Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🟢هۆنراوە
ئەیوب ئەحمەدی (تینوو)

🔵بە دەنگی کاک موحەممدی نادری



هەورای هۆنراوەکانی تینوو 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
لە سەر سەفحەی دڵم نووسراوە ناوت
هەتا ڕۆژی عەدەم هەر ماوە ناوت

له کووچەی دیدە مەستان باسی تۆیە
لە شاری جوانپەرەستان قاوە ناوت

#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
خۆزگە بەم لەچکە لە سەر شان و ملی تۆ دەخزێ
بە بەهانەی کزەبا ماچێ لە زارت دەدزێ

تەرکی بادە و مەی و مەیخانە دەکا هاودەمی تۆ
چەندە خۆشبەختە ئەوەی لێوی نەباتت دەگەزێ


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەرکی ماڵی یار


هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)


🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔵سەگ مەرگی


🟢هۆنراوە و خوێندنەوە
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
بەڵگەنامە



خاتری ئەشقی خودایی ڕاگرە
ڕێزی کاتی بێنەوایی ڕاگرە

کاڵەبەی گوڵپرچنی بێ نازەکەم
کورتەنامەی ئاشنایی ڕاگرە

دڵ بەجێ دێڵم لەلات و خۆم دەڕۆم
قەدری ئەشقی تا هەتایی ڕاگرە

دەستی گەردوون لێکی کردین داخەکەم
حورمەتی ڕۆژی جودایی ڕاگرە

من بە مجبووری بە جێت دێڵم دەڕۆم
ڕاز و ڕەمزی بێ وەفایی ڕاگرە

گەر ئەجەل مەودای نەدا بتبینمەوە
سات و کاتی ڕۆژی شایی ڕاگرە

گەر لە #تینوو بێخەبەر بووی تا ئەبەد
یادی ڕۆژانی تەبایی ڕاگرە

تا له سەر کێلی مەزارم بەڵگە بێ
بەڵگەنامەی دڵنەوایی ڕاگرە



🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
مانەوه



ئەگەر بێتوو
ڕێگا ببێ
کەمێک لە لات بمێنمەوه
پێویست ناکا که هیچ بڵێی

قسەی دڵت
لە نیگاهی
پڕ له ڕازی
چاوەکانت دەخوێنمەوە
دەیانکەمە شاغەزەلێک
پیت بە پیتی دەهۆنمەوه
ئەوەی بە چاو درکاندووتە
هەموویت بۆ دەڵێمەوە

لە ژێر بارانی نیگاهت
تۆوی ئەوین
دەچێنمەوە

خۆشم لەبەر هەتاوی ڕووت
هێورهێور دەتوێمەوه

ئەمجار دێمه
سەیری دمت
کانی هەستم
بە بزەی شیرینی لێوت
دەژێنمەوە

قەسیدەی دوورو درێژی
ساتی دووری دەخوێنمەوه
سەد بەهانه دەهێنمەوه
تاکوو لە لات بمێنمەوە


#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دەگەڕێم



خاکەلێوەی دەری تۆم و لە بەهارت دەگەڕێم
عەینی دێوانه له شوێن ماڵ و دیارت دەگەڕیم

بولبولی تەبعی تەڕم, سوورە گوڵێکی گەرەکە
لە شنەی بۆن و بەرامەی دەم و زارت دەگەڕێم

قیبلەگاهی منی ئاشفتەیە بۆم خاکی دەرت
منی خولیا لە پەنا دەرکی حەسارت دەگەڕێم

لێرە شەیدایە دڵێک, وێڵە هەتا کاتی مەرگ
چەشنی سێبەر لە پەناتم لە کەنارت دەگەڕێم

دەمی عیسایه لە بۆم بۆنی بکەم کاڵه بەهێت
لە مژینی گوڵی سینە و لە هەنارت دەگەڕێم

تا بنیشێ لە چرۆی نەرگیزی کوڵمەت دڵەکەم
چەشنی پەروانە لە جێی عەهد و قەرارت دەگەڕێم

هەنگی تینوویە دڵم ,وێڵە لە دووی شەهدی دمت
لە چرۆی سوورە گوڵی کۆنە هەوارت دەگەڕێم

گەرچی ئاواتی مەحاڵە لە سەرم دایە کەسم
خۆزگە بەم ڕۆژە لە نێو خوێنی دەمارت دەگەڕێم


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)




🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بە نێوی خودای هەست و شعور

🟢هاوارێک له زاری نووسەرانەوە


وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ خۆشەویستان

ئازیزان هەر نووسراوەیەک بۆ نووسەرەکەی وەک گەوهەرێکی پڕ بایەخە,جا ئەو نووسراوەیە شێعر بێ پەخشان بێ یا چیرۆک,کە نووسەر لە دونیای بێ باوەڕ و بێ دەروپەیکەری مەجازی دا دەیخاتە بەر چاوی بەردەنگ
تا بەم جۆرە نووسراوەکەی بگاتە دەستی کۆمەڵگا و خەڵک چێژی لێوەرگرێ

بەڵام مەخابن و هەزار مەخابن ,تاقمێکی ناحەز و نالەباری دونیای مەجازی دێن ناوی نووسەر له سەر بابەت دەسڕنەوە و لەوش خراپتر ئەوەی کە جاری وایە نێوی خۆشیانی له سەر دەنووسن

له ناو تۆڕە کۆمەڵایەتێکان و کاناڵە جۆراوجۆرەکان بێ نێو یا بە نێوی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە
کە ئەو کاره قێزەونە نە تەنیا دزی ئەدەبیه و جەفا لە ئاستی نووسەرە بەڵکوو خەیانەت لە ئەمانەتیشە و غەدر لە ئەدەبیاتە
زوڵم و جەفا لە نووسەرە کە خودا دەزانێ چەندی زەحمەت کێشاوە تا ئەو بابەتە ئامادەکا و بیخاتە بەر چاوی بەردەنگ
ئێمەی کورد ئەگەریش بایەخ بۆ نووسەرانمان دانەنێین و ڕێزیشیان لێنەگرین و پشتیوانیان لێنەکەین ,لانی کەم با ئەم خەیانەتە دەرحەقیان نەکەین و ئەمانەتدارێکی باش بین


🔵سپاس بۆ ئەوانەی ئەو بانگەوازە ڕادەگەیێنن



🖊برای بچووکتان
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
دڵنیام زۆری نەماوە عومری بێ مایە و بەهام
خاترت جەم بێ کە بەرگەی بێ وەفاییت ناگرم

سەر بە فیدای تۆ, دەزانم قەستی کوشتنمت هەیە
حازرم بمرم هەتاکوو خاتری تۆ ڕاگرم


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی (تینوو)



🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
بیری مناڵیم کردوه



بیری دەورانی مناڵیم کردوه
یادی کاتی کرچوکاڵیم کردوە

بیری بابۆڵەی پەنیر و خاکە قەند
بیری نانی ویشک و خاڵیم کردوه

پڕ بە دڵ مەزراقی ژینم تین دەدا
بیری کاتی بێخەیاڵیم کردوە

باوەشی دایکم بەهشتێک بوو لەبۆم
بیری ماچی کوڵمی ئاڵیم کردوە

پڕ بە دڵ کۆڵان بە کۆڵان ڕام دەکرد
بیری ژینی دوور لە تاڵیم کردوە

بیری لادێ و هاروهاجی وێ دەکەم
بیری کاتی بێهەواڵیم کردوە

ئەسپی ژینم پڕ بە هیوا تاو دەدا
بیری ساتی ئاش بە تاڵیم کردوە

بیری کورسی و پێخەفی گەرمی دەکەم
بیری تەون و داری قاڵیم کردوە

بیری ژووری پڕ له قورمی ڕەش دەکەم
بیری سفرە و هەوروهاڵیم کردوە

یادی چیرۆک و حەقایەت کاتی شەو
بیری تامی شێعری ناڵیم کردوە

چەندە تینووی کاتی منداڵیم گەلۆ
بیری عۆمرێکی خەیاڵیم کردوە

بیری هەوراز و نۺێوی دێ دەکەم
بیری شاخی بەرز و یاڵیم کردوه


#ئەیوب_ئەحمەدی(#تینووکۆکەیی)



سپاس بۆ هاوڕێیتان 👇👇👇

🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بیری مناڵیم کردوە


هۆنراوە و خوێندنەوه
#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
کۆنە دیوانم له تاقەی بێکەسی دا نیشتەجێم
یەک وشەی بەرگی دڵم ناخوێننەوه هەرچی دەڵێم

بەرگی خەمباری بە باڵای من بڕیوە ڕۆژگار
ڕەنگی سەوزی شادمانی و بەختەوەر بوون نایە لێم


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینووکۆکەیی



🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂
@auoobahmaditinoo
شەوانی بێقەراری



ئەگەر نوێژی ئەوینم ڕوو بە ماڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟
لە سەر بەڕماڵی دڵ یادێک لە حاڵی تۆ نەکەم ,چبکەم؟

خەیاڵت بەزمی چەن ساڵەی شەوانی بێقەرایمە
لە دووری چاوەکانی تۆ خەیاڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

وەگیانی تۆ لە گیانی خۆم گەڵێ خۆشتر دەوێی نازێ
بە بێحاڵی ئەگەر تاسەی جەماڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

هەناوی من بە چەشنی خاڵی سەر ڕووتە لە هیجرانت
لە شێعرم دا ئەگەر یادێک لە خاڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

لە شەوگاری تەمەندا خەو حەرامی دیدەکەی من بوو
لە تاوی تۆ ئەگەر زیکری کەماڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

مەحاڵاتێکی نایابی ,چلۆنت من بە دەس بێنم؟
ئەگەر فیکری ویسالی زۆر مەحاڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

چلۆن مەستی بکا تینوو, بەخۆشی ڕابرێ تاوێ
ئەگەر ماچێ لە لێوی سوور و ئاڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟

وەتەن قوربانی خاکت بم که ژینگەی دیدەمەستانی
ئەگەر تەعزیم لە بەر سروەی شەماڵی تۆ نەکەم, چبکەم؟


🖊#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو)



کاناڵی شێعرەکانی تینوو 👇👇👇👇
🍂🍃🍂🍃🍂🍃🍂🍃
@auoobahmaditinoo
2024/09/30 05:21:48
Back to Top
HTML Embed Code: