Telegram Web Link
تۆم نەبێ لەم چۆڵەوارەی نامورادی چی دەکەم؟
کفرە گەر بێتوو دڵی تۆم لێ بڕەنجێ دیدەکەم

بەو خودایەی تۆی بە نازی عالەمێ پەروەردە کرد
تۆم له بیر ناچێ گوڵم هەرچەند دەکەم هەرچی دەکەم


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاویلکە


چاوڕەشی ناسک لەشی دڵ بێغەشم,چم لێدەکەی؟
بۆ دیدارت هەڵوەشا بەندی لەشم,چم لێدەکەی؟

چارەنووسی نادیاری دڵ شکاویمت نەدی
سەد گرێ کەوتۆتە نێو بەختی ڕەشم چم لێدەکەی؟

هێندە ئازاری بە ژانی ئینتزارم چێشتووە
بۆتە بارانی بەهار ئەسری گەشم,چم لێدەکەی؟

زاڵە تاری شەو لە سەر زێدی دڵم بێتۆ گوڵم
تا لە خۆری نیونیگاهت بێبەشم,چم لێدەکەی؟

ژینی تینوو چەشنی ئاویلکەی خەیاڵە,تۆ نەبی
خۆش نیگاری دڵ فگاری دڵکەشم ,چم لێدەکەی؟

ئەسپی سەرکێشی خەیاڵم هەردی تۆی گرتۆتە بەر
شاعیری یاغی وتاری سەرکەشم ,چم لێدەکەی؟




🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)

🔵بە دەنگی #ناسر_فەڕشادیان



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
شەو نەما نەگریم بە فرمێسکی گەشی خۆم تەڕ نەبم
ڕۆژ نەبوو دەستێ بە ناحەق نەمکوژێ و پەڕپەڕ نەبم

چونکە کوردم ماڵی خۆشم لێ حەرام بوو چی بکەم
ساڵ نەبوو وەیلانی هەرد و کۆچەری سەرپەڕ نەبم



#ئەیوب_ئەحمەدی( تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
سەنگەر



لاوی کوردم لانەواز و بێکەس و کۆچەر منم
ئۆف و ژانم پڕ لە زامم دڵ بە سۆی خەنجەر منم


سینگه قەڵغانی بەڵایە و سەرمە سەرگەردی وەتەن
هێزی تۆڵەی شاخ و هەردی پڕ ورەی سەنگەر منم

تا ورەی شاخم هەبێ چەشنی قەڵا خۆڕاگرم
بۆ وشەی خوێن و خەڵات و بەرگری دەفتەر منم

وەک فریزووم ڕیشەکەم ناخی لە خاکی هیممەتە
بۆ بەقای دوا ڕۆژی هەرمان ئاوی ئەسکەندەر منم

دڵ بە قوربانی وڵاتی زەرد و بێ نەشئەت دەکەم
بۆ وڵاتم من غولامم شاعیری ڕەنجبەر منم

ژیلەمۆی نەورۆزی سووری مەوتەنی بێنازی خۆم
بۆ دڵی داگیرکەری دڵ پڕ له قین نەشتەر منم

خۆم دەسەلمێنم بە دونیا گەر چەکی زانست هەبێ
با بزانن خاکی خۆمە و خاوەن و سەروەر منم

چەندە #تینووی ئاوەدانی نیشتمانم ئەی خودا
ڕۆڵە کوردی بێ غەشی سەردارەکەی بێ سەر منم

من کوڕی شێرم لە زوححاکی زەمان باکم نیە
پووتکی پۆڵایینی کاوەم کاکی ئاسنگەر منم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
قەت بووە پێخەفەکەت
تەڕبێ بە ئەسرینی دوو دیدە؟؟

عومرێکە بە ئەم دەردە
گرفتارم گرفتار !!!


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
https://www.tg-me.com/auoobahmaditinoo
لە ژێر بارانی نیگاهت تەڕم کە
بە پەنجەی مێهرەوانت پەڕپەڕم کە

ئەگەر بیکەی خودا خێرت دەنووسێ
دەمێ میوانی سینگی مەڕمەڕم کە


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍂


گوڵم ,ڕووحم ,دڵم ,هێزی هەناوم
درەنگ هاتی و چ زوو ون بووی لە چاوم

دەزانی چی دەکەم کاتی نەبوونت؟
لە باتی تۆ لە گەڵ وێنەت دواوم


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
بەجێماۆم


لە جێ پێی سووری تاوانێک بەجێماوم
لە خێڵی سەوزی باوانێک بەجێماوم

خەڵووزێکم بە دەستی باوە گیرۆدەم
لە شوعلەی بەرزی سووتمانێک بەجێماوم

وشەی حەققم لە قوڕگێک دا نەدرکاوم
لە یاسای ڕوونی ئاڕمانێک بەجێماوم

قەرارێکم کە وادەی قەت بەدی نایە
لە دەرکی عەهد و پەیمانێک بەجێماوم

وتارێکی نەخوێنراوەم له گۆڤارا
بە هیوای چاوی ڕامانێک بەجێماوم

گەرووی #تینووی گوڵێکی سووری بێ نازم
بە تاسەی ڕێژنە بارانێک بەجێماوم

لە کووچەی بێهەواڵی دا دەنێم هەنگاو
بە تامەزرۆی ژەمی ژوانێک بەجێماوم



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو





🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ڕۆیی وتی
هیچمان لە هیچ
ئەوەی لامە دەدەمەوە!!!

لاویم لە پێناوی دانا
بڵێی ئەویشم داتەوە؟؟؟


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پیرە وڵات

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


دیکلەمه
خاتوو #دەریا_ئازەرپوور


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاوایی یەکشەوه

ماڵی شاعیری خۆشەویست محەمەدی فەرەجی پوورزا




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئەرێ تۆ کێی کە هاتی بوویە ژینم؟
کە هاتی بوویە ڕووگەی عیشق و دینم

ئەگەر ساتێ له حاڵت بێخەبەر بم
وە گیانی تۆ دەمی مەرگم دەبینم


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
هەینی


هەینیە و ژەنیاری تاری بێکەسیم
نێشتەجێی شار و دیاری بێکەسیم

هەینیە و دڵتەنگی و ئێوارەکەی
پشت چەماوم,قورسە باری بێکەسیم

هەینیە و تا ئەو پەڕی بێتاقەتی
خەم لە ئەستۆ,تاسەباری بێکەسیم

هەینیە و لەم شارە ئارامم نیە
وێڵ و وەیلانی تەباری بێکەسیم

لێڵە ئاسۆی نیشتمانی دڵپڕم
ئەمنی تەنیا دەردەداری بێکەسیم

کەس بەدی ناکەم لە حاڵی دڵ بگا
شاعیری تینووی هەواری بێکەسیم



#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
تاریک پەرەست
دڕندەخوو

ئەو پەتکەی بۆ خنکانی من
خستتە ئەستۆی من بە پەلە!!

میداڵی شانازی گەلە!!


#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
🌷🌷


لە تیشکی شەوبەزێنی بەربەیانی دا سەری هەڵدا
هەتاوی ڕوونی هیوا بوو شەوی یەڵدا سەری هەڵدا

پەیامی خۆری هێنابوو بە گوێی عەرزی بچرپێنێ
نەبی بوو ئەو بە ئیزنی ئیزەدی یەکتا سەری هەڵدا


🌺هەر بەو بۆیەوە شەوی چلەتان پیرۆز


#ئەیوب_ئەحمەدی
تینوو کۆکەیی



🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
@AuoobAhmadiTinoo
حەریمی دڵ هەرێمی نازەنینه
مەکۆی عەشقە و وڵاتێ بۆ ئەوینە

ئەرێ کێت دیووە ماڵی خۆی خراکا؟
عەزیزی من لە ماڵی خۆی بەقینه


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
کە هاتی بۆ مەزارم گوڵ مەچێنە
دوعای خێریش لە سەر قەبرم مەخوێنە

هەتا ماوم چەلێکم لێ نەپرسی؟
کە مردیشم بڕۆ و ناوم مەهێنە


ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیرە وڵات

هۆنراوە ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

بە دەنگی مامۆستا حەسەن کاکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 16:21:12
Back to Top
HTML Embed Code: