Telegram Web Link
بیرت دەکەم


شۆخ و شەنگی ئاڵ و واڵا دەم به دەم بیرت دەکەم
خۆشەویستم هەر له هەرمان تا عەدەم بیرت دەکەم

باسی پێناسەی ئەوینت ناکرێ چبکەم لە خۆم
پڕ بە تاسەی دەردی دووری سەد قەڵەم بیرت دەکەم

تۆ بەچی بڕوا دەکەی بێ باوەڕی تۆ کوشتمی
بەو کەسەی بڕوا دەکەی سەدجار قەسەم بیرت دەکەم

شانی هیممەت هەڵگری کۆڵی خەمی دووریت نیە
تۆش لە فکرم دا نەبی من ژەم بە ژەم بیرت دەکەم

چاوی ئاواتم لە دووریت سووری خوێن و ماتەمە
نازگوڵم نازدارەکەم هۆ دیدەکەم بیرت دەکەم

تۆ لە ئامێزی کەسێکی تر دەنووی شەو تا بەیان
من لە نێو کۆخی غەریبی,گوڵ بەدەم بیرت دەکەم

کەس نەزانێ خۆت دەزانی کار و پیشەم بۆتە چی
زینی تینووی بێکەسی من چەشنی مەم بیرت دەکەم



#ئەیوب_ئەحمەدی_
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەگەر خەم
مەزەندەی بایە
بێگومان

دەبوومه قاڕوونی زەمان


#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بیرت دەکەم

هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
کە دەتبینم دەلەرزێنی دەروونم
کە نەتبینم لە تاوانت زەبوونم

ئەوینی تۆ چ پڕ ڕاز و نەهێنە
لە هەر دوو حاڵەتا تووشی جنوونم



ئەیوب ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
ئەرێ تۆ کێی کە هاتی بوویە ژینم؟
کە هاتی بوویە ڕووگەی عیشق و دینم

ئەگەر ساتێ له حاڵت بێخەبەر بم
وە گیانی تۆ دەمی مەرگم دەبینم

#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو


@resulqadri

دیاری برای پێنووس زێڕینم کاک ڕەسوڵی قادری


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
دیاری بە نرخی مامۆستای جواننووس کاک قادری مەعڕوفی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
نمەبارانی بەهاری دەڤەرم
وەرە تینوومە ببارێ لە سەرم

دەمی پاییزە له پێدەشتی حەزم
وەرە ئاژین بە لە لەش با نەوەرم


ئەیوب ئەحمەدی تینوو



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیرت دەکەم

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی_تینوو

دیکلەمە f.p


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دەردی بێ ئەوی


نه دەکرێ بۆم لە یادی کەم نە بۆی دەمرم بە یەکجاری
نە ژین ژینە و نە مانم هیچ خودا چەن سەخته دڵداری

نە دەیبینم نە نامەی دێ نە دەستم پێی دەگا جارێ
لە ژینی بێ ئەوی جاڕز دەپێوم هەردی بێزاری

لە حاڵی بێخەبەر ماوم بڵێی بێ من چلۆن سەر کا
بە تەنیا وێنەکەی ماوە لە ئەڵبۆمم بە یادگاری

له دەردی ئینتزاری وی تەواو کەوتوومە بێحاڵی
چ تفت و تاڵە ئەم ژینەم خودا ژین بۆتە بێگاری

کە دەنگی خۆم و هەڵبەستم نەگا پێی ئەی دەبێ چ بکەم؟
چلۆنی من بلاوێنم بە هەڵبەستی ئەوینداری؟

بڵێی تینووی لەبیر مابێ و نەکا ڕۆژێ فەرامۆشم
بڵێی ڕۆژێ دەرم بێنێ لە ژینی پەستی ناباری


بڵێی گەردوون سەروبن بێ نەجاتم بێ لە ئەم حاڵە
لە ئامێزی حەزی بگرم بە تام و چێژی ڕزگاری

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
تاڵان

لە ئەم ڕۆژەی
دەستم له سینەت وەرداوە و
سەرم ناوە بە سەرتەوە

دم و لێو و سەر و دەستم
بۆنی هەناری گرتووه


دەروجیران و هاوسێکان
گوماناوی لێم دەڕوانن
پێم وابێ هەستیان کردوە

دەڵێن تینوو بۆتە چەته
باغی کێی تاڵان کردوە؟



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
باهۆز


بە خاوەن دەسەڵات بێژن
لە خۆبایی نەبێ ئامان

کاتێ باهۆز هاتە ئارا
هەر شتی سووک و بێ بایەخ
دەباتە عەڕشی ئاسمان


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
دیاری جوان و بە نرخی مام وسووی خۆشەویست



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
Forwarded from اتچ بات
دەردی بێ ئەوی

هۆنراوە
#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی

دیکلەمە
#لانەوان_نوریاوی




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
ئیشی فێرگەی تەواو کردۆ

ئەرکی زارا
لە جارانیش قورسترە

ئەمەکناسی
خاتوونی کورد نابڕێتەوە

چۆتە زیندان
وانەی مان و خۆڕاگری بڵێتەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
غەریبانە



دەمی ئێوارە لە بێدەنگی شەقامێک دەگەڕێم
بە دڵی پڕ له دەوا بۆ کوڵی زامێک دەگەڕێم

گوڵی ئەم شارە هەموو لارەملن چەشنی منن
چ غەریبانه لە دووی توولەنەمامێک دەگەڕێم

کچی بێ نازی غەزەل سەر لە هەشە و غەرقی خەمە
لە نەوای بەرزی وشەی کۆنەمەقامێک دەگەڕێم

لە دەهۆی دەورووبەرم ژەهرە لە جامم دەگەڕێ
بە تەمای مەرگ و ئەجەل لێرە لە کامێک دەگەڕێم

لە بەهای مەرگی دەدەم ژینی وەها پڕ لە خەفەت
بە تەمام نۆشی بکەم بۆیە لە جامێک دەگەڕێم

نییە کەس لێرە که بێژێ چییە ئەسراری ژیان
منی تینوو به غەریبی لە وەڵامێک دەگەڕێم



#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
#دەربەدەری



پەروانە سفەت وێڵی تەباری نەزەرێکم
گوێبیستی وزەی دەنگی وتاری خەبەرێکم

تا چاوی ئەوم لێ ونە سەرگەشتەیە حاڵم
حاڵم نیە بەم حاڵەوه من دەربەدەرێکم

بێ شوێنە دڵم مەنزڵی مەعلوومی نیه خۆ
سەرگەشتە لە سۆی چاوی خوماری نەفەرێکم

سەد ڕێگه لە من دووره خودا یاری چەلەنگم
وەیلانی ئەوم وێڵی هەواڵ و ئەسەرێکم

بێ ئەو ئەوه چەن ڕۆژە خەبەرداری دڵم نیم
یەک عومرە کە گیرۆدە بە شین و چەمەرێکم

لەو شارە ڕۆحم دیلە بە خەم نوقمی عەزابه
هەر بۆیە زەمانێکە کە تینووی سەفەرێکم


تا دێتەوە ئەو دڵبەرە مەعلوومە چلۆنم
نوقمی تەمەنی تاڵم و هۆبەی کەسەرێکم


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی






🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
بەفر و چیا

لە سەر عەرزی بەرزی خودا
لە جێژوانی بەفر و چیا

دادەپۆشێ ڕوومەتی خۆر
خێڵی هەور
نەکا جێژوانی لێ تاڵ کا
نەکا بەفر شەرم بکا
و بتوێتەوە
لە کاتی ماچی چیادا


#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@AuoobAhmadiTinoo
#ئەفسانە



دڵداری قسە و باسە لە ئەفسانە دەنووسم
هۆشم نیه بمبوورە کە شێتانە دەنووسم

ئێستا کە منی سووتە دڵی پر خەمی بێکەس
مەشقی دەمی هوشیاری لە مەیخانە دەنووسم

عومرێکه کە پێنووس شەکەتی باری ئەوینتە
نەمزانی کە ئەغیاری لە بێگانە دەنووسم

گڕکانی ئەوینت گڕی بەردایە دەروونم
ئێستا کە لە سۆنگەی گڕی ئەو ژانه دەنووسم

لەو زێدە کە شاعیر لە نەزەر سووک و چرووکە
چەن ساڵە لە تاوی دڵی دێوانە دەنووسم

ئەو جارە دەبێ لێرە لە هوشیاری حەزەر کەم
شێتانه لە مەیخانە بە پەیمانە دەنووسم

هەورێ له بەهار نایەتە گوڵزاری حەزی من
#تینووم لە گەرووی خامەوە بارانە دەنووسم

هەر چەن کە شێعر زامی دڵی چارە نەکردم
چارم نیە وەڵڵاهی لە تاوانە دەنووسم




#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@AuoobAhmadiTinoo
2024/09/30 14:26:02
Back to Top
HTML Embed Code: