایە خوارێ تۆ دونیات بۆم خەمبار دەکرد ،دایکە هەڵسە تخوا کاتی خەو نیە تۆ نەدەنووستی تا من دەووستم دایکە هەرنا بڵێ شەوت شاد بێ ماندووی ئەزانم ،دایکە بۆ دەنگت نیە لەجێگای خۆمدا بێهۆش بووم تا بەیانی کاتێ کەبەیانی داهات کاتێ کە بەهۆش خۆم هاتمەوە هەستم دەکرد جەستەی دایکم ساردە و ڕەقبووە هاوارێکی بە سامم کرد هەر هاوارم دەکردەوە دەنگە دەنگێکم بیست دەنگی پێیانو قسەیان نزیک دەبۆوە لێم هاتن کەربووچەکانیان لادا لەسەرم تێشکێک هات بەنێو چاوما کەوا وەک بلێێ لەتاریکیەوە بچیە ترووسکەیەک لەڕوخسارت بدا منیان ڕزگار کرد منیان لەژێر خانوەگەدا دەرهێنا بەڵام خۆزگەم ئەخواست کەدەریان نەهینابام کاتێ بینیم کەدایک و باوک و براکەم مردون من لەباوەشی دایکم بوو بۆیە نەمردم هاوارم کرد پڕ بەدەنگم تایەک دڵۆپی فرمێسک لەچاوم ما هەر گریام .
ئەم بەیانیە ناخۆشترین بەیانی بوو بۆمن ئەم بەیانیە دارەکان ئاوازیان نەدەژەنی ،گەڵای دارەکان سەمایان نەدەکرد، چۆلەکەکان گۆرانیان نەدەچەڕێ هەر ون ببون ، لەدڵێ خۆمدا دەمگۆت من ئێستا چی بکەم ئەوکاتە دوژمن دووبارە هاتەوە فیشەک و هاوەن نزیک دەبۆوە لێمان زۆر دەترسام منیش لەگەڵ کاروانی ئاوارەیدا ڕۆیشتم بەڵام لەتاو ئازاری گیانم نەم دەتوانی بەباشی بڕۆم، هەر ڕۆیشتم لەترس مەرگ ،لەڕێگادا زۆرم برسی بوو کەس خواردنی لانەبوو لەبەر برسیەتی هیچ شتێک نەبوو بیخۆم ،خۆڵی ئەم خاکەم ئەخوارد دوژمن هەر بەدوامانەوە بوون لەگەڵ ئەم خەڵکە دەربازی شولنێکی ئەمین و پارێزراو بووم وڵاتەکەم هەر لەجەنگ بوو بەرەنگاری ئەبۆوە ڕۆژگار تێپەرێو جەنگ کۆتایی هات ئێستا تەمەنم بیستو پێنج ساڵە ئەوتەمەنەی ڕابردووم لەخانەی بێنەوایان بەسەر برد ساڵانێکی زۆرە جەنگ و شەڕ کۆتایی هاتووە .
لەخانوێکێ نێو باغدا دەژێم توانیمە ببم بەدکتۆرێکی چالاک جەنگ کۆتایی هات و هێچ شتێ دڵم ناکاتەوە ماتەم دەستی بەسەر دڵمدا گرتووە هەر خەڵکێکێ شارم چێڕۆکێکێ دڵتەزین و ناخ هەژێنێ بەجێهێشتووە ، ئەم وەرزەی کەزۆرم خۆش ئەویست ئێستا زۆر ڕقم لێیەتی کاتێ گوێم لەدەنگی چۆلەکەکاندا دەبێ دەست دەکەم بەگریان لەگەڵ دەنگیان هیچ شتێک وەکوو جاران نیە ئەو تەمەنەی منداڵێم لەدەست چوو کە نەم توانێ وەک
هەر منداڵێکی دونیا یاری بکەم و چێژێ لێ وەرگرم
ئێستاش گەنجێکم بێ پلانبێ پڕۆژە بێ چارەنووس لۆ داهاتووم ڕۆژێک نەخۆشێک هات بۆلامان لەنەخۆشخانە کچێکی زۆر جوان بوو چاوەکانی زۆر لەچاوی دایکم دەچوو بەژن و باڵاکەی لەهی دایکم ئەچوو سەیرم دەکرد دایکمم دەبینی ئەم کچە قاچی ئیشی نەدەکرد چارەسەری سروشتی وەردەگرت کەوا ڕاهێنان بکە من ببوومەدکتۆری ئەو بەپێێ کات ناسم و زانیم خەڵکی هەمان شارین ڕۆژێک باسی یادگاری تاڵی خۆی بۆ کردم کەوا چۆن لەبەر چاویەوە کەس و کاریان کووشتووە لەکات جەنگدا زۆر بۆی گریام وتم زۆر لەدایکم ئەچی منیش دردەکانی خۆمم بۆی باس کرد زۆر نزیکی یەک بووین و هۆگری یەک بووین .
وە ئێستا کاتی پایزە دووبارە ماتەم و ئاسمانی بەتەم باڵی کێشاوە بەسەرما زۆر خەمبارم لەگەڵ هەر ڕۆژێکی پایز یادگاریەکی ڕەشی ناخۆشم لەگەڵی هەیە دووبارە بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونمە هەڵبەت ڕۆژی لەدەستدان و مردنی ئازیزانمە ، لەناو پێخەفی نوستندام لەژێر پێخەفەکەدا چۆکم هینابوە لای دەمم هەر دەگریام وەک منداڵێکی ساوا دەمگووت ؛ئەزانی دایکە تا ئێستا تامی ئەو کێکەم نەکرد کەوا بۆمنت دروست کردبوو کە بەجوش و حەماسەتەوە چاوەڕیی بووم..

چاوە‌ڕێ به‌شی تربن👍
2024/09/28 21:28:01
Back to Top
HTML Embed Code: