Telegram Web Link
#واوەیڵا_لە_دڵ

پڕ بە پێستی شێعری تاڵم حەسەرتێکم ما لە دڵ
حەسرەتێک ژان و بڵێسەی ماتەمینی دا لە دڵ

دڵ وتی بەقسەم بکەی ئەم ئەشقە ئاکامی هەیە
داخەکەم هەر پێی نەگەیشتم ژان و برکێک ما لە دڵ

چی نەما بەقسەی نەکەم یا چی نەویست لێم و نەبوو
تا بە حاڵ نووزەم لەبەر مابێ دەڵێم حاشا لە دڵ

چەند کەڕەت  ئەمنی لە کۆڵانی حەز و خولیا خزاند
بوومە خولیایی و دەڵێم هەی داد و واوەیلا لە دڵ

کوشتمی و سووتاندمی  و سەوداسەری کردم لە ژین
ماوە جێ پەنجەی  بەژانی سەد حەز و بریا لە
دڵ

هەر لە هۆبەی خۆشەویستی ما لە ئاسمانی خەیاڵ
مانگی ڕوخساری گوڵێک بوو قەت نەبوو ئاوا لە دڵ

غەرقی دەریای خۆشەویستی کردم و بەحری کەسەر
سا بەچی لابەم خەمی شاهی جەهان ئارا لە دڵ؟

چۆنی ویست  ڕێگای بەبێهۆی خۆشەویستی پێبڕیم
پێم بڵێن تینوو کە چاری بۆ نەما چ بکا لە دڵ؟

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

۲۰خ ۲٤



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#شنەی_ئەوین


تا دڵی شێتم بە غەمزەی چاوی تۆ ئەسپاردووە
یەک تەمەن عومرم بە تاسەی دیتنت ڕابواردووە

تا شنەی شێبای ئەوینی تۆم بە دڵدا تێپەڕی
سەدهەزاران ئافەرینم بۆ خوداکەت ناردووە

شاگوڵی ئاواتی ژین و شاتەواری گوڵشەنم
تۆ لەسەرچاوەی تەمەن  ئاوی ڤیانت خواردووە

چرکەکانی چاوەڕوانی خۆم بە کاتی بێکەسی
شەو لەگەڵ ئەسرین و ئاهم یەک بە یەک ئەژماردووە

بۆ سڵاو و مەرحەبا و پێشوازی کاتی هاتنت
شەونم وشەوبۆ و وەنەوشەو و شەشپەڕم ڕاسپاردووە

تا دڵی تینووم بە ئەشقت موبتەلا بوو چاوەکەم
خۆم لە ئەشق و خۆشەویستی عالەمی خوا بواردووە


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۲٦خ ۲٤


🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#نامێهرەبانی_کوشتمی

خاوەن دڵانی ئاشنا نامێهرەبانی کوشتمی
دەردی دڵم زۆرن بەڵام بێ هاوزمانی کوشتمی

لەم شارە بێئەنوایەدا لەو شۆرەکاتەی بێکەسی
دەستم لە خۆم شووردۆتەوە و ڕەنجی نەبانی کوشتمی

داخێک وەتەن داخێک ئەوین داخێک لەیەک حاڵی نەبوون
چەند داخی زۆر گەورەم هەیە و ئیشی نەزانی کوشتمی

ژانێک لە مێژووی مەوتەنم شێرپەنجەیە و ڕووحی تەنیم
تاکەی دەبێ ئاوارەبم؟ بێ نیشتمانی کوشتمی

کام دەرد گرانە وناعیلاج  تووشم بە تووشی بێ دەڵێم
ئەم دەردە دەرمانی هەیە و من پێنەزانی کوشتمی

مێهر و وەفا دابی نەما داخی لەسەر دڵ ما ئەوین
لەم ژینە سەرد و سەخڵەتەی ناکامەرانی کوشتمی

یەک عومرە هەر قەول و بەڵێن چبکەم  لەدەست پەیمانشکێن
هەر چاو لە ڕێیدا مامەوە و تا چاوەڕوانی کوشتمی

پشت و پەناهم بوو بەڵام زوو چوو لە دەستم داخەکەم
تینوو بە تەنیا ماوە تا بێپشتیوانی کوشتمی

خۆم  و دڵ و یار و ئەوین زۆر چاک دەسازاین پێکەوە
تا یار لە شاری من نەما و لێکدابڕانی کوشتمی


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی
۲۰ خ۲٤

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
شێعری مامۆستا تینوو
تینوو
شەوانی بێقەراری

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#کاوە_مەولانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo


https://www.tg-me.com/kavehmolani
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چارەنووس

هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

به دەنگی
حاجی سەدیق ئەحمەدزادە

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بە حورمەتی دایکی شەهید
دەیان وەرزە
چیای وەتەن
لە زستانیش
بەرگی سپی ناکەن لەبەر
ڕەش دەپۆشن

#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
یەک شەویش دیدەم لەبەر یاد و خەیاڵی ناخەوێ
خۆزگه دڵ یادی نەکات و داکەوێت و بسرەوێ

خۆم لە حاڵی بێخەیاڵی داوە تا یادی نەکەم
خۆم لەبیر کردۆ بەڵام تا هەم ئەوم هەر خۆشدەوێ

#تینوو_کۆکەیی

سپاس بۆ مامۆستا ئاسووری خۆشەویست




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە هەرێمی دڕک و داڵ
گەر گوڵپەرەست بی
تاڵە ژین

#تینوو_کۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Koçerim
T.me/aysan_poem1
ئامێر : دیوان
دیوانژەن : کاردۆخ
شێعر : #تینوو_کۆکەیی
گۆرانیبێژ : ئایسان

🍂🍃🍂🍂🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍀🍂🍀🍂🍀
@AuoobAhmadiTinoo
#نامرم


تا هەرێمی دڵ مەکۆی ئەشق و ئەوین بێ نامرم
تا بزەی شیرینی تۆ دەسپێکی ژین بێ نامرم

گەر بڵێسەی خۆشەویستیت بێ لە ناخم پێت دەڵێم
تا دڵم جانتای ئەوینی ئاگرین بێ نامرم

دەردی تۆ نادەم بە دەرمانی خەڵک  باش تێبگە
تا پەناهم باوەشی تۆی نازەنین بێ نامرم

گەر بە ساڵیش لێم بپرسی چەل بە چەل یادم بکەی
تا هەناسەت چاوگە بۆ هەستی بەتین بێ نامرم

گەر هومێدێکم هەبێ ڕۆژێک لە ڕۆژان دێیە لام
سەد ئەوەندی  دیش دڵم کانگای برین بێ نامرم

گەرچی مان و ژینی  تینوو قەت بە دەستی خۆی نیە
تا خەیاڵی تۆ لە گەڵ من هاوسەرین  بێ نامرم

لاشەشم گەر بێتە خاک و خۆڵەمێش ئێستا دەڵێم
یادەکانی تۆم  لەسەر گڵکۆکە شین بێ نامرم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

۸خەزەڵوەری ۲٤

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تەمەنێک
دەردیسەری و
دەربەدەری و
چەرمەسەری و
بێسەمەری و!!!!
کوێرەوەری!!
بە ژیان ناویدەبەن
بێخەبەران!!

#تینوو_کۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعر
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی
ناوی گۆرانی :#یادی_تۆ
گۆرانی بێژ:لوقمان میرزامەحمودی
دانەری گۆرانی:لوقمان میرزامەحمودی
تار:عەلی قەمسەری
کەمانچە:زانیار شوکرە
میکس و میستێر:زانیارشوکرە
ٸیستدیۆ ٸەهوورا




🍂🍃🍂🍃🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
سەردار
<unknown>
نامرم
هۆنراوە
#تینوو_کۆکەیی

دەنگ
سەردار

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ڕاست گوفتاری و بێ دەماری
گەل پەرەستی وفیداکاری

ماندوو بە دردی خۆی وگەل
چاوی لە ئەستێرەی سەرکەل

دژی ئەو فیکرانەی نەوین
قارەمانی جەبهەی ئەوین

هەر ئەییووبە تینووی خەبات
فەخرە ئاسۆ مەدحی بکات


دیاری مامۆستا ئاسۆ بۆ قوتابێکەی خۆی تینوو کۆکەیی
سپاس بۆ مامۆستای مەزن


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بە نێوی خودای هەست و شعور

🟢هاوارێک له زاری نووسەرانەوە


وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ خۆشەویستان

ئازیزان هەر نووسراوەیەک بۆ نووسەرەکەی وەک گەوهەرێکی پڕ بایەخە,جا ئەو نووسراوەیە شێعر بێ پەخشان بێ یا چیرۆک,کە نووسەر لە دونیای بێ باوەڕ و بێ دەروپەیکەری مەجازی دا دەیخاتە بەر چاوی بەردەنگ
تا بەم جۆرە نووسراوەکەی بگاتە دەستی کۆمەڵگا و خەڵک چێژی لێوەرگرێ

بەڵام مەخابن و هەزار مەخابن ,تاقمێکی ناحەز و نالەباری دونیای مەجازی دێن ناوی نووسەر له سەر بابەت دەسڕنەوە و لەوش خراپتر ئەوەی کە جاری وایە نێوی خۆشیانی له سەر دەنووسن

له ناو تۆڕە کۆمەڵایەتێکان و کاناڵە جۆراوجۆرەکان بێ نێو یا بە نێوی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە
کە ئەو کاره قێزەونە نە تەنیا دزی ئەدەبیه و جەفا لە ئاستی نووسەرە بەڵکوو خەیانەت لە ئەمانەتیشە و غەدر لە ئەدەبیاتە
زوڵم و جەفا لە نووسەرە کە خودا دەزانێ چەندی زەحمەت کێشاوە تا ئەو بایەتە ئامادەکا و بیخاتە بەر چاوی بەردەنگ
ئێمەی کورد ئەگەریش بایەخ بۆ نووسەرانمان دانەنێین و ڕێزیشیان لێنەگرین و پشتیوانیان لێنەکەین ,لانی کەم با ئەم خەیانەتە دەرحەقیان نەکەین و ئەمانەتدارێکی باش بین
🖊برای بچووکتان
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/11/15 03:10:27
Back to Top
HTML Embed Code: