Telegram Web Link
Audio
دوعای بەختەوەری

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

بێژەر
خاتوو ئارەزوو ئەمیری

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
کۆچەر



کۆ بە کۆ وەیلانی وەیلان کۆچەرم
وەک مەلێکی خانە وێران کۆچەرم

ماڵ بە کۆڵی سەر سنووری  چوارلەتم
ماڵ بە ماڵ کۆڵان بە کۆڵان کۆچەرم

گەرچی خاکم پڕ لە زێڕ و گەوهەرە
بۆ قومێ ئاو و لەتێ نان کۆچەرم

چون کوڕی کوردم  دەبێ ئاوارە بم
چەشنی هەوری کاتی بۆران کۆچەرم

کۆچەرێکم  شەو بە ژانی نانەوەم
هەر دەڕۆم و بێ پشوودان کۆچەرم

بێ پشوودانم لە خاکی نیشتمان
باری قورسی خەم لە سەرشان کۆچەرم

من کە تینووی  نمنمی بارانە بووم
وەک دڵۆپی وێڵی باران کۆچەرم

تا نەمامی سەوزی هیوا  پێدەگا
کێو بە کێو ئاران بە ئاران کۆچەرم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

۲۲خرمانانی ٤۰۲

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێمای شێعر

هۆنراوە و دیکلەمە
#تینووکۆکەیی

چێ کردن
مەمەد بۆکانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Audio
کۆچەر

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

بە دەنگی
مەحمەدی نادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo

https://www.tg-me.com/+9cJOc37-7Rg5NmY0
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
هەڵنەوەری



گوڵی گوڵدانی چیا هەڵنەوەری
تۆ دڵ و گیانی دەبا هەڵنەوەری

تۆ کە شابەرگی پەڕەی شێعری منی
بە جمەی دەرد وبەڵا هەڵنەوەری

لە وڵاتێک کە هەموو سەرد و سڕن
بە بڵێسەی ڕەشەبا هەڵنەوەری

لە جەهانێک کە دڵم شادە بە تۆ
تۆ لەبەر زاتی وەفا هەڵنەوەری

وەرە سەرداری وەفاداری ئەتۆی
گوڵی هاوڕازی سەفا هەڵنەوەری

لە سەرم دایە لە دەورت بگەرێم
شەتڵی دێراوی حەیا هەڵنەوەری

تەمەنێک تۆم لە خودا ویستووە تۆش
لە شەوی سەردی ڕیا هەڵنەوەری

گوڵەکەم یەک هەلە ژین پێکەوە بوون
وەرە تۆش لەو هەلەدا هەڵنەوەری

لە کەژاوەی دڵی تینوو بخەوە
با لەبەردەستی جەفا هەڵنەوەری


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

بە ئیلهام لە شێعری هەڵنەوەری مامۆستا ئاسۆی مەزن

ڕەزبەەری ٤۰۲


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍂
@auoobahmaditinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
وەبیرم دێ



یەکەم دیدار کە چاوم کەوتە دوو چاوت وەبیرم دێ
کە چاوم کردە پێگەی سەوزی پێڵاوت وەبیرم دێ

بە دیدەی مەرحەمەت پێڵاوەکانت خستە سەر  چاوم
کە لەرزەی خستە گشت گیانم وشەی ناوت وەبیرم دێ

کە خۆری نیونیگاهێکت بەجارێ خستە ڕوخسارم
چرۆی دا هەستی هەڵبەستم لەبەر تاوت وەبیرم دێ

لە ژێر باران لە کووچەی حەز بە تاسەی باوەشی گەرمت
بە سەرمەستی سەرم دانا لە پێناوت وەبیرم دێ

کە نەرگیز مەست و مەخمووری لە چاوت دی و لەبەر نازت
کە تانەی دا لە ڕیحانەش قژی خاوت وەبیرم دێ

منی تینوو منەتباری نیگاهی بێقەرارت بووم
وچانم دا لە سۆنگەی بەژنی لاولاوت  وەبیرم دێ


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
تینوو
چیرۆکی خۆشەویستی
چیرۆکی خۆشەویستی

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
کاوە مەولانی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo


@kavehmolani
هەڵاڵەی سووری کوێستانی خەیاڵی
تەواری سەرکەشی سەربەرزی یاڵی

دنەی هەڵبەست و شێعری ئاگرینی
هەناسەی ژین و ئاواتی مەحاڵی

#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
پڕم لە تۆ
خاڵی لە خۆم
لە خۆم ناگەم
حاڵی لە تۆم

#تینووکۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەبیرم دێ

هۆنراوە
#تینووکۆکەیی

دیکلەمە
خاتوو ئارەزوو ئەمیری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمشەویش
ئاواز و وتنی
ناسر کەریمی

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo

@naserkarimi7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەمامی خۆزگەکانم دوورە دێراون
هەڵاڵەی قاقڕستانی بەبێ ئاون

چرۆ نادەن هیواکانم لە تینوویی
لە دەشتی شۆرەکاتی ژین بە جێماون

#تینوو_کۆکەیی

🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەبیرم دێ


هۆنراوە
تینوو کۆکەیی

دیکلەمە
کاک ئومید لاڵ


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تۆ سەفەر بی
ئەمن ڕێگەم
تۆ ڕێبوار بی
منیش پێگەم
تۆ دەریا بی
ئەمن جۆگەم


#تینووکۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/06/29 00:13:54
Back to Top
HTML Embed Code: