Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێوارە شێعری سەمای وشە و گەڵا
شاری ساحێب
سپاس بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم بەرنامە جوانە
سپاسی تایبەت بۆ ئازیزان مەهدی سەرمەس و عابیدی حوسێنی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەنگ: مامۆستاحەسەن کاکایی حوسێن فەرهەنگ
شێعر: #ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو کۆکەیی)

https://www.tg-me.com/hoseinfarhang

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📚کاک ئەیوب ئەحمەدی ( تینوو کۆکەیی ) ( بۆکان)  لە  سێهه‌مین كۆڕه‌ شێعری: سه‌مای وشه و گه‌ڵا"ی ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیار له‌ ڕێكه‌وتی ئێواره‌ی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٧٢٣ كوردی له‌ تالاری لۆردی ساحیب.

🎬گرته و چێكاری: موحه‌مه‌د فه‌رج زاده.


❇️📚https://www.tg-me.com/asoyzhyanisaheb
#یادی_تۆ


سەردەمێکە دڵ بە غەیری یادی تۆ کاری نییە
خۆشەویستم ژین بە بێتۆ غەیری بێزاری نییە

تۆ بە قەد مانای تەمەن بۆ من عەزیزی نازەنین
خۆشەویستی تۆ لە لای من حەد و ئەژماری نییە

یاڕەبی هیچ کەس نەناڵێ شەو بە ژانی بێکەسی
ڕەنجەرۆیە ئەو کەسەی گەر یار و غەمخواری نییە

ئەو کەسەی گەر خەمڕەوێنێک شک دەبا بۆ دڵپڕی
دڵنیام هەرگیز لە ژینا ئێش و ئازاری نییە

مایە پووچە ئەو کەسەی  ئامێزی دڵداری نەچوو
لێیگەڕێن با هەر بناڵێ چونکە هیچ چاری نییە

سەر بخاتە شانی کێ کاتێ  کە لێوڕێژی خەمە
چەند غەریبە ئەو هەتیوەی یار و دڵداری نییە

هەستی بێ پێز ناگرێ  دووندی خەیاڵ و ئارەزوو
شێعری تینوو لایەقی جوانی ئەوینداری نییە


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوت تەنیا وڵاتێکە
کە هەر چوار وەرزی بەهارە


#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
یادی تۆ
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئارەزوو ئەمیری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یادی تۆ
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئارەزوو ئەمیری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کاوە مەولانی
سەوزەڵێ
@kavehmolani

سەوزەڵێ

شێعری
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
کاوە مەولانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کوردەواریم خۆشدەوێ

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو سروور محەمەدی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دیکلەمە کاوە مەولانی
کۆچەرم (تینوو کۆکەیی)
@kavehmolani
کۆچەرم
هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
کاوە مەولانی

تێکەڵ بە دەنگی بە سوزی
محەمەد نادری

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
تەمەننای بەختەوەری


هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دەنگی بە سۆزی#محەمەدی_نادری



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo


https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
درەنگ هاتی جەنابی حەزرەتی یار
بە دەردی ناعیلاجی بووم گرفتار

درەنگ هاتی و درەنگانی تەمەنمە
کە چاوم سوێی نەما بۆ کاتی دیدار

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0


عاشقی خاکم

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

بە دەنگی
محەمەدی نادری


هاوڕێیتان شانازیمانە 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃

داوا


شێعری  سەرکەش ڕاپەڕینی لێم دەوێ
چۆلەکەی هەستم فڕینی لێم دەوێ

شاهەڵۆی زاماری کوێستانی خەبات
ناوەڕۆکی پڕ یەقینی لێم دەوێ

دایکی ڕۆڵەی سوورخەڵاتی نیشتمان
زایەڵەی هەست و برینی لێم دەوێ


دڵ گڕووی گرتۆ لە سەر ڕێی دڵبەری
شۆخ و شەنگی نازەنینی لێم دەوێ

کورتەنامەی نارد بە سەد ئاواتەوە
یار قەسیدەی ئاگرینی لێم دەوێ

کیژی وریای قارەمانی خەونەکەم
پەیکەری کۆشکی ئەوینی لێم دەوێ

ئەو کەسەی سەرمەستی دڵداری بووە
تامی هەستی پێکەنینی لێم دەوێ

دڵ شکاوی دڵ بەخوێنی ئاشقی
کامی هەڵبەستی حەزینی  لێم دەوێ

چۆن بەدی بێ ئەو هەموو داوایە بۆم؟
تەبعی سەردم ماتەمینی لێم دەوێ

جا خەمی تینوو بەچی کەم بێتەوە؟
نیشتمانم گەرمەشینی لێم دەوێ


ئەیوب ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
تۆ کێی؟


تۆ کێی ؟کە هەموو بەندی لەشم گیری وەفاتە
تا قامی قیامەت دڵەکەم هەر بە تەماتە

تۆ کێی ؟کە هەتاکوو نەفەسم ماوە لە گەڵمای
ڕووحم کە لەدووت  وێڵە وەکوو سایە لە پاتە

نازانی کە هەردەم بە خەیاڵ تۆوە دەنوسم
ئەشقت لە لەشم جاریە وەک ئاوی حەیاتە

هاتی لە دڵم مەنزڵی یەگجارییە گرتت
هەستم بە خەیاڵی گڕی شێعرێکەوە لاتە

جێم بێڵی بە سەد دەردەوە بمرم ۰گوڵی ئاوات
ئەو شاعیرە سەرگەشتەیە هەر سەربەفیداتە

قاقڕ بووە هەستم بەتەمای چاوی نەزەرتم
تینوو بە تەمای ڕێژنە لە بارانی نیگاتە

لەو ڕۆژەوە  هاتوویە خەیاڵم دڵی شەیدا
شوکرانە بژێری بەحەقی دەرکی خوداتە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

سەرماوەزی ٤۰۲

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
4_6046409419770564726.mp4
2 MB
تۆ کێی؟

هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
سولەیمان ئیبڕاهیمی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from هۆنراوەکانی ئەییوب ئەحمەدی (تینوو)کۆکەیی (ئەییوب ئەحمەدی (تینوو))
🌷🌷


لە تیشکی شەوبەزێنی بەربەیانی دا سەری هەڵدا
هەتاوی ڕوونی هیوا بوو شەوی یەڵدا سەری هەڵدا

پەیامی خۆری هێنابوو بە گوێی عەرزی بچرپێنێ
نەبی بوو ئەو بە ئیزنی ئیزەدی یەکتا سەری هەڵدا


🌺هەر بەو بۆیەوە شەوی چلەتان پیرۆز


#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی



🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
پرسیار

گەر دەپرسی
شەوی چلە
لە سەر سفرەی
ئێمەی هەژار
چ خەبەرە؟؟
لێرە هەر شین و چەمەرە
لێرە شادی بێ ئەسەرە
لە سەر خوانی ماڵی ئێمە
وێنەی جوانی
چەند شەهیدی
بێ ناو نیشانی لەسەرە

لێرە دایکی جەرگ سووتاو
نوقمی شەتاوی کەسەرە

جێگەی زۆر کەسمان خاڵیە

لە پاش شەهید بوونی کاکم
بابیشم هەر دەربەدەرە
برا چکۆلەم لە زیندانە
ماوەیێکە دەسبەسەرە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍂🍂🍂🍂🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە جەنگەی بێهەواڵی تۆ وەها دڵتەنگی دیدارم
کە شێتێ بێتە سەردانم دەزانێ چەندە خەمبارم

غەریبستانە ماڵی دڵ غەریبی تۆ دەکەم گیانا
لە کوێی ئەی خاوەنی هەستم لە کوێی تەنیا کەس و کارم؟

#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
AuoobAhmadiTinoo
ئەوین
پرسیار
گەر دەپرسی شەوی چلە
لە سەر سفرەی ئێمەی هەژار چ خەبەرە؟

هۆنراوە
ئەیوب ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
کچی ژیرم ئەوین ئەحمەدی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/06/26 03:53:57
Back to Top
HTML Embed Code: