Telegram Web Link
به نازێ هاتە گفتوگۆ شەڪر باری لە گوفتاری
گوڵی عالەم هەموو پشڪوت ڪە خەندەی هاتە سەرزاری


ڪە خۆر هەڵبێ لە خۆرئاوا لە عالەم دا نەبینراوە
لە مەغریب خۆر هەڵاتم دی ڪە ئەو ڕووی ڪردە ناو شاری


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
پەری وەش


تکەی ئاوەنگی بارانی پەریوەش
هەسارەی تاقی ئاسمانی پەریوەش

لە دەم ڕووباری ئاوات هەڵقوڵیوی
تریفەی خۆری یەزدانی پەریوەش

شەرارەی ئاگری سووری بەتینی
بەقینی چەشنی گڕکانی پەریوەش

ژنی میسر و کچی شامت به قوربان
لە خێڵی بەرزی بابانی پەریوەش

بەرامەت بۆنی ئاو و خاکی لێدێ
شنەی بای فێنکی کوێستانی پەریوەش

دەبەخشن ڕووح به مردوو چاوەکانت
هەواری سەوزی هەرمانی پەریوەش

حەز و بریای هەزاران جوانپەرەستی
گوڵی هەردی کەلی خانی پەریوەش

دراوسێی خۆرەتاوی ئاسمانی
ئومێدی دڵشکاوانی پەریوەش

بزەت هاتێ له لێوت خونچە پشڪوت
چرۆی گوڵ بوون بە حەیرانی پەریوەش

وەرە وەک بووکی سووری بەرزی ئامانج
بڵێن تۆش بووی بە بۆکانی پەریوەش

ئەتۆی ئیلهامی #تینووی کاتی هەڵبەست
قەسیدە و شێعر و پەخشانی پەریوەش



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
گوڵبزە

🍃🍂🍃🍂🍃🍂

#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃

خۆزگه منیش ڕەنگی بەهارم دەدی
دوور لە خەزان بەزمی هەوارم دەدی

خەندە له لێوی گەلی کورد زیز بووە
لێو بە بزەی لاوی لەبارم دەدی

تا کوو تەمەن ماوە بە هیوای دڵم
دەستی پڕی کوردی هەژارم دەدی

چاوی هیوام ڕوونه دەبا تێر بە دڵ
مەرگی دژی پەست و نەیارم دەدی

تۆزی خەفەت قوڕگی وشەی بەردەدا
گوڵ چەمەنی لێوی ڕووبارم دەدی

گشت قەل و کوندم لە وەتەن دەردەکرد
لەو کەژ و کێوانە تەوارم دەدی

شێر و دەوەن چۆن له ژیان لێک دەبن
ڕاوی کوڕی ژیر و بەکارم دەدی

پڕ بە دڵی خۆم لە کەژی سەر بەتەم
پشکوتنی شیعر و وتارم دەدی

جێی مەلی تیژ باڵە هەواری وەتەن
چەک لە دەسی لاوی لەبارم دەدی

جا چ دەبوو تینوو بە ئاوات بگا؟
مەرگی دژی وەڪ سەگی هارم دەدی


🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
خۆشەویستی کوشتمی


عالەمی خوا یا نەخۆشی یا پەرۆشی دەیکوژێ
مەرگی من جیاوازە لالۆ خۆشەویستی کوشتمی

لێم گەڕێن مەستانە سەرکەم دوا دڵۆپی پیاڵەکەم
مەستی مەی کاری نەکرد لێم ,چاوی مەستی کوشتمی

لای ئەمن وابوو تەمەن مەودا دەدا لاوی بکەم
هەر بە لاوی خۆشەویستی ڕاستی ڕاستی کوشتمی

ماوه جێ پەنجەی ئەوینی پڕ برینی ئەو لە دڵ
بێ بەڵا بێ هەر بە قەستی دەستی دەستی کوشتمی

من کە بێزارم لە کبر و خودپەرەستی چاوەکەم
ئەو بە ژان و درد و برکی خۆپەرەستی کوشتمی


من به ڕاستی دەمهەویست بیکەم بە ڕووگەی ئارەزوو
گاڵتە جاڕی دەستی ئەو بووم و بە قەستی کوشتمی

خۆزگە دەمزانی کە هۆی چی بوو کە ئاوای کرد لە من
داخەکەم نەمزانی ئەو, چی بوو مەبەستی کوشتمی؟

ژینی من چێ گەر نەبێ, تینوو بەڵاگەردانی بێ
وەک شەهیدی ڕێی ئەوینم جوانپەرەستی کوشتمی



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
هەناسەی سارد


تا وەڵامی خۆشەویستیمت بە نانا ناردەوە
من له دەفری بێنەوایی خوێنی جەرگم خواردەوە

تا چەقۆی "نانا"ت لەناو پەردەی دڵم ڕاکردوە
ئاخی حەسرەت هەڵدەکێشم بەم هەناسەی ساردەوە

ڕەنگی زەردی من نیشانەی عەشقی بێ ئاکاممە
بۆ ئەوەی کەس پێنەزانێ خۆم له خەڵکی شاردەوە

تەیری دڵ وەیلانی ماڵی خۆشەویستی تۆ ببوو
بۆ بەدەست ئەغیاری نامۆی بێکەسیت ئەسپاردەوە؟

وەک غەریبێک دڵ لە بان دەرکی حەسارت کەوتووە
تۆ لە ژێر سایەت گوڵم ساتێک دڵم حاشاردەوە

چی دەبێ جارێ بڵێی تینوو بەحەق خۆشمدەوێی
چەشنی جاران ڕوو بە کانی خۆشەویستی غاردەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
سلیمان
<unknown>
هەناسەی سارد


تا وەڵامی خۆشەویستیمت بە نانا ناردەوە
من له دەفری بێنەوایی خوێنی جەرگم خواردەوە



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo

🎙بێژەر:سولەیمان ئیبراهیمی🎙
@radiosolyman
یاسای ناڕەوا


بە پێی یاسای ئەوینداری
لە ناو قانوونی دڵداری
جا درۆ بێت
یاکوو ڕاستی

عەشقی ئەمڕۆ
تا دەگاتە
عەهدی باستان
هەر ئەوانەی
پێک نەگەیشن
بوونه قارەمانی داستان


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
پیرۆزبێ لەدایک بوونت هاوڕێی قەندیل

🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دڵگیر نەبی


نا نەڪەی تۆ خودا نەڪەی دڵگیر نەبی
وا نەڪەی تۆ قەت گوڵم لێم زیر نەبی

بایەخی نێ ژینی من باوانەڪەم
عومری خۆمت پێدەدەم با پیر نەبی

با قەزاڪەی تۆ وەگیانی من ڪەوێ
تا بەدەست ئازاری ژین یەخسیر نەبی

وەک منی بێکەس ڪە بێ تۆ مامەوە
قەت لە زێدی بێڪەسی دا گیر نەبی

سەربەخۆیی تۆ هەموو ئاواتمە
گیری دەستی خان و ئاغا و میر نەبی

ژینی سەربەستیم دەوێ بۆ ڪیژی ڪورد
فێری ژینی پەستی ناو زنجیر نەبی


بۆ ئەوەی بۆ یەک ببین نازدارەڪەم
چاوەڕوانی هاتنی تەقدیر نەبی

باوەشی من ئاوەڵایە بێرەوه
دەس بە دامانی وشەی تەدبیر نەبی

خۆت له ئامێزی دڵی تینوو بنێ
گەر هەڵەش بووم قەت لە من دڵگیر نەبی



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو کۆکەیی




🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
لە ژووری پڕ لە گۆڕی ئارەزووی نێژراوی چەند ساڵەم
دەڕێژم ئەشکی داماوی خەریڪی شیوەن و ناڵەم

لە سەر خاڵێڪ سەدان خاڵی خەمی گرتۆ پەڕەی شیعرم
دەبا عالەم خەبەردار بێ ئەمن ڪوژراوی ئەو خاڵەم


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو کۆکەیی



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
2024/10/01 01:37:12
Back to Top
HTML Embed Code: