Telegram Web Link
مەحبووبی من



پەڕتەوی حوسنی هەموو هەر جوانیە مەحبووبی من
هەر دەڵێی شاکاری دەستی مانیە مەحبووبی من

بۆ جەماڵی جوانی ئەو سەدها کەماڵاتی نواند
یادگاری جەننەتی یەزدانیە مەحبووبی من

ئەو له داوێنی چیای هەڵگورد و قەندیل شین بووە
هەڵقوڵاوی دەم ڕووبار و کانیە مەحبووبی من

گوڵ لە دەشتی وەک بەهەشتی نیشتمان پەروەردە بێ
قەت وەبەر گەرمای مەدەن کوێستانیە مەحبووبی من

کیژە کوردێکی وەڵاتی خاس و میر خاسانە ئەو
بەژنی جوانە و هەیکەلی یونانیە مەحبووبی من

گەر هەزار بەستەش بڵێم ئێستا لە وەسفی دا کەمە
چەشنی زین لایەق بە شیعری خانیە مەحبووبی من

شۆخ و شەنگی من ئەگەرچی خۆی موکریانی نیە
هەر بە زاراوەی دەڵێی سۆرانیه مەحبووبی من

تۆنی دەنگی هەر لە سۆزی نمنمەی باران دەچێ
قەهقەهەی خەندەی نەوای گۆرانیە مەحبووبی من

تا لە ڕووباری دەمی #تینوو دەچێژێ پڕ بە دڵ
ئاسمانی زێدی دڵ بارانییه, مەحبووبی من



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دڵگیر نەبی (1)
Super Effect Edited
دڵگیر نەبی

هۆنراوە #ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

دیکلەمەی دوو قۆڵی
خاتوو ئەفسانە ئاڵەشین
کاک جەلال سەتارزادە


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
چارەی دڵ



چ دەبوو جارێ لە لات دەردی دڵم چارە دەکرد
ڕەگی ژانم دەبڕی ڕووحی خەمم پارە دەکرد

بە شکۆی تۆوە لە گەڵ شادی دەبووم تا بە ئەبەد
کیژی خۆشبەختی ئەوینم لە تەمەن مارە دەکرد

بە سەرت دەرفەتی دیداری ئەتۆ هەڵ بکەوێ
کەسەری ڕاوه دەنا مەینەتی ئاوارە دەکرد

وەره با غەڵفی ئەمەل شین بێ له سایەی سەری تۆ
مەلی دڵ لانی له ژێر سێبەری ئەم دارە دەکرد


قژی لوولت وەکوو ڕەشمار کە بهاڵێ له ملم
سەری خۆمم بە فیدای جێ دەمی ئەو مارە دەکرد

کە هەناسەم لە هەناسەت بگەڕێ گوڵ بە دەمم
بە سەدان ماچی تەڕم پێشکەشی ئەم زارە دەکرد

کە وجوودم بە گڕی ئاگری تۆ بێتە خەڵووز
دڵی #تینووم بە فیدای دووکەڵی ئەو نارە دەکرد

بە تەمام فەڕشی دڵم ڕاخەری پێت بێ دڵەکەم
لە پەنات زامی لەشی پڕ کەسەرم چارە دەکرد




#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Mîna xanim
nasir rezazî
کاک ناسر ڕەزازی
گۆرانی : مینا خانم

دابەشکردن: کاوە شێخ


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نازەنینی من کە پەروەردەی هەواری جوانیە
یادگارێکی خودا بوو بۆ منی ئاواره هات

عەنبەرینی کرد بە عەتری,دەرک و بانی ماڵەکەم
مەستی کردم عەتری خۆشی ,بۆنی ئەو نازدارە هات

#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو
@ResulQadri


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ زۆر بەڕیز ئازیز
کاک ئەییووب ئەحمەدی (تینوو بۆکان)
شاعێر و نووسەر
لەسەر باروودۆخی زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان.

@nozhin_74
مەستی ماچ
<unknown>
‍ مەستی ماچ


دەڵێن #تینوو مەنووسه باسی دڵداری نەڪەی عەیبە
ئەگەر وابێ دەبێ شاعیر مەلی هەستی بخنڪێنێ

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
🎙#ماموستا_سولەیمان_ئیبراهیمی

🎙بێژە خاتوو فریشتە🎙
فەرموون👇👇
🆔 @radiosolyman
فریزوو

فریزووی جاڕی خەباتم
ڕەگ و ڕیشەم لە گڵ دایە
بە خوێنی سوور
ئاو دراوم
سەر هەڵدەدەم
لە خاک و خۆڵ

سەرم ببڕن
هەڵم کەنن
شین دەبمەوە
کۆشکی ملهوڕ
دەکەم بنکۆڵ

ڕۆژێک دادێ
بە یەکێتی
کارێ بکەین
کڕنۆش بەرێ
لەبەر پێمان
دژی کڵۆڵ


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 23:35:03
Back to Top
HTML Embed Code: