Telegram Web Link
ئەمشەویش



نیشتەجێی کۆڵانەکانی یادی تۆ بووم ئەمشەویش
تا بەیانی هەر خەریکی شین و ڕۆ بووم ئەمشەویش

دەرکی ماڵی تۆ هەواری کاتی دڵتەنگی منە
هەر بە حەسرەت دیتنی تۆ ڕەنجەڕۆ بووم ئەمشەویش

یادی تۆ کارێکی کردۆ خۆم لەبیر بردۆتەوە
هەر لە فکر و زیکری تۆ بووم دوور لەخۆ بووم ئەمشەویش


کەی شەوی دووریت بەسەردێ تاقەت و سەبرم نەما
یەک تەمەن هەر ڕەنجەڕۆیی دڵ بەسۆبووم ئەمشەویش

گوڵشەنی عومرم چرۆ نادا لەمێژە داخەکەم
چاوەڕێی پشکووتنی چاوی چرۆ بووم ئەمشەویش

دەردی تانەی دۆست و بێگانەم لە ژینا چێشتووه
من له ژێر باری دەهۆی بەرد و کڵۆ بووم ئەمشەویش

کەس بە دی ناکەم لە حاڵی ئەم دڵەی تینووم بگا
دیلی دەستی ناکەس و داوی درۆ بووم ئەمشەویش

یەک مرۆڤ ناکەم بەدی یەکسانی خواز بێت وەک مشار
کۆڵەواری زامی سەختی سەد تەشۆ بووم ئەمشەویش



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەگەر ماچی بکەم بێ بەرهەڵستێ
کە لێوم وا لەسەر کوڵمی بوەستێ

دەبێ هێور ببم هێور وەگەر نا
هەناری کوڵمەکانی شەق دەبەستێ


#تینوو_کۆکەیی





🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تا هەڵۆ مابێ



تا هەڵۆ مابێ چیا سەربەرزە
نوێژی شوکرانە لە بانی فەڕزە

تا هەڵۆ مابێ چیا ڕێزدارە
سەنگەری توڵە لەبۆ بێعارە

تا هەڵۆ مابێ چیا پیتۆڵە
کەژی بێ مەل ڕەوەزی بنکۆڵە

تا هەڵۆ مابێ چیا هەر شەنگە
سەنگەری تۆڵه لە کاتی جەنگه

تا هەڵۆ مابێ چیا نازداره
کەژی بێ مەل لە دڵا خەمبارە

تا هەڵۆ مابێ چیا پاراوە
ڕەوەزی بۆ دژی پەست پڕ داوە

تا هەڵۆ مابێ چیا پڕقینە
خوێنی سووری لە چەمی ئەسرینە

تا هەڵۆ مابێ چیا سەرسەوزە
سەنگەری شۆڕەکوڕانی تەرزە

تا هەڵۆ مابێ گەلیش هەرماوە
سەری بۆ خاکی وەتەن داناوە

تا چیا مابێ هەڵۆ تیژباڵه
دژ لە ئاستی ڕەوەزی عەوداڵە

تا چیا مابێ هەڵۆ ناوەستێ
دەی چلۆن دژ لەبەری ڕاوەستێ


#تینوو_کۆکەیی




هەواری هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from Deleted Account
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"مەرگی گوڵ"
شێعر: #ئەیووب_ئەحمەدی _تینوو_ کۆکەیی
خوێندنەوە و چێکردن : #دەریا_ئازەرپوور

@AuoobAhmadiTinoo
دایەگیان(2)


باوەشت وەک نیشتمانی سەربەخۆیە دایەگیان
هەرچی ئەمڕۆ پێی دەنازم هەر لە تۆیە دایەگیان

وەک مناڵی دێمه ئامێزت دەنووم هێزی دڵم
دڵ بە تاسەی لایەلایەت پڕ لەسۆیە دایەگیان

گەر نەبێ مۆمی وجوودت,تارە ماڵی بێکەسی
ماڵەکەت گوڵزاری هیوای پڕچرۆیە دایەگیان


مەرگی من پێشمەرگی تۆبێ و تۆ ببی بێتۆ نەبم
هەر کەسێ دایکی نەمێنێ ڕەنجەڕۆیە دایەگیان

گەر دوعای خێرت نەبا کەی ڕەنگی خۆشبەختیم دەدی
دوور لە تۆ بم بەختەوەر بوونم درۆیه دایەگیان

گەر دەبینی لێرە تینوو ڕێزی ماوە لای خەڵک
ئەو لە سایەی لوتفی تۆ خاوەن شکۆیه دایەگیان


#تینوو_کۆکەیی



بە هاوڕێیتان شانازی دەکەم👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئەمشەویش(تینوو)
Auoobahmaditinoo
ئەمشەویش


هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


پێشکەشی نیگای جوانتان



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لە دڵداری بەشی تینوو کەسەر بوو
هەموو ڕەنجی ژیانی بێسەمەر بوو

بە ئاسانی لەڕێی پەیمانی لادا
ئەوەی عومرێک لە شوێنی دەربەدەر بوو


تینوو کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەپرسن تۆ لەبەرچی ڕەش دەپۆشی؟
لە قاپی ژەهری تاڵی خەم دەنۆشی؟

فەلەک کردمی بە گەورەی ماڵی بابم
هەتا هاتم بزانم چۆنە خۆشی


#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کمال میرکی دایه
<unknown>
دایە گیان

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
#کەماڵ_میرەکی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2022-04-27
🍁کۆڕی لاوانی پێشەنگ🍁
کۆڕی لاوانی پێشەنگی

هونەرمەند وشاعێر : کاک ئەیوب ئەحمەدی
ناسراو بە *تینوو_کۆکەیی*



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بڵێی ڕۆژێ ببێ گەر بێ نەجاتم
بە ئامانجی بگا لاوی خەباتم

گوڵی هیوا و نەمامی شادی بڕۆێ
لە سەر گۆڕی شەهیدی سوورخەڵاتم


#تینوو_کۆکەیی


هەواری هۆنراوەکانی تینوو👇👇👇
🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
من دڵم نەشکاوه لێی



دڵ لەبەر پێی کەوتووەو سەدها کەڕەت پێی ناوە لێی
با هەموو عالەم بزانن من دڵم نەشکاوه لێی

تا دڵم دەشکێ لە دەستی زیاتری هۆگر دەبم
ئەی خودا ئەم ئەشقە چی بوو من سەرم سووڕماوە لێی

چوومە گوڵشەن تا کەمێ دەردی دڵم کەم بێتەوە
چووم و ئەمما ئەو نەبوو من هەر دڵم نەکراوە لێی

دەس بە داوێنی مەی و بادە و شەڕاب و پیاڵە بووم
دیم کە جێپێی حەسرەتی ئەو ما لە دڵ نەسڕاوە لێی

دەمهەویست ناوی لە نێو شیعری سڕی تینوو نەبێت
سەیری هەر دێڕێک دەکەم نازناوی ئەو هەر ماوە لێی


هەر وشەم هێنا کە بیڵێم ڕەمزی مەندی چاوەکەی
بێ ئەوەی خۆی پێبزانێ سەد وشەم خنکاوه لێی


#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Audio
من دڵم نەشکاوه لێی

هۆنراوه
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمه
#کاک_ئومید_لال



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
لەگەڵت



بێکەسی سەختە بەڵام دوورە لە شانم لەگەڵت
خاوەنی مڵکی ئەوین چەن سەرە خانم لەگەڵت

وەرە با تەرکی ئەوەی خزم و کەسوکارە بکەین
کەسی وەک تۆم کە ببێ خۆشە ژیانم لەگەڵت

کە لە کونجی دڵەکەت جێگە بدەی بە منی ڕەبەن
خانی مڵکی تەتەریش بێ بە سەپانم لەگەڵت

وەره بشکێنه بە نوور زوڵمەتی تاری شەوەزەنگ
لە گڵۆپی مەهی ڕوو ڕوونە شەوانم لەگەڵت

وەرە ڕووحم بە فیدای قەول و بەڵێنت گوڵەکەم
بە دەمێ چارە دەبێ دەردی گرانم لەگەڵت

کە هەوێنی پەڕی هەڵبەست و کوڵی بەستە ببی
دەچته نێو ناخی خەڵک شێعری ڕەوانم لەگەڵت

لە کوڵ و هەستی شێعر خاڵیه تینوو کە نەبی
کە ببی پڕ لە وزەم باشی دەزانم لەگەڵت



#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
چ زوو ڕۆیی خودا, خۆشی لە لامان
نەکا بڕمێ قەڵای پشتوپەنامان

هەتا جووڵەی بەرەنگاری نەکا گەل
چلۆن پێماندەکا ڕۆحمێ, خودامان؟


🖊#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەگەر مردم لە لاپاڵم بنێژن
لە شاخ و بەندەن و یاڵم بنێژن

ئەگەر شاخیش لە ئامێزی نەگرتم
لە دەرکی ماڵی لێوئاڵم بنێژن


#تینوو_کۆکەیی



🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
🍂🍂

کاتێک کانی پێدەکەنێ
دارستانێک
چرۆ دەکا
چ جوانه ڕەمزی پشکووتن
چەند خۆشە باسی دڵداری



#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/09/28 23:23:26
Back to Top
HTML Embed Code: